ئایا خوێندنگاکان توانای داهێنان لەناو دەبەن؟
-
0:00 - 0:05بەیانیتان باش. چۆنن؟
-
0:05 - 0:06(پێکەنین)
-
0:06 - 0:08ماوەیەکی نایاب بوو، وانییە؟
-
0:08 - 0:11هێندە سەرم سوڕماوە لە بارودۆخەکە
-
0:11 - 0:12خەریکە دەڕۆم.
-
0:12 - 0:18(پێکەنین)
-
0:18 - 0:21لە کۆڕەکەدا سێ بابەت ئاماژەی پێ دراوە
-
0:21 - 0:24کە پەیوەندی هەیە بەوەی کە من
ئەمەوێ باسی بکەم -
0:24 - 0:28یەکێکیان بەڵگەی توانای داهێنانی مرۆڤە.
-
0:28 - 0:31کە لە هەموو پرێزێنتەیشنەکاندا بینیمان و
-
0:31 - 0:33لە هەموو ئەو کەسانەی لێرەدا ئامادە بوون
-
0:33 - 0:35بە هەموو ئاست و جۆرەکانییەوە.
-
0:36 - 0:38دووەمیان ئەوەیە کە ئێمەی خستۆتە بارێکەوە
-
0:38 - 0:41کە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە
چی ڕودەدات -
0:41 - 0:42لە ڕووانگەی داهاتووەوە
-
0:42 - 0:45نازانین ئەمە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت.
-
0:45 - 0:47گرنگی بە بواری پەروەدە دەدەم
-
0:47 - 0:51لە ڕاستیدا، ئەوەی من ئەیزانم ئەوەیە
کە هەموو کەس گرنگی بە بواری پەروەردە دەدات . -
0:51 - 0:52ئێوەش وانین؟
-
0:52 - 0:54ئەمە سەرنجڕاکێشە لام.
-
0:54 - 0:55ئەگەر تۆ لە ئاهەنگێکدا بیت.
-
0:56 - 0:58وە بڵێیت کار لە پەروەردەدا دەکەم--
-
0:58 - 1:01ڕاستییەکەی، ئەوکات زوو زوو
لە ئاهەنگدا نابیت. -
1:01 - 1:05(پێکەنین)
-
1:05 - 1:07ئەگەر لە پەروەردەدا کار بکەی بانگ ناکرێیت.
-
1:07 - 1:10(پێکەنین)
-
1:10 - 1:14وە هەرگیز جارێکی تر بانگ ناکرێیتەوە.
ئەمە بۆ من سەیرە. -
1:14 - 1:16بەڵام ئەگەر هاتوو بانگ کرایت،
وە بە کەسێ بڵێی -
1:16 - 1:18بۆ نمونە لێت دەپرسن، "چ کارێک دەکەیت"
-
1:18 - 1:20وە تۆش دەڵێی لە پەروەردەدا
کاردەکەم -
1:20 - 1:22دەبینی کە دەموچاویان سور دەبێتەوە.
-
1:22 - 1:24دەڵێن "ئەی خودایە بۆ من؟"
-
1:24 - 1:26(پێکەنین)
-
1:26 - 1:28"لە هەمو هەفتەکەدا شەوێ
چومەدەرەوە" -
1:28 - 1:30(پێکەنین)
-
1:30 - 1:34بەڵام ئەگەر دەربارەی پەروەردەی
ئەوان بپرسیت، پەلامارت دەدەن -
1:34 - 1:37چونکە ئەمە یەکێکە لەو باسانەی
کاریگەری زۆرە لەسەر کەسەکان، وایە؟ -
1:37 - 1:41وەک ئایین، و پارە و شتەکانی تر.
-
1:41 - 1:45بۆیە من خولیایەکی گەورەم بۆ پەروەردە هەیە
وابزانم هەموومان هەمانە. -
1:45 - 1:47هەموومان حەزێکی زۆرمان بۆی هەیە.
-
1:47 - 1:50بەشێکی لەبەر ئەوەی ئەو پەروەردەیە دەمانبات
بۆ ئەو داهاتووەی -
1:50 - 1:52کە دەستمان پێی ناگا.
-
1:52 - 1:55ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە،
ئەو منداڵانەی ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە -
1:55 - 1:59ساڵی ٢٠٦٥ خانەنشین دەبن.
-
2:00 - 2:02کەس نازانێ
-
2:02 - 2:05سەڕەڕای ئەو هەموو کارامەییەی لە
چوار ڕۆژی رابردوودا پیشان درا -
2:05 - 2:08کە ئەم جیهانە لە پێنج ساڵی
داهاتوو چۆن دەبێت. -
2:08 - 2:10کەچی دەبێت پەروەردەیان بکەین
بۆ ئەو داهاتووە -
2:10 - 2:13بۆیە ئەو پێشبینی نەکراوییە
بەلامەوە، لە ئەندازە بەدەرە -
2:13 - 2:14سێ بەش ئەوەیە
-
2:14 - 2:16هەموومان لەسەر
-
2:16 - 2:22ئەو توانا بێ ئەندازەیەی منداڵ ڕێک کەوتوین-
-
2:22 - 2:24لەسەر توانای داهێنانیان.
-
2:24 - 2:27سیرینا دوێنێ شەو بێوێنە بوو، وانەبوو؟
-
2:27 - 2:28هەر بینینی ئەو توانایەی.
