0:00:03.952,0:00:07.814 هەستم بە پرسەیەک کرد لە مێشکمدا" 0:00:07.838,0:00:10.216 ،ڕەش پۆشەکانیش ئەهاتن و ئەچوون 0:00:10.240,0:00:13.043 لە پێشەوە بۆ دواوە 0:00:13.067,0:00:15.386 --تا ئەو هەستە دەرچوو 0:00:15.836,0:00:17.581 ،ئینجا کە هەموویان دانیشتن 0:00:17.605,0:00:19.579 --دەنگێکی زۆر ئەهات، لێدانی دەهۆڵێک 0:00:19.603,0:00:23.055 --لێیدەدا-- لێیدەدا-- هەتا ئەوکاتەی 0:00:23.079,0:00:24.845 --هەستم کرد خەریکە مێشکم سڕ ئەبێ 0:00:25.831,0:00:29.970 ئینجا گوێم لێیان بوو سنوقێکیان بەرزکردەوە[br]دووبارە بە هەمان ئەو پێڵاوە قوڕوقشمانەوە 0:00:29.994,0:00:33.029 جیڕەیان خستە ڕۆحم، دووبارە 0:00:33.053,0:00:36.046 ،ئینجا بۆشایی—دیسان زاڵبوو بەسەرما 0:00:36.070,0:00:40.177 ،وەک ئەوەی هەموو بەهەشت زەنگێک بێت [br]،و بوونەوەران گوێیەک بن 0:00:40.201,0:00:43.260 من، و بێدەنگی، پێشبڕکێیەکی سەیر 0:00:43.284,0:00:45.864 --شێواو، تەنیا لێرە 0:00:46.493,0:00:49.646 ،ئینجا تەختەدارێک لەژێر پێمدا شکا 0:00:49.670,0:00:52.987 —هەر ئەکەوتم و ئەکەوتم 0:00:53.011,0:00:55.662 ،لە هەر بەرکەوتنێکما بەر جیهانێک ئەکەوتم 0:00:55.686,0:00:58.245 ئیتر ئەوکاتە بەخۆم زانی[br]". و بە ئاگا هاتمەوە 0:01:00.198,0:01:03.012 ئێمه خهمۆکی له ڕێگهی [br].مێتافۆرهکانهوه دهناسین 0:01:03.680,0:01:07.365 ئێمێڵی دێکینسن توانی لەڕێی[br]،زمانەوە نیشانی بدات 0:01:07.389,0:01:09.704 .گۆیاش بە وێنە 0:01:10.238,0:01:14.833 نیوەی ئامانجی هونەر باسکردنی[br].ئەو جۆرە دۆخە دەروونیانەیە 0:01:15.997,0:01:19.851 من بۆخۆم، هەمیشە وا هەستم کردووە [br]،بەهێز و تووند بم 0:01:19.875,0:01:21.677 کەسێک بم که بتوانم ڕزگارم بێت 0:01:21.701,0:01:24.024 ئهگهر هاتوو بنێردرام [br].بۆ کامپێکی نازییەکان 0:01:24.614,0:01:27.279 .له ساڵی 1991، کەسانێکی زۆرم لەدەستدا 0:01:27.676,0:01:29.128 دایکم مرد 0:01:29.128,0:01:31.370 پەیوەندییەکی سۆزداری [br]،کە تێیدا بووم کۆتایی هات 0:01:31.370,0:01:35.244 دوای بەسەربردنی چەند ساڵێک لە دەرەوە[br]،گەڕامەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان 0:01:35.268,0:01:37.982 بێ ئەوەی زیانم پێبگات هەموو [br].ئەوانەم تێپەڕاند 0:01:38.617,0:01:41.516 ،بهڵام له ساڵی 1994، دوای سێ ساڵ 0:01:41.540,0:01:45.282 ههستم دهکرد ئارهزووم بۆ[br].ههموو شتێک له دهستداوه 0:01:46.059,0:01:49.935 چیتر نهمدهویست ئهو کارانه ئهنجام [br]،بدهم که ئارهزووم لێیان بوو 0:01:49.959,0:01:51.419 .نەشمدەزانی بۆچی 0:01:51.987,0:01:56.548 ،دڵخۆشی پێچهوانهی خهمۆکی نییه [br]زیندوویهتی پێچهوانهکهیهتی 0:01:57.127,0:01:58.571 ئەوەش زیندوویەتی بوو 0:01:58.595,0:02:01.558 .لەو ساتەدا هەستم دەکرد دوورئەکەوێتەوە لێم 0:02:02.231,0:02:05.908 ئهنجامدانی ههر کارێک وادهردهکهوت [br].که هیلاکبوونێکی زۆری پێویست بێت 0:02:06.597,0:02:08.034 که دههاتمه ماڵهوه 0:02:08.058,0:02:11.386 گڵۆپه سوورهکهی ئامێری[br]،وەڵامدەرەوەی تەلەفوونەکەم دهبینی 0:02:11.410,0:02:13.950 ،لهبری دڵخۆشی بۆ بیستنی دهنگی هاوڕێکانم 0:02:13.974,0:02:15.163 ،بیرم دەکردەوە 0:02:15.187,0:02:17.782 ".دهبێت وهڵامی ئهو ههمووه بدهمهوه" 0:02:18.368,0:02:20.864 ،یاخود کاتێک بڕیاڕی نانخواردنم دهدا 0:02:20.864,0:02:23.691 بیرم لێ دهکردهوه، که پێویست[br]،دهکات خۆراکهکه دهربهێنم 0:02:23.715,0:02:25.477 لهسهر قاپێک داینێ و 0:02:25.501,0:02:29.365 .لەتی بکەم و بیجووم و قووتی بەم 0:02:29.389,0:02:32.723 وام هەست دەکرد[br].قۆناغەکانی لە خاچ دان بێت 0:02:33.286,0:02:37.419 یەکێک لەو شتانەش کە لە کاتی باسکردنی[br]خەمۆکیدا ون دەبێت 0:02:37.443,0:02:39.611 ئەوەیە کە ئەزانیت شتێکی[br].بێمانایە تووشی دەبیت 0:02:39.801,0:02:42.744 .ئەزانیت کە بێمانایە کاتێک پێیدا تێدەپەڕیت 0:02:42.768,0:02:44.657 ئەزانیت کە زۆربەی خەڵک ئەتوانن 0:02:44.681,0:02:46.971 گوێ لە نامەکانیان بگرن و نانی نیوەڕۆ بخۆن 0:02:46.995,0:02:48.805 خۆشیان ڕێکخەن بۆ ئەوەی خۆیان بشۆن و 0:02:48.805,0:02:50.143 لە دەرگای پێشەوە بچنە دەرەوە 0:02:50.143,0:02:51.795 ،ئەوەش شتێکی ئەوەنە قوورس نییە 0:02:51.819,0:02:54.961 سەرەڕای ئەوەش ئەبینیت[br]کە بە تەواوەتی چوویتەتە دستییەوە 0:02:54.985,0:02:58.422 ناشتوانیت بزانیت چۆن لەدەستی[br].دەرچیت و دەربازبیت 0:02:58.990,0:03:03.212 بۆیە وردەوردە واملێهات[br]هەستبکەم كة شتی کەمتر ئەکەم 0:03:03.236,0:03:05.522 کەمتر بیر ئەکەمەوە و 0:03:05.546,0:03:06.861 .کەمتریش هەست بە شت ئەکەم 0:03:07.829,0:03:09.567 .جۆرێک بوو لە هەستکردن بە بەتاڵی 0:03:10.049,0:03:12.044 .ئینجا دڵەڕاوکێکە یەتە ناوەوە 0:03:12.567,0:03:16.259 ئەگەر پێتبوتمایە ئەبێت بۆ مانگی [br]،داهاتوو لە خەمۆکیا بم 0:03:16.283,0:03:19.522 ئەموت، "گرنگ ئەوەیە کە تشرینی دووەم[br]".کۆتایی پێبێت، بۆیە پێم ئەکرێت 0:03:19.546,0:03:20.792 ،بەڵام ئەگەر پێتبوتمای 0:03:20.816,0:03:23.853 ،ئەبێ بۆ مانگی داهاتوو"[br]"لەم دڵەڕاوکێ تیژەیا بیت 0:03:23.853,0:03:26.552 ئەوا پێمباشتربوو مەچەکی خۆم ببڕم[br].وەک لەوەی بەوەیا تێپەڕم 0:03:26.552,0:03:28.054 بەردەوام ئەو هەستەم هەبوو 0:03:28.078,0:03:30.282 هەمان هەستی ئەوەی کاتێک بە ڕێگەیا ئەڕۆیت 0:03:30.306,0:03:33.827 لەپڕ ئەخلیسکێیت يان قاچت ئەگیرێت و [br]،ئەکەویت بە زەوییدا 0:03:33.851,0:03:36.563 ،بەڵام لەجیاتی ئەوەی نیو چرکە بخایەنێت [br]،ئەوەی دڵەڕاوکێکە 0:03:36.587,0:03:38.468 .شەش مانگی خایاند 0:03:38.492,0:03:41.421 هەستی ترسی بەردەوامە 0:03:41.445,0:03:44.430 بەڵام تەنانەت ناشزانیت[br].ئەو شتەی لێی دەترسیت چییە 0:03:45.057,0:03:47.668 لەو ساتەشدا بوو دەستم[br]کرد بە بیرکردنەوە لەوەی 0:03:47.692,0:03:51.452 ژیان بەو شێوەیە زۆر ئازاربەخشە 0:03:51.476,0:03:54.036 تەنیا هۆکاریش ڕێگەت لێبگرێت خۆت نەگوژیت 0:03:54.060,0:03:56.755 .ئەوەیە ئازاری کەسانی چواردەورت نەیەیت 0:03:57.295,0:04:00.176 ئینجا دواجار ڕۆژێک، هەستام و 0:04:00.200,0:04:02.397 وتم لەوانەیە جەڵتەی مێشک لێیدابێتم 0:04:02.421,0:04:04.915 چوونکە بە تەواوەتی[br]،لە جێگەکەمدا سڕ بووبووم 0:04:04.939,0:04:06.864 ،سەیری تەلەفوونەکەم ئەکرد، بیرم ئەکردەوە 0:04:06.888,0:04:10.427 کێشەیەک هەیە و پێویستە"[br]"،داوای یارمەتی بکەم 0:04:10.451,0:04:12.162 منیش نەم ئەتوانی دەستمی بگەیەنمێ و 0:04:12.186,0:04:14.428 .