1 00:00:01,523 --> 00:00:04,714 کێشەی ئێمەی خەڵکی سپی پێست چییە؟ 2 00:00:04,738 --> 00:00:06,364 (پێکەنین) 3 00:00:07,685 --> 00:00:10,284 بەم ساڵانەی دوایی زۆر بیرم لەوە کردۆتەوە، و 4 00:00:10,308 --> 00:00:11,772 ئەزانم هەر خۆم نیم. 5 00:00:12,271 --> 00:00:13,579 سەیرکە، تێئەگەم -- 6 00:00:13,603 --> 00:00:16,589 خەڵکی پێست ڕەنگەکانی تر چەندین سەدەیە ئەو پرسیارە ئەکەن. 7 00:00:17,335 --> 00:00:21,664 بەڵام پێموابێت هەتا دێت ژمارەیەکی زیاتری سپی پێستەکانیش ئەو پرسیارە ئەکەن، 8 00:00:21,688 --> 00:00:24,681 دوابەدوای ئەوەی بەردەوام ڕووئەیات 9 00:00:24,705 --> 00:00:25,970 لە وڵاتەکەمان. 10 00:00:27,537 --> 00:00:30,882 تێبینیشی بکەن وتم، "ئێمەی سپی پێست چیمانە؟" 11 00:00:30,906 --> 00:00:34,868 چونکە ئێستا، من باسی ئەو خەڵکە سپی پێستە ناکەم، 12 00:00:34,892 --> 00:00:38,694 ئەوانەی نیشانەی نازییەکە و کڵاوەکە و مەشخەڵەکانیان پێیە. 13 00:00:39,400 --> 00:00:42,489 ئەوانە کێشە و هەڕەشەشن. 14 00:00:42,513 --> 00:00:45,020 زۆربەی تاوانە تیرۆرستییەکانی وڵاتەکەمان ئەنجام ئەیەن، 15 00:00:45,044 --> 00:00:48,689 ئێوە هەموو لە چارلۆتسڤیل ئەژین و لەهەمووان باشتر ئەزانن. 16 00:00:49,331 --> 00:00:53,046 بەڵام من باسی شتێکی گەورەتر و بڵاوتر ئەکەم. 17 00:00:53,070 --> 00:00:55,356 من باسی هەموومان ئەکەم، 18 00:00:55,380 --> 00:00:57,380 بەشێوەیەکی فراوان سپی پێستەکان. 19 00:00:57,803 --> 00:01:00,682 لەوانەشە بەتایبەتی، خەڵکی وەک من، 20 00:01:00,706 --> 00:01:03,284 کە خۆمان بە پێشکەوتنخواز لەقەڵەم ئەیەین، 21 00:01:03,308 --> 00:01:05,048 نامانەوێت توندڕەو بین. 22 00:01:05,883 --> 00:01:07,365 خەڵکی سپی پێستی باش. 23 00:01:07,818 --> 00:01:09,091 (پێکەنین) 24 00:01:09,115 --> 00:01:11,022 هیچ سپی پێستێکی باشی لێیە؟ 25 00:01:11,046 --> 00:01:12,125 (پێکەنین) 26 00:01:12,149 --> 00:01:15,708 من وا گەورەکرام جۆرە کەسێکی وابم. 27 00:01:15,732 --> 00:01:18,200 منداڵێکی بچووک بووم لە شەستەکان و حەفتاکان، و 28 00:01:18,224 --> 00:01:21,059 بۆ ئەوەی کەمێک تێگەشتنتان بەمێ لەسەر دۆخی ئەوکاتەی دایک و باوکم: 29 00:01:21,083 --> 00:01:23,701 ئەوکاتە بۆچوونی خەڵک بە گشتی 30 00:01:23,725 --> 00:01:28,642 نیشانیدا کە تەنیا کەمینەیەکی بچووک، نزیکەی لەسەدا ٢٠ی ئەمریکییە سپیپێستەکان، 31 00:01:28,666 --> 00:01:31,026 پشتیوان بوون و ڕەزامەند بوون 32 00:01:31,050 --> 00:01:34,291 بە مارتین لوسەر کینگ و کارەکەی لەسەر جوڵەی مافە شارستانییەکان 33 00:01:34,315 --> 00:01:36,867 هەتا ئەوکاتەی دکتۆر کینگ لە ژیاندا بوو. 34 00:01:38,004 --> 00:01:40,729 شانازی ئەکەم بە وتنی ئەوەی دایک و باوکم لەو کۆمەڵەیا بوون. 35 00:01:41,212 --> 00:01:44,029 ڕەچەڵەک زۆر باس کراوە لە ماڵەکەماندا. و 36 00:01:44,577 --> 00:01:48,757 کاتێک بەرنامە لەسەر ڕەچەڵەک نیشانئەدرا لە تەلەفزیۆن، 37 00:01:48,781 --> 00:01:51,954 ئێمەی منداڵانیان دائەنیشاند و دڵنیائەبوون لەوەی سەیری ئەکەین: 38 00:01:51,978 --> 00:01:54,837 فلیمەکانی سیدنی پۆیتێر، "ڕەگەکان"... 39 00:01:56,238 --> 00:01:57,922 پەیامەکە بەرز و ڕوون بوو، و 40 00:01:57,946 --> 00:01:59,172 لێی تێگەشتم: 41 00:01:59,910 --> 00:02:03,592 ڕەگەزپەرستی هەڵەیە؛ ڕەگەزپەرستەکان خەڵکێکی خراپن. 42 00:02:04,602 --> 00:02:05,998 لە هەمان کاتیشدا، 43 00:02:06,022 --> 00:02:09,159 لە شوێنێکی زۆر سپی پێستانە ئەژیاین لە مینیستۆتا. 44 00:02:09,848 --> 00:02:11,454 بەس بەناوی خۆشمەوە قسە ئەکەم، 45 00:02:11,478 --> 00:02:17,433 پێموابێت ئەوە ڕێگەی پێیام باوەڕبکەم کە ئەو سپی پێستە ڕەگەزپەرستانەی سەر تەلەفزیۆن 46 00:02:17,457 --> 00:02:20,037 لە شوێنی ترەوە ئاڕاستە کراون. 47 00:02:20,870 --> 00:02:22,881 هەر بەڕاستی دەربارەی خۆمان نەبووە. 48 00:02:23,580 --> 00:02:25,530 هەستم نەکردووە بەشداری تاوان بم. 49 00:02:27,249 --> 00:02:31,003 ئێستا ئەتوانم بڵێم، هێشتا لە ساڕێژبووندام لەو تێڕوانینە سەرەتاییە. 50 00:02:32,263 --> 00:02:33,934 چوومە ڕۆژنامەوانییەوە 51 00:02:33,958 --> 00:02:39,341 بەشێکی لەبەر ئەوەی گرنگیم ئەیا بە یەکسانی و دادپەروەری. 52 00:02:40,563 --> 00:02:44,215 بۆ ماوەیەکی زۆر، ڕەگەزپەرستی تەنیا مەتەڵێک بوو بۆم. 53 00:02:44,894 --> 00:02:48,689 بۆچی هێشتا بوونی ماوە لەکاتێکدا شتێکی هێندە هەڵەیە؟ 54 00:02:49,418 --> 00:02:52,521 بۆچی هێزێکی هێندە کۆڵنەدەرە؟ 55 00:02:53,743 --> 00:02:57,144 لەوانەیە هەر مەتەڵ بووبێت بۆم چونکە هێشتا سەیری شوێنی ڕاستم نەئەکرد 56 00:02:57,168 --> 00:02:59,303 یان پرسیاری ڕاستەم نەئەکرد. 57 00:03:00,621 --> 00:03:02,022 تێبینیت کردووە 58 00:03:02,046 --> 00:03:07,508 کاتێک خەڵکێک لە ڕاگەیاندنە زۆرینە سپی پێستەکەماندا 59 00:03:07,532 --> 00:03:10,218 ڕاپۆرت ئەیەن لەسەر ئەوەی پێیان وایە بابەتی ڕەگەزپەرستییە، 60 00:03:10,242 --> 00:03:12,752 ئەوەی بە بابەتی ڕەگەزپەرستی دائەنێین، 61 00:03:12,776 --> 00:03:15,587 ئەوە واتای ئەوەیە کە ئێمە کامێراکانمان و مایکرۆفۆنەکانمان و 62 00:03:15,611 --> 00:03:17,481 تێڕوانینی خۆمان ئاڕاستە ئەکەین 63 00:03:17,505 --> 00:03:19,513 بەڕووی خەڵکی ڕەنگەکانی تر، 64 00:03:19,537 --> 00:03:21,691 پرسیار ئەکەین وەک، 65 00:03:21,715 --> 00:03:26,668 خەڵکە ڕەشپێستەکان یان ئەمریکییە ڕەسەنەکان، لاتینییەکان یان ئاسیاییەکان، 66 00:03:26,692 --> 00:03:28,788 خەریکی چین و چی ئەکەن؟" 67 00:03:28,812 --> 00:03:32,064 لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراو یان لە چەند بابەتێکدا - 68 00:03:32,088 --> 00:03:33,978 پەیوەست بە ئابووری، و پەروەردەوە. 69 00:03:35,538 --> 00:03:39,464 بەشی خۆم بەشداریمکردووە لەو جۆرەی ڕاگەیاندن 70 00:03:39,488 --> 00:03:40,873 بەدرێژایی ساڵەکان. 71 00:03:42,524 --> 00:03:45,145 بەڵام دواتر جۆرج زیمەرمان ترەیڤۆن مارتنی کوشت، 72 00:03:46,621 --> 00:03:51,233 بەدوای ئەوەش زنجیرەیەکی زۆر تەقەکردنی پۆلیس، 73 00:03:51,257 --> 00:03:52,976 لە خەڵکی ڕەش پێستی بێچەک، 74 00:03:53,000 --> 00:03:55,521 سەرهەڵدانی جوڵەی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە، 75 00:03:55,545 --> 00:03:58,608 کوشتارگەکەی دایلان ڕووف و چارلیستن، 76 00:03:58,632 --> 00:04:00,286 سپیکردنەوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار -- 77 00:04:01,334 --> 00:04:06,455 هەموو ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەی ئەمریکییەکان، 78 00:04:06,479 --> 00:04:08,204 ئەم ڕووداوە زیاد لەپێویست ڕەگەزپەرستانانە 79 00:04:08,228 --> 00:04:11,151 کە ئێستا ئەتوانین بیبینین چونکە بە مۆبایلی زیرەک گیراون و 80 00:04:11,175 --> 00:04:12,857 بە ئینتەرنێتدا بڵاو ئەکرێنەوە. 81 00:04:14,019 --> 00:04:16,675 لەژێر ئەو ڕووداوە دیارانەشەوە، 82 00:04:16,699 --> 00:04:18,403 زانیارییە کەلەڕەقانەکە هەیە، 83 00:04:18,427 --> 00:04:22,802 توێژینەوەکانی ڕەگەزپەرستی بەسیستمکراو نیشان ئەیات لە هەموو دەستگاکانماندا: 84 00:04:23,692 --> 00:04:26,947 جیاکردنەوەی خانووبەرە، جیاکاری لە کاردا، 85 00:04:26,971 --> 00:04:29,782 جیاکارییە قووڵەکەی لەناو قوتابخانەکانماندا ئەکرێت و 86 00:04:29,806 --> 00:04:31,606 لە سیستمی دادپەروەری تاواندا. و 87 00:04:32,718 --> 00:04:34,285 ئەوەی تەواو بێئوومێدی کردم، 88 00:04:34,309 --> 00:04:36,286 کە ئەشزانم لەمەیا هەر خۆم نیم: 89 00:04:37,377 --> 00:04:39,356 سەرهەڵدانی دۆناڵد ترەمپ بوو 90 00:04:39,380 --> 00:04:44,811 لەگەڵ دۆزینەوەی ئەوەی زۆرینەی ئەمریکییە سپی پێستەکان 91 00:04:44,835 --> 00:04:47,904 باوەش ئەکەنەوە یان هیچ نەبێت 92 00:04:47,928 --> 00:04:52,514 ئەو جۆرە سیاسەتە ناسنامە سپییە تاڵ و کاڵە قبوڵ ئەکەن. 93 00:04:55,405 --> 00:04:58,224 ئەمە زۆر بێزارکەر بوو بۆ من وەک مرۆڤێک. 94 00:04:58,778 --> 00:05:04,308 وەک ڕۆژنامەنووسێک، وایلێکردم ڕووی لێنسی کامێراکەم بکەم بەودیوا، 95 00:05:04,332 --> 00:05:06,052 بیر بکەمەوە، 96 00:05:06,076 --> 00:05:08,842 "ئای خوایە، خەڵکە سپییەکان چیرۆکەکەن. 97 00:05:08,866 --> 00:05:11,317 سپی پێست بوون چیرۆکێکە." 98 00:05:12,562 --> 00:05:15,532 هەروەها بیرم ئەکردەوە، "ئەتوانم ئەوە بکەم؟ 99 00:05:16,208 --> 00:05:19,413 زنجیرەیەکی پۆدکاست لەسەر سپی پێستبوون لەچی ئەچێت؟" 100 00:05:19,437 --> 00:05:20,839 (پێکەنین) 101 00:05:20,863 --> 00:05:23,696 "ئاه، هەروەها شتێکی تریش -- لەوانەیە ئەمە تۆزێکی تر ناخۆشبێت." 102 00:05:26,402 --> 00:05:31,338 هیچ ڕۆژنامەگەرییەکم نەبینیوە بە قوڵی بڕوانێتە ڕەگەزپەرستی سپی پێستەکان، 103 00:05:31,362 --> 00:05:35,320 بەڵام بێگومان، خەڵکی ڕەنگەکانی تر و بەتایبەتی ڕۆشنبیرە ڕەش پێستەکان 104 00:05:35,344 --> 00:05:37,988 بۆ ماوەی چەندین سەدە ڕەخنەیان گرتووە لە کلتوری باڵادەستی 105 00:05:38,012 --> 00:05:39,463 سپی پێستەکان، و 106 00:05:39,487 --> 00:05:41,835 ئەمزانی کە لە دوو یان سێ دەیەی ڕابردوو، 107 00:05:41,859 --> 00:05:44,438 زاناکان کاری سەرنجڕاکێشیان کردووە 108 00:05:44,462 --> 00:05:47,955 سەیری ڕەچەڵەکیان کردووە لەڕێی چوارچێوەی سپی پێستەکانەوە، 109 00:05:47,979 --> 00:05:51,483 چییە، چۆن پێی گەشتووین، چۆن کاردەکات لە جیهاندا. 110 00:05:53,030 --> 00:05:54,873 دەستمکرد بە خوێندنەوە، و 111 00:05:54,897 --> 00:05:59,780 گەشتم بە چەند پسپۆڕێکی پێشەنگ لەسەر ڕەچەڵەک و مێژووی ڕەچەڵەک. 112 00:06:01,748 --> 00:06:04,198 یەکێک لە یەکەمین پرسیارەکانی کردم 113 00:06:04,222 --> 00:06:07,865 "ئەم بیرۆکەی سپی پێستبوونە 114 00:06:07,889 --> 00:06:09,538 لە سەرەتاوە لەکوێوە هاتووە؟" 115 00:06:10,592 --> 00:06:12,984 زانست ڕوونە. 116 00:06:13,008 --> 00:06:15,152 ئێمەی مرۆڤ یەک ڕەچەڵەکین. 117 00:06:15,730 --> 00:06:16,973 هەموو پەیوەندیدارین، 118 00:06:16,997 --> 00:06:19,843 لە باوباپیرێکی هاوبەشەوە هاتووین لە ئەفریقاوە. 119 00:06:20,772 --> 00:06:24,517 هەندێک خەڵک لە ئەفریقاوە هاتوون بۆ شوێنی ساردتر و تاریکتر و 120 00:06:24,541 --> 00:06:27,093 زۆرێک لە مێلانینەکانی لەشیان لەدەستیاوە، 121 00:06:27,117 --> 00:06:28,862 هەندێکمان زیاتر لەوانی تر. 122 00:06:28,886 --> 00:06:30,115 (پێکەنین) 123 00:06:31,037 --> 00:06:36,133 بەڵام لەڕووی جیناتەوە، هەموومان لەسەدا ٩٩.٩ وەک یەکین. 124 00:06:36,157 --> 00:06:41,359 هەمەچەشنی جینی زیاتر هەیە لەناو ئەوەی پێی ئەڵێین کۆمەڵە ڕەگەزەکان 125 00:06:41,383 --> 00:06:44,012 وەک لە نێوان کۆمەڵە ڕەگەزەکان خۆیان. 126 00:06:44,036 --> 00:06:47,983 هیچ جیناتێک نییە بۆ سپی پێستی یان ڕەش پێستی یان ئاسیایی 127 00:06:48,007 --> 00:06:49,440 یان ئەوەی هەتانە. 128 00:06:50,411 --> 00:06:52,406 کەواتە ئەمە چۆن ڕوویدا؟ 129 00:06:52,430 --> 00:06:54,383 چۆن تووشی ئەمە بووین؟ 130 00:06:54,407 --> 00:06:56,497 ڕەگەزپەرستی چۆن دەستیپێکرد؟ 131 00:06:57,797 --> 00:07:01,303 پێموابێت ئەگەر لێتان بپرسیمایە چۆن گریمانەی ئەوەت دانا، 132 00:07:01,327 --> 00:07:04,349 چەند ساڵێک لەمەوبەر، بەهۆی نەزانی خۆمەوە، 133 00:07:04,373 --> 00:07:06,291 لەوانەبوو بموتایە، 134 00:07:06,315 --> 00:07:10,930 "پێموابێت لە شوێنێکدا لە قوڵایی مێژوودا، 135 00:07:10,954 --> 00:07:12,920 خەڵک بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ یەک، و 136 00:07:12,944 --> 00:07:15,302 یەکتریان بەلاوە سەیر بووە. 137 00:07:15,326 --> 00:07:17,971 'ڕەنگی پێستت جیاوازە، ڕەنگی قژت جیاوازە، 138 00:07:17,995 --> 00:07:19,533 شێوەی جلەکانت پێکەنیناوییە. 139 00:07:19,557 --> 00:07:22,120 پێموابێت یەکسەر ئەچم و لێکدانەوەی خۆم ئەکەم 140 00:07:22,144 --> 00:07:23,448 لەبەر ئەوەی تۆ جیاوازیت 141 00:07:23,472 --> 00:07:25,597 بەجۆرێک لەمن کەمتریت، و 142 00:07:25,621 --> 00:07:28,709 لەوانەشە ئەوە وایلێبکات ئاسایی بێت بۆم کە هەڵە ڕەفتارت لەگەڵکەم.'" 143 00:07:29,284 --> 00:07:30,438 وانییە؟ 144 00:07:30,462 --> 00:07:33,803 ئایا ئەوە شتێکە لەوە ئەچێت کە ئەیهێنینە بەرچاومان یان وایدائەنێین؟ 145 00:07:34,613 --> 00:07:36,217 لەژێر ئەو جۆرە سیناریۆیەش، 146 00:07:36,241 --> 00:07:39,600 هەمووی هەڵەتێگەشتنێکی گەورەی پڕ تراژیدییە. 147 00:07:41,334 --> 00:07:43,444 بەڵام لەوە ئەچێت ئەوە هەڵەبێت. 148 00:07:44,397 --> 00:07:47,258 پێش هەموو شتێک، ڕەچەڵەک داهێنانێکی ئەم کۆتاییانەیە. 149 00:07:47,282 --> 00:07:49,084 تەنیا چەند سەد ساڵێک کۆنە. 150 00:07:49,892 --> 00:07:53,521 پێش ئەوە، بەڵێ، خەڵک خۆیان دابەشکردبوو 151 00:07:53,545 --> 00:07:57,439 بەپێی ئایین، کۆمەڵە هۆزەکان، زمان، و 152 00:07:57,463 --> 00:07:58,635 ئەو جۆرە شتانە. 153 00:07:58,659 --> 00:08:00,103 بەڵام بۆ بەشی زۆری مێژووی مرۆڤایەتی، 154 00:08:00,127 --> 00:08:02,469 خەڵک ئاگاداری مەسەلەی ڕەچەڵەک نەبوون. 155 00:08:03,665 --> 00:08:05,330 لە یۆنانی دێرین بۆ نموونە -- 156 00:08:05,354 --> 00:08:09,141 ئەمە لە مێژووناس نێڵ ئیرفین پەینتەرەوە فێربووم -- 157 00:08:09,165 --> 00:08:13,584 یۆنانییەکان پێیان وابوو باشترن لە خەڵکەکانی تری ئاگاداریان بوون، 158 00:08:13,608 --> 00:08:17,528 بەڵام نەک بەهۆی ئەو بیرۆکەیەی کە ئەوان لە بنەڕەتەوە باڵاترن. 159 00:08:17,552 --> 00:08:21,475 خۆیان پێیان وابووە کە ئەوان پەرەیان بە پێشکەوتووترین کلتوور یاوە. 160 00:08:22,369 --> 00:08:25,721 بۆیە سەیری ئەسیوبییەکانیان کردووە، 161 00:08:25,745 --> 00:08:27,841 هەروەها فارسەکان و کەڵتیکەکانیش، و 162 00:08:27,865 --> 00:08:30,807 وتویانە، "ئەوانە هەموویان دواکەوتوون بەراورد بە ئێمە. 163 00:08:31,477 --> 00:08:34,534 لەڕووی کلتورە، ئەوان یۆنانی نین." 164 00:08:35,938 --> 00:08:39,939 وە بەڵێ، لە جیهانی دێریندا، کۆیلایەتی زۆر بووە، 165 00:08:39,963 --> 00:08:42,748 بەڵام خەڵک ئەوانەی کردووە بە کۆیلە کە زۆر لەخۆیان نەچوون، و 166 00:08:42,772 --> 00:08:45,138 ئەوانەش کە لەخۆیان چوون. 167 00:08:45,686 --> 00:08:50,981 ئایا ئەزانن کە وشەی ئینگلیزی "سلەیڤ" لە وشەی" سلاڤ"ەوە هاتووە؟ 168 00:08:51,922 --> 00:08:55,936 چونکە خەڵکە سلاڤییەکە لەلایەن هەموو جۆرە خەڵکەکانی ترەوە کراون بە کۆیلە، 169 00:08:55,960 --> 00:08:57,647 بە ئەوروپییەکانی خۆرئاواشەوە، 170 00:08:57,671 --> 00:09:00,053 بۆ ماوەی چەندین سەدە. 171 00:09:00,680 --> 00:09:02,838 کۆیلایەتیش دەربارەی ڕەچەڵەک نەبووە، 172 00:09:02,862 --> 00:09:05,992 چونکە هەتا ئەو ساتەش کەس بیری لە ڕەچەڵەک نەکردۆتەوە. 173 00:09:07,421 --> 00:09:08,675 کەواتە کێ کردی؟ 174 00:09:09,404 --> 00:09:12,618 ئەو پرسیارە ئەخەمە بەردەم مێژووناسێکی تری پێشەنگ، 175 00:09:12,642 --> 00:09:14,087 ئیبرام کێندی. 176 00:09:14,555 --> 00:09:16,851 چاوەڕێی ئەوەم نەئەکرد وەڵامی ئەو پرسیارە باتەوە 177 00:09:16,875 --> 00:09:19,414 لە شێوەی ناو و ڕێکەوتی کەسێکی دیاریکراودا، 178 00:09:19,438 --> 00:09:21,546 وەک ئەوەی باسی داهێنانی گڵۆپمان کردبێت. 179 00:09:21,570 --> 00:09:22,616 (پێکەنین) 180 00:09:23,037 --> 00:09:24,319 بەڵام وایکرد. 181 00:09:24,343 --> 00:09:25,999 (پێکەنین) 182 00:09:26,519 --> 00:09:29,007 وتی، لە توێژینەوە چڕەکەیدا، 183 00:09:29,031 --> 00:09:33,376 ئەوەی دۆزیوەتەوە کە بە باوەڕی ئەو یەکەمین پێکەوەبەستنی بیرۆکە ڕەگەزپەرستانەکانە. 184 00:09:33,970 --> 00:09:36,001 ئەوی وەک تاوانبار لەقەڵەمدا. 185 00:09:36,025 --> 00:09:37,510 ئەم پیاوە پێویستە زیاتر ناودار، 186 00:09:37,534 --> 00:09:38,720 یان ناوزڕاو بێت. 187 00:09:38,744 --> 00:09:41,224 ناوی گۆمێس دێ زورارایە. 188 00:09:41,993 --> 00:09:43,172 پیاوێکی پورتوگالی. 189 00:09:43,196 --> 00:09:46,102 کتێبێکی نوسیوە لە ١٤٥٠کان 190 00:09:46,126 --> 00:09:48,933 ئەوکاتە شتێکی کرد کە هەرگیز پێشتر هیچ کەسێک نەیکردبوو، 191 00:09:48,957 --> 00:09:50,313 بەپێی قسەکانی دکتۆر کێندی. 192 00:09:50,892 --> 00:09:54,408 هەموو خەڵکی ئەفریقای کۆکردۆتەوە -- 193 00:09:54,432 --> 00:09:56,288 کیشوەرێکی فراوان و هەمەچەشن -- 194 00:09:57,407 --> 00:10:00,499 هەموویانی وەک کۆمەڵێکی جیاواز لەقەڵەم داوە، 195 00:10:00,523 --> 00:10:02,999 گروپێکی کەمتر و وەحشی. 196 00:10:04,391 --> 00:10:06,770 با باسی ئەوەش بکەین کە پێش سەردەمی داگیرکاری 197 00:10:06,794 --> 00:10:10,746 هەندێک لە ئاڵۆزترین کلتورەکانی جیهان لە کیشوەری ئەفریقا بوون. 198 00:10:12,176 --> 00:10:15,443 ئەم پیاوە بۆچی ئەم قسەیە ئەکات؟ 199 00:10:16,779 --> 00:10:19,102 دەرکەوت، یارمەتیدەر بووە بۆ پارەپەیداکردن. 200 00:10:19,859 --> 00:10:22,803 پێش هەمووی، زورارا بەکرێگیراوە بۆ نوسینی ئەو کتێبە 201 00:10:22,827 --> 00:10:25,082 لەلایەن پادشای پورتوگالەوە، و 202 00:10:25,106 --> 00:10:26,946 چەند ساڵێک پێش ئەوەش، 203 00:10:26,970 --> 00:10:29,075 بازرگانەکانی کۆیلە -- 204 00:10:29,099 --> 00:10:30,406 ئەمەتانێ -- 205 00:10:30,430 --> 00:10:33,199 بازرگانانی کۆیلە کە کاریان لەگەڵ تاجی پورتوگال ئەکرد 206 00:10:34,133 --> 00:10:37,486 بەشێوەیەکی کارا پێشەنگ بوون لە بازرگانی کۆیلەی زەریای ئەتڵەسی. 207 00:10:37,510 --> 00:10:41,533 یەکەمین ئەوروپی بوون ڕاستەوخۆ گەشتی دەریایی بکەن بۆ سەحارای ئەفریقا 208 00:10:41,557 --> 00:10:44,205 خەڵکی ئەفریقی بڕفێنن و بیانکەن بە کۆیلە. 209 00:10:45,041 --> 00:10:47,526 کەواتە یارمەتیدەر ئەبوو لەناکاو 210 00:10:47,550 --> 00:10:52,052 چیرۆکێک دابڕێژێت لەسەر ئەوەی خەڵکی ئەفریقا کەمترن 211 00:10:52,076 --> 00:10:54,107 بۆ ڕەواییدان بەم بازرگانییە نوێیە 212 00:10:55,206 --> 00:10:56,876 بۆ خەڵکی تر، بۆ کڵێسا، 213 00:10:56,900 --> 00:10:58,499 بۆ خۆشیان. 214 00:11:00,096 --> 00:11:02,540 تەنیا بە نووکی قەڵەمێک، 215 00:11:02,564 --> 00:11:05,510 زورارا ڕەشپێستی و سپی پێستیشی داهێنا، 216 00:11:05,534 --> 00:11:09,676 چونکە بەشێوەیەکی بنچینەیی هەر خۆی بیرۆکەی ڕەش پێستی داهێنا 217 00:11:09,700 --> 00:11:12,740 لەڕێگەی وەسفەکەی بۆ ئەفریقییەکان، و 218 00:11:12,764 --> 00:11:15,195 وەک دکتۆر کێندی ئەڵێت، 219 00:11:15,219 --> 00:11:17,946 ڕەش پێستی هیچ واتایەکی نییە بەبێ سپی پێستی. 220 00:11:18,727 --> 00:11:22,951 وڵاتە ئەوروپییەکانی تریش دوای ئەم کارەی پورتوگال کەوتن 221 00:11:24,059 --> 00:11:28,344 لە چوون بۆ ئەفریقا بۆ گەڕان بۆ موڵکی مرۆیی و دەستی کاری خۆڕایی و 222 00:11:28,368 --> 00:11:31,295 بەکارهێنانی ئەم درۆیە 223 00:11:31,319 --> 00:11:33,859 کە گوایە خەڵکی ئەفریقا کەمترن. 224 00:11:35,552 --> 00:11:37,811 ئەمە ڕوونکردنەوەیەکی باشبوو بەلامەوە. 225 00:11:39,221 --> 00:11:41,397 ڕەگەزپەرستی بە هەڵەتێگەشتن دەستیپێنەکرد، 226 00:11:41,421 --> 00:11:43,091 بە درۆیەک دەستیپێکرد. 227 00:11:45,107 --> 00:11:47,825 لەهەمان کاتدا، لێرە لە ئەمریکای سەردەمی داگیرکاریدا، 228 00:11:47,849 --> 00:11:54,154 خەڵکەکەی ئێستا بەخۆیان ئەڵێن سپی سەرقاڵی وەرگرتنی ئەم بیرۆکە ڕەگەزپەرستانە بوون و 229 00:11:54,178 --> 00:11:55,491 ئەیانکردن بە یاسا، 230 00:11:56,866 --> 00:12:02,874 یاساکانی هەموو مافێکی مرۆڤی زەوت ئەکرد لەو خەڵکانەی پێیان ئەوتن ڕەش پێست و 231 00:12:02,898 --> 00:12:07,390 هەموویانی ئەبەستەوە بەم جۆرە کۆیلایەتییە تایبەتەی کۆیلایەتی موڵکداری خۆمان، و 232 00:12:07,414 --> 00:12:11,773 یاساکانی تەنانەت سوودی هەبوو بۆ هەژارترین سپی پێستەکانیش، 233 00:12:11,797 --> 00:12:15,316 سوودی گەورە نا لەڕووی مادییەوە 234 00:12:15,340 --> 00:12:17,729 بەڵکو مافی ئەوەی بۆ هەتا هەتایە نەکرێیت بە کۆیلە، 235 00:12:18,777 --> 00:12:22,754 مافی ئەوەی کەسە خۆشەویستەکان لەژێر دەستت دەرنەکرێن و نەفرۆشرێن، و 236 00:12:22,778 --> 00:12:25,125 هەندێک جاریش کران بە خەڵات. 237 00:12:25,149 --> 00:12:30,084 پاداشتی بەخشینی زەوی بێبەرامبەر لە شوێنەکانی وەک ڤێرجینیا 238 00:12:30,108 --> 00:12:31,798 بۆ تەنیا خەڵکی سپی پێست 239 00:12:31,822 --> 00:12:35,810 ماوەیەکی زۆر پێش شۆڕشی ئەمریکی دەستیپێکرد و 240 00:12:35,834 --> 00:12:37,699 ماوەیەکی زۆر دوای ئەوەش بەردەوام بوو. 241 00:12:40,026 --> 00:12:42,294 ئێستا، ئەتوانم بیهێنمە بەرچاوم 242 00:12:42,318 --> 00:12:46,666 خەڵکێکی زۆر ئەبێت گوێملێگرن -- ئەگەر هێشتا گوێبگرن -- 243 00:12:46,690 --> 00:12:48,070 کە لەوانەیە بیربکەنەوە، 244 00:12:48,094 --> 00:12:52,456 "وازبێنە، ئەمە هەمووی مێژووی کۆنە. چی گرنگییەکی هەیە؟ 245 00:12:52,480 --> 00:12:53,743 هەموو شتێک گۆڕاوە. 246 00:12:53,767 --> 00:12:55,981 ناتوانین ئیتر واز لەو شتانە بێنین؟" 247 00:12:56,905 --> 00:12:58,056 وانییە؟ 248 00:12:58,421 --> 00:13:01,840 بەڵام من واناڵێم، بەدڵنیاییەوە بۆ من، 249 00:13:02,896 --> 00:13:05,111 فێربوونی ئەم مێژووە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەی هێناوە 250 00:13:05,135 --> 00:13:07,567 لە شێوەی تێگەشتنم بۆ ڕەگەزپەرستی ئەمڕۆ. 251 00:13:08,932 --> 00:13:12,412 بۆ ئەوەی پیاچوونەوە بکەین، بۆ دوو وانەی ئەو شتانەی تا ئێستا وتوومە: 252 00:13:12,436 --> 00:13:15,912 یەکەم، ڕەچەڵەک بابەتێکی زیندەوەرزانی نییە، 253 00:13:15,936 --> 00:13:19,532 چیرۆکێکە هەندێک کەس بڕیاریانداوە بیگێڕنەوە؛ و 254 00:13:19,556 --> 00:13:21,514 دووەم خەڵک ئەو چیرۆکەیان گێڕاوەتەوە 255 00:13:21,538 --> 00:13:27,207 هەتا ڕەوایی بدەن بە بەکارهێنانی مرۆڤەکانی تر بۆ قازانجی خۆیان. 256 00:13:28,379 --> 00:13:30,400 ئەو دوو ڕاستییە لە قوتابخانە فێرنەبووم. 257 00:13:30,424 --> 00:13:32,192 پێموابێت زۆربەمان فێرنەکراوین. 258 00:13:32,216 --> 00:13:34,732 ئەگەر فێربووبێتی، کەواتە مامۆستایەکی تایبەتت هەبووە. 259 00:13:35,324 --> 00:13:36,475 وانییە؟ 260 00:13:36,499 --> 00:13:37,678 بەڵام هەر کە تێیئەگەیت، 261 00:13:38,845 --> 00:13:41,546 یەک شت هەیە ڕوونئەبێتەوە 262 00:13:41,570 --> 00:13:45,549 ئەویش کە ڕەگەزپەرستی بەشێوەیەکی سەرەکی کێشەی هەڵوێستەکان نییە، 263 00:13:45,573 --> 00:13:47,297 مێشک تەسکی کەسی. 264 00:13:48,630 --> 00:13:50,536 نەخێر، ڕەگەزپەرستی ئامرازێکە. 265 00:13:50,560 --> 00:13:54,791 ئامرازێکە بۆ دابەشکردنمان و درووستکردنی سیستمەکان -- 266 00:13:54,815 --> 00:13:57,603 سیستمە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی 267 00:13:57,627 --> 00:14:00,784 سوود بە هەندێک ئەگەیەنێت و زیانیش بە هەندێک ئەگەیەنێت. 268 00:14:01,510 --> 00:14:03,762 ئامرازێکیشە بۆ قایلکردنی زۆرێک لە سپی پێستەکان 269 00:14:03,786 --> 00:14:09,974 کە لەوانەیە بایەخێکی ئەوتۆیان نەبێت لە کۆمەڵگا ئاڵۆزەکانماندا و 270 00:14:09,998 --> 00:14:11,929 بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی خۆیان. 271 00:14:12,971 --> 00:14:15,043 ئەڵێت، "ئەکرا خراپتربێت، هیچ نەبێ سپی پێستم." 272 00:14:17,575 --> 00:14:20,938 هەر کە لە بنەڕەتی ڕەگەزپەرستی تێگەشتم، 273 00:14:20,962 --> 00:14:24,896 چیتر سەرسام نەبووم بەو ڕاستیەی کە هێشتا لەناومانا ماوە. 274 00:14:26,249 --> 00:14:27,819 پێموابێت ئەزانن، بە تێڕوانین بۆ ڕابردوو، 275 00:14:27,843 --> 00:14:31,688 وامئەزانی مەسەلەی ڕەگەزپەرستی بەجۆرێک وەک مەسەلەی زەوی تەختە -- 276 00:14:31,712 --> 00:14:34,708 تەنیا بیرکردنەوەیەکی کۆنی خراپ کە بۆخۆی بوونی نامێنێت 277 00:14:34,732 --> 00:14:35,966 دوای ماوەیەک. 278 00:14:37,962 --> 00:14:39,882 بەڵام نەخێر، ئەم ئامرازی سپی پێستییە 279 00:14:39,906 --> 00:14:42,751 هێشتا ئەو کارە ئەکات کە بۆی درووست بووە. 280 00:14:43,305 --> 00:14:45,606 هەموو ڕۆژێک خەڵکی بەهێز ئەچن بۆسەر کارەکانیان، 281 00:14:45,630 --> 00:14:49,895 ئەم چەکە کۆنە بەهێزئەکەنەوە 282 00:14:49,919 --> 00:14:51,824 لە هۆڵەکانی دەسەڵات، 283 00:14:51,848 --> 00:14:54,527 لە هەندێک ستۆدیۆی پەخش کە ئەتوانین ناویان بێنین ... و 284 00:14:55,596 --> 00:14:57,051 پێویستیش ناکات باسی ئەوە بکەین 285 00:14:57,075 --> 00:14:59,441 کە ئایا ئەم خەڵکانە باوەڕیان هەیە بەو شتانەی ئەیڵێن، 286 00:14:59,465 --> 00:15:01,400 کە ئایا بەڕاستی خۆشیان ڕەگەزپەرستن. 287 00:15:01,913 --> 00:15:03,543 دەربارەی ئەوە نییە. 288 00:15:03,567 --> 00:15:06,793 دەربارەی جانتای دەست و دەسەڵاتە. 289 00:15:09,032 --> 00:15:12,865 لە کۆتاییشدا، پێموابێت گرنگترین وانە ئەوەیە -- و 290 00:15:12,889 --> 00:15:16,915 با کەمێک بەدیاریکراوی قسە لەگەڵ سپی پێستەکان بکەم: 291 00:15:19,192 --> 00:15:22,347 هەر کە تێگەشتین لەوەی ئەو کەسانەی کە لە ئێمە ئەچن 292 00:15:22,371 --> 00:15:25,065 بابەتی ڕەچەڵەکیان داهێناوە 293 00:15:26,415 --> 00:15:29,514 بۆ ئەوەی سوود بەخۆیان و بە ئێمەش بگەیەنن، 294 00:15:29,538 --> 00:15:33,318 ئاسانتر نابێت درک بکەین بەوەی کێشەی ئێمەیە و ئەبێ چارەسەری بکەین؟ 295 00:15:34,297 --> 00:15:36,097 کێشەی خەڵکی سپی پێستە. 296 00:15:36,970 --> 00:15:39,171 ماوەیەکی زۆرە شەرم ئەکەم لە وتنی ئەو قسەیە، 297 00:15:39,195 --> 00:15:44,381 وا سەیری ڕەگەزپەرستیم ئەکرد زیاتر پەلەقاژێی خەڵکی ڕەنگەکانی تر بێت بۆ شەڕکردن، 298 00:15:44,405 --> 00:15:47,366 هاوشێوەی ئەو کەسانەی ئەهاتنە سەر تەلەفزیۆن ئەوکاتەی مناڵ بووم. 299 00:15:48,620 --> 00:15:52,763 یان تەماشاکەرێکی دووربم لە پێشبڕکێیەکی وەرزشی، 300 00:15:52,787 --> 00:15:54,577 لەلایەک خەڵکی ڕەنگەکانی تر، 301 00:15:54,601 --> 00:15:57,441 لەلایەکی تریش ڕەگەزپەرستە ڕاستەقینەکان، 302 00:15:57,465 --> 00:15:58,816 سەرۆک پۆلیسەکانی باشووری ئەمریکا، 303 00:15:58,840 --> 00:16:00,102 خەڵکە عەبابەسەرەکان. 304 00:16:00,643 --> 00:16:03,997 لە دڵیشەوە هاوارم ئەکرد بۆ بردنەوەی خەڵکی ڕەنگەکانی تر. 305 00:16:05,407 --> 00:16:06,885 بەڵام نەخێر. 306 00:16:06,909 --> 00:16:08,803 هیچ شوێنێک نییە بۆ تەماشاکردن. 307 00:16:09,555 --> 00:16:10,869 هەموومانی تیاین. 308 00:16:11,249 --> 00:16:12,972 هەموو بەشدارین لە تاوانەکە. و 309 00:16:14,116 --> 00:16:17,021 ئەگەر بەشدار نابم لە هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی سیستمەکەی 310 00:16:17,045 --> 00:16:19,364 کە سوود بەخۆم ئەگەیەنێت، 311 00:16:19,388 --> 00:16:20,842 منیش بەشدارم. 312 00:16:22,685 --> 00:16:24,769 ئەمە دەربارەی شەرمکردن یان هەستکردن بە تاوان نییە. 313 00:16:25,408 --> 00:16:27,436 هەستکردن بە تاوان لەوەی سپی پێستی هیچ شتێک بەجێناهێنێت، و 314 00:16:27,460 --> 00:16:30,679 هەر بەڕاستی، هەست بە تاوانێکی زۆر ناکەم. 315 00:16:30,703 --> 00:16:33,602 مێژوو تاوانی من یان ئێوە نییە. 316 00:16:34,407 --> 00:16:38,129 ئەوەی هەستی پێئەکەم هەستکردنێکی بەهێزترە بۆ بەرپرسیارێتی 317 00:16:39,453 --> 00:16:40,811 هەتا شتێک بکەین. 318 00:16:42,605 --> 00:16:47,162 هەموو ئەمە گۆڕانکاری هێناوە بەسەر شێوەی بیرکردنەوەم و نزیکبوونەوە لە کارەکەم 319 00:16:47,186 --> 00:16:49,392 وەک چیرۆکخوانێکی دیکۆمێنتاری و 320 00:16:49,416 --> 00:16:50,694 وەک مامۆستایەک. 321 00:16:51,559 --> 00:16:53,949 بەڵام لەسەروو ئەوەوە، لەپاڵ ئەوە، واتای چی ئەگەیەنێت؟ 322 00:16:53,973 --> 00:16:55,750 واتای چی ئەگەیەنێت بۆ هەموومان؟ 323 00:16:56,986 --> 00:16:59,719 واتای ئەوەیە پشتیوانی سەرکردەکان ئەکەین 324 00:16:59,743 --> 00:17:02,855 کە ئەیانەوێت دەست بە گفتوگۆکان بکرێت دەربارەی چاکسازییەکان؟ 325 00:17:03,675 --> 00:17:04,839 لە کۆمەڵگاکانماندا، 326 00:17:04,863 --> 00:17:09,883 ئەو کەسانە ئەدۆزینەوە کە کار ئەکەن بۆ گۆڕینی ئەو دامەزراوە ناڕەوایانە و 327 00:17:09,907 --> 00:17:11,444 پشتیوانی ئەو کارە ئەکەن؟ 328 00:17:12,313 --> 00:17:13,765 لە شوێنی کارەکەم، 329 00:17:13,789 --> 00:17:16,135 ئەو کەسە سپی پێستەم کە بە ڕق لە دڵییەوە دەرئەکەوم 330 00:17:16,159 --> 00:17:18,980 بۆ کۆبوونەوەی هەمەچەشنی و یەکسانی، 331 00:17:19,004 --> 00:17:21,756 یان هەوڵئەیەم ڕێگایەک بدۆزمەوە هاوکارێکی ڕاستەقینە بم 332 00:17:21,780 --> 00:17:23,491 بۆ هاوپیشەکانم لە ڕەنگەکانی تر؟ 333 00:17:24,694 --> 00:17:27,250 لەوە ئەچێت واباشتر بێت بۆ هەر کوێیەک چووین، 334 00:17:28,270 --> 00:17:32,625 پێویستە بە سادەیی و هەناسەساردییەوە خۆمان دەرخەین و 335 00:17:32,649 --> 00:17:37,084 ئامادەش بین بۆ دانانی ئەم هێزەی کە بەدەستی خۆمان پەیامان نەکردووە. 336 00:17:40,876 --> 00:17:43,689 باوەڕیشم وایە سوودمان پێئەگات 337 00:17:43,713 --> 00:17:45,823 ئەگەر کۆمەڵگایەک درووست بکەین 338 00:17:45,847 --> 00:17:49,599 کە بنیات نەنرابێت لەسەر بەکارهێنان یان سەرکووتکردنی هیچ کەسێک. 339 00:17:50,683 --> 00:17:53,837 بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە ئەمە بکەین، 340 00:17:53,861 --> 00:17:55,165 پێویستە دەرکەوین، 341 00:17:55,189 --> 00:17:57,000 بزانین چی باشە بیکەین. 342 00:17:58,103 --> 00:17:59,669 چونکە ئەوە کارە ڕاستەکەیە. 343 00:18:02,248 --> 00:18:03,457 زۆر سوپاس. 344 00:18:03,481 --> 00:18:06,197 (چەپڵەلێدان)