ڕۆژێک لە ژیانی شاژنێکی مەغۆلیی- ئان ئێف. برۆدبریج
-
0:08 - 0:12ھەر کە کازیوە بەسەر شارە دە ھەزار
ڕەشماڵییە گەڕۆکەکەدا دەرکەوت، -
0:12 - 0:16شاژن براکچین بە شێوەیەکی ناشایستە
خەبەری بوەوە. -
0:16 - 0:19مەڕێک لە دەست خزمەتکار و
پاسەوانەکانی دەرچوو -
0:19 - 0:21و خۆی کرد بە چادرەکەی ئەودا،
-
0:21 - 0:25و چووە نێو جێگەکەی و دەستی کرد
بە باعە باع کردن بە گوێیدا. -
0:25 - 0:28لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکێک بوو لە بەھێزترین
خاتونەکانی ئۆردی ئاڵتونی، -
0:28 - 0:31کە شانشینێکی گەورەبوو لە ئیمپراتۆریەتی
مەغۆلییەکان، -
0:31 - 0:34براکچین دەستی لە فەرمانڕەوای کردندا ھەبوو.
-
0:34 - 0:36هاوسەرەکەی ناوی باتوخان بوو،
-
0:36 - 0:39کوڕەزا ترسناکەکەی جەنگیزخان،
-
0:39 - 0:41لە پازدە ساڵییەوە -
-
0:41 - 0:43و كاتێک پیاوەکەی دەچوو بۆ شەڕ،
-
0:43 - 0:48ئەو لە ماڵەوە گرنگی بە کاروباری مەڕداری،
خێزانی و ئیمپراتۆریی دەدا. -
0:48 - 0:53ئەمە ئەوی کردە بەڕێوەبەر و گوێزەرەوەی
شاری ھەزاران ڕەشماڵ. -
0:53 - 0:57ساڵی دوو جار، براکچین شارەکەی دەگواستەوە
بۆ دوو کەمپی وەرزی جیاواز. -
0:57 - 1:01ئەمە ئاو و گژوگیای چڕوپڕی دەستەبەر دەکرد
لە وەرزی ھاویندا، -
1:01 - 1:05و لە بای توندی زستان دەیپاراستن.
-
1:05 - 1:08پلانی ڕژدی کارەکە چەند هەفتەیەکی دەویست،
-
1:08 - 1:11دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چادرگەکانی تری
ناوچەکە، ناردنی نوێنەری ستراتیجی - -
1:11 - 1:15و ئارامییان هەبێت کە بەپێی
ئاژەڵەکانییان بڕۆن. -
1:15 - 1:17ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردنە،
-
1:17 - 1:22و ئەو دەبێت گشت خاتوون و فەرماندەکان و،
کۆیلە و ئاژەڵەکان ببات -
1:22 - 1:25بۆ سەر ڕوباری ڤۆڵگا بۆ ھاوین.
-
1:25 - 1:27ھەر کە براکچین چووە دەرەوە،
-
1:27 - 1:29شپرزەیی و بێسەرەوبەری بینی -
-
1:29 - 1:33میوانە نەویستراوەکەی، ئێستا
بەدەوری خزمەتکارەکەیدا ڕادەکات -
1:33 - 1:37ئەوان ھەوڵدەدەن بیوەستێنن و
بیخەنەوە نێو عارەبانەکەوە. -
1:37 - 1:40براکچین فەرمانی پێکردن کە
جڵەوگیری بکەن - -
1:40 - 1:44بەڵام تەنھا خۆی ئەوەندە خێرا بوو
کە بتوانی مەڕەکە بگرێت. -
1:44 - 1:48دواتر سەرپەرشتی خانمەکانی کرد لە
گواستنەی تاوڵەکەی -
1:48 - 1:50بۆ ناو عەرەبانە تایبەتەکەی.
-
1:50 - 1:53کە پێویستی بە ٢٠ گامێش بوو بۆ ڕاکێشانی،
-
1:53 - 1:57و براکچین متمانەی بە کەس نەبوو لێیان
بخوڕێت جگە لە خۆی. -
1:57 - 2:01دواتر، براکچین و ھاوڕێ ھەمیشەییەکەی
چاویان بە پاسەوانەکان کەوت. -
2:01 - 2:05و فەرمانی پێدان کە لەنزیکەوە چاودێری
ڕەشماڵی میوانی مێردەکەیی و -
2:05 - 2:08و تەختە تایبەتەکەی بکەن لەکاتی گەشتەکەدا.
-
2:08 - 2:10ھەروەھا ئەوان پێش ڕەوەکە دەڕۆن،
-
2:10 - 2:13و پێی گوتن کە چۆن ڕێگەکە بپارێزن،
دەوری بدەن بۆ سەلامەتی خۆی - -
2:13 - 2:16و بەردەوام چاویان لەسەر ئاژەڵەکان بێت.
-
2:16 - 2:20بەڵام کە مەڕەکە لە کۆتاییدا ئازاد بوو و
خۆی گەیاندە کێڵگەکە، -
2:20 - 2:22پاسەوانەکان ئاستەنگیان بۆ درووست بوو بوو
-
2:22 - 2:25لە کۆکردنەوەی ڕەشماڵەكانیان
كاتێک مەڕەکە بەنێو قەڕەباڵغییەکەدا دەڕۆشت. -
2:25 - 2:29بەتوڕەییەوە، براکچین خۆی چووە خوارەوە
بۆ لەوەڕگاکە. -
2:29 - 2:30کاتێک گەشتە ئەوێ،
-
2:30 - 2:35مەڕە ئاژاوەچییەکەی بینی کە ناسرەوێت
لە نێو ڕەوە مەڕێکدا. -
2:35 - 2:36کاتێک براکچین دوایکەوت،
-
2:36 - 2:39مەڕەکە چوەوە لای دایکی و ئۆقرەی گرت،
-
2:39 - 2:42دایکی دووگیان بوو، و
وادیار بوو ئازاری ھەیە. -
2:42 - 2:46لەسەرەتاوە، براکچین زانی کە یارمەتیدانی
لەدایکبوونی ئەم بەرخە -
2:46 - 2:49لە بیرکراوە بەھۆی سەرقاڵی
ڕۆژانی کۆچکردن. -
2:49 - 2:51و کات نەماوە بۆ دۆزینەوەی شوانێک
-
2:51 - 2:55لەبری شوان، براکچین قۆڵی لێ ھەڵماڵی،
و قۆڵی چەور کرد -
2:55 - 3:00یارمەتی مەڕەکەیدا کە نەوەیەکی تر
بخاتە سەر نەوەکانی ئیمپراتۆریەت -
3:00 - 3:02بەرخ و مەڕەکەی جێھێشت و
-
3:02 - 3:04براکچین گەڕایەوە بۆ کەمپەکە.
-
3:04 - 3:07لێرە کۆتا شتەکان کۆکرانەوە،
-
3:07 - 3:10و گوێزەرەوەکان ڕیز بوون.
-
3:10 - 3:12پڕۆسە گەورەکە دەستی پێکرد لەگەڵ شاژن
-
3:12 - 3:16و دوو سەد گالیسکەی پڕ لە گەنجینەکانی.
-
3:16 - 3:18دواتر ژنە بچووکەکانی شا و دەستەکە،
-
3:18 - 3:20دواتر دۆستەکان -
-
3:20 - 3:23و ئەمە تەنھا چادرگەکەی براکچینە.
-
3:23 - 3:25دوای ئەم دووەم چادرگەی ئیمپراتۆریی ھات
-
3:25 - 3:27پێشڕەوی دەکرا لەلایەن ژنێکی تری شا،
-
3:27 - 3:30دواتر دوو چادرگەی تر، لەلایەن ژنەکانی تری.
-
3:30 - 3:33براکچن بۆ چەند ھەفتەیەک پەیوەندی
وردی لەگەڵ بەستبوون بۆدڵنیابوون -
3:33 - 3:36لەوەی کۆچێکی ڕێک و پێک سەلامەت بکەن.
-
3:36 - 3:39بەڵام ئەمانە تەنھا خانەوادەی شاھانە
بوون -
3:39 - 3:42دوای ئەوان ھەموو خەڵکە
مەدەنییەکەی شار، -
3:42 - 3:45کەپێکھاتبوون لەپیاوی پیرۆز، و کڵیێسە و
مزگەوتی بچوک کە دەکرا بگوازرێنەوە، -
3:45 - 3:48و خێزان، بازرگان و مەڕدارەکان.
-
3:48 - 3:52لەکۆتاییدا،براکچین دانیشت لە گالیسکەکەیدا.
-
3:52 - 3:54و چەند ھەفتەیەکی پێدەچێت بۆ گەیشتنە جێ -
-
3:54 - 3:56بەڵام لە ماوەی گەشتەکەدا،
-
3:56 - 3:59ھەموو کەسێک لەژێر چاودێریدا دەھێڵێتەوە -
-
3:59 - 4:01لە منداڵە لوتبەرزەکانی و ھاوڵاتییە
خۆشەویستکانییەوە، -
4:01 - 4:05تا ئەو مەڕەی بە پیاسە دێت
لە کۆتایی ڕەوەکە.
- Title:
- ڕۆژێک لە ژیانی شاژنێکی مەغۆلیی- ئان ئێف. برۆدبریج
- Speaker:
- ئان ئێف. برۆدبریج
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/a-day-in-the-life-of-a-mongolian-queen-anne-f-broadbridge
کاتێک کازیوە بەسەر شارە ھەزار ڕەشماڵیە
جوڵاوەکەدا دەرکەوت، شاژن براکچین شانشینەکەی ئامادە دەکرد بۆ کۆچکردنیان بۆ چادرگەی زستانەیان. لەکاتێکدا مێردەکەی، کوڕەزای جەنگیز خان، لە شەڕ بوو. ئەو کارەکانی مەڕداری، و خێزان و شاری ھەزاران ڕەشماڵی ڕادەپەڕاند.
ئان ئێف برۆدبریج ڕۆژێکی ژیانی ئەم شاژنە مەغۆلییەمان بۆ پوختە دەکات.وانە لەلایەن ئان ئێف. برۆدبریچ، دەرھێنراوە لەلایەن ئێڵس دێکاڵوی.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:08
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for A day in the life of a Mongolian queen - Anne F. Broadbridge |