تەلەفوونەکە هەڵگرم و ژمارەکە لێبدەم 0:04:14.801,0:04:18.852 دواجاریش، دوای چوار کاتژمێری تەواو [br]،لە مانەوەم بە پاڵکەوتوویی و سەیرکردنی 0:04:18.876,0:04:20.140 ،تەلەفوونەکە لێیدا 0:04:20.164,0:04:22.543 هەرچۆنێک بێت توانیم هەڵیگرم 0:04:22.567,0:04:25.495 ،تەلەفوونەکە باوکم بوو، و وتم 0:04:25.519,0:04:27.978 .لە کێشەیەکی گەورەدام"[br]".پێویستە شتێک بکەین 0:04:29.528,0:04:33.319 لە ڕۆژی دواترەوە دەستم کرد بە بەکارهێنانی[br]. دەرمان و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی 0:04:35.352,0:04:39.165 ئینجا دەستم کردەوە بە بیرکردنەوە[br]:لەم پرسیارە ناخۆشە 0:04:39.579,0:04:41.683 ئەگەر ئەو کەسە خۆڕاگرە نەبم 0:04:41.707,0:04:44.207 کە بتوانم بەرگەی یەکێک لە[br]،کەمپەکانی نازییەکان بگرم 0:04:44.231,0:04:45.719 ئەی کەواتە کێم؟ 0:04:45.743,0:04:47.604 ،ئەگەر پێویستیش بکات دەرمان بخۆم 0:04:47.628,0:04:50.381 ،ئەو دەرمانە زیاتر ئەمکات بە خۆم 0:04:51.565,0:04:53.783 یان ئەمکات بە کەسێکی تر؟ 0:04:53.807,0:04:56.887 ئەی هەستم چۆن ئەبێت ئەگەر[br]ئەو دەرمانە بمکات بە کەسێکی تر؟ 0:04:58.101,0:05:01.005 لەم ململانێیەدا دوو شت هەبوون[br].کە لە بەرژەوەندی مندا بوون 0:05:01.585,0:05:04.256 ،یەکەم شت ئەوەبوو کە ئەمزانی[br]،ئەگەر بێلایەنانە قسەکەم 0:05:04.280,0:05:05.877 ژیانێکی خۆشم هەبوو 0:05:05.901,0:05:07.762 ،وە ئەگەر بمتوانیایە باش بم 0:05:07.786,0:05:10.986 شتێک هەبوو لە کۆتاییەکەی تردا[br].کە شایەنی ئەوەبوو بژیم بۆی 0:05:11.010,0:05:13.827 شتە باشەکەی تریش ئەوەبوو چارەسەری [br].باش بەردەست بوو بۆم 0:05:14.343,0:05:17.792 بەڵام سەرەڕای ئەوەش [br]چاکبوومەوە تووشبوومەوە، و 0:05:17.816,0:05:20.327 چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و 0:05:20.351,0:05:23.345 چاکبوومەوە و تووشبوومەوە، و 0:05:23.369,0:05:25.309 لە کۆتاییدا تێگەشتم 0:05:25.333,0:05:29.184 کە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە لەسەر[br].دەرمان و چارەسەری دەروونی بم 0:05:29.769,0:05:30.936 ،ئینجا بیرم کردەوە 0:05:30.960,0:05:33.746 بەڵام ئایا ئەمە کێشەیەکی کیمیاییە"[br]یان کێشەیەکی دەروونییە؟ 0:05:33.770,0:05:37.283 ئایا چارەسەرێکی کیمیایی ئەوێت[br]"یان چارەسەرێکی فەلسەفی؟ 0:05:37.727,0:05:39.854 .نەشمئەتوانی بگەم بە وەڵامی ئەوەی کامیانە 0:05:39.878,0:05:41.962 ،ئینجا تێگەشتم لەوەی کە لە ڕاستیدا 0:05:41.962,0:05:46.039 لە هیچ کام لەو بوارانەدا ئەوەندە[br]پێشکەوتوو نین شتەکان ڕوونبکەینەوە 0:05:46.039,0:05:49.324 چارەسەری کیمیایی و[br]چارەسەری دەروونی 0:05:49.324,0:05:51.088 هەردووکیان ڕۆڵی خۆیان هەبوو بیگێڕن و 0:05:51.088,0:05:55.036 بۆشم دەرکەوت کە خەمۆکی شتێک بووە 0:05:55.060,0:05:57.284 ئەوەنە بە قوولی خراوەتە ناخمانەوە 0:05:57.308,0:06:00.996 هیچ شتێک نییە جیای بکاتەوە[br].لە کەسێتی و کەسایەتی خۆمان 0:06:01.552,0:06:06.014 ئەمەوێ بڵێم کە چارەسەرەکانی هەمانە[br].بۆ خەمۆکی زۆر ترسێنەرن 0:06:06.038,0:06:07.641 .زۆر کاریگەر نین 0:06:07.958,0:06:09.728 .پارەیەکی زۆریان تێدەچێت 0:06:09.752,0:06:12.249 .کاریگەری نەخوازراوی ئێجگار زۆریان هەیە 0:06:12.273,0:06:13.710 .بەڕاستی کارەساتن 0:06:14.027,0:06:17.944 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزارم لەم [br]،سەردەمەدا دەژیم نەک ٥٠ ساڵ لەمەوبەر 0:06:18.718,0:06:21.638 کە ئەوکاتە ئەتوانی بڵێی هیچ[br].شتێک نەبووە بکرێت 0:06:21.662,0:06:24.045 هیوادارم ٥٠ ساڵی تر 0:06:24.069,0:06:26.091 کاتێک خەڵک چارەسەرەکانی من ببیستن و 0:06:26.115,0:06:29.783 بترسن لەوەی چۆن کەسێک[br].بەرگەی ئەو زانستە سەرەتاییەی گرتووە 0:06:30.885,0:06:34.127 خەمۆکی کەموکوڕییەکە [br].لە خۆشەویستیدا 0:06:35.441,0:06:38.558 ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ[br]،کەسێکدا کردبێت و بیرتکردبێتەوە 0:06:38.582,0:06:42.022 ،باشە، ئەگەر ژنەکەم بمرێت"[br]"،ژنێکی تر ئەدۆزمەوە 0:06:42.316,0:06:44.565 .بەپێی ئەوەی ئەیزانین ئەوە خۆشەویستی نییە 0:06:45.364,0:06:49.161 شتێک نییە بەناوی خۆشەویستییەوە[br]،بێ پێشبینی و ترسی لەدەستدانی تێدا نەبێت 0:06:49.955,0:06:55.361 ترسی بێ ئومێدبوون دهتوانێت[br].ببێت به داینهمۆی سۆزداری و نزیکبوونەوە 0:06:56.204,0:06:59.035 :سێ شت هەیە زۆرجار خەڵک لێیان تێکەڵ ئەبێت 0:06:59.059,0:07:01.788 خەمۆکی، خەفەت، و دڵتەنگی 0:07:02.966,0:07:05.385 خەفەت کاردانەوەیەکی ڕاشکاوانەیە 0:07:06.329,0:07:09.210 ئەگەر کەسێک لەدەست بەیت و هەست[br]،بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت 0:07:09.234,0:07:10.909 ،ئینجا دواتر، دوای شەش مانگ 0:07:10.933,0:07:14.018 هێشتا هەر دڵتەنگ بیت، بەڵام[br]،کەمێک باشتر بوویت لە چاو پێشترتدا 0:07:14.042,0:07:15.827 ،ئەوا لەوانەیە خەفەت بێت 0:07:15.851,0:07:19.136 لەوانەشە لە کۆتاییدا[br].خۆی بە تەواوەتی بەرەو باشبوون بچێت 0:07:19.610,0:07:22.319 ،ئەگەر تووشی لەدەستدانێکی گەورە بووبێتیت 0:07:22.319,0:07:23.741 هەست بە ناخۆشییەکی زۆر بکەیت 0:07:23.765,0:07:26.554 شەش مانگ دواتریش بە ئەستەم[br]،ژیان بۆ بەڕێبکرێت 0:07:26.578,0:07:29.092 لەوانەیە خەمۆکی بێت کە بەهۆی 0:07:29.116,0:07:31.299 .ئەو دۆخە کارەساتاوییەوە بزوێنرابێت 0:07:31.648,0:07:34.818 ڕێڕەوی نەخۆشییەکە [br].زۆر شتی گرنگمان پێدەڵێت 0:07:35.196,0:07:38.556 خەڵک وا سەیری خەمۆکی دەکەن[br].کە تەنیا دڵتەنگییەک بێت 0:07:38.580,0:07:40.751 دڵتەنگییەکی ئێجگار زۆر، و لە ڕادەبەدەرە 0:07:40.775,0:07:42.526 خەفەتێکی زۆر زۆرە 0:07:42.550,0:07:44.659 .دوورە لە هۆکارێک 0:07:45.470,0:07:48.255 کە دەستمکرد بە هەوڵدان[br]،بۆ تێگەشتن لە خەمۆکی 0:07:48.279,0:07:50.926 چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەو[br]،کەسانەدا کرد کە تووشی بوون 0:07:50.950,0:07:54.383 بۆم دەرکەوت کەسانێک هەبوون[br]،بە ڕووکەشی، وا دەردەکەوتن 0:07:54.767,0:07:57.980 ئەوەیان هەبێت کە لە خەمۆکییەکی کەم دەچێت 0:07:58.004,0:08:00.742 بەڵام لەگەڵ ئەوەدا تەواو [br].