زانستی پێست - ئێما بریس
-
0:07 - 0:10لە نێوان تۆ و هەموو جیهاندا ڕووکارێک هەیە
-
0:10 - 0:13کە سەرووی ٪١٦ی کێشی جەستەت پێکدەهێنێت.
-
0:13 - 0:17ئەمە پێستتە، گەورەترین ئەندامە لە لەشتدا:
-
0:17 - 0:22ئەگەر بە کراوەیی دایبنێین، نزیکەی ١.٧م
چوارگۆشە لە زەوی دادەپۆشێت. -
0:22 - 0:27پێدەچێت مەبەستەکەی دیاربێت، کە ئەویش
پارێزگاری لە بەشەکانی ناوەوەمان دەکات. -
0:27 - 0:28بەڵام سەیرکردنێک لە سەروی ڕوکارەکەوە
-
0:28 - 0:32ئەوە دەردەخات کە ژمارەیەکی چاوەڕواننەکراو
ڕۆڵی هەیە لە ژیانماندا. -
0:32 - 0:34سەرەتا، بنچینەکان.
-
0:34 - 0:38پێست بنچینەی سەرەکی سیستەمی داپۆشەرە،
-
0:38 - 0:44کە قژت، نینۆکەکانت هاروەها لیمفەگرێکان
و دەمارەکانت دەگرێتەوە. -
0:44 - 0:46لە سێ چین دروست کراوە،
-
0:46 - 0:47چینی دەرەوەی پێست،
-
0:47 - 0:48بن توێژ،
-
0:48 - 0:49ژێر پێست،
-
0:49 - 0:54ئەستووری پێست جیاوازە
لە ٠.٥ ملیمەترەوە کە تەنکترینە -
0:54 - 0:57و تا چوار ملیمەتر کە بەرزترین ئاستە.
-
0:57 - 1:00هەروەها سێ کاری سەرەکیش دەکات:
-
1:00 - 1:01پارێزگاری کردن،
-
1:01 - 1:02ڕێکوپێک کردن،
-
1:02 - 1:05درک پێکردنی جیهان لە دەرەوەی سنوری خۆی.
-
1:05 - 1:10بە شێوەیەکی ڕۆژانە، ڕووکاری پێست چارەی
سەدان، ئەگەر هەزارانیش نەبێت، -
1:10 - 1:12لە هەستە جەستەییەکان دەکات،
-
1:12 - 1:16زۆربەی کات پشت دەبەستێ بە پێکهاتە
هەستیارەکانی پێست بۆ فشار کردن -
1:16 - 1:18بە خانەکانی مێرکل ناودەبرێت.
-
1:18 - 1:20تەنها لە پەنجەکانتدا،
-
1:20 - 1:25٧٥٠ خانەی مێرکل هەیە
بۆ هەر سانتیمەترێکی دووجا لە پێستدا، -
1:25 - 1:30لەگەڵ زیاتر لە ٢٥٠٠ وەرگر
کە هەستی دەست لێدانت پێ دەدات. -
1:30 - 1:34ئەم ڕووکارە یەکەم هێڵی بەرگرییە لە لەشدا.
-
1:34 - 1:38بەبێ ئەوە، تۆ دەبیتە بارستەیەکی
زۆر لە شانە و شلە، -
1:38 - 1:41کە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەردەست
دەبێت بۆ توخمەکان. -
1:41 - 1:44پێست بە شێوەیەکی کاریگەر
بەشی ناوەوەت دەپارێزێت -
1:44 - 1:47هەروەها فشار و شۆک هەڵدەمژێت
-
1:47 - 1:51لەگەڵ کۆلاجینی نەرم کە زۆربەی چینی
پێستی لێ پێک دێت. -
1:51 - 1:56پێست بە شێوەیەکی سەرەکی لەو خانانە
پێک دێت کە پێی دەوترێت کێراتینۆسێت -
1:56 - 1:59هەر چوار هەفتە جارێک بەتەواوی
جێگۆڕکێیان پێکراوە. -
1:59 - 2:04کاتێک خانە نوێیەکانی پێست دروست دەبن،
پاڵ بە خانە کۆنەکانەوەی دەنێن. -
2:04 - 2:06کاتێک ئەم خانانە بەرەو سەرەوە دەڕۆن،
-
2:06 - 2:10پڕبوون لە پرۆتینی ڕەق
بە کێراتین ناودەبرێت. -
2:10 - 2:12کاتێک دەگەنە ڕووکاری سەرەوە،
-
2:12 - 2:15چینێکی پتەو پێکدەهێنن، کە
چینی دژە ئاوە -
2:15 - 2:19کە بۆ میکرۆبەکان قورسە بیشکێنن.
-
2:19 - 2:22هەر میکرۆبێکی زیانبەخش کە دەچێتە پێست
-
2:22 - 2:24تووشی خانەکانی لانگرهانس دەبێت.
-
2:24 - 2:28ئەم کۆمەڵە خانە پارێزەرەی پێست
داگیرکەری پێست دەپشکنن -
2:28 - 2:33و ئامادە بوونیان دەگوازێتەوە بۆ
خانەکانی سیستەمی بەرگری، -
2:33 - 2:36کە کاردانەوەی هەیە بە ناردنی
وەڵامی بەرگری. -
2:36 - 2:39تایبەتمەندیەکی گرنگی ئەم بەرگریە
-
2:39 - 2:42بریتییە لە هەزاران جۆری زیندەوەر
-
2:42 - 2:44کە لەسەر ڕووی دەرەوەی دەژین،
-
2:44 - 2:45قەدەکان،
-
2:45 - 2:47و درزەکانی پێستت.
