Return to Video

بەرزبوونەوەی پۆپۆلیستی سەردەم

  • 0:07 - 0:11
    لە ناوەڕاستی ١٩٧٠، دوای دەیان ساڵ
    لە ئاژاوەی سیاسیدا،
  • 0:11 - 0:15
    لە کۆتاییدا دەرکەوت یۆنان لەسەر
    ڕێگەیەکی سەقامگیر بووە.
  • 0:15 - 0:17
    لەگەڵ دەستپێکی دەستوورێکی نوێ
  • 0:17 - 0:21
    دانووستانەکان دەست پێدەکەن بۆ چوونە ناو
    ڕێکخراوە ئەورووپییەکان،
  • 0:21 - 0:24
    زۆر لە شیکەرەوەکان پێشبینی سیاسەتی
    یۆنانیان کرد
  • 0:24 - 0:27
    بۆ ئەوەی دوای شێوازێکی تری
    جیهانی ڕۆژئاوایی فراوانتر بکەون.
  • 0:27 - 0:32
    دواتر لە ساڵی ١٩٨١، پارتێکی سیاسی کە
    پێیی دەگووترا پاسۆک دەسەڵاتی گرتە دەست.
  • 0:32 - 0:38
    سەرۆکە کارێزمایەکەی ئاندریا پاپاندریۆ
    دژی دەستووری نوێ وەستایەوە،
  • 0:38 - 0:42
    ئەو کەسانەی لە دەسەڵاتن بە "خیانەت کردن لە
    نیشتمان" لە قەڵەمی دان.
  • 0:42 - 0:47
    دژایەتی کردنی بە ئەندامبوونی یۆنان لە ناتۆ
    و کۆمەڵگای ئابوری ئەوروپا،
  • 0:47 - 0:51
    پاپاندریۆ بەڵێنی دا بۆ ئەوەی حوکم بکات
    بۆ باشترکردنی ژیانی "خەڵکی ئاسایی"
  • 0:51 - 0:53
    لەسەرووی هەموویانەوە.
  • 0:53 - 0:59
    بەشێوەیەکی جوان ڕایگەیاند، "هیچ دەزگایەک
    بوونی نییە، جگە لە بوونی خەڵک"
  • 0:59 - 1:02
    چوونە سەر دەسەڵاتی پاپاندریۆ
    چیڕۆکێکی بێ وێنە نییە.
  • 1:02 - 1:05
    لە زۆربەی شارە دیموکراسیەکان
    لە سەرانسەری جیهاندا،
  • 1:05 - 1:08
    سەرکردە کارێزماکان ڕووبەڕووی
    سیاسیەکانی دژ بە خۆیان دەبنەوە،
  • 1:08 - 1:13
    لە نرخی ڕێکخراوەکانیان کەم دەکردەوە،
    و بانگەشەی باڵاپۆشی خەڵکیان دەکرد.
  • 1:13 - 1:17
    هەندێک لە ڕەخنەگران ئەم ڕێبازە وەسف
    دەکەن وەک دەسەڵاتخواز یان فاشیست،
  • 1:17 - 1:20
    زۆربەیان مشتومڕ دەکەن لەسەر ئەوەی
    سەرکردەکان هەست و سۆز بەکاردێنن
  • 1:20 - 1:23
    بۆ بەکارهێنان و خەڵەتاندنی دەنگدەرەکان.
  • 1:23 - 1:28
    هەرچەندە شێوازی ئەو سیاسیانە ئەخلاقی
    بێت یان نا، بێ گومان دیموکراسیە،
  • 1:28 - 1:32
    و بە ناوی پۆپۆلیستیەوە دەڕوات.
  • 1:32 - 1:35
    چەمکەکانی پۆپۆلیستیی زیاتر دەربارەی
    زانستی ڕۆمە کۆنەکانە،
  • 1:35 - 1:40
    کە خاوەن بنچینەی خۆیەتی لەناو وشەی
    لاتینیدا و وشەی " پۆپۆلیست " واتە "گەل".
  • 1:40 - 1:45
    بەڵام لەو کاتەوەی پۆپۆلیستی بەکارهاتووە
    بۆ کۆمەڵێک بزووتنەوەی سیاسی،
  • 1:45 - 1:49
    کە بە زۆری پێچەوانەن و هەندێک
    جاریش دوو ئامانجی دژ بەیەکن.
  • 1:49 - 1:53
    بزووتنەوە پۆپۆلیستیەکان هەڵگەڕانەوە
    دژبە پاشاکان، و قۆرخکارییەکان،
  • 1:53 - 1:56
    لەگەڵ هەمەجۆریەکی زۆر
    لە دەزگا بەهێزەکان.
  • 1:56 - 2:00
    ناکرێت تەواوی مێژووی
    ئەم چەمکە داپۆشراو بێت.
  • 2:00 - 2:04
    لەبری ئەوە، ئێمە تیشک دەخەینە سەر
    یەک جۆری تایبەتی پۆپۆلیستی
  • 2:04 - 2:06
    ئەم جۆرەشیان ئەوەیە کە وەسفی
    ئیدارەی پاپاندریا دەکات
  • 2:06 - 2:12
    هەروەها زۆری حکومەتەکانی ٧٠ ساڵی
    ڕابردوو: پۆپۆلیستی سەردەم.
  • 2:12 - 2:17
    بەڵام بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن تیۆری
    سیاسیەکان پێناسی ئەم دیاردەیە دەکات
  • 2:17 - 2:21
    پێویستە سەرەتا لێکۆڵینەوە لەوە
    بکەین چ وەڵامێکیان دەبێ.
  • 2:21 - 2:22
    لەدوای جەنگی جیهانی دووەم،
  • 2:22 - 2:27
    زۆربەی وڵاتەکان ویستیان خۆیان بە دوور
    بگرن لە ئایدۆلۆژیای دیکتاتۆری.
  • 2:27 - 2:29
    سیستەمێکی سیاسی نوێیان داهێنا
  • 2:29 - 2:32
    کە مافەکانی کۆمەڵایەتی و
    تاکە کەسی پێشینەیی بووون،
  • 2:32 - 2:36
    ئامانج لە کۆدەنگی سیاسیەکان،
    ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێسایە.
  • 2:36 - 2:41
    لە ئەنجامدا، زۆربەی گەلانی ڕۆژئاوایی
    حکومەتێکی لەمێژیەنەیان لەخۆگرت
  • 2:41 - 2:43
    پێی دەوترا دیموکراسی ئازادیخواز.
  • 2:43 - 2:47
    لەم ڕووەوە، "ئازادیخواز" ئاماژەی بۆ هیچ
    پارتێکی سیاسی نەدەکرد،
  • 2:47 - 2:51
    تا ڕادەیەک هەر جۆرێکی دیموکراسی
    سێ پێکهاتە لەخۆ دەگرێت.
  • 2:51 - 2:55
    یەکەم، دیموکراسیە ئازادیخوازەکان
    قبوڵی ئەم کۆمەڵگایە دەکەن.
  • 2:55 - 2:59
    پڕە لە زۆر شت، بە زۆری جیاکردنەوەی
    ئەو بەشانەی دەبێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی.
  • 2:59 - 3:02
    دوووەم، داوای ئەوە دەکات
    کۆمەڵگا دەستە بە دەستە
  • 3:02 - 3:06
    بگەڕێن بەدوای زەوی هاوبەش
    لە و پارچە جیاکراوانە.
  • 3:06 - 3:09
    لە کۆتاییدا، دیموکراسی ئازادیخوازەکان
    پشت دەبەستن بە یاساکان.
  • 3:09 - 3:12
    پاراستنی مافی کەمینەکان.
  • 3:12 - 3:15
    وەک لە دەستور و یاسا
    شەرعیەکان دیاریکراوە.
  • 3:15 - 3:18
    بیرۆکەکانی ئەم پێشنیارە،
    بەیەکەوە وەرگیران
  • 3:18 - 3:22
    ئەو لێبووردەیی و دەستوورانەی
    کە دەمانپارێزن لە ناهەمواری،
  • 3:22 - 3:27
    بەردی بناغەی فرمان و کۆمەڵگەیەکی
    دیموکراسی هەمەجۆرە.
  • 3:27 - 3:31
    دیموکراسی ئازادیخواز یارمەتی هێنانەدی
    سەقامگیری نەتەوەکانی دا.
  • 3:31 - 3:35
    بەڵام هەروەک سیستەمێکی دیکەی حکومەت،
    هەموو شتێکیان چارەسەر نەکرد.
  • 3:35 - 3:39
    لەناو کێشەکانی تردا،
    بەرزبوونەوەی بۆشاییەکی دەوڵەمەندی
  • 3:39 - 3:41
    ڕابەری ئەو کۆمەڵگە بێ خزمەتانە دەکات
  • 3:41 - 3:46
    کە باوەڕیان بە دراوسێ دەوڵەمەندەکان و
    سەرکردە سیاسیەکان نەماوە.
  • 3:46 - 3:51
    لەم ڕووەوە، گەندەڵی سیاسی زیانێکی
    زیاتری لە متمانەی گشتی دا.
  • 3:51 - 3:55
    زیادبوونی دوودڵی و ڕەنجان
    لە دەوری ئەم سیاسیەتمەدارانە
  • 3:55 - 3:58
    وایکرد کە هاوڵاتیان بەجۆرێکی تر
    لە سەرکردە نوێکە بڕوانن
  • 3:58 - 4:00
    کە ڕکابەری چەسپاندنی
    دەستوورەکانی کرد و
  • 4:00 - 4:03
    سەرەتا پێویستیەکانی بۆ خەڵک دەستەبەر کرد.
  • 4:03 - 4:07
    لە زۆر لایەنەوە، ئەم کاردانەوە
    دیموکراسی دیاری دەکات لە کرداردا:
  • 4:07 - 4:12
    ئەگەر زۆرینەی دانیشتوانەکە هەست بکەن
    بەرژەوەندیان بە کەم سەیر دەکرێت،
  • 4:12 - 4:17
    دەتوانن سەرکردەکان هەڵبژێرن بۆ گۆڕینی
    ئەو سیستمە دیموکراسیانەی کە هەیە.
  • 4:17 - 4:23
    لەم شوێنەی کە کاندیدە پێداگر و مۆدێرنەکانی
    پۆپۆلیستی دەتوانن دیموکراسی لابەن.
  • 4:23 - 4:29
    پۆپۆلیستەکانی سەردەم پێناسی خۆیان دەکەن
    وەک بەرجەستەکردنی "ویستی گەل"ەکە،
  • 4:29 - 4:30
    ئەوان بەرژەوەندیانەیان
  • 4:30 - 4:35
    لەسەرووی هەموو دەزگاکان
    کە مافی تاک و کۆمەڵگە دەپارێزێت.
  • 4:35 - 4:38
    پۆپۆلیستیەکانی سەردەم دەمەتەقێی
    ئەم دەستوورانە دەکەن
  • 4:38 - 4:42
    کە لەلایەن دەسەڵاتێکی کەمینەوە
    بەڕێوە دەبرێن،
  • 4:42 - 4:46
    ئەوانەی کە دەگەڕێن بەدوای کۆنتڕۆڵکردنی
    زۆرینەی خەڵکی ڕاست ودروست.
  • 4:46 - 4:51
    لە ئاکامدا، سیاسیەکان چیتر ناگەڕێن
    بەدوای سازان و کۆدەنگی
  • 4:51 - 4:54
    بەهۆی دامەزراوە دیموکراسیە ڕەواکان.
  • 4:54 - 5:00
    لەبری ئەوە، سەرکردەکان بەدوای هەڵگەڕانەوەن
    کە وەک سیستمێکی تێکشکاو دەیبینن.
  • 5:00 - 5:04
    مانای ئەوەیە کە دیموکراسییەکی ئازادیخواز
    زۆرترین ڕێزی هەیە بۆ دامەزراوەکان
  • 5:04 - 5:08
    وەکو دادگاکان، ڕۆژنامەگەری ئازاد، و
    دەستوورە نیشتیمانییەکان،
  • 5:08 - 5:13
    پۆپۆلیستیەکانی سەردەم جیا دەبنەوە لە هەر
    دامەزراوەیەک کە ناڕازی بێت
  • 5:13 - 5:16
    لەوەی پێی بوترێت
    "سەروەسیەتی خەڵک."
  • 5:16 - 5:19
    پارتەکانی پۆپۆلیستی سەردەم
    لە زۆرشوێن سەریان هەڵدا،
  • 5:19 - 5:22
    بەڵام سەرکردەکانی ئەم بزووتنەوانە
    بە تەواوی هاوشێوەی یەکترن.
  • 5:22 - 5:25
    ئەوان بەزۆری کاسانی کارێزمان
  • 5:25 - 5:29
    کە خۆیان وەک "سەروەسیەتی خەڵک"
    بەرجەستە دەکەن.
  • 5:29 - 5:32
    بەڵێنی زۆر گەورە و بەهادار
    بە لایەنگرانیان دەدەن،
  • 5:32 - 5:37
    لە کاتێکدا ڕۆڵی ڕکابەرەکانیان وەک خائین
    دەنرخاند لە تێکدانی وڵاتەکە.
  • 5:37 - 5:42
    هەرچەندە ئەم سیاسەتمەدارانە باوەڕداری
    دڵسۆز یان بەرژەوەندی خوازی کارامەن،
  • 5:42 - 5:43
    ئەو جووڵانەی ئەوان وازی لێدێنن
  • 5:43 - 5:47
    دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ سەر
    دیموکراسی ئازادیخواز.
  • 5:47 - 5:50
    تەنانەت ئەگەر سەرکردەکانی پۆپۆلیستی
    سەەردەمیش پەیڕەوی نەکەن
  • 5:50 - 5:53
    بەوپەڕی بەڵێنەکانیانەوە،
  • 5:53 - 5:58
    کاریگەریان لەسەر بابەتی سیاسی، یاساکان، و
    متمانەی گشتی
  • 5:58 - 6:01
    کاتی زیاتر لە فەرمانگەکەیان دەخایەنێت.
Title:
بەرزبوونەوەی پۆپۆلیستی سەردەم
Speaker:
تاکیس ئێس پاپاس
Description:

لینکی تەواوی ڤیدیۆکە:

لەزۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکان، سەکردە کارێزماکان تۆمەتباری ڕکابەرەکانیان دەکەن، دەزگاکان جیا دەکەنەوە، و بانگەشەی دەکرێ بۆ خەڵک. هەندێک ڕەخنەگر وەسفی ئەم ڕێبازە دەکەن وەک زۆرداری یان فاشیستی، لەکاتێکدا ئەوانی تر مشتومڕی ئەوەیان دەکرد کە سەرکردەکان لێزانانە چارەسەری دەنگدەرەکان دەکەن. ئەم شێوازەی سیاسەتمەدارانە بە پۆپۆلیستی ناودەبرێ. تاکیس ئێس پاپاس لێکۆڵینەوە لە دیاردەکە و کاریگەریە بەردەوامیەکەی بۆ سەر وڵاتەکێک دەکات.

ئامادەکردنی وانە: تاکیس ئێس پاپاس
دەرهێنان: پاتریک سمیث

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions