ڕێبه‌رێك بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش
-
0:02 - 0:06چاكه‌تێكی په‌مه‌ی ونوێ و پۆشته بوو.
-
0:06 - 0:09له‌گه‌ڵ دوگمه‌ی گه‌وره‌و
كه‌تافه‌ی سه‌ر شان. -
0:09 - 0:11ئه‌مه له ساڵی ١٩٩٧ بوو.
-
0:11 - 0:14منیش به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمپانیای خۆراكی
،گریفن بووم -
0:14 - 0:17تایبه‌ت بوو به كێك و خواردنی خێرا له
.نیوزیلاند -
0:18 - 0:21یه‌كه‌مجارم بوو وه‌ك سه‌ركرده‌ی
كۆمپانیایه‌ك، -
0:21 - 0:23له‌سه‌ر سه‌كۆ بووم تاكو
وتارێكی گه‌وره پێشكه‌شكه‌م -
0:23 - 0:25سه‌باره‌ت به ئامانجه به‌رزخوازه نوێكان.
-
0:27 - 0:29به‌ته‌واوی ده‌مزانی بانگهێشتی من بۆ كردار
چی بوو، -
0:29 - 0:33بریتی بوو له "جارێك له هه‌ر چوار جار
كیوییه‌ك خواردنی خێرا ده‌خوات، -
0:33 - 0:34ده‌بێت یه‌كێك بێـت له‌هی ئێمه."
-
0:35 - 0:38جه‌ختم كرده‌وه كه ده‌مانزانی چۆن
ده‌رئه‌نجامه‌كان بپێوین -
0:38 - 0:41داهاتوشمان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدابوو.
-
0:42 - 0:44ته‌واو به‌سه‌رلێشێواوی،
-
0:44 - 0:46به‌وه كۆتاییم هێنا "ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت
چییه؟ -
0:46 - 0:48گه‌ر ئێمه نه‌بین كێ بێ؟
-
0:48 - 0:50ئه‌گه‌ریش ئێستا نه‌بێ، كه‌ی بێت؟"
-
0:51 - 0:53ئه‌و چه‌پڵه زۆره‌م بۆ لێدرا
-
0:53 - 0:56به‌ڕاستی زۆر دڵم به‌خۆم خۆش‌بوو،
-
0:57 - 1:00زۆرم ده‌ویست تا ببم به سه‌ركرده‌یه‌كی باش
-
1:00 - 1:04ده‌مویست كه‌سانێكی دڵسۆز له‌ده‌ورم بن،
-
1:04 - 1:05ده‌مویست كه‌سێكی ڕاستبم.
-
1:06 - 1:09به‌كورتی، ده‌مویست ببم به پاڵه‌وان.
-
1:09 - 1:13پاڵه‌وانێك جپس وبسكویت به چاكه‌تێكی
په‌مه‌یی بفرۆشێت. -
1:13 - 1:15(پێكه‌نین)
-
1:16 - 1:19چی ڕوویدا دوای ئه‌و ووتاره؟
-
1:19 - 1:21هیچ.
-
1:22 - 1:24ئه‌و هه‌موو چه‌پڵه ڕێزانه
نه‌بوه مایه‌ی هیچ كردارێك. -
1:24 - 1:26هیچ گۆڕانێك ڕووی نه‌دا.
-
1:26 - 1:29نه‌ك ئه‌وه‌ی منیان نه‌وێت یان
په‌یامه‌كه‌یان به‌دڵنه‌بێت. -
1:29 - 1:33گرفته‌كه ئه‌وه بوو كه‌س نه‌یده‌زانی
پێشبینی ده‌كرا چی بكه‌ن -
1:33 - 1:34و له‌هه‌مووشی گرنگتر،
-
1:34 - 1:36نه‌یانده‌زانی من پێویستیم پێیان بوو.
-
1:37 - 1:40ئێستا واده‌زانن ئه‌مه ووتاری
پاڵه‌وانێكی كلاسیكیه، -
1:40 - 1:43كه پێتان بڵێم توانیم به‌سه‌ر
گرقته‌كان زاڵبم و سه‌ركه‌وتم. -
1:44 - 1:46له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێم
-
1:46 - 1:49كه له دونیای ئاڵۆز‌و په‌یوه‌ندیدار
-
1:49 - 1:50وه‌ك ئه‌مه‌ی كه ئێمه لێی ده‌ژین،
-
1:50 - 1:54ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كه‌سێك وه‌ڵامی
هه‌یه پێكه‌نیناوییه. -
1:55 - 1:58نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ر نییه، به‌ڵكو
مه‌ترسیداریشه، -
1:58 - 2:02چونكه وامان لێده‌كات باوه‌ڕبكه‌ین كه
له‌لایه‌ن ئه‌و پاڵه‌وانه چاره‌سه‌ر بوه -
2:02 - 2:04ئێمه‌ش هیچ ڕۆلێكمان نییه.
-
2:05 - 2:07پێویستمان به پاڵه‌وان نییه.
-
2:07 - 2:09پێویستمان به هاوبه‌ندی ڕیشه‌یی هه‌یه،
-
2:09 - 2:12به واتایه‌كی تر پێویستمان به‌یه‌كتره.
-
2:13 - 2:16هه‌رچه‌نده ده‌كرێت خه‌ڵكانێك هه‌ندێكجار
به‌ڕاستی به‌زه‌حمه‌تبن. -
2:18 - 2:22به ده‌یان ساڵم به‌سه‌ر برد تاكو بزانم
چۆن ببم به سه‌ركرده‌یه‌كی باش. -
2:22 - 2:25له ده وڵات و حه‌وت كیشوه‌ر ژیانم
.گوزه‌راندوه -
2:25 - 2:27له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا،
-
2:27 - 2:30كاتێكی زۆرم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی بی كۆرپ
به‌سه‌ربردوه. -
2:30 - 2:32له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك به‌شداربویه‌كی
كۆمپانیا -
2:32 - 2:34به‌م دواییه‌ش وه‌ك نێرده.
-
2:35 - 2:37ئێستا بی كۆرپس كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌كن
-
2:37 - 2:40كه باوه‌ڕیان به كار هه‌یه
وه‌ك پاڵنه‌رێك بۆ چاكه. -
2:41 - 2:44به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی قورس له‌گه‌ڵ
نزیكه‌ی ٢٥٠ پرسیار هه‌ن -
2:44 - 2:48ده‌رباره‌ی كارامه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ژینگه‌ییت. -
2:48 - 2:50ده‌بێـت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی نیازه‌كه‌ت
ده‌رخه‌یت -
2:50 - 2:53تاكو خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاو هاوپشكه‌كانت بكه‌یت
-
2:53 - 2:57هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌یوه‌ستبوونی
ئاشكرا مۆر بكه‌یت. -
2:58 - 3:01ئێستا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆرترین ئیلهامم
پێده‌به‌خشێ -
3:01 - 3:03ده‌رباره‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌و جولانه‌وه‌یه
-
3:03 - 3:06ئه‌وه‌یه خۆیان له ته‌واوی سیسته‌مه‌كه
بدۆزنه‌وه. -
3:07 - 3:13وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له ڕووبارێكی گه‌وره‌ی
به‌خوری پڕچاڵاكی ده‌بینن، -
3:13 - 3:17كه بۆنمونه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان، دروستكه‌ری
خواردنه‌وه گازییه‌كانبن، -
3:17 - 3:20له‌وه ده‌گه‌ن كه سه‌روچاوه‌كه
له خۆیانه، -
3:20 - 3:23شه‌كر و ئاوی لێیه،
-
3:23 - 3:26هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌ی شه‌كر ده‌چێنن،
-
3:26 - 3:29هه‌روه‌ها لاستیك و شوشه‌و كانزایانه‌ی
-
3:29 - 3:32كه هه‌مووی ده‌ڕژێته نێو ئه‌م شته‌ی
-
3:32 - 3:35كه ئێمه پێی ده‌ڵێین كۆمپانیا
كه ده‌رئه‌نجامی دارایی هه‌یه. -
3:35 - 3:39هه‌روه‌ها ئه‌و ڕژانه به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی. -
3:39 - 3:41هه‌ندێكیان به‌مه‌به‌ستن،
-
3:41 - 3:44وه‌ك سارده‌مه‌نی و ئاو،
-
3:44 - 3:45هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان بێ مه‌به‌ستن،
-
3:45 - 3:48وه‌ك زبڵ و قه‌ڵه‌وی.
