WEBVTT 00:00:07.886 --> 00:00:12.246 ھەر کە کازیوە بەسەر شارە دە ھەزار ڕەشماڵییە گەڕۆکەکەدا دەرکەوت، 00:00:12.246 --> 00:00:15.971 شاژن براکچین بە شێوەیەکی ناشایستە خەبەری بوەوە. 00:00:15.971 --> 00:00:19.151 مەڕێک لە دەست خزمەتکار و پاسەوانەکانی دەرچوو 00:00:19.151 --> 00:00:21.221 و خۆی کرد بە چادرەکەی ئەودا، 00:00:21.221 --> 00:00:24.991 و چووە نێو جێگەکەی و دەستی کرد بە باعە باع کردن بە گوێیدا. NOTE Paragraph 00:00:24.991 --> 00:00:28.261 لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکێک بوو لە بەھێزترین خاتونەکانی ئۆردی ئاڵتونی، 00:00:28.261 --> 00:00:30.861 کە شانشینێکی گەورەبوو لە ئیمپراتۆریەتی مەغۆلییەکان، 00:00:30.861 --> 00:00:34.211 براکچین دەستی لە فەرمانڕەوای کردندا ھەبوو. 00:00:34.211 --> 00:00:36.131 هاوسەرەکەی ناوی باتوخان بوو، 00:00:36.131 --> 00:00:38.771 کوڕەزا ترسناکەکەی جەنگیزخان، 00:00:38.771 --> 00:00:40.531 لە پازدە ساڵییەوە - 00:00:40.531 --> 00:00:42.781 و كاتێک پیاوەکەی دەچوو بۆ شەڕ، 00:00:42.781 --> 00:00:48.211 ئەو لە ماڵەوە گرنگی بە کاروباری مەڕداری، خێزانی و ئیمپراتۆریی دەدا. NOTE Paragraph 00:00:48.211 --> 00:00:52.784 ئەمە ئەوی کردە بەڕێوەبەر و گوێزەرەوەی شاری ھەزاران ڕەشماڵ. 00:00:52.784 --> 00:00:57.474 ساڵی دوو جار، براکچین شارەکەی دەگواستەوە بۆ دوو کەمپی وەرزی جیاواز. 00:00:57.474 --> 00:01:01.267 ئەمە ئاو و گژوگیای چڕوپڕی دەستەبەر دەکرد لە وەرزی ھاویندا، 00:01:01.267 --> 00:01:04.617 و لە بای توندی زستان دەیپاراستن. NOTE Paragraph 00:01:04.617 --> 00:01:07.787 پلانی ڕژدی کارەکە چەند هەفتەیەکی دەویست، 00:01:07.787 --> 00:01:11.317 دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چادرگەکانی تری ناوچەکە، ناردنی نوێنەری ستراتیجی - 00:01:11.317 --> 00:01:15.447 و ئارامییان هەبێت کە بەپێی ئاژەڵەکانییان بڕۆن. 00:01:15.447 --> 00:01:17.475 ئەمڕۆ ڕۆژی کۆچکردنە، 00:01:17.475 --> 00:01:22.445 و ئەو دەبێت گشت خاتوون و فەرماندەکان و، کۆیلە و ئاژەڵەکان ببات 00:01:22.445 --> 00:01:25.091 بۆ سەر ڕوباری ڤۆڵگا بۆ ھاوین. NOTE Paragraph 00:01:25.091 --> 00:01:27.131 ھەر کە براکچین چووە دەرەوە، 00:01:27.131 --> 00:01:29.461 شپرزەیی و بێسەرەوبەری بینی - 00:01:29.461 --> 00:01:33.491 میوانە نەویستراوەکەی، ئێستا بەدەوری خزمەتکارەکەیدا ڕادەکات 00:01:33.491 --> 00:01:37.491 ئەوان ھەوڵدەدەن بیوەستێنن و بیخەنەوە نێو عارەبانەکەوە. 00:01:37.491 --> 00:01:40.321 براکچین فەرمانی پێکردن کە جڵەوگیری بکەن - 00:01:40.321 --> 00:01:44.021 بەڵام تەنھا خۆی ئەوەندە خێرا بوو کە بتوانی مەڕەکە بگرێت. NOTE Paragraph 00:01:44.021 --> 00:01:47.611 دواتر سەرپەرشتی خانمەکانی کرد لە گواستنەی تاوڵەکەی 00:01:47.611 --> 00:01:50.281 بۆ ناو عەرەبانە تایبەتەکەی. 00:01:50.281 --> 00:01:53.021 کە پێویستی بە ٢٠ گامێش بوو بۆ ڕاکێشانی، 00:01:53.021 --> 00:01:57.161 و براکچین متمانەی بە کەس نەبوو لێیان بخوڕێت جگە لە خۆی. NOTE Paragraph 00:01:57.161 --> 00:02:01.031 دواتر، براکچین و ھاوڕێ ھەمیشەییەکەی چاویان بە پاسەوانەکان کەوت. 00:02:01.031 --> 00:02:04.971 و فەرمانی پێدان کە لەنزیکەوە چاودێری ڕەشماڵی میوانی مێردەکەیی و 00:02:04.971 --> 00:02:08.101 و تەختە تایبەتەکەی بکەن لەکاتی گەشتەکەدا. 00:02:08.101 --> 00:02:09.981 ھەروەھا ئەوان پێش ڕەوەکە دەڕۆن، 00:02:09.981 --> 00:02:13.291 و پێی گوتن کە چۆن ڕێگەکە بپارێزن، دەوری بدەن بۆ سەلامەتی خۆی - 00:02:13.291 --> 00:02:16.371 و بەردەوام چاویان لەسەر ئاژەڵەکان بێت. 00:02:16.371 --> 00:02:19.551 بەڵام کە مەڕەکە لە کۆتاییدا ئازاد بوو و خۆی گەیاندە کێڵگەکە، 00:02:19.551 --> 00:02:21.513 پاسەوانەکان ئاستەنگیان بۆ درووست بوو بوو 00:02:21.513 --> 00:02:24.801 لە کۆکردنەوەی ڕەشماڵەكانیان كاتێک مەڕەکە بەنێو قەڕەباڵغییەکەدا دەڕۆشت. NOTE Paragraph 00:02:24.801 --> 00:02:28.781 بەتوڕەییەوە، براکچین خۆی چووە خوارەوە بۆ لەوەڕگاکە. 00:02:28.781 --> 00:02:29.801 کاتێک گەشتە ئەوێ، 00:02:29.801 --> 00:02:35.161 مەڕە ئاژاوەچییەکەی بینی کە ناسرەوێت لە نێو ڕەوە مەڕێکدا. 00:02:35.161 --> 00:02:36.400 کاتێک براکچین دوایکەوت، 00:02:36.400 --> 00:02:39.390 مەڕەکە چوەوە لای دایکی و ئۆقرەی گرت، 00:02:39.390 --> 00:02:42.220 دایکی دووگیان بوو، و وادیار بوو ئازاری ھەیە. 00:02:42.220 --> 00:02:46.020 لەسەرەتاوە، براکچین زانی کە یارمەتیدانی لەدایکبوونی ئەم بەرخە 00:02:46.020 --> 00:02:49.190 لە بیرکراوە بەھۆی سەرقاڵی ڕۆژانی کۆچکردن. NOTE Paragraph 00:02:49.190 --> 00:02:51.140 و کات نەماوە بۆ دۆزینەوەی شوانێک 00:02:51.140 --> 00:02:55.150 لەبری شوان، براکچین قۆڵی لێ ھەڵماڵی، و قۆڵی چەور کرد 00:02:55.150 --> 00:03:00.180 یارمەتی مەڕەکەیدا کە نەوەیەکی تر بخاتە سەر نەوەکانی ئیمپراتۆریەت NOTE Paragraph 00:03:00.180 --> 00:03:02.052 بەرخ و مەڕەکەی جێھێشت و 00:03:02.052 --> 00:03:04.372 براکچین گەڕایەوە بۆ کەمپەکە. 00:03:04.372 --> 00:03:06.902 لێرە کۆتا شتەکان کۆکرانەوە، 00:03:06.902 --> 00:03:09.902 و گوێزەرەوەکان ڕیز بوون. 00:03:09.902 --> 00:03:12.282 پڕۆسە گەورەکە دەستی پێکرد لەگەڵ شاژن 00:03:12.282 --> 00:03:15.762 و دوو سەد گالیسکەی پڕ لە گەنجینەکانی. 00:03:15.762 --> 00:03:18.282 دواتر ژنە بچووکەکانی شا و دەستەکە، 00:03:18.282 --> 00:03:19.722 دواتر دۆستەکان - 00:03:19.722 --> 00:03:22.602 و ئەمە تەنھا چادرگەکەی براکچینە. NOTE Paragraph 00:03:22.602 --> 00:03:24.862 دوای ئەم دووەم چادرگەی ئیمپراتۆریی ھات 00:03:24.862 --> 00:03:26.852 پێشڕەوی دەکرا لەلایەن ژنێکی تری شا، 00:03:26.852 --> 00:03:29.882 دواتر دوو چادرگەی تر، لەلایەن ژنەکانی تری. 00:03:29.882 --> 00:03:32.922 براکچن بۆ چەند ھەفتەیەک پەیوەندی وردی لەگەڵ بەستبوون بۆدڵنیابوون 00:03:32.922 --> 00:03:35.632 لەوەی کۆچێکی ڕێک و پێک سەلامەت بکەن. 00:03:35.632 --> 00:03:38.692 بەڵام ئەمانە تەنھا خانەوادەی شاھانە بوون 00:03:38.692 --> 00:03:41.884 دوای ئەوان ھەموو خەڵکە مەدەنییەکەی شار، 00:03:41.884 --> 00:03:45.332 کەپێکھاتبوون لەپیاوی پیرۆز، و کڵیێسە و مزگەوتی بچوک کە دەکرا بگوازرێنەوە، 00:03:45.332 --> 00:03:48.412 و خێزان، بازرگان و مەڕدارەکان. NOTE Paragraph 00:03:48.412 --> 00:03:51.821 لەکۆتاییدا،براکچین دانیشت لە گالیسکەکەیدا. 00:03:51.821 --> 00:03:54.231 و چەند ھەفتەیەکی پێدەچێت بۆ گەیشتنە جێ - 00:03:54.231 --> 00:03:55.941 بەڵام لە ماوەی گەشتەکەدا، 00:03:55.941 --> 00:03:58.611 ھەموو کەسێک لەژێر چاودێریدا دەھێڵێتەوە - 00:03:58.611 --> 00:04:01.311 لە منداڵە لوتبەرزەکانی و ھاوڵاتییە خۆشەویستکانییەوە، 00:04:01.311 --> 00:04:05.421 تا ئەو مەڕەی بە پیاسە دێت لە کۆتایی ڕەوەکە.