-
2:28 - 2:33وە ئەو جیاوازە، بەڵام بڕوام وایە
-
2:33 - 2:37لە ناو هەموو منداڵاندا تاک نەبێت
-
2:37 - 2:40ئەوەی هەمانە کەسێکە کە زۆر هەوڵی داوە
-
2:40 - 2:41وە بەهرەیەکی دۆزیوەتەوە
-
2:41 - 2:44وە من سورم لەسەری کە هەموو
منداڵان بەهرەی نایابیان هەیە -
2:44 - 2:46وە ئێمە بێڕەحمانە ئەو بەهرانە لەناودەبەین
-
2:46 - 2:48لەبەر ئەوە من دەمەوێ باسی
پەروەردە بکەم -
2:48 - 2:50دەمەوێ باسی داهێنان بکەم
-
2:50 - 2:56ناکۆکی من لەوەدایە کە توانای
داهێنان هێندەی خوێندەواری گرنگە -
2:56 - 2:59وە دەبێت لە یەک ئاستدا تەماشایان بکەین.
-
2:59 - 3:01سوپاس .(چەپڵە)
-
3:01 - 3:05(چەپڵە)
-
3:05 - 3:07هەر ئەوەنە بوو
-
3:07 - 3:08زۆر سوپاس.
-
3:08 - 3:10(پێکەنین)
-
3:10 - 3:12تەنیا ١٥ خولەکم ماوە.
-
3:12 - 3:15(پێکەنین)
-
3:15 - 3:16باشە، من لەدایکبووی ... نا.
-
3:17 - 3:20(پێکەنین)
-
3:20 - 3:22لەم ماوەیەدا چیرۆکێکی نایابم بیست
-حەز دەکەم بیگێڕمەوە- -
3:22 - 3:25چیرۆکی کچێکی بچوکە لە وانەی وێنەکێشاندا
-
3:25 - 3:27تەمەن شەش ساڵ، لە دواوەی
پۆلەکە وێنەی دەکێشا -
3:27 - 3:30مامۆستاکە دەیگووت ئەم کچە
بە دەگمەن ئاگاداری وانە دەبوو -
3:30 - 3:32بەڵام لەو وانەیەدا زۆر وریا بوو
-
3:32 - 3:33مامۆستاکە بەلایەوە سەیربوو
-
3:33 - 3:36چووە لایەوە و گووتی: "وێنەی چی دەکێشیت؟"
-
3:36 - 3:39کچەکەش گووتی، "وێنەی خودا دەکێشم"
-
3:40 - 3:43مامۆستاکەش گووتی "بەڵام کەس نازانێ
وێنەی خودا چۆنە!" -
3:43 - 3:45کچەکەش پێی وت "لە خولەکێکدا دەیزانن"
-
3:45 - 3:52(پێکەنین)
-
3:57 - 3:59کاتێ کورەکەم تەمەنی چوار ساڵ بوو
لە ئینگلتەرا -
3:59 - 4:02لە راستیدا لە هەموو شوێنێک چوار ساڵان بوو.
-
4:02 - 4:03(پێکەنین)
-
4:03 - 4:07ئەگەر زۆر بڕۆین لەسەر، بۆ هەر کوێ
دەرۆیشت، ئەو ساڵە تەمەنی چوار ساڵ بوو -
4:07 - 4:09بەشداربوو لە شانۆی لەدایکبونی عیسا
چیرۆکەکەتان بیر ماوە؟ -
4:09 - 4:11(پێکەنین)
-
4:11 - 4:13نا چیرۆکێکی زۆر گەورە بوو.
-
4:13 - 4:15مێل گیبسن دەرهێنەری بوو
ڕەنگە بینیبێتتان. -
4:15 - 4:16(پێکەنین)
-
4:16 - 4:17بەشی دووەمی .
-
4:18 - 4:22بەڵام جەیمس رۆڵی یوسفی بەرکەوت،
کە هەموومانی هێنابووە جۆش و خرۆش -
4:22 - 4:24وا دامان نابوو یەکێک بێت لە
رۆڵە سەرەکییەکان -
4:24 - 4:27هەموو شوێنەکەمان پڕ کردبوو لەو
کەسانەی لەسەر فانیلەکانیان نوسرابوو -
4:27 - 4:29جەیمس رۆبنسن یوسفە
(پێکەنین) -
4:29 - 4:31ئەو لەسەری نەبوو بدوێت.
-
4:31 - 4:33بەڵام ئەها ئەو بەشەی سێ پاشاکە دێنە ژورێ؟
-
4:33 - 4:36بە دیاری و ئاڵتون و شیرەمەنی و موڕەوە
دێنە ژورێ. -
4:36 - 4:37ئەمە بەڕاستی ڕوویدا.