-
2:47 - 2:50ئەم میکرۆبانە کە بەکتریا و کەڕووی تێدایە،
-
2:50 - 2:52لە چەوریەکان گەشە دەکات،
-
2:52 - 2:55کە مادەیەکی چەورە ڕووی پێست دەریدەکات
-
2:55 - 2:59لە ڕێگەی لیمفە چەوریەکانەوە شاردراوەتەوە
لە ژێر پێست. -
2:59 - 3:04ئەم میکرۆبانەی پێست پارێزگاری لە سیستەمی
بەرگری لەش دەکەن بە بەردەوامی، -
3:04 - 3:09دڵنیادەبن لەوەی کە ئامادەن بۆ کاردانەوە
ئەگەر لەش لە مەترسیدا بێت. -
3:09 - 3:10لە دەرەوەی ئەم ڕۆڵە پارێزەرە،
-
3:10 - 3:15پێستت یەکێکە لە ئەندامە هەستەوەرەکان کە
یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشت دەدات، -
3:15 - 3:18دوو ئەرک کە بە نزیکی بەیەکەوە بەستراون.
-
3:18 - 3:21دەمارەکان پشکنین دەکەن کە ئایا پێستت
ساردە یان گەرم -
3:21 - 3:24ئەم زانیاریەش بۆ مێشک دەنێرن.
-
3:24 - 3:27لە بەرامبەردا، مێشک ناوەندی خوێن
ئاگادار دەکاتەوە -
3:27 - 3:30ئەگەر جەستەکە زۆر گەرم بێت،
-
3:30 - 3:32گەرمی لە خوێنەکە دەردەکرێت
لە ڕێگەی پێست، -
3:32 - 3:37یان بۆ تەنگ کردنی ئەگەر جەستە سارد بێت،
کە ئەمەش گەرمی دەپارێزێت. -
3:37 - 3:42لە هەر کاتێکدا، ٪٢٥ی خوێن بە ناو ژێر پێست
بەناو دەخولێنەوە، -
3:42 - 3:45کە ئەم کردارە زۆر کارامە دەکات.
-
3:45 - 3:47لە باری گەرمدا،
-
3:47 - 3:51لیمفەکانی ئارەقەکردنەوە لە پێست ئارەقە
دەردەکەن بۆ دەرەوە لە رێگەی جۆگەکان، -
3:51 - 3:53گەرمی دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی لەش.
-
3:53 - 3:58مووش بە هەمان شێوە دەتوانێت پارێزگاری لە
گەرمی بکات یان دەری بکات. -
3:58 - 4:01بە تێکڕایی مرۆڤ ٥ ملیۆن تاڵە مووی هەیە
-
4:01 - 4:03لە هەموو شوێنێک بە جەستەکە جێگیر کراوە
-
4:03 - 4:07جگە لە ناوپەلی دەستت و بنی پێیەکانت.
-
4:07 - 4:10نەوەد تا ١٥٠ هەزاریان لە بێخی قژتە،
-
4:10 - 4:14کە ئەمەش پارێزگاری لە ڕووبەری
پێستی سەرت دەکات -
4:14 - 4:16لە زیانی جەستەیی و سووتانی خۆر.
-
4:16 - 4:20لە کاتی هەستکردن بە سەرما، ماسولکەی
بچوک کە پێیان دەوترێ ئەرێکتەر پێلا -
4:20 - 4:23دەبێتە هۆی وەستانی قژ
لە لاشەکە. -
4:23 - 4:29ئەم دیاردە بە گوسبام ناسراوە و گەرمی
لە نزیک پێستت دائەگیرسێت. -
4:29 - 4:32ڕووی گەورەی پێست تەنها قەڵغان نییە؛
-
4:32 - 4:35بەڵکو ڕێگەمان پێدەدات کە پەیوەندی
بە جیهانی دەرەوە بکەین. -
4:35 - 4:39چینێکی هەمەجۆرە کە ساردمان دەکاتەوە
یانیش بە گەرمی دەمان هێڵێتەوە. -
4:39 - 4:42سیستەمی داپۆشەر زۆر شت دەگرێتەوە،
-
4:42 - 4:45بەڵام بێگومان لە قوڵای پێست زیاترە.
- Title:
- زانستی پێست - ئێما بریس
- Description:
-
پیشاندانی وانەی تەواو: https://ed.ted.com/lessons/the-science-of-skin-emma-bryce
لەنێوان تۆ و جیهاندا، نێوانێک هەیە کە ٪١٦ی کێشی جەستەت دروست دەکات. ئەمە پێستتە، گەورەترین ئەندامە لە لەشتدا: ئەگەر بە کراوەیی دایبنێین، نزیکەی ١.٧ مەتر چوارگۆشە زەوی دادەپۆشێت. بەڵام بێجگە لە هێشتنەوەی ئەندامەکانت لە ناوەوە، هۆکاری هەبوونی چییە؟ ئێما بریس ئێمە دەباتە ناو سیستەمی داپۆشەر تا تێبگەین.
وانەکە لە لایەن ئیما بریس ، ئەنیمەیشن لەلایەن ستۆدیۆکانی ئۆگنبلیک
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:11
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce | ||
Shajwan Nawzad edited Kurdish (Central) subtitles for The science of skin - Emma Bryce |