پرسیارەکانی کەس وەڵامەکانی نازانێت
-
0:15 - 0:18لە ڕۆژێکی ئاسایی قوتابخانەدا،
-
0:18 - 0:23چەندین کاتژمێر بەسەر دەبرێت لە
فێربوونی وەڵامەکانی پرسیارەکاندا، -
0:23 - 0:25بەڵام ئێستا، ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەین.
-
0:26 - 0:30تیشک ئەخەینە سەر پرسیارەکانی کە
ناتوانین وەڵامەکانیان بزانین -
0:30 - 0:31چونکە نەزانراون.
-
0:31 - 0:37بە مناڵی بیرم لە زۆر شت ئەکردەوە،
بۆ نموونە: -
0:37 - 0:39هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر
سەگێک بوومایە؟ -
0:39 - 0:41ئایا ماسی هەست بە ئازار ئەکات؟
-
0:41 - 0:43ئەی مێرووەکان؟
-
0:44 - 0:47ئایا تەقینەوە گەورەکە تەنیا ڕووداوێک بووە؟
-
0:48 - 0:49ئایا خوا بوونی هەیە؟
-
0:49 - 0:54ئەگەریش هەیە، چۆن بتوانین دڵنیابین
لەوەی کە نێرینەیە یان مێینە؟ -
0:54 - 0:57بۆچی ئەوەنە خەڵک و گیانداری بێتاوان
تووشی شتی ناخۆش ئەبن؟ -
0:58 - 1:00ئایا بەڕاستی پلانێک لە ئارادایە بۆ ژیانم؟
-
1:01 - 1:02ئایا هێشتا داهاتوو نەنوسراوەتەوە،
-
1:02 - 1:06یان پێشتر نوسراوەتەوە و
جارێکە ناتوانین بیبینین؟ -
1:06 - 1:09بەڵام ئایا ویستی ئازادی خۆمم هەیە؟
مەبەستم ئەوەیە، بەڕاست من کێم؟ -
1:09 - 1:10ئایا تەنیا ئامێرێکی زیندووم؟
-
1:11 - 1:15بەڵام ئەگەر وایە، بۆچی هۆشیاریم هەیە؟
ئایا هۆشیاری چییە؟ -
1:16 - 1:18ڕۆژێک یەت ڕۆبۆتەکان هۆشیان هەبێت؟
-
1:19 - 1:22مەبەستم ئەوەیە، وامدانا ڕۆژێک بێت
-
1:22 - 1:24وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم بدرێتەوە.
-
1:26 - 1:27ئەبێ کەسێک بیزانێت، وانییە؟
-
1:29 - 1:31بڵێن چی؟ کەس نایزانێت.
-
1:32 - 1:36زۆرێک لەو پرسیارانە ئێستا زیاتر
تووشی حەسرەتیان کردووم وەک لە جاران. -
1:36 - 1:38بەڵام چوونە ناو قوڵاییان زۆر خۆشە
-
1:38 - 1:41چونکە ئەتباتە لێواری زانینەوە، و
-
1:41 - 1:43هەرگیز نازانیت چی ئەدۆزیتەوە لەوێ.
-
1:44 - 1:49کەواتە، دوو پرسیار کە کەس لەسەر
زەوی وەڵامیان نازانێت. -
1:51 - 1:52(موزیک)
-
1:52 - 1:56(چەند گەردوون بوونی هەیە؟)
-
1:58 - 2:00کاتێک لە گەشتێکی درێژخایەنی فڕۆکەیام،
-
2:00 - 2:03سەیری ئەو هەموو چیا و
دارستانانە ئەکەم و -
2:03 - 2:06هەوڵ ئەیەم تێبگەم لەوەی کە
زەوییەکەمان چەندێک فراوانە. و -
2:07 - 2:09ئینجا بیرم ئەکەوێتەوە ئەو شتەی هەموو
ڕۆژێک ئەیبینین دەکرێت -
2:09 - 2:13یەک ملیۆن زەوی تیا جێگا بکەیتەوە:
-
2:13 - 2:14خۆر.
-
2:14 - 2:16لەوە ئەچێت لەڕادە بەدەر گەورەبێت.
-
2:16 - 2:19بەڵام لە وێنە گەورەکەی شتەکاندا،
تەنیا سەرە دەرزییەکە، -
2:19 - 2:23یەکێک لە نزیکەی چوارسەد ملیار
ئەستێرەکەی گەلە ئەستێرەی ڕێگای شیری، -
2:23 - 2:25کە لە شەوێکی ڕووندا دەتوانی بیبینیت
-
2:25 - 2:28وەک تەمێکی سپی کە
بەدرێژایی ئاسماندا کێشراوە. و -
2:29 - 2:30لەوەش خراپتر ئەبێت.
-
2:30 - 2:33لەوانەیە نزیکەی سەد ملیار گەلە ئەستێرە
هەبێت بە تەلەسکۆپەکانمان ببینرێن. -
2:34 - 2:38کەواتە ئەگەر هەر ئەستێرەیەک هێندەی
قەبارەی یەک دەنک لم بێت، -
2:38 - 2:40تەنیا ڕێگای شیری بەشی ئەوە
ئەستێرەی هەیە -
2:40 - 2:43کە کەنارئاوێکی سی بە سی پێی پڕکاتەوە
-
2:43 - 2:45بە قوڵی سێ پێ.
-
2:46 - 2:49هەموو زەویش بەشی ئەوە
دەنکە لم لەسەر کەناراوەکانی نییە -
2:49 - 2:51هەر یەکەیان لەجیاتی هەر ئەستێرەیەکی
هەموو گەردوون دابنێیت. -
2:51 - 2:55کەناراوێکی لەو جۆرە دەکرێت
سەدان ملیۆن میل درێژە بکێشێت. -
2:56 - 2:59ستیڤن هاوکینگی پیرۆز،
ئەو ئەستێرانە زۆرن. -
3:00 - 3:03بەڵام ئەویش و زانا فیزیاییەکانی تریش
ئێستا باوەڕیان بە ڕاستییەکە -
3:03 - 3:05کە زۆر لەوە گەورەترە.
-
3:06 - 3:08مەبەستم ئەوەیە، پێش هەموو شتێک،
سەد ملیار گەلە ئەستێرەکە -
3:08 - 3:10کە تەلەسکۆپەکانمان دەتوانن بیانبینن
-
3:10 - 3:12دەکرێت تەنیا پارچەیەکی زۆر بچووکبێت
لە کۆی گشتییەکە. -
3:12 - 3:16بۆشایی ئاسمان خۆی لەخۆیا بە خێراییەکی
زیادکراو لە فراوانبووندایە. -
3:16 - 3:19بەشی زۆرینەی گەلە ئەستێرەکان
-
3:19 - 3:22هێندە بە خێرایی لێمان دوور ئەکەونەوە
کە لەوانەیە چیتر ڕووناکییەکەیانمان نەگاتێ. -
3:23 - 3:26هێشتا، ڕاستییە فیزیاییەکەی سەر زەوی
-
3:26 - 3:30هێشتا لەنزیکەوە بەستراوە
بەو گەلە ئەستێرە دوورە نادیارانە. -
3:30 - 3:32ئەکرێت بیریان لێبکەینەوە وەک
بەشێک لە گەردوونەکەمان. -
3:33 - 3:35یەک تەلاری گەورە پێکدەهێنن
-
3:35 - 3:38هەمان یاسای فیزیایی پەیڕەو ئەکەن و
هەموویان لە هەمان گەردیلەکان، و -
3:38 - 3:42ئیلیکترۆن، و پرۆتۆن، و کوارک، و نیوترۆنەوە
درووست بوون کە من و تۆی لێ درووستبووین. -
3:43 - 3:47بەڵام، بیردۆزە نوێکانی فیزیا، بە بیردۆزێکەوە
کە پێی دەوترێت بیردۆزی دەزووەکان، -
3:47 - 3:50ئێستا پێمان دەڵێن کە چەندین
گەردوون هەن لە ژماردن نایەن -
