1 00:00:00,000 --> 00:00:03,000 ئەوە زۆر ئاسانە. نۆ جۆر یاسا هەن، 2 00:00:03,000 --> 00:00:07,000 کە دواى ٣٥ ساڵ لە هەڵگەڕان بەسەر شاخدا دۆزیومەتەوە. 3 00:00:07,000 --> 00:00:11,000 زۆربەیان زۆر سەرەکین. 4 00:00:11,000 --> 00:00:14,000 یەکەم: مەهێڵە بڕوات -- 5 00:00:14,000 --> 00:00:16,000 ڕێگەیەکى زۆر ڕاستى سەرکەوتنە. 6 00:00:16,000 --> 00:00:19,000 بەڵام لە ڕاستی دا -- زۆر جار بیر لەوە دەکەیتەوە 7 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 ڕێگاکە جێ بهێڵیت پێش ئەوەى جەستەت ئەنجامى بدات 8 00:00:21,000 --> 00:00:23,000 بۆیە لەوێ چاوەڕێ بکە، 9 00:00:23,000 --> 00:00:27,000 و بگە بە هەندێک چارەسەرى جیاواز. 10 00:00:27,000 --> 00:00:29,000 دووەم: دوودڵى خراپە. 11 00:00:29,000 --> 00:00:32,000 ئەوە پیاهەڵگەڕانى خشاوە، لە تۆلومین میدۆوزە، 12 00:00:32,000 --> 00:00:34,000 لە شارى یۆسمایتى بەرز. 13 00:00:34,000 --> 00:00:38,000 پیاهەڵگەڕانى خشاو هیچ جۆرە لێوارێکى سەختى پۆزەتیڤانەى نییە. 14 00:00:38,000 --> 00:00:42,000 تۆ بەسەر چاڵە بچووکەکان و پارچە بەردە نەشازەکان هەڵدەگەرییت. 15 00:00:42,000 --> 00:00:46,000 زۆرترین لێکخشان کە هەتە ئەوەیە کاتێک تۆ دەستت سەرەتا 16 00:00:46,000 --> 00:00:49,000 یان پێت لەسەر بەرد دادەنێیت. 17 00:00:49,000 --> 00:00:53,000 و دواتر لەو خاڵە بە دواوە، تۆ بە شێوەیەکى سەرەکى دەکەویت. 18 00:00:53,000 --> 00:00:56,000 گڕوتین باشە. مەوەستە. 19 00:00:56,000 --> 00:00:58,000 یاساى سێیەم: دەبێت پلانت هەبێت. 20 00:00:58,000 --> 00:01:00,000 ئەو پیاهەڵگەڕانە پێى دەوترێت لێوارى ڕووت، 21 00:01:00,000 --> 00:01:02,000 لە دۆڕادۆ کانیۆن، لە دەرەوەى بۆلدر. 22 00:01:02,000 --> 00:01:05,000 ئەو شاخەوانە لە کۆتا هەنگاوى پیاهەڵگەڕانەکەیە. 23 00:01:05,000 --> 00:01:07,000 لە ڕاستیدا ئەو ڕاستە دەربارەى ئەو شوێنەى من کەوتم. 24 00:01:07,000 --> 00:01:10,000 نزیکەى ١٠٠٠ پێ هەوا لە خوارەوەیدا هەیە. 25 00:01:10,000 --> 00:01:13,000 و لە ڕاستیدا هەموو هەنگاوە سەختەکان لە خوارەوەین. 26 00:01:13,000 --> 00:01:15,000 زۆرجار ئەوەى کە ڕوودەدات ئەوەیە 27 00:01:15,000 --> 00:01:17,000 تۆ زۆر بە قوڕسى پلان دادەنێیت بۆ نمونە، 28 00:01:17,000 --> 00:01:20,000 "چۆن سەختترین بەش تێدەپەڕێنم؟ چۆن سەختترین بەش تێدەپەڕێنم؟" 29 00:01:20,000 --> 00:01:22,000 و دواتر چى ڕوو دەدات؟ 30 00:01:22,000 --> 00:01:24,000 ئەوە ئاسانە. تۆ دەگەیت بە کۆتا هەنگاو. 31 00:01:24,000 --> 00:01:27,000 و بە تەواوى گڕتان گرتووە. ئەوە مەکەن. 32 00:01:27,000 --> 00:01:30,000 پێویستە پێشتر پلان دابنێیت تا بگەیت بە لوتکە. 33 00:01:30,000 --> 00:01:33,000 بەڵام ناتوانیت ئەوە لەیاد بکەیت کە هەر جووڵەیەکى دەیکەیت 34 00:01:33,000 --> 00:01:35,000 دەبێت لە تواناتدا بێت کە تەواوى بکەیت. 