-
4:37 - 4:40دانیشتبووین و وابزانم لە ڕیزەکەیان دەرچوون
-
4:40 - 4:43چونکە دواتر قسەمان
لەگەڵ کوڕە مندالەکەدا کرد و گووتمان -
4:43 - 4:46"تۆ ڕازی بوویت بەوە؟"
ئەو گووتی، "بەڵی، بۆ؟ هەڵە بوو؟" -
4:46 - 4:47وابزانم گۆڕیبویانەوە
-
4:47 - 4:48سێ کوڕەکە هاتنە ژوورێ
-
4:48 - 4:50جوار ساڵان و خاولی بەسەریانەوە
-
4:50 - 4:52چەند پاکەتێکیان دانا و
-
4:52 - 4:54یەکەمان ووتی "من ئاڵتوونم بۆت هێناوە"
-
4:54 - 4:56دووەمیان ووتی "من موڕم بۆ هێناویت"
-
4:56 - 4:58وە سێهەمیان گووتی "فڕانک ئەمەی ناردووە"
-
4:58 - 5:01(پێکەنین)
-
5:11 - 5:14ئەوەی لە ناو منداڵاندا هاوبەشە ئەوەیە
ئەگەر هاتوو دەرفەت رەخسا -
5:14 - 5:16ئەگەر نەشیزانن دەرفەتێکیان
ئەبێت لە شتەکەیا -
5:16 - 5:20وانییە؟ ئەوان لەوە ناترسن هەڵە بن.
-
5:21 - 5:24مەبەستم ئەوە نییە هەڵەکردن هەمان شت بێت
لەگەڵ ئەوەی خاوەن بیر بیت -
5:25 - 5:28ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، ئەگەر
ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت -
5:28 - 5:30هەرگیز شتێکی تازە بەرهەم ناهێنیت
-
5:30 - 5:32ئەگەر ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت.
-
5:33 - 5:37وە تا ئەو کاتەی گەورە دەبن
زۆربەی منداڵەکان ئەو توانایە لە دەست دەدەن -
5:37 - 5:40لە هەڵەکردن دەترسن
-
5:40 - 5:42وە کۆمپانیاکانمان ئاوا بەڕێوەدەبەین
-
5:42 - 5:43وشەی هەڵەمان سڕیوەتەوە
-
5:43 - 5:46وە ئێستا سیستەمی پەروەردەیی
بەجۆرێ بەڕێوە دەبەین -
5:46 - 5:48کە هەڵەکان خراپترین شتە بیکەیت
-
5:49 - 5:52وە ئەنجامەکەی ئەوەیە
کەسەکان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین -
5:52 - 5:54کە توانای داهێنان لە دەست بدەن
-
5:54 - 5:59پیکاسۆ جارێ گووتی کە منداڵان کە لەدایک
دەبن هونەرمەندن -
5:59 - 6:02کێشەکەکە مانەوەیە بە هونەرمەندی
لە کاتی گەورەبوونماندا -
6:02 - 6:05من لە دڵەوە باوەڕم بەوە هەیە کە
گەشە ناکەین بەرەو داهێنان -
6:05 - 6:07بەڵکو لێی دور دەکەوینەوە
-
6:07 - 6:09یان بە پەروەردە لێی دوور دەخرێینەوە
-
6:09 - 6:11ئەمە بۆ وایە؟
-
6:11 - 6:15لە ستراتفۆرد ئۆن ئیڤن دەژیام تا
پێنج ساڵ لەمەوبەر -
6:15 - 6:17ڕاستی لە ستراتفۆردەوە گواستمانەوە
بۆ لۆس ئەنجلس -
6:18 - 6:21دەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چ
گۆرانکارییەکی بچوک بوو -
6:21 - 6:22(پێکەنین)
-
6:22 - 6:24لە راستیدا لە شوێنێک دەژیاین
بە ناوی سنتەرفیڵد -
6:24 - 6:26لە دەرەوەی ستراتفۆرد
-
6:26 - 6:28ئەو شوێنەی باوکی شەکسپیر تیایدا
لە دایک بووە -
6:28 - 6:30بیرێکی نوێت بۆ هات؟
من بۆم هات -
6:30 - 6:33نایەت بە مێشکتدا شەکسپیر باوکی
هەبوبێت، وایە؟ -
6:33 - 6:37چونکە ناچێت بە مێشکتدا شەکسپیر
منداڵ بووبێت -
6:37 - 6:39شەکسپیر حەوت ساڵان بێت؟
-
6:39 - 6:40هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە
-
6:40 - 6:42کە حەوت ساڵان بووە
-
6:42 - 6:44لە وانەی ئینگلیزی یەکێکدا بووە، وانییە؟
-
6:44 - 6:51(پێکەنین)
-
6:51 - 6:52ئەبێت چەند ناخۆش بووبێت؟
-
6:52 - 6:55(پێکەنین)
-
7:00 - 7:01"دەبێ زیاتر هەوڵبدەم"
-
7:01 - 7:05(پێکەنین)
-
7:05 - 7:08باوکی بە زۆر بینێرێت بۆ خەو
پێی بڵێ "برۆ ناو جێگاکەت" -
7:08 - 7:11ئەو قەڵەمەش دانێ"
-
7:11 - 7:12(پێکەنین)
-
7:12 - 7:13"ئاوا قسە مەکە"
-
7:13 - 7:17(پێکەنین)
-
7:17 - 7:19"سەری لە هەموو کەس تێکداوە"
-
7:19 - 7:24(پێکەنین)
-
7:24 - 7:29بەهەرحاڵ، ئێمە لە ستاتفۆرد ڕۆشتین
بۆ لۆس ئەنجلس -
7:29 - 7:32دەمەوێ شتێک بڵێم دەربارەی ئەو گۆرانکارییە.
-
7:32 - 7:33کوڕەکەم نەیدەویست بێت.
