درۆکەی ڕەگەزپەرستی داهێنا
-
0:02 - 0:05کێشەی ئێمەی خەڵکی سپی پێست چییە؟
-
0:05 - 0:06(پێکەنین)
-
0:08 - 0:10بەم ساڵانەی دوایی زۆر بیرم لەوە کردۆتەوە، و
-
0:10 - 0:12ئەزانم هەر خۆم نیم.
-
0:12 - 0:14سەیرکە، تێئەگەم --
-
0:14 - 0:17خەڵکی پێست ڕەنگەکانی تر
چەندین سەدەیە ئەو پرسیارە ئەکەن. -
0:17 - 0:22بەڵام پێموابێت هەتا دێت ژمارەیەکی زیاتری
سپی پێستەکانیش ئەو پرسیارە ئەکەن، -
0:22 - 0:25دوابەدوای ئەوەی بەردەوام ڕووئەیات
-
0:25 - 0:26لە وڵاتەکەمان.
-
0:28 - 0:31تێبینیشی بکەن وتم،
"ئێمەی سپی پێست چیمانە؟" -
0:31 - 0:35چونکە ئێستا، من باسی
ئەو خەڵکە سپی پێستە ناکەم، -
0:35 - 0:39ئەوانەی نیشانەی نازییەکە و
کڵاوەکە و مەشخەڵەکانیان پێیە. -
0:39 - 0:42ئەوانە کێشە و هەڕەشەشن.
-
0:43 - 0:45زۆربەی تاوانە تیرۆرستییەکانی
وڵاتەکەمان ئەنجام ئەیەن، -
0:45 - 0:49ئێوە هەموو لە چارلۆتسڤیل ئەژین و
لەهەمووان باشتر ئەزانن. -
0:49 - 0:53بەڵام من باسی شتێکی گەورەتر و
بڵاوتر ئەکەم. -
0:53 - 0:55من باسی هەموومان ئەکەم،
-
0:55 - 0:57بەشێوەیەکی فراوان سپی پێستەکان.
-
0:58 - 1:01لەوانەشە بەتایبەتی،
خەڵکی وەک من، -
1:01 - 1:03کە خۆمان بە پێشکەوتنخواز لەقەڵەم ئەیەین،
-
1:03 - 1:05نامانەوێت توندڕەو بین.
-
1:06 - 1:07خەڵکی سپی پێستی باش.
-
1:08 - 1:09(پێکەنین)
-
1:09 - 1:11هیچ سپی پێستێکی باشی لێیە؟
-
1:11 - 1:12(پێکەنین)
-
1:12 - 1:16من وا گەورەکرام جۆرە کەسێکی وابم.
-
1:16 - 1:18منداڵێکی بچووک بووم
لە شەستەکان و حەفتاکان، و -
1:18 - 1:21بۆ ئەوەی کەمێک تێگەشتنتان بەمێ
لەسەر دۆخی ئەوکاتەی دایک و باوکم: -
1:21 - 1:24ئەوکاتە بۆچوونی خەڵک بە گشتی
-
1:24 - 1:29نیشانیدا کە تەنیا کەمینەیەکی بچووک،
نزیکەی لەسەدا ٢٠ی ئەمریکییە سپیپێستەکان، -
1:29 - 1:31پشتیوان بوون و ڕەزامەند بوون
-
1:31 - 1:34بە مارتین لوسەر کینگ و کارەکەی
لەسەر جوڵەی مافە شارستانییەکان -
1:34 - 1:37هەتا ئەوکاتەی دکتۆر کینگ لە ژیاندا بوو.
-
1:38 - 1:41شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی
دایک و باوکم لەو کۆمەڵەیا بوون. -
1:41 - 1:44ڕەچەڵەک زۆر باس کراوە لە ماڵەکەماندا. و
-
1:45 - 1:49کاتێک بەرنامە لەسەر ڕەچەڵەک
نیشانئەدرا لە تەلەفزیۆن، -
1:49 - 1:52ئێمەی منداڵانیان دائەنیشاند و
دڵنیائەبوون لەوەی سەیری ئەکەین: -
1:52 - 1:55فلیمەکانی سیدنی پۆیتێر، "ڕەگەکان"...
-
1:56 - 1:58پەیامەکە بەرز و ڕوون بوو، و
-
1:58 - 1:59لێی تێگەشتم:
-
2:00 - 2:04ڕەگەزپەرستی هەڵەیە؛
ڕەگەزپەرستەکان خەڵکێکی خراپن. -
2:05 - 2:06لە هەمان کاتیشدا،
-
2:06 - 2:09لە شوێنێکی زۆر سپی پێستانە
ئەژیاین لە مینیستۆتا. -
2:10 - 2:11بەس بەناوی خۆشمەوە قسە ئەکەم،
-
2:11 - 2:17پێموابێت ئەوە ڕێگەی پێیام باوەڕبکەم
کە ئەو سپی پێستە ڕەگەزپەرستانەی سەر تەلەفزیۆن -
2:17 - 2:20لە شوێنی ترەوە ئاڕاستە کراون.
