1 00:00:07,266 --> 00:00:10,428 لە نێوان تۆ و هەموو جیهاندا ڕووکارێک هەیە 2 00:00:10,428 --> 00:00:13,437 کە سەرووی ٪١٦ی کێشی جەستەت پێکدەهێنێت. 3 00:00:13,437 --> 00:00:17,087 ئەمە پێستتە، گەورەترین ئەندامە لە لەشتدا: 4 00:00:17,087 --> 00:00:22,468 ئەگەر بە کراوەیی دایبنێین، نزیکەی ١.٧م چوارگۆشە لە زەوی دادەپۆشێت. 5 00:00:22,468 --> 00:00:26,527 پێدەچێت مەبەستەکەی دیاربێت، کە ئەویش پارێزگاری لە بەشەکانی ناوەوەمان دەکات. 6 00:00:26,527 --> 00:00:28,317 بەڵام سەیرکردنێک لە سەروی ڕوکارەکەوە 7 00:00:28,317 --> 00:00:32,177 ئەوە دەردەخات کە ژمارەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕۆڵی هەیە لە ژیانماندا. 8 00:00:32,177 --> 00:00:33,978 سەرەتا، بنچینەکان. 9 00:00:33,978 --> 00:00:37,557 پێست بنچینەی سەرەکی سیستەمی داپۆشەرە، 10 00:00:37,557 --> 00:00:44,158 کە قژت، نینۆکەکانت هاروەها لیمفەگرێکان و دەمارەکانت دەگرێتەوە. 11 00:00:44,158 --> 00:00:45,788 لە سێ چین دروست کراوە، 12 00:00:45,788 --> 00:00:46,948 چینی دەرەوەی پێست، 13 00:00:46,948 --> 00:00:47,997 بن توێژ، 14 00:00:47,997 --> 00:00:49,229 ژێر پێست، 15 00:00:49,229 --> 00:00:53,738 ئەستووری پێست جیاوازە لە ٠.٥ ملیمەترەوە کە تەنکترینە 16 00:00:53,738 --> 00:00:57,019 و تا چوار ملیمەتر کە بەرزترین ئاستە. 17 00:00:57,019 --> 00:00:59,789 هەروەها سێ کاری سەرەکیش دەکات: 18 00:00:59,789 --> 00:01:00,746 پارێزگاری کردن، 19 00:01:00,746 --> 00:01:01,714 ڕێکوپێک کردن، 20 00:01:01,714 --> 00:01:04,768 درک پێکردنی جیهان لە دەرەوەی سنوری خۆی. 21 00:01:04,768 --> 00:01:09,579 بە شێوەیەکی ڕۆژانە، ڕووکاری پێست چارەی سەدان، ئەگەر هەزارانیش نەبێت، 22 00:01:09,579 --> 00:01:11,747 لە هەستە جەستەییەکان دەکات، 23 00:01:11,747 --> 00:01:15,746 زۆربەی کات پشت دەبەستێ بە پێکهاتە هەستیارەکانی پێست بۆ فشار کردن 24 00:01:15,746 --> 00:01:17,959 بە خانەکانی مێرکل ناودەبرێت. 25 00:01:17,959 --> 00:01:19,631 تەنها لە پەنجەکانتدا، 26 00:01:19,631 --> 00:01:24,599 ٧٥٠ خانەی مێرکل هەیە بۆ هەر سانتیمەترێکی دووجا لە پێستدا، 27 00:01:24,599 --> 00:01:29,709 لەگەڵ زیاتر لە ٢٥٠٠ وەرگر کە هەستی دەست لێدانت پێ دەدات. 28 00:01:29,709 --> 00:01:34,038 ئەم ڕووکارە یەکەم هێڵی بەرگرییە لە لەشدا. 29 00:01:34,038 --> 00:01:38,349 بەبێ ئەوە، تۆ دەبیتە بارستەیەکی زۆر لە شانە و شلە، 30 00:01:38,349 --> 00:01:41,059 کە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەردەست دەبێت بۆ توخمەکان. 