خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین
-
0:04 - 0:08هەستم بە پرسەیەک کرد لە مێشکمدا"
-
0:08 - 0:10،ڕەش پۆشەکانیش ئەهاتن و ئەچوون
-
0:10 - 0:13لە پێشەوە بۆ دواوە
-
0:13 - 0:15--تا ئەو هەستە دەرچوو
-
0:16 - 0:18،ئینجا کە هەموویان دانیشتن
-
0:18 - 0:20--دەنگێکی زۆر ئەهات، لێدانی دەهۆڵێک
-
0:20 - 0:23--لێیدەدا-- لێیدەدا-- هەتا ئەوکاتەی
-
0:23 - 0:25--هەستم کرد خەریکە مێشکم سڕ ئەبێ
-
0:26 - 0:30ئینجا گوێم لێیان بوو سنوقێکیان بەرزکردەوە
دووبارە بە هەمان ئەو پێڵاوە قوڕوقشمانەوە -
0:30 - 0:33جیڕەیان خستە ڕۆحم، دووبارە
-
0:33 - 0:36،ئینجا بۆشایی—دیسان زاڵبوو بەسەرما
-
0:36 - 0:40،وەک ئەوەی هەموو بەهەشت زەنگێک بێت
،و بوونەوەران گوێیەک بن -
0:40 - 0:43من، و بێدەنگی، پێشبڕکێیەکی سەیر
-
0:43 - 0:46--شێواو، تەنیا لێرە
-
0:46 - 0:50،ئینجا تەختەدارێک لەژێر پێمدا شکا
-
0:50 - 0:53—هەر ئەکەوتم و ئەکەوتم
-
0:53 - 0:56،لە هەر بەرکەوتنێکما بەر جیهانێک ئەکەوتم
-
0:56 - 0:58ئیتر ئەوکاتە بەخۆم زانی
". و بە ئاگا هاتمەوە -
1:00 - 1:03ئێمه خهمۆکی له ڕێگهی
.مێتافۆرهکانهوه دهناسین -
1:04 - 1:07ئێمێڵی دێکینسن توانی لەڕێی
،زمانەوە نیشانی بدات -
1:07 - 1:10.گۆیاش بە وێنە
-
1:10 - 1:15نیوەی ئامانجی هونەر باسکردنی
.ئەو جۆرە دۆخە دەروونیانەیە -
1:16 - 1:20من بۆخۆم، هەمیشە وا هەستم کردووە
،بەهێز و تووند بم -
1:20 - 1:22کەسێک بم که بتوانم ڕزگارم بێت
-
1:22 - 1:24ئهگهر هاتوو بنێردرام
.بۆ کامپێکی نازییەکان -
1:25 - 1:27.له ساڵی 1991، کەسانێکی زۆرم لەدەستدا
-
1:28 - 1:29دایکم مرد
-
1:29 - 1:31پەیوەندییەکی سۆزداری
،کە تێیدا بووم کۆتایی هات -
1:31 - 1:35دوای بەسەربردنی چەند ساڵێک لە دەرەوە
،گەڕامەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان -
1:35 - 1:38بێ ئەوەی زیانم پێبگات هەموو
.ئەوانەم تێپەڕاند -
1:39 - 1:42،بهڵام له ساڵی 1994، دوای سێ ساڵ
-
1:42 - 1:45ههستم دهکرد ئارهزووم بۆ
.ههموو شتێک له دهستداوه -
1:46 - 1:50چیتر نهمدهویست ئهو کارانه ئهنجام
،بدهم که ئارهزووم لێیان بوو -
1:50 - 1:51.نەشمدەزانی بۆچی
-
1:52 - 1:57،دڵخۆشی پێچهوانهی خهمۆکی نییه
زیندوویهتی پێچهوانهکهیهتی -
1:57 - 1:59ئەوەش زیندوویەتی بوو
-
1:59 - 2:02.لەو ساتەدا هەستم دەکرد دوورئەکەوێتەوە لێم
-
2:02 - 2:06ئهنجامدانی ههر کارێک وادهردهکهوت
.که هیلاکبوونێکی زۆری پێویست بێت -
2:07 - 2:08که دههاتمه ماڵهوه
-
2:08 - 2:11گڵۆپه سوورهکهی ئامێری
،وەڵامدەرەوەی تەلەفوونەکەم دهبینی -
2:11 - 2:14،لهبری دڵخۆشی بۆ بیستنی دهنگی هاوڕێکانم
-
2:14 - 2:15،بیرم دەکردەوە
-
2:15 - 2:18".دهبێت وهڵامی ئهو ههمووه بدهمهوه"
-
2:18 - 2:21،یاخود کاتێک بڕیاڕی نانخواردنم دهدا
-
2:21 - 2:24بیرم لێ دهکردهوه، که پێویست
،دهکات خۆراکهکه دهربهێنم -
2:24 - 2:25لهسهر قاپێک داینێ و
-
2:26 - 2:29.لەتی بکەم و بیجووم و قووتی بەم
-
2:29 - 2:33وام هەست دەکرد
.قۆناغەکانی لە خاچ دان بێت -
2:33 - 2:37یەکێک لەو شتانەش کە لە کاتی باسکردنی
خەمۆکیدا ون دەبێت -
2:37 - 2:40ئەوەیە کە ئەزانیت شتێکی
.بێمانایە تووشی دەبیت -
2:40 - 2:43.ئەزانیت کە بێمانایە کاتێک پێیدا تێدەپەڕیت
-
2:43 - 2:45ئەزانیت کە زۆربەی خەڵک ئەتوانن
-
2:45 - 2:47گوێ لە نامەکانیان بگرن و نانی نیوەڕۆ بخۆن
-
2:47 - 2:49خۆشیان ڕێکخەن بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن و
-
2:49 - 2:50لە دەرگای پێشەوە بچنە دەرەوە
-
2:50 - 2:52،ئەوەش شتێکی ئەوەنە قوورس نییە
-
2:52 - 2:55سەرەڕای ئەوەش ئەبینیت
کە بە تەواوەتی چوویتەتە دستییەوە -
2:55 - 2:58ناشتوانیت بزانیت چۆن لەدەستی
.دەرچیت و دەربازبیت -
2:59 - 3:03بۆیە وردەوردە واملێهات
هەستبکەم كة شتی کەمتر ئەکەم -
3:03 - 3:06کەمتر بیر ئەکەمەوە و
-
3:06 - 3:07.کەمتریش هەست بە شت ئەکەم
-
3:08 - 3:10.جۆرێک بوو لە هەستکردن بە بەتاڵی
-
3:10 - 3:12.ئینجا دڵەڕاوکێکە یەتە ناوەوە
-
3:13 - 3:16ئەگەر پێتبوتمایە ئەبێت بۆ مانگی
،داهاتوو لە خەمۆکیا بم -
3:16 - 3:20ئەموت، "گرنگ ئەوەیە کە تشرینی دووەم
".کۆتایی پێبێت، بۆیە پێم ئەکرێت -
3:20 - 3:21،بەڵام ئەگەر پێتبوتمای
-
3:21 - 3:24،ئەبێ بۆ مانگی داهاتوو"
"لەم دڵەڕاوکێ تیژەیا بیت -
3:24 - 3:27ئەوا پێمباشتربوو مەچەکی خۆم ببڕم
.وەک لەوەی بەوەیا تێپەڕم -
3:27 - 3:28بەردەوام ئەو هەستەم هەبوو
-
3:28 - 3:30هەمان هەستی ئەوەی کاتێک بە ڕێگەیا ئەڕۆیت
-
3:30 - 3:34لەپڕ ئەخلیسکێیت يان قاچت ئەگیرێت و
،ئەکەویت بە زەوییدا -
3:34 - 3:37،بەڵام لەجیاتی ئەوەی نیو چرکە بخایەنێت
،ئەوەی دڵەڕاوکێکە -
3:37 - 3:38.شەش مانگی خایاند
-
3:38 - 3:41هەستی ترسی بەردەوامە
-
3:41 - 3:44بەڵام تەنانەت ناشزانیت
.ئەو شتەی لێی دەترسیت چییە -
3:45 - 3:48لەو ساتەشدا بوو دەستم
کرد بە بیرکردنەوە لەوەی -
3:48 - 3:51ژیان بەو شێوەیە زۆر ئازاربەخشە
-
3:51 - 3:54تەنیا هۆکاریش ڕێگەت لێبگرێت خۆت نەگوژیت
-
3:54 - 3:57.ئەوەیە ئازاری کەسانی چواردەورت نەیەیت
-
3:57 - 4:00ئینجا دواجار ڕۆژێک، هەستام و
-
4:00 - 4:02وتم لەوانەیە جەڵتەی مێشک لێیدابێتم
-
4:02 - 4:05چوونکە بە تەواوەتی
،لە جێگەکەمدا سڕ بووبووم -
4:05 - 4:07،سەیری تەلەفوونەکەم ئەکرد، بیرم ئەکردەوە
-
4:07 - 4:10کێشەیەک هەیە و پێویستە"
"،داوای یارمەتی بکەم -
4:10 - 4:12منیش نەم ئەتوانی دەستمی بگەیەنمێ و
-
4:12 - 4:14.تەلەفوونەکە هەڵگرم و ژمارەکە لێبدەم
-
4:15 - 4:19دواجاریش، دوای چوار کاتژمێری تەواو
،لە مانەوەم بە پاڵکەوتوویی و سەیرکردنی -
4:19 - 4:20،تەلەفوونەکە لێیدا
-
4:20 - 4:23هەرچۆنێک بێت توانیم هەڵیگرم
-
4:23 - 4:25،تەلەفوونەکە باوکم بوو، و وتم
-
4:26 - 4:28.لە کێشەیەکی گەورەدام"
".پێویستە شتێک بکەین -
4:30 - 4:33لە ڕۆژی دواترەوە دەستم کرد بە بەکارهێنانی
. دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی -
4:35 - 4:39ئینجا دەستم کردەوە بە بیرکردنەوە
:لەم پرسیارە ناخۆشە -
4:40 - 4:42ئەگەر ئەو کەسە خۆڕاگرە نەبم
-
4:42 - 4:44کە بتوانم بەرگەی یەکێک لە
،کەمپەکانی نازییەکان بگرم -
4:44 - 4:46ئەی کەواتە کێم؟
-
4:46 - 4:48،ئەگەر پێویستیش بکات دەرمان بخۆم
-
4:48 - 4:50،ئەو دەرمانە زیاتر ئەمکات بە خۆم
-
4:52 - 4:54یان ئەمکات بە کەسێکی تر؟
-
4:54 - 4:57ئەی هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر
ئەو دەرمانە بمکات بە کەسێکی تر؟ -
4:58 - 5:01لەم ململانێیەدا دوو شت هەبوون
.کە لە بەرژەوەندی مندا بوون -
5:02 - 5:04،یەکەم شت ئەوەبوو کە ئەمزانی
،ئەگەر بێلایەنانە قسەکەم -
5:04 - 5:06ژیانێکی خۆشم هەبوو
-
5:06 - 5:08،وە ئەگەر بمتوانیایە باش بم
-
5:08 - 5:11شتێک هەبوو لە کۆتاییەکەی تردا
.کە شایەنی ئەوەبوو بژیم بۆی -
5:11 - 5:14شتە باشەکەی تریش ئەوەبوو چارەسەری
.باش بەردەست بوو بۆم -
5:14 - 5:18بەڵام سەرەڕای ئەوەش
چاکبوومەوە تووشبوومەوە، و -
5:18 - 5:20چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و
-
5:20 - 5:23چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و
-
5:23 - 5:25لە کۆتاییدا تێگەشتم
-
5:25 - 5:29کە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە لەسەر
.دەرمان و چارەسەری دەروونی بم -
5:30 - 5:31،ئینجا بیرم کردەوە
-
5:31 - 5:34بەڵام ئایا ئەمە کێشەیەکی کیمیاییە"
یان کێشەیەکی دەروونییە؟ -
5:34 - 5:37ئایا چارەسەرێکی کیمیایی ئەوێت
"یان چارەسەرێکی فەلسەفی؟ -
5:38 - 5:40.نەشمئەتوانی بگەم بە وەڵامی ئەوەی کامیانە
-
5:40 - 5:42،ئینجا تێگەشتم لەوەی کە لە ڕاستیدا
-
5:42 - 5:46لە هیچ کام لەو بوارانەدا ئەوەندە
پێشکەوتوو نین شتەکان ڕوونبکەینەوە -
5:46 - 5:49چارەسەری کیمیایی و
چارەسەری دەروونی -
5:49 - 5:51هەردووکیان ڕۆڵی خۆیان هەبوو بیگێڕن و
-
5:51 - 5:55بۆشم دەرکەوت کە خەمۆکی شتێک بووە
-
5:55 - 5:57ئەوەنە بە قوولی خراوەتە ناخمانەوە
-
5:57 - 6:01هیچ شتێک نییە جیای بکاتەوە
.لە کەسێتی و کەسایەتی خۆمان -
6:02 - 6:06ئەمەوێ بڵێم کە چارەسەرەکانی هەمانە
.بۆ خەمۆکی زۆر ترسێنەرن -
6:06 - 6:08.زۆر کاریگەر نین
-
6:08 - 6:10.پارەیەکی زۆریان تێدەچێت
-
6:10 - 6:12.کاریگەری نەخوازراوی ئێجگار زۆریان هەیە
-
6:12 - 6:14.بەڕاستی کارەساتن
-
6:14 - 6:18بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزارم لەم
،سەردەمەدا دەژیم نەک ٥٠ ساڵ لەمەوبەر -
6:19 - 6:22کە ئەوکاتە ئەتوانی بڵێی هیچ
.شتێک نەبووە بکرێت -
6:22 - 6:24هیوادارم ٥٠ ساڵی تر
-
6:24 - 6:26کاتێک خەڵک چارەسەرەکانی من ببیستن و
-
6:26 - 6:30بترسن لەوەی چۆن کەسێک
.بەرگەی ئەو زانستە سەرەتاییەی گرتووە -
6:31 - 6:34خەمۆکی کەموکوڕییەکە
.لە خۆشەویستیدا -
6:35 - 6:39ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ
،کەسێکدا کردبێت و بیرتکردبێتەوە -
6:39 - 6:42،باشە، ئەگەر ژنەکەم بمرێت"
"،ژنێکی تر ئەدۆزمەوە -
6:42 - 6:45.بەپێی ئەوەی ئەیزانین ئەوە خۆشەویستی نییە
-
6:45 - 6:49شتێک نییە بەناوی خۆشەویستییەوە
،بێ پێشبینی و ترسی لەدەستدانی تێدا نەبێت -
6:50 - 6:55ترسی بێ ئومێدبوون دهتوانێت
.ببێت به داینهمۆی سۆزداری و نزیکبوونەوە -
6:56 - 6:59:سێ شت هەیە زۆرجار خەڵک لێیان تێکەڵ ئەبێت
-
6:59 - 7:02خەمۆکی، خەفەت، و دڵتەنگی
-
7:03 - 7:05خەفەت کاردانەوەیەکی ڕاشکاوانەیە
-
7:06 - 7:09ئەگەر کەسێک لەدەست بەیت و هەست
،بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت -
7:09 - 7:11،ئینجا دواتر، دوای شەش مانگ
-
7:11 - 7:14هێشتا هەر دڵتەنگ بیت، بەڵام
،کەمێک باشتر بوویت لە چاو پێشترتدا -
7:14 - 7:16،ئەوا لەوانەیە خەفەت بێت
-
7:16 - 7:19لەوانەشە لە کۆتاییدا
.خۆی بە تەواوەتی بەرەو باشبوون بچێت -
7:20 - 7:22،ئەگەر تووشی لەدەستدانێکی گەورە بووبێتیت
-
7:22 - 7:24هەست بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت
-
7:24 - 7:27شەش مانگ دواتریش بە ئەستەم
،ژیان بۆ بەڕێبکرێت -
7:27 - 7:29لەوانەیە خەمۆکی بێت کە بەهۆی
-
7:29 - 7:31.ئەو دۆخە کارەساتاوییەوە بزوێنرابێت
-
7:32 - 7:35ڕێڕەوی نەخۆشییەکە
.زۆر شتی گرنگمان پێدەڵێت -
7:35 - 7:39خەڵک وا سەیری خەمۆکی دەکەن
.کە تەنیا دڵتەنگییەک بێت -
7:39 - 7:41دڵتەنگییەکی ئێجگار زۆر، و لە ڕادەبەدەرە
-
7:41 - 7:43خەفەتێکی زۆر زۆرە
-
7:43 - 7:45.دوورە لە هۆکارێک
-
7:45 - 7:48کە دەستمکرد بە هەوڵدان
،بۆ تێگەشتن لە خەمۆکی -
7:48 - 7:51چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەو
،کەسانەدا کرد کە تووشی بوون -
7:51 - 7:54بۆم دەرکەوت کەسانێک هەبوون
،بە ڕووکەشی، وا دەردەکەوتن -
7:55 - 7:58ئەوەیان هەبێت کە لە خەمۆکییەکی کەم دەچێت
-
7:58 - 8:01بەڵام لەگەڵ ئەوەدا تەواو
.ژیانی پەک خستبوون -
8:01 - 8:04کەسانێکی تریش هەبوون کە بەپێی
ئەوەی باسیان ئەکرد و -
8:04 - 8:07بەپێی ئەوەی دەر ئەکەوت پێیانەوە
لە خەمۆکییەکی قوورس دەچوو -
8:07 - 8:09لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێکی باشیان هەبوو
-
8:09 - 8:11.لە کاتەکانی نێوان ماوەی خەمۆکییەکانیاندا
-
8:12 - 8:16منیش دەستم کرد بە گەڕان بۆ زانینی ئەوەی
ئەوە چییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس -
8:16 - 8:18زیاتر بەرگە بگرن وەک لە کەسانێکی تر
-
8:18 - 8:21ئەو میکانیزمانە چین کە یارمەتی
خەڵک ئەیەن ڕزگارییان بێت؟ -
8:22 - 8:25چووم و یەک لە دوای یەک دەستم کرد
بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی -
8:25 - 8:27.کە بە دەست خەمۆکییەوە دەیانناڵاند
-
8:27 - 8:29یەکێک لە یەکەمین ئەو کەسانەی
کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد -
8:29 - 8:33وا باسی خەمۆکی کرد کە ڕێگایەکی خاوتر بێت
،وەک لەوەی مردوو بیت -
8:34 - 8:36ئەوەش شتێکی باشبوو لەو
سەرەتایەدا بیبیستم -
8:36 - 8:39چوونکە بەبیری هێنامەوە کە ئەو
شێوازە خاوەی مردن -
8:39 - 8:42،لەوانەیە ببێت بە مردنی ڕاستەقینە
-
8:42 - 8:44.بۆشم دەرکەوت ئەمە کێشەیەکی گەورەیە
-
8:44 - 8:46یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی
،پەککەوتن لە جیهاندا -
8:46 - 8:48.ڕۆژانەش کەسانێک بە هۆیەوە دەمرن
-
8:49 - 8:53یەکێک لەو کەسانەی قسەم لەگەڵدا کرد
کاتێک ئەمویست لەمە تێبگەم -
8:53 - 8:57هاوڕێیەکی خۆشەویستی خۆم بوو
کە چەندین ساڵ بوو دەمناسی، و -
8:57 - 9:01یەکەم ساڵی وەرگرتنی لە زانکۆ
،تووشی دەروون تێکچوون بوو -
9:01 - 9:04ئینجا دواتر بەرەو خەمۆکییەکی
.زۆر ترسناک ڕۆشت -
9:04 - 9:06نەخۆشی دوو جەمسەری
،مانیا و خەمۆکی هەبوو -
9:06 - 9:08،یان وەک ئەوکاتە پێیان دەوت
.خەمۆکی مانیایی -
9:08 - 9:12دوای ئەوە بۆ چەندین ساڵ لەسەر
دەرمانی لیسیۆم زۆر باشبوو، و -
9:12 - 9:15،ئینجا دەرئەنجام
دەرمانی لیسیۆمی لێ گیرایەوە -
9:15 - 9:17،بۆ ئەوەی بزانن بێ دەرمانەکە چۆن ئەبێت
-
9:17 - 9:20دووبارە جارێکی تر تووشی
دەروون تێکچوونێکی تر بووەوە، و -
9:20 - 9:23دوای ئەوە تووشی یەکێک لە خراپترین
خەمۆکییەکان بووەوە کە بینیبێتم -
9:23 - 9:26کە زۆرجار لە ئەپارتمانەکەی
دایک و باوکیدا دادەنیشت -
9:26 - 9:30،کەم و زۆر لە کاتاتۆنیا دەچوو
،بێ ئەوەی هیچ جووڵەیەک بکات -
9:30 - 9:32.بە چەند ڕۆژ بەو شێوەیە دەمایەوە
-
9:32 - 9:35چەند ساڵێک دواتریش کە چاوپێکەوتنم
-- لەگەڵ کرد دەربارەی ئەزموونەکەی -
9:35 - 9:39هۆنراوەنووسێک و پزیشکی دەروونییە
-- ناوی ماجی رۆبینسە -
9:39 - 9:42،کاتێک چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد، وتی
-
9:42 - 9:45ئەم گۆرانییەم دەوتەوە 'گووڵەکان"
'،بۆ کوێ چوون -
9:45 - 9:48دووبارە و دووبارەم دەکردەوە، بۆ
.ئەوەی مێشکم بگرێت -
9:49 - 9:51گۆرانیم ئەوت بۆ داپۆشینی
،ئەو شتانەی کە مێشکم ئەیویست بیڵێت -
9:51 - 9:55.کە ئەیوت، 'تۆ هیچ نیت
.تۆ کەس نیت -
9:56 - 9:58'.تۆ شایەنی ئەوە نیت بژیت
-
9:59 - 10:01لەوێشدا بوو کە دەستم کرد بە بیرکردنەوە
-
10:01 - 10:02".لەوەی کە خۆم بکوژم
-
10:03 - 10:06لە خەمۆکیدا وا بیرناکەیتەوە
ڕووپۆشێکی ڕەساسیت پۆشیبێت و -
10:07 - 10:10لە تەمێکی مەزاجێکی خراپەوە
.هەموو جیهان ببینیت -
10:11 - 10:13وا بیردەکەیتەوە ڕووپۆشەکە
،بە تەواوەتی برابێت -
10:14 - 10:16ڕووپۆشی دڵخۆشی، و
-
10:16 - 10:18وا ئەزانی ئەوەی ئێستا
.ئەیبینیت ڕاستییەکانە -
10:18 - 10:21ئاسانترە یارمەتی نەخۆشێکی
شیزۆفرینیا بدەیت کە پێی وایە -
10:21 - 10:24شتێکی نامۆ لەناو لەشییا هەیە
،کە پێویستە لە لەشی بکرێتە دەرەوە -
10:25 - 10:27،بەڵام بۆ کەسە خەمۆکەکان قوورسە
-
10:27 - 10:30چوونکە ئێمە باوەڕمان وایە
.کە خۆمان ڕاستییەکە ئەبینین -
10:31 - 10:33.بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات
-
10:34 - 10:36:خووم زۆر گرتبوو بەو ڕستەیەوە
-
10:36 - 10:38".بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات"
-
10:38 - 10:41کاتێک قسەشم لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرد
،کە تووشی خەمۆکی بووبوون -
10:41 - 10:44بۆم دەردەکەوت چەندین
.بڕوای هەڵە لە مێشکیاندایە -
10:44 - 10:45".زۆرجار ئەڵێن، "کەس خۆشی ناوێم
-
10:45 - 10:47،ئینجا تۆش ئەڵێیت، "من خۆشم ئەوێیت
-
10:47 - 10:49ژنەکەت خۆشی دەوێیت
".دایک خۆشی ئەوێیت -
10:49 - 10:53،ئەتوانی یەکسەر وەڵامی ئەوەیان بەیتەوە
.بە لایەنی کەمەوە بۆ زۆربەی خەڵک -
10:53 - 10:55بەڵام کەسەکانی کە خەمۆکییان هەیە
،هەروەها دەشڵێن -
10:55 - 10:58،گرنگ نییە هەرچییەک بکەین"
".لە کۆتاییدا هەموومان هەر دەمرین -
10:58 - 11:02یان ئەوەتا ئەڵێن، "ناکرێت هیچ
لێکنزیکبوونەوەیەکی گیانی ڕاستەقینە هەبێت -
11:02 - 11:03.لە نێوان دوو مرۆڤدا
-
11:03 - 11:05هەر یەکێکمان لە لەشی
".خۆماندا گیرمان خواردووە -
11:06 - 11:07،کە بۆ ئەوە پێویستە بڵێیت
-
11:07 - 11:09،ئەوە ڕاستە"
-
11:09 - 11:12بەڵام پێویستە ئێستا تیشک بخەینە سەر ئەوەی
".چی بخۆین بۆ نانی بەیانی -
11:12 - 11:15(پێکەنین)
-
11:15 - 11:16،زۆر کات
-
11:16 - 11:19ئەوەی پێیدا تێدەپەڕن
نەخۆشی نییە، بەڵکو سەرنج تیژییە، و -
11:19 - 11:22ئەوەی کە هەندێک جار بۆمان
دەردەکەوێت کە زۆر نائاساییە -
11:22 - 11:25ئەوەیە کە زۆربەمان ئەو پرسیارانە
دەزانین لەسەر بوون و -
11:25 - 11:27.زۆر سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنادەین
-
11:27 - 11:29لێکۆڵینەوەیەک هەبوو زۆرم بەدڵ بوو
-
11:29 - 11:33کە تیایدا چەند کەسێک کە خەمۆکیان هەبوو و
چەند کەسێکی کەی ئاسایی -
11:33 - 11:36داوایان لێکرا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر
،یارییەکی ڤیدیۆیی بکەن -
11:36 - 11:37،لە کۆتایی کاتژمێرەکەشدا
-
11:37 - 11:40لێیان پرسرا کە بە بۆچوونی
.خۆیان چەند جانەوەری بچووکیان کوشتووە -
11:41 - 11:44ئەوانەی خەمۆکییان هەبووە بە ڕێژەی
،لە سەدا ١٠ وردبوون لە ژماردنەکەیاندا -
11:45 - 11:47ئەوانەشی خەمۆکییان نەبوو
-
11:47 - 11:50١٥ بۆ ٢٠ ئەوەنەی ئەو ژمارەیەی
-- جانەوەرە بچووکانەیان وت -
11:50 - 11:52(پێکەنین)
-
11:52 - 11:54.کە لە ڕاستیا کوشتبوویانن لە یاریەکەدا
-
11:56 - 11:59ئەوکاتەی بە ئاشکرا لەسەر خەمۆکییەکەی
،خۆم نووسی، زۆر کەس پێیان وتم -
11:59 - 12:03کە ئەبێ زۆر قوورس بووبێت بۆم
،لەو داخراوییە بێمە دەرەوە -
12:03 - 12:04.ئاشکرای بکەم بۆ خەڵک
-
12:04 - 12:06پێیان ئەوتم، "خەڵک
"بە شێوەیەکی تر قسەت لەگەڵ ئەکەن؟ -
12:06 - 12:08وتم، "بەڵێ بە شێوەیەکی
.تر قسەم لەگەڵ دەکەن -
12:08 - 12:10بە شێوەیەکی تر قسەم لەگەڵ دەکەن
-
12:10 - 12:13کە دەست ئەکەن بە گێڕانەوەی
،ئەزموونی خۆیان لەگەڵ خەمۆکییدا -
12:13 - 12:15،یان ئەزموونی خووشکەکەیان
-
12:15 - 12:16.یان ئەزموونی هاوڕێیەکیان
-
12:17 - 12:19شتەکان ئێستا جیاوازییان هەیە لەگەڵ پێشتردا
-
12:19 - 12:23ئەزانم کە خەمۆکی ئەو نهێنییە
خێزانییەیە کە هەمووان هەیانە -
12:24 - 12:26چەند ساڵێک لەمەوبەر
چووم بۆ کۆنفرانسێک، و -
12:27 - 12:30،لە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسە سێ ڕۆژییەکەدا
-
12:30 - 12:33یەکێک لە بەشداربووەکان
،بردمییە ئەولاوە، و پێی وتم -
12:33 - 12:38بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنم و"
،کەمێک شەرم ئەکەم لەوبارەیەوە -
12:39 - 12:41،بەڵام ماوەیەکە دەرمان وەردەگرم
-
12:41 - 12:44ئینجا ویستم بزانم تۆ ئەڵێی چی
"لەو بارەیەوە؟ -
12:44 - 12:47بۆیە ئەوەی لە تواناما بوو کردم
.بۆ ئەوەی باشترین ئامۆژگاری پێبەم -
12:47 - 12:51،ئینجا وتی، "ئەزانی چی
مێردەکەم قەت لەمە تێناگات -
12:51 - 12:55ئەو جۆرە کەسێکە کە بەلای ئەوەوە
،ئەم نەخۆشییە هیچ ڕێی تێناچێت -
12:55 - 12:57".بۆیە، ئەمەوێت، ئەمە لە نێوان خۆمانا بێت
-
12:57 - 12:58منیش وتم، "بەڵێ،
".خەم نەبێت -
12:59 - 13:01ڕۆژی یەک شەممەی
هەمان کۆنفرانسی سێ ڕۆژی -
13:01 - 13:02مێردەکەی بردمییە ئەولاوە
-
13:03 - 13:03(پێکەنین)
-
13:03 - 13:06ئینجا پێی وتم، "ژنەکەم
بە پیاوێکی خۆڕاگرم نازانێت -
13:06 - 13:08،ئەگەر بزانێت کە نەخۆشییەکی ئاوام هەیە
-
13:08 - 13:12بەڵام تووشی ئەم خەمۆکییە بووم و
،هەندێک دەرمان وەر ئەگرم بۆی -
13:12 - 13:14"پێمباشبوو بزانم تۆ چۆنە بەلاتەوە؟
-
13:14 - 13:16هەمان دەرمانیان لە یەک شاردبووەوە
-
13:17 - 13:20لە دوو شوێنی جیادا
.لە هەمان ژووری نووستندا -
13:20 - 13:21(پێکەنین)
-
13:21 - 13:24منیش وتم وام ئەزانی ئاڵوگۆڕ
لەنێو هاوسەرگیرییەکەدا -
13:24 - 13:26لەوانەیە ببێتە هۆکاری
هەندێک لە کێشەکانیان -
13:26 - 13:29(پێکەنین)
-
13:31 - 13:32بەڵام لە هەمان کاتیشدا تاسام
-
13:32 - 13:36بە سرووشتە ماندووکەرەکەی
.نهێنیگیرییەکی ئاوا هاوبەش -
13:36 - 13:38خەمۆکی زۆر ماندووکەرە
-
13:38 - 13:41،کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر لێئەبات
-
13:41 - 13:43،ئەگەر بێدەنگیش بیت لە بارەیەوە
-
13:43 - 13:45.بەڕاستی خەمۆکییەکە خراپتر ئەکات
-
13:45 - 13:46ئینجا دەستم کرد بە بیرکردنەوە
-
13:46 - 13:49دەربارەی ئەو ڕێگایانەی خەڵک
.دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی باشتربن -
13:49 - 13:51.یەکەمجار لەڕووی پزیشکییەوە کۆنەپەرست بووم
-
13:51 - 13:54وام ئەزانی چەند چارەسەرێکی
،کەم هەیە کە سوودی هەبێت -
13:54 - 13:55-- ئەوە شتێکی ڕوون بوو کە وا
-
13:55 - 13:57،دەرمان هەبوو
-
13:57 - 13:59هەندێک چارەسەری دەروونی هەبوو
-
13:59 - 14:01چارەسەری لێدانی کارەبا
،لە مێشک هەبوو -
14:01 - 14:04.ئیتر ئەوەی تر کە هەبوو شتی پڕووپووچن
-
14:04 - 14:06.بەڵام دواتر شتێکم بۆ دەرکەوت
-
14:06 - 14:07ئەگەر شێرپەنجەی مێشک هەبێت، و
-
14:07 - 14:10بڵێیت کە هەموو بەیانییەک
٢٠ خولەک لەسەر سەر بۆەستیت -
14:10 - 14:12واتلێئەکات هەست
،بە باشتربوون بکەیت -
14:12 - 14:15،ئەوا واتلێئەکات هەست بە باشتربوون بکەیت
بەڵام هەر شێرپەنجەی مێشک هەیە، و -
14:15 - 14:17.لەوانەشە هەر بە هۆیەوە بمریت
-
14:17 - 14:20بەڵام ئەگەر بڵێیت خەمۆکیت هەیە، و
-
14:20 - 14:22هەموو ڕۆژێک ٢٠ خولەک
وەستان لەسەر سەرت -
14:22 - 14:24وات لێئەکات هەست بکەیت
باشتری، ئەوا سوودی هەبووە -
14:24 - 14:27چوونکە خەمۆکیی نەخۆشیی
هەستکردنی خۆتە، و -
14:27 - 14:28ئەگەر هەست بە باشتربوون بکەیت
-
14:28 - 14:31.ئەوا ئەتوانی بڵێیت کە چیتر خەمۆکیت نییە
-
14:31 - 14:33بۆیە زیاتر مێشکم کرایەوە
-
14:33 - 14:36بۆ ئەو هەموو جۆرە چارەسەرەی
.کە لە جیهاندا بوونی هەیە -
14:36 - 14:38،نامەشم بۆ دێت
بە سەدان نامەم پێدەگات -
14:38 - 14:41لەو کەسانەوە کە باسی ئەو شتانە ئەکەن
.کە سوودی هەبووە بۆیان -
14:41 - 14:45ئەمڕۆ لە پشتی سەکۆ کەسێک
.پرسیاری لێکردم لەسەر تێڕامان -
14:45 - 14:48یەکێک لە گرنگترین نامەکانی پێمگەشت
ئەوەیان بوو کە لەلایەن ژنێکەوە بۆم هات -
14:48 - 14:51کە لە نامەکەیا نوسیبووی کە چۆن
چارەسەری دەروونی، دەرمان، -
14:51 - 14:53و هەموو شتێکی تری تاقی کردبووەوە، و
-
14:53 - 14:56چارەسەرێکی بۆخۆی دۆزیبووەوە و
هیواداربوو کە من بتوانم بیگەیەنم، و -
14:56 - 15:00.ئەوەش درووستکردنی شتی بچووک بوو لە ڕێس
-
15:00 - 15:02(پێکەنین)
-
15:03 - 15:04هەندێکی لەو شتانە بۆ ناردم
-
15:04 - 15:06(پێکەنین)
-
15:06 - 15:08.ئێستا هیچ کام لەوانەم بەخۆمەوە نەکردووە
-
15:08 - 15:09(پێکەنین)
-
15:10 - 15:12پێشنیاری ئەوەشم بۆ کرد
کە پێویستە سەیرێکی -
15:12 - 15:16نەخۆشی خولیایی زۆرلەخۆکەر بکات لە
.پۆڵێنی دی ئێس ئێمی نەخۆشییە دەروونیەکاندا -
15:17 - 15:20لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک سەیری
،جۆرە چارەسەرەکانی تر دەکەم -
15:20 - 15:23تێگەشتنێکم لەسەر چارەسەرەکانی
.تریش دەستکەوت کە بۆ خەمۆکی دەکرێت -
15:23 - 15:26بە نەریتێکی دەرکردنی جنۆکەیا
تێپەڕیم لەناو هۆزێکی سەنیگالدا -
15:26 - 15:28پێویستی بە بڕێکی زۆر خوێنی
گیسکی کێوی بوو -
15:28 - 15:30کە ئێستا ناتوانم بچمە
،ناو وردەکارییەکانییەوە -
15:30 - 15:32،بەڵام چەند ساڵێک دواتر لە ڕواندا بووم
-
15:32 - 15:33،کارم لەسەر پرۆژەیەکی تر دەکرد
-
15:33 - 15:36بە ڕێکەوت ئەزموونەکەی خۆمم
بۆ کەسێکی ئەوێ باسکرد، و -
15:36 - 15:37،ئەویش وتی
-
15:37 - 15:40ئەوە ڕۆژئاوای ئەفریقا بووە، و"
،ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاین -
15:40 - 15:42نەریتەکانی ئێمە ئەیکەین
،لە زۆر شتا جیاوازییان زۆرە -
15:42 - 15:44بەڵام چەند خوو و نەریتێکمان هەیە
-
15:44 - 15:46کە خاڵی هاوبەشی هەیە لەگەڵ
".ئەوەدا کە تۆ باستکرد -
15:46 - 15:47،ئینجا وتی
-
15:47 - 15:50بەڵام تووشی کێشەی زۆر بووین لەگەڵ "
،کارمەندە دەروونییەکانی خۆرئاوا -
15:50 - 15:53بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕێک
".دوای جینۆسایدەکە هاتن بۆ ئێرە -
15:53 - 15:55وتم، "چ جۆرە کێشەیەکتان
"هەبوو لەگەڵیان؟ -
15:55 - 15:59.ئەویش وتی، "ئەم شتە سەیرە ئەکەن
-
15:59 - 16:01ناچن بەو خۆرهەتاوە خەڵک بەرنە دەرەوە
-
16:01 - 16:03کە لەبەریا هەست بە باشتربوون ئەکەیت
-
16:03 - 16:06دەست ناکەن بە تەپڵ لێیان و موزیک
.بۆ ئەوەی سووڕی خوێنی کەسەکە چالاک کەن -
16:06 - 16:08هەموو کۆمەڵگاکەیان هاوبەش
.نەئەکرد لە کارەکەیا -
16:08 - 16:11وەک ڕۆحێکی شەڕانگێز خەمۆکییەکەیان
.لە لەشی کەسەکە دەرنەئەکرد -
16:11 - 16:16لەجیاتی ئەوە یەک یەک نەخۆشەکانیان
ئەبردە ژوورێکی بچووکی تەنگەوە -
16:16 - 16:18بۆ کاتژمێرێک قسەیان لەگەڵ ئەکردن
-
16:18 - 16:20".دەربارەی شتە خراپەکانی بەسەریان هاتووە
-
16:20 - 16:22(پێکەنین)
-
16:22 - 16:25(چەپڵەلێدان)
-
16:25 - 16:28وتیشی، "ناچاربووین داوایان لێکەین
".وڵاتەکە بەجێبهێڵن -
16:28 - 16:30(پێکەنین)
-
16:30 - 16:33ئێستا لە کۆتاییەکەی تری چارەسەرەکانی
،تر کە هەیە بۆ خەمۆکی -
16:33 - 16:35.با باسی فرانک روساکۆفتان بۆ بکەم
-
16:35 - 16:41فرانک روساکۆف ئەتوانم بڵێم خراپترین
.خەمۆکی هەبوو لە مرۆڤا بینیبێتم -
16:41 - 16:43.بەردەوام لە خەمۆکیدا بوو
-
16:43 - 16:44،ئەوکاتەی چاوم پێی کەوت
-
16:44 - 16:48،هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراودا
چارەسەری لێدانی کارەبای بۆ دەکرا -
16:48 - 16:51ئینجا هەتا نزیکەی هەفتەیەک
.ئاگای لە چواردەوری خۆی نەبوو -
16:51 - 16:53.ئینجا بۆ هەفتەیەک هەستی بە باشتربون ئەکرد
-
16:53 - 16:55ئینجا هەفتەی دواتر بەرەو
.خراپتربوون دەچوو -
16:55 - 16:57ئینجا دووبارە جارێکی تر
.کارەبایان لێدەدایەوە -
16:57 - 16:59،ئەوکاتەی کە چاوم پێی کەوت پێی وتم
-
16:59 - 17:01بەرگەی ئەوە ناگرم بەم شێوەیە"
.بەردەوام بم لە ژیان -
17:01 - 17:03،ناتوانم لەوە زیاتر بەرگە بگرم
-
17:03 - 17:05ڕێگایەکیشم دۆزیوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان پێی
-
17:05 - 17:06".ئەگەر هات و باشتر نەبووم
-
17:06 - 17:10بەڵام،" پێی وتم"
ڕەشنووسێکم بیستووە لە ماس جێنێراڵ" -
17:10 - 17:14دەربارەی پەیڕەوەێک کە پێی دەوترێت
سینگولۆتۆمی، کە نەشتەرگەرییەکی مێشکە، و -
17:14 - 17:16".پێموابێت ئەوە تاقی ئەکەمەوە
-
17:16 - 17:19بیریشمە ئەو کاتە سەرسام بووم
کە بیرم کردەوە چۆن کەسێک -
17:19 - 17:22کە ئەو هەموو ئەزموونە خراپەی هەبووە
-
17:22 - 17:24لەگەڵ ئەو جۆرە چارەسەرە جیاجیایانەیا
-
17:24 - 17:27هێشتا لە شوێنێکدا لە ناخیا
ئەوەنە گەشبینی تێدایە -
17:27 - 17:29هەوڵی چارەسەرێکی تر بدات
-
17:30 - 17:34نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا، و
.زۆر سەرکەوتوو بوو -
17:34 - 17:36.ئێستا هاوڕێمە
-
17:36 - 17:39هاوسەرێکی جوان و دوو
.مناڵی جوانی هەیە -
17:39 - 17:42سەری ساڵی دوای نەشتەرگەرییەکە
نامەیەکی بۆ نووسیم، و -
17:42 - 17:43،پێی وتم
-
17:43 - 17:45،ئەمساڵ باوکم دوو دیاری بۆ ناردم"
-
17:45 - 17:48یەکەمیان، ئەلبومێکی سی دی سووڕاو
لە دروستکردنی شارپەر ئیمەیج -
17:48 - 17:50،کە بەڕاستی پێویستم پێی نەبوو
-
17:50 - 17:52بەڵام ئەمزانی ئەو پێى دەدا بۆ من
تا ئاهەنگ بگێڕم -
17:52 - 17:55بەبۆنەی ئەوەی ئێستا چوومەتە ژیانی خۆمەوە و
.ئیشێکم هەیە کە حەزم لێیەتی -
17:56 - 17:59دیارییەکەی تریش وێنەیەکی
،نەنکم بوو -
17:59 - 18:00.کە خۆی کووشتبوو
-
18:01 - 18:04کە کردمەوە، دەستم کرد بە گریان، و
-
18:04 - 18:06دایکم هات و وتی
-
18:06 - 18:09بۆ ئەو کەسانەت ئەگریت'
'کە قەت لە ژیانتا نەتناسیون؟ -
18:09 - 18:13منیش وتم، 'هەمان
'.ئەو نەخۆشیەی منی هەبووە -
18:13 - 18:16ئێستا کە ئەم نامەیە بۆ تۆ
.ئەنووسم ئەگریم -
18:16 - 18:19مەسەلە ئەوە نییە دڵتەنگم
،بەڵکو ئەم شتانە زۆر کاریان تێکردووم -
18:19 - 18:21پێموابێت هی ئەوەبێت
،چونکە لەوانەبوو خۆم بکووژم -
18:21 - 18:25بەڵام دایک و باوکم هانیان دام
،بەردەوام بم، و بەهەمان شێوە پزیشکەکانیش -
18:25 - 18:27.ئەوەبوو نەشتەرگەرییەکەم کرد
-
18:27 - 18:29زیندووم و سووپاسگوزارم بۆ ئەوە
-
18:30 - 18:34،لە سەردەمێکی باشدا دەژین
".تەنانەت ئەگەر هەستیش بکەین کە وانییە -
18:36 - 18:38زۆر تاسام بەو ڕاستییە کە خەمۆکیی
-
18:38 - 18:43بە شێوەیەکی فراوان وادەزانرێت نەخۆشییەکی
،سەردەمی، خۆرئاوایی، چینی ناوەڕاست بێت -
18:43 - 18:47ویستیشم بزانم چۆن لە چەندین ڕوانگەی تری
هەمەجۆرەوە نەخۆشییەکە کاردەکات، و -
18:47 - 18:49یەکێک لەو شتانەی زۆر گرنگ بوو بەلامەوە
-
18:49 - 18:51خەمۆکی بوو لە نێو
.کەسە هەژارەکاندا -
18:51 - 18:53بۆیە چووم و گەڕام
-
18:53 - 18:56بۆ ئەوەی بزانم چی بۆ ئەو کەسە هەژارانە
.دەکرێت کە خەمۆکیان هەیە -
18:56 - 18:58ئەوەشی دۆزیمەوە ئەوەبوو کە هەژارەکان
-
18:58 - 19:00.زۆربەیان چارەسەری خەمۆکییان بۆ ناکرێت
-
19:00 - 19:03خەمۆکی ئەنجامی
.لاوازییەکی جینی بۆماوەییە -
19:03 - 19:06کە وا دەردەکەوێت بە یەکسانی
دابەشبووبێت لە نێو خەڵکدا، و -
19:06 - 19:08،بارودۆخە بزوێنەرەکان
-
19:08 - 19:12ئەگەری زیاترە قوورستر بێت
.لەسەر ئەو کەسانەی کە هەژارن -
19:12 - 19:15لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەرکەوێت
ژیانێکی زۆر باش هەیە -
19:15 - 19:17،بەڵام بەردەوام هەست بە ناخۆشی ئەکەیت
-
19:17 - 19:19بیر ئەکەیتەوە، "بۆچی هەست بە ناخۆشی ئەکەم؟
-
19:19 - 19:20".ئەبێ من خەمۆکیم هەبێت
-
19:20 - 19:22دەست ئەکەیت بە گەڕان بۆ
.دۆزینەوەی چارەسەر بۆی -
19:22 - 19:24بەڵام ئەگەر ژیانێکی زۆر خراپ هەبێت، و
-
19:24 - 19:26،بەردەوام هەست بە ناخۆشی بکەیت
-
19:26 - 19:29ئەو هەستکردنەت یەکدەگرێتەوە
لەگەڵ ژیانتدا، و -
19:29 - 19:31،قەت بیرناکەیتەوە بڵێیت
-
19:31 - 19:32".لەوانەیە ئەمە چارەسەری هەبێت"
-
19:32 - 19:36بۆیە ئێمە درمی خەمۆکییمان هەیە لەم وڵاتەدا
-
19:36 - 19:38لە نێو خەڵکە هەژارەکاندا
-
19:38 - 19:41کە بە نەخۆشییەکەیان نازانرێت و
،چارەسەریان بۆ ناکرێت -
19:41 - 19:43کەس ناچێت بەدەمییەوە، و
-
19:43 - 19:45.ئەوە کارەساتێکی گەورەیە
-
19:45 - 19:47بۆیە کەسێکی پسپۆڕم دۆزییەوە
-
19:47 - 19:50کە خەریکی توێژینەوەیەک بوو
،لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی دەرەوەی پایتەخت -
19:50 - 19:53لەوێ پشکنینی بۆ ئەو ژنانە ئەکرد
کە بۆ کێشەی تری تەندروستی هاتبوون و -
19:53 - 19:55نەخۆشی خەمۆکییان تێدا دەناسییەوە، و
-
19:55 - 19:58ئینجا شەش مانگ چارەسەری
.تاقیئەکردەوە لەسەریان -
19:58 - 20:00یەکێک لەوانە، کە ناوی لۆلییە، هات، و
-
20:00 - 20:03ئەو ڕۆژەی کە هات ئەم
.قسانەی کرد -
20:03 - 20:08ژنێک بوو، حەوت مناڵی هەبوو، و
.کە هات بۆلامان وتی -
20:08 - 20:10وتی، "پێشتر کارێکم هەبوو
بەڵام ناچاربووم وازی لێبێنم -
20:10 - 20:13چونکە چیتر نەم ئەتوانی
.لە ماڵەکە بچمە دەرەوە -
20:13 - 20:15قەت هیچ شتێکم نییە
.بە مناڵەکانمی بڵێم -
20:15 - 20:18بەیانییەکەی، ناتوانم چاوەڕێکەم
،هەتا ئەوکاتەی ئەڕۆن -
20:18 - 20:21ئینجا ئەچمە ناو جێگەکەوە، و
،سەرم دا ئەپۆشم یەکسەر -
20:21 - 20:23،کاتژمێر سێ کە یەنەوە ماڵەوە
-
20:23 - 20:25".زۆر بە خێرایی یەت
-
20:25 - 20:27،ئەیوت، "پاراسیتۆڵێکی زۆر ئەخوات
-
20:27 - 20:29هەر شتێک بێت بەکاری ئەهێنم بۆ
.ئەوەی بتوانم زیاتر بخەوم -
20:29 - 20:33مێردەکەم بەردەوام پێی ئەوتم
.من بێ مێشکم، من ناشرینم -
20:33 - 20:36".خۆزگە ئەمتوانی ئەو ئازارە بوەستێنم
-
20:37 - 20:40ئینجا، ئەویش بەهەمان شێوە
،خرایە بەر ئەم تاقیکردنەوەی چارەسەرە -
20:40 - 20:42،شەش مانگ دواتر کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد
-
20:42 - 20:46کاری چاودێری منداڵانی گرتبووە دەست
-
20:46 - 20:50بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
مێردە خراپەکەشی بەجێهێشتبوو، و -
20:50 - 20:52،پێی وتم
-
20:52 - 20:54منداڵەکانم ئێستا"
".زۆر دڵخۆشترن -
20:54 - 20:57وتی لە شوێنە تازەکەمدا، "ژوورێکم
هەیە بۆ کوڕەکانم و -
20:57 - 20:59،ژوورێکیش بۆ کچەکان
-
20:59 - 21:01بەڵام بە شەو، هەموویان
یەنە سەر جێگەکەی من، و -
21:01 - 21:04ئەرکی قووتابخانەیان و هەموو
.شتێکی تر پێکەوە ئەکەین -
21:04 - 21:06،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە قەشە
-
21:06 - 21:08،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە ئاگرکوژێنەرەوە
-
21:08 - 21:10یەکێک لە کچەکانیش ئەڵێ
.ئەبم بە پارێزەر -
21:10 - 21:13وەک پێشتر ناگرین، و
-
21:13 - 21:14.وەک پێشتر لەناو خۆیانا شەڕ ناکەن
-
21:15 - 21:18هەموو ئەوەی ئێستا ئەمەوێ
.ئەوەیە، مناڵەکانم -
21:19 - 21:21،شتەکان بەردەوام لە گۆڕانان
-
21:21 - 21:25جل لەبەرکردنم، هەستم بۆ ژیان
.ڕەفتار و جوڵانەوەم -
21:26 - 21:30ئێستا ئەتوانم بێ ئەوەی بترسم بچمە دەر، و
-
21:30 - 21:33پێموانییە ئەو هەستە خراپانە
،چیتر بگەڕێنەوە -
21:33 - 21:36ئەگەر بەهۆی دکتۆر میراندار
،و چارەسەرەکانییەوە نەبووایە -
21:36 - 21:40ئێستا هێشتا لە ماڵەوە ئەبووم
سەری خۆم داپۆشیبوو -
21:40 - 21:42.ئەویش ئەگەر هێشتا لە ژیانا بوومایە
-
21:42 - 21:46،لە خوا پاڕامەوە فریشتەیەکم بۆ بنێرێت
-
21:46 - 21:47".ئەویش بەدەم نزاکانمەوە هات
-
21:50 - 21:53بەڕاستی ئەم ئەزموونانە
زۆر کاریان تێکردم، و -
21:53 - 21:56بڕیارم یا کە ئەبێت لەسەریان بنووسم
-
21:56 - 21:59نەک بەتەنیا لە کتێبەکەیا کە کاری
لەسەر ئەکەم بەڵکو لە نوسراوێکیشدا و -
21:59 - 22:01لەلایەن گۆڤاری نیو یۆرک تایمزەوە
داوام لێکرا -
22:01 - 22:03لەسەر خەمۆکی بنووسم
.لەناو خەڵکە هەژارەکاندا -
22:03 - 22:05منیش چیرۆکەکەی خۆمم بۆ نوسین، و
-
22:05 - 22:09سەرنووسەرەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی
".بەڕاستی ناتوانین ئەمە بڵاوکەینەوە" -
22:09 - 22:10،منیش وتم"
"بۆچی ناتوانیت؟ -
22:10 - 22:12.ئەویش وتی، "شتێکە ناچێتە مێشکەوە
-
22:12 - 22:16ئەم کەسانە کە بە جۆرێک
لە پلەی خواری خوارەوەی کۆمەڵگان و -
22:16 - 22:18دوای چەند مانگێک چارەسەر
-
22:18 - 22:20وایان لێبێت بتوانن مۆرگان
ستانلی بەڕێوە بەرن؟ -
22:20 - 22:22".شتێکە کەس باوەڕی پێناکات
-
22:22 - 22:25وتی، "قەت پێشتر
".شتی ئاوام نەبیستووە -
22:25 - 22:27منیش وتم، "ڕاستی ئەوەی کە قەت نەتبیستووە
-
22:27 - 22:29"ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەهەواڵێکی تازەیە
-
22:30 - 22:33(پێکەنین)
-
22:33 - 22:36(چەپڵەلێدان)
-
22:37 - 22:39".ئێوەش گۆڤارێکی هەواڵین"
-
22:40 - 22:43بۆیە دوای کەمێک مشتومڕکردن
.ڕازی بوون لەسەری -
22:43 - 22:47بەڵام پێموابێت زۆرێک لەوەی وتیان
بە شێوەیەکی سەیر بەیەکەوە بەسترابوونەوە -
22:47 - 22:51بەم قین لێبوونەی خەڵک هێشتا هەیەتی
،بۆ بیرۆکەی ئەم چارەسەرە -
22:51 - 22:52ئاماژەی ئەوەی ئەگەر بێت و بچین و
-
22:52 - 22:55چارەسەری زۆرێک لەو
،کۆمەڵگا هەژارانە بکەین -
22:55 - 22:57،ئەوە قۆستنەوە ئەبێت
-
22:57 - 22:59.چونکە ئێمە ئەیانگۆڕین
-
22:59 - 23:03پێویستییەکی ڕەوشتی هەڵە هەیە
،کە لەوە ئەچێت لای هەموومان هەبێت -
23:03 - 23:05،کە گوایە چارەسەری خەمۆکی
-
23:05 - 23:07دەرمانەکە و ئەو شتانەی بەکاردێت فێڵن، و
-
23:07 - 23:09.ئەوە شتێکی سرووشتی نییە
-
23:09 - 23:12.بەلای منەوە ئەوە بە هەڵەدابردنە
-
23:12 - 23:16شتێکی سروشتی ئەبێت
،ئەگەر کەسێک دانەکانی بکەوێت -
23:16 - 23:19بەڵام کەس ناوەستێتەوە
،دژی مەرهەمی ددان شوشتن -
23:19 - 23:20.لانی کەم لە بازنەکانی مندا
-
23:22 - 23:23،ئینجا خەڵک ئەڵێن
-
23:23 - 23:26بەڵام ئایا خەمۆکی بەشێک نییە"
لەوەی مرۆڤ ئەبێ پیایا تێپەڕێت؟ -
23:26 - 23:28پەرەسەندنمان بە شێوەیەک نەبووە
خەمۆکیشمان هەبێت؟ -
23:28 - 23:30"ئەوە بەشێک نییە لە کەسایەتی ئێمە؟
-
23:30 - 23:32.بۆ ئەوە ئەڵێم، مەزاجی مرۆڤ خۆگونجێنەرە
-
23:32 - 23:36توانای هەبوونی دڵتەنگی و ترس و
-
23:36 - 23:37شادی و خۆشی و
-
23:37 - 23:41هەموو هەستەکانی تریش کە هەمانە
.ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە -
23:41 - 23:43نەخۆشی خەمۆکی سەرەکیش
-
23:43 - 23:47شتێکە کاتێک ڕووئەیات کە
.ئەو سیستمە تێک ئەچێت -
23:47 - 23:48.خۆگونجاندنێکی هەڵەیە
-
23:48 - 23:50خەڵک یەن بۆلام و ئەڵێن
-
23:50 - 23:53پێموابێت، ئەگەر بێت و"
،تا ساڵێکی تر ئەمەم لەگەڵا بمێنێتەوە -
23:53 - 23:55".پێموابێت ئەتوانم پیایا تێپەڕم
-
23:55 - 23:57منیش هەموو جارێک پێیان ئەڵێم
،لەوانەیە بتوانی پیایا تێپەڕیت" -
23:57 - 23:59.بەڵام قەت نابیتەوە بە ٣٧ ساڵ
-
24:00 - 24:03ژیان کوورتە، و ئەوە ساڵێکی تەواوە
.کە تۆ باسی ئەکەیت -
24:04 - 24:05".بیری لێکەرەوە
-
24:06 - 24:08ئەوە هەژارییەکی سەیری
زمانی ئینگلیزیی، و -
24:08 - 24:10،بێگومان چەندین زمانی تریشە
-
24:10 - 24:13،کە هەمان وشە بەکاردەهێنینەوە
،وشەی خەمۆکی -
24:13 - 24:17بۆ باسکردنی هەستی مناڵێک کاتێک
لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا باران دەبارێت و -
24:17 - 24:21بۆ باسکردنی ئەوەی کەسێک هەستی چۆنە چەند
.خولەکێک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت -
24:21 - 24:25خەڵک پێم ئەڵێن، "باشە، ئایا شتێکە
"بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا؟ -
24:25 - 24:28منیش ئەڵێم، لە ڕوێکەوە
.بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا -
24:28 - 24:30،بڕێکی دیاریکراو بەردەوامی هەیە
-
24:30 - 24:32بەڵام هەمان ئەو بەردەوامیەیە
-
24:32 - 24:34لە نێوان پەرژینێکی ئاسنی
دەرەوەی ماڵەکەی خۆت -
24:34 - 24:35کاتێک کەمێک ژەنگ هەڵئەهێنێت
-
24:35 - 24:38کە پێویستە لێی بکەیتەوە و
کەمێک بۆیەی بکەیتەوە، و -
24:38 - 24:41ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر بۆ ماوەی
سەد ساڵ ماڵەکەت بەجێ بهێڵێت و -
24:41 - 24:45بە تەواوەتی ژەنگ هەڵبهێنێت بە شێوەیەک
.ببێت بە یەک کۆمەڵ تۆزی پرتەقاڵی -
24:45 - 24:47،ئەوەش ئەو کێشەی پارچە تۆزە پرتەقاڵیەیە
-
24:47 - 24:49،ئەو کێشەی تۆزە پرتەقاڵییە
-
24:49 - 24:51ئەو شتەیە ئێمە
.ئەمانەوێ ئاماژەی پێبکەین -
24:52 - 24:54،ئێستا خەڵک ئەڵێن
-
24:54 - 24:57ئەم حەبی دڵخۆشبوونە ئەخۆیت، و"
"ئەی ئیستا هەست بە دڵخۆشی ئەکەیت؟ -
24:57 - 24:59منیش ئەڵێم هەست
.بە خۆشی ناکەم -
24:59 - 25:02بەڵام هەست بە دڵتەنگی ناکەم
بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، و -
25:02 - 25:04هەست بە دڵتەنگی ناکەم بۆ
وەڵامدانەوەی تەلەفوون، و -
25:04 - 25:07هەست بە دڵتەنگی ناکەم
.بۆ ئەوەی هەستم و خۆم بشۆم -
25:07 - 25:10زیاتر هەست ئەکەم، ڕاستییەکەی پێموابێت
-
25:10 - 25:13لەبەر ئەوەی ئەتوانم بێ هەستکردن
بە بەتاڵی دڵتەنگ ببم -
25:13 - 25:17دڵتەنگم بۆ نائوومێدییەکانمم لە ژیانی
،پیشەگەری خۆمدا -
25:17 - 25:19دڵتەنگبوون بۆ پەیوەندییە
،زیانپێگەشتووەکانم -
25:19 - 25:21دڵتەنگبوونم بۆ گەرمبوونی
.بارگەی هەوای زەوی -
25:21 - 25:24.ئەوانە ئەو شتانەن کە ئێستا دڵتەنگم بۆیان
-
25:24 - 25:27،ئینجا بە خۆشم ئەڵێم، باشە
ئێستا ئەنجامەکە چییە کە پێی گەشتووم؟ -
25:27 - 25:29چۆن ئەو کەسانەی ژیانی باشترییان هەیە
-
25:29 - 25:32تەنانەت بە خەمۆکییەکی گەورەتریشەوە
توانییویانە بەردەوامبن لە ژیان؟ -
25:32 - 25:34میکانیزمی ئەو خۆڕاگرییەیان چییە؟
-
25:35 - 25:37ئەوەی کە بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت
-
25:37 - 25:39ئەوەبوو ئەو کەسانەی نکوڵی
لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن، و -
25:39 - 25:41دەڵێن، "ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر
،خەمۆکیم هەبوو -
25:41 - 25:43،نامەوێ جارێکی تر بیر لەوە بکەمەوە
-
25:43 - 25:45ئیتر سەیری ئەو ڕابردووە ناکەمەوە و
-
25:45 - 25:47"،بەردەوام ئەبم لە ژیانی خۆم
-
25:47 - 25:51بە شێوەیەکی سەیر، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لە
.هەموو کەس زیاتر بوون بە کۆیلەی نەخۆشییەکە -
25:51 - 25:53.نکووڵی کردن لە خەمۆکییەکە بەهێزتری دەکات
-
25:54 - 25:56،ئەوکاتەی تۆ خۆت ئەشاریتەوە لێی
.ئەو گەشە ئەکات -
25:57 - 26:00ئەوانەشی بەرگەی ئەگرن
-
26:00 - 26:04ئەوانەن کە ئەتوانن بەرگەی ئەو ڕاستییە
.بگرن کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە -
26:04 - 26:08ئەوانەی بەرگەی خەمۆکییەکەیان دەگرن
.ئەوانەن کە بە خۆڕاگری ئەگەن -
26:09 - 26:10،فرانک ڕوساکۆف پێی وتم
-
26:10 - 26:14،ئەگەر ناچاربم پیایا بڕۆمەوە"
،پێموابێت بەم شێوەیە نایکەمەوە -
26:14 - 26:17،بەڵام بە شێوەیەکی سەیر
.سوپاسگوزارم بۆ ئەوەی پیایدا تێپەڕیم -
26:17 - 26:21خۆشحاڵم کە ٤٠ جار
.براومەتە نەخۆشخانە -
26:21 - 26:24زۆر شتی پێ وتم دەربارەی خۆشەویستی، و
-
26:24 - 26:27پەیوەندییەکەم لەگەڵ دایک و
باوکم و پزیشکەکانمدا -
26:27 - 26:30زۆر بەنرختر بووە لام، و هەمووکات
".هەر وا ئەبێت -
26:31 - 26:33ماگی رۆبینسش وتی
-
26:33 - 26:36پێشتر خۆبەخشانە لە کلینیکێکی"
ئایدز کارم دەکرد، و -
26:36 - 26:39بەردەوام قسەم ئەکرد و قسەم
ئەکرد و قسەم ئەکرد، و -
26:39 - 26:43ئەو کەسانەی مامەڵەم لەگەڵ دەکردن زۆر
،ڕووخۆش نەبوون، و منیش ئەموت -
26:43 - 26:45ئەوە یارمەتیدەر یان'
'.دۆستانە نییە لەوانەوە -
26:45 - 26:47(پێکەنین)
-
26:47 - 26:48،ئینجا بۆم دەرکەوت"
-
26:48 - 26:50بۆم دەرکەوت کە هیچ لەوە زیاتر ناکەن
-
26:50 - 26:53لەو چەند خولەکەی یەکەمی
.ئەو تۆزە قسانەی ئەیانکرد -
26:53 - 26:55بۆ من تەنها بۆنەیەک ئەبوو
-
26:55 - 26:58کە ئایدزیشم نەبوو و لە
،سەرە مەرگیشدا نەبووم -
26:58 - 27:01بەڵام بەرگەی ئەو ڕاستییەم دەگرت
کە ئەوان هەیانبوو -
27:01 - 27:02.لە مردنیشەوە نزیک بوون
-
27:03 - 27:06.پێویستییەکانمان مەزنترین سامانی ئێمەیە
-
27:06 - 27:10دەرکەوت فێری ئەوەبووم بتوانم هەموو
".ئەوە ببەخشم کە پێویستمە -
27:12 - 27:16بەرز نرخاندنی خەمۆکی لەلایەن
نەخۆشەکەوە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوە ناگرێت -
27:16 - 27:19بەڵام لەوانەیە وا لە
بیرۆکەی سەرهەڵدانەوەکە و -
27:19 - 27:22تەنانەت سەرهەڵدانەوەکە خۆشی بکات
.بەرگەگرتنی ئاسانتر بێت -
27:23 - 27:27پرسیارەکە ئەوەنە لەبارەی ئەوەوە نییە
واتایەکی مەزنی بۆ بدۆزرێتەوە و -
27:27 - 27:29بڕیار بەیت کە چۆن خەمۆکییەکەت
.چەنێک شتێکی واتابەخش بووە -
27:29 - 27:33بەڵکو بۆ ئەو واتایە بگەڕێیت و بیربکەیتەوە
،کە جارێکی تر هاتەوە بڵێیت -
27:33 - 27:37،ئەمە وەک دۆزەخ وا ئەبێت"
".بەڵام شتێکی تازەی لێوە فێر ئەبم -
27:37 - 27:40لە خەمۆکییەکەی خۆمەوە فێربووم
-
27:40 - 27:42،سۆزی مرۆڤ دەکرێت چەندێک گەورەبێت
-
27:42 - 27:45چۆن دەکرێت لەو ڕاستیانەی هەن ڕاستترن بن، و
-
27:45 - 27:48بۆم دەرکەوت کە ئەو ئەزموونە
-
27:48 - 27:51ڕێگەی پێیاوم ئەزموونی
سۆزی ئەرێنی بکەم -
27:51 - 27:54.بە شێوەیەکی چڕتر و بەهێزتر
-
27:54 - 27:58،پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە
-
27:58 - 27:59،بەڵکو زیندوێتییە
-
27:59 - 28:02،ئەم ماوەیەش، ژیانێکی زیندووم هەیە
-
28:02 - 28:04تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە دڵتەنگم
-
28:05 - 28:08هەستم بەو پرسەیە کرد لە مێشکمدا، و
-
28:08 - 28:13لە تەنیشت پەیکەرە گەورەکەوە
دانیشتم لە لێواری جیهاندا، و -
28:13 - 28:16شتێکم لە ناخی خۆمدا دۆزییەوە
-
28:16 - 28:19کە ئەبێ پێی بڵێم ڕۆح
-
28:19 - 28:22کە تا ئەو ڕۆژەی بیست ساڵ
لەمەوبەر دامنەڕشتبوو -
28:22 - 28:25.کاتێک دۆزەخ سەردانێکی کتوپڕی کردم
-
28:27 - 28:31پێموابێت کاتێک ڕقم لەوە
ئەبوو خەمۆکیم هەبێت و -
28:31 - 28:33ڕقم لەوە دەبوو دووبارە
،تووشی خەمۆکی ببمەوە -
28:33 - 28:36ڕێگایەکم دۆزییەوە بۆ ئەوەی
.خەمۆکییەکەمم خۆش بوێت -
28:36 - 28:40خۆشم دەوێت چوونکە ناچاری کردم
.بۆ خۆشی بگەڕێم و دەستی پێوەبگرم -
28:41 - 28:44،خۆشم ئەوێت چوونکە هەموو ڕۆژێک بڕیار ئەیەم
-
28:44 - 28:46هەندێک جار ئازایانە، و
-
28:46 - 28:48هەندێک جار دژی هۆکارەکانی ساتەکە
-
28:48 - 28:50.بۆ شەقبرکدن بۆ هۆکارەکان بۆ ژیان
-
28:51 - 28:55ئەوەش بە بۆچوونی من
.خۆشی و شادییەکە دەست هەموو کەس ناکەوێت -
28:55 - 28:56.زۆر سوپاس
-
28:56 - 29:00(چەپڵەلێدان)
-
29:00 - 29:02.زۆر سوپاس
-
29:02 - 29:04(چەپڵەلێدان)
- Title:
- خەمۆکی، نهێنییەکەی هاوبەشی دەکەین
- Speaker:
- ئەندرو سۆلۆمۆن
- Description:
-
پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە، بەڵکو زیندوێتییە، و ئەوە زیندوێتی بوو کە لەوە ئەچوو لێم بچێتە دەرەوە لەو ساتەدا. لە پێشکەشکردنێکی یەکسان لە جوانبێژی و تێکشکێنەریدا ئەندرو سۆلۆمۆنی نوسەر دەتبات بەرەو تاریکترین بەشەکانی مێشکی لەو ساڵانەدا کە بەرەنگاری خەمۆکی بووەتەوە. کە ئەوەش وایلێکردووە گەشت بکات بە جیهاندا و چاوی بکرێتەوە و چاوی بەو کەسانەی تر بکەوێت کە خەمۆکییان هەیە -- سەرسام بوو بەوەی، تا زیاتر قسە بکات خەڵکی زیاتر هەوڵ دەدات چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 29:21
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Depression, the secret we share |