-
2:21 - 2:23هەر بەڕاستی دەربارەی خۆمان نەبووە.
-
2:24 - 2:26هەستم نەکردووە بەشداری تاوان بم.
-
2:27 - 2:31ئێستا ئەتوانم بڵێم، هێشتا لە ساڕێژبووندام
لەو تێڕوانینە سەرەتاییە. -
2:32 - 2:34چوومە ڕۆژنامەوانییەوە
-
2:34 - 2:39بەشێکی لەبەر ئەوەی گرنگیم ئەیا
بە یەکسانی و دادپەروەری. -
2:41 - 2:44بۆ ماوەیەکی زۆر، ڕەگەزپەرستی
تەنیا مەتەڵێک بوو بۆم. -
2:45 - 2:49بۆچی هێشتا بوونی ماوە لەکاتێکدا
شتێکی هێندە هەڵەیە؟ -
2:49 - 2:53بۆچی هێزێکی هێندە کۆڵنەدەرە؟
-
2:54 - 2:57لەوانەیە هەر مەتەڵ بووبێت بۆم
چونکە هێشتا سەیری شوێنی ڕاستم نەئەکرد -
2:57 - 2:59یان پرسیاری ڕاستەم نەئەکرد.
-
3:01 - 3:02تێبینیت کردووە
-
3:02 - 3:08کاتێک خەڵکێک لە ڕاگەیاندنە
زۆرینە سپی پێستەکەماندا -
3:08 - 3:10ڕاپۆرت ئەیەن لەسەر ئەوەی
پێیان وایە بابەتی ڕەگەزپەرستییە، -
3:10 - 3:13ئەوەی بە بابەتی ڕەگەزپەرستی دائەنێین،
-
3:13 - 3:16ئەوە واتای ئەوەیە کە ئێمە
کامێراکانمان و مایکرۆفۆنەکانمان و -
3:16 - 3:17تێڕوانینی خۆمان ئاڕاستە ئەکەین
-
3:18 - 3:20بەڕووی خەڵکی ڕەنگەکانی تر،
-
3:20 - 3:22پرسیار ئەکەین وەک،
-
3:22 - 3:27خەڵکە ڕەشپێستەکان یان ئەمریکییە ڕەسەنەکان،
لاتینییەکان یان ئاسیاییەکان، -
3:27 - 3:29خەریکی چین و چی ئەکەن؟"
-
3:29 - 3:32لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراو
یان لە چەند بابەتێکدا - -
3:32 - 3:34پەیوەست بە ئابووری، و پەروەردەوە.
-
3:36 - 3:39بەشی خۆم بەشداریمکردووە
لەو جۆرەی ڕاگەیاندن -
3:39 - 3:41بەدرێژایی ساڵەکان.
-
3:43 - 3:45بەڵام دواتر جۆرج زیمەرمان
ترەیڤۆن مارتنی کوشت، -
3:47 - 3:51بەدوای ئەوەش زنجیرەیەکی زۆر
تەقەکردنی پۆلیس، -
3:51 - 3:53لە خەڵکی ڕەش پێستی بێچەک،
-
3:53 - 3:56سەرهەڵدانی جوڵەی ژیانی
ڕەشپێستەکان گرنگە، -
3:56 - 3:59کوشتارگەکەی دایلان ڕووف و چارلیستن،
-
3:59 - 4:00سپیکردنەوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار --
-
4:01 - 4:06هەموو ڕووداوەکانی ژیانی
ڕۆژانەی ئەمریکییەکان، -
4:06 - 4:08ئەم ڕووداوە زیاد لەپێویست
ڕەگەزپەرستانانە -
4:08 - 4:11کە ئێستا ئەتوانین بیبینین
چونکە بە مۆبایلی زیرەک گیراون و -
4:11 - 4:13بە ئینتەرنێتدا بڵاو ئەکرێنەوە.
