هەستم بە پرسەیەک کرد لە مێشکمدا" ،ڕەش پۆشەکانیش ئەهاتن و ئەچوون لە پێشەوە بۆ دواوە --تا ئەو هەستە دەرچوو ،ئینجا کە هەموویان دانیشتن --دەنگێکی زۆر ئەهات، لێدانی دەهۆڵێک --لێیدەدا-- لێیدەدا-- هەتا ئەوکاتەی --هەستم کرد خەریکە مێشکم سڕ ئەبێ ئینجا گوێم لێیان بوو سنوقێکیان بەرزکردەوە دووبارە بە هەمان ئەو پێڵاوە قوڕوقشمانەوە جیڕەیان خستە ڕۆحم، دووبارە ،ئینجا بۆشایی—دیسان زاڵبوو بەسەرما ،وەک ئەوەی هەموو بەهەشت زەنگێک بێت ،و بوونەوەران گوێیەک بن من، و بێدەنگی، پێشبڕکێیەکی سەیر --شێواو، تەنیا لێرە ،ئینجا تەختەدارێک لەژێر پێمدا شکا —هەر ئەکەوتم و ئەکەوتم ،لە هەر بەرکەوتنێکما بەر جیهانێک ئەکەوتم ئیتر ئەوکاتە بەخۆم زانی ". و بە ئاگا هاتمەوە ئێمه خهمۆکی له ڕێگهی .مێتافۆرهکانهوه دهناسین ئێمێڵی دێکینسن توانی لەڕێی ،زمانەوە نیشانی بدات .گۆیاش بە وێنە نیوەی ئامانجی هونەر باسکردنی .ئەو جۆرە دۆخە دەروونیانەیە من بۆخۆم، هەمیشە وا هەستم کردووە ،بەهێز و تووند بم کەسێک بم که بتوانم ڕزگارم بێت ئهگهر هاتوو بنێردرام .بۆ کامپێکی نازییەکان .له ساڵی 1991، کەسانێکی زۆرم لەدەستدا دایکم مرد پەیوەندییەکی سۆزداری ،کە تێیدا بووم کۆتایی هات دوای بەسەربردنی چەند ساڵێک لە دەرەوە ،گەڕامەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان بێ ئەوەی زیانم پێبگات هەموو .ئەوانەم تێپەڕاند ،بهڵام له ساڵی 1994، دوای سێ ساڵ ههستم دهکرد ئارهزووم بۆ .ههموو شتێک له دهستداوه چیتر نهمدهویست ئهو کارانه ئهنجام ،بدهم که ئارهزووم لێیان بوو .نەشمدەزانی بۆچی ،دڵخۆشی پێچهوانهی خهمۆکی نییه زیندوویهتی پێچهوانهکهیهتی ئەوەش زیندوویەتی بوو .لەو ساتەدا هەستم دەکرد دوورئەکەوێتەوە لێم ئهنجامدانی ههر کارێک وادهردهکهوت .که هیلاکبوونێکی زۆری پێویست بێت که دههاتمه ماڵهوه گڵۆپه سوورهکهی ئامێری ،وەڵامدەرەوەی تەلەفوونەکەم دهبینی ،لهبری دڵخۆشی بۆ بیستنی دهنگی هاوڕێکانم ،بیرم دەکردەوە ".دهبێت وهڵامی ئهو ههمووه بدهمهوه" ،یاخود کاتێک بڕیاڕی نانخواردنم دهدا بیرم لێ دهکردهوه، که پێویست ،دهکات خۆراکهکه دهربهێنم لهسهر قاپێک داینێ و .لەتی بکەم و بیجووم و قووتی بەم وام هەست دەکرد .قۆناغەکانی لە خاچ دان بێت یەکێک لەو شتانەش کە لە کاتی باسکردنی خەمۆکیدا ون دەبێت ئەوەیە کە ئەزانیت شتێکی .بێمانایە تووشی دەبیت .ئەزانیت کە بێمانایە کاتێک پێیدا تێدەپەڕیت ئەزانیت کە زۆربەی خەڵک ئەتوانن گوێ لە نامەکانیان بگرن و نانی نیوەڕۆ بخۆن خۆشیان ڕێکخەن بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن و لە دەرگای پێشەوە بچنە دەرەوە ،ئەوەش شتێکی ئەوەنە قوورس نییە سەرەڕای ئەوەش ئەبینیت کە بە تەواوەتی چوویتەتە دستییەوە ناشتوانیت بزانیت چۆن لەدەستی .دەرچیت و دەربازبیت بۆیە وردەوردە واملێهات هەستبکەم كة شتی کەمتر ئەکەم کەمتر بیر ئەکەمەوە و .کەمتریش هەست بە شت ئەکەم .جۆرێک بوو لە هەستکردن بە بەتاڵی .ئینجا دڵەڕاوکێکە یەتە ناوەوە ئەگەر پێتبوتمایە ئەبێت بۆ مانگی ،داهاتوو لە خەمۆکیا بم ئەموت، "گرنگ ئەوەیە کە تشرینی دووەم ".کۆتایی پێبێت، بۆیە پێم ئەکرێت ،بەڵام ئەگەر پێتبوتمای ،ئەبێ بۆ مانگی داهاتوو" "لەم دڵەڕاوکێ تیژەیا بیت ئەوا پێمباشتربوو مەچەکی خۆم ببڕم .وەک لەوەی بەوەیا تێپەڕم بەردەوام ئەو هەستەم هەبوو هەمان هەستی ئەوەی کاتێک بە ڕێگەیا ئەڕۆیت لەپڕ ئەخلیسکێیت يان قاچت ئەگیرێت و ،ئەکەویت بە زەوییدا ،بەڵام لەجیاتی ئەوەی نیو چرکە بخایەنێت ،ئەوەی دڵەڕاوکێکە .شەش مانگی خایاند هەستی ترسی بەردەوامە بەڵام تەنانەت ناشزانیت .ئەو شتەی لێی دەترسیت چییە لەو ساتەشدا بوو دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی ژیان بەو شێوەیە زۆر ئازاربەخشە تەنیا هۆکاریش ڕێگەت لێبگرێت خۆت نەگوژیت .ئەوەیە ئازاری کەسانی چواردەورت نەیەیت ئینجا دواجار ڕۆژێک، هەستام و وتم لەوانەیە جەڵتەی مێشک لێیدابێتم چوونکە بە تەواوەتی ،لە جێگەکەمدا سڕ بووبووم ،سەیری تەلەفوونەکەم ئەکرد، بیرم ئەکردەوە کێشەیەک هەیە و پێویستە" "،داوای یارمەتی بکەم منیش نەم ئەتوانی دەستمی بگەیەنمێ و .تەلەفوونەکە هەڵگرم و ژمارەکە لێبدەم دواجاریش، دوای چوار کاتژمێری تەواو ،لە مانەوەم بە پاڵکەوتوویی و سەیرکردنی ،تەلەفوونەکە لێیدا هەرچۆنێک بێت توانیم هەڵیگرم ،تەلەفوونەکە باوکم بوو، و وتم .لە کێشەیەکی گەورەدام" ".پێویستە شتێک بکەین لە ڕۆژی دواترەوە دەستم کرد بە بەکارهێنانی . دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی ئینجا دەستم کردەوە بە بیرکردنەوە :لەم پرسیارە ناخۆشە ئەگەر ئەو کەسە خۆڕاگرە نەبم کە بتوانم بەرگەی یەکێک لە ،کەمپەکانی نازییەکان بگرم ئەی کەواتە کێم؟ ،ئەگەر پێویستیش بکات دەرمان بخۆم ،ئەو دەرمانە زیاتر ئەمکات بە خۆم یان ئەمکات بە کەسێکی تر؟ ئەی هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر ئەو دەرمانە بمکات بە کەسێکی تر؟ لەم ململانێیەدا دوو شت هەبوون .کە لە بەرژەوەندی مندا بوون ،یەکەم شت ئەوەبوو کە ئەمزانی ،ئەگەر بێلایەنانە قسەکەم ژیانێکی خۆشم هەبوو ،وە ئەگەر بمتوانیایە باش بم شتێک هەبوو لە کۆتاییەکەی تردا .کە شایەنی ئەوەبوو بژیم بۆی شتە باشەکەی تریش ئەوەبوو چارەسەری .باش بەردەست بوو بۆم بەڵام سەرەڕای ئەوەش چاکبوومەوە تووشبوومەوە، و چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و لە کۆتاییدا تێگەشتم کە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە لەسەر .دەرمان و چارەسەری دەروونی بم ،ئینجا بیرم کردەوە بەڵام ئایا ئەمە کێشەیەکی کیمیاییە" یان کێشەیەکی دەروونییە؟ ئایا چارەسەرێکی کیمیایی ئەوێت "یان چارەسەرێکی فەلسەفی؟ .نەشمئەتوانی بگەم بە وەڵامی ئەوەی کامیانە ،ئینجا تێگەشتم لەوەی کە لە ڕاستیدا لە هیچ کام لەو بوارانەدا ئەوەندە پێشکەوتوو نین شتەکان ڕوونبکەینەوە چارەسەری کیمیایی و چارەسەری دەروونی هەردووکیان ڕۆڵی خۆیان هەبوو بیگێڕن و بۆشم دەرکەوت کە خەمۆکی شتێک بووە ئەوەنە بە قوولی خراوەتە ناخمانەوە هیچ شتێک نییە جیای بکاتەوە .لە کەسێتی و کەسایەتی خۆمان ئەمەوێ بڵێم کە چارەسەرەکانی هەمانە .بۆ خەمۆکی زۆر ترسێنەرن .زۆر کاریگەر نین .پارەیەکی زۆریان تێدەچێت .کاریگەری نەخوازراوی ئێجگار زۆریان هەیە .بەڕاستی کارەساتن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزارم لەم ،سەردەمەدا دەژیم نەک ٥٠ ساڵ لەمەوبەر کە ئەوکاتە ئەتوانی بڵێی هیچ .شتێک نەبووە بکرێت هیوادارم ٥٠ ساڵی تر کاتێک خەڵک چارەسەرەکانی من ببیستن و بترسن لەوەی چۆن کەسێک .بەرگەی ئەو زانستە سەرەتاییەی گرتووە خەمۆکی کەموکوڕییەکە .لە خۆشەویستیدا ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ ،کەسێکدا کردبێت و بیرتکردبێتەوە ،باشە، ئەگەر ژنەکەم بمرێت" "،ژنێکی تر ئەدۆزمەوە .بەپێی ئەوەی ئەیزانین ئەوە خۆشەویستی نییە شتێک نییە بەناوی خۆشەویستییەوە ،بێ پێشبینی و ترسی لەدەستدانی تێدا نەبێت ترسی بێ ئومێدبوون دهتوانێت .ببێت به داینهمۆی سۆزداری و نزیکبوونەوە :سێ شت هەیە زۆرجار خەڵک لێیان تێکەڵ ئەبێت خەمۆکی، خەفەت، و دڵتەنگی خەفەت کاردانەوەیەکی ڕاشکاوانەیە ئەگەر کەسێک لەدەست بەیت و هەست ،بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت ،ئینجا دواتر، دوای شەش مانگ هێشتا هەر دڵتەنگ بیت، بەڵام ،کەمێک باشتر بوویت لە چاو پێشترتدا ،ئەوا لەوانەیە خەفەت بێت لەوانەشە لە کۆتاییدا .خۆی بە تەواوەتی بەرەو باشبوون بچێت ،ئەگەر تووشی لەدەستدانێکی گەورە بووبێتیت هەست بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت شەش مانگ دواتریش بە ئەستەم ،ژیان بۆ بەڕێبکرێت لەوانەیە خەمۆکی بێت کە بەهۆی .ئەو دۆخە کارەساتاوییەوە بزوێنرابێت ڕێڕەوی نەخۆشییەکە .زۆر شتی گرنگمان پێدەڵێت خەڵک وا سەیری خەمۆکی دەکەن .کە تەنیا دڵتەنگییەک بێت دڵتەنگییەکی ئێجگار زۆر، و لە ڕادەبەدەرە خەفەتێکی زۆر زۆرە .دوورە لە هۆکارێک کە دەستمکرد بە هەوڵدان ،بۆ تێگەشتن لە خەمۆکی چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەو ،کەسانەدا کرد کە تووشی بوون بۆم دەرکەوت کەسانێک هەبوون ،بە ڕووکەشی، وا دەردەکەوتن ئەوەیان هەبێت کە لە خەمۆکییەکی کەم دەچێت بەڵام لەگەڵ ئەوەدا تەواو .ژیانی پەک خستبوون کەسانێکی تریش هەبوون کە بەپێی ئەوەی باسیان ئەکرد و بەپێی ئەوەی دەر ئەکەوت پێیانەوە لە خەمۆکییەکی قوورس دەچوو لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێکی باشیان هەبوو .لە کاتەکانی نێوان ماوەی خەمۆکییەکانیاندا منیش دەستم کرد بە گەڕان بۆ زانینی ئەوەی ئەوە چییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس زیاتر بەرگە بگرن وەک لە کەسانێکی تر ئەو میکانیزمانە چین کە یارمەتی خەڵک ئەیەن ڕزگارییان بێت؟ چووم و یەک لە دوای یەک دەستم کرد بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی .کە بە دەست خەمۆکییەوە دەیانناڵاند یەکێک لە یەکەمین ئەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد وا باسی خەمۆکی کرد کە ڕێگایەکی خاوتر بێت ،وەک لەوەی مردوو بیت ئەوەش شتێکی باشبوو لەو سەرەتایەدا بیبیستم چوونکە بەبیری هێنامەوە کە ئەو شێوازە خاوەی مردن ،لەوانەیە ببێت بە مردنی ڕاستەقینە .بۆشم دەرکەوت ئەمە کێشەیەکی گەورەیە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ،پەککەوتن لە جیهاندا .ڕۆژانەش کەسانێک بە هۆیەوە دەمرن یەکێک لەو کەسانەی قسەم لەگەڵدا کرد کاتێک ئەمویست لەمە تێبگەم هاوڕێیەکی خۆشەویستی خۆم بوو کە چەندین ساڵ بوو دەمناسی، و یەکەم ساڵی وەرگرتنی لە زانکۆ ،تووشی دەروون تێکچوون بوو ئینجا دواتر بەرەو خەمۆکییەکی .زۆر ترسناک ڕۆشت نەخۆشی دوو جەمسەری ،مانیا و خەمۆکی هەبوو ،یان وەک ئەوکاتە پێیان دەوت .خەمۆکی مانیایی دوای ئەوە بۆ چەندین ساڵ لەسەر دەرمانی لیسیۆم زۆر باشبوو، و ،ئینجا دەرئەنجام دەرمانی لیسیۆمی لێ گیرایەوە ،بۆ ئەوەی بزانن بێ دەرمانەکە چۆن ئەبێت دووبارە جارێکی تر تووشی دەروون تێکچوونێکی تر بووەوە، و دوای ئەوە تووشی یەکێک لە خراپترین خەمۆکییەکان بووەوە کە بینیبێتم کە زۆرجار لە ئەپارتمانەکەی دایک و باوکیدا دادەنیشت ،کەم و زۆر لە کاتاتۆنیا دەچوو ،بێ ئەوەی هیچ جووڵەیەک بکات .بە چەند ڕۆژ بەو شێوەیە دەمایەوە چەند ساڵێک دواتریش کە چاوپێکەوتنم -- لەگەڵ کرد دەربارەی ئەزموونەکەی هۆنراوەنووسێک و پزیشکی دەروونییە -- ناوی ماجی رۆبینسە ،کاتێک چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد، وتی ئەم گۆرانییەم دەوتەوە 'گووڵەکان" '،بۆ کوێ چوون دووبارە و دووبارەم دەکردەوە، بۆ .ئەوەی مێشکم بگرێت گۆرانیم ئەوت بۆ داپۆشینی ،ئەو شتانەی کە مێشکم ئەیویست بیڵێت .کە ئەیوت، 'تۆ هیچ نیت .تۆ کەس نیت '.تۆ شایەنی ئەوە نیت بژیت لەوێشدا بوو کە دەستم کرد بە بیرکردنەوە ".لەوەی کە خۆم بکوژم لە خەمۆکیدا وا بیرناکەیتەوە ڕووپۆشێکی ڕەساسیت پۆشیبێت و لە تەمێکی مەزاجێکی خراپەوە .هەموو جیهان ببینیت وا بیردەکەیتەوە ڕووپۆشەکە ،بە تەواوەتی برابێت ڕووپۆشی دڵخۆشی، و وا ئەزانی ئەوەی ئێستا .ئەیبینیت ڕاستییەکانە ئاسانترە یارمەتی نەخۆشێکی شیزۆفرینیا بدەیت کە پێی وایە شتێکی نامۆ لەناو لەشییا هەیە ،کە پێویستە لە لەشی بکرێتە دەرەوە ،بەڵام بۆ کەسە خەمۆکەکان قوورسە چوونکە ئێمە باوەڕمان وایە .کە خۆمان ڕاستییەکە ئەبینین .بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات :خووم زۆر گرتبوو بەو ڕستەیەوە ".بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات" کاتێک قسەشم لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرد ،کە تووشی خەمۆکی بووبوون بۆم دەردەکەوت چەندین .بڕوای هەڵە لە مێشکیاندایە ".زۆرجار ئەڵێن، "کەس خۆشی ناوێم ،ئینجا تۆش ئەڵێیت، "من خۆشم ئەوێیت ژنەکەت خۆشی دەوێیت ".دایک خۆشی ئەوێیت ،ئەتوانی یەکسەر وەڵامی ئەوەیان بەیتەوە .بە لایەنی کەمەوە بۆ زۆربەی خەڵک بەڵام کەسەکانی کە خەمۆکییان هەیە ،هەروەها دەشڵێن ،گرنگ نییە هەرچییەک بکەین" ".لە کۆتاییدا هەموومان هەر دەمرین یان ئەوەتا ئەڵێن، "ناکرێت هیچ لێکنزیکبوونەوەیەکی گیانی ڕاستەقینە هەبێت .لە نێوان دوو مرۆڤدا هەر یەکێکمان لە لەشی ".خۆماندا گیرمان خواردووە ،کە بۆ ئەوە پێویستە بڵێیت ،ئەوە ڕاستە" بەڵام پێویستە ئێستا تیشک بخەینە سەر ئەوەی ".چی بخۆین بۆ نانی بەیانی (پێکەنین) ،زۆر کات ئەوەی پێیدا تێدەپەڕن نەخۆشی نییە، بەڵکو سەرنج تیژییە، و ئەوەی کە هەندێک جار بۆمان دەردەکەوێت کە زۆر نائاساییە ئەوەیە کە زۆربەمان ئەو پرسیارانە دەزانین لەسەر بوون و .زۆر سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنادەین لێکۆڵینەوەیەک هەبوو زۆرم بەدڵ بوو کە تیایدا چەند کەسێک کە خەمۆکیان هەبوو و چەند کەسێکی کەی ئاسایی داوایان لێکرا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ،یارییەکی ڤیدیۆیی بکەن ،لە کۆتایی کاتژمێرەکەشدا لێیان پرسرا کە بە بۆچوونی .خۆیان چەند جانەوەری بچووکیان کوشتووە ئەوانەی خەمۆکییان هەبووە بە ڕێژەی ،لە سەدا ١٠ وردبوون لە ژماردنەکەیاندا ئەوانەشی خەمۆکییان نەبوو ١٥ بۆ ٢٠ ئەوەنەی ئەو ژمارەیەی -- جانەوەرە بچووکانەیان وت (پێکەنین) .کە لە ڕاستیا کوشتبوویانن لە یاریەکەدا ئەوکاتەی بە ئاشکرا لەسەر خەمۆکییەکەی ،خۆم نووسی، زۆر کەس پێیان وتم کە ئەبێ زۆر قوورس بووبێت بۆم ،لەو داخراوییە بێمە دەرەوە .ئاشکرای بکەم بۆ خەڵک پێیان ئەوتم، "خەڵک "بە شێوەیەکی تر قسەت لەگەڵ ئەکەن؟ وتم، "بەڵێ بە شێوەیەکی .تر قسەم لەگەڵ دەکەن بە شێوەیەکی تر قسەم لەگەڵ دەکەن کە دەست ئەکەن بە گێڕانەوەی ،ئەزموونی خۆیان لەگەڵ خەمۆکییدا ،یان ئەزموونی خووشکەکەیان .یان ئەزموونی هاوڕێیەکیان شتەکان ئێستا جیاوازییان هەیە لەگەڵ پێشتردا ئەزانم کە خەمۆکی ئەو نهێنییە خێزانییەیە کە هەمووان هەیانە چەند ساڵێک لەمەوبەر چووم بۆ کۆنفرانسێک، و ،لە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسە سێ ڕۆژییەکەدا یەکێک لە بەشداربووەکان ،بردمییە ئەولاوە، و پێی وتم بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنم و" ،کەمێک شەرم ئەکەم لەوبارەیەوە ،بەڵام ماوەیەکە دەرمان وەردەگرم ئینجا ویستم بزانم تۆ ئەڵێی چی "لەو بارەیەوە؟ بۆیە ئەوەی لە تواناما بوو کردم .بۆ ئەوەی باشترین ئامۆژگاری پێبەم ،ئینجا وتی، "ئەزانی چی مێردەکەم قەت لەمە تێناگات ئەو جۆرە کەسێکە کە بەلای ئەوەوە ،ئەم نەخۆشییە هیچ ڕێی تێناچێت ".بۆیە، ئەمەوێت، ئەمە لە نێوان خۆمانا بێت منیش وتم، "بەڵێ، ".خەم نەبێت ڕۆژی یەک شەممەی هەمان کۆنفرانسی سێ ڕۆژی مێردەکەی بردمییە ئەولاوە (پێکەنین) ئینجا پێی وتم، "ژنەکەم بە پیاوێکی خۆڕاگرم نازانێت ،ئەگەر بزانێت کە نەخۆشییەکی ئاوام هەیە بەڵام تووشی ئەم خەمۆکییە بووم و ،هەندێک دەرمان وەر ئەگرم بۆی "پێمباشبوو بزانم تۆ چۆنە بەلاتەوە؟ هەمان دەرمانیان لە یەک شاردبووەوە لە دوو شوێنی جیادا .لە هەمان ژووری نووستندا (پێکەنین) منیش وتم وام ئەزانی ئاڵوگۆڕ لەنێو هاوسەرگیرییەکەدا لەوانەیە ببێتە هۆکاری هەندێک لە کێشەکانیان (پێکەنین) بەڵام لە هەمان کاتیشدا تاسام بە سرووشتە ماندووکەرەکەی .نهێنیگیرییەکی ئاوا هاوبەش خەمۆکی زۆر ماندووکەرە ،کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر لێئەبات ،ئەگەر بێدەنگیش بیت لە بارەیەوە .بەڕاستی خەمۆکییەکە خراپتر ئەکات ئینجا دەستم کرد بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەو ڕێگایانەی خەڵک .دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی باشتربن .یەکەمجار لەڕووی پزیشکییەوە کۆنەپەرست بووم وام ئەزانی چەند چارەسەرێکی ،کەم هەیە کە سوودی هەبێت -- ئەوە شتێکی ڕوون بوو کە وا ،دەرمان هەبوو هەندێک چارەسەری دەروونی هەبوو چارەسەری لێدانی کارەبا ،لە مێشک هەبوو .ئیتر ئەوەی تر کە هەبوو شتی پڕووپووچن .بەڵام دواتر شتێکم بۆ دەرکەوت ئەگەر شێرپەنجەی مێشک هەبێت، و بڵێیت کە هەموو بەیانییەک ٢٠ خولەک لەسەر سەر بۆەستیت واتلێئەکات هەست ،بە باشتربوون بکەیت ،ئەوا واتلێئەکات هەست بە باشتربوون بکەیت بەڵام هەر شێرپەنجەی مێشک هەیە، و .لەوانەشە هەر بە هۆیەوە بمریت بەڵام ئەگەر بڵێیت خەمۆکیت هەیە، و هەموو ڕۆژێک ٢٠ خولەک وەستان لەسەر سەرت وات لێئەکات هەست بکەیت باشتری، ئەوا سوودی هەبووە چوونکە خەمۆکیی نەخۆشیی هەستکردنی خۆتە، و ئەگەر هەست بە باشتربوون بکەیت .ئەوا ئەتوانی بڵێیت کە چیتر خەمۆکیت نییە بۆیە زیاتر مێشکم کرایەوە بۆ ئەو هەموو جۆرە چارەسەرەی .کە لە جیهاندا بوونی هەیە ،نامەشم بۆ دێت بە سەدان نامەم پێدەگات لەو کەسانەوە کە باسی ئەو شتانە ئەکەن .کە سوودی هەبووە بۆیان ئەمڕۆ لە پشتی سەکۆ کەسێک .پرسیاری لێکردم لەسەر تێڕامان یەکێک لە گرنگترین نامەکانی پێمگەشت ئەوەیان بوو کە لەلایەن ژنێکەوە بۆم هات کە لە نامەکەیا نوسیبووی کە چۆن چارەسەری دەروونی، دەرمان، و هەموو شتێکی تری تاقی کردبووەوە، و چارەسەرێکی بۆخۆی دۆزیبووەوە و هیواداربوو کە من بتوانم بیگەیەنم، و .ئەوەش درووستکردنی شتی بچووک بوو لە ڕێس (پێکەنین) هەندێکی لەو شتانە بۆ ناردم (پێکەنین) .ئێستا هیچ کام لەوانەم بەخۆمەوە نەکردووە (پێکەنین) پێشنیاری ئەوەشم بۆ کرد کە پێویستە سەیرێکی نەخۆشی خولیایی زۆرلەخۆکەر بکات لە .پۆڵێنی دی ئێس ئێمی نەخۆشییە دەروونیەکاندا لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک سەیری ،جۆرە چارەسەرەکانی تر دەکەم تێگەشتنێکم لەسەر چارەسەرەکانی .تریش دەستکەوت کە بۆ خەمۆکی دەکرێت بە نەریتێکی دەرکردنی جنۆکەیا تێپەڕیم لەناو هۆزێکی سەنیگالدا پێویستی بە بڕێکی زۆر خوێنی گیسکی کێوی بوو کە ئێستا ناتوانم بچمە ،ناو وردەکارییەکانییەوە ،بەڵام چەند ساڵێک دواتر لە ڕواندا بووم ،کارم لەسەر پرۆژەیەکی تر دەکرد بە ڕێکەوت ئەزموونەکەی خۆمم بۆ کەسێکی ئەوێ باسکرد، و ،ئەویش وتی ئەوە ڕۆژئاوای ئەفریقا بووە، و" ،ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاین نەریتەکانی ئێمە ئەیکەین ،لە زۆر شتا جیاوازییان زۆرە بەڵام چەند خوو و نەریتێکمان هەیە کە خاڵی هاوبەشی هەیە لەگەڵ ".ئەوەدا کە تۆ باستکرد ،ئینجا وتی بەڵام تووشی کێشەی زۆر بووین لەگەڵ " ،کارمەندە دەروونییەکانی خۆرئاوا بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕێک ".دوای جینۆسایدەکە هاتن بۆ ئێرە وتم، "چ جۆرە کێشەیەکتان "هەبوو لەگەڵیان؟ .ئەویش وتی، "ئەم شتە سەیرە ئەکەن ناچن بەو خۆرهەتاوە خەڵک بەرنە دەرەوە کە لەبەریا هەست بە باشتربوون ئەکەیت دەست ناکەن بە تەپڵ لێیان و موزیک .بۆ ئەوەی سووڕی خوێنی کەسەکە چالاک کەن هەموو کۆمەڵگاکەیان هاوبەش .نەئەکرد لە کارەکەیا وەک ڕۆحێکی شەڕانگێز خەمۆکییەکەیان .لە لەشی کەسەکە دەرنەئەکرد لەجیاتی ئەوە یەک یەک نەخۆشەکانیان ئەبردە ژوورێکی بچووکی تەنگەوە بۆ کاتژمێرێک قسەیان لەگەڵ ئەکردن ".دەربارەی شتە خراپەکانی بەسەریان هاتووە (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) وتیشی، "ناچاربووین داوایان لێکەین ".وڵاتەکە بەجێبهێڵن (پێکەنین) ئێستا لە کۆتاییەکەی تری چارەسەرەکانی ،تر کە هەیە بۆ خەمۆکی .با باسی فرانک روساکۆفتان بۆ بکەم فرانک روساکۆف ئەتوانم بڵێم خراپترین .خەمۆکی هەبوو لە مرۆڤا بینیبێتم .بەردەوام لە خەمۆکیدا بوو ،ئەوکاتەی چاوم پێی کەوت ،هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراودا چارەسەری لێدانی کارەبای بۆ دەکرا ئینجا هەتا نزیکەی هەفتەیەک .ئاگای لە چواردەوری خۆی نەبوو .ئینجا بۆ هەفتەیەک هەستی بە باشتربون ئەکرد ئینجا هەفتەی دواتر بەرەو .خراپتربوون دەچوو ئینجا دووبارە جارێکی تر .کارەبایان لێدەدایەوە ،ئەوکاتەی کە چاوم پێی کەوت پێی وتم بەرگەی ئەوە ناگرم بەم شێوەیە" .بەردەوام بم لە ژیان ،ناتوانم لەوە زیاتر بەرگە بگرم ڕێگایەکیشم دۆزیوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان پێی ".ئەگەر هات و باشتر نەبووم بەڵام،" پێی وتم" ڕەشنووسێکم بیستووە لە ماس جێنێراڵ" دەربارەی پەیڕەوەێک کە پێی دەوترێت سینگولۆتۆمی، کە نەشتەرگەرییەکی مێشکە، و ".پێموابێت ئەوە تاقی ئەکەمەوە بیریشمە ئەو کاتە سەرسام بووم کە بیرم کردەوە چۆن کەسێک کە ئەو هەموو ئەزموونە خراپەی هەبووە لەگەڵ ئەو جۆرە چارەسەرە جیاجیایانەیا هێشتا لە شوێنێکدا لە ناخیا ئەوەنە گەشبینی تێدایە هەوڵی چارەسەرێکی تر بدات نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا، و .زۆر سەرکەوتوو بوو .ئێستا هاوڕێمە هاوسەرێکی جوان و دوو .مناڵی جوانی هەیە سەری ساڵی دوای نەشتەرگەرییەکە نامەیەکی بۆ نووسیم، و ،پێی وتم ،ئەمساڵ باوکم دوو دیاری بۆ ناردم" یەکەمیان، ئەلبومێکی سی دی سووڕاو لە دروستکردنی شارپەر ئیمەیج ،کە بەڕاستی پێویستم پێی نەبوو بەڵام ئەمزانی ئەو پێى دەدا بۆ من تا ئاهەنگ بگێڕم بەبۆنەی ئەوەی ئێستا چوومەتە ژیانی خۆمەوە و .ئیشێکم هەیە کە حەزم لێیەتی دیارییەکەی تریش وێنەیەکی ،نەنکم بوو .کە خۆی کووشتبوو کە کردمەوە، دەستم کرد بە گریان، و دایکم هات و وتی بۆ ئەو کەسانەت ئەگریت' 'کە قەت لە ژیانتا نەتناسیون؟ منیش وتم، 'هەمان '.ئەو نەخۆشیەی منی هەبووە ئێستا کە ئەم نامەیە بۆ تۆ .ئەنووسم ئەگریم مەسەلە ئەوە نییە دڵتەنگم ،بەڵکو ئەم شتانە زۆر کاریان تێکردووم پێموابێت هی ئەوەبێت ،چونکە لەوانەبوو خۆم بکووژم بەڵام دایک و باوکم هانیان دام ،بەردەوام بم، و بەهەمان شێوە پزیشکەکانیش .ئەوەبوو نەشتەرگەرییەکەم کرد زیندووم و سووپاسگوزارم بۆ ئەوە ،لە سەردەمێکی باشدا دەژین ".تەنانەت ئەگەر هەستیش بکەین کە وانییە زۆر تاسام بەو ڕاستییە کە خەمۆکیی بە شێوەیەکی فراوان وادەزانرێت نەخۆشییەکی ،سەردەمی، خۆرئاوایی، چینی ناوەڕاست بێت ویستیشم بزانم چۆن لە چەندین ڕوانگەی تری هەمەجۆرەوە نەخۆشییەکە کاردەکات، و یەکێک لەو شتانەی زۆر گرنگ بوو بەلامەوە خەمۆکی بوو لە نێو .کەسە هەژارەکاندا بۆیە چووم و گەڕام بۆ ئەوەی بزانم چی بۆ ئەو کەسە هەژارانە .دەکرێت کە خەمۆکیان هەیە ئەوەشی دۆزیمەوە ئەوەبوو کە هەژارەکان .زۆربەیان چارەسەری خەمۆکییان بۆ ناکرێت خەمۆکی ئەنجامی .لاوازییەکی جینی بۆماوەییە کە وا دەردەکەوێت بە یەکسانی دابەشبووبێت لە نێو خەڵکدا، و ،بارودۆخە بزوێنەرەکان ئەگەری زیاترە قوورستر بێت .لەسەر ئەو کەسانەی کە هەژارن لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەرکەوێت ژیانێکی زۆر باش هەیە ،بەڵام بەردەوام هەست بە ناخۆشی ئەکەیت بیر ئەکەیتەوە، "بۆچی هەست بە ناخۆشی ئەکەم؟ ".ئەبێ من خەمۆکیم هەبێت دەست ئەکەیت بە گەڕان بۆ .دۆزینەوەی چارەسەر بۆی بەڵام ئەگەر ژیانێکی زۆر خراپ هەبێت، و ،بەردەوام هەست بە ناخۆشی بکەیت ئەو هەستکردنەت یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ژیانتدا، و ،قەت بیرناکەیتەوە بڵێیت ".لەوانەیە ئەمە چارەسەری هەبێت" بۆیە ئێمە درمی خەمۆکییمان هەیە لەم وڵاتەدا لە نێو خەڵکە هەژارەکاندا کە بە نەخۆشییەکەیان نازانرێت و ،چارەسەریان بۆ ناکرێت کەس ناچێت بەدەمییەوە، و .ئەوە کارەساتێکی گەورەیە بۆیە کەسێکی پسپۆڕم دۆزییەوە کە خەریکی توێژینەوەیەک بوو ،لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی دەرەوەی پایتەخت لەوێ پشکنینی بۆ ئەو ژنانە ئەکرد کە بۆ کێشەی تری تەندروستی هاتبوون و نەخۆشی خەمۆکییان تێدا دەناسییەوە، و ئینجا شەش مانگ چارەسەری .تاقیئەکردەوە لەسەریان یەکێک لەوانە، کە ناوی لۆلییە، هات، و ئەو ڕۆژەی کە هات ئەم .قسانەی کرد ژنێک بوو، حەوت مناڵی هەبوو، و .کە هات بۆلامان وتی وتی، "پێشتر کارێکم هەبوو بەڵام ناچاربووم وازی لێبێنم چونکە چیتر نەم ئەتوانی .لە ماڵەکە بچمە دەرەوە قەت هیچ شتێکم نییە .بە مناڵەکانمی بڵێم بەیانییەکەی، ناتوانم چاوەڕێکەم ،هەتا ئەوکاتەی ئەڕۆن ئینجا ئەچمە ناو جێگەکەوە، و ،سەرم دا ئەپۆشم یەکسەر ،کاتژمێر سێ کە یەنەوە ماڵەوە ".زۆر بە خێرایی یەت ،ئەیوت، "پاراسیتۆڵێکی زۆر ئەخوات هەر شتێک بێت بەکاری ئەهێنم بۆ .ئەوەی بتوانم زیاتر بخەوم مێردەکەم بەردەوام پێی ئەوتم .من بێ مێشکم، من ناشرینم ".خۆزگە ئەمتوانی ئەو ئازارە بوەستێنم ئینجا، ئەویش بەهەمان شێوە ،خرایە بەر ئەم تاقیکردنەوەی چارەسەرە ،شەش مانگ دواتر کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد کاری چاودێری منداڵانی گرتبووە دەست بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، و مێردە خراپەکەشی بەجێهێشتبوو، و ،پێی وتم منداڵەکانم ئێستا" ".زۆر دڵخۆشترن وتی لە شوێنە تازەکەمدا، "ژوورێکم هەیە بۆ کوڕەکانم و ،ژوورێکیش بۆ کچەکان بەڵام بە شەو، هەموویان یەنە سەر جێگەکەی من، و ئەرکی قووتابخانەیان و هەموو .شتێکی تر پێکەوە ئەکەین ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە قەشە ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە ئاگرکوژێنەرەوە یەکێک لە کچەکانیش ئەڵێ .ئەبم بە پارێزەر وەک پێشتر ناگرین، و .وەک پێشتر لەناو خۆیانا شەڕ ناکەن هەموو ئەوەی ئێستا ئەمەوێ .ئەوەیە، مناڵەکانم ،شتەکان بەردەوام لە گۆڕانان جل لەبەرکردنم، هەستم بۆ ژیان .ڕەفتار و جوڵانەوەم ئێستا ئەتوانم بێ ئەوەی بترسم بچمە دەر، و پێموانییە ئەو هەستە خراپانە ،چیتر بگەڕێنەوە ئەگەر بەهۆی دکتۆر میراندار ،و چارەسەرەکانییەوە نەبووایە ئێستا هێشتا لە ماڵەوە ئەبووم سەری خۆم داپۆشیبوو .ئەویش ئەگەر هێشتا لە ژیانا بوومایە ،لە خوا پاڕامەوە فریشتەیەکم بۆ بنێرێت ".ئەویش بەدەم نزاکانمەوە هات بەڕاستی ئەم ئەزموونانە زۆر کاریان تێکردم، و بڕیارم یا کە ئەبێت لەسەریان بنووسم نەک بەتەنیا لە کتێبەکەیا کە کاری لەسەر ئەکەم بەڵکو لە نوسراوێکیشدا و لەلایەن گۆڤاری نیو یۆرک تایمزەوە داوام لێکرا لەسەر خەمۆکی بنووسم .لەناو خەڵکە هەژارەکاندا منیش چیرۆکەکەی خۆمم بۆ نوسین، و سەرنووسەرەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی ".بەڕاستی ناتوانین ئەمە بڵاوکەینەوە" ،منیش وتم" "بۆچی ناتوانیت؟ .ئەویش وتی، "شتێکە ناچێتە مێشکەوە ئەم کەسانە کە بە جۆرێک لە پلەی خواری خوارەوەی کۆمەڵگان و دوای چەند مانگێک چارەسەر وایان لێبێت بتوانن مۆرگان ستانلی بەڕێوە بەرن؟ ".شتێکە کەس باوەڕی پێناکات وتی، "قەت پێشتر ".شتی ئاوام نەبیستووە منیش وتم، "ڕاستی ئەوەی کە قەت نەتبیستووە "ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەهەواڵێکی تازەیە (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) ".ئێوەش گۆڤارێکی هەواڵین" بۆیە دوای کەمێک مشتومڕکردن .ڕازی بوون لەسەری بەڵام پێموابێت زۆرێک لەوەی وتیان بە شێوەیەکی سەیر بەیەکەوە بەسترابوونەوە بەم قین لێبوونەی خەڵک هێشتا هەیەتی ،بۆ بیرۆکەی ئەم چارەسەرە ئاماژەی ئەوەی ئەگەر بێت و بچین و چارەسەری زۆرێک لەو ،کۆمەڵگا هەژارانە بکەین ،ئەوە قۆستنەوە ئەبێت .چونکە ئێمە ئەیانگۆڕین پێویستییەکی ڕەوشتی هەڵە هەیە ،کە لەوە ئەچێت لای هەموومان هەبێت ،کە گوایە چارەسەری خەمۆکی دەرمانەکە و ئەو شتانەی بەکاردێت فێڵن، و .ئەوە شتێکی سرووشتی نییە .بەلای منەوە ئەوە بە هەڵەدابردنە شتێکی سروشتی ئەبێت ،ئەگەر کەسێک دانەکانی بکەوێت بەڵام کەس ناوەستێتەوە ،دژی مەرهەمی ددان شوشتن .لانی کەم لە بازنەکانی مندا ،ئینجا خەڵک ئەڵێن بەڵام ئایا خەمۆکی بەشێک نییە" لەوەی مرۆڤ ئەبێ پیایا تێپەڕێت؟ پەرەسەندنمان بە شێوەیەک نەبووە خەمۆکیشمان هەبێت؟ "ئەوە بەشێک نییە لە کەسایەتی ئێمە؟ .بۆ ئەوە ئەڵێم، مەزاجی مرۆڤ خۆگونجێنەرە توانای هەبوونی دڵتەنگی و ترس و شادی و خۆشی و هەموو هەستەکانی تریش کە هەمانە .ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە نەخۆشی خەمۆکی سەرەکیش شتێکە کاتێک ڕووئەیات کە .ئەو سیستمە تێک ئەچێت .خۆگونجاندنێکی هەڵەیە خەڵک یەن بۆلام و ئەڵێن پێموابێت، ئەگەر بێت و" ،تا ساڵێکی تر ئەمەم لەگەڵا بمێنێتەوە ".پێموابێت ئەتوانم پیایا تێپەڕم منیش هەموو جارێک پێیان ئەڵێم ،لەوانەیە بتوانی پیایا تێپەڕیت" .بەڵام قەت نابیتەوە بە ٣٧ ساڵ ژیان کوورتە، و ئەوە ساڵێکی تەواوە .کە تۆ باسی ئەکەیت ".بیری لێکەرەوە ئەوە هەژارییەکی سەیری زمانی ئینگلیزیی، و ،بێگومان چەندین زمانی تریشە ،کە هەمان وشە بەکاردەهێنینەوە ،وشەی خەمۆکی بۆ باسکردنی هەستی مناڵێک کاتێک لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا باران دەبارێت و بۆ باسکردنی ئەوەی کەسێک هەستی چۆنە چەند .خولەکێک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت خەڵک پێم ئەڵێن، "باشە، ئایا شتێکە "بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا؟ منیش ئەڵێم، لە ڕوێکەوە .بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا ،بڕێکی دیاریکراو بەردەوامی هەیە بەڵام هەمان ئەو بەردەوامیەیە لە نێوان پەرژینێکی ئاسنی دەرەوەی ماڵەکەی خۆت کاتێک کەمێک ژەنگ هەڵئەهێنێت کە پێویستە لێی بکەیتەوە و کەمێک بۆیەی بکەیتەوە، و ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر بۆ ماوەی سەد ساڵ ماڵەکەت بەجێ بهێڵێت و بە تەواوەتی ژەنگ هەڵبهێنێت بە شێوەیەک .ببێت بە یەک کۆمەڵ تۆزی پرتەقاڵی ،ئەوەش ئەو کێشەی پارچە تۆزە پرتەقاڵیەیە ،ئەو کێشەی تۆزە پرتەقاڵییە ئەو شتەیە ئێمە .ئەمانەوێ ئاماژەی پێبکەین ،ئێستا خەڵک ئەڵێن ئەم حەبی دڵخۆشبوونە ئەخۆیت، و" "ئەی ئیستا هەست بە دڵخۆشی ئەکەیت؟ منیش ئەڵێم هەست .بە خۆشی ناکەم بەڵام هەست بە دڵتەنگی ناکەم بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، و هەست بە دڵتەنگی ناکەم بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفوون، و هەست بە دڵتەنگی ناکەم .بۆ ئەوەی هەستم و خۆم بشۆم زیاتر هەست ئەکەم، ڕاستییەکەی پێموابێت لەبەر ئەوەی ئەتوانم بێ هەستکردن بە بەتاڵی دڵتەنگ ببم دڵتەنگم بۆ نائوومێدییەکانمم لە ژیانی ،پیشەگەری خۆمدا دڵتەنگبوون بۆ پەیوەندییە ،زیانپێگەشتووەکانم دڵتەنگبوونم بۆ گەرمبوونی .بارگەی هەوای زەوی .ئەوانە ئەو شتانەن کە ئێستا دڵتەنگم بۆیان ،ئینجا بە خۆشم ئەڵێم، باشە ئێستا ئەنجامەکە چییە کە پێی گەشتووم؟ چۆن ئەو کەسانەی ژیانی باشترییان هەیە تەنانەت بە خەمۆکییەکی گەورەتریشەوە توانییویانە بەردەوامبن لە ژیان؟ میکانیزمی ئەو خۆڕاگرییەیان چییە؟ ئەوەی کە بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت ئەوەبوو ئەو کەسانەی نکوڵی لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن، و دەڵێن، "ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ،خەمۆکیم هەبوو ،نامەوێ جارێکی تر بیر لەوە بکەمەوە ئیتر سەیری ئەو ڕابردووە ناکەمەوە و "،بەردەوام ئەبم لە ژیانی خۆم بە شێوەیەکی سەیر، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لە .هەموو کەس زیاتر بوون بە کۆیلەی نەخۆشییەکە .نکووڵی کردن لە خەمۆکییەکە بەهێزتری دەکات ،ئەوکاتەی تۆ خۆت ئەشاریتەوە لێی .ئەو گەشە ئەکات ئەوانەشی بەرگەی ئەگرن ئەوانەن کە ئەتوانن بەرگەی ئەو ڕاستییە .بگرن کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە ئەوانەی بەرگەی خەمۆکییەکەیان دەگرن .ئەوانەن کە بە خۆڕاگری ئەگەن ،فرانک ڕوساکۆف پێی وتم ،ئەگەر ناچاربم پیایا بڕۆمەوە" ،پێموابێت بەم شێوەیە نایکەمەوە ،بەڵام بە شێوەیەکی سەیر .سوپاسگوزارم بۆ ئەوەی پیایدا تێپەڕیم خۆشحاڵم کە ٤٠ جار .براومەتە نەخۆشخانە زۆر شتی پێ وتم دەربارەی خۆشەویستی، و پەیوەندییەکەم لەگەڵ دایک و باوکم و پزیشکەکانمدا زۆر بەنرختر بووە لام، و هەمووکات ".هەر وا ئەبێت ماگی رۆبینسش وتی پێشتر خۆبەخشانە لە کلینیکێکی" ئایدز کارم دەکرد، و بەردەوام قسەم ئەکرد و قسەم ئەکرد و قسەم ئەکرد، و ئەو کەسانەی مامەڵەم لەگەڵ دەکردن زۆر ،ڕووخۆش نەبوون، و منیش ئەموت ئەوە یارمەتیدەر یان' '.دۆستانە نییە لەوانەوە (پێکەنین) ،ئینجا بۆم دەرکەوت" بۆم دەرکەوت کە هیچ لەوە زیاتر ناکەن لەو چەند خولەکەی یەکەمی .ئەو تۆزە قسانەی ئەیانکرد بۆ من تەنها بۆنەیەک ئەبوو کە ئایدزیشم نەبوو و لە ،سەرە مەرگیشدا نەبووم بەڵام بەرگەی ئەو ڕاستییەم دەگرت کە ئەوان هەیانبوو .لە مردنیشەوە نزیک بوون .پێویستییەکانمان مەزنترین سامانی ئێمەیە دەرکەوت فێری ئەوەبووم بتوانم هەموو ".ئەوە ببەخشم کە پێویستمە بەرز نرخاندنی خەمۆکی لەلایەن نەخۆشەکەوە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوە ناگرێت بەڵام لەوانەیە وا لە بیرۆکەی سەرهەڵدانەوەکە و تەنانەت سەرهەڵدانەوەکە خۆشی بکات .بەرگەگرتنی ئاسانتر بێت پرسیارەکە ئەوەنە لەبارەی ئەوەوە نییە واتایەکی مەزنی بۆ بدۆزرێتەوە و بڕیار بەیت کە چۆن خەمۆکییەکەت .چەنێک شتێکی واتابەخش بووە بەڵکو بۆ ئەو واتایە بگەڕێیت و بیربکەیتەوە ،کە جارێکی تر هاتەوە بڵێیت ،ئەمە وەک دۆزەخ وا ئەبێت" ".بەڵام شتێکی تازەی لێوە فێر ئەبم لە خەمۆکییەکەی خۆمەوە فێربووم ،سۆزی مرۆڤ دەکرێت چەندێک گەورەبێت چۆن دەکرێت لەو ڕاستیانەی هەن ڕاستترن بن، و بۆم دەرکەوت کە ئەو ئەزموونە ڕێگەی پێیاوم ئەزموونی سۆزی ئەرێنی بکەم .بە شێوەیەکی چڕتر و بەهێزتر ،پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە ،بەڵکو زیندوێتییە ،ئەم ماوەیەش، ژیانێکی زیندووم هەیە تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە دڵتەنگم هەستم بەو پرسەیە کرد لە مێشکمدا، و لە تەنیشت پەیکەرە گەورەکەوە دانیشتم لە لێواری جیهاندا، و شتێکم لە ناخی خۆمدا دۆزییەوە کە ئەبێ پێی بڵێم ڕۆح کە تا ئەو ڕۆژەی بیست ساڵ لەمەوبەر دامنەڕشتبوو .کاتێک دۆزەخ سەردانێکی کتوپڕی کردم پێموابێت کاتێک ڕقم لەوە ئەبوو خەمۆکیم هەبێت و ڕقم لەوە دەبوو دووبارە ،تووشی خەمۆکی ببمەوە ڕێگایەکم دۆزییەوە بۆ ئەوەی .خەمۆکییەکەمم خۆش بوێت خۆشم دەوێت چوونکە ناچاری کردم .بۆ خۆشی بگەڕێم و دەستی پێوەبگرم ،خۆشم ئەوێت چوونکە هەموو ڕۆژێک بڕیار ئەیەم هەندێک جار ئازایانە، و هەندێک جار دژی هۆکارەکانی ساتەکە .بۆ شەقبرکدن بۆ هۆکارەکان بۆ ژیان ئەوەش بە بۆچوونی من .خۆشی و شادییەکە دەست هەموو کەس ناکەوێت .زۆر سوپاس (چەپڵەلێدان) .زۆر سوپاس (چەپڵەلێدان)