1 00:00:00,000 --> 00:00:04,678 بەیانیتان باش. چۆنن؟ 2 00:00:04,678 --> 00:00:05,888 (پێکەنین) 3 00:00:05,936 --> 00:00:08,249 ماوەیەکی نایاب بوو، وانییە؟ 4 00:00:08,273 --> 00:00:10,729 هێندە سەرم سوڕماوە لە بارودۆخەکە 5 00:00:10,753 --> 00:00:12,245 خەریکە دەڕۆم. 6 00:00:12,269 --> 00:00:17,836 (پێکەنین) 7 00:00:18,015 --> 00:00:21,222 لە کۆڕەکەدا سێ بابەت ئاماژەی پێ دراوە 8 00:00:21,246 --> 00:00:23,753 کە پەیوەندی هەیە بەوەی کە من ئەمەوێ باسی بکەم 9 00:00:23,777 --> 00:00:28,467 یەکێکیان بەڵگەی توانای داهێنانی مرۆڤە. 10 00:00:28,491 --> 00:00:30,904 کە لە هەموو پرێزێنتەیشنەکاندا بینیمان و 11 00:00:30,928 --> 00:00:32,729 لە هەموو ئەو کەسانەی لێرەدا ئامادە بوون 12 00:00:32,753 --> 00:00:35,404 بە هەموو ئاست و جۆرەکانییەوە. 13 00:00:36,158 --> 00:00:38,301 دووەمیان ئەوەیە کە ئێمەی خستۆتە بارێکەوە 14 00:00:38,325 --> 00:00:40,822 کە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە چی ڕودەدات 15 00:00:40,846 --> 00:00:42,237 لە ڕووانگەی داهاتووەوە 16 00:00:42,261 --> 00:00:44,976 نازانین ئەمە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت. 17 00:00:45,000 --> 00:00:46,892 گرنگی بە بواری پەروەدە دەدەم 18 00:00:46,916 --> 00:00:51,048 لە ڕاستیدا، ئەوەی من ئەیزانم ئەوەیە کە هەموو کەس گرنگی بە بواری پەروەردە دەدات . 19 00:00:51,072 --> 00:00:52,210 ئێوەش وانین؟ 20 00:00:52,234 --> 00:00:53,715 ئەمە سەرنجڕاکێشە لام. 21 00:00:53,739 --> 00:00:55,496 ئەگەر تۆ لە ئاهەنگێکدا بیت. 22 00:00:55,596 --> 00:00:57,858 وە بڵێیت کار لە پەروەردەدا دەکەم-- 23 00:00:57,882 --> 00:01:00,846 ڕاستییەکەی، ئەوکات زوو زوو لە ئاهەنگدا نابیت. 24 00:01:00,870 --> 00:01:04,666 (پێکەنین) 25 00:01:04,690 --> 00:01:07,118 ئەگەر لە پەروەردەدا کار بکەی بانگ ناکرێیت. 26 00:01:07,142 --> 00:01:10,233 (پێکەنین) 27 00:01:10,257 --> 00:01:13,976 وە هەرگیز جارێکی تر بانگ ناکرێیتەوە. ئەمە بۆ من سەیرە. 28 00:01:14,000 --> 00:01:16,475 بەڵام ئەگەر هاتوو بانگ کرایت، وە بە کەسێ بڵێی 29 00:01:16,499 --> 00:01:18,276 بۆ نمونە لێت دەپرسن، "چ کارێک دەکەیت" 30 00:01:18,300 --> 00:01:19,976 وە تۆش دەڵێی لە پەروەردەدا کاردەکەم 31 00:01:20,000 --> 00:01:22,076 دەبینی کە دەموچاویان سور دەبێتەوە. 32 00:01:22,100 --> 00:01:24,380 دەڵێن "ئەی خودایە بۆ من؟" 33 00:01:24,404 --> 00:01:26,041 (پێکەنین) 34 00:01:26,065 --> 00:01:27,688 "لە هەمو هەفتەکەدا شەوێ چومەدەرەوە" 35 00:01:27,712 --> 00:01:30,322 (پێکەنین) 36 00:01:30,346 --> 00:01:33,587 بەڵام ئەگەر دەربارەی پەروەردەی ئەوان بپرسیت، پەلامارت دەدەن 37 00:01:33,611 --> 00:01:37,078 چونکە ئەمە یەکێکە لەو باسانەی کاریگەری زۆرە لەسەر کەسەکان، وایە؟ 38 00:01:37,194 --> 00:01:40,535 وەک ئایین، و پارە و شتەکانی تر. 39 00:01:40,559 --> 00:01:44,911 بۆیە من خولیایەکی گەورەم بۆ پەروەردە هەیە وابزانم هەموومان هەمانە. 40 00:01:44,935 --> 00:01:46,827 هەموومان حەزێکی زۆرمان بۆی هەیە. 41 00:01:46,851 --> 00:01:50,171 بەشێکی لەبەر ئەوەی ئەو پەروەردەیە دەمانبات بۆ ئەو داهاتووەی 42 00:01:50,195 --> 00:01:51,714 کە دەستمان پێی ناگا. 43 00:01:51,873 --> 00:01:55,372 ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، ئەو منداڵانەی ئەمساڵ دەچنە قوتابخانە 44 00:01:55,396 --> 00:01:58,920 ساڵی ٢٠٦٥ خانەنشین دەبن. 45 00:02:00,209 --> 00:02:01,843 کەس نازانێ 46 00:02:01,867 --> 00:02:05,311 سەڕەڕای ئەو هەموو کارامەییەی لە چوار ڕۆژی رابردوودا پیشان درا 47 00:02:05,450 --> 00:02:07,976 کە ئەم جیهانە لە پێنج ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت. 48 00:02:08,000 --> 00:02:10,294 کەچی دەبێت پەروەردەیان بکەین بۆ ئەو داهاتووە 49 00:02:10,318 --> 00:02:12,868 بۆیە ئەو پێشبینی نەکراوییە بەلامەوە، لە ئەندازە بەدەرە 50 00:02:12,892 --> 00:02:14,259 سێ بەش ئەوەیە 51 00:02:14,283 --> 00:02:16,320 هەموومان لەسەر 52 00:02:16,344 --> 00:02:21,649 ئەو توانا بێ ئەندازەیەی منداڵ ڕێک کەوتوین- 53 00:02:21,673 --> 00:02:24,007 لەسەر توانای داهێنانیان. 54 00:02:24,031 --> 00:02:26,542 سیرینا دوێنێ شەو بێوێنە بوو، وانەبوو؟ 55 00:02:26,566 --> 00:02:28,176 هەر بینینی ئەو توانایەی. 56 00:02:28,200 --> 00:02:32,976 وە ئەو جیاوازە، بەڵام بڕوام وایە 57 00:02:33,000 --> 00:02:36,956 لە ناو هەموو منداڵاندا تاک نەبێت 58 00:02:36,980 --> 00:02:39,776 ئەوەی هەمانە کەسێکە کە زۆر هەوڵی داوە 59 00:02:39,800 --> 00:02:41,067 وە بەهرەیەکی دۆزیوەتەوە 60 00:02:41,091 --> 00:02:43,700 وە من سورم لەسەری کە هەموو منداڵان بەهرەی نایابیان هەیە 61 00:02:43,800 --> 00:02:45,776 وە ئێمە بێڕەحمانە ئەو بەهرانە لەناودەبەین 62 00:02:45,800 --> 00:02:47,976 لەبەر ئەوە من دەمەوێ باسی پەروەردە بکەم 63 00:02:48,000 --> 00:02:49,872 دەمەوێ باسی داهێنان بکەم 64 00:02:49,896 --> 00:02:55,915 ناکۆکی من لەوەدایە کە توانای داهێنان هێندەی خوێندەواری گرنگە 65 00:02:55,939 --> 00:02:58,803 وە دەبێت لە یەک ئاستدا تەماشایان بکەین. 66 00:02:58,827 --> 00:03:00,798 سوپاس .(چەپڵە) 67 00:03:00,822 --> 00:03:05,167 (چەپڵە) 68 00:03:05,485 --> 00:03:06,744 هەر ئەوەنە بوو 69 00:03:06,768 --> 00:03:07,771 زۆر سوپاس. 70 00:03:07,795 --> 00:03:09,910 (پێکەنین) 71 00:03:09,934 --> 00:03:11,611 تەنیا ١٥ خولەکم ماوە. 72 00:03:11,635 --> 00:03:14,571 (پێکەنین) 73 00:03:14,595 --> 00:03:16,487 باشە، من لەدایکبووی ... نا. 74 00:03:16,511 --> 00:03:19,543 (پێکەنین) 75 00:03:19,567 --> 00:03:22,312 لەم ماوەیەدا چیرۆکێکی نایابم بیست -حەز دەکەم بیگێڕمەوە- 76 00:03:22,336 --> 00:03:25,051 چیرۆکی کچێکی بچوکە لە وانەی وێنەکێشاندا 77 00:03:25,075 --> 00:03:27,210 تەمەن شەش ساڵ، لە دواوەی پۆلەکە وێنەی دەکێشا 78 00:03:27,234 --> 00:03:30,034 مامۆستاکە دەیگووت ئەم کچە بە دەگمەن ئاگاداری وانە دەبوو 79 00:03:30,058 --> 00:03:31,844 بەڵام لەو وانەیەدا زۆر وریا بوو 80 00:03:31,868 --> 00:03:33,208 مامۆستاکە بەلایەوە سەیربوو 81 00:03:33,232 --> 00:03:35,994 چووە لایەوە و گووتی: "وێنەی چی دەکێشیت؟" 82 00:03:36,018 --> 00:03:38,509 کچەکەش گووتی، "وێنەی خودا دەکێشم" 83 00:03:39,642 --> 00:03:42,960 مامۆستاکەش گووتی "بەڵام کەس نازانێ وێنەی خودا چۆنە!" 84 00:03:42,984 --> 00:03:45,072 کچەکەش پێی وت "لە خولەکێکدا دەیزانن" 85 00:03:45,096 --> 00:03:51,878 (پێکەنین) 86 00:03:56,662 --> 00:03:58,929 کاتێ کورەکەم تەمەنی چوار ساڵ بوو لە ئینگلتەرا 87 00:03:59,413 --> 00:04:01,604 لە راستیدا لە هەموو شوێنێک چوار ساڵان بوو. 88 00:04:01,628 --> 00:04:03,295 (پێکەنین) 89 00:04:03,404 --> 00:04:06,791 ئەگەر زۆر بڕۆین لەسەر، بۆ هەر کوێ دەرۆیشت، ئەو ساڵە تەمەنی چوار ساڵ بوو 90 00:04:06,815 --> 00:04:09,453 بەشداربوو لە شانۆی لەدایکبونی عیسا چیرۆکەکەتان بیر ماوە؟ 91 00:04:09,477 --> 00:04:10,696 (پێکەنین) 92 00:04:10,720 --> 00:04:12,547 نا چیرۆکێکی زۆر گەورە بوو. 93 00:04:12,571 --> 00:04:14,876 مێل گیبسن دەرهێنەری بوو ڕەنگە بینیبێتتان. 94 00:04:14,900 --> 00:04:16,161 (پێکەنین) 95 00:04:16,185 --> 00:04:17,495 بەشی دووەمی . 96 00:04:17,519 --> 00:04:21,654 بەڵام جەیمس رۆڵی یوسفی بەرکەوت، کە هەموومانی هێنابووە جۆش و خرۆش 97 00:04:21,678 --> 00:04:24,215 وا دامان نابوو یەکێک بێت لە رۆڵە سەرەکییەکان 98 00:04:24,239 --> 00:04:26,716 هەموو شوێنەکەمان پڕ کردبوو لەو کەسانەی لەسەر فانیلەکانیان نوسرابوو 99 00:04:26,740 --> 00:04:28,976 جەیمس رۆبنسن یوسفە (پێکەنین) 100 00:04:29,000 --> 00:04:30,607 ئەو لەسەری نەبوو بدوێت. 101 00:04:30,631 --> 00:04:33,069 بەڵام ئەها ئەو بەشەی سێ پاشاکە دێنە ژورێ؟ 102 00:04:33,093 --> 00:04:35,824 بە دیاری و ئاڵتون و شیرەمەنی و موڕەوە دێنە ژورێ. 103 00:04:35,848 --> 00:04:36,962 ئەمە بەڕاستی ڕوویدا. 104 00:04:36,986 --> 00:04:40,076 دانیشتبووین و وابزانم لە ڕیزەکەیان دەرچوون 105 00:04:40,100 --> 00:04:42,876 چونکە دواتر قسەمان لەگەڵ کوڕە مندالەکەدا کرد و گووتمان 106 00:04:42,900 --> 00:04:45,776 "تۆ ڕازی بوویت بەوە؟" ئەو گووتی، "بەڵی، بۆ؟ هەڵە بوو؟" 107 00:04:45,800 --> 00:04:46,876 وابزانم گۆڕیبویانەوە 108 00:04:46,900 --> 00:04:48,076 سێ کوڕەکە هاتنە ژوورێ 109 00:04:48,100 --> 00:04:50,287 جوار ساڵان و خاولی بەسەریانەوە 110 00:04:50,311 --> 00:04:51,802 چەند پاکەتێکیان دانا و 111 00:04:51,826 --> 00:04:53,875 یەکەمان ووتی "من ئاڵتوونم بۆت هێناوە" 112 00:04:53,899 --> 00:04:56,037 دووەمیان ووتی "من موڕم بۆ هێناویت" 113 00:04:56,061 --> 00:04:58,065 وە سێهەمیان گووتی "فڕانک ئەمەی ناردووە" 114 00:04:58,089 --> 00:05:00,989 (پێکەنین) 115 00:05:10,711 --> 00:05:13,801 ئەوەی لە ناو منداڵاندا هاوبەشە ئەوەیە ئەگەر هاتوو دەرفەت رەخسا 116 00:05:13,825 --> 00:05:16,433 ئەگەر نەشیزانن دەرفەتێکیان ئەبێت لە شتەکەیا 117 00:05:16,457 --> 00:05:19,994 وانییە؟ ئەوان لەوە ناترسن هەڵە بن. 118 00:05:20,893 --> 00:05:24,400 مەبەستم ئەوە نییە هەڵەکردن هەمان شت بێت لەگەڵ ئەوەی خاوەن بیر بیت 119 00:05:24,886 --> 00:05:27,976 ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، ئەگەر ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت 120 00:05:28,000 --> 00:05:30,367 هەرگیز شتێکی تازە بەرهەم ناهێنیت 121 00:05:30,391 --> 00:05:32,476 ئەگەر ئامادە نەبیت هەڵە بکەیت. 122 00:05:32,877 --> 00:05:37,010 وە تا ئەو کاتەی گەورە دەبن زۆربەی منداڵەکان ئەو توانایە لە دەست دەدەن 123 00:05:37,406 --> 00:05:39,926 لە هەڵەکردن دەترسن 124 00:05:39,950 --> 00:05:41,640 وە کۆمپانیاکانمان ئاوا بەڕێوەدەبەین 125 00:05:41,664 --> 00:05:43,316 وشەی هەڵەمان سڕیوەتەوە 126 00:05:43,340 --> 00:05:45,642 وە ئێستا سیستەمی پەروەردەیی بەجۆرێ بەڕێوە دەبەین 127 00:05:45,666 --> 00:05:48,012 کە هەڵەکان خراپترین شتە بیکەیت 128 00:05:48,700 --> 00:05:51,908 وە ئەنجامەکەی ئەوەیە کەسەکان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین 129 00:05:51,932 --> 00:05:54,223 کە توانای داهێنان لە دەست بدەن 130 00:05:54,247 --> 00:05:58,725 پیکاسۆ جارێ گووتی کە منداڵان کە لەدایک دەبن هونەرمەندن 131 00:05:58,749 --> 00:06:01,971 کێشەکەکە مانەوەیە بە هونەرمەندی لە کاتی گەورەبوونماندا 132 00:06:01,995 --> 00:06:05,076 من لە دڵەوە باوەڕم بەوە هەیە کە گەشە ناکەین بەرەو داهێنان 133 00:06:05,100 --> 00:06:06,956 بەڵکو لێی دور دەکەوینەوە 134 00:06:06,980 --> 00:06:08,863 یان بە پەروەردە لێی دوور دەخرێینەوە 135 00:06:09,247 --> 00:06:10,720 ئەمە بۆ وایە؟ 136 00:06:10,826 --> 00:06:14,907 لە ستراتفۆرد ئۆن ئیڤن دەژیام تا پێنج ساڵ لەمەوبەر 137 00:06:14,931 --> 00:06:17,184 ڕاستی لە ستراتفۆردەوە گواستمانەوە بۆ لۆس ئەنجلس 138 00:06:17,872 --> 00:06:20,536 دەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چ گۆرانکارییەکی بچوک بوو 139 00:06:20,560 --> 00:06:21,976 (پێکەنین) 140 00:06:22,000 --> 00:06:24,376 لە راستیدا لە شوێنێک دەژیاین بە ناوی سنتەرفیڵد 141 00:06:24,400 --> 00:06:25,651 لە دەرەوەی ستراتفۆرد 142 00:06:25,675 --> 00:06:27,836 ئەو شوێنەی باوکی شەکسپیر تیایدا لە دایک بووە 143 00:06:28,082 --> 00:06:30,457 بیرێکی نوێت بۆ هات؟ من بۆم هات 144 00:06:30,481 --> 00:06:33,076 نایەت بە مێشکتدا شەکسپیر باوکی هەبوبێت، وایە؟ 145 00:06:33,100 --> 00:06:36,976 چونکە ناچێت بە مێشکتدا شەکسپیر منداڵ بووبێت 146 00:06:37,000 --> 00:06:38,567 شەکسپیر حەوت ساڵان بێت؟ 147 00:06:38,591 --> 00:06:39,840 هەرگیز بیرم لێ نەکردۆتەوە 148 00:06:39,864 --> 00:06:41,548 کە حەوت ساڵان بووە 149 00:06:41,572 --> 00:06:43,882 لە وانەی ئینگلیزی یەکێکدا بووە، وانییە؟ 150 00:06:43,906 --> 00:06:50,693 (پێکەنین) 151 00:06:50,717 --> 00:06:52,046 ئەبێت چەند ناخۆش بووبێت؟ 152 00:06:52,070 --> 00:06:55,070 (پێکەنین) 153 00:06:59,729 --> 00:07:00,764 "دەبێ زیاتر هەوڵبدەم" 154 00:07:00,788 --> 00:07:04,688 (پێکەنین) 155 00:07:04,712 --> 00:07:08,176 باوکی بە زۆر بینێرێت بۆ خەو پێی بڵێ "برۆ ناو جێگاکەت" 156 00:07:08,200 --> 00:07:10,628 ئەو قەڵەمەش دانێ" 157 00:07:10,652 --> 00:07:11,726 (پێکەنین) 158 00:07:11,750 --> 00:07:13,305 "ئاوا قسە مەکە" 159 00:07:13,329 --> 00:07:17,220 (پێکەنین) 160 00:07:17,244 --> 00:07:18,568 "سەری لە هەموو کەس تێکداوە" 161 00:07:18,592 --> 00:07:23,715 (پێکەنین) 162 00:07:23,739 --> 00:07:29,077 بەهەرحاڵ، ئێمە لە ستاتفۆرد ڕۆشتین بۆ لۆس ئەنجلس 163 00:07:29,101 --> 00:07:31,542 دەمەوێ شتێک بڵێم دەربارەی ئەو گۆرانکارییە. 164 00:07:31,566 --> 00:07:32,976 کوڕەکەم نەیدەویست بێت. 165 00:07:33,000 --> 00:07:35,976 دوو منداڵم هەیە: کوڕەکەم ئێستا ٢١ ساڵە، کچەکەشم ١٦ ساڵە. 166 00:07:36,000 --> 00:07:38,044 کوڕەکەم نەیدەویست بێت بۆ لۆس ئەنجلس. 167 00:07:38,068 --> 00:07:41,024 حەزی لێبوو، بەڵام خۆشەویستێکی هەبوو لە ئینگلتەرا 168 00:07:41,048 --> 00:07:44,651 ئەمە خۆشەویستی ژیانی بوو سارا 169 00:07:44,761 --> 00:07:46,136 مانگێک بوو ناسیبووی 170 00:07:46,160 --> 00:07:47,510 (پێکەنین) 171 00:07:47,534 --> 00:07:49,790 پێتان بڵێم چوار جار ساڵیادیان کردبووەوە، 172 00:07:49,814 --> 00:07:52,753 چونکە تا ١٦ ساڵێ کاتێکی درێژە. 173 00:07:52,777 --> 00:07:54,438 لە فڕۆکەکەدا زۆر غەمبار بوو. 174 00:07:54,462 --> 00:07:56,923 دەیگووت "هەرگیز کچێکی وەک سارا نادۆزمەوە" 175 00:07:56,947 --> 00:07:59,325 لە راستیدا ئێمەش ئەوەمان پێ خۆش بوو -- 176 00:07:59,349 --> 00:08:02,249 (پێکەنین) 177 00:08:07,395 --> 00:08:10,276 چونکە سارا هۆکاری سەرەکی بوو وڵاتەکەمان جێهێشت. 178 00:08:10,300 --> 00:08:13,300 (پێکەنین) 179 00:08:16,059 --> 00:08:18,401 بەڵام شتێک سەیرە کاتێ سەفەری ئەمەریکا دەکەیت 180 00:08:18,425 --> 00:08:19,791 و بە جیهاندا دەگەڕێیت 181 00:08:19,815 --> 00:08:23,193 هەموو سیستەمی پەروەردەیی لەسەر زەوی هەمان ئاستی وانەیان هەیە 182 00:08:23,537 --> 00:08:25,492 هەموویان، گرنگ نییە بۆ کوێ دەڕۆی. 183 00:08:25,516 --> 00:08:27,786 وا دەزانی بە پێچەوانەوە دەبێت، نا وانییە. 184 00:08:27,810 --> 00:08:29,776 لە سەرەوەدا بیرکاری و زمانە. 185 00:08:29,800 --> 00:08:32,234 دواتر زانستە مرۆڤایەتییەکان، وە لە کۆتاییشدا هونەر. 186 00:08:32,258 --> 00:08:33,376 لە هەموو شوێنێکی زەوی. 187 00:08:33,400 --> 00:08:37,495 وە لە هەموو سیستەمەکاندا، پلە بۆ وانەی هونەر دانراوە 188 00:08:37,519 --> 00:08:40,376 وانەی مۆسیقا و وێنە ئاستێکی بەرزتریان دراوەتێ لە خوێندنگاکان 189 00:08:40,400 --> 00:08:41,567 بە بەراوردی شانۆ و سەما 190 00:08:41,591 --> 00:08:43,847 هیچ سیستەمێکی پەروەردەیی نییە لەسەر زەوی 191 00:08:43,871 --> 00:08:45,929 کە هەموو رۆژێ سەما فێری منداڵان بکا 192 00:08:45,953 --> 00:08:48,000 وەک چۆن بۆ بیرکاری دەکا، بۆچی؟ 193 00:08:48,524 --> 00:08:51,225 بۆ نا؟ بە بڕوای من ئەمە گرنگە. 194 00:08:51,249 --> 00:08:53,552 بیرکاری زۆر گرنگە، بەهەمان شێوە بۆ سەماش. 195 00:08:53,576 --> 00:08:56,476 منداڵان هەموو کات سەما دەکەن گەر ڕێگایان پێ بدرێت،ئێمەش هەروا. 196 00:08:56,500 --> 00:08:58,976 هەمومان جەستەمان هەیە، وانیە؟ کۆبونەوەم لە دەست چوە؟ 197 00:08:59,000 --> 00:09:02,338 (پێکەنین) 198 00:09:02,510 --> 00:09:04,845 بەڕاستی ئەوەی ڕودەدات ئەوەیە کە مندالان گەشەدەکەن 199 00:09:04,869 --> 00:09:07,637 لە کەمەریانەوە دەست دەکەین بە پەروەردەکردنیان 200 00:09:07,661 --> 00:09:09,286 وە دواتر بایەخ بە سەریان دەدەین. 201 00:09:09,310 --> 00:09:10,800 دوای نەختێک بە لایەکیان. 202 00:09:11,319 --> 00:09:13,976 ئەگەر وەک کەسێکی دەرەکی پەروەردە ببینی 203 00:09:14,000 --> 00:09:16,976 وە بپرسی "پەروەردەی گشتی بۆ چییە؟" 204 00:09:17,000 --> 00:09:19,776 ئەگەر سەیری کۆتاییەکەی بکەی، بە بڕوای من دەگەی بەو ئەنجامەی 205 00:09:19,800 --> 00:09:21,176 ئەوەی بەمە سەردەکەوێت 206 00:09:21,200 --> 00:09:22,976 ئەوەی ئەوە دەکات کە لەسەریەتی 207 00:09:23,000 --> 00:09:25,731 ئەوەی خەڵاتەکان دەباتەوە، ئەوانەی براوەن - 208 00:09:25,755 --> 00:09:29,094 دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هەموو ئامانجی پەروەردەی گشتی 209 00:09:29,118 --> 00:09:30,215 لە دونیادا 210 00:09:30,239 --> 00:09:32,192 دروستکردنی مامۆستای زانکۆیە. 211 00:09:32,216 --> 00:09:33,527 وانیە؟ 212 00:09:33,551 --> 00:09:35,534 ئەوانن کە لە لوتکەدان. 213 00:09:35,558 --> 00:09:37,737 وە منیش یەکێک بووم لەوان، ئیتر... 214 00:09:37,761 --> 00:09:40,397 (پێکەنین) 215 00:09:40,421 --> 00:09:43,522 وە من مامۆستای زانکۆم بە دڵە، بەڵام ئەزانن 216 00:09:43,546 --> 00:09:45,021 نابێت ئێمە وا سەیر بکەین 217 00:09:45,045 --> 00:09:47,976 کە گەورەترین دەستکەوتی مرۆڤایەتین 218 00:09:48,000 --> 00:09:49,976 ئەوان شێوازێکن لە ژیان، 219 00:09:50,000 --> 00:09:51,560 شێوازێکی ترن لە ژیان 220 00:09:51,584 --> 00:09:54,882 نەختێک سەیرن، وە من لە خۆشەویستیدا وایان پێ دەڵێم 221 00:09:54,906 --> 00:09:57,876 لە ئەزموونی خۆمەوە دەزانم شتێکی سەیریان تێدایە 222 00:09:57,900 --> 00:10:00,576 هەموویان نا، بەڵام بە گشتی لە سەریاندا دەژین 223 00:10:00,600 --> 00:10:02,743 لە سەریاندا دەژین وە کەمێک بە لایەکدا. 224 00:10:03,495 --> 00:10:06,869 بە مانایەکی رێک و ڕەوان، ئەوان بێ جەستەن. 225 00:10:06,893 --> 00:10:09,986 جەستەیان وەک شێوازێکی گواستنەوە بۆ مێشکیان تەماشا دەکەن 226 00:10:10,010 --> 00:10:16,176 (پێکەنین) 227 00:10:16,200 --> 00:10:17,216 وانییە؟ 228 00:10:17,240 --> 00:10:19,462 رێگایەکە بۆ ئەوەی سەریان بگەیەنێتە کۆبونەوەکان 229 00:10:19,486 --> 00:10:24,998 (پێکەنین) 230 00:10:25,022 --> 00:10:28,852 ئەگەر بەڵگەی راستەقینەت لەسەر ژیانی دەرەوەی جەستەیان دەوێت 231 00:10:28,876 --> 00:10:32,362 بڕۆرە کۆنفرانسێکی ئەکادیمییە مەزنەکان 232 00:10:32,386 --> 00:10:34,629 وە لە شەوی کۆتایدا تەماشای هۆڵی سەماکردنەکە بکە 233 00:10:34,653 --> 00:10:37,454 (پێکەنین) 234 00:10:37,478 --> 00:10:38,834 وە لەوێ دەیبینیت 235 00:10:38,858 --> 00:10:42,976 ژنان و پیاوانی گەورە لە دەرەوەی ئاواز سەما دەکەن 236 00:10:43,000 --> 00:10:45,867 (پێکەنین) 237 00:10:45,891 --> 00:10:49,216 چاوەڕێ دەکەن تا تەواو بێت و بڕۆنە ماڵەوە تا کاغەزێکی لەسەر بنوسن 238 00:10:49,240 --> 00:10:51,144 (پێکەنین) 239 00:10:51,168 --> 00:10:55,011 سیستەمی پەروەردەییمان لەسەر بیر و ڕای توانای ئەکادیمی چەسپێنراوە 240 00:10:55,035 --> 00:10:56,276 وە هۆکارێک هەیە 241 00:10:56,300 --> 00:10:59,856 سیستەمی پەروەردەیی گشتی بوونی نەبووە لە دونیادا 242 00:10:59,880 --> 00:11:01,986 پێش سەدەی نۆزدە 243 00:11:02,010 --> 00:11:04,967 ئەمانە پەیدابوون تاکو پێداویستییەکانی پیشەسازی پێک بهێنن 244 00:11:05,269 --> 00:11:07,432 وە پلە و پایەکان لەسەر دوو بیروڕا بنیات نراون 245 00:11:07,456 --> 00:11:12,053 یەکەم؛ بەسودترین وانەکانی کە بۆ کار پێویستن لە لوتکەدان 246 00:11:12,077 --> 00:11:14,108 بۆیە لەوانەیە دورخرابیتەوە 247 00:11:14,132 --> 00:11:17,066 لەو شتانەی حەزت لێبووە کاتێ منداڵ بووی لە قوتابخانە 248 00:11:17,090 --> 00:11:20,476 بە بیانووی ئەوەی هەرگیز لەو بوارەدا کارێک نادۆزیتەوە، ڕاستە؟ 249 00:11:20,500 --> 00:11:22,881 مۆسیقا مەخوێنە، نابیتە مۆسیقار 250 00:11:22,905 --> 00:11:24,706 وێنە مەکێشە، قەت نابیت بە وێنەکێش 251 00:11:24,730 --> 00:11:28,150 ئامۆژگاری پاک و بە بەزەی -- بەڵام ئێجگار هەڵە 252 00:11:28,174 --> 00:11:30,319 هەموو دونیا تێکڕا شۆرشێک گرتویەتییەوە 253 00:11:30,343 --> 00:11:32,440 وە دووەم توانای ئەکادیممیە 254 00:11:32,464 --> 00:11:35,349 کە بە تەواوی تێڕوانینمانی لەسەر زیرەکی گۆڕیوە 255 00:11:35,373 --> 00:11:38,276 چونکە سیستەمی زانکۆکان لەسەر ئەو شێوازە بونیاد نراون 256 00:11:38,300 --> 00:11:41,794 ئەگەر بیری لێ بکەیتەوە، تێکڕای سیستەمی پەروەردەی گشتی لە دونیادا 257 00:11:41,818 --> 00:11:44,044 پرۆسەیەکی درێژخایەنە بۆ چوونە ناو زانکۆ 258 00:11:44,068 --> 00:11:46,401 وە ئەنجامەکەی ئەوەیە کە زۆر کەسی زۆر بەهرەدار 259 00:11:46,425 --> 00:11:48,860 زیرەک و داهێنەر خۆیان وا نابینن 260 00:11:48,884 --> 00:11:51,022 چونکە ئەو شتەی کە لە خوێندنگە باشبوون تێیدا 261 00:11:51,046 --> 00:11:53,154 نرخی نەزانراوە، یاخود ناوی ڕەش کراوە 262 00:11:53,383 --> 00:11:55,679 وە من پێم وایە چیتر ناتوانین بەو شێوازە بڕۆین 263 00:11:55,703 --> 00:11:58,167 لە سی ساڵی داهاتوودا بە بۆچوونی یونسکۆ 264 00:11:58,191 --> 00:12:01,001 دەرچووی زانکۆ زۆرتر دەبێت 265 00:12:01,025 --> 00:12:03,571 بە بەراورد بە سەرەتاکانی مێژوو 266 00:12:03,595 --> 00:12:07,276 خەڵکی زۆر، هۆی ئەمەش کۆکراوەی هەموو ئەو شتانەیە کە باسمان کرد 267 00:12:07,300 --> 00:12:10,348 تەکنەلپژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کار وە دیمۆگرافیا و 268 00:12:10,372 --> 00:12:12,176 زۆربوونی دانیشتوانی زەوی 269 00:12:12,200 --> 00:12:15,065 لە پڕ بڕوانامە هیچ نرخێکی نامێنێ 270 00:12:15,089 --> 00:12:16,469 ڕاست نییە؟ 271 00:12:16,723 --> 00:12:19,476 کاتێ خوێندکار بووم، ئەگەر بروانامەت هەبوایە، کارێکت هەبوو 272 00:12:19,500 --> 00:12:22,276 ئەگەر کارت نەبوایە لەبەر ئەوە بوو کە خۆت نەتویستووە 273 00:12:22,300 --> 00:12:24,976 منیش بەڕاستی نەمدەویست (پێکەنین) 274 00:12:25,000 --> 00:12:29,074 بەڵام ئێستا گەنجانی خاوەن بڕوانامە 275 00:12:29,098 --> 00:12:32,143 دەچنە ماڵەوە و یاری دەکەن 276 00:12:32,167 --> 00:12:35,365 چونکە ئێستا ماجستێر پێویستە بۆ ئەو کارەی پێشتر بەکالۆریۆسی دەویست 277 00:12:35,389 --> 00:12:37,176 وە کارەکەی تریان دکتۆرای دەوێت 278 00:12:37,200 --> 00:12:38,976 پرۆسەی هەڵاوسانی ئەکادیمییە 279 00:12:39,000 --> 00:12:41,376 و ئەوە دەسەلمێنێت کە تێکڕای پێکهاتەی پەروەردە 280 00:12:41,400 --> 00:12:42,833 خەریکە لەدەست دەچێت 281 00:12:42,857 --> 00:12:45,477 دەبێت دوبارە بیر لە تێڕوانینمان بۆ زیرەکی بکەینەوە 282 00:12:45,501 --> 00:12:47,496 سێ شت دەربارەی زیرەکی دەزانین 283 00:12:47,520 --> 00:12:48,747 یەکەم جۆراو جۆرە 284 00:12:48,771 --> 00:12:51,776 بە هەموو هەستەکانمان بیر لە دونیا دەکەینەوە 285 00:12:51,800 --> 00:12:54,776 بە چاو بیردەکەینەوە، بە دەنگ بیردەکەینەوە بە جوڵە بیردەکەینەوە 286 00:12:54,800 --> 00:12:57,101 بەبێبکانە بیردەکەینەوە لەکاتی جوڵەدا بیردەکەینەوە 287 00:12:57,246 --> 00:12:59,000 دووەم، زیرەکی دینامیکییە 288 00:12:59,587 --> 00:13:01,976 ئەگەر تەماشای کارلێکەکانی مێشکی مرۆڤ بکەین 289 00:13:02,000 --> 00:13:04,976 وەک دوێنێ بیستمان لە هەندێ لە پێشکەشکراوەکان 290 00:13:05,000 --> 00:13:06,976 زیرەکی بە شێوەیەکی جوان کار لە یەک دەکات 291 00:13:07,000 --> 00:13:09,238 مێشک دابەش نەبووە بۆ چەند بەشێک 292 00:13:09,873 --> 00:13:12,976 لە ڕاستیدا، توانای داهێان -- کە من بە پرۆسەی 293 00:13:13,000 --> 00:13:15,325 بوونی بیری بەنرخ ناوی دەبەم 294 00:13:15,349 --> 00:13:18,001 زۆر جار لە دەرەنجامی تێکەڵاویی ئەو بۆچونە جیاوازانە 295 00:13:18,025 --> 00:13:21,025 سەرهەڵدەدات کە سەیری بابەتێکی پێ دەکرێت 296 00:13:22,310 --> 00:13:25,976 دەزانن تێشوی دەزولەیی دەماری هەن کە هەردوو لای مێشک بەیەکەوە دەبەستن 297 00:13:26,000 --> 00:13:27,491 پێیان دەلێن کۆرپەس کالۆسەم 298 00:13:27,515 --> 00:13:28,781 لە ئافرەتاندا ئەستورترە 299 00:13:29,088 --> 00:13:30,829 هەر سەبارەت بەوەی کە دوێنێ هێلن وتی 300 00:13:30,853 --> 00:13:33,976 ڕەنگە لەبەر ئەوەبێ ئافرەتان باشترن لە فرە کاریدا 301 00:13:34,000 --> 00:13:35,817 چونکە ئێوە باشترن تیایدا، وانییە؟ 302 00:13:35,841 --> 00:13:39,048 کۆمەڵێک توێژینەوەی ورد کراوە بەڵام من لە ژانی تایبەتی خۆمەوە دەزانم 303 00:13:39,738 --> 00:13:44,976 ئەگەر خێزانەکەم لە ماڵەوە خواردنێک ئامادە بکات -- کە زوو زوو نییە شوکور 304 00:13:45,000 --> 00:13:47,854 (پێکەنین) 305 00:13:47,878 --> 00:13:50,376 نا لە هەندێک شتدا باشە بەڵام ئەگەر خواردن ئامادە بکات 306 00:13:50,400 --> 00:13:52,276 بە تەلەفۆن لەگەڵ خەڵک قسە دەکات 307 00:13:52,300 --> 00:13:54,856 لەگەڵ منداڵەکان قسە دەکات بنمیچەکە ڕەنگ دەکات 308 00:13:54,880 --> 00:13:57,976 لەملاوە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام دەدات 309 00:13:58,000 --> 00:14:00,976 ئەگەر من خواردن ئامادە بکەم دەرگاکە داخراوە،منالەکان لە دەرەوەن 310 00:14:01,000 --> 00:14:03,976 تەلەفۆنەکە لە شوێنی خۆیەتی ئەگەر خێزانەکەم بێتە ژورەوە توڕەدەبم 311 00:14:04,000 --> 00:14:07,071 دەڵێم: "تێری، تکایە، هێلکە سوور دەکەمەوە" 312 00:14:07,095 --> 00:14:13,825 (پێکەنین) 313 00:14:14,254 --> 00:14:15,454 (مەجاڵم پێ بدە) 314 00:14:15,478 --> 00:14:17,198 (پێکەنین) 315 00:14:17,222 --> 00:14:19,721 ئێوە ئەو قسە فەلسەفیە کۆنە دەزانن 316 00:14:19,745 --> 00:14:22,998 ئەگەر دارێک لە دارستانێکدا بکەوێت و کەس گوێی لێ نەبێ،بەڕاستی کەوتووە؟ 317 00:14:23,252 --> 00:14:24,581 ئەو مەسەلەیەتان بیر ماوە؟ 318 00:14:24,605 --> 00:14:27,014 فانیلەیەکی جوانم بینی لەم ڕۆژانەدا لەسەری نوسرابوو. 319 00:14:27,038 --> 00:14:30,976 "ئەگەر پیاوێک لە دارستانێکدا بیر و بۆچوونی خۆی دەربڕی و هیچ ژنێک گوێ لێ نەبوو 320 00:14:31,000 --> 00:14:32,396 هەر هەڵەیە؟" 321 00:14:32,420 --> 00:14:38,026 (پێکەنین) 322 00:14:39,976 --> 00:14:41,976 وە سێهەم شت دەربارەی زیرەکی ئەوەیە 323 00:14:42,000 --> 00:14:43,369 کە تایبەتە 324 00:14:43,754 --> 00:14:46,327 ئێستا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکم بە ناوی "ئیپیفانی" 325 00:14:46,351 --> 00:14:48,825 لە چەند چاوپێکەوتنێکی کەسی پێک هاتووە 326 00:14:48,849 --> 00:14:50,769 سەبارەت بەوەی چۆن بەهرەی خۆیان دۆزییەوە 327 00:14:50,793 --> 00:14:52,962 سەرسامم بەوەی چۆن پێی گەیشتن 328 00:14:52,986 --> 00:14:56,176 کتێبەکە لە گفتوگۆیەکم لەگەڵ ژنێکی مەزندا سەری هەڵدا 329 00:14:56,200 --> 00:14:58,876 کە ڕەنگە زۆر کەس نەیبیستبێت، جیلیان لین 330 00:14:58,900 --> 00:15:00,530 بیستوتانە؟ هەنێک بیستویەتی 331 00:15:00,554 --> 00:15:03,076 هونەرمەندێکە سەما دادەنێت، هەموو کەس کارەکانی دەزانێت 332 00:15:03,100 --> 00:15:05,101 "کاتس" و "فانتەمی ئۆپێرا"ی داناوە 333 00:15:05,125 --> 00:15:06,103 کەسێکی نایابە 334 00:15:06,127 --> 00:15:08,273 ئەندامی دەستەی بەڕێوبردنی سەمای شاهانە بووم 335 00:15:08,297 --> 00:15:09,498 وەک دەبینن 336 00:15:09,522 --> 00:15:11,922 بەهەرحاڵ، رۆژێک نانی نیوەڕۆمان دەخوارد و وتم 337 00:15:12,047 --> 00:15:13,847 "چۆن بووی بە سەماکار" 338 00:15:13,976 --> 00:15:14,976 شتێکی سەرسوڕهێنەر بوو 339 00:15:15,000 --> 00:15:17,350 کاتێ ئەو لە قوتابخانە بوو بە تەواوی بێئومێد بوو 340 00:15:17,374 --> 00:15:20,976 وە خوێندنگەکەش، لە سییەکەندا نامەیەکیان بۆ دایک و باوکی نارد و ووتیان 341 00:15:21,000 --> 00:15:23,000 "پێمان وایە جیلیان کێشەی فێربوونی هەیە" 342 00:15:23,024 --> 00:15:25,166 نەیدەتوانی بایەخ بە شت بدات دڵەڕاوکێی هەبوو 343 00:15:25,190 --> 00:15:28,480 ئەگەر لەم رۆژگارەدا بوایە دەیانووت (ئەی دی ئێچ دی) هەیە، وایە؟ 344 00:15:28,504 --> 00:15:32,563 بەڵام ئەمە سییەکان بوو و ئەو نەخۆشییە لەو کاتەدا نەدۆزرابۆوە 345 00:15:32,587 --> 00:15:34,976 حالەتێکی بەردەست نەبوو 346 00:15:35,000 --> 00:15:37,737 (پێکەنین) 347 00:15:37,761 --> 00:15:39,821 خەڵکی نەیاندەزانی کە دەکرا ئەوەیان هەبێت 348 00:15:39,845 --> 00:15:41,979 (پێکەنین) 349 00:15:42,003 --> 00:15:46,281 بەهەرحاڵ، چوو بۆ بینینی کەسێکی پسپۆڕ 350 00:15:46,305 --> 00:15:50,027 ژوورێک بوو لە داربەڕوو درووست کرابوو لەگەڵ دایکی لەوێبوو 351 00:15:50,051 --> 00:15:52,528 لە دواوە لەسەر کورسییەک دایاننا 352 00:15:52,552 --> 00:15:55,275 بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر مەچەکی دانیشت کاتێ پیاوەکە قسەی لەگەڵ دایکی دەکرد 353 00:15:55,275 --> 00:15:58,543 دەربارەی کێشەکانی جیلیان لە خوێندنگە 354 00:15:58,567 --> 00:16:02,244 ؛چونکە ئەو خەڵکی بێزار دەکرد ئەرکەکانی ماڵەوەی جێبەجێ نەدەکرد 355 00:16:02,268 --> 00:16:03,364 منداڵێکی هەشت ساڵان 356 00:16:03,388 --> 00:16:06,443 لە کۆتاییدا، دکتۆرەکە لە تەنیشت جیلیان دانیشت و گووتی، 357 00:16:06,467 --> 00:16:08,846 "من گوێم لە هەموو قسەکانی دایکت گرتووە 358 00:16:08,846 --> 00:16:10,815 من پێویستە بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکەم 359 00:16:10,839 --> 00:16:13,215 لێرە چاوەڕێمان بکە، دەگەڕێینەوە، زۆرمان پێ ناچێت" 360 00:16:13,239 --> 00:16:15,564 وە ڕۆشتن و بەجێیان هێشت 361 00:16:15,588 --> 00:16:17,224 بەڵام کە چوونە دەرەوە 362 00:16:17,248 --> 00:16:19,748 دکتۆرەکە ڕادیۆی سەر مێزەکەی داگیرساند 363 00:16:20,342 --> 00:16:23,772 وە ئەوان ڕۆشتنە دەرەوە و بە دایکی گووت "تەنیا بوەستە و سەیر بکە" 364 00:16:24,000 --> 00:16:26,991 ئەو ساتەی ژورەکەیان بەجێ هێشت 365 00:16:27,015 --> 00:16:29,499 لەسەر پێی وەستابوو، لەگەڵ مۆسیقاکە دەجوڵا 366 00:16:29,523 --> 00:16:32,976 بۆ چەند خولەکێک تەماشایان کرد و سەیری دایکی کرد و گووتی 367 00:16:33,000 --> 00:16:36,976 خاتوو لین، جیلیان نەخۆش نییە، ئەو" سەماکارە 368 00:16:37,000 --> 00:16:38,976 بیبەرە فێرگەیەکی سەما" 369 00:16:39,000 --> 00:16:40,976 من گووتم "چی ڕوویدا" 370 00:16:41,000 --> 00:16:43,976 ئەو گووتی "بردمی، ناتوانم پێت بڵێم چەنێک خۆش بوو 371 00:16:44,000 --> 00:16:46,753 چوویتە ناو ژورێک پڕ بوو لە کەسانی وەک من 372 00:16:46,777 --> 00:16:48,976 کەسانێک نەیاندەتوانی لە لە شوێنی خۆیان بوەستن 373 00:16:49,000 --> 00:16:53,587 کەسانێک کە دەبوایە بجوڵانایە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە" 374 00:16:53,746 --> 00:16:57,376 ئەوان سەمای بالێ و تاپ و جازیان دەکرد سەمای مۆدێرن و سەردەم 375 00:16:57,400 --> 00:16:59,814 دواتر هەڵبژێردرا بۆ خوێندنگەی سەمای بالێی شاهانە 376 00:16:59,814 --> 00:17:02,927 بوو بە سەماکارێک کە بە تەنها کاری دەکرد کارێکی باشی کرد لەوێ 377 00:17:02,927 --> 00:17:05,520 دواتر خوێندنگەی بالێی شاهانەی تەواو کرد 378 00:17:05,520 --> 00:17:07,610 کۆمپانیای جیلیان لینی بۆ سەما دامەزراند 379 00:17:07,610 --> 00:17:09,288 ئاندرو لیۆلد وێبەری ناسی 380 00:17:09,288 --> 00:17:10,501 ئەو هۆکاری 381 00:17:10,501 --> 00:17:13,162 هەندێ لە سەرکەوتووترین شانۆگەرییە موزیکییەکان بوو لە مێژوودا 382 00:17:13,162 --> 00:17:16,259 ملیۆنەها کەسی دڵخۆش کردووە و خاوەنی چەندین ملیۆن دۆلارە 383 00:17:16,259 --> 00:17:20,144 لەوانەیە ئەگەر کەسێکی تر بوایە دەرمانی پێ بدایە و پێی بگووتایە ئارام بێتەوە 384 00:17:20,144 --> 00:17:28,146 (چەپڵە) 385 00:17:28,575 --> 00:17:30,176 بەبڕوای من ئەمە دەگاتە ئەوئەنجامە 386 00:17:30,200 --> 00:17:31,976 شەوی ڕابردوو ئاڵ گۆر قسەی کرد 387 00:17:32,000 --> 00:17:36,269 دەربارەی سروشت پاراستن و ئەو شۆڕشەی لە لایەن رەیچڵ کارسن بەرپا بوو 388 00:17:37,111 --> 00:17:39,277 بە بڕوای من تەنها هیوامان بۆ داهاتوو 389 00:17:39,301 --> 00:17:43,134 پەسەند کردنی بیرێکی نوێیە دەربارەی سروشتی مرۆڤ خۆی 390 00:17:43,158 --> 00:17:45,976 کە دەبێت سەر لە نوێ بیر و بۆچونمان دەربارەی 391 00:17:46,000 --> 00:17:47,976 دەوڵەمەندی توانای مرۆڤ دیاری بکەین 392 00:17:48,000 --> 00:17:51,499 سیستەمی پەروەردەییامن بە شێوازێک بیرمانی کۆڵیوە 393 00:17:51,523 --> 00:17:54,799 کە زەوی تێک دەدەین بۆ شتومەکێکی تایبەت 394 00:17:55,188 --> 00:17:57,672 وە ئەمە بۆ داهاتوو خزمەتمان ناکات 395 00:17:57,696 --> 00:17:59,976 ئێمە دەبێت سەر لە نوێ بیر لەو ڕێسایانە بکەینەوە 396 00:18:00,000 --> 00:18:01,968 کە منداڵەکانمانی لەسەر پەروەردە دەکەین 397 00:18:02,087 --> 00:18:04,761 ووتەیەکی زۆر جوانی جۆناس ساک هەیە کە دەڵێ 398 00:18:04,785 --> 00:18:09,824 ئەگەر هەموو مێرووی سەر زەوی لەناو بچونایە 399 00:18:09,848 --> 00:18:12,689 لە ماوەی پەنجا ساڵدا ژیانی سەر زەوی کۆتای دەهات 400 00:18:13,688 --> 00:18:16,760 ئەگەر هەموو مرۆڤی سەر زەوی لەناو بچوایە 401 00:18:16,784 --> 00:18:19,418 لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەموو چەشنەکانی ژیان دەبوژانەوە 402 00:18:20,244 --> 00:18:21,529 وە ڕاست دەکات 403 00:18:22,291 --> 00:18:25,925 ئەوەی تێد شانازی پێوە دەکات توانای خەیاڵی مرۆڤە 404 00:18:26,417 --> 00:18:28,488 دەبێت وریا بین 405 00:18:28,512 --> 00:18:30,767 کە ئەو توانایە بە ژیرانە بەکار بێنین 406 00:18:30,791 --> 00:18:34,020 وە دەبێت نەهێڵین هەندێک لەو سیناریۆیانەی کە باسمان کرد ڕووبدات 407 00:18:34,044 --> 00:18:37,976 وە تەنها ڕێگا بۆ کردنی ئەمە بینینی توانا پڕ داهێنانەکانە 408 00:18:38,000 --> 00:18:39,610 بەو دەوڵەمەندییەی خۆیان 409 00:18:39,634 --> 00:18:42,816 وە بینینی منداڵەکانمان و ئەو هیوایەی تیایاندا دەیبینین 410 00:18:42,840 --> 00:18:45,238 وە کاری ئێمە پەروەردەکردنیانە 411 00:18:45,262 --> 00:18:46,746 تا بتوانن ڕوبەروی داهاتو ببنەوە 412 00:18:46,770 --> 00:18:48,976 ئەزانن -- لەوانەیە ئێمە ئەو داهاتووەش نەبینین 413 00:18:49,000 --> 00:18:50,430 بەڵام ئەوان دەیبینن 414 00:18:50,454 --> 00:18:53,533 وە کاری ئێمە یارمەتیدانیانە شتێکی لێ بەرهەم بهێنن 415 00:18:53,557 --> 00:18:54,557 زۆر سوپاس. 416 00:18:54,581 --> 00:18:57,581 (چەپڵە)