-
3:49 - 3:51به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده
له‌و بواره -
3:51 - 3:56وای لێكردم ئه‌وه ببینم كه هاوكاری
ڕاسته‌قینه ده‌كرێت هه‌بێت، -
3:56 - 3:58به‌ڵام شاراوه‌و ئاڵۆزه.
-
3:58 - 4:02و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بواره شتی كه‌م به
زۆر به‌جیاوازیی ئه‌نجامده‌ده‌ن -
4:02 - 4:04له‌سه‌ركرده پاڵه‌وانه كلاسیكییه‌كان.
-
4:05 - 4:07ئامانجه‌كان به جیاوازی دیارده‌كه‌ن،
-
4:07 - 4:10ئه‌وان ئه‌و ئامانجانه به‌جیاوازی
ڕاده‌گه‌یه‌نن -
4:10 - 4:13و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر جیاوازیان
له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر هه‌یه. -
4:14 - 4:16با به یه‌كه‌م جیاوازی ده‌ستپێبكه‌ین.
-
4:17 - 4:21پاڵه‌وان ئامانج دیارده‌كات
كه به‌ته‌نیا ده‌گه‌یه‌نرێت -
4:21 - 4:23و به ڕێكوپێكی ده‌پێورێت.
-
4:24 - 4:26ده‌توانیت ئامانجی پاڵه‌وانانه دیاركه‌یت--
-
4:26 - 4:29زاراوه‌ی وه‌ك "داهات" و "پشكی بازار"
به‌كارده‌هێنن -
4:29 - 4:31به‌زۆری پێشبڕكێدارن.
-
4:31 - 4:33ڕۆژی چاكه‌تی په‌مه‌ییتان
بیردێته‌وه؟ -
4:34 - 4:36له‌لایه‌كی تر، سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان،
-
4:36 - 4:39به ئامانجێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه
به‌ڕاستی گرنگه، -
4:39 - 4:44به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌حاڵه له‌لایه‌ن یه‌ك
كۆمپانیا‌و تاكه‌كه‌سێك ئه‌نجام بدرێت. -
4:45 - 4:48ده‌مه‌وێت نمونه‌یه‌كی پیشه‌سازی
جلوبه‌رگتان پێ‌بڵێم، -
4:48 - 4:52كه ساڵانه ٩٢ ملیۆن تۆن پاشه‌ڕۆ
به‌رهه‌مدێنێت. -
4:53 - 4:57پاتاگۆنیاو ئایلیین فیشه‌ر كارگه‌ی
به‌رهه‌مهێنی قوماشن، -
4:57 - 4:59هه‌ردووكیان سه‌ربه گروپی بی كۆرپسن،
-
4:59 - 5:02هه‌ردووكیان پابه‌ندن به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی
پاشماوه‌ی پیسایی. -
5:03 - 5:06هه‌ستناكه‌ن به‌رپرسیاره‌تیان ته‌واو ده‌بێت
-
5:06 - 5:09كاتێك كڕیار جلوبه‌رگیان ده‌كڕێت.
-
5:09 - 5:13پاتاگۆنیا هانتان ده‌دات تا جلوبه‌رگی
نوێیان لێ نه‌كڕیت، -
5:13 - 5:16هه‌روه‌ها به‌خۆڕایی جلوبه‌رگی كۆنه‌ت بۆ
چاكده‌كه‌نه‌وه. -
5:16 - 5:20ئایلیین فیشه‌ر پاره‌كه‌ت ده‌داته‌وه كاتێك
جلوبه‌رگ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، -
5:20 - 5:23یانیش ده‌یان فرۆشێت یان ده‌یانكاته
جلوبه‌رگی تر. -
5:24 - 5:28له‌كاتێكدا ئه‌و دوو كۆمپانیایه
تاڕاده‌یه‌ك له پێشبڕكێدان، -
5:28 - 5:30له پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ یه‌كترو
ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن -
5:30 - 5:32تا گرفته هاوبه‌شه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
-
5:33 - 5:37و به‌رپرسیاره‌تی گرفته‌كانی
سه‌رووی خۆشیان ده‌گرنه‌به‌ر. -
5:37 - 5:39له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان،
-
5:39 - 5:43له‌م پیشه‌سازییه نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیۆن كه‌س
له‌ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن، -
5:43 - 5:45زۆربه‌یان ئافره‌تن،
-
5:45 - 5:48زۆربه‌یان له‌بارودۆخێكی زۆرخراپدان
-
5:48 - 5:49به‌بژێوێكی كه‌م،
-
5:49 - 5:53به دروومان و پینە كردن.
-
5:53 - 5:57هه‌تاكو ساڵی ٢٠١٤ ئه‌و كرێكارانه
هیچ مافێكیان نه‌بوو. -
5:58 - 6:02كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له دامه‌زراوه‌یه‌كی
قازانج نه‌ویست كۆبوونه‌وه به‌ناوی نێست -
6:02 - 6:04بۆدانانی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر
-
6:04 - 6:07ئێستا له ته‌واوی كۆمپانیاكه به‌كاردێت.
-
6:08 - 6:11كاتێك ئه‌و گرفتانه ده‌بینیت،
نا‌توانیت چاوپۆشیان لێبكه‌یت، -
6:11 - 6:15كه‌واته ده‌بێت داوای یارمه‌تی له كه‌سانی
تربكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. -
6:15 - 6:18ئه‌و خه‌ڵكانه په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش
به كارێكی دیاریكراو داده‌نێن -
6:18 - 6:19و پێیان گوتم،
-
6:19 - 6:21"پێشبڕكێ له‌سه‌ر مافی مرۆڤ ناكه‌ین."
-
6:22 - 6:25دووه‌م گه‌وره‌ترین جیاوازی بۆ هاوبه‌شه‌كان
-
6:25 - 6:29ڕاگه‌یاندنی ئامانجه‌كانیانه به‌ر له
.هه‌بوونی پلان -
6:30 - 6:34ئێستا پاڵه‌وان ته‌نیا ئامانجه‌كه‌ی
ئاشكراده‌كات -
6:35 - 6:37كاتێك ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی ڕوون بێت.
-
6:37 - 6:42له‌ڕاستیدا، ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنی پاڵه‌وان ئاما
ده‌كردنی سه‌كۆیه بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره. -
6:42 - 6:45ڕاگه‌یاندنه‌كانی پاڵه‌وان
پڕاوپڕن له‌سه‌ركه‌وتن. -
6:46 - 6:49له‌لایه‌كی تر، سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان،
-
6:49 - 6:51ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی تر یارمه‌تیان بدات،
-
6:51 - 6:56زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان بانگهێشتن
بۆ هاوبه‌شی له دامه‌زراندن، -
6:56 - 6:59و هه‌ندێكجار، بانگه‌وازی یارمه‌تین.
-
7:00 - 7:03له به‌شی باكوری ئه‌مه‌ریكای كۆمپانیای
دانۆنی فه‌ڕه‌نسی بۆ خۆراك، -
7:03 - 7:06گوتم ده‌مانه‌وێت ببین به بی كۆڕپ.
-
7:07 - 7:08پێچه‌وانه‌ی ڕۆژی چاكه‌تی په‌مه‌یی،
-
7:09 - 7:11هیچ پلانێكم نه‌بوو به‌وێنده‌ر بگه‌م.
-
7:12 - 7:15باش ئه‌و ڕۆژم له‌بیره.
-
7:15 - 7:17هه‌مووان له‌ژووره‌كه هوتافیان لێده‌دا،
-
7:17 - 7:20چونكه ده‌یانزانی هیچ پلانێكمان نه‌بوو.
-
7:20 - 7:25به‌ڵام ده‌شیانزانی ئێمه ڕۆڵی خۆمان بینی
-
7:25 - 7:28له‌و ڕووباره‌ی كه سیسته‌می خۆراكه،
-
7:28 - 7:30هه‌روه‌ها ده‌مانویست گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین.
-
7:31 - 7:34ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌بێ پلان
-
7:34 - 7:36واتا گه‌نجێكی زۆر له كۆمپانیاكه‌مان
-
7:36 - 7:38ئاماده‌ن یارمه‌تیمان بده‌ن،
-
7:38 - 7:42و بی كۆڕپسیش له‌ده‌وری هه‌موومان
كۆبۆته‌وه. -
7:43 - 7:44و ئه‌و ڕۆژه‌ی بووین به بی كۆڕپ
-
7:44 - 7:49ته‌نیا پیرۆزبایه‌ك نه‌بوو بۆ خودی
پاڵه‌وانی كۆمپانیا-- -
7:49 - 7:52زیاتر وه‌ك ئاهه‌نگگێڕانێكی خێزانی بوو.
-
7:53 - 7:57ئێستا ئه‌و ئامانجانه‌ی دیارت كردبوون كه
نا‌توانیت به‌ته‌نیا به‌ده‌ستیان بێنیت، -
7:57 - 8:00و له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێك باست كردوون،
-
8:00 - 8:04بێگومان، ده‌گه‌یته سێیه‌م گه‌وره جیاوازی
-
8:04 - 8:06ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن سه‌یری كه‌سانی
ترده‌كه‌یت، -
8:06 - 8:09له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیا.
-
8:11 - 8:15پاڵه‌وانان هه‌موو كه‌س وه‌ك ڕكابه‌ر
و شوێنكه‌وته ده‌بینن. -
8:17 - 8:19پاڵه‌وانان په‌شداریكردنیان ناوێت،
-
8:19 - 8:22چونكه ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك
كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ناوبانگیان ده‌وێت. -
8:23 - 8:26ئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی
پاڵه‌وانه‌كه ده‌بینیت. -
8:27 - 8:28پاڵه‌وانان حه‌ز له ووتاردان ده‌كه‌ن.
-
8:30 - 8:33خه‌ڵكانێك له‌سه‌ر كورسییه‌كان پاڵده‌نه‌وه
-
8:33 - 8:36له‌وانه‌یه سه‌رسامبن به‌ڵام به‌شدارنه‌بن.
-
8:37 - 8:39له‌لایه‌كی تر، سه‌ركرده هاوبه‌شه‌كان،
-
8:39 - 8:41ده‌زانن پێویستیان به‌كه‌سانی تره.
-
8:41 - 8:45ده‌زانن كۆبونه‌وه‌كان ته‌نیا
پڕكه‌ره‌وه‌ی ڕۆژمێره بێهۆشه‌كان نین. -
8:45 - 8:48ئه‌مانه به‌هادارترین شتن كه هه‌ته.
-
8:48 - 8:50له‌وشوێنه‌ی خه‌ڵك هه‌ماهه‌نگ و
هاوكار ده‌بن و -
8:50 - 8:52بیرۆكه‌كان ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن.
-
8:52 - 8:55له‌م جۆره كۆبونه‌وانه خه‌ڵك حه‌زده‌كات
له‌پێشه‌وه دابنیشێت، -
8:55 - 8:58پرسارده‌كه‌ن له‌كوێ خۆیان بگونجێنن.
-
9:00 - 9:03كاتێك له شه‌نگه‌های بووم له چین،
-
9:03 - 9:06بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وێ ژیام،
كاری خۆراكی كرافتم به‌ڕێوه‌ده‌برد، -
9:06 - 9:10له‌نێوانیان فرۆشتنی كولیچه‌ی ئۆریۆ،
-
9:10 - 9:12گرفتێكمان له‌گه‌ڵ كه‌لتوری پاڵه‌وان هه‌بوو
-
9:13 - 9:16به‌رده‌وامبووین له خستنه‌بازاڕی
به‌رهه‌مه نوێیه شكستخواردووه‌كان. -
9:16 - 9:18دواتر دركمان به‌وه كرد
-
9:18 - 9:20هه‌موویان له‌م كۆمپانیایه ده‌یانزانی
شكست دێنین. -
9:20 - 9:22هه‌ستیان به ئازادی نه‌ده‌كرد پێمان بڵێن.
-
9:22 - 9:26بۆیه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی نوێكاری
و پلانه‌كانمان گۆڕی -
9:26 - 9:28له دوو ڕێگای گرنگ.
-
9:28 - 9:31له‌سه‌ره‌تادا زمانه‌كه
گه‌ڕایه‌وه سه‌ر چینی. -
9:31 - 9:34چونكه هه‌رچه‌نده هه‌موو
به ئینگلیزییه‌كی باش قسه‌یان ده‌كرد، -
9:34 - 9:37كاتێك له‌ژووره‌كه بووم وكۆبونه‌وه‌كه
به ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، -
9:37 - 9:39فۆكه‌سیان له‌سه‌ر من بوو.
-
9:39 - 9:40منیش بیانی بووم، و به‌رێوه‌به‌ر بووم
-
9:40 - 9:44شێوه‌ی پاڵه‌وان به‌ڕوونی به‌ڕووم دیاربوو.
-
9:44 - 9:46دووه‌م شت
-
9:46 - 9:50داوای بۆچونی هه‌رتاكێكمان
له كۆبونه‌وه‌كه كرد. -
9:51 - 9:54و تێگه‌یشتنمان له جیاوازییه دیاره‌كان
-
9:54 - 9:58له‌نێوان تاموچێژی ئه‌مه‌ریكی و چینی
له‌م دۆخه‌دا، -
9:58 - 9:59به‌ڕاستی به‌ره‌وپێش چوو،
-
9:59 - 10:02ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانیشمان
گۆڕانێكی ڕیشه‌یی دیت -
10:02 - 10:04براوه‌ی زۆر ده‌ركه‌وتن
-
10:04 - 10:08له‌نێویان بڕاندی به‌ناوبانگی
چای سه‌وزی ئۆریۆس. -
10:10 - 10:12كه‌لتوری پاڵه‌وان له‌هه‌مووشوێنێك دزه‌یكرد
-
10:13 - 10:16له دانۆن ڕوداوی زۆرگه‌و‌رە
هاتنه كایه‌وه -
10:16 - 10:18له به‌شێكی ئه‌م جیهانه،
-
10:18 - 10:21ده‌مانویست بۆ به‌شێكی تری جیهانی بنێرین.
-
10:21 - 10:24به‌ڵام كاتێك كه‌سێك ده‌خه‌یته سه‌ركار
-
10:24 - 10:27له‌به‌رده‌م كه‌سانێك له‌گه‌ڵ پاوه‌رپۆینت،
-
10:27 - 10:30پاڵنه‌رێك هه‌یه ببن به پاڵه‌وان.
-
10:31 - 10:33هه‌مووشتێك به‌جوانی به‌ده‌رده‌خه‌ن
-
10:33 - 10:34ڕاستیش باس ناكه‌ن.
-
10:34 - 10:38جێی ڕه‌زامه‌ندی و ته‌نانه‌ت گرنگیش نییه.
-
10:38 - 10:40بۆیه، گۆڕیمان
-
10:40 - 10:43و ئه‌و بازاره ڕۆژانه‌یشمان ئاماده‌كرد،
-
10:43 - 10:45وه‌ك جۆرێك له بازاری گه‌وره.
-
10:45 - 10:47هه‌ركه‌سه‌و جلوبه‌رگێكی پۆشی بوو،
-
10:47 - 10:50هه‌ندێك كه‌م، هه‌ندێكیش زۆر.
-
10:50 - 10:52فرۆشیاره‌كانیش پێویست بوو
دوكانۆچكه‌كانیان به‌كارخه‌ن -
10:52 - 10:55بیرۆكه‌كانیشیان به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بفرۆشن،
-
10:55 - 10:59ئه‌و كه‌سانه‌شیتاوانبار بوون
په‌رتووكی پشكنینی ساخته‌یان بۆده‌كڕین. -
10:59 - 11:01دروستكردنی تۆزێك له
گه‌مژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژینگه -
11:01 - 11:03كڵاوێك و ملپێچێك
-
11:03 - 11:08دورخستنه‌وه‌ی ئێشكگری خه‌ڵك ده‌بێته هۆی
بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان وه‌ك ئاگر. -
11:08 - 11:10هیچ ڕه‌چه‌ته‌یه‌ك لێره نییه،
-
11:10 - 11:16به‌ڵام پێویسته كاته‌كه پێكه‌وه
به‌وردی ڕێكبخرێت و بنیاتبنرێت -
11:16 - 11:21تاكو خه‌ڵك له به‌هاو گرنگی كات تێبگەن،
-
11:21 - 11:23ده‌توانن باشترینه‌كانی خۆیان
بخه‌نه‌سه‌ر مێز. -
11:25 - 11:28كه‌لتوری پاڵه‌وان لێره له تێد هه‌یه.
-
11:29 - 11:33هه‌موو پڕۆسه‌كه وات لێده‌كات
وابیركه‌یته‌وه من پاڵه‌وانم. -
11:34 - 11:39بۆیه له‌كاتی هه‌رگومانێك
له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌م، -
11:39 - 11:41ده‌مه‌وێت ئه‌و بیرۆكانه جێبه‌جێبكه‌م
-
11:41 - 11:44له‌شوێنێك هیچ بڕوایه‌كیان پێم نییه
-
11:44 - 11:46هیچ شاره‌زایه‌كیشم نییه.
-
11:46 - 11:48له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌فریقیای باشورم،
-
11:48 - 11:51من زۆر په‌رۆشی پاراستنی ژیانی كێوییم،
-
11:51 - 11:53به‌تایبه‌تی پاراستنی كه‌ركه‌ده‌ن.
-
11:54 - 11:56ئه‌و ئاژه‌ڵه گه‌ورانه به قۆچه‌كانیان.
-
11:58 - 12:01ڕۆژانه سێ كه‌ركه‌ده‌ن ده‌كوژرێن،
-
12:01 - 12:05چونكه هه‌ندێك كه‌س لایان
وایه قۆچه‌كانیان به‌نرخن، -
12:05 - 12:07ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان شتیش دروستكرابن
-
12:07 - 12:09وه‌ك قژو نینۆك.
-
12:10 - 12:11دڵم ده‌شكێنێ.
-
12:13 - 12:16وه‌ك هه‌موو پاڵه‌وانێكی چاكبوه‌وه،
-
12:16 - 12:20هه‌موو شتێكم كرد بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه -
12:20 - 12:22بۆ شتێك تا بتوانم خۆم ئه‌نجامی بده‌م.
-
12:23 - 12:28به‌ڵام ڕێگری له‌ڕاوكردنی كه‌ركه‌ده‌ن
ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌تره بۆمن. -
12:29 - 12:32كه‌واته ڕاسته‌وخۆ له‌زه‌وییه‌كی هاوبه‌شم.