-
4:14 - 4:17لەژێر ئەو ڕووداوە دیارانەشەوە،
-
4:17 - 4:18زانیارییە کەلەڕەقانەکە هەیە،
-
4:18 - 4:23توێژینەوەکانی ڕەگەزپەرستی بەسیستمکراو
نیشان ئەیات لە هەموو دەستگاکانماندا: -
4:24 - 4:27جیاکردنەوەی خانووبەرە،
جیاکاری لە کاردا، -
4:27 - 4:30جیاکارییە قووڵەکەی
لەناو قوتابخانەکانماندا ئەکرێت و -
4:30 - 4:32لە سیستمی دادپەروەری تاواندا. و
-
4:33 - 4:34ئەوەی تەواو بێئوومێدی کردم،
-
4:34 - 4:36کە ئەشزانم لەمەیا هەر خۆم نیم:
-
4:37 - 4:39سەرهەڵدانی دۆناڵد ترەمپ بوو
-
4:39 - 4:45لەگەڵ دۆزینەوەی ئەوەی
زۆرینەی ئەمریکییە سپی پێستەکان -
4:45 - 4:48باوەش ئەکەنەوە یان هیچ نەبێت
-
4:48 - 4:53ئەو جۆرە سیاسەتە ناسنامە سپییە
تاڵ و کاڵە قبوڵ ئەکەن. -
4:55 - 4:58ئەمە زۆر بێزارکەر بوو بۆ من
وەک مرۆڤێک. -
4:59 - 5:04وەک ڕۆژنامەنووسێک، وایلێکردم
ڕووی لێنسی کامێراکەم بکەم بەودیوا، -
5:04 - 5:06بیر بکەمەوە،
-
5:06 - 5:09"ئای خوایە، خەڵکە سپییەکان چیرۆکەکەن.
-
5:09 - 5:11سپی پێست بوون چیرۆکێکە."
-
5:13 - 5:16هەروەها بیرم ئەکردەوە، "ئەتوانم ئەوە بکەم؟
-
5:16 - 5:19زنجیرەیەکی پۆدکاست لەسەر
سپی پێستبوون لەچی ئەچێت؟" -
5:19 - 5:21(پێکەنین)
-
5:21 - 5:24"ئاه، هەروەها شتێکی تریش --
لەوانەیە ئەمە تۆزێکی تر ناخۆشبێت." -
5:26 - 5:31هیچ ڕۆژنامەگەرییەکم نەبینیوە
بە قوڵی بڕوانێتە ڕەگەزپەرستی سپی پێستەکان، -
5:31 - 5:35بەڵام بێگومان، خەڵکی ڕەنگەکانی تر و
بەتایبەتی ڕۆشنبیرە ڕەش پێستەکان -
5:35 - 5:38بۆ ماوەی چەندین سەدە ڕەخنەیان گرتووە
لە کلتوری باڵادەستی -
5:38 - 5:39سپی پێستەکان، و
-
5:39 - 5:42ئەمزانی کە
لە دوو یان سێ دەیەی ڕابردوو، -
5:42 - 5:44زاناکان کاری سەرنجڕاکێشیان کردووە
-
5:44 - 5:48سەیری ڕەچەڵەکیان کردووە
لەڕێی چوارچێوەی سپی پێستەکانەوە، -
5:48 - 5:51چییە، چۆن پێی گەشتووین،
چۆن کاردەکات لە جیهاندا. -
5:53 - 5:55دەستمکرد بە خوێندنەوە، و
-
5:55 - 6:00گەشتم بە چەند پسپۆڕێکی پێشەنگ
لەسەر ڕەچەڵەک و مێژووی ڕەچەڵەک. -
6:02 - 6:04یەکێک لە یەکەمین پرسیارەکانی کردم
-
6:04 - 6:08"ئەم بیرۆکەی سپی پێستبوونە
-
6:08 - 6:10لە سەرەتاوە لەکوێوە هاتووە؟"
-
6:11 - 6:13زانست ڕوونە.
-
6:13 - 6:15ئێمەی مرۆڤ یەک ڕەچەڵەکین.
-
6:16 - 6:17هەموو پەیوەندیدارین،
-
6:17 - 6:20لە باوباپیرێکی هاوبەشەوە هاتووین
لە ئەفریقاوە. -
6:21 - 6:25هەندێک خەڵک لە ئەفریقاوە
هاتوون بۆ شوێنی ساردتر و تاریکتر و -
6:25 - 6:27زۆرێک لە مێلانینەکانی لەشیان لەدەستیاوە،
-
6:27 - 6:29هەندێکمان زیاتر لەوانی تر.
-
6:29 - 6:30(پێکەنین)
-
6:31 - 6:36بەڵام لەڕووی جیناتەوە، هەموومان
لەسەدا ٩٩.٩ وەک یەکین. -
6:36 - 6:41هەمەچەشنی جینی زیاتر هەیە
لەناو ئەوەی پێی ئەڵێین کۆمەڵە ڕەگەزەکان -
6:41 - 6:44وەک لە نێوان کۆمەڵە ڕەگەزەکان خۆیان.
-
6:44 - 6:48هیچ جیناتێک نییە بۆ سپی پێستی
یان ڕەش پێستی یان ئاسیایی -
6:48 - 6:49یان ئەوەی هەتانە.