-
7:33 - 7:36دوو منداڵم هەیە:
کوڕەکەم ئێستا ٢١ ساڵە، کچەکەشم ١٦ ساڵە. -
7:36 - 7:38کوڕەکەم نەیدەویست بێت بۆ لۆس ئەنجلس.
-
7:38 - 7:41حەزی لێبوو، بەڵام خۆشەویستێکی
هەبوو لە ئینگلتەرا -
7:41 - 7:45ئەمە خۆشەویستی ژیانی بوو
سارا -
7:45 - 7:46مانگێک بوو ناسیبووی
-
7:46 - 7:48(پێکەنین)
-
7:48 - 7:50پێتان بڵێم چوار جار ساڵیادیان کردبووەوە،
-
7:50 - 7:53چونکە تا ١٦ ساڵێ کاتێکی درێژە.
-
7:53 - 7:54لە فڕۆکەکەدا زۆر غەمبار بوو.
-
7:54 - 7:57دەیگووت "هەرگیز کچێکی وەک
سارا نادۆزمەوە" -
7:57 - 7:59لە راستیدا ئێمەش ئەوەمان پێ خۆش بوو --
-
7:59 - 8:02(پێکەنین)
-
8:07 - 8:10چونکە سارا هۆکاری سەرەکی بوو
وڵاتەکەمان جێهێشت. -
8:10 - 8:13(پێکەنین)
-
8:16 - 8:18بەڵام شتێک سەیرە
کاتێ سەفەری ئەمەریکا دەکەیت -
8:18 - 8:20و بە جیهاندا دەگەڕێیت
-
8:20 - 8:23هەموو سیستەمی پەروەردەیی لەسەر زەوی
هەمان ئاستی وانەیان هەیە -
8:24 - 8:25هەموویان، گرنگ نییە بۆ کوێ دەڕۆی.
-
8:26 - 8:28وا دەزانی بە پێچەوانەوە دەبێت، نا وانییە.
-
8:28 - 8:30لە سەرەوەدا بیرکاری و زمانە.
-
8:30 - 8:32دواتر زانستە مرۆڤایەتییەکان،
وە لە کۆتاییشدا هونەر. -
8:32 - 8:33لە هەموو شوێنێکی زەوی.
-
8:33 - 8:37وە لە هەموو سیستەمەکاندا،
پلە بۆ وانەی هونەر دانراوە -
8:38 - 8:40وانەی مۆسیقا و وێنە ئاستێکی
بەرزتریان دراوەتێ لە خوێندنگاکان -
8:40 - 8:42بە بەراوردی شانۆ و سەما
-
8:42 - 8:44هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی نییە لەسەر زەوی
-
8:44 - 8:46کە هەموو رۆژێ سەما فێری منداڵان بکا
-
8:46 - 8:48وەک چۆن بۆ بیرکاری دەکا، بۆچی؟
-
8:49 - 8:51بۆ نا؟ بە بڕوای من ئەمە گرنگە.
-
8:51 - 8:54بیرکاری زۆر گرنگە، بەهەمان شێوە بۆ سەماش.
-
8:54 - 8:56منداڵان هەموو کات سەما دەکەن گەر ڕێگایان
پێ بدرێت،ئێمەش هەروا. -
8:56 - 8:59هەمومان جەستەمان هەیە، وانیە؟
کۆبونەوەم لە دەست چوە؟ -
8:59 - 9:02(پێکەنین)
-
9:03 - 9:05بەڕاستی ئەوەی ڕودەدات ئەوەیە
کە مندالان گەشەدەکەن -
9:05 - 9:08لە کەمەریانەوە دەست دەکەین
بە پەروەردەکردنیان -
9:08 - 9:09وە دواتر بایەخ بە سەریان دەدەین.
-
9:09 - 9:11دوای نەختێک بە لایەکیان.
-
9:11 - 9:14ئەگەر وەک کەسێکی دەرەکی پەروەردە ببینی
-
9:14 - 9:17وە بپرسی "پەروەردەی گشتی بۆ چییە؟"
-
9:17 - 9:20ئەگەر سەیری کۆتاییەکەی بکەی،
بە بڕوای من دەگەی بەو ئەنجامەی -
9:20 - 9:21ئەوەی بەمە سەردەکەوێت
-
9:21 - 9:23ئەوەی ئەوە دەکات کە لەسەریەتی
-
9:23 - 9:26ئەوەی خەڵاتەکان دەباتەوە، ئەوانەی براوەن -
-
9:26 - 9:29دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هەموو
ئامانجی پەروەردەی گشتی -
9:29 - 9:30لە دونیادا
-
9:30 - 9:32دروستکردنی مامۆستای زانکۆیە.
-
9:32 - 9:34وانیە؟
-
9:34 - 9:36ئەوانن کە لە لوتکەدان.
-
9:36 - 9:38وە منیش یەکێک بووم لەوان، ئیتر...