-
12:33 - 12:36من ئامانجه‌كه‌م له‌سه‌ر
ئه‌م سه‌كۆیه ڕاده‌گه‌یه‌نم. -
12:36 - 12:39ده‌بینم خه‌ڵكی تر وه‌ك من به‌په‌رۆشن
-
12:39 - 12:41داوام كردوه په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌م.
-
12:41 - 12:43و له‌دوای ئه‌مڕۆ ده‌كرێت زۆرتربێت.
-
12:43 - 12:47ئێستا له پڕۆسه‌یه‌كی
ئاڵۆز‌و ئیلهام به‌خشداین -
12:47 - 12:49تا فێربین چۆن پێكه‌وه كاربكه‌ین.
-
12:49 - 12:52خه‌ونی من بریتییه له‌وه‌ی ڕۆژێك كه‌سێك
بێته سه‌رئه‌م سه‌كۆیه -
12:52 - 12:57پێتان بڵێت چۆن هاوبه‌شی ڕیشه‌یی
كه‌ركه‌ده‌نه‌كانمی ڕزگاركرد. -
12:58 - 13:01بۆچی كه‌لتوری پاڵه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت،
-
13:01 - 13:03بۆچی زیاتر پێكه‌وه كارنه‌كه‌ین؟
-
13:04 - 13:06باشه نازانم بۆ هه‌ركه‌سێكی
ئه‌نجامی ده‌دات، -
13:06 - 13:08به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم بۆچی ئه‌نجاممدا.
-
13:08 - 13:12هاوبه‌شی سه‌ختتره له بوون به پاڵه‌وان.
-
13:13 - 13:16ده‌بێت كراوه‌و ڕوون و لاواز بین
-
13:16 - 13:20ئه‌مه ئه‌وه نییه كه سه‌ركرده
كلاسیكیه‌كان ڕاهێنانیان پێكراوه له‌سه‌ری. -
13:21 - 13:24وامزانی بوون به پاڵه‌وان
سه‌لامه‌تم ده‌كات. -
13:25 - 13:27وام بیركرده‌وه له به‌رزیی و
-
13:27 - 13:30جیابوونه‌وه كه له سه‌ركرده‌یه‌كی
پاڵه‌وان دێت، -
13:30 - 13:33ده‌ستم لێ‌نادرێت.
-
13:34 - 13:36ئه‌مه خه‌یاڵێكه.
-
13:37 - 13:41ئه‌و سه‌ركه‌وتن وخۆشییه‌ی له هاوبه‌شی
و لاوازی ده‌بینرێت -
13:41 - 13:43شایه‌نی كۆشش و سه‌ركێشییه.
-
13:44 - 13:48ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت كێشه‌كانی
ئێستای جیهان چاره‌بكه‌ین، -
13:48 - 13:50هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه،
-
13:50 - 13:53بۆیه باشتربوو ده‌ستمان به
چاكبوونه‌وه كردبا تێیدا. -
13:54 - 13:55.سوپاس
-
13:55 - 14:00(چه‌په‌له لێدان)
- Title:
- ڕێبه‌رێك بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش
- Speaker:
- لۆرنا داڤیس
- Description:
-
جیاوازی له نێوان پاڵه‌ان و سه‌ركرده چییه؟ لۆرنا داڤیس له‌م وتاره ژیرانه‌یه‌دا، ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه چۆن په‌رستنی پاڵه‌وانان ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی گرفته گه‌وره‌كان--- له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ده‌خاته ڕوو، كه بۆچی
.پێویستمان به "هاوبه‌شی ڕیشه‌یی" هه‌یه بۆ هێنانه كایه‌ی گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:12
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A guide to collaborative leadership | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for A guide to collaborative leadership | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A guide to collaborative leadership | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for A guide to collaborative leadership | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for A guide to collaborative leadership |