3:50 - 3:52لەسەر جۆری تەنی جیاواز درووستبوون،
-
3:52 - 3:54خەسڵەتی جیاوازیان هەیە،
یاسای فیزیایی جیاشیان هەیە. -
3:55 - 3:57زۆربەی ئەم گەردوونانە لەوانەیە
هەرگیز ژیانی لەسەر نەبێت، و -
3:57 - 4:00لە یەک لەسەر ملیاری چرکەیکدا
درووستبێت و نەمێنێت. -
4:01 - 4:05بەڵام هەرچۆنێک بێت، پێکەوە،
فرە گەردوونێکی فراوان پێکدێنن -
4:05 - 4:08لە چەندین گەردوون پێکهاتبێت
لەسەر نزیکەی یانزە ڕەهەند، -
4:08 - 4:11چەندین شتی سەرسوڕهێنەری تیایە
لەسەروو ئەوەی ئەتوانین بیری لێبکەینەوە. -
4:12 - 4:15وەشانە نوێکەی بیردۆزی ملوانکە
پێشبینی ئەکات فرە گەردوونەکان -
4:15 - 4:17لە دە بۆ پێنج سەد گەردوو پێکبێت.
-
4:17 - 4:21ئەوە یەکێکە و پێنجسەد سفری بەدوادا دێت،
-
4:21 - 4:23ژمارەیەکی هێندە فراوان کە
ئەگەر هەموو گەردیلەکانی -
4:23 - 4:27گەردوونەکەمان کە ئەیبینین
گەردوونی خۆی هەبێت، و -
4:27 - 4:30هەموو گەردیلەکانی ئەو هەموو
گەردوونانە هەر یەکێکیان -
4:30 - 4:32گەردوونی خۆیان هەبێت، و
-
4:32 - 4:34ئەوە بۆ دوو سوڕی تریش دووبارە بکەیتەوە،
-
4:34 - 4:38هێشتا پارچەیەکی بچووکی کۆی
گشتییەکەی ئەکات، -
4:38 - 4:41با بڵێین، یەک ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن -
4:41 - 4:46ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن. -
4:46 - 4:48(پێکەنین)
-
4:48 - 4:52بەڵام هێشتا ئەو ژمارەیە زۆر بچووکە
بەراورد بە ژمارەیەکی تر: -
4:53 - 4:54بێ کۆتا.
-
4:54 - 4:58هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە
بەردەوامی بۆشایی و کات بێ کۆتایە و -
4:58 - 5:01ژمارەیەکی بێکۆتا گەردوون هەیە
-
5:01 - 5:02بە خەسڵەتی هەمەجۆرەوە.
-
5:03 - 5:04مێشکتان چۆنە؟
-
5:05 - 5:07بیردۆزی کوانتەم چرچێکی زیاتر
ئەخاتە ناوچاوان. -
5:07 - 5:10مەبەستم ئەوەیە، سەلمێنراوە بیردۆزەکە
ڕاستە و گومانی تیا نییە، -
5:10 - 5:12بەڵام شیکردنەوەی سەرلێشێوێنەرە، و
-
5:12 - 5:15هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە
تەنیا ڕێگا بۆ شیکردنەوەی -
5:15 - 5:18ئەوە ئەبێت وای دانێیت ژمارەیەکی
بێشوومار گەردوونی هاوتەریب هەیە -
5:18 - 5:20هەموو ساتێک درووست ئەبن، و
-
5:20 - 5:24زۆرێک لەو گەردوونانە لە ڕاستیدا
زۆر لە جیهانەکەی ئێستامان ئەچن، -
5:24 - 5:26چەندین کۆپی تر لەخۆدەگرێت.
-
5:26 - 5:28لە یەکێک لەو گەردوونانەدا،
بە پلەی شەرەفەوە زانکۆ تەواو دەکەیت و -
5:29 - 5:33ئەو کەسە ئەهێنیت کە خەونی پێوە ئەبینی، و
لە یەکێکی تریشیان وا نابێت. -
5:33 - 5:36هێشتا هەندێک زانا هەن کە
دەڵێن ڕاست نییە. -
5:36 - 5:40تەنیا وەڵامی واتابەخش بۆ پرسیاری ئەوەی
کە بەڕاستی چەند گەردوون بوونی هەیە یەک دانەیە -
5:41 - 5:42تەنیا یەک گەردوون.
-
5:43 - 5:46چەند فەیلەسوفێک و
ئەفسانە پەرستێک دەڵێن -
5:46 - 5:49کە تەنانەت گەردوونەکەی خۆشمان خەیاڵێکە.
-
5:50 - 5:51کەواتە وەک دەبینن، لە ئێستایا
-
5:51 - 5:55کۆدەنگی نییە لەسەر ئەم پرسیارە،
تەنانەت نزیکیش نین لێی. -
5:55 - 5:58تەنیا شت کە ئەیزانین ئەوەیە وەڵامەکە لەنێوان
سفر و بێکۆتایایە. -
5:59 - 6:01پێموابێت یەک شتی تر ئەزانین.
-
6:02 - 6:05ئەمە کاتێکی خۆشە بۆ ئەوەی
لەسەر فیزیا بخوێنیت. -
6:05 - 6:09لەوانەیە بەناو گەورەترین ڕیزبەندی
زانیارییا بڕۆین -
6:09 - 6:10کە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێت.
-
6:11 - 6:13(موزیک)
-
6:14 - 6:17(بۆچی ناتوانین بەڵگەی ژیانی دەرەوەی زەوی ببینین؟)
-
6:18 - 6:21لە شوێنێکی ئەم گەردوونە فراوانەدا
-
6:21 - 6:24بێگومان ئەبێت چەندین هەسارەی
تر هەبێت ژیانی لەسەر بێت. -
6:24 - 6:26بەڵام بۆچی ناتوانین بەڵگەی ئەوە ببینین؟
-
6:27 - 6:30باشە ئەمە پرسیارێکی بەناوبانگە و
ساڵی ١٩٥٠ لەلایەن ئێنریکۆ فێرمییەوە کراوە: -
6:30 - 6:32هەمووان لەکوێن؟
-
6:33 - 6:37ئەوانەی باوەڕیان بە بیردۆزی پلانگێڕی هەیە
دەڵێن یوفۆکان بەردەوام سەردان ئەکەن و -
6:37 - 6:39بەردەوام هاتنیان پەردەپۆش ئەکرێت،
-
6:39 - 6:42بەڵام ڕاست بڵێین، ئەمە قایلکەر نییە.
-
6:42 - 6:43بەڵام ئەوە مەتەڵێک ئەهێنێتە پێش.
-
6:44 - 6:47ساڵی پار،
ڕوانگەی ئاسمانی کێپلەر -
6:47 - 6:50سەدان هەسارەی دۆزیوەتەوە بەچواردەوری
ئەستێرەکانی ئەم نزیکانەوە. -
6:51 - 6:52ئەگەر سەیری ئەو زانیارییانە بکەیت،
-
6:52 - 6:56لەوە ئەچێت نزیکەی نیو ترلیۆن
هەسارە هەبێت -
6:56 - 6:57تەنیا لە گەلە ئەستێرەکەی خۆماندا.
-
6:58 - 7:00ئەگەر لە دە هەزار یەکێکی
هەلومەرجێکی وای تێدا بێت -
7:00 - 7:03کە بتوانرێت پشتیوانی
جۆرێکی ژیان بکات، -
7:03 - 7:06ئەوا هێشتا پەنجا ملیۆن هەسارە
ئەهێڵێتەوە کە دەکرێ ژیانی تێدابێت -
7:06 - 7:08هەر لێرە لە گەلە ئەستێرەی شیریدا.