-
9:38 - 9:40(پێکەنین)
-
9:40 - 9:44وە من مامۆستای زانکۆم بە دڵە، بەڵام ئەزانن
-
9:44 - 9:45نابێت ئێمە وا سەیر بکەین
-
9:45 - 9:48کە گەورەترین دەستکەوتی مرۆڤایەتین
-
9:48 - 9:50ئەوان شێوازێکن لە ژیان،
-
9:50 - 9:52شێوازێکی ترن لە ژیان
-
9:52 - 9:55نەختێک سەیرن، وە من
لە خۆشەویستیدا وایان پێ دەڵێم -
9:55 - 9:58لە ئەزموونی خۆمەوە دەزانم
شتێکی سەیریان تێدایە -
9:58 - 10:01هەموویان نا، بەڵام بە گشتی
لە سەریاندا دەژین -
10:01 - 10:03لە سەریاندا دەژین
وە کەمێک بە لایەکدا. -
10:03 - 10:07بە مانایەکی رێک و ڕەوان،
ئەوان بێ جەستەن. -
10:07 - 10:10جەستەیان وەک شێوازێکی گواستنەوە
بۆ مێشکیان تەماشا دەکەن -
10:10 - 10:16(پێکەنین)
-
10:16 - 10:17وانییە؟
-
10:17 - 10:19رێگایەکە بۆ ئەوەی سەریان
بگەیەنێتە کۆبونەوەکان -
10:19 - 10:25(پێکەنین)
-
10:25 - 10:29ئەگەر بەڵگەی راستەقینەت لەسەر
ژیانی دەرەوەی جەستەیان دەوێت -
10:29 - 10:32بڕۆرە کۆنفرانسێکی ئەکادیمییە مەزنەکان
-
10:32 - 10:35وە لە شەوی کۆتایدا تەماشای
هۆڵی سەماکردنەکە بکە -
10:35 - 10:37(پێکەنین)
-
10:37 - 10:39وە لەوێ دەیبینیت
-
10:39 - 10:43ژنان و پیاوانی گەورە لە دەرەوەی
ئاواز سەما دەکەن -
10:43 - 10:46(پێکەنین)
-
10:46 - 10:49چاوەڕێ دەکەن تا تەواو بێت و بڕۆنە
ماڵەوە تا کاغەزێکی لەسەر بنوسن -
10:49 - 10:51(پێکەنین)
-
10:51 - 10:55سیستەمی پەروەردەییمان لەسەر بیر و ڕای
توانای ئەکادیمی چەسپێنراوە -
10:55 - 10:56وە هۆکارێک هەیە
-
10:56 - 11:00سیستەمی پەروەردەیی گشتی
بوونی نەبووە لە دونیادا -
11:00 - 11:02پێش سەدەی نۆزدە
-
11:02 - 11:05ئەمانە پەیدابوون تاکو پێداویستییەکانی
پیشەسازی پێک بهێنن -
11:05 - 11:07وە پلە و پایەکان لەسەر دوو بیروڕا
بنیات نراون -
11:07 - 11:12یەکەم؛ بەسودترین وانەکانی کە بۆ کار
پێویستن لە لوتکەدان -
11:12 - 11:14بۆیە لەوانەیە دورخرابیتەوە
-
11:14 - 11:17لەو شتانەی حەزت لێبووە کاتێ منداڵ
بووی لە قوتابخانە -
11:17 - 11:20بە بیانووی ئەوەی هەرگیز لەو بوارەدا
کارێک نادۆزیتەوە، ڕاستە؟ -
11:20 - 11:23مۆسیقا مەخوێنە، نابیتە مۆسیقار
-
11:23 - 11:25وێنە مەکێشە، قەت نابیت بە وێنەکێش
-
11:25 - 11:28ئامۆژگاری پاک و بە بەزەی --
بەڵام ئێجگار هەڵە -
11:28 - 11:30هەموو دونیا تێکڕا شۆرشێک گرتویەتییەوە
-
11:30 - 11:32وە دووەم توانای ئەکادیممیە
-
11:32 - 11:35کە بە تەواوی تێڕوانینمانی لەسەر
زیرەکی گۆڕیوە -
11:35 - 11:38چونکە سیستەمی زانکۆکان لەسەر ئەو
شێوازە بونیاد نراون -
11:38 - 11:42ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، تێکڕای سیستەمی
پەروەردەی گشتی لە دونیادا -
11:42 - 11:44پرۆسەیەکی درێژخایەنە بۆ چوونە ناو زانکۆ
-
11:44 - 11:46وە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە زۆر
کەسی زۆر بەهرەدار -
11:46 - 11:49زیرەک و داهێنەر خۆیان وا نابینن
-
11:49 - 11:51چونکە ئەو شتەی کە لە خوێندنگە باشبوون تێیدا
-
11:51 - 11:53نرخی نەزانراوە، یاخود ناوی ڕەش کراوە
-
11:53 - 11:56وە من پێم وایە چیتر ناتوانین
بەو شێوازە بڕۆین -
11:56 - 11:58لە سی ساڵی داهاتوودا
بە بۆچوونی یونسکۆ -
11:58 - 12:01دەرچووی زانکۆ زۆرتر دەبێت
-
12:01 - 12:04بە بەراورد بە سەرەتاکانی مێژوو
-
12:04 - 12:07خەڵکی زۆر، هۆی ئەمەش کۆکراوەی
هەموو ئەو شتانەیە کە باسمان کرد -
12:07 - 12:10تەکنەلپژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کار
وە دیمۆگرافیا و -
12:10 - 12:12زۆربوونی دانیشتوانی زەوی
-
