یاریگا گەورەکەی ڕۆمانەکان بۆ شەڕی دەریایی - جانێڵ پیتەرز
-
0:07 - 0:12ھاواری جەماوەر. نەڕەی شێر.
بەریەک کەوتنی شمشێر. -
0:12 - 0:17لە ٨٠ ی زانییەوە ئەم دەنگانە دەبیستران
لە نێو یاریگا گەورەکەوە. -
0:17 - 0:18سەد ڕۆژ جارێک لە ساڵێکدا،
-
0:18 - 0:23زیاتر لە ٥٠ ھەزار دانیشتووی ڕۆما و
سەردانیکەرانی لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە -
0:23 - 0:28یاریگاکەیان پڕ دەکرد بە چوار چین لەسەر یەک
بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، ئاژەڵان، -
0:28 - 0:31و پێشبڕکێی گالیسکە لە دەوری یاریگاکە.
-
0:31 - 0:36و بۆ کۆتا قۆناغ، ئاوییان دەڕشتە نێو
یاریگاکە -
0:36 - 0:39شوێنی نمایشەکەیان پڕ ئاو دەکرد بۆ بینینی
گەورەترین نمایشی نێو ھەموو نمایشەکان: -
0:39 - 0:42نمایشی جەنگی دەریایی.
-
0:42 - 0:46داستانی ڕۆمانی، ڕوبەڕوبونەوەی خەیالی
پێی دەوترا نەوماکیا، -
0:46 - 0:50دەستی پێکرد لە سەردەمی جۆلیۆس