< Return to Video

٩ وانەی بە نرخی هەڵگەڕان بەسەر شاخدا

  • 0:00 - 0:03
    ئەوە زۆر ئاسانە. نۆ جۆر یاسا هەن،
  • 0:03 - 0:07
    کە دواى ٣٥ ساڵ لە هەڵگەڕان بەسەر شاخدا
    دۆزیومەتەوە.
  • 0:07 - 0:11
    زۆربەیان زۆر سەرەکین.
  • 0:11 - 0:14
    یەکەم: مەهێڵە بڕوات --
  • 0:14 - 0:16
    ڕێگەیەکى زۆر ڕاستى سەرکەوتنە.
  • 0:16 - 0:19
    بەڵام لە ڕاستی دا -- زۆر جار
    بیر لەوە دەکەیتەوە
  • 0:19 - 0:21
    ڕێگاکە جێ بهێڵیت پێش ئەوەى
    جەستەت ئەنجامى بدات
  • 0:21 - 0:23
    بۆیە لەوێ چاوەڕێ بکە،
  • 0:23 - 0:27
    و بگە بە هەندێک چارەسەرى جیاواز.
  • 0:27 - 0:29
    دووەم: دوودڵى خراپە.
  • 0:29 - 0:32
    ئەوە پیاهەڵگەڕانى خشاوە،
    لە تۆلومین میدۆوزە،
  • 0:32 - 0:34
    لە شارى یۆسمایتى بەرز.
  • 0:34 - 0:38
    پیاهەڵگەڕانى خشاو هیچ جۆرە لێوارێکى
    سەختى پۆزەتیڤانەى نییە.
  • 0:38 - 0:42
    تۆ بەسەر چاڵە بچووکەکان و
    پارچە بەردە نەشازەکان هەڵدەگەرییت.
  • 0:42 - 0:46
    زۆرترین لێکخشان کە هەتە ئەوەیە کاتێک
    تۆ دەستت سەرەتا
  • 0:46 - 0:49
    یان پێت لەسەر بەرد دادەنێیت.
  • 0:49 - 0:53
    و دواتر لەو خاڵە بە دواوە،
    تۆ بە شێوەیەکى سەرەکى دەکەویت.
  • 0:53 - 0:56
    گڕوتین باشە. مەوەستە.
  • 0:56 - 0:58
    یاساى سێیەم: دەبێت پلانت هەبێت.
  • 0:58 - 1:00
    ئەو پیاهەڵگەڕانە پێى دەوترێت لێوارى ڕووت،
  • 1:00 - 1:02
    لە دۆڕادۆ کانیۆن، لە دەرەوەى بۆلدر.
  • 1:02 - 1:05
    ئەو شاخەوانە لە کۆتا هەنگاوى
    پیاهەڵگەڕانەکەیە.
  • 1:05 - 1:07
    لە ڕاستیدا ئەو ڕاستە
    دەربارەى ئەو شوێنەى من کەوتم.
  • 1:07 - 1:10
    نزیکەى ١٠٠٠ پێ هەوا لە خوارەوەیدا هەیە.
  • 1:10 - 1:13
    و لە ڕاستیدا هەموو هەنگاوە سەختەکان
    لە خوارەوەین.
  • 1:13 - 1:15
    زۆرجار ئەوەى کە ڕوودەدات ئەوەیە
  • 1:15 - 1:17
    تۆ زۆر بە قوڕسى پلان دادەنێیت بۆ نمونە،
  • 1:17 - 1:20
    "چۆن سەختترین بەش تێدەپەڕێنم؟
    چۆن سەختترین بەش تێدەپەڕێنم؟"
  • 1:20 - 1:22
    و دواتر چى ڕوو دەدات؟
  • 1:22 - 1:24
    ئەوە ئاسانە. تۆ دەگەیت بە کۆتا هەنگاو.
  • 1:24 - 1:27
    و بە تەواوى گڕتان گرتووە. ئەوە مەکەن.
  • 1:27 - 1:30
    پێویستە پێشتر پلان دابنێیت تا
    بگەیت بە لوتکە.
  • 1:30 - 1:33
    بەڵام ناتوانیت ئەوە لەیاد بکەیت
    کە هەر جووڵەیەکى دەیکەیت
  • 1:33 - 1:35
    دەبێت لە تواناتدا بێت کە تەواوى بکەیت.