ژیانی پەک خستبوون 0:08:01.297,0:08:03.710 کەسانێکی تریش هەبوون کە بەپێی[br]ئەوەی باسیان ئەکرد و 0:08:03.734,0:08:06.796 بەپێی ئەوەی دەر ئەکەوت پێیانەوە[br]لە خەمۆکییەکی قوورس دەچوو 0:08:06.820,0:08:08.560 لەگەڵ ئەوەشدا ژیانێکی باشیان هەبوو 0:08:08.584,0:08:11.290 .لە کاتەکانی نێوان ماوەی خەمۆکییەکانیاندا 0:08:11.885,0:08:15.850 منیش دەستم کرد بە گەڕان بۆ زانینی ئەوەی[br]ئەوە چییە دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس 0:08:15.874,0:08:18.103 زیاتر بەرگە بگرن وەک لە کەسانێکی تر 0:08:18.127,0:08:21.343 ئەو میکانیزمانە چین کە یارمەتی[br]خەڵک ئەیەن ڕزگارییان بێت؟ 0:08:21.652,0:08:24.850 چووم و یەک لە دوای یەک دەستم کرد[br]بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی 0:08:24.874,0:08:26.804 .کە بە دەست خەمۆکییەوە دەیانناڵاند 0:08:26.804,0:08:29.395 یەکێک لە یەکەمین ئەو کەسانەی[br]کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد 0:08:29.395,0:08:33.373 وا باسی خەمۆکی کرد کە ڕێگایەکی خاوتر بێت[br]،وەک لەوەی مردوو بیت 0:08:33.967,0:08:36.301 ئەوەش شتێکی باشبوو لەو[br]سەرەتایەدا بیبیستم 0:08:36.325,0:08:39.432 چوونکە بەبیری هێنامەوە کە ئەو[br]شێوازە خاوەی مردن 0:08:39.456,0:08:41.736 ،لەوانەیە ببێت بە مردنی ڕاستەقینە 0:08:41.760,0:08:43.717 .بۆشم دەرکەوت ئەمە کێشەیەکی گەورەیە 0:08:43.741,0:08:46.130 یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی [br]،پەککەوتن لە جیهاندا 0:08:46.154,0:08:48.236 .ڕۆژانەش کەسانێک بە هۆیەوە دەمرن 0:08:49.184,0:08:52.903 یەکێک لەو کەسانەی قسەم لەگەڵدا کرد[br]کاتێک ئەمویست لەمە تێبگەم 0:08:52.927,0:08:56.788 هاوڕێیەکی خۆشەویستی خۆم بوو[br]کە چەندین ساڵ بوو دەمناسی، و 0:08:56.812,0:09:01.265 یەکەم ساڵی وەرگرتنی لە زانکۆ[br]،تووشی دەروون تێکچوون بوو 0:09:01.289,0:09:03.935 ئینجا دواتر بەرەو خەمۆکییەکی[br].زۆر ترسناک ڕۆشت 0:09:03.935,0:09:05.804 نەخۆشی دوو جەمسەری[br]،مانیا و خەمۆکی هەبوو 0:09:05.804,0:09:08.265 ،یان وەک ئەوکاتە پێیان دەوت [br].خەمۆکی مانیایی 0:09:08.289,0:09:12.074 دوای ئەوە بۆ چەندین ساڵ لەسەر[br]دەرمانی لیسیۆم زۆر باشبوو، و 0:09:12.098,0:09:15.247 ،ئینجا دەرئەنجام [br]دەرمانی لیسیۆمی لێ گیرایەوە 0:09:15.271,0:09:17.082 ،بۆ ئەوەی بزانن بێ دەرمانەکە چۆن ئەبێت 0:09:17.096,0:09:19.667 دووبارە جارێکی تر تووشی [br]دەروون تێکچوونێکی تر بووەوە، و 0:09:19.667,0:09:23.441 دوای ئەوە تووشی یەکێک لە خراپترین[br]خەمۆکییەکان بووەوە کە بینیبێتم 0:09:23.465,0:09:26.282 کە زۆرجار لە ئەپارتمانەکەی[br]دایک و باوکیدا دادەنیشت 0:09:26.306,0:09:29.578 ،کەم و زۆر لە کاتاتۆنیا دەچوو[br]،بێ ئەوەی هیچ جووڵەیەک بکات 0:09:29.602,0:09:31.515 .بە چەند ڕۆژ بەو شێوەیە دەمایەوە 0:09:31.943,0:09:35.427 چەند ساڵێک دواتریش کە چاوپێکەوتنم[br]-- لەگەڵ کرد دەربارەی ئەزموونەکەی 0:09:35.451,0:09:38.552 هۆنراوەنووسێک و پزیشکی دەروونییە[br]-- ناوی ماجی رۆبینسە 0:09:38.576,0:09:41.622 ،کاتێک چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد، وتی 0:09:41.646,0:09:45.165 ئەم گۆرانییەم دەوتەوە 'گووڵەکان"[br]'،بۆ کوێ چوون 0:09:45.189,0:09:48.086 دووبارە و دووبارەم دەکردەوە، بۆ[br].ئەوەی مێشکم بگرێت 0:09:48.555,0:09:51.351 گۆرانیم ئەوت بۆ داپۆشینی[br]،ئەو شتانەی کە مێشکم ئەیویست بیڵێت 0:09:51.375,0:09:55.125 .کە ئەیوت، 'تۆ هیچ نیت[br].تۆ کەس نیت 0:09:56.159,0:09:58.090 '.تۆ شایەنی ئەوە نیت بژیت 0:09:58.691,0:10:01.097 لەوێشدا بوو کە دەستم کرد بە بیرکردنەوە 0:10:01.121,0:10:02.475 ".لەوەی کە خۆم بکوژم 0:10:03.193,0:10:06.133 لە خەمۆکیدا وا بیرناکەیتەوە[br]ڕووپۆشێکی ڕەساسیت پۆشیبێت و 0:10:07.127,0:10:09.511 لە تەمێکی مەزاجێکی خراپەوە[br].هەموو جیهان ببینیت 0:10:11.001,0:10:13.391 وا بیردەکەیتەوە ڕووپۆشەکە[br]،بە تەواوەتی برابێت 0:10:14.015,0:10:15.619 ڕووپۆشی دڵخۆشی، و 0:10:15.643,0:10:17.730 وا ئەزانی ئەوەی ئێستا[br].ئەیبینیت ڕاستییەکانە 0:10:18.247,0:10:21.007 ئاسانترە یارمەتی نەخۆشێکی[br]شیزۆفرینیا بدەیت کە پێی وایە 0:10:21.031,0:10:23.985 شتێکی نامۆ لەناو لەشییا هەیە[br]،کە پێویستە لە لەشی بکرێتە دەرەوە 0:10:25.029,0:10:27.355 ،بەڵام بۆ کەسە خەمۆکەکان قوورسە 0:10:27.379,0:10:30.181 چوونکە ئێمە باوەڕمان وایە[br].کە خۆمان ڕاستییەکە ئەبینین 0:10:31.040,0:10:32.585 .بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات 0:10:33.987,0:10:35.961 :خووم زۆر گرتبوو بەو ڕستەیەوە 0:10:35.985,0:10:38.117 ".بەڵام ڕاستییەکە درۆ دەکات" 0:10:38.315,0:10:41.195 کاتێک قسەشم لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرد[br]،کە تووشی خەمۆکی بووبوون 0:10:41.195,0:10:43.651 بۆم دەردەکەوت چەندین [br].بڕوای هەڵە لە مێشکیاندایە 0:10:43.815,0:10:45.427 ".زۆرجار ئەڵێن، "کەس خۆشی ناوێم 0:10:45.427,0:10:47.099 ،ئینجا تۆش ئەڵێیت، "من خۆشم ئەوێیت 0:10:47.099,0:10:49.311 ژنەکەت خۆشی دەوێیت[br]".دایک خۆشی ئەوێیت 0:10:49.335,0:10:52.696 ،ئەتوانی یەکسەر وەڵامی ئەوەیان بەیتەوە[br].بە لایەنی کەمەوە بۆ زۆربەی خەڵک 0:10:53.014,0:10:55.290 بەڵام کەسەکانی کە خەمۆکییان هەیە[br]،هەروەها دەشڵێن 0:10:55.314,0:10:58.415 ،گرنگ نییە هەرچییەک بکەین"[br]".لە کۆتاییدا هەموومان هەر دەمرین 0:10:58.415,0:11:01.744 یان ئەوەتا ئەڵێن، "ناکرێت هیچ[br]لێکنزیکبوونەوەیەکی گیانی ڕاستەقینە هەبێت 0:11:01.744,0:11:03.000 .لە نێوان دوو مرۆڤدا 0:11:03.024,0:11:05.408 هەر یەکێکمان لە لەشی [br]".خۆماندا گیرمان خواردووە 0:11:05.805,0:11:07.425 ،کە بۆ ئەوە پێویستە بڵێیت 0:11:07.449,0:11:08.662 ،ئەوە ڕاستە" 0:11:08.802,0:11:12.429 بەڵام پێویستە ئێستا تیشک بخەینە سەر ئەوەی[br]".چی بخۆین بۆ نانی بەیانی 0:11:12.429,0:11:14.669 (پێکەنین) 0:11:14.669,0:11:16.314 ،زۆر کات 0:11:16.338,0:11:19.312 ئەوەی پێیدا تێدەپەڕن[br]نەخۆشی نییە، بەڵکو سەرنج تیژییە، و 0:11:19.336,0:11:21.867 ئەوەی کە هەندێک جار بۆمان[br]دەردەکەوێت کە زۆر نائاساییە 0:11:21.891,0:11:25.023 ئەوەیە کە زۆربەمان ئەو پرسیارانە[br]دەزانین لەسەر بوون و 0:11:25.047,0:11:27.091 .