31 00:01:41,059 --> 00:01:44,341 پێست بە شێوەیەکی کاریگەر بەشی ناوەوەت دەپارێزێت 32 00:01:44,341 --> 00:01:47,036 هەروەها فشار و شۆک هەڵدەمژێت 33 00:01:47,036 --> 00:01:51,120 لەگەڵ کۆلاجینی نەرم کە زۆربەی چینی پێستی لێ پێک دێت. 34 00:01:51,120 --> 00:01:55,791 پێست بە شێوەیەکی سەرەکی لەو خانانە پێک دێت کە پێی دەوترێت کێراتینۆسێت 35 00:01:55,791 --> 00:01:58,812 هەر چوار هەفتە جارێک بەتەواوی جێگۆڕکێیان پێکراوە. 36 00:01:58,812 --> 00:02:04,071 کاتێک خانە نوێیەکانی پێست دروست دەبن، پاڵ بە خانە کۆنەکانەوەی دەنێن. 37 00:02:04,071 --> 00:02:06,322 کاتێک ئەم خانانە بەرەو سەرەوە دەڕۆن، 38 00:02:06,322 --> 00:02:09,991 پڕبوون لە پرۆتینی ڕەق بە کێراتین ناودەبرێت. 39 00:02:09,991 --> 00:02:11,511 کاتێک دەگەنە ڕووکاری سەرەوە، 40 00:02:11,511 --> 00:02:15,261 چینێکی پتەو پێکدەهێنن، کە چینی دژە ئاوە 41 00:02:15,261 --> 00:02:18,772 کە بۆ میکرۆبەکان قورسە بیشکێنن. 42 00:02:18,772 --> 00:02:21,864 هەر میکرۆبێکی زیانبەخش کە دەچێتە پێست 43 00:02:21,864 --> 00:02:24,332 تووشی خانەکانی لانگرهانس دەبێت. 44 00:02:24,332 --> 00:02:28,136 ئەم کۆمەڵە خانە پارێزەرەی پێست داگیرکەری پێست دەپشکنن 45 00:02:28,136 --> 00:02:32,785 و ئامادە بوونیان دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی سیستەمی بەرگری، 46 00:02:32,785 --> 00:02:36,172 کە کاردانەوەی هەیە بە ناردنی وەڵامی بەرگری. 47 00:02:36,172 --> 00:02:38,838 تایبەتمەندیەکی گرنگی ئەم بەرگریە 48 00:02:38,838 --> 00:02:42,335 بریتییە لە هەزاران جۆری زیندەوەر 49 00:02:42,335 --> 00:02:43,695 کە لەسەر ڕووی دەرەوەی دەژین، 50 00:02:43,695 --> 00:02:44,694 قەدەکان، 51 00:02:44,694 --> 00:02:47,085 و درزەکانی پێستت. 52 00:02:47,085 --> 00:02:50,023 ئەم میکرۆبانە کە بەکتریا و کەڕووی تێدایە، 53 00:02:50,023 --> 00:02:51,575 لە چەوریەکان گەشە دەکات، 54 00:02:51,575 --> 00:02:54,975 کە مادەیەکی چەورە ڕووی پێست دەریدەکات 55 00:02:54,975 --> 00:02:58,595 لە ڕێگەی لیمفە چەوریەکانەوە شاردراوەتەوە لە ژێر پێست. 56 00:02:58,595 --> 00:03:03,596 ئەم میکرۆبانەی پێست پارێزگاری لە سیستەمی بەرگری لەش دەکەن بە بەردەوامی، 57 00:03:03,596 --> 00:03:08,647 دڵنیادەبن لەوەی کە ئامادەن بۆ کاردانەوە ئەگەر لەش لە مەترسیدا بێت. 58 00:03:08,647 --> 00:03:10,297 لە دەرەوەی ئەم ڕۆڵە پارێزەرە، 59 00:03:10,297 --> 00:03:15,206 پێستت یەکێکە لە ئەندامە هەستەوەرەکان کە یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشت دەدات، 60 00:03:15,206 --> 00:03:17,916 دوو ئەرک کە بە نزیکی بەیەکەوە بەستراون. 61 00:03:17,916 --> 00:03:21,266 دەمارەکان پشکنین دەکەن کە ئایا پێستت ساردە یان گەرم 62 00:03:21,266 --> 00:03:24,126 ئەم زانیاریەش بۆ مێشک دەنێرن. 63 00:03:24,126 --> 00:03:27,327 لە بەرامبەردا، مێشک ناوەندی خوێن ئاگادار دەکاتەوە 64 00:03:27,327 --> 00:03:29,947 ئەگەر جەستەکە زۆر گەرم بێت، 65 00:03:29,947 --> 00:03:32,426 گەرمی لە خوێنەکە دەردەکرێت لە ڕێگەی پێست، 66 00:03:32,426 --> 00:03:36,937 یان بۆ تەنگ کردنی ئەگەر جەستە سارد بێت، کە ئەمەش گەرمی دەپارێزێت. 67 00:03:36,937 --> 00:03:42,327 لە هەر کاتێکدا، ٪٢٥ی خوێن بە ناو ژێر پێست بەناو دەخولێنەوە، 68 00:03:42,327 --> 00:03:45,267 کە ئەم کردارە زۆر کارامە دەکات. 69 00:03:45,267 --> 00:03:46,638 لە باری گەرمدا، 70 00:03:46,638 --> 00:03:51,257 لیمفەکانی ئارەقەکردنەوە لە پێست ئارەقە دەردەکەن بۆ دەرەوە لە رێگەی جۆگەکان، 71 00:03:51,257 --> 00:03:53,449 گەرمی دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی لەش. 72 00:03:53,449 --> 00:03:58,318 مووش بە هەمان شێوە دەتوانێت پارێزگاری لە گەرمی بکات یان دەری بکات. 73 00:03:58,318 --> 00:04:01,440 بە تێکڕایی مرۆڤ ٥ ملیۆن تاڵە مووی هەیە 74 00:04:01,440 --> 00:04:03,496 لە هەموو شوێنێک بە جەستەکە جێگیر کراوە 75 00:04:03,496 --> 00:04:06,705 جگە لە ناوپەلی دەستت و بنی پێیەکانت. 76 00:04:06,705 --> 00:04:10,285 نەوەد تا ١٥٠ هەزاریان لە بێخی قژتە، 77 00:04:10,285 --> 00:04:13,506 کە ئەمەش پارێزگاری لە ڕووبەری پێستی سەرت دەکات 78 00:04:13,506 --> 00:04:16,426 لە زیانی جەستەیی و سووتانی خۆر. 79 00:04:16,426 --> 00:04:19,788 لە کاتی هەستکردن بە سەرما، ماسولکەی بچوک کە پێیان دەوترێ ئەرێکتەر پێلا 80 00:04:19,788 --> 00:04:23,376 دەبێتە هۆی وەستانی قژ لە لاشەکە. 81 00:04:23,376 --> 00:04:29,017 ئەم دیاردە بە گوسبام ناسراوە و گەرمی لە نزیک پێستت دائەگیرسێت. 82 00:04:29,017 --> 00:04:31,648 ڕووی گەورەی پێست تەنها قەڵغان نییە؛ 83 00:04:31,648 --> 00:04:35,416 بەڵکو ڕێگەمان پێدەدات کە پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە بکەین. 84 00:04:35,416 --> 00:04:39,297 چینێکی هەمەجۆرە کە ساردمان دەکاتەوە یانیش بە گەرمی دەمان هێڵێتەوە. 85 00:04:39,297 --> 00:04:42,270 سیستەمی داپۆشەر زۆر شت دەگرێتەوە، 86 00:04:42,270 --> 00:04:44,737 بەڵام بێگومان لە قوڵای پێست زیاترە.