-
7:09 - 7:10کەواتە ئەمە مەتەڵەکەیە:
-
7:10 - 7:12زەوییەکەی لەسەری ئەژین پێکنەهات
-
7:12 - 7:15هەتا نزیکەی نۆ ملیار ساڵ
دوای تەقینەوە گەورەکە. -
7:16 - 7:19ئەبێ چەندین هەسارەی تر لە
گەلە ئەستێرەکەماندا درووست بووبێت پێشتر، و -
7:19 - 7:21دەرفەتی ڕەخساندبێت بۆ
درووستبوونی ژیان لەسەری -
7:21 - 7:26ملیارەها، یان بەدڵنیاییەوە چەندین
ملیۆن ساڵ زووتر لە زەوی. -
7:27 - 7:30ئەگەر تەنیا چەند دانەیەکی کەمیان
ژیانی زیرەکی لەسەر درووست بووبێت و -
7:30 - 7:33دەستیان کردبێت بە درووستکردنی تەکنەلۆجیا،
-
7:33 - 7:36ئەو تەکنەلۆجیایانە ملیۆنەها
ساڵیان دەبوو بۆ ئەوەی -
7:36 - 7:38گەشە بکەن لە هێز و ئاڵۆزیدا.
-
7:39 - 7:41لەسەر زەوی،
-
7:41 - 7:44بینیمان چۆن ئەکرێت تەکنەلۆجیا
زۆر بەخێرایی پەرەبسێنێت -
7:44 - 7:45تەنیا لە سەد ساڵدا.
-
7:46 - 7:50لە ملیۆنەها ساڵدا، شارستانییەکی
زیرەکی دەرەوەی زەوی -
7:50 - 7:53دەکرێت بە ئاسانی بڵاوبووبێتەوە
بەناو هەموو گەلە ئەستێرەکەدا، -
7:53 - 7:56لەوانەیە ئامێری گەورەی
هەڵگرتنی وزەیان هەبێت، -
7:56 - 7:59یان چەندین پۆلی کەشتی
ئاسمانی داگیرکەر. -
7:59 - 8:02یان چەندین کاری هونەری بێوێنە
کە ئاسمانی شەوان پڕدەکەنەوە. -
8:03 - 8:06هەر هیچ نەبێت، وای دائەنێیت
کە بوونی خۆیان ئاشکرا بکەن، -
8:06 - 8:07بە مەبەست بێت یان نا،
-
8:08 - 8:10لە ڕێگای جۆرێک ئاماژەی کارەبایی موغناتیزی
یان جۆری تر، -
8:11 - 8:14لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەڵگەیەکی
قایلکەری هیچ کامێکیان نابینین؟ -
8:14 - 8:15بۆچی؟
-
8:16 - 8:21چەندین وەڵامی هەمەجۆری هەیە،
هەندێکیان زۆر ترسناکن. -
8:21 - 8:24لەوانەیە یەک شارستانییەتی
زیرەک دەستیان -
8:24 - 8:27بەسەر گەلە ئەستێرەکەدا گرتبێت، و
-
8:27 - 8:30خۆی بە تەواوەتی بێدەنگ کردبێت،
-
8:30 - 8:32چونکە هیچ گوێ بە سەرهەڵدانی
ڕکابەری تر نادات. -
8:33 - 8:36بۆخۆی دانیشتووە و ئامادەیە
بۆ داگیرکردنی -
8:36 - 8:38هەر شتێک کە ببێتە مەترسی،
-
8:39 - 8:41یان لەوانەشە هێندە زیرەک نەبن،
-
8:42 - 8:45یان لەوانەشە پەرەسەندنی
شارستانییەتێکی زیرەک -
8:45 - 8:47کە توانای درووستکردنی تەکنەلۆجیای
ئاڵۆزی هەبێت -
8:47 - 8:49زۆر لەوە دەگمەنتر بێت
کە بیری لێئەکەینەوە. -
8:49 - 8:54هەرچۆنێک بێت لە چوار ملیار ساڵدا