زۆر سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنادەین 0:11:27.428,0:11:29.250 لێکۆڵینەوەیەک هەبوو زۆرم بەدڵ بوو 0:11:29.274,0:11:33.017 کە تیایدا چەند کەسێک کە خەمۆکیان هەبوو و [br]چەند کەسێکی کەی ئاسایی 0:11:33.041,0:11:35.765 داوایان لێکرا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر[br]،یارییەکی ڤیدیۆیی بکەن 0:11:35.789,0:11:37.409 ،لە کۆتایی کاتژمێرەکەشدا 0:11:37.433,0:11:40.433 لێیان پرسرا کە بە بۆچوونی [br].خۆیان چەند جانەوەری بچووکیان کوشتووە 0:11:41.067,0:11:44.472 ئەوانەی خەمۆکییان هەبووە بە ڕێژەی[br]،لە سەدا ١٠ وردبوون لە ژماردنەکەیاندا 0:11:45.076,0:11:46.647 ئەوانەشی خەمۆکییان نەبوو 0:11:46.671,0:11:49.925 ١٥ بۆ ٢٠ ئەوەنەی ئەو ژمارەیەی[br]-- جانەوەرە بچووکانەیان وت 0:11:50.119,0:11:52.300 (پێکەنین) 0:11:52.324,0:11:54.396 .کە لە ڕاستیا کوشتبوویانن لە یاریەکەدا 0:11:55.945,0:11:59.151 ئەوکاتەی بە ئاشکرا لەسەر خەمۆکییەکەی [br]،خۆم نووسی، زۆر کەس پێیان وتم 0:11:59.185,0:12:02.680 کە ئەبێ زۆر قوورس بووبێت بۆم[br]،لەو داخراوییە بێمە دەرەوە 0:12:02.680,0:12:03.917 .ئاشکرای بکەم بۆ خەڵک 0:12:03.917,0:12:06.346 پێیان ئەوتم، "خەڵک[br]"بە شێوەیەکی تر قسەت لەگەڵ ئەکەن؟ 0:12:06.346,0:12:08.419 وتم، "بەڵێ بە شێوەیەکی [br].تر قسەم لەگەڵ دەکەن 0:12:08.419,0:12:10.355 بە شێوەیەکی تر قسەم لەگەڵ دەکەن 0:12:10.355,0:12:13.106 کە دەست ئەکەن بە گێڕانەوەی[br]،ئەزموونی خۆیان لەگەڵ خەمۆکییدا 0:12:13.106,0:12:14.691 ،یان ئەزموونی خووشکەکەیان 0:12:14.715,0:12:16.356 .یان ئەزموونی هاوڕێیەکیان 0:12:16.729,0:12:18.927 شتەکان ئێستا جیاوازییان هەیە لەگەڵ پێشتردا 0:12:18.951,0:12:23.266 ئەزانم کە خەمۆکی ئەو نهێنییە [br]خێزانییەیە کە هەمووان هەیانە 0:12:23.736,0:12:26.481 چەند ساڵێک لەمەوبەر[br]چووم بۆ کۆنفرانسێک، و 0:12:27.365,0:12:29.796 ،لە ڕۆژی هەینی کۆنفرانسە سێ ڕۆژییەکەدا 0:12:29.820,0:12:32.825 یەکێک لە بەشداربووەکان[br]،بردمییە ئەولاوە، و پێی وتم 0:12:32.849,0:12:37.798 بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنم و"[br]،کەمێک شەرم ئەکەم لەوبارەیەوە 0:12:38.732,0:12:40.964 ،بەڵام ماوەیەکە دەرمان وەردەگرم 0:12:40.988,0:12:43.996 ئینجا ویستم بزانم تۆ ئەڵێی چی[br]"لەو بارەیەوە؟ 0:12:43.996,0:12:47.006 بۆیە ئەوەی لە تواناما بوو کردم[br].بۆ ئەوەی باشترین ئامۆژگاری پێبەم 0:12:47.006,0:12:51.267 ،ئینجا وتی، "ئەزانی چی[br]مێردەکەم قەت لەمە تێناگات 0:12:51.287,0:12:54.549 ئەو جۆرە کەسێکە کە بەلای ئەوەوە[br]،ئەم نەخۆشییە هیچ ڕێی تێناچێت 0:12:54.573,0:12:56.697 ".بۆیە، ئەمەوێت، ئەمە لە نێوان خۆمانا بێت 0:12:56.721,0:12:58.273 منیش وتم، "بەڵێ، [br]".خەم نەبێت 0:12:58.733,0:13:00.592 ڕۆژی یەک شەممەی [br]هەمان کۆنفرانسی سێ ڕۆژی 0:13:00.616,0:13:02.492 مێردەکەی بردمییە ئەولاوە 0:13:02.516,0:13:03.494 (پێکەنین) 0:13:03.494,0:13:05.835 ئینجا پێی وتم، "ژنەکەم [br]بە پیاوێکی خۆڕاگرم نازانێت 0:13:05.835,0:13:07.950 ،ئەگەر بزانێت کە نەخۆشییەکی ئاوام هەیە 0:13:07.974,0:13:11.772 بەڵام تووشی ئەم خەمۆکییە بووم و[br]،هەندێک دەرمان وەر ئەگرم بۆی 0:13:11.772,0:13:14.181 "پێمباشبوو بزانم تۆ چۆنە بەلاتەوە؟ 0:13:14.205,0:13:16.495 هەمان دەرمانیان لە یەک شاردبووەوە 0:13:16.519,0:13:19.594 لە دوو شوێنی جیادا[br].لە هەمان ژووری نووستندا 0:13:19.918,0:13:21.116 (پێکەنین) 0:13:21.140,0:13:24.078 منیش وتم وام ئەزانی ئاڵوگۆڕ[br]لەنێو هاوسەرگیرییەکەدا 0:13:24.102,0:13:26.150 لەوانەیە ببێتە هۆکاری[br]هەندێک لە کێشەکانیان 0:13:26.174,0:13:28.666 (پێکەنین) 0:13:30.593,0:13:32.156 بەڵام لە هەمان کاتیشدا تاسام 0:13:32.180,0:13:35.698 بە سرووشتە ماندووکەرەکەی[br].نهێنیگیرییەکی ئاوا هاوبەش 0:13:36.141,0:13:38.002 خەمۆکی زۆر ماندووکەرە 0:13:38.026,0:13:40.972 ،کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر لێئەبات 0:13:40.996,0:13:42.527 ،ئەگەر بێدەنگیش بیت لە بارەیەوە 0:13:42.551,0:13:44.808 .بەڕاستی خەمۆکییەکە خراپتر ئەکات 0:13:44.816,0:13:46.359 ئینجا دەستم کرد بە بیرکردنەوە 0:13:46.359,0:13:49.062 دەربارەی ئەو ڕێگایانەی خەڵک[br].دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی باشتربن 0:13:49.062,0:13:51.317 .یەکەمجار لەڕووی پزیشکییەوە کۆنەپەرست بووم 0:13:51.341,0:13:53.975 وام ئەزانی چەند چارەسەرێکی[br]،کەم هەیە کە سوودی هەبێت 0:13:53.999,0:13:55.444 -- ئەوە شتێکی ڕوون بوو کە وا 0:13:55.468,0:13:56.968 ،دەرمان هەبوو 0:13:56.992,0:13:58.659 هەندێک چارەسەری دەروونی هەبوو 0:13:58.683,0:14:01.104 چارەسەری لێدانی کارەبا[br]،لە مێشک هەبوو 0:14:01.128,0:14:03.717 .ئیتر ئەوەی تر کە هەبوو شتی پڕووپووچن 0:14:03.741,0:14:05.669 .بەڵام دواتر شتێکم بۆ دەرکەوت 0:14:05.693,0:14:07.326 ئەگەر شێرپەنجەی مێشک هەبێت، و 0:14:07.350,0:14:10.002 بڵێیت کە هەموو بەیانییەک[br]٢٠ خولەک لەسەر سەر بۆەستیت 0:14:10.002,0:14:11.719 واتلێئەکات هەست [br]،بە باشتربوون بکەیت 0:14:11.719,0:14:15.337 ،ئەوا واتلێئەکات هەست بە باشتربوون بکەیت[br]بەڵام هەر شێرپەنجەی مێشک هەیە، و 0:14:15.387,0:14:17.064 .لەوانەشە هەر بە هۆیەوە بمریت 0:14:17.387,0:14:19.673 بەڵام ئەگەر بڵێیت خەمۆکیت هەیە، و 0:14:19.697,0:14:22.001 هەموو ڕۆژێک ٢٠ خولەک[br]وەستان لەسەر سەرت 0:14:22.001,0:14:24.317 وات لێئەکات هەست بکەیت [br]باشتری، ئەوا سوودی هەبووە 0:14:24.317,0:14:26.696 چوونکە خەمۆکیی نەخۆشیی[br]هەستکردنی خۆتە، و 0:14:26.696,0:14:28.176 ئەگەر هەست بە باشتربوون بکەیت 0:14:28.176,0:14:30.659 .ئەوا ئەتوانی بڵێیت کە چیتر خەمۆکیت نییە 0:14:31.112,0:14:33.199 بۆیە زیاتر مێشکم کرایەوە 0:14:33.223,0:14:35.701 بۆ ئەو هەموو جۆرە چارەسەرەی[br].کە لە جیهاندا بوونی هەیە 0:14:35.936,0:14:38.248 ،نامەشم بۆ دێت[br]بە سەدان نامەم پێدەگات 0:14:38.272,0:14:41.082 لەو کەسانەوە کە باسی ئەو شتانە ئەکەن[br].کە سوودی هەبووە بۆیان 0:14:41.106,0:14:44.671 ئەمڕۆ لە پشتی سەکۆ کەسێک[br].پرسیاری لێکردم لەسەر تێڕامان 0:14:44.695,0:14:48.341 یەکێک لە گرنگترین نامەکانی پێمگەشت[br]ئەوەیان بوو کە لەلایەن ژنێکەوە بۆم هات 0:14:48.341,0:14:51.372 کە لە نامەکەیا نوسیبووی کە چۆن[br]چارەسەری دەروونی، دەرمان، 0:14:51.372,0:14:53.120 و هەموو شتێکی تری تاقی کردبووەوە، و 0:14:53.120,0:14:56.466 چارەسەرێکی بۆخۆی دۆزیبووەوە و[br]هیواداربوو کە من بتوانم بیگەیەنم، و 0:14:56.466,0:14:59.692 .ئەوەش درووستکردنی شتی بچووک بوو لە ڕێس 0:14:59.716,0:15:02.009 (پێکەنین) 0:15:02.633,0:15:04.169 هەندێکی لەو شتانە بۆ ناردم 0:15:04.193,0:15:06.223 (پێکەنین) 0:15:06.247,0:15:08.212 .ئێستا هیچ کام لەوانەم بەخۆمەوە نەکردووە 0:15:08.212,0:15:09.286 (پێکەنین) 0:15:09.845,0:15:12.336 پێشنیاری ئەوەشم بۆ کرد[br]کە پێویستە سەیرێکی 0:15:12.360,0:15:16.496 نەخۆشی خولیایی زۆرلەخۆکەر بکات لە [br].پۆڵێنی دی ئێس ئێمی نەخۆشییە دەروونیەکاندا 0:15:16.979,0:15:19.623 لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک سەیری[br]،جۆرە چارەسەرەکانی تر دەکەم 0:15:19.623,0:15:22.651 تێگەشتنێکم لەسەر چارەسەرەکانی[br].تریش دەستکەوت کە بۆ خەمۆکی دەکرێت 0:15:22.651,0:15:25.543 بە نەریتێکی دەرکردنی جنۆکەیا[br]تێپەڕیم لەناو هۆزێکی سەنیگالدا 0:15:25.543,0:15:27.546 پێویستی بە بڕێکی زۆر خوێنی [br]گیسکی کێوی بوو 0:15:27.546,0:15:29.718 کە ئێستا ناتوانم بچمە[br]،ناو وردەکارییەکانییەوە 0:15:29.718,0:15:31.532 ،بەڵام چەند ساڵێک دواتر لە ڕواندا بووم 0:15:31.532,0:15:33.343 ،کارم لەسەر پرۆژەیەکی تر دەکرد 0:15:33.367,0:15:35.952 بە ڕێکەوت ئەزموونەکەی خۆمم[br]بۆ کەسێکی ئەوێ باسکرد، و 0:15:35.976,0:15:36.929 ،ئەویش وتی 0:15:36.929,0:15:39.747 ئەوە ڕۆژئاوای ئەفریقا بووە، و"[br]،ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاین 0:15:39.747,0:15:42.208 نەریتەکانی ئێمە ئەیکەین[br]،لە زۆر شتا جیاوازییان زۆرە 0:15:42.208,0:15:43.813 بەڵام چەند خوو و نەریتێکمان هەیە 0:15:43.813,0:15:46.187 کە خاڵی هاوبەشی هەیە لەگەڵ[br]".ئەوەدا کە تۆ باستکرد 0:15:46.187,0:15:47.032 ،ئینجا وتی 0:15:47.032,0:15:50.493 بەڵام تووشی کێشەی زۆر بووین لەگەڵ "[br]،کارمەندە دەروونییەکانی خۆرئاوا 0:15:50.493,0:15:53.115 بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕێک[br]".دوای جینۆسایدەکە هاتن بۆ ئێرە 0:15:53.139,0:15:55.189 وتم، "چ جۆرە کێشەیەکتان [br]"هەبوو لەگەڵیان؟ 0:15:55.213,0:15:58.965 .ئەویش وتی، "ئەم شتە سەیرە ئەکەن 0:15:58.989,0:16:01.011 ناچن بەو خۆرهەتاوە خەڵک بەرنە دەرەوە 0:16:01.011,0:16:02.680 کە لەبەریا هەست بە باشتربوون ئەکەیت 0:16:02.680,0:16:06.036 دەست ناکەن بە تەپڵ لێیان و موزیک[br].بۆ ئەوەی سووڕی خوێنی کەسەکە چالاک کەن 0:16:06.036,0:16:08.226 هەموو کۆمەڵگاکەیان هاوبەش [br].نەئەکرد لە کارەکەیا 0:16:08.226,0:16:11.146 وەک ڕۆحێکی شەڕانگێز خەمۆکییەکەیان[br].لە لەشی کەسەکە دەرنەئەکرد 0:16:11.146,0:16:15.953 لەجیاتی ئەوە یەک یەک نەخۆشەکانیان[br]ئەبردە ژوورێکی بچووکی تەنگەوە 0:16:15.977,0:16:17.538 بۆ کاتژمێرێک قسەیان لەگەڵ ئەکردن 0:16:17.538,0:16:19.526 ".دەربارەی شتە خراپەکانی بەسەریان هاتووە 0:16:19.550,0:16:21.593 (پێکەنین) 0:16:21.617,0:16:24.986 (چەپڵەلێدان) 0:16:25.010,0:16:27.579 وتیشی، "ناچاربووین داوایان لێکەین[br]".وڵاتەکە بەجێبهێڵن 0:16:27.579,0:16:30.405 (پێکەنین) 0:16:30.429,0:16:33.157 ئێستا لە کۆتاییەکەی تری چارەسەرەکانی[br]،تر کە هەیە بۆ خەمۆکی 0:16:33.157,0:16:35.126 .با باسی فرانک روساکۆفتان بۆ بکەم 0:16:35.150,0:16:40.852 فرانک روساکۆف ئەتوانم بڵێم خراپترین[br].خەمۆکی هەبوو لە مرۆڤا بینیبێتم 0:16:40.876,0:16:42.845 .بەردەوام لە خەمۆکیدا بوو 0:16:42.869,0:16:44.314 ،ئەوکاتەی چاوم پێی کەوت 0:16:44.338,0:16:48.038 ،هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراودا [br]چارەسەری لێدانی کارەبای بۆ دەکرا 0:16:48.038,0:16:50.699 ئینجا هەتا نزیکەی هەفتەیەک[br].ئاگای لە چواردەوری خۆی نەبوو 0:16:50.699,0:16:52.762 .ئینجا بۆ هەفتەیەک هەستی بە باشتربون ئەکرد 0:16:52.762,0:16:54.760 ئینجا هەفتەی دواتر بەرەو[br].خراپتربوون دەچوو 0:16:54.760,0:16:57.254 ئینجا دووبارە جارێکی تر[br].کارەبایان لێدەدایەوە 0:16:57.278,0:16:58.961 ،ئەوکاتەی کە چاوم پێی کەوت پێی وتم 0:16:58.961,0:17:01.300 بەرگەی ئەوە ناگرم بەم شێوەیە"[br].بەردەوام بم لە ژیان 0:17:01.300,0:17:02.801 ،ناتوانم لەوە زیاتر بەرگە بگرم 0:17:02.801,0:17:04.845 ڕێگایەکیشم دۆزیوەتەوە بۆ کۆتایی هێنان پێی 0:17:04.869,0:17:06.202 ".ئەگەر هات و باشتر نەبووم 0:17:06.226,0:17:10.182 بەڵام،" پێی وتم"[br]ڕەشنووسێکم بیستووە لە ماس جێنێراڵ" 0:17:10.182,0:17:13.624 دەربارەی پەیڕەوەێک کە پێی دەوترێت[br]سینگولۆتۆمی، کە نەشتەرگەرییەکی مێشکە، و 0:17:13.624,0:17:15.867 ".پێموابێت ئەوە تاقی ئەکەمەوە 0:17:15.891,0:17:19.184 بیریشمە ئەو کاتە سەرسام بووم[br]کە بیرم کردەوە چۆن کەسێک 0:17:19.208,0:17:22.205 کە ئەو هەموو ئەزموونە خراپەی هەبووە 0:17:22.229,0:17:24.365 لەگەڵ ئەو جۆرە چارەسەرە جیاجیایانەیا 0:17:24.389,0:17:27.429 هێشتا لە شوێنێکدا لە ناخیا[br]ئەوەنە گەشبینی تێدایە 0:17:27.453,0:17:29.238 هەوڵی چارەسەرێکی تر بدات 0:17:29.760,0:17:33.957 نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا، و[br].زۆر سەرکەوتوو بوو 0:17:33.981,0:17:35.593 .ئێستا هاوڕێمە 0:17:35.617,0:17:38.942 هاوسەرێکی جوان و دوو [br].مناڵی جوانی هەیە 0:17:38.966,0:17:41.891 سەری ساڵی دوای نەشتەرگەرییەکە[br]نامەیەکی بۆ نووسیم، و 0:17:41.915,0:17:43.080 ،پێی وتم 0:17:43.104,0:17:45.451 ،ئەمساڵ باوکم دوو دیاری بۆ ناردم" 0:17:45.451,0:17:48.268 یەکەمیان، ئەلبومێکی سی دی سووڕاو[br]لە دروستکردنی شارپەر ئیمەیج 0:17:48.298,0:17:49.680 ،کە بەڕاستی پێویستم پێی نەبوو 0:17:49.704,0:17:51.941 بەڵام ئەمزانی ئەو پێى دەدا بۆ من[br]تا ئاهەنگ بگێڕم 0:17:51.965,0:17:55.274 بەبۆنەی ئەوەی ئێستا چوومەتە ژیانی خۆمەوە و[br].ئیشێکم هەیە کە حەزم لێیەتی 0:17:55.635,0:17:58.876 دیارییەکەی تریش وێنەیەکی [br]،نەنکم بوو 0:17:58.900,0:18:00.376 .کە خۆی کووشتبوو 0:18:00.955,0:18:03.860 کە کردمەوە، دەستم کرد بە گریان، و 0:18:03.884,0:18:05.741 دایکم هات و وتی 0:18:05.765,0:18:08.757 بۆ ئەو کەسانەت ئەگریت'[br]'کە قەت لە ژیانتا نەتناسیون؟ 0:18:09.162,0:18:12.710 منیش وتم، 'هەمان[br]'.