12:12 - 12:15لە پڕ بڕوانامە هیچ نرخێکی نامێنێ
-
12:15 - 12:16ڕاست نییە؟
-
12:17 - 12:19کاتێ خوێندکار بووم، ئەگەر بروانامەت
هەبوایە، کارێکت هەبوو -
12:20 - 12:22ئەگەر کارت نەبوایە لەبەر ئەوە
بوو کە خۆت نەتویستووە -
12:22 - 12:25منیش بەڕاستی نەمدەویست
(پێکەنین) -
12:25 - 12:29بەڵام ئێستا گەنجانی خاوەن بڕوانامە
-
12:29 - 12:32دەچنە ماڵەوە و یاری دەکەن
-
12:32 - 12:35چونکە ئێستا ماجستێر پێویستە بۆ ئەو
کارەی پێشتر بەکالۆریۆسی دەویست -
12:35 - 12:37وە کارەکەی تریان دکتۆرای دەوێت
-
12:37 - 12:39پرۆسەی هەڵاوسانی ئەکادیمییە
-
12:39 - 12:41و ئەوە دەسەلمێنێت کە
تێکڕای پێکهاتەی پەروەردە -
12:41 - 12:43خەریکە لەدەست دەچێت
-
12:43 - 12:45دەبێت دوبارە بیر لە تێڕوانینمان
بۆ زیرەکی بکەینەوە -
12:46 - 12:47سێ شت دەربارەی زیرەکی دەزانین
-
12:48 - 12:49یەکەم جۆراو جۆرە
-
12:49 - 12:52بە هەموو هەستەکانمان بیر لە
دونیا دەکەینەوە -
12:52 - 12:55بە چاو بیردەکەینەوە، بە دەنگ بیردەکەینەوە
بە جوڵە بیردەکەینەوە -
12:55 - 12:57بەبێبکانە بیردەکەینەوە
لەکاتی جوڵەدا بیردەکەینەوە -
12:57 - 12:59دووەم، زیرەکی دینامیکییە
-
13:00 - 13:02ئەگەر تەماشای کارلێکەکانی مێشکی مرۆڤ بکەین
-
13:02 - 13:05وەک دوێنێ بیستمان لە هەندێ
لە پێشکەشکراوەکان -
13:05 - 13:07زیرەکی بە شێوەیەکی جوان کار لە
یەک دەکات -
13:07 - 13:09مێشک دابەش نەبووە بۆ چەند بەشێک
-
13:10 - 13:13لە ڕاستیدا، توانای داهێان -- کە من
بە پرۆسەی -
13:13 - 13:15بوونی بیری بەنرخ ناوی دەبەم
-
13:15 - 13:18زۆر جار لە دەرەنجامی تێکەڵاویی ئەو
بۆچونە جیاوازانە -
13:18 - 13:21سەرهەڵدەدات کە سەیری بابەتێکی پێ دەکرێت
-
13:22 - 13:26دەزانن تێشوی دەزولەیی دەماری هەن کە هەردوو
لای مێشک بەیەکەوە دەبەستن -
13:26 - 13:27پێیان دەلێن کۆرپەس کالۆسەم
-
13:28 - 13:29لە ئافرەتاندا ئەستورترە
-
13:29 - 13:31هەر سەبارەت بەوەی کە دوێنێ هێلن وتی
-
13:31 - 13:34ڕەنگە لەبەر ئەوەبێ ئافرەتان باشترن
لە فرە کاریدا -
13:34 - 13:36چونکە ئێوە باشترن تیایدا، وانییە؟
-
13:36 - 13:39کۆمەڵێک توێژینەوەی ورد کراوە
بەڵام من لە ژانی تایبەتی خۆمەوە دەزانم -
13:40 - 13:45ئەگەر خێزانەکەم لە ماڵەوە خواردنێک ئامادە
بکات -- کە زوو زوو نییە شوکور -
13:45 - 13:48(پێکەنین)
-
13:48 - 13:50نا لە هەندێک شتدا باشە
بەڵام ئەگەر خواردن ئامادە بکات -
13:50 - 13:52بە تەلەفۆن لەگەڵ خەڵک قسە دەکات
-
13:52 - 13:55لەگەڵ منداڵەکان قسە دەکات
بنمیچەکە ڕەنگ دەکات -
13:55 - 13:58لەملاوە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام دەدات
-
13:58 - 14:01ئەگەر من خواردن ئامادە بکەم
دەرگاکە داخراوە،منالەکان لە دەرەوەن -
14:01 - 14:04تەلەفۆنەکە لە شوێنی خۆیەتی
ئەگەر خێزانەکەم بێتە ژورەوە توڕەدەبم -
14:04 - 14:07دەڵێم: "تێری، تکایە، هێلکە سوور دەکەمەوە"
-
14:07 - 14:14(پێکەنین)
-
14:14 - 14:15(مەجاڵم پێ بدە)
-
14:15 - 14:17(پێکەنین)
-
14:17 - 14:20ئێوە ئەو قسە فەلسەفیە کۆنە دەزانن
-
14:20 - 14:23ئەگەر دارێک لە دارستانێکدا بکەوێت
و کەس گوێی لێ نەبێ،بەڕاستی کەوتووە؟ -
14:23 - 14:25ئەو مەسەلەیەتان بیر ماوە؟
-
14:25 - 14:27فانیلەیەکی جوانم بینی لەم ڕۆژانەدا
لەسەری نوسرابوو. -
14:27 - 14:31"ئەگەر پیاوێک لە دارستانێکدا بیر و بۆچوونی
خۆی دەربڕی و هیچ ژنێک گوێ لێ نەبوو -
14:31 - 14:32هەر هەڵەیە؟"
-
14:32 - 14:38(پێکەنین)
-
14:40 - 14:42وە سێهەم شت دەربارەی زیرەکی ئەوەیە
-
14:42 - 14:43کە تایبەتە
-