35 00:01:35,000 --> 00:01:37,000 ئەو پیاهەڵگەڕانە پێى دەڵێن ڕێڕەوى ڕک، 36 00:01:37,000 --> 00:01:40,306 لە پیوجاک دۆوم، لە شارى یۆسمایتى بەرز. 37 00:01:40,306 --> 00:01:44,000 شتێکى سەرنجڕاکێش لەو پیاهەڵگەڕانە ئەوەیە کە بەوشێوە سەخت نییە. 38 00:01:44,000 --> 00:01:46,000 بەڵام ئەگەر سەرۆک بوویت تێیدا، 39 00:01:46,000 --> 00:01:50,000 لە سەختترین هەنگاودا، سەیرى کەوتنە خوارەوە دەکەیت لە نزیکى ١٠٠ پێ، 40 00:01:50,000 --> 00:01:52,000 بەرەو هەندێک تاوێرى گۆشە نزم. 41 00:01:52,000 --> 00:01:54,000 کەواتە پێویستە تیشکى بخەیتە سەر. 42 00:01:54,000 --> 00:01:57,000 تۆ ناتەوێت لە ناوەڕاستدا بوەستیت وەک 43 00:01:57,000 --> 00:01:59,000 کوبلا کانی کۆلەریدج. 44 00:01:59,000 --> 00:02:01,000 پێویستە بەردەوام بیت. 45 00:02:01,000 --> 00:02:03,000 یاساى پێنجەم: بزانە چۆن پشوو دەدەیت. 46 00:02:03,000 --> 00:02:05,000 ئەوە سەرسوڕهێنەرە. باشترین شاخەوانەکان 47 00:02:05,000 --> 00:02:08,000 ئەوانەن کە لە زۆربەى زۆرى بارودۆخەکان دا 48 00:02:08,000 --> 00:02:10,000 دەتوانن جەستەیان بخەنە هەندێک بارودۆخ 49 00:02:10,000 --> 00:02:12,000 کە دەتوانن تێیدا بحەسێنەوە، 50 00:02:12,000 --> 00:02:15,000 دووبارە یەکبگرنەوە، خۆیان ئارام بکەنەوە، جەخت بکەنەوە 51 00:02:15,000 --> 00:02:19,000 و بەردەوام بن. ئەو پیاهەڵگەڕانە 52 00:02:19,000 --> 00:02:21,000 لە نیدلز، دووبارە لە کالیفۆڕنیا. 53 00:02:21,000 --> 00:02:23,000 ترس بەڕاستى خراپە لەبەرئەوەى واتا 54 00:02:23,000 --> 00:02:26,000 تۆ تیشک ناخەیتە سەر ئەوەى کە دەیکەیت. 55 00:02:26,000 --> 00:02:28,000 تۆ تیشک دەخەیتە سەر ئاکامەکانى کەوتن 56 00:02:28,000 --> 00:02:31,000 لەوەى کە ئەنجامى دەدەیت 57 00:02:31,000 --> 00:02:33,000 لەبەرئەوەى بەکارهێنانى هەر جوڵەیەک پێویستە 58 00:02:33,000 --> 00:02:38,000 هەموو کردارەکانى جەخت کردنەوە و بیرکردنەوە لە خۆبگرێت 59 00:02:38,000 --> 00:02:40,000 بۆ بەجێهێنانى بەشێوەیەکى کاریگەر. 60 00:02:40,000 --> 00:02:43,000 یەکێک لە شتەکان لە شاخەوانى دا ئەوەیە، کە زۆربەى خەڵکى 61 00:02:43,000 --> 00:02:47,000 ڕاستەوخۆ هەڵدەستن بە ئەنجامدانى. و بە دواى ڕوونترین چارەسەردا دەگەڕێن. 62 00:02:47,000 --> 00:02:50,000 ئەوە بورجى شەیتانەکانە لە وایۆمینگ، 63 00:02:50,000 --> 00:02:53,000 کە پێکهێنانى ستوونى بازلتە 64 00:02:53,000 --> 00:02:56,000 زۆربەى لە ئێوە دەشێت لە "چاوپێکەوتنە نزیکەکان" بیزانێت. 65 00:02:56,000 --> 00:02:58,000 لەگەڵ ئەوە دا، بەشێوەیەکى ئاسایى بە درز هەڵگەڕیوەکان 66 00:02:58,000 --> 00:03:00,000 دەستەکان و پەنجەکانى پێیان لەناو دادەنێن 67 00:03:00,000 --> 00:03:02,000 و دەست دەکەن بە پیاهەڵگەڕان. 68 00:03:02,000 --> 00:03:05,000 درزەکان زۆر بچووکن تا پەنجەپێکانى بخرێتە ناو 69 00:03:05,000 --> 00:03:08,000 بۆیە تاکە ڕێگە بۆ پیاهەڵگەڕان بەکارهێنانى سەرەپەنجەکانە 70 00:03:08,000 --> 00:03:10,000 لە درزەکان دا، 71 00:03:10,000 --> 00:03:12,000 و بەکارهێنانى پەستانى پێچەوانە 72 00:03:12,000 --> 00:03:15,000 و زۆر لە خۆت دەکەیت بۆ سەرەوە. 73 00:03:15,000 --> 00:03:18,000 یاساى هەشتەم: هێز هەمیشە یەکسان نابێت بە سەرکەوتن. 74 00:03:18,000 --> 00:03:20,000 لەو ٣٥ ساڵەدا من ڕێبەرى شاخەوانى بووم و لە 75 00:03:20,000 --> 00:03:22,060 دیوارەکانى ژورەوە فێر بووم، و شتى لەو جۆرە، 76 00:03:22,060 --> 00:03:24,000 گرنگترین شت کە من فێریبووم 77 00:03:24,000 --> 00:03:27,000 ئەوە بوو، پیاوەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن کە خۆیان هەڵبواسن. 78 00:03:27,000 --> 00:03:29,000 ئەو پیاوانەى سەرەتایانە، وەک ئەوە وایە، ئەوان لیدەدەن، ئەوان لێدەدەن، 79 00:03:29,000 --> 00:03:31,000 ١٥ پێ بەرز دەبنەوە -- و دەتوانن 80 00:03:31,000 --> 00:03:33,000 نزیکەى١٥ خۆ هەڵواسین ئەنجام بدەن 81 00:03:33,000 --> 00:03:35,000 و دواتر بە یەکجارى شکست دەهێنن. 82 00:03:35,000 --> 00:03:37,000 ئافرەتەکان زۆر زیاتر لە هاوسەنگیدان 83 00:03:37,000 --> 00:03:40,000 لەبەرئەوەى ئەوان ئەو بیرۆکەیەیان نییە کە 84 00:03:40,000 --> 00:03:42,000 توانایان هەیە ١٠٠ خۆ هەڵواسین ئەنجام بدەن. 85 00:03:42,000 --> 00:03:45,000 ئەوان بیریان دەکردەوە دەربارەى ئەوەى کە چۆن قوڕساییان بخەنە سەر پێکانیان 86 00:03:45,000 --> 00:03:48,000 لەبەرئەوەى ئەوە جۆرێکى سروشتییە-- ئەوان بەدریژایی ڕۆژ هەڵتدەگرن. 87 00:03:48,000 --> 00:03:50,000 بۆیە بەڕاستى هاوسەنگى گرنگە، 88 00:03:50,000 --> 00:03:52,000 و پارێزگاریکردن لە قورسایت لەسەر پێکانت، 89 00:03:52,000 --> 00:03:54,000 کە بەهێزترین ماسولکەتە. 90 00:03:54,000 --> 00:03:56,000 و بێگومان یاساى نۆیەمیش هەیە. 91 00:03:56,000 --> 00:03:58,000 یاساى نۆیەمم بۆ دەرکەوت دواى ئەوەى 92 00:03:58,000 --> 00:04:00,000 کە لە ڕاستیدا پلانم بۆ کەوتن دانەنابوو، 93 00:04:00,000 --> 00:04:03,000 و نزیکى ٤٠ پێ ڕۆیشتم و ماسولکەیەکم شکا. 94 00:04:03,000 --> 00:04:06,000 کاتێک دەگەیت بەو خاڵەى کە دەزانیت ئەوە ڕوودەدات، 95 00:04:06,000 --> 00:04:09,000 پێویستە دەست بە بیرکردنەوە بکەیت دەربارەى ئەوەى کە چۆن 96 00:04:09,000 --> 00:04:12,000 وازبێنیت لەبەرئەوەى ئەوە بەشێکى سەختە 97 00:04:12,000 --> 00:04:14,000 بۆئەوەى بریندار نەبیت-- 98 00:04:14,000 --> 00:04:18,000 چۆن تۆ بەسەر پەتدا دەکەویت، 99 00:04:18,000 --> 00:04:20,000 یان ئەگەر بەبێ پەت شاخەوانى بکەیت، 100 00:04:20,000 --> 00:04:24,000 بکەویتە شوێنێک کە تۆ لە ڕاستیدا دەتوانیت کۆنتڕۆڵى کەوتنە خوارەوەى بکەیت. 101 00:04:24,000 --> 00:04:27,000 بۆیە مەوەستە تا تاڵى و سەختیەکە کۆتایى دێت. 102 00:04:27,000 --> 00:04:29,000 زۆر سوپاس 103 00:04:29,000 --> 00:04:31,000 (چەپڵە ڕێزان)