  • 1:35 - 1:37
    ئەو پیاهەڵگەڕانە پێى دەڵێن ڕێڕەوى ڕک،
  • 1:37 - 1:40
    لە پیوجاک دۆوم، لە شارى یۆسمایتى بەرز.
  • 1:40 - 1:44
    شتێکى سەرنجڕاکێش لەو پیاهەڵگەڕانە
    ئەوەیە کە بەوشێوە سەخت نییە.
  • 1:44 - 1:46
    بەڵام ئەگەر سەرۆک بوویت تێیدا،
  • 1:46 - 1:50
    لە سەختترین هەنگاودا، سەیرى کەوتنە خوارەوە
    دەکەیت لە نزیکى ١٠٠ پێ،
  • 1:50 - 1:52
    بەرەو هەندێک تاوێرى گۆشە نزم.
  • 1:52 - 1:54
    کەواتە پێویستە تیشکى بخەیتە سەر.
  • 1:54 - 1:57
    تۆ ناتەوێت لە ناوەڕاستدا بوەستیت وەک
  • 1:57 - 1:59
    کوبلا کانی کۆلەریدج.
  • 1:59 - 2:01
    پێویستە بەردەوام بیت.
  • 2:01 - 2:03
    یاساى پێنجەم: بزانە چۆن پشوو دەدەیت.
  • 2:03 - 2:05
    ئەوە سەرسوڕهێنەرە. باشترین شاخەوانەکان
  • 2:05 - 2:08
    ئەوانەن کە لە زۆربەى زۆرى بارودۆخەکان دا
  • 2:08 - 2:10
    دەتوانن جەستەیان بخەنە هەندێک بارودۆخ
  • 2:10 - 2:12
    کە دەتوانن تێیدا بحەسێنەوە،
  • 2:12 - 2:15
    دووبارە یەکبگرنەوە، خۆیان
    ئارام بکەنەوە، جەخت بکەنەوە
  • 2:15 - 2:19
    و بەردەوام بن. ئەو پیاهەڵگەڕانە
  • 2:19 - 2:21
    لە نیدلز، دووبارە لە کالیفۆڕنیا.
  • 2:21 - 2:23
    ترس بەڕاستى خراپە لەبەرئەوەى واتا
  • 2:23 - 2:26
    تۆ تیشک ناخەیتە سەر ئەوەى کە دەیکەیت.
  • 2:26 - 2:28
    تۆ تیشک دەخەیتە سەر ئاکامەکانى کەوتن
  • 2:28 - 2:31
    لەوەى کە ئەنجامى دەدەیت
  • 2:31 - 2:33
    لەبەرئەوەى بەکارهێنانى هەر
    جوڵەیەک پێویستە
  • 2:33 - 2:38
    هەموو کردارەکانى جەخت کردنەوە
    و بیرکردنەوە لە خۆبگرێت
  • 2:38 - 2:40
    بۆ بەجێهێنانى بەشێوەیەکى کاریگەر.
  • 2:40 - 2:43
    یەکێک لە شتەکان لە شاخەوانى دا ئەوەیە،
    کە زۆربەى خەڵکى
  • 2:43 - 2:47
    ڕاستەوخۆ هەڵدەستن بە ئەنجامدانى. و بە دواى
    ڕوونترین چارەسەردا دەگەڕێن.
  • 2:47 - 2:50
    ئەوە بورجى شەیتانەکانە لە وایۆمینگ،
  • 2:50 - 2:53
    کە پێکهێنانى ستوونى بازلتە
  • 2:53 - 2:56
    زۆربەى لە ئێوە دەشێت لە
    "چاوپێکەوتنە نزیکەکان" بیزانێت.
  • 2:56 - 2:58
    لەگەڵ ئەوە دا، بەشێوەیەکى ئاسایى بە
    درز هەڵگەڕیوەکان
  • 2:58 - 3:00
    دەستەکان و پەنجەکانى پێیان لەناو دادەنێن
  • 3:00 - 3:02
    و دەست دەکەن بە پیاهەڵگەڕان.
  • 3:02 - 3:05
    درزەکان زۆر بچووکن تا پەنجەپێکانى
    بخرێتە ناو
  • 3:05 - 3:08
    بۆیە تاکە ڕێگە بۆ پیاهەڵگەڕان
    بەکارهێنانى سەرەپەنجەکانە
  • 3:08 - 3:10
    لە درزەکان دا،
  • 3:10 - 3:12
    و بەکارهێنانى پەستانى پێچەوانە
  • 3:12 - 3:15
    و زۆر لە خۆت دەکەیت بۆ سەرەوە.
  • 3:15 - 3:18
    یاساى هەشتەم: هێز هەمیشە
    یەکسان نابێت بە سەرکەوتن.
  • 3:18 - 3:20
    لەو ٣٥ ساڵەدا من ڕێبەرى شاخەوانى بووم و لە
  • 3:20 - 3:22
    دیوارەکانى ژورەوە فێر
    بووم، و شتى لەو جۆرە،
  • 3:22 - 3:24
    گرنگترین شت کە من فێریبووم
  • 3:24 - 3:27
    ئەوە بوو، پیاوەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن
    کە خۆیان هەڵبواسن.
  • 3:27 - 3:29
    ئەو پیاوانەى سەرەتایانە، وەک ئەوە وایە،
    ئەوان لیدەدەن، ئەوان لێدەدەن،
  • 3:29 - 3:31
    ١٥ پێ بەرز دەبنەوە -- و دەتوانن
  • 3:31 - 3:33
    نزیکەى١٥ خۆ هەڵواسین ئەنجام بدەن
  • 3:33 - 3:35
    و دواتر بە یەکجارى شکست دەهێنن.
  • 3:35 - 3:37
    ئافرەتەکان زۆر زیاتر لە هاوسەنگیدان
  • 3:37 - 3:40
    لەبەرئەوەى ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان نییە کە
  • 3:40 - 3:42
    توانایان هەیە ١٠٠ خۆ هەڵواسین ئەنجام بدەن.
  • 3:42 - 3:45
    ئەوان بیریان دەکردەوە دەربارەى ئەوەى
    کە چۆن قوڕساییان بخەنە سەر پێکانیان
  • 3:45 - 3:48
    لەبەرئەوەى ئەوە جۆرێکى سروشتییە--
    ئەوان بەدریژایی ڕۆژ هەڵتدەگرن.
  • 3:48 - 3:50
    بۆیە بەڕاستى هاوسەنگى گرنگە،
  • 3:50 - 3:52
    و پارێزگاریکردن لە قورسایت لەسەر پێکانت،
  • 3:52 - 3:54
    کە بەهێزترین ماسولکەتە.
  • 3:54 - 3:56
    و بێگومان یاساى نۆیەمیش هەیە.
  • 3:56 - 3:58
    یاساى نۆیەمم بۆ دەرکەوت دواى ئەوەى
  • 3:58 - 4:00
    کە لە ڕاستیدا پلانم بۆ کەوتن دانەنابوو،
  • 4:00 - 4:03
    و نزیکى ٤٠ پێ ڕۆیشتم و ماسولکەیەکم شکا.
  • 4:03 - 4:06
    کاتێک دەگەیت بەو خاڵەى کە دەزانیت ئەوە
    ڕوودەدات،
  • 4:06 - 4:09
    پێویستە دەست بە بیرکردنەوە بکەیت دەربارەى
    ئەوەى کە چۆن
  • 4:09 - 4:12
    وازبێنیت لەبەرئەوەى ئەوە بەشێکى سەختە
  • 4:12 - 4:14
    بۆئەوەى بریندار نەبیت--
  • 4:14 - 4:18
    چۆن تۆ بەسەر پەتدا دەکەویت،
  • 4:18 - 4:20
    یان ئەگەر بەبێ پەت شاخەوانى بکەیت،
  • 4:20 - 4:24
    بکەویتە شوێنێک کە تۆ لە ڕاستیدا دەتوانیت
    کۆنتڕۆڵى کەوتنە خوارەوەى بکەیت.
  • 4:24 - 4:27
    بۆیە مەوەستە تا تاڵى و سەختیەکە
    کۆتایى دێت.
  • 4:27 - 4:29
    زۆر سوپاس
  • 4:29 - 4:31
    (چەپڵە ڕێزان)
Title:
٩ وانەی بە نرخی هەڵگەڕان بەسەر شاخدا
Speaker:
ماتیۆ چایڵدز
Description:

لەو ئاخاوتنەدا لە زانکۆى تێد لە سالى ٢٠٠٩، ماثو چایڵدز شارەزا لە هەڵگەڕان بەسەر شاخدا نۆ نیشاندەرى بۆ هەڵگەڕان بەسەر شاخدا باس کرد. ئەو زانیاریە بەسوودانە کاریگەریان لەسەر ژیان لەسەر ئاستى دەریاش هەیە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:35

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions