لە ڕۆژێکی ئاسایی قوتابخانەدا،
چەندین کاتژمێر بەسەر دەبرێت لە
فێربوونی وەڵامەکانی پرسیارەکاندا،
بەڵام ئێستا، ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەین.
تیشک ئەخەینە سەر پرسیارەکانی کە
ناتوانین وەڵامەکانیان بزانین
چونکە نەزانراون.
بە مناڵی بیرم لە زۆر شت ئەکردەوە،
بۆ نموونە:
هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر
سەگێک بوومایە؟
ئایا ماسی هەست بە ئازار ئەکات؟
ئەی مێرووەکان؟
ئایا تەقینەوە گەورەکە تەنیا ڕووداوێک بووە؟
ئایا خوا بوونی هەیە؟
ئەگەریش هەیە، چۆن بتوانین دڵنیابین
لەوەی کە نێرینەیە یان مێینە؟
بۆچی ئەوەنە خەڵک و گیانداری بێتاوان
تووشی شتی ناخۆش ئەبن؟
ئایا بەڕاستی پلانێک لە ئارادایە بۆ ژیانم؟
ئایا هێشتا داهاتوو نەنوسراوەتەوە،
یان پێشتر نوسراوەتەوە و
جارێکە ناتوانین بیبینین؟
بەڵام ئایا ویستی ئازادی خۆمم هەیە؟
مەبەستم ئەوەیە، بەڕاست من کێم؟
ئایا تەنیا ئامێرێکی زیندووم؟
بەڵام ئەگەر وایە، بۆچی هۆشیاریم هەیە؟
ئایا هۆشیاری چییە؟
ڕۆژێک یەت ڕۆبۆتەکان هۆشیان هەبێت؟
مەبەستم ئەوەیە، وامدانا ڕۆژێک بێت
وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم بدرێتەوە.
ئەبێ کەسێک بیزانێت، وانییە؟
بڵێن چی؟ کەس نایزانێت.
زۆرێک لەو پرسیارانە ئێستا زیاتر
تووشی حەسرەتیان کردووم وەک لە جاران.
بەڵام چوونە ناو قوڵاییان زۆر خۆشە
چونکە ئەتباتە لێواری زانینەوە، و
هەرگیز نازانیت چی ئەدۆزیتەوە لەوێ.
کەواتە، دوو پرسیار کە کەس لەسەر
زەوی وەڵامیان نازانێت.
(موزیک)
(چەند گەردوون بوونی هەیە؟)
کاتێک لە گەشتێکی درێژخایەنی فڕۆکەیام،
سەیری ئەو هەموو چیا و
دارستانانە ئەکەم و
هەوڵ ئەیەم تێبگەم لەوەی کە
زەوییەکەمان چەندێک فراوانە. و
ئینجا بیرم ئەکەوێتەوە ئەو شتەی هەموو
ڕۆژێک ئەیبینین دەکرێت
یەک ملیۆن زەوی تیا جێگا بکەیتەوە:
خۆر.
لەوە ئەچێت لەڕادە بەدەر گەورەبێت.
بەڵام لە وێنە گەورەکەی شتەکاندا،
تەنیا سەرە دەرزییەکە،
یەکێک لە نزیکەی چوارسەد ملیار
ئەستێرەکەی گەلە ئەستێرەی ڕێگای شیری،
کە لە شەوێکی ڕووندا دەتوانی بیبینیت
وەک تەمێکی سپی کە
بەدرێژایی ئاسماندا کێشراوە. و
لەوەش خراپتر ئەبێت.
لەوانەیە نزیکەی سەد ملیار گەلە ئەستێرە
هەبێت بە تەلەسکۆپەکانمان ببینرێن.
کەواتە ئەگەر هەر ئەستێرەیەک هێندەی
قەبارەی یەک دەنک لم بێت،
تەنیا ڕێگای شیری بەشی ئەوە
ئەستێرەی هەیە
کە کەنارئاوێکی سی بە سی پێی پڕکاتەوە
بە قوڵی سێ پێ.
هەموو زەویش بەشی ئەوە
دەنکە لم لەسەر کەناراوەکانی نییە
هەر یەکەیان لەجیاتی هەر ئەستێرەیەکی
هەموو گەردوون دابنێیت.
کەناراوێکی لەو جۆرە دەکرێت
سەدان ملیۆن میل درێژە بکێشێت.
ستیڤن هاوکینگی پیرۆز،
ئەو ئەستێرانە زۆرن.
بەڵام ئەویش و زانا فیزیاییەکانی تریش
ئێستا باوەڕیان بە ڕاستییەکە
کە زۆر لەوە گەورەترە.
مەبەستم ئەوەیە، پێش هەموو شتێک،
سەد ملیار گەلە ئەستێرەکە
کە تەلەسکۆپەکانمان دەتوانن بیانبینن
دەکرێت تەنیا پارچەیەکی زۆر بچووکبێت
لە کۆی گشتییەکە.
بۆشایی ئاسمان خۆی لەخۆیا بە خێراییەکی
زیادکراو لە فراوانبووندایە.
بەشی زۆرینەی گەلە ئەستێرەکان
هێندە بە خێرایی لێمان دوور ئەکەونەوە
کە لەوانەیە چیتر ڕووناکییەکەیانمان نەگاتێ.
هێشتا، ڕاستییە فیزیاییەکەی سەر زەوی
هێشتا لەنزیکەوە بەستراوە
بەو گەلە ئەستێرە دوورە نادیارانە.
ئەکرێت بیریان لێبکەینەوە وەک
بەشێک لە گەردوونەکەمان.
یەک تەلاری گەورە پێکدەهێنن
هەمان یاسای فیزیایی پەیڕەو ئەکەن و
هەموویان لە هەمان گەردیلەکان، و
ئیلیکترۆن، و پرۆتۆن، و کوارک، و نیوترۆنەوە
درووست بوون کە من و تۆی لێ درووستبووین.
بەڵام، بیردۆزە نوێکانی فیزیا، بە بیردۆزێکەوە
کە پێی دەوترێت بیردۆزی دەزووەکان،
ئێستا پێمان دەڵێن کە چەندین
گەردوون هەن لە ژماردن نایەن
لەسەر جۆری تەنی جیاواز درووستبوون،
خەسڵەتی جیاوازیان هەیە،
یاسای فیزیایی جیاشیان هەیە.
زۆربەی ئەم گەردوونانە لەوانەیە
هەرگیز ژیانی لەسەر نەبێت، و
لە یەک لەسەر ملیاری چرکەیکدا
درووستبێت و نەمێنێت.
بەڵام هەرچۆنێک بێت، پێکەوە،
فرە گەردوونێکی فراوان پێکدێنن
لە چەندین گەردوون پێکهاتبێت
لەسەر نزیکەی یانزە ڕەهەند،
چەندین شتی سەرسوڕهێنەری تیایە
لەسەروو ئەوەی ئەتوانین بیری لێبکەینەوە.
وەشانە نوێکەی بیردۆزی ملوانکە
پێشبینی ئەکات فرە گەردوونەکان
لە دە بۆ پێنج سەد گەردوو پێکبێت.
ئەوە یەکێکە و پێنجسەد سفری بەدوادا دێت،
ژمارەیەکی هێندە فراوان کە
ئەگەر هەموو گەردیلەکانی
گەردوونەکەمان کە ئەیبینین
گەردوونی خۆی هەبێت، و
هەموو گەردیلەکانی ئەو هەموو
گەردوونانە هەر یەکێکیان
گەردوونی خۆیان هەبێت، و
ئەوە بۆ دوو سوڕی تریش دووبارە بکەیتەوە،
هێشتا پارچەیەکی بچووکی کۆی
گشتییەکەی ئەکات،
با بڵێین، یەک ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن.
(پێکەنین)
بەڵام هێشتا ئەو ژمارەیە زۆر بچووکە
بەراورد بە ژمارەیەکی تر:
بێ کۆتا.
هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە
بەردەوامی بۆشایی و کات بێ کۆتایە و
ژمارەیەکی بێکۆتا گەردوون هەیە
بە خەسڵەتی هەمەجۆرەوە.
مێشکتان چۆنە؟
بیردۆزی کوانتەم چرچێکی زیاتر
ئەخاتە ناوچاوان.
مەبەستم ئەوەیە، سەلمێنراوە بیردۆزەکە
ڕاستە و گومانی تیا نییە،
بەڵام شیکردنەوەی سەرلێشێوێنەرە، و
هەندێک فیزیا ناس پێیان وایە
تەنیا ڕێگا بۆ شیکردنەوەی
ئەوە ئەبێت وای دانێیت ژمارەیەکی
بێشوومار گەردوونی هاوتەریب هەیە
هەموو ساتێک درووست ئەبن، و
زۆرێک لەو گەردوونانە لە ڕاستیدا
زۆر لە جیهانەکەی ئێستامان ئەچن،
چەندین کۆپی تر لەخۆدەگرێت.
لە یەکێک لەو گەردوونانەدا،
بە پلەی شەرەفەوە زانکۆ تەواو دەکەیت و
ئەو کەسە ئەهێنیت کە خەونی پێوە ئەبینی، و
لە یەکێکی تریشیان وا نابێت.
هێشتا هەندێک زانا هەن کە
دەڵێن ڕاست نییە.
تەنیا وەڵامی واتابەخش بۆ پرسیاری ئەوەی
کە بەڕاستی چەند گەردوون بوونی هەیە یەک دانەیە
تەنیا یەک گەردوون.
چەند فەیلەسوفێک و
ئەفسانە پەرستێک دەڵێن
کە تەنانەت گەردوونەکەی خۆشمان خەیاڵێکە.
کەواتە وەک دەبینن، لە ئێستایا
کۆدەنگی نییە لەسەر ئەم پرسیارە،
تەنانەت نزیکیش نین لێی.
تەنیا شت کە ئەیزانین ئەوەیە وەڵامەکە لەنێوان
سفر و بێکۆتایایە.
پێموابێت یەک شتی تر ئەزانین.
ئەمە کاتێکی خۆشە بۆ ئەوەی
لەسەر فیزیا بخوێنیت.
لەوانەیە بەناو گەورەترین ڕیزبەندی
زانیارییا بڕۆین
کە مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیبێت.
(موزیک)
(بۆچی ناتوانین بەڵگەی ژیانی دەرەوەی زەوی ببینین؟)
لە شوێنێکی ئەم گەردوونە فراوانەدا
بێگومان ئەبێت چەندین هەسارەی
تر هەبێت ژیانی لەسەر بێت.
بەڵام بۆچی ناتوانین بەڵگەی ئەوە ببینین؟
باشە ئەمە پرسیارێکی بەناوبانگە و
ساڵی ١٩٥٠ لەلایەن ئێنریکۆ فێرمییەوە کراوە:
هەمووان لەکوێن؟
ئەوانەی باوەڕیان بە بیردۆزی پلانگێڕی هەیە
دەڵێن یوفۆکان بەردەوام سەردان ئەکەن و
بەردەوام هاتنیان پەردەپۆش ئەکرێت،
بەڵام ڕاست بڵێین، ئەمە قایلکەر نییە.
بەڵام ئەوە مەتەڵێک ئەهێنێتە پێش.
ساڵی پار،
ڕوانگەی ئاسمانی کێپلەر
سەدان هەسارەی دۆزیوەتەوە بەچواردەوری
ئەستێرەکانی ئەم نزیکانەوە.
ئەگەر سەیری ئەو زانیارییانە بکەیت،
لەوە ئەچێت نزیکەی نیو ترلیۆن
هەسارە هەبێت
تەنیا لە گەلە ئەستێرەکەی خۆماندا.
ئەگەر لە دە هەزار یەکێکی
هەلومەرجێکی وای تێدا بێت
کە بتوانرێت پشتیوانی
جۆرێکی ژیان بکات،
ئەوا هێشتا پەنجا ملیۆن هەسارە
ئەهێڵێتەوە کە دەکرێ ژیانی تێدابێت
هەر لێرە لە گەلە ئەستێرەی شیریدا.
کەواتە ئەمە مەتەڵەکەیە:
زەوییەکەی لەسەری ئەژین پێکنەهات
هەتا نزیکەی نۆ ملیار ساڵ
دوای تەقینەوە گەورەکە.
ئەبێ چەندین هەسارەی تر لە
گەلە ئەستێرەکەماندا درووست بووبێت پێشتر، و
دەرفەتی ڕەخساندبێت بۆ
درووستبوونی ژیان لەسەری
ملیارەها، یان بەدڵنیاییەوە چەندین
ملیۆن ساڵ زووتر لە زەوی.
ئەگەر تەنیا چەند دانەیەکی کەمیان
ژیانی زیرەکی لەسەر درووست بووبێت و
دەستیان کردبێت بە درووستکردنی تەکنەلۆجیا،
ئەو تەکنەلۆجیایانە ملیۆنەها
ساڵیان دەبوو بۆ ئەوەی
گەشە بکەن لە هێز و ئاڵۆزیدا.
لەسەر زەوی،
بینیمان چۆن ئەکرێت تەکنەلۆجیا
زۆر بەخێرایی پەرەبسێنێت
تەنیا لە سەد ساڵدا.
لە ملیۆنەها ساڵدا، شارستانییەکی
زیرەکی دەرەوەی زەوی
دەکرێت بە ئاسانی بڵاوبووبێتەوە
بەناو هەموو گەلە ئەستێرەکەدا،
لەوانەیە ئامێری گەورەی
هەڵگرتنی وزەیان هەبێت،
یان چەندین پۆلی کەشتی
ئاسمانی داگیرکەر.
یان چەندین کاری هونەری بێوێنە
کە ئاسمانی شەوان پڕدەکەنەوە.
هەر هیچ نەبێت، وای دائەنێیت
کە بوونی خۆیان ئاشکرا بکەن،
بە مەبەست بێت یان نا،
لە ڕێگای جۆرێک ئاماژەی کارەبایی موغناتیزی
یان جۆری تر،
لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بەڵگەیەکی
قایلکەری هیچ کامێکیان نابینین؟
بۆچی؟
چەندین وەڵامی هەمەجۆری هەیە،
هەندێکیان زۆر ترسناکن.
لەوانەیە یەک شارستانییەتی
زیرەک دەستیان
بەسەر گەلە ئەستێرەکەدا گرتبێت، و
خۆی بە تەواوەتی بێدەنگ کردبێت،
چونکە هیچ گوێ بە سەرهەڵدانی
ڕکابەری تر نادات.
بۆخۆی دانیشتووە و ئامادەیە
بۆ داگیرکردنی
هەر شتێک کە ببێتە مەترسی،
یان لەوانەشە هێندە زیرەک نەبن،
یان لەوانەشە پەرەسەندنی
شارستانییەتێکی زیرەک
کە توانای درووستکردنی تەکنەلۆجیای
ئاڵۆزی هەبێت
زۆر لەوە دەگمەنتر بێت
کە بیری لێئەکەینەوە.
هەرچۆنێک بێت لە چوار ملیار ساڵدا
جارێک ڕوویداوە لەسەر زەوی.
لەوانەیە ئەوەش بەهۆی
بەختێکی زۆرەوە بووبێت.
لەوانەیە ئێمە یەکەم جۆری ئەو شارستانییەتە
بین لەناو گەلە ئەستێرەکەماندا.
یان لەوانەشە شارستانییەتەکان لەگەڵ خۆیاندا
تۆوی لەناوچوونیشیان پێبێت،
لە ڕێگەی کۆنترۆڵنەکردنی تەکنەلۆجیاکانی
کە خۆیان درووستی ئەکەن.
بەڵام چەندین وەڵامی تری
هیوابەخشیش هەن.
هەرچۆنێک بێت هێندە
بە باشی ناگەڕێین، و
پارەیەکی کەمی تێدا سەرف دەکەین.
تەنیا بەشێکی زۆر بچووکی
ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان
بە وردی سەیر کراون
بۆ ئاماژەی سەرنجڕاکێش.
لەوانەشە سەیری ئاراستە
ڕاستەکەمان نەکردبێت.
لەوانەیە لەگەڵ پەرەسەندنی شارستانییەت،
خێرا تەکنەلۆجیای پەیوەندیان دۆزیبێتەوە
کە زۆر لە شەپۆلی کەهرۆ موغناتیزی
ئاڵۆزتر و باشتر بووبێت.
لەوانەیە هەموو کارەکان لەناو
شوێنە پڕ نهێنییە تازە دۆزراوەکەی
تەنی تاریکدا ڕوویدابێت،
یان وزەی تاریک، کە پێدەچێت زۆربەی
بارستایی گەردوون هەڵبگرێت.
یان، لەوانەیە سەیری
پێوەرە هەڵەکە بکەین.
لەوانەیە شارستانییەتە زیرەکەکان
درکیان بەوە کردبێت
کە لە کۆتاییدا ژیان تەنیا
چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی زانیارییە
کە بەشێوەی جوان کارلێک
لەگەڵ یەکتردا دەکەن، و
لەوانەیە ئەوە بەشێوەیەکی کاراتر
ڕووبات لەسەر پێوەرێکی بچووک.
کەواتە، هەر وەک چۆن لەسەر زەوی،
سیستمە دەنگییە گەورەکان
بچووک بونەتەوە بۆ ئایپۆدێکی بچووک،
لەوانەیە ژیانی زیرەکیش،
بۆ کەمکردنەوەی شوێنپێی خۆی
لەسەر ژینگە،
خۆی کردبێت بە بوونەوەری
مایکرۆسکۆپی.
کەواتە لەوانەیە کۆمەڵەی خۆر
بوونەوەری دەرەکی زۆر تێدابێت، و
خۆمان تێبینیان نەکەین.
لەوانەیە بیرۆکەکانی مێشکمان خۆی
لەخۆیدا جۆرێکی ژیانی دەرەکی بێت.
باشە ئەوە بیرۆکەیەکی شێتانەیە.
بوونەوەرە دەرەکییەکان
وایانلێکردم بیڵێم.
بەڵام سەرنجڕاکێشە کە بیرۆکەکان
پێدەچێت ژیانی خۆیان هەبێت و
لە درووستکەرەکانیان زیاتر ئەژین.
لەوانەیە ژیانی زیندەوەری
تەنیا قۆناغێکی کاتی بێت.
لە پانزە ساڵی داهاتوودا،
دەکرێت زانیاری تەلەسکۆپی
ڕاستەقینە ببینین
لە هەسارەکانی نزیکمانەوە
دەری بخات کە ئەوانیش چەندێک
دۆستانەن بۆ ژیان. و
لە هەمان کاتیشدا، سێتی، گەڕان بۆ
ژیانی زیرەکی دەرەوەی زەوی،
زانیارییەکانی خۆی بۆ هەمووان
ئاشکرا دەکات
بۆ ئەوەی ملیۆنەها زانا،
لەوانەیە بەتۆشەوە،
بتوانێت هێزی هەموو خەڵک
بخاتە پاڵ هێزی گەڕانەکە. و
لێرەش لەسەر زەوی، تاقیکردنەوەی سەرسوڕهێنەر
دەکرێت بۆ ئەوەی ژیان
لە سەرەتاوە درووست بکرێت،
ژیانێک زۆر جیاواز لەو شێوەی
دی ئێن ئەیەی ئەیزانین.
هەموو ئەمە یارمەتیمان ئەیات لە تێگەشتن لەوەی
کە ئایا گەردوون پڕە لە ژیان
یان بێگومان هەر خۆمانین.
هەر وەڵامێکیان، بەشێوەی خۆی،
سەرسوڕهێنەر و ئیلهامبەخشە،
چونکە ئەگەر بەتەنیاش بین،
ڕاستییەکەی بیر ئەکەینەوە و خەون ئەبینین و
ئەم پرسیارانە ئەکەین
لەوانەیە وا دەرچێت
کە یەکێک بێت لە گرنگترین ڕاستییەکان
دەربارەی گەردوونەکەمان.
هەواڵێکی تری خۆشیشم پێیە بۆتان.
ئەرکی زانین و تێگەشتن
هەرگیز کز نابێت.
کز نابێت، ڕاستییەکەی پێچەوانەکەی ئەبێت.
هەتا زیاتر بزانیت،
جیهان سەرسوڕهێنەرتر دەردەکەوێت. و
ئەگەر شێتانەکانیشە، پرسیارە وەڵامنەدراوەکان،
کە ڕامان ئەکێشێت بۆی.
بۆیە بە حەسرەتەوە بمێننەوە.