14:44 - 14:46ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم بە ناوی
"ئیپیفانی" -
14:46 - 14:49لە چەند چاوپێکەوتنێکی کەسی پێک هاتووە
-
14:49 - 14:51سەبارەت بەوەی چۆن بەهرەی خۆیان دۆزییەوە
-
14:51 - 14:53سەرسامم بەوەی چۆن پێی گەیشتن
-
14:53 - 14:56کتێبەکە لە گفتوگۆیەکم لەگەڵ ژنێکی
مەزندا سەری هەڵدا -
14:56 - 14:59کە ڕەنگە زۆر کەس نەیبیستبێت،
جیلیان لین -
14:59 - 15:01بیستوتانە؟ هەنێک بیستویەتی
-
15:01 - 15:03هونەرمەندێکە سەما دادەنێت،
هەموو کەس کارەکانی دەزانێت -
15:03 - 15:05"کاتس" و "فانتەمی ئۆپێرا"ی داناوە
-
15:05 - 15:06کەسێکی نایابە
-
15:06 - 15:08ئەندامی دەستەی بەڕێوبردنی سەمای
شاهانە بووم -
15:08 - 15:09وەک دەبینن
-
15:10 - 15:12بەهەرحاڵ، رۆژێک نانی نیوەڕۆمان
دەخوارد و وتم -
15:12 - 15:14"چۆن بووی بە سەماکار"
-
15:14 - 15:15شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو
-
15:15 - 15:17کاتێ ئەو لە قوتابخانە بوو
بە تەواوی بێئومێد بوو -
15:17 - 15:21وە خوێندنگەکەش، لە سییەکەندا
نامەیەکیان بۆ دایک و باوکی نارد و ووتیان -
15:21 - 15:23"پێمان وایە جیلیان کێشەی فێربوونی هەیە"
-
15:23 - 15:25نەیدەتوانی بایەخ بە شت بدات
دڵەڕاوکێی هەبوو -
15:25 - 15:28ئەگەر لەم رۆژگارەدا بوایە دەیانووت
(ئەی دی ئێچ دی) هەیە، وایە؟ -
15:29 - 15:33بەڵام ئەمە سییەکان بوو و ئەو نەخۆشییە
لەو کاتەدا نەدۆزرابۆوە -
15:33 - 15:35حالەتێکی بەردەست نەبوو
-
15:35 - 15:38(پێکەنین)
-
15:38 - 15:40خەڵکی نەیاندەزانی کە دەکرا ئەوەیان هەبێت
-
15:40 - 15:42(پێکەنین)
-
15:42 - 15:46بەهەرحاڵ، چوو بۆ بینینی کەسێکی پسپۆڕ
-
15:46 - 15:50ژوورێک بوو لە داربەڕوو درووست کرابوو
لەگەڵ دایکی لەوێبوو -
15:50 - 15:53لە دواوە لەسەر کورسییەک دایاننا
-
15:53 - 15:55بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر مەچەکی دانیشت کاتێ
پیاوەکە قسەی لەگەڵ دایکی دەکرد -
15:55 - 15:59دەربارەی کێشەکانی جیلیان لە خوێندنگە
-
15:59 - 16:02؛چونکە ئەو خەڵکی بێزار دەکرد
ئەرکەکانی ماڵەوەی جێبەجێ نەدەکرد -
16:02 - 16:03منداڵێکی هەشت ساڵان
-
16:03 - 16:06لە کۆتاییدا، دکتۆرەکە لە تەنیشت جیلیان
دانیشت و گووتی، -
16:06 - 16:09"من گوێم لە هەموو
قسەکانی دایکت گرتووە -
16:09 - 16:11من پێویستە بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکەم
-
16:11 - 16:13لێرە چاوەڕێمان بکە، دەگەڕێینەوە،
زۆرمان پێ ناچێت" -
16:13 - 16:16وە ڕۆشتن و بەجێیان هێشت
-
16:16 - 16:17بەڵام کە چوونە دەرەوە
-
16:17 - 16:20دکتۆرەکە ڕادیۆی سەر مێزەکەی داگیرساند
-
16:20 - 16:24وە ئەوان ڕۆشتنە دەرەوە و بە دایکی گووت
"تەنیا بوەستە و سەیر بکە" -
16:24 - 16:27ئەو ساتەی ژورەکەیان بەجێ هێشت
-
16:27 - 16:29لەسەر پێی وەستابوو، لەگەڵ مۆسیقاکە دەجوڵا
-
16:30 - 16:33بۆ چەند خولەکێک تەماشایان کرد و
سەیری دایکی کرد و گووتی -
16:33 - 16:37خاتوو لین، جیلیان نەخۆش نییە، ئەو"
سەماکارە -
16:37 - 16:39بیبەرە فێرگەیەکی سەما"
-
16:39 - 16:41من گووتم "چی ڕوویدا"
-
16:41 - 16:44ئەو گووتی "بردمی، ناتوانم پێت بڵێم
چەنێک خۆش بوو -
16:44 - 16:47چوویتە ناو ژورێک پڕ بوو لە کەسانی وەک من
-
16:47 - 16:49کەسانێک نەیاندەتوانی لە لە شوێنی
خۆیان بوەستن -
16:49 - 16:54کەسانێک کە دەبوایە بجوڵانایە
بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە" -
16:54 - 16:57ئەوان سەمای بالێ و تاپ و جازیان دەکرد
سەمای مۆدێرن و سەردەم -
16:57 - 17:00دواتر هەڵبژێردرا بۆ خوێندنگەی
سەمای بالێی شاهانە -
17:00 - 17:03بوو بە سەماکارێک کە بە تەنها کاری دەکرد
کارێکی باشی کرد لەوێ -
17:03 - 17:06دواتر خوێندنگەی بالێی شاهانەی تەواو کرد
-
17:06 - 17:08کۆمپانیای جیلیان لینی بۆ سەما دامەزراند
-
17:08 - 17:09ئاندرو لیۆلد وێبەری ناسی
-
17:09 - 17:11ئەو هۆکاری
-
17:11 - 17:13هەندێ لە سەرکەوتووترین شانۆگەرییە
موزیکییەکان بوو لە مێژوودا -
17:13 - 17:16ملیۆنەها کەسی دڵخۆش کردووە و
خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە -
17:16 - 17:20لەوانەیە ئەگەر کەسێکی تر بوایە دەرمانی
پێ بدایە و پێی بگووتایە ئارام بێتەوە -
17:20 - 17:28(چەپڵە)
-
17:29 - 17:30بەبڕوای من ئەمە دەگاتە ئەوئەنجامە
-
17:30 - 17:32شەوی ڕابردوو ئاڵ گۆر قسەی کرد
-
17:32 - 17:36دەربارەی سروشت پاراستن و ئەو شۆڕشەی
لە لایەن رەیچڵ کارسن بەرپا بوو -
17:37 - 17:39بە بڕوای من تەنها هیوامان بۆ داهاتوو
-
17:39 - 17:43پەسەند کردنی بیرێکی نوێیە
دەربارەی سروشتی مرۆڤ خۆی -
17:43 - 17:46کە دەبێت سەر لە نوێ بیر و بۆچونمان
دەربارەی -
17:46 - 17:48دەوڵەمەندی توانای مرۆڤ دیاری بکەین
-
17:48 - 17:51سیستەمی پەروەردەییامن بە شێوازێک
بیرمانی کۆڵیوە -
17:52 - 17:55کە زەوی تێک دەدەین بۆ شتومەکێکی تایبەت
-
17:55 - 17:58وە ئەمە بۆ داهاتوو خزمەتمان ناکات
-
17:58 - 18:00ئێمە دەبێت سەر لە نوێ بیر لەو
ڕێسایانە بکەینەوە -
18:00 - 18:02کە منداڵەکانمانی لەسەر پەروەردە دەکەین
-
18:02 - 18:05ووتەیەکی زۆر جوانی جۆناس ساک هەیە
کە دەڵێ -
18:05 - 18:10ئەگەر هەموو مێرووی سەر زەوی لەناو بچونایە
-
18:10 - 18:13لە ماوەی پەنجا ساڵدا ژیانی سەر
زەوی کۆتای دەهات -
18:14 - 18:17ئەگەر هەموو مرۆڤی سەر زەوی لەناو بچوایە
-
18:17 - 18:19لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەموو چەشنەکانی ژیان
دەبوژانەوە -
18:20 - 18:22وە ڕاست دەکات
-
18:22 - 18:26ئەوەی تێد شانازی پێوە دەکات
توانای خەیاڵی مرۆڤە -
18:26 - 18:28دەبێت وریا بین
-
18:29 - 18:31کە ئەو توانایە بە ژیرانە بەکار بێنین
-
18:31 - 18:34وە دەبێت نەهێڵین هەندێک لەو سیناریۆیانەی
کە باسمان کرد ڕووبدات -
18:34 - 18:38وە تەنها ڕێگا بۆ کردنی ئەمە بینینی
توانا پڕ داهێنانەکانە -
18:38 - 18:40بەو دەوڵەمەندییەی خۆیان
-
18:40 - 18:43وە بینینی منداڵەکانمان و
ئەو هیوایەی تیایاندا دەیبینین -
18:43 - 18:45وە کاری ئێمە پەروەردەکردنیانە
-
18:45 - 18:47تا بتوانن ڕوبەروی داهاتو ببنەوە
-
18:47 - 18:49ئەزانن -- لەوانەیە ئێمە ئەو
داهاتووەش نەبینین -
18:49 - 18:50بەڵام ئەوان دەیبینن
-
18:50 - 18:54وە کاری ئێمە یارمەتیدانیانە
شتێکی لێ بەرهەم بهێنن -
18:54 - 18:55زۆر سوپاس.
-
18:55 - 18:58(چەپڵە)
- Title:
- ئایا خوێندنگاکان توانای داهێنان لەناو دەبەن؟
- Speaker:
- کێن رۆبنسن
- Description:
-
بەڕێز کێن رۆبنسن حاڵەتێکی پڕ جۆش و کاریگەر دروست دەکات لە پێناو دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی کە گەشە بە داهێنان دەدات (لە بری ئەوەی بێ نرخی بکات).
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 19:00
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Do schools kill creativity? | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish (Central) subtitles for Do schools kill creativity? | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for Do schools kill creativity? | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for Do schools kill creativity? |