بۆچی تاوەری لاری پیزا ناکەوێت؟ ئەلیکس گلیندەر
-
0:08 - 0:13لە ساڵی 1990، حکومەتی ئیتاڵیا
چەند ئەندازیارێکی دامەزراند -
0:13 - 0:17تا تاوەری پیزای بەناوبانگ ڕاست بکەنەوە.
-
0:17 - 0:21لە ٨٠٠ ساڵی تەمەنی مێژوویدا، چەندین هەوڵ
بۆ ڕاست کردنەوەی ئەم تاوەرە دراوە، -
0:21 - 0:26هاوکێشە کۆپیتەرەکانی ئەم تیمە، پێویستی
بە پەلەی ڕاست کردنەوەی تاوەرەکەی خستەڕوو. -
0:26 - 0:32ئاشکرایان کرد کە ئەگەر لاربوونی
تاوەرەکە بگاتە ٥.٤٤ ئەوا دەکەوێت -
0:32 - 0:35بەڵام هەر ئەو کات لارییەکەی ٥.٥ بوو!.
-
0:35 - 0:40کەس نەیدەزانی بۆچی تاوەرەکە ناکەوێت:
بەڵام کێشەکە ڕوون بوو: -
0:40 - 0:44دەبوایە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن کە چەندین
سەدەیە ئەندازیارەکانی هیلاک کردووە، -
0:44 - 0:46و پێوستبوو پەلە چارەسەرێک بدۆزنەوە.
-
0:46 - 0:48بۆ تێگەیشتن لە کێشەکە،
-
0:48 - 0:52پێویستە تێبگەین کە بۆ
تاوەرەکە لە سەرەتاوە لار بووە. -
0:52 - 0:56لە سەدەی ١٢، کۆماری دەریایی پیزا پرۆژەی
-
0:56 - 1:01گۆڕینی چوار ڕیانی کڵێسەیان
بۆ شوێنێکی بەناو بانگ ناساند. -
1:01 - 1:04کرێکارەکان کاریان لەسەر
ڕازاندنەوەی کڵێسەکە کرد، -
1:04 - 1:08پەیکەرێکی زەبەلاحی ڕێوڕەسمی
لە ئاو هەڵکێشانیان خستە پاڵ باڵاخانەکە. -
1:08 - 1:15لە ساڵی ١١٧٣، کارەکانی دروست
کردنی تاوەری زەنگ لێدان دەستی پێ کرد. -
1:15 - 1:19ئەندازیار و بەناکانی ئەو سەردەمە،
شارەزایی کارەکانیان بوون. -
1:19 - 1:21بەڵام سەڕەرایی لێهاتوویان و کارامەییان،
-
1:21 - 1:25زانیاریەکی کەمیان سەبارەت بەو
زەوییەی کە لەسەری دەوەستان هەبوو. -
1:25 - 1:29وشەی پێزا وشیەیکی یۆنانییە
و بە واتایی زەوی تەڕ دێت. -
1:29 - 1:35کە بە باشی باسی قوڕ، خۆڵ و لمە
تەڕەکانی سەر لێواری ئەم شارەی دەکرد. -
1:35 - 1:40ڕۆمایی کۆن چەند ستونێکی بەردینی
لە بارودۆخێکی هاوشێوە بنیاتنا -
1:40 - 1:44کە لەسەر زەویەکی توند و بەهێز دەوەستێت.
-
1:44 - 1:49بەڵام، ئەندازیارانی تاوەرەکە پێیان وابوو
کە بناغەیەکی ٣ مەتری بۆ ئەم تاوەرە -
1:49 - 1:52نەختێک کورتە بەسە.
-
1:52 - 1:55بەڵام بەداخەوە، ٥ ساڵ دواتر
-
1:55 - 1:59بەشی باشوری تاوەرەکە ڕۆچووە زەوی.
-
1:59 - 2:04ڕۆچوونی بناغەی لەم
شێوەیە مەترسیدارە. -
2:04 - 2:05ئەگەر کرێکارەکان کێش زیاد بکەن
-
2:05 - 2:09پەستانی بەشی سەرەوەی تاوەرەکە دەبێتە
هۆی ڕۆچوونی زیاتری بناغەی تاوەرەکە -
2:09 - 2:11و بە شێوەیەکی مەترسیدار
لاربوونەوە زیاد دەکات. -
2:11 - 2:15بۆ ماوەی یەک سەدە، کار
کردن لەقاتی چوارەم وەستا -
2:15 - 2:19و بناغەی تاوەرەکەی لە کاتی جەنگەکان
لە زەوی شوێنی خۆی گرت. -
2:19 - 2:22ئەم وەستانە زۆرە خاکی
ژێر تاوەرەکی بەهێز کرد، -
2:22 - 2:26کاتێک لە ساڵی ١٢٧٢،
دیسان دەستیان بە ئیش کردەوە، -
2:26 - 2:29خاکی ژێر تاوەرەکە نەختێک بەهێزتر بوو.
-
2:29 - 2:33لە ژێر سەرپەرشتی
ئەندازیار جیۆڤانی دی سیمیۆنی، -
2:33 - 2:36کرێکارەکان بەشێک لە لاربوونەوەی
تاوەرەکەیان ڕاست کردەوە -
2:36 - 2:40بە درێژ کردنی قاتەکانی
بەشی باشوری تاوەرەکە. -
2:40 - 2:45بەڵام زیادبوونی کێشی زیاتری ئەم
لایە بووە هۆی زیاتر ڕۆچوونی ئەم بەشە. -
2:45 - 2:48لە کاتی تەواو بوونی قاتی حەوتەم
و درووست کردنی ژووری زەنگ، -
2:48 - 2:52گۆشەی لاربوونەوە ١.٦ بوو.
-
2:52 - 2:57ئەندازیاران ماوەیەکی درێژ بە چەند شێوازێکی
جیاواز دەیانویست لاربوونەوەکە چاک بکەنەوە. -
2:57 - 3:02لە ساڵی ١٨٣٨، دەوروبەری
بناغەیەکیان هەڵکەند بۆ پشکنین. -
3:02 - 3:06بەڵام لابردنی لمی دەوروبەری
بناغەکە ڕۆچونەکەی خراپتر کرد. -
3:06 - 3:13لە ساڵی ١٩٣٥ ئەندازیارە ئیتاڵیەکان
چەمەنتۆی شلییان خستە ناو بناغەکە. -
3:13 - 3:16بەڵام چەمەنتۆ شلەکە بە یەکسانی
لە دەوری بناغەکە دابەش نەبوو بوو، -
3:16 - 3:20بووە هۆی لاربوونەوەی زیاتر.
-
3:20 - 3:24ئەم هەموو هەوڵە شکست خواردووە
و ڕۆچوونی زیاتر بناغەی تاوەرەکە، -
3:24 - 3:27بناغەکەی لە خاڵی بەربوونەوە نزیک کردەوە.
-
3:27 - 3:30بەبێ هەبوونی زانیاری تەواو
سەبارەت بە خاکی ژێر تاوەرەکە، -
3:30 - 3:33ئەندازیاران نەیاندەتوانی گۆشەی
لاربوونەوەی کەوتنی تاوەرەکە دیاری بکەن، -
3:33 - 3:37یان ڕێگەیەکی باش بۆ وەستاندنی
لاربوونەوەی زیاتر بدۆزنەوە. -
3:37 - 3:39دوای جەنگی جیهانی دووهەم،
-
3:39 - 3:43توێژەرەوان پەرەیان بە تاقیکردنەوەیەک دا
کە گۆڕانە ونەکان دەدۆزێتەوە. -
3:43 - 3:49لە ساڵی ١٩٧٠ کاندا، ئەندازیاران ئەژماری
هێزی کێش کردنی تاوەرە لارەکەیان کرد. -
3:49 - 3:52بەم داتایە، بەرەوپێش
چوونی تەکنەلۆژیا و کۆمپیتەر، -
3:52 - 3:56ئەندازیاران توانیان لە نەرمی خاکی ژێر پیزا
و ڕێڕەوی لاربوونەوەی تاوەرەکە و ڕێژەی، -
3:56 - 4:02ئەو هەڵقۆڵینەی کە پێویستە
بۆ نەکەوتنی تاوەرەکە تێبگەن. -
4:02 - 4:05لە ساڵی ١٩٩٢دا، تیمێک چەند تونێلێکی
یەکترنەبڕیان لە ژێر تاوەرەکە درووست کرد -
4:05 - 4:11بۆ دەرهێنانی ٣٨ مەتر دوو جا
لە خۆڵی لای باکوری تاوەرەکە. -
4:11 - 4:17دواتر تێکچوونی باڵانسی تاوەرەکەیان
بە ٦٠٠ تۆن لە قالبی قوڕقوشم ڕاست کردەوە -
4:17 - 4:20پێش ڕاگرتنی بناغەکە بە کێبڵی ستیلی.
-
4:20 - 4:23دوای شەش سەدە لە درووست کردنی،
-
4:23 - 4:28تاوەرکە ڕاست کرایەوە بۆ
لاریبوونەوەیەک بە گۆشەی ٤. -
4:28 - 4:30کەس نەیدەویست تاوەرکە بکەوێت،
-
4:30 - 4:34بەڵام نەیاندەویست ئەم شوێنەوارە
بەناوبانگترین خەسڵەتی لە دەست بدات. -
4:34 - 4:39ئەمڕۆ، ئەم شوێنەوارە بە درێژی ٥٥
یان ٥٦ مەتر بەرزی وەستاوە، -
4:39 - 4:42بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵی داهاتوو دەبێت جێگیر بێت
-
4:42 - 4:46وەک شوێنەوارێکی جوانی ناڕێک.
- Title:
- بۆچی تاوەری لاری پیزا ناکەوێت؟ ئەلیکس گلیندەر
- Speaker:
- ئەلێک گلیندەر
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-doesn-t-the-leaning-tower-of-pisa-fall-over-alex-gendlerلە ساڵی 1990، حکومەتی ئیتاڵیا کۆمەڵێک ئەندازیاری ڕاسپارد تاوەکو تاوەری لاری پیزا جێگیر بکەن. لە ٨٠٠ ساڵی ڕابردوو چەندین هەوڵ بۆ راست کردنەوە و جێگیر کردنی ئەم تاوەرە هەبووە، بەڵام کۆمپیتەرەکان پێویستی بە پەلەی ئەم کێشەیەیان ئاشکرا کردووە. ئەگەر گۆشەی لاری تاوەرەکە بگاتە ٥.٤٤ تاوەرەکە دەکەوێت. بەڵام گۆشەی لاری تاوەرەکە گەیشتە ٥.٥ بەڵام نەکەوت. ئەلێکس گڵیندەر باسی مێژووی ئەم شوێنەوارەمان بۆ دەکات.
وانەکە لە لایەن ئەلێکس گلیندەر ئامادە کراوە و لە لایەن Aim Creative Studios کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:49
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Why doesn't the Leaning Tower of Pisa fall over? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Why doesn't the Leaning Tower of Pisa fall over? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why doesn't the Leaning Tower of Pisa fall over? | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Why doesn't the Leaning Tower of Pisa fall over? |