جارێک ڕوویداوە لەسەر زەوی. -
8:54 - 8:56لەوانەیە ئەوەش بەهۆی
بەختێکی زۆرەوە بووبێت. -
8:56 - 9:00لەوانەیە ئێمە یەکەم جۆری ئەو شارستانییەتە
بین لەناو گەلە ئەستێرەکەماندا. -
9:01 - 9:06یان لەوانەشە شارستانییەتەکان لەگەڵ خۆیاندا
تۆوی لەناوچوونیشیان پێبێت، -
9:07 - 9:10لە ڕێگەی کۆنترۆڵنەکردنی تەکنەلۆجیاکانی
کە خۆیان درووستی ئەکەن. -
9:11 - 9:14بەڵام چەندین وەڵامی تری
هیوابەخشیش هەن. -
9:14 - 9:16هەرچۆنێک بێت هێندە
بە باشی ناگەڕێین، و -
9:16 - 9:18پارەیەکی کەمی تێدا سەرف دەکەین.
-
9:19 - 9:22تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی
ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان -
9:22 - 9:25بە وردی سەیر کراون
بۆ ئاماژەی سەرنجڕاکێش. -
9:26 - 9:28لەوانەشە سەیری ئاراستە
ڕاستەکەمان نەکردبێت. -
9:29 - 9:31لەوانەیە لەگەڵ پەرەسەندنی شارستانییەت،
-
9:31 - 9:33خێرا تەکنەلۆجیای پەیوەندیان دۆزیبێتەوە
-
9:33 - 9:37کە زۆر لە شەپۆلی کەهرۆ موغناتیزی
ئاڵۆزتر و باشتر بووبێت. -
9:38 - 9:41لەوانەیە هەموو کارەکان لەناو
شوێنە پڕ نهێنییە تازە دۆزراوەکەی -
9:42 - 9:44تەنی تاریکدا ڕوویدابێت،
-
9:44 - 9:47یان وزەی تاریک، کە پێدەچێت زۆربەی
بارستایی گەردوون هەڵبگرێت. -
9:49 - 9:52یان، لەوانەیە سەیری
پێوەرە هەڵەکە بکەین. -
9:52 - 9:55لەوانەیە شارستانییەتە زیرەکەکان
درکیان بەوە کردبێت -
9:55 - 9:58کە لە کۆتاییدا ژیان تەنیا
چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی زانیارییە -
9:58 - 10:00کە بەشێوەی جوان کارلێک
لەگەڵ یەکتردا دەکەن، و -
10:00 - 10:03لەوانەیە ئەوە بەشێوەیەکی کاراتر
ڕووبات لەسەر پێوەرێکی بچووک. -
10:03 - 10:06کەواتە، هەر وەک چۆن لەسەر زەوی،
سیستمە دەنگییە گەورەکان -
10:06 - 10:09بچووک بونەتەوە بۆ ئایپۆدێکی بچووک،
لەوانەیە ژیانی زیرەکیش، -
10:09 - 10:12بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی خۆی
لەسەر ژینگە، -
10:12 - 10:14خۆی کردبێت بە بوونەوەری
مایکرۆسکۆپی. -
10:14 - 10:16کەواتە لەوانەیە کۆمەڵەی خۆر
بوونەوەری دەرەکی زۆر تێدابێت، و -
10:16 - 10:18خۆمان تێبینیان نەکەین.
-
10:18 - 10:21لەوانەیە بیرۆکەکانی مێشکمان خۆی
لەخۆیدا جۆرێکی ژیانی دەرەکی بێت. -
10:22 - 10:24باشە ئەوە بیرۆکەیەکی شێتانەیە.
-
10:24 - 10:26بوونەوەرە دەرەکییەکان
وایانلێکردم بیڵێم. -
10:26 - 10:30بەڵام سەرنجڕاکێشە کە بیرۆکەکان
پێدەچێت ژیانی خۆیان هەبێت و -
10:30 - 10:33لە درووستکەرەکانیان زیاتر ئەژین.
-
10:34 - 10:37لەوانەیە ژیانی زیندەوەری
تەنیا قۆناغێکی کاتی بێت. -
10:39 - 10:41لە پانزە ساڵی داهاتوودا،
-
10:41 - 10:44دەکرێت زانیاری تەلەسکۆپی
ڕاستەقینە ببینین -
10:44 - 10:46لە هەسارەکانی نزیکمانەوە
-
10:46 - 10:48دەری بخات کە ئەوانیش چەندێک
دۆستانەن بۆ ژیان. و -
10:48 - 10:52لە هەمان کاتیشدا، سێتی، گەڕان بۆ
ژیانی زیرەکی دەرەوەی زەوی، -
10:52 - 10:54زانیارییەکانی خۆی بۆ هەمووان
ئاشکرا دەکات -
10:54 - 10:57بۆ ئەوەی ملیۆنەها زانا،
لەوانەیە بەتۆشەوە، -
10:57 - 10:59بتوانێت هێزی هەموو خەڵک
بخاتە پاڵ هێزی گەڕانەکە. و -
11:01 - 11:03لێرەش لەسەر زەوی، تاقیکردنەوەی سەرسوڕهێنەر
-
11:03 - 11:05دەکرێت بۆ ئەوەی ژیان
لە سەرەتاوە درووست بکرێت، -
11:05 - 11:09ژیانێک زۆر جیاواز لەو شێوەی
دی ئێن ئەیەی ئەیزانین. -
11:09 - 11:14هەموو ئەمە یارمەتیمان ئەیات لە تێگەشتن لەوەی
کە ئایا گەردوون پڕە لە ژیان -
11:14 - 11:18یان بێگومان هەر خۆمانین.
-
11:20 - 11:22هەر وەڵامێکیان، بەشێوەی خۆی،
-
11:22 - 11:24سەرسوڕهێنەر و ئیلهامبەخشە،
-
11:25 - 11:27چونکە ئەگەر بەتەنیاش بین،
-
11:27 - 11:32ڕاستییەکەی بیر ئەکەینەوە و خەون ئەبینین و
ئەم پرسیارانە ئەکەین -
11:32 - 11:33لەوانەیە وا دەرچێت
-
11:33 - 11:36کە یەکێک بێت لە گرنگترین ڕاستییەکان
دەربارەی گەردوونەکەمان. -
11:36 - 11:39هەواڵێکی تری خۆشیشم پێیە بۆتان.
-
11:39 - 11:42ئەرکی زانین و تێگەشتن
هەرگیز کز نابێت. -
11:42 - 11:44کز نابێت، ڕاستییەکەی پێچەوانەکەی ئەبێت.
-
11:44 - 11:47هەتا زیاتر بزانیت،
جیهان سەرسوڕهێنەرتر دەردەکەوێت. و -
11:48 - 11:51ئەگەر شێتانەکانیشە، پرسیارە وەڵامنەدراوەکان،
-
11:51 - 11:52کە ڕامان ئەکێشێت بۆی.
-
11:52 - 11:55بۆیە بە حەسرەتەوە بمێننەوە.
- Title:
- پرسیارەکانی کەس وەڵامەکانی نازانێت
- Speaker:
- کریس ئەندەرسن
- Description:
-
لە یەکەم بەشی زنجیرەکانی تێد ئێد بۆ درووستکردنی حەزی زانین، وتاربێژی تێد کریس ئەندەرسن خووگرتنەکەی لاوێتی باس ئەکات سەبارەت بە پرسیارە قورسەکانی لەوە ئەچێت وەڵامیان نەبێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 12:08
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Questions no one knows the answers to |