ئەو نەخۆشیەی منی هەبووە 0:18:13.242,0:18:15.854 ئێستا کە ئەم نامەیە بۆ تۆ[br].ئەنووسم ئەگریم 0:18:15.878,0:18:19.165 مەسەلە ئەوە نییە دڵتەنگم[br]،بەڵکو ئەم شتانە زۆر کاریان تێکردووم 0:18:19.189,0:18:21.476 پێموابێت هی ئەوەبێت [br]،چونکە لەوانەبوو خۆم بکووژم 0:18:21.476,0:18:24.838 بەڵام دایک و باوکم هانیان دام [br]،بەردەوام بم، و بەهەمان شێوە پزیشکەکانیش 0:18:24.862,0:18:26.692 .ئەوەبوو نەشتەرگەرییەکەم کرد 0:18:26.716,0:18:28.798 زیندووم و سووپاسگوزارم بۆ ئەوە 0:18:29.531,0:18:34.132 ،لە سەردەمێکی باشدا دەژین[br]".تەنانەت ئەگەر هەستیش بکەین کە وانییە 0:18:35.856,0:18:37.775 زۆر تاسام بەو ڕاستییە کە خەمۆکیی 0:18:37.799,0:18:42.805 بە شێوەیەکی فراوان وادەزانرێت نەخۆشییەکی [br]،سەردەمی، خۆرئاوایی، چینی ناوەڕاست بێت 0:18:42.829,0:18:46.960 ویستیشم بزانم چۆن لە چەندین ڕوانگەی تری[br]هەمەجۆرەوە نەخۆشییەکە کاردەکات، و 0:18:46.984,0:18:49.175 یەکێک لەو شتانەی زۆر گرنگ بوو بەلامەوە 0:18:49.199,0:18:51.114 خەمۆکی بوو لە نێو [br].کەسە هەژارەکاندا 0:18:51.138,0:18:52.550 بۆیە چووم و گەڕام 0:18:52.550,0:18:55.563 بۆ ئەوەی بزانم چی بۆ ئەو کەسە هەژارانە [br].دەکرێت کە خەمۆکیان هەیە 0:18:55.563,0:18:57.614 ئەوەشی دۆزیمەوە ئەوەبوو کە هەژارەکان 0:18:57.638,0:19:00.166 .زۆربەیان چارەسەری خەمۆکییان بۆ ناکرێت 0:19:00.190,0:19:02.864 خەمۆکی ئەنجامی [br].لاوازییەکی جینی بۆماوەییە 0:19:02.888,0:19:06.238 کە وا دەردەکەوێت بە یەکسانی[br]دابەشبووبێت لە نێو خەڵکدا، و 0:19:06.262,0:19:07.975 ،بارودۆخە بزوێنەرەکان 0:19:07.999,0:19:11.753 ئەگەری زیاترە قوورستر بێت[br].لەسەر ئەو کەسانەی کە هەژارن 0:19:11.777,0:19:15.024 لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەرکەوێت[br]ژیانێکی زۆر باش هەیە 0:19:15.024,0:19:16.820 ،بەڵام بەردەوام هەست بە ناخۆشی ئەکەیت 0:19:16.820,0:19:18.816 بیر ئەکەیتەوە، "بۆچی هەست بە ناخۆشی ئەکەم؟ 0:19:18.816,0:19:19.989 ".ئەبێ من خەمۆکیم هەبێت 0:19:20.013,0:19:22.189 دەست ئەکەیت بە گەڕان بۆ[br].دۆزینەوەی چارەسەر بۆی 0:19:22.189,0:19:24.105 بەڵام ئەگەر ژیانێکی زۆر خراپ هەبێت، و 0:19:24.129,0:19:25.872 ،بەردەوام هەست بە ناخۆشی بکەیت 0:19:25.896,0:19:28.906 ئەو هەستکردنەت یەکدەگرێتەوە [br]لەگەڵ ژیانتدا، و 0:19:28.930,0:19:30.785 ،قەت بیرناکەیتەوە بڵێیت 0:19:30.809,0:19:32.346 ".لەوانەیە ئەمە چارەسەری هەبێت" 0:19:32.370,0:19:35.572 بۆیە ئێمە درمی خەمۆکییمان هەیە لەم وڵاتەدا 0:19:35.596,0:19:38.254 لە نێو خەڵکە هەژارەکاندا 0:19:38.278,0:19:40.850 کە بە نەخۆشییەکەیان نازانرێت و [br]،چارەسەریان بۆ ناکرێت 0:19:40.874,0:19:42.822 کەس ناچێت بەدەمییەوە، و 0:19:42.846,0:19:44.917 .ئەوە کارەساتێکی گەورەیە 0:19:45.219,0:19:46.819 بۆیە کەسێکی پسپۆڕم دۆزییەوە 0:19:46.843,0:19:50.068 کە خەریکی توێژینەوەیەک بوو[br]،لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی دەرەوەی پایتەخت 0:19:50.092,0:19:53.235 لەوێ پشکنینی بۆ ئەو ژنانە ئەکرد[br]کە بۆ کێشەی تری تەندروستی هاتبوون و 0:19:53.259,0:19:55.014 نەخۆشی خەمۆکییان تێدا دەناسییەوە، و 0:19:55.038,0:19:58.110 ئینجا شەش مانگ چارەسەری[br].تاقیئەکردەوە لەسەریان 0:19:58.134,0:20:00.439 یەکێک لەوانە، کە ناوی لۆلییە، هات، و 0:20:00.463,0:20:02.736 ئەو ڕۆژەی کە هات ئەم[br].قسانەی کرد 0:20:03.069,0:20:07.634 ژنێک بوو، حەوت مناڵی هەبوو، و[br].کە هات بۆلامان وتی 0:20:07.658,0:20:10.443 وتی، "پێشتر کارێکم هەبوو[br]بەڵام ناچاربووم وازی لێبێنم 0:20:10.467,0:20:12.682 چونکە چیتر نەم ئەتوانی [br].لە ماڵەکە بچمە دەرەوە 0:20:13.134,0:20:15.074 قەت هیچ شتێکم نییە[br].بە مناڵەکانمی بڵێم 0:20:15.447,0:20:17.929 بەیانییەکەی، ناتوانم چاوەڕێکەم[br]،هەتا ئەوکاتەی ئەڕۆن 0:20:17.953,0:20:21.155 ئینجا ئەچمە ناو جێگەکەوە، و[br]،سەرم دا ئەپۆشم یەکسەر 0:20:21.179,0:20:23.054 ،کاتژمێر سێ کە یەنەوە ماڵەوە 0:20:23.078,0:20:24.520 ".زۆر بە خێرایی یەت 0:20:24.544,0:20:26.838 ،ئەیوت، "پاراسیتۆڵێکی زۆر ئەخوات 0:20:26.862,0:20:29.445 هەر شتێک بێت بەکاری ئەهێنم بۆ[br].ئەوەی بتوانم زیاتر بخەوم 0:20:29.445,0:20:33.386 مێردەکەم بەردەوام پێی ئەوتم[br].من بێ مێشکم، من ناشرینم 0:20:33.410,0:20:36.164 ".خۆزگە ئەمتوانی ئەو ئازارە بوەستێنم 0:20:36.665,0:20:39.581 ئینجا، ئەویش بەهەمان شێوە[br]،خرایە بەر ئەم تاقیکردنەوەی چارەسەرە 0:20:39.581,0:20:41.746 ،شەش مانگ دواتر کە چاوپێکەوتنم لەگەڵکرد 0:20:41.770,0:20:45.995 کاری چاودێری منداڵانی گرتبووە دەست 0:20:46.019,0:20:50.069 بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان، و[br]مێردە خراپەکەشی بەجێهێشتبوو، و 0:20:50.093,0:20:52.116 ،پێی وتم 0:20:52.140,0:20:54.395 منداڵەکانم ئێستا"[br]".زۆر دڵخۆشترن 0:20:54.419,0:20:57.101 وتی لە شوێنە تازەکەمدا، "ژوورێکم[br]هەیە بۆ کوڕەکانم و 0:20:57.125,0:20:59.012 ،ژوورێکیش بۆ کچەکان 0:20:59.036,0:21:01.375 بەڵام بە شەو، هەموویان[br]یەنە سەر جێگەکەی من، و 0:21:01.399,0:21:03.987 ئەرکی قووتابخانەیان و هەموو [br].شتێکی تر پێکەوە ئەکەین 0:21:04.011,0:21:05.685 ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە قەشە 0:21:05.709,0:21:07.602 ،یەکێکیان ئەیەوێ ببێت بە ئاگرکوژێنەرەوە 0:21:07.626,0:21:10.326 یەکێک لە کچەکانیش ئەڵێ[br].ئەبم بە پارێزەر 0:21:10.350,0:21:12.554 وەک پێشتر ناگرین، و 0:21:12.578,0:21:14.388 .وەک پێشتر لەناو خۆیانا شەڕ ناکەن 0:21:15.144,0:21:17.969 هەموو ئەوەی ئێستا ئەمەوێ [br].ئەوەیە، مناڵەکانم 0:21:18.826,0:21:20.771 ،شتەکان بەردەوام لە گۆڕانان 0:21:20.795,0:21:25.171 جل لەبەرکردنم، هەستم بۆ ژیان[br].ڕەفتار و جوڵانەوەم 0:21:25.909,0:21:29.710 ئێستا ئەتوانم بێ ئەوەی بترسم بچمە دەر، و 0:21:29.734,0:21:33.222 پێموانییە ئەو هەستە خراپانە [br]،چیتر بگەڕێنەوە 0:21:33.246,0:21:36.182 ئەگەر بەهۆی دکتۆر میراندار [br]،و چارەسەرەکانییەوە نەبووایە 0:21:36.206,0:21:39.728 ئێستا هێشتا لە ماڵەوە ئەبووم[br]سەری خۆم داپۆشیبوو 0:21:39.752,0:21:41.605 .ئەویش ئەگەر هێشتا لە ژیانا بوومایە 0:21:42.097,0:21:45.603 ،لە خوا پاڕامەوە فریشتەیەکم بۆ بنێرێت 0:21:45.627,0:21:47.404 ".ئەویش بەدەم نزاکانمەوە هات 0:21:50.308,0:21:53.288 بەڕاستی ئەم ئەزموونانە [br]زۆر کاریان تێکردم، و 0:21:53.312,0:21:55.581 بڕیارم یا کە ئەبێت لەسەریان بنووسم 0:21:55.581,0:21:58.768 نەک بەتەنیا لە کتێبەکەیا کە کاری[br]لەسەر ئەکەم بەڵکو لە نوسراوێکیشدا و 0:21:58.768,0:22:01.271 لەلایەن گۆڤاری نیو یۆرک تایمزەوە[br]داوام لێکرا 0:22:01.295,0:22:03.414 لەسەر خەمۆکی بنووسم[br].لەناو خەڵکە هەژارەکاندا 0:22:03.438,0:22:05.185 منیش چیرۆکەکەی خۆمم بۆ نوسین، و 0:22:05.185,0:22:08.679 سەرنووسەرەکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی[br]".بەڕاستی ناتوانین ئەمە بڵاوکەینەوە" 0:22:08.679,0:22:09.947 ،منیش وتم"[br]"بۆچی ناتوانیت؟ 0:22:09.947,0:22:11.922 .ئەویش وتی، "شتێکە ناچێتە مێشکەوە 0:22:11.946,0:22:15.609 ئەم کەسانە کە بە جۆرێک[br]لە پلەی خواری خوارەوەی کۆمەڵگان و 0:22:15.633,0:22:17.648 دوای چەند مانگێک چارەسەر 0:22:17.672,0:22:20.045 وایان لێبێت بتوانن مۆرگان[br]ستانلی بەڕێوە بەرن؟ 0:22:20.069,0:22:21.585 ".شتێکە کەس باوەڕی پێناکات 0:22:22.013,0:22:24.594 وتی، "قەت پێشتر [br]".شتی ئاوام نەبیستووە 0:22:24.618,0:22:27.071 منیش وتم، "ڕاستی ئەوەی کە قەت نەتبیستووە 0:22:27.095,0:22:29.198 "ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەهەواڵێکی تازەیە 0:22:29.907,0:22:32.650 (پێکەنین) 0:22:32.684,0:22:36.103 (چەپڵەلێدان) 0:22:37.317,0:22:39.434 ".ئێوەش گۆڤارێکی هەواڵین" 0:22:39.950,0:22:43.010 بۆیە دوای کەمێک مشتومڕکردن[br].ڕازی بوون لەسەری 0:22:43.034,0:22:46.920 بەڵام پێموابێت زۆرێک لەوەی وتیان[br]بە شێوەیەکی سەیر بەیەکەوە بەسترابوونەوە 0:22:46.944,0:22:50.525 بەم قین لێبوونەی خەڵک هێشتا هەیەتی[br]،بۆ بیرۆکەی ئەم چارەسەرە 0:22:50.549,0:22:52.407 ئاماژەی ئەوەی ئەگەر بێت و بچین و 0:22:52.431,0:22:55.254 چارەسەری زۆرێک لەو [br]،کۆمەڵگا هەژارانە بکەین 0:22:55.278,0:22:57.134 ،ئەوە قۆستنەوە ئەبێت 0:22:57.158,0:22:58.856 .چونکە ئێمە ئەیانگۆڕین 0:22:58.880,0:23:02.687 پێویستییەکی ڕەوشتی هەڵە هەیە[br]،کە لەوە ئەچێت لای هەموومان هەبێت 0:23:02.711,0:23:04.819 ،کە گوایە چارەسەری خەمۆکی 0:23:04.843,0:23:07.118 دەرمانەکە و ئەو شتانەی بەکاردێت فێڵن، و 0:23:07.142,0:23:09.465 .ئەوە شتێکی سرووشتی نییە 0:23:09.489,0:23:12.432 .بەلای منەوە ئەوە بە هەڵەدابردنە 0:23:12.456,0:23:15.789 شتێکی سروشتی ئەبێت[br]،ئەگەر کەسێک دانەکانی بکەوێت 0:23:15.813,0:23:19.001 بەڵام کەس ناوەستێتەوە[br]،دژی مەرهەمی ددان شوشتن 0:23:19.025,0:23:20.495 .لانی کەم لە بازنەکانی مندا 0:23:21.915,0:23:23.159 ،ئینجا خەڵک ئەڵێن 0:23:23.183,0:23:26.098 بەڵام ئایا خەمۆکی بەشێک نییە"[br]لەوەی مرۆڤ ئەبێ پیایا تێپەڕێت؟ 0:23:26.098,0:23:28.340 پەرەسەندنمان بە شێوەیەک نەبووە[br]خەمۆکیشمان هەبێت؟ 0:23:28.340,0:23:29.975 "ئەوە بەشێک نییە لە کەسایەتی ئێمە؟ 0:23:29.999,0:23:32.438 .بۆ ئەوە ئەڵێم، مەزاجی مرۆڤ خۆگونجێنەرە 0:23:32.462,0:23:35.539 توانای هەبوونی دڵتەنگی و ترس و 0:23:35.563,0:23:37.469 شادی و خۆشی و 0:23:37.493,0:23:41.248 هەموو هەستەکانی تریش کە هەمانە[br].ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە 0:23:41.272,0:23:43.186 نەخۆشی خەمۆکی سەرەکیش 0:23:43.210,0:23:46.572 شتێکە کاتێک ڕووئەیات کە[br].ئەو سیستمە تێک ئەچێت 0:23:46.596,0:23:48.200 .خۆگونجاندنێکی هەڵەیە 0:23:48.224,0:23:49.839 خەڵک یەن بۆلام و ئەڵێن 0:23:49.863,0:23:52.665 پێموابێت، ئەگەر بێت و"[br]،تا ساڵێکی تر ئەمەم لەگەڵا بمێنێتەوە 0:23:52.689,0:23:54.506 ".پێموابێت ئەتوانم پیایا تێپەڕم 0:23:54.506,0:23:57.350 منیش هەموو جارێک پێیان ئەڵێم[br]،لەوانەیە بتوانی پیایا تێپەڕیت" 0:23:57.350,0:23:59.304 .بەڵام قەت نابیتەوە بە ٣٧ ساڵ 0:23:59.733,0:24:03.442 ژیان کوورتە، و ئەوە ساڵێکی تەواوە[br].کە تۆ باسی ئەکەیت 0:24:03.982,0:24:05.133 ".بیری لێکەرەوە 0:24:05.694,0:24:08.342 ئەوە هەژارییەکی سەیری[br]زمانی ئینگلیزیی، و 0:24:08.366,0:24:10.450 ،بێگومان چەندین زمانی تریشە 0:24:10.474,0:24:12.844 ،کە هەمان وشە بەکاردەهێنینەوە [br]،وشەی خەمۆکی 0:24:12.868,0:24:16.582 بۆ باسکردنی هەستی مناڵێک کاتێک [br]لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا باران دەبارێت و 0:24:16.606,0:24:20.965 بۆ باسکردنی ئەوەی کەسێک هەستی چۆنە چەند [br].خولەکێک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت 0:24:21.185,0:24:24.621 خەڵک پێم ئەڵێن، "باشە، ئایا شتێکە[br]"بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا؟ 0:24:24.621,0:24:27.632 منیش ئەڵێم، لە ڕوێکەوە[br].بەردەوامی هەیە لەگەڵ دڵتەنگی ئاساییدا 0:24:27.656,0:24:29.830 ،بڕێکی دیاریکراو بەردەوامی هەیە 0:24:29.854,0:24:31.791 بەڵام هەمان ئەو بەردەوامیەیە 0:24:31.815,0:24:34.021 لە نێوان پەرژینێکی ئاسنی[br]دەرەوەی ماڵەکەی خۆت 0:24:34.045,0:24:35.465 کاتێک کەمێک ژەنگ هەڵئەهێنێت 0:24:35.489,0:24:38.087 کە پێویستە لێی بکەیتەوە و[br]کەمێک بۆیەی بکەیتەوە، و 0:24:38.111,0:24:40.939 ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر بۆ ماوەی[br]سەد ساڵ ماڵەکەت بەجێ بهێڵێت و 0:24:40.963,0:24:44.762 بە تەواوەتی ژەنگ هەڵبهێنێت بە شێوەیەک[br].ببێت بە یەک کۆمەڵ تۆزی پرتەقاڵی 0:24:45.082,0:24:46.935 ،ئەوەش ئەو کێشەی پارچە تۆزە پرتەقاڵیەیە 0:24:46.959,0:24:48.724 ،ئەو کێشەی تۆزە پرتەقاڵییە 0:24:48.748,0:24:51.334 ئەو شتەیە ئێمە [br].ئەمانەوێ ئاماژەی پێبکەین 0:24:52.040,0:24:54.038 ،ئێستا خەڵک ئەڵێن 0:24:54.038,0:24:57.107 ئەم حەبی دڵخۆشبوونە ئەخۆیت، و"[br]"ئەی ئیستا هەست بە دڵخۆشی ئەکەیت؟ 0:24:57.107,0:24:58.551 منیش ئەڵێم هەست [br].بە خۆشی ناکەم 0:24:58.594,0:25:01.562 بەڵام هەست بە دڵتەنگی ناکەم[br]بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ، و 0:25:01.586,0:25:04.427 هەست بە دڵتەنگی ناکەم بۆ[br]وەڵامدانەوەی تەلەفوون، و 0:25:04.451,0:25:06.819 هەست بە دڵتەنگی ناکەم [br].بۆ ئەوەی هەستم و خۆم بشۆم 0:25:07.324,0:25:09.927 زیاتر هەست ئەکەم، ڕاستییەکەی پێموابێت 0:25:09.951,0:25:12.677 لەبەر ئەوەی ئەتوانم بێ هەستکردن[br]بە بەتاڵی دڵتەنگ ببم 0:25:12.704,0:25:16.910 دڵتەنگم بۆ نائوومێدییەکانمم لە ژیانی[br]،پیشەگەری خۆمدا 0:25:16.934,0:25:19.092 دڵتەنگبوون بۆ پەیوەندییە [br]،زیانپێگەشتووەکانم 0:25:19.092,0:25:21.109 دڵتەنگبوونم بۆ گەرمبوونی[br].بارگەی هەوای زەوی 0:25:21.114,0:25:23.709 .ئەوانە ئەو شتانەن کە ئێستا دڵتەنگم بۆیان 0:25:23.709,0:25:26.669 ،ئینجا بە خۆشم ئەڵێم، باشە[br]ئێستا ئەنجامەکە چییە کە پێی گەشتووم؟ 0:25:26.669,0:25:29.054 چۆن ئەو کەسانەی ژیانی باشترییان هەیە 0:25:29.054,0:25:32.184 تەنانەت بە خەمۆکییەکی گەورەتریشەوە[br]توانییویانە بەردەوامبن لە ژیان؟ 0:25:32.184,0:25:34.115 میکانیزمی ئەو خۆڕاگرییەیان چییە؟ 0:25:34.583,0:25:36.545 ئەوەی کە بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت 0:25:36.569,0:25:39.395 ئەوەبوو ئەو کەسانەی نکوڵی[br]لە ئەزموونەکانی خۆیان دەکەن، و 0:25:39.419,0:25:41.495 دەڵێن، "ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر[br]،خەمۆکیم هەبوو 0:25:41.495,0:25:43.230 ،نامەوێ جارێکی تر بیر لەوە بکەمەوە 0:25:43.254,0:25:45.008 ئیتر سەیری ئەو ڕابردووە ناکەمەوە و 0:25:45.008,0:25:46.595 "،بەردەوام ئەبم لە ژیانی خۆم 0:25:46.619,0:25:51.217 بە شێوەیەکی سەیر، ئەوانە ئەو کەسانەن کە لە[br].هەموو کەس زیاتر بوون بە کۆیلەی نەخۆشییەکە 0:25:51.241,0:25:53.439 .نکووڵی کردن لە خەمۆکییەکە بەهێزتری دەکات 0:25:53.780,0:25:56.470 ،ئەوکاتەی تۆ خۆت ئەشاریتەوە لێی [br].ئەو گەشە ئەکات 0:25:57.185,0:25:59.723 ئەوانەشی بەرگەی ئەگرن 0:25:59.747,0:26:04.300 ئەوانەن کە ئەتوانن بەرگەی ئەو ڕاستییە [br].بگرن کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە 0:26:04.324,0:26:08.196 ئەوانەی بەرگەی خەمۆکییەکەیان دەگرن[br].ئەوانەن کە بە خۆڕاگری ئەگەن 0:26:08.516,0:26:10.128 ،فرانک ڕوساکۆف پێی وتم 0:26:10.152,0:26:13.874 ،ئەگەر ناچاربم پیایا بڕۆمەوە"[br]،پێموابێت بەم شێوەیە نایکەمەوە 0:26:13.898,0:26:17.366 ،بەڵام بە شێوەیەکی سەیر[br].سوپاسگوزارم بۆ ئەوەی پیایدا تێپەڕیم 0:26:17.390,0:26:20.714 خۆشحاڵم کە ٤٠ جار[br].براومەتە نەخۆشخانە 0:26:21.023,0:26:23.634 زۆر شتی پێ وتم دەربارەی خۆشەویستی، و 0:26:23.658,0:26:26.579 پەیوەندییەکەم لەگەڵ دایک و [br]باوکم و پزیشکەکانمدا[br] 0:26:26.603,0:26:30.149 زۆر بەنرختر بووە لام، و هەمووکات [br]".هەر وا ئەبێت 0:26:30.772,0:26:32.674 ماگی رۆبینسش وتی 0:26:32.698,0:26:35.663 پێشتر خۆبەخشانە لە کلینیکێکی"[br]ئایدز کارم دەکرد، و 0:26:35.687,0:26:38.677 بەردەوام قسەم ئەکرد و قسەم[br]ئەکرد و قسەم ئەکرد، و 0:26:38.701,0:26:42.734 ئەو کەسانەی مامەڵەم لەگەڵ دەکردن زۆر[br]،ڕووخۆش نەبوون، و منیش ئەموت 0:26:42.758,0:26:45.254 ئەوە یارمەتیدەر یان'[br]'.دۆستانە نییە لەوانەوە 0:26:45.278,0:26:46.518 (پێکەنین) 0:26:46.542,0:26:48.160 ،ئینجا بۆم دەرکەوت" 0:26:48.184,0:26:50.327 بۆم دەرکەوت کە هیچ لەوە زیاتر ناکەن 0:26:50.351,0:26:52.834 لەو چەند خولەکەی یەکەمی[br].ئەو تۆزە قسانەی ئەیانکرد 0:26:52.858,0:26:54.897 بۆ من تەنها بۆنەیەک ئەبوو 0:26:54.921,0:26:57.870 کە ئایدزیشم نەبوو و لە[br]،سەرە مەرگیشدا نەبووم 0:26:57.894,0:27:00.772 بەڵام بەرگەی ئەو ڕاستییەم دەگرت[br]کە ئەوان هەیانبوو 0:27:00.796,0:27:02.011 .لە مردنیشەوە نزیک بوون 0:27:02.503,0:27:05.646 .پێویستییەکانمان مەزنترین سامانی ئێمەیە 0:27:06.202,0:27:10.367 دەرکەوت فێری ئەوەبووم بتوانم هەموو [br]".ئەوە ببەخشم کە پێویستمە 0:27:12.160,0:27:16.021 بەرز نرخاندنی خەمۆکی لەلایەن [br]نەخۆشەکەوە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوە ناگرێت 0:27:16.045,0:27:18.682 بەڵام لەوانەیە وا لە[br]بیرۆکەی سەرهەڵدانەوەکە و 0:27:18.706,0:27:22.219 تەنانەت سەرهەڵدانەوەکە خۆشی بکات[br].بەرگەگرتنی ئاسانتر بێت 0:27:23.004,0:27:26.662 پرسیارەکە ئەوەنە لەبارەی ئەوەوە نییە[br]واتایەکی مەزنی بۆ بدۆزرێتەوە و 0:27:26.686,0:27:29.337 بڕیار بەیت کە چۆن خەمۆکییەکەت[br].چەنێک شتێکی واتابەخش بووە 0:27:29.337,0:27:33.272 بەڵکو بۆ ئەو واتایە بگەڕێیت و بیربکەیتەوە[br]،کە جارێکی تر هاتەوە بڵێیت 0:27:33.296,0:27:36.613 ،ئەمە وەک دۆزەخ وا ئەبێت"[br]".بەڵام شتێکی تازەی لێوە فێر ئەبم 0:27:37.487,0:27:39.727 لە خەمۆکییەکەی خۆمەوە فێربووم 0:27:39.751,0:27:41.949 ،سۆزی مرۆڤ دەکرێت چەندێک گەورەبێت 0:27:41.973,0:27:45.033 چۆن دەکرێت لەو ڕاستیانەی هەن ڕاستترن بن، و 0:27:45.057,0:27:47.786 بۆم دەرکەوت کە ئەو ئەزموونە 0:27:47.810,0:27:50.678 ڕێگەی پێیاوم ئەزموونی[br]سۆزی ئەرێنی بکەم 0:27:50.702,0:27:53.601 .بە شێوەیەکی چڕتر و بەهێزتر 0:27:54.222,0:27:57.805 ،پێچەوانەی خەمۆکی دڵخۆشی نییە 0:27:57.829,0:27:59.139 ،بەڵکو زیندوێتییە 0:27:59.163,0:28:02.118 ،ئەم ماوەیەش، ژیانێکی زیندووم هەیە 0:28:02.142,0:28:04.434 تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە دڵتەنگم 0:28:04.823,0:28:07.938 هەستم بەو پرسەیە کرد لە مێشکمدا، و 0:28:07.962,0:28:12.502 لە تەنیشت پەیکەرە گەورەکەوە[br]دانیشتم لە لێواری جیهاندا، و 0:28:12.526,0:28:16.413 شتێکم لە ناخی خۆمدا دۆزییەوە 0:28:16.437,0:28:18.501 کە ئەبێ پێی بڵێم ڕۆح 0:28:18.525,0:28:22.038 کە تا ئەو ڕۆژەی بیست ساڵ [br]لەمەوبەر دامنەڕشتبوو 0:28:22.062,0:28:25.363 .کاتێک دۆزەخ سەردانێکی کتوپڕی کردم 0:28:26.841,0:28:30.654 پێموابێت کاتێک ڕقم لەوە [br]ئەبوو خەمۆکیم هەبێت و 0:28:30.678,0:28:33.180 ڕقم لەوە دەبوو دووبارە [br]،تووشی خەمۆکی ببمەوە 0:28:33.204,0:28:35.667 ڕێگایەکم دۆزییەوە بۆ ئەوەی[br].خەمۆکییەکەمم خۆش بوێت 0:28:35.894,0:28:40.077 خۆشم دەوێت چوونکە ناچاری کردم[br].بۆ خۆشی بگەڕێم و دەستی پێوەبگرم 0:28:40.681,0:28:44.270 ،خۆشم ئەوێت چوونکە هەموو ڕۆژێک بڕیار ئەیەم 0:28:44.294,0:28:45.683 هەندێک جار ئازایانە، و 0:28:45.707,0:28:48.252 هەندێک جار دژی هۆکارەکانی ساتەکە 0:28:48.276,0:28:50.415 .بۆ شەقبرکدن بۆ هۆکارەکان بۆ ژیان 0:28:50.978,0:28:54.655 ئەوەش بە بۆچوونی من[br].خۆشی و شادییەکە دەست هەموو کەس ناکەوێت 0:28:55.076,0:28:56.332 .زۆر سوپاس 0:28:56.356,0:28:59.807 (چەپڵەلێدان) 0:29:00.381,0:29:01.532 .زۆر سوپاس 0:29:01.556,0:29:03.928 (چەپڵەلێدان)