چۆن ئەلکحول سەرخۆشت دەکات؟ - جودی گریسڵ
-
0:07 - 0:12ئیسانۆل: ئەم گەردیلەیە، لە گەردیلەی بچوکی
کاربۆن درووست کراوە، -
0:12 - 0:15کە بەرپرسیارە لە بێ ئاگابوون .
-
0:15 - 0:18کە زۆر جاریش بە سادەیی پێی دەوترێت
ئەلکحول، -
0:18 - 0:21ئیسانۆڵ پێکهاتەیەکی چالاکە لە ناو
خواردنەوە مەست کەرەکاندا. -
0:21 - 0:24سادەییەکەی یارمەتی دەدات بە ناو
توێژەکاندا تێپەڕێت -
0:24 - 0:26پاشان لە بۆشاییە جیاوازەکاندا جێگیر دەبێت،
-
0:26 - 0:31کاریگەریەکی فراوان تر دروست دەکات
بە بەراورد بە گەردیلەکانی تر. -
0:31 - 0:34بەم شێوەیە دەبێتە هۆکار بۆ سەرخۆش بوون،
-
0:34 - 0:39وە بۆچی بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری
جیاوازی دەبێت لەسەر کەسە جیاوازەکان؟ -
0:39 - 0:40بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە،
-
0:40 - 0:44پێویستە چاودێری کحول بکەین کاتێک
گەشت دەکات بەناو لاشە ی مرۆڤدا. -
0:44 - 0:47کحول لەسەر گەدە دەنیشێتە پاشان
لەلایەن خوێنەوە هەڵدەمژرێت -
0:47 - 0:51بەنێو کرداری هەرسدا،
بە تایبەت ڕیخۆڵە بچووکەکان. -
0:51 - 0:54پێکھاتەکانی گەدە کاریگەری لە سەر
توانای کحول هەیە -
0:54 - 0:58بۆ چوونە ناو خوێنەوە لە دوای نان
خواردن، ماسوولکەی هێنەر، -
0:58 - 1:01گەدە لە ڕیخۆڵە بچووکەکان جیا دەکاتەوە،
دایدەخات. -
1:01 - 1:04ئاستی کحول کە دەگاتە خوێن
لە دوای ژەمێکی قوورس -
1:04 - 1:09تەنها یەک چارەکی ئەو کحولەیە
کە دەچێتە گەدەیەکی بەتاڵەوە. -
1:09 - 1:12لە خوێنەوە، کحول دەچێتە لای ئەندامەکان،
بە تایبەتی -
1:12 - 1:14بۆ ئەو بەشانەی ڕێژەیەکی
زیاتری خوێنیان تێدایە: -
1:14 - 1:17جگەر و مێشک.
-
1:17 - 1:20سەرەتا بەر جگەر دەکەوێت،
پاشان ئەنزیمەکانی ناو جگەر -
1:20 - 1:23گەردیلەکانی کحول بە دوو
هەنگاو تێک دەشکێنرێن. -
1:23 - 1:29یەکەمجار، ئەنزیمی ADH کحول دەگۆڕێت بۆ
ئەسیتادێل، کە مادەیەکی ژەھراوییە. -
1:29 - 1:36دواتر، ئەنزیمێکی تر بە ناوی ALDH
ئەسیتادێلی ژەھراوی دەگۆڕێ بە خوێی بێ ژەھر. -
1:36 - 1:40لەکاتی سووڕی خوێندا، جگەر بەبەردەوامی
خۆی خاڵی دەکاتەوە لە کحول— -
1:40 - 1:44ئەم لە ناوبردنەی کحول دیاری دەکات
کە چەندێک کحول -
1:44 - 1:47دەگاتە مێشک و ئەندامەکانی تر.
-
1:47 - 1:51ھەستیاری مێشک بەرپرسە لە ھەست، ھۆش،
-
1:51 - 1:57و ھەروەھا ئەو کاریگەرە ڕەفتاریانەی کحول—
ناسراوە بە سەرخۆشبوون. -
1:57 - 2:01کحول دەسکی سەرەکی مێشک ھەڵدەداتەوەو،
دەماری گوێزەرەوەی GABA، -
2:01 - 2:06گازی سەرەکی بڵاودەکاتەوە،
دەماری گوێزەرەوەی گلوتمەیت. -
2:06 - 2:09ئەمەش وا دەکات هەستە دەمار
کەمتر زانیاری بگەیەن، -
2:09 - 2:13بەکارهێنەر بەم دەرمانانە خاو دەبێتەوە،
بە خواردنەوەی زیاتر خەوی لێ دەکەوێت، -
2:13 - 2:19و ڕێگری لە چالاکیەکانی مێشک دەکات
کە پێویستن بۆ ڕزگاربوون لە ژەھرەکە. -
2:19 - 2:22هەروەها کحول هاوشێوەی گرووپێکی دەمارەخانە
-
2:22 - 2:26لە ناوەندی مێشکەوە بۆ کاکڵی
مێشک درێژ دەبێتەوە، -
2:26 - 2:28ناوچەیەکی گرنگ بۆ وروژاندن.
-
2:28 - 2:30وەکو هەموو دەرمانە ئالودەکەرەکان،
-
2:30 - 2:33بەهۆی ئەم کحولەوە دۆپامین دەوروژێت
لەناو کاکڵی مێشکدا -
2:33 - 2:36کە خۆشیەیەک بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.
-
2:36 - 2:41کهول دەبێتە هۆکار بۆ هەندێک لە
دەمارەخانەکان وا دەکات ئیندرۆفین دەربدەن. -
2:41 - 2:45ئیندۆرفین یارمەتیمان دەدات ئارام بین
کاتێک تووشی فشار یا مەترسی دەبین. -
2:45 - 2:47بەرزی ڕێژەی ئیندۆرفین دەبێتە
ھۆی مەست بوون -
2:47 - 2:51حەسانەوە و خاوبوونەوەش پەیوەندی
بە بەکارهێنانی کهولەوە هەیە. -
2:51 - 2:52لە کۆتاییدا،
-
2:52 - 2:56لەکاتێکدا جگەر ئەو کحولە شی دەکاتەوە
کە مێشک وەری دەگرێت، -
2:56 - 2:58سەرخۆش بوون نامێنێت.
-
2:58 - 3:01جیاوازیی بەپێی کەسەکان
لەهەر شوێنێکی ئەم گەشتەدا -
3:01 - 3:04وادەکات خەڵکی کەمتر یا زیاتر
سەرخۆش دەربکەون. -
3:04 - 3:08بۆ نموونە، ژن و پیاوێک کە هەمان کێشیان
هەیە و بڕێکی یەکسان بخۆنەوە -
3:08 - 3:13تەنانەت ژەمێکی چونیەکیان هەبێت ھێشتا
خەستی کهول لە خوێنیاندا جیاواز دەبێت، -
3:13 - 3:15یان BACs.
-
3:15 - 3:18ئەمەش لەبەر ئەوەی ئافرەتان خوێنیان کەمترە—
-
3:18 - 3:20ڕێژەی قەڵەوی بە گشتی لە ئافرەتاندا بەرزە،
-
3:20 - 3:22ئەمەش پێویستی بە ڕێژەی خوێنی کەمترە
لە ماسوولکە. -
3:22 - 3:26قەبارەیەکی کەمتری خوێن، هەمان ڕێژەی
کحول هەڵدەگرێت، -
3:26 - 3:29مانای وایە خەستیەکەی لە ئافرەتاندا زیاترە.
-
3:29 - 3:35جیاوازییە بۆماوەییەکان لەناو جگەردا
و پڕۆسەی ئەنزیمەکان و کاریگەری BAC. -
3:35 - 3:38و خواردنەوەیەکی ئاسایی
بەرهەمهێنانی ئەم ئەنزیمانە زیاد دەکات، -
3:38 - 3:40و ئارامی دەبەخشێت.
-
3:40 - 3:44لە لایەکی ترەوە، ئەو کەسانەی بۆ
ماوەیەکی درێژ لەڕادەبەدەر کهول دەخۆنەوە -
3:44 - 3:48جگەریان زیانی پێ دەگات، کە ئەمەش
کاریگەریەکی خراپی دەبێت. -
3:48 - 3:52لە هەمان کاتدا، جیاوازیە بۆماوەییەکان
لە دۆپامیندا، GABA، -
3:52 - 3:55هەروەها بڵاوبونەوەی ئیندۆرفین لەوانەیە
مەترسی دروست بکات -
3:55 - 3:58لەسەر بەکارھێنانی کحول بە ناڕێکی.
-
3:58 - 4:01ئەوانەی بە سروشتی ئیندۆرفینیان کەمە
یان دۆپامینیان جڵەو کردوە بە دەرمان -
4:01 - 4:03لە خواردنەوەدا.
-
4:03 - 4:05هەندێک مەترسی گەورەیان توش
دەبێت بەهۆی خواردنەوەی زۆر -
4:05 - 4:09بەھۆی ئێندۆرفینی ھەستیارەوە زیاتر
وەڵامی کاریگەری خۆشنودەکەی -
4:09 - 4:10کحول دەداتەوە.
-
4:10 - 4:13ئەوانی تر جیاوازییان هەیە لە گواستنەوەی
GABA دا -
4:13 - 4:17وایان لێ دەکات بە تایبەتی هەستیار بن
بە کاریگەریە سڕکەرەکانی کهول، -
4:17 - 4:21مەترسی نەخۆش کەوتنیان بەهۆی
خواردنەوەی ناڕێکەوە کەم دەکاتەوە. -
4:21 - 4:26لە ھەمان کات، مێشک ڕادێت بە وەرگرتنی
کھول بە بەردەوامی بە کەمکردنەوە GABA، -
4:26 - 4:30بڵاوبوونەوەی دۆپامین، و ئیندرۆفین، چالاکی
گلوماتیک باشتردەکات. -
4:30 - 4:34ئەمە واتا ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی گونجاو
دەخۆنەوە، ھیلاک دەبن، کێشەی خەویان دەبێت، -
4:34 - 4:38و چێژی کەمتر وەر دەگرن.
-
4:38 - 4:41گۆڕانکاری لەم پێکهاتە و هاوکێشانە دەبێتە
ھۆی خواردنەوە بە ناڕێکی -
4:41 - 4:45کاتێک خواردنەوە ئاسایی دەبێت،
نەخواردنەوەی نا ئاسودەت دەکات، -
4:45 - 4:48و ئەمەش سوڕێکی بەتاڵە.
-
4:48 - 4:53بۆماوەو ئەزمونەکەی پێشوو کاریگەری دەکاتە
سەر ئەوەی چۆن کەسێک ئەزمونی کھول دەکات -
4:53 - 4:56واتا ھەندێک کەس لاوازترن لە بەرامبەر
کھولدا -
4:56 - 4:58لە چاو کەسانی تردا،
-
4:58 - 5:03و مێژووی خواردنەوەی بەکاربەر کاردەکاتە سەر
ھەڵسوکەوت و توڕەیی.
- Title:
- چۆن ئەلکحول سەرخۆشت دەکات؟ - جودی گریسڵ
- Speaker:
- جودی گریسڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-does-alcohol-make-you-drunk-judy-grisel
ئیسانۆل: ئەم گەردیلەیە، دروست بووە لە کەمتر لە چەند کاربۆنێکی ئەتۆم، کە بەرپرسە لە سەر خۆشبوون. زۆربەی کات ناو دەبرێت بە ئەلکحول، ئیسانۆل پێکھاتەیەکی چالاکە لە خواردنەوە کحولیەکاندا. کەوایە چۆن بە تەواوی دەبێتە ھۆی سەرخۆشبوون، و بۆ کاریگەری دەگۆڕێت بە پێی کەسەکان؟ جودی گریسڵ ڕێگای گەشتی ئەلکحول دەدۆزێتەوە بە نێو لاشەدا.
وانە لەلایەن جودی گریسڵ، دەرھێنان ئانتۆن بۆگاتی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:04
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
himdad muhammed accepted Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
himdad muhammed declined Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for How does alcohol make you drunk? |