-
6:50 - 6:52کەواتە ئەمە چۆن ڕوویدا؟
-
6:52 - 6:54چۆن تووشی ئەمە بووین؟
-
6:54 - 6:56ڕەگەزپەرستی چۆن دەستیپێکرد؟
-
6:58 - 7:01پێموابێت ئەگەر لێتان بپرسیمایە
چۆن گریمانەی ئەوەت دانا، -
7:01 - 7:04چەند ساڵێک لەمەوبەر،
بەهۆی نەزانی خۆمەوە، -
7:04 - 7:06لەوانەبوو بموتایە،
-
7:06 - 7:11"پێموابێت لە شوێنێکدا
لە قوڵایی مێژوودا، -
7:11 - 7:13خەڵک بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ یەک، و
-
7:13 - 7:15یەکتریان بەلاوە سەیر بووە.
-
7:15 - 7:18'ڕەنگی پێستت جیاوازە،
ڕەنگی قژت جیاوازە، -
7:18 - 7:20شێوەی جلەکانت پێکەنیناوییە.
-
7:20 - 7:22پێموابێت یەکسەر ئەچم و
لێکدانەوەی خۆم ئەکەم -
7:22 - 7:23لەبەر ئەوەی تۆ جیاوازیت
-
7:23 - 7:26بەجۆرێک لەمن کەمتریت، و
-
7:26 - 7:29لەوانەشە ئەوە وایلێبکات ئاسایی بێت بۆم
کە هەڵە ڕەفتارت لەگەڵکەم.'" -
7:29 - 7:30وانییە؟
-
7:30 - 7:34ئایا ئەوە شتێکە لەوە ئەچێت
کە ئەیهێنینە بەرچاومان یان وایدائەنێین؟ -
7:35 - 7:36لەژێر ئەو جۆرە سیناریۆیەش،
-
7:36 - 7:40هەمووی هەڵەتێگەشتنێکی گەورەی
پڕ تراژیدییە. -
7:41 - 7:43بەڵام لەوە ئەچێت ئەوە هەڵەبێت.
-
7:44 - 7:47پێش هەموو شتێک، ڕەچەڵەک
داهێنانێکی ئەم کۆتاییانەیە. -
7:47 - 7:49تەنیا چەند سەد ساڵێک کۆنە.
-
7:50 - 7:54پێش ئەوە، بەڵێ،
خەڵک خۆیان دابەشکردبوو -
7:54 - 7:57بەپێی ئایین، کۆمەڵە هۆزەکان،
زمان، و -
7:57 - 7:59ئەو جۆرە شتانە.
-
7:59 - 8:00بەڵام بۆ بەشی زۆری
مێژووی مرۆڤایەتی، -
8:00 - 8:02خەڵک ئاگاداری مەسەلەی ڕەچەڵەک نەبوون.
-
8:04 - 8:05لە یۆنانی دێرین بۆ نموونە --
-
8:05 - 8:09ئەمە لە مێژووناس
نێڵ ئیرفین پەینتەرەوە فێربووم -- -
8:09 - 8:14یۆنانییەکان پێیان وابوو باشترن
لە خەڵکەکانی تری ئاگاداریان بوون، -
8:14 - 8:18بەڵام نەک بەهۆی ئەو بیرۆکەیەی کە
ئەوان لە بنەڕەتەوە باڵاترن. -
8:18 - 8:21خۆیان پێیان وابووە کە ئەوان پەرەیان
بە پێشکەوتووترین کلتوور یاوە. -
8:22 - 8:26بۆیە سەیری ئەسیوبییەکانیان کردووە،
-
8:26 - 8:28هەروەها فارسەکان و کەڵتیکەکانیش، و
-
8:28 - 8:31وتویانە، "ئەوانە هەموویان
دواکەوتوون بەراورد بە ئێمە. -
8:31 - 8:35لەڕووی کلتورە، ئەوان یۆنانی نین."
-
8:36 - 8:40وە بەڵێ، لە جیهانی دێریندا،
کۆیلایەتی زۆر بووە، -
8:40 - 8:43بەڵام خەڵک ئەوانەی کردووە بە کۆیلە
کە زۆر لەخۆیان نەچوون، و -
8:43 - 8:45ئەوانەش کە لەخۆیان چوون.
-
8:46 - 8:51ئایا ئەزانن کە وشەی ئینگلیزی "سلەیڤ"
لە وشەی" سلاڤ"ەوە هاتووە؟ -
8:52 - 8:56چونکە خەڵکە سلاڤییەکە لەلایەن
هەموو جۆرە خەڵکەکانی ترەوە کراون بە کۆیلە، -
8:56 - 8:58بە ئەوروپییەکانی خۆرئاواشەوە،
-
8:58 - 9:00بۆ ماوەی چەندین سەدە.
-
9:01 - 9:03کۆیلایەتیش دەربارەی ڕەچەڵەک نەبووە،
-
9:03 - 9:06چونکە هەتا ئەو ساتەش
کەس بیری لە ڕەچەڵەک نەکردۆتەوە. -
9:07 - 9:09کەواتە کێ کردی؟
-
9:09 - 9:13ئەو پرسیارە ئەخەمە بەردەم
مێژووناسێکی تری پێشەنگ، -
9:13 - 9:14ئیبرام کێندی.
-
9:15 - 9:17چاوەڕێی ئەوەم نەئەکرد
وەڵامی ئەو پرسیارە باتەوە -
9:17 - 9:19لە شێوەی ناو و ڕێکەوتی
کەسێکی دیاریکراودا، -
9:19 - 9:22وەک ئەوەی باسی داهێنانی
گڵۆپمان کردبێت. -
9:22 - 9:23(پێکەنین)
-
9:23 - 9:24بەڵام وایکرد.
-
9:24 - 9:26(پێکەنین)
-
9:27 - 9:29وتی، لە توێژینەوە چڕەکەیدا،
-
9:29 - 9:33ئەوەی دۆزیوەتەوە کە بە باوەڕی ئەو
یەکەمین پێکەوەبەستنی بیرۆکە ڕەگەزپەرستانەکانە. -
9:34 - 9:36ئەوی وەک تاوانبار لەقەڵەمدا.
-
9:36 - 9:38ئەم پیاوە پێویستە زیاتر ناودار،
-
9:38 - 9:39یان ناوزڕاو بێت.
-
9:39 - 9:41ناوی گۆمێس دێ زورارایە.
-
9:42 - 9:43پیاوێکی پورتوگالی.
-
9:43 - 9:46کتێبێکی نوسیوە لە ١٤٥٠کان
-
9:46 - 9:49ئەوکاتە شتێکی کرد کە هەرگیز پێشتر
هیچ کەسێک نەیکردبوو، -
9:49 - 9:50بەپێی قسەکانی دکتۆر کێندی.
-
9:51 - 9:54هەموو خەڵکی ئەفریقای کۆکردۆتەوە --
-
9:54 - 9:56کیشوەرێکی فراوان و هەمەچەشن --
-
9:57 - 10:00هەموویانی وەک کۆمەڵێکی
جیاواز لەقەڵەم داوە، -
10:01 - 10:03گروپێکی کەمتر و وەحشی.
-
10:04 - 10:07با باسی ئەوەش بکەین کە
پێش سەردەمی داگیرکاری -
10:07 - 10:11هەندێک لە ئاڵۆزترین کلتورەکانی جیهان
لە کیشوەری ئەفریقا بوون. -
10:12 - 10:15ئەم پیاوە بۆچی ئەم قسەیە ئەکات؟
-
10:17 - 10:19دەرکەوت، یارمەتیدەر بووە
بۆ پارەپەیداکردن. -
10:20 - 10:23پێش هەمووی، زورارا بەکرێگیراوە
بۆ نوسینی ئەو کتێبە -
10:23 - 10:25لەلایەن پادشای پورتوگالەوە، و
-
10:25 - 10:27چەند ساڵێک پێش ئەوەش،
-
10:27 - 10:29بازرگانەکانی کۆیلە --
-
10:29 - 10:30ئەمەتانێ --
-
10:30 - 10:33بازرگانانی کۆیلە کە کاریان
لەگەڵ تاجی پورتوگال ئەکرد -
10:34 - 10:37بەشێوەیەکی کارا پێشەنگ بوون
لە بازرگانی کۆیلەی زەریای ئەتڵەسی. -
10:38 - 10:42یەکەمین ئەوروپی بوون ڕاستەوخۆ
گەشتی دەریایی بکەن بۆ سەحارای ئەفریقا -
10:42 - 10:44خەڵکی ئەفریقی بڕفێنن و
بیانکەن بە کۆیلە. -
10:45 - 10:48کەواتە یارمەتیدەر ئەبوو لەناکاو
-
10:48 - 10:52چیرۆکێک دابڕێژێت لەسەر ئەوەی
خەڵکی ئەفریقا کەمترن -
10:52 - 10:54بۆ ڕەواییدان بەم بازرگانییە نوێیە
-
10:55 - 10:57بۆ خەڵکی تر، بۆ کڵێسا،
-
10:57 - 10:58بۆ خۆشیان.
-
11:00 - 11:03تەنیا بە نووکی قەڵەمێک،
-
11:03 - 11:06زورارا ڕەشپێستی و
سپی پێستیشی داهێنا، -
11:06 - 11:10چونکە بەشێوەیەکی بنچینەیی هەر خۆی
بیرۆکەی ڕەش پێستی داهێنا -
11:10 - 11:13لەڕێگەی وەسفەکەی بۆ ئەفریقییەکان، و
-
11:13 - 11:15وەک دکتۆر کێندی ئەڵێت،
-
11:15 - 11:18ڕەش پێستی هیچ واتایەکی نییە
بەبێ سپی پێستی. -
11:19 - 11:23وڵاتە ئەوروپییەکانی تریش
دوای ئەم کارەی پورتوگال کەوتن -
11:24 - 11:28لە چوون بۆ ئەفریقا بۆ گەڕان
بۆ موڵکی مرۆیی و دەستی کاری خۆڕایی و -
11:28 - 11:31بەکارهێنانی ئەم درۆیە
-
11:31 - 11:34کە گوایە خەڵکی ئەفریقا کەمترن.
-
11:36 - 11:38ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی باشبوو بەلامەوە.
-
11:39 - 11:41ڕەگەزپەرستی بە هەڵەتێگەشتن دەستیپێنەکرد،
-
11:41 - 11:43بە درۆیەک دەستیپێکرد.
-
11:45 - 11:48لەهەمان کاتدا، لێرە لە ئەمریکای
سەردەمی داگیرکاریدا، -
11:48 - 11:54خەڵکەکەی ئێستا بەخۆیان ئەڵێن سپی
سەرقاڵی وەرگرتنی ئەم بیرۆکە ڕەگەزپەرستانە بوون و -
11:54 - 11:55ئەیانکردن بە یاسا،
-
11:57 - 12:03یاساکانی هەموو مافێکی مرۆڤی زەوت ئەکرد
لەو خەڵکانەی پێیان ئەوتن ڕەش پێست و -
12:03 - 12:07هەموویانی ئەبەستەوە بەم جۆرە کۆیلایەتییە
تایبەتەی کۆیلایەتی موڵکداری خۆمان، و -
12:07 - 12:12یاساکانی تەنانەت سوودی هەبوو
بۆ هەژارترین سپی پێستەکانیش، -
12:12 - 12:15سوودی گەورە نا لەڕووی مادییەوە
-
12:15 - 12:18بەڵکو مافی ئەوەی بۆ هەتا هەتایە نەکرێیت بە کۆیلە،
-
12:19 - 12:23مافی ئەوەی کەسە خۆشەویستەکان
لەژێر دەستت دەرنەکرێن و نەفرۆشرێن، و -
12:23 - 12:25هەندێک جاریش کران بە خەڵات.
-
12:25 - 12:30پاداشتی بەخشینی زەوی بێبەرامبەر
لە شوێنەکانی وەک ڤێرجینیا -
12:30 - 12:32بۆ تەنیا خەڵکی سپی پێست
-
12:32 - 12:36ماوەیەکی زۆر پێش شۆڕشی ئەمریکی
دەستیپێکرد و -
12:36 - 12:38ماوەیەکی زۆر دوای ئەوەش بەردەوام بوو.
-
12:40 - 12:42ئێستا، ئەتوانم بیهێنمە بەرچاوم
-
12:42 - 12:47خەڵکێکی زۆر ئەبێت گوێملێگرن --
ئەگەر هێشتا گوێبگرن -- -
12:47 - 12:48کە لەوانەیە بیربکەنەوە،
-
12:48 - 12:52"وازبێنە، ئەمە هەمووی مێژووی کۆنە.
چی گرنگییەکی هەیە؟ -
12:52 - 12:54هەموو شتێک گۆڕاوە.
-
12:54 - 12:56ناتوانین ئیتر واز لەو شتانە بێنین؟"
-
12:57 - 12:58وانییە؟
-
12:58 - 13:02بەڵام من واناڵێم،
بەدڵنیاییەوە بۆ من، -
13:03 - 13:05فێربوونی ئەم مێژووە
گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی هێناوە -
13:05 - 13:08لە شێوەی تێگەشتنم بۆ ڕەگەزپەرستی ئەمڕۆ.
-
13:09 - 13:12بۆ ئەوەی پیاچوونەوە بکەین،
بۆ دوو وانەی ئەو شتانەی تا ئێستا وتوومە: -
13:12 - 13:16یەکەم، ڕەچەڵەک بابەتێکی زیندەوەرزانی نییە،
-
13:16 - 13:20چیرۆکێکە هەندێک کەس
بڕیاریانداوە بیگێڕنەوە؛ و -
13:20 - 13:22دووەم خەڵک ئەو چیرۆکەیان گێڕاوەتەوە
-
13:22 - 13:27هەتا ڕەوایی بدەن بە بەکارهێنانی
مرۆڤەکانی تر بۆ قازانجی خۆیان. -
13:28 - 13:30ئەو دوو ڕاستییە لە قوتابخانە فێرنەبووم.
-
13:30 - 13:32پێموابێت زۆربەمان فێرنەکراوین.
-
13:32 - 13:35ئەگەر فێربووبێتی، کەواتە
مامۆستایەکی تایبەتت هەبووە. -
13:35 - 13:36وانییە؟
-
13:36 - 13:38بەڵام هەر کە تێیئەگەیت،
-
13:39 - 13:42یەک شت هەیە ڕوونئەبێتەوە
-
13:42 - 13:46ئەویش کە ڕەگەزپەرستی بەشێوەیەکی
سەرەکی کێشەی هەڵوێستەکان نییە، -
13:46 - 13:47مێشک تەسکی کەسی.
-
13:49 - 13:51نەخێر، ڕەگەزپەرستی ئامرازێکە.
-
13:51 - 13:55ئامرازێکە بۆ دابەشکردنمان و
درووستکردنی سیستمەکان -- -
13:55 - 13:58سیستمە ئابووری، سیاسی و
کۆمەڵایەتییەکانی -
13:58 - 14:01سوود بە هەندێک ئەگەیەنێت و
زیانیش بە هەندێک ئەگەیەنێت. -
14:02 - 14:04ئامرازێکیشە بۆ قایلکردنی
زۆرێک لە سپی پێستەکان -
14:04 - 14:10کە لەوانەیە بایەخێکی ئەوتۆیان نەبێت
لە کۆمەڵگا ئاڵۆزەکانماندا و -
14:10 - 14:12بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان.
-
14:13 - 14:15ئەڵێت، "ئەکرا خراپتربێت،
هیچ نەبێ سپی پێستم." -
14:18 - 14:21هەر کە لە بنەڕەتی ڕەگەزپەرستی تێگەشتم،
-
14:21 - 14:25چیتر سەرسام نەبووم بەو ڕاستیەی
کە هێشتا لەناومانا ماوە. -
14:26 - 14:28پێموابێت ئەزانن،
بە تێڕوانین بۆ ڕابردوو، -
14:28 - 14:32وامئەزانی مەسەلەی ڕەگەزپەرستی
بەجۆرێک وەک مەسەلەی زەوی تەختە -- -
14:32 - 14:35تەنیا بیرکردنەوەیەکی کۆنی خراپ
کە بۆخۆی بوونی نامێنێت -
14:35 - 14:36دوای ماوەیەک.
-
14:38 - 14:40بەڵام نەخێر، ئەم ئامرازی سپی پێستییە
-
14:40 - 14:43هێشتا ئەو کارە ئەکات
کە بۆی درووست بووە. -
14:43 - 14:46هەموو ڕۆژێک خەڵکی بەهێز
ئەچن بۆسەر کارەکانیان، -
14:46 - 14:50ئەم چەکە کۆنە بەهێزئەکەنەوە
-
14:50 - 14:52لە هۆڵەکانی دەسەڵات،
-
14:52 - 14:55لە هەندێک ستۆدیۆی پەخش
کە ئەتوانین ناویان بێنین ... و -
14:56 - 14:57پێویستیش ناکات باسی ئەوە بکەین
-
14:57 - 14:59کە ئایا ئەم خەڵکانە باوەڕیان هەیە
بەو شتانەی ئەیڵێن، -
14:59 - 15:01کە ئایا بەڕاستی خۆشیان ڕەگەزپەرستن.
-
15:02 - 15:04دەربارەی ئەوە نییە.
-
15:04 - 15:07دەربارەی جانتای دەست و دەسەڵاتە.
-
15:09 - 15:13لە کۆتاییشدا، پێموابێت
گرنگترین وانە ئەوەیە -- و -
15:13 - 15:17با کەمێک بەدیاریکراوی
قسە لەگەڵ سپی پێستەکان بکەم: -
15:19 - 15:22هەر کە تێگەشتین لەوەی ئەو کەسانەی
کە لە ئێمە ئەچن -
15:22 - 15:25بابەتی ڕەچەڵەکیان داهێناوە
-
15:26 - 15:30بۆ ئەوەی سوود بەخۆیان و
بە ئێمەش بگەیەنن، -
15:30 - 15:33ئاسانتر نابێت درک بکەین بەوەی
کێشەی ئێمەیە و ئەبێ چارەسەری بکەین؟ -
15:34 - 15:36کێشەی خەڵکی سپی پێستە.
-
15:37 - 15:39ماوەیەکی زۆرە شەرم ئەکەم
لە وتنی ئەو قسەیە، -
15:39 - 15:44وا سەیری ڕەگەزپەرستیم ئەکرد زیاتر پەلەقاژێی
خەڵکی ڕەنگەکانی تر بێت بۆ شەڕکردن، -
15:44 - 15:47هاوشێوەی ئەو کەسانەی ئەهاتنە
سەر تەلەفزیۆن ئەوکاتەی مناڵ بووم. -
15:49 - 15:53یان تەماشاکەرێکی دووربم
لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی، -
15:53 - 15:55لەلایەک خەڵکی ڕەنگەکانی تر،
-
15:55 - 15:57لەلایەکی تریش ڕەگەزپەرستە ڕاستەقینەکان،
-
15:57 - 15:59سەرۆک پۆلیسەکانی باشووری ئەمریکا،
-
15:59 - 16:00خەڵکە عەبابەسەرەکان.
-
16:01 - 16:04لە دڵیشەوە هاوارم ئەکرد بۆ بردنەوەی
خەڵکی ڕەنگەکانی تر. -
16:05 - 16:07بەڵام نەخێر.
-
16:07 - 16:09هیچ شوێنێک نییە بۆ تەماشاکردن.
-
16:10 - 16:11هەموومانی تیاین.
-
16:11 - 16:13هەموو بەشدارین لە تاوانەکە. و
-
16:14 - 16:17ئەگەر بەشدار نابم لە هەوڵەکان
بۆ نەهێشتنی سیستمەکەی -
16:17 - 16:19کە سوود بەخۆم ئەگەیەنێت،
-
16:19 - 16:21منیش بەشدارم.
-
16:23 - 16:25ئەمە دەربارەی شەرمکردن
یان هەستکردن بە تاوان نییە. -
16:25 - 16:27هەستکردن بە تاوان لەوەی سپی پێستی
هیچ شتێک بەجێناهێنێت، و -
16:27 - 16:31هەر بەڕاستی، هەست بە تاوانێکی زۆر ناکەم.
-
16:31 - 16:34مێژوو تاوانی من یان ئێوە نییە.
-
16:34 - 16:38ئەوەی هەستی پێئەکەم هەستکردنێکی
بەهێزترە بۆ بەرپرسیارێتی -
16:39 - 16:41هەتا شتێک بکەین.
-
16:43 - 16:47هەموو ئەمە گۆڕانکاری هێناوە بەسەر
شێوەی بیرکردنەوەم و نزیکبوونەوە لە کارەکەم -
16:47 - 16:49وەک چیرۆکخوانێکی دیکۆمێنتاری و
-
16:49 - 16:51وەک مامۆستایەک.
-
16:52 - 16:54بەڵام لەسەروو ئەوەوە، لەپاڵ ئەوە،
واتای چی ئەگەیەنێت؟ -
16:54 - 16:56واتای چی ئەگەیەنێت بۆ هەموومان؟
-
16:57 - 17:00واتای ئەوەیە پشتیوانی
سەرکردەکان ئەکەین -
17:00 - 17:03کە ئەیانەوێت دەست بە گفتوگۆکان بکرێت
دەربارەی چاکسازییەکان؟ -
17:04 - 17:05لە کۆمەڵگاکانماندا،
-
17:05 - 17:10ئەو کەسانە ئەدۆزینەوە کە کار ئەکەن
بۆ گۆڕینی ئەو دامەزراوە ناڕەوایانە و -
17:10 - 17:11پشتیوانی ئەو کارە ئەکەن؟
-
17:12 - 17:14لە شوێنی کارەکەم،
-
17:14 - 17:16ئەو کەسە سپی پێستەم
کە بە ڕق لە دڵییەوە دەرئەکەوم -
17:16 - 17:19بۆ کۆبوونەوەی هەمەچەشنی و یەکسانی،
-
17:19 - 17:22یان هەوڵئەیەم ڕێگایەک بدۆزمەوە
هاوکارێکی ڕاستەقینە بم -
17:22 - 17:23بۆ هاوپیشەکانم لە ڕەنگەکانی تر؟
-
17:25 - 17:27لەوە ئەچێت واباشتر بێت
بۆ هەر کوێیەک چووین، -
17:28 - 17:33پێویستە بە سادەیی و هەناسەساردییەوە
خۆمان دەرخەین و -
17:33 - 17:37ئامادەش بین بۆ دانانی ئەم هێزەی
کە بەدەستی خۆمان پەیامان نەکردووە. -
17:41 - 17:44باوەڕیشم وایە سوودمان پێئەگات
-
17:44 - 17:46ئەگەر کۆمەڵگایەک درووست بکەین
-
17:46 - 17:50کە بنیات نەنرابێت لەسەر بەکارهێنان یان
سەرکووتکردنی هیچ کەسێک. -
17:51 - 17:54بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە ئەمە بکەین،
-
17:54 - 17:55پێویستە دەرکەوین،
-
17:55 - 17:57بزانین چی باشە بیکەین.
-
17:58 - 18:00چونکە ئەوە کارە ڕاستەکەیە.
-
18:02 - 18:03زۆر سوپاس.
-
18:03 - 18:06(چەپڵەلێدان)
- Title:
- درۆکەی ڕەگەزپەرستی داهێنا
- Speaker:
- جۆن بایوین
- Description:
-
بۆ تێگەشتن و بنەبڕکردنی بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرستانە، لە سەرەتاوە دەستپێبکە. ئەوە ئەو کارە بوو کە ڕۆژنامەنوس و دیکۆمێنتاریساز جۆن بایوین کردی، کە بووە هۆی چەند زانیارییەکی سەرسوڕهێنار و بیرجوڵێنەر لەسەر "سەرەتای" مەسەلەی ڕەچەڵەک. دۆزینەوەکانی خۆی باس ئەکات و، وەڵام دابین ئەکات بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان دەربارەی ڕەگەزپەرستی -- و ڕێگایەکی نموونەیی ئەخاتە بەردەممان بۆ پەیڕەوکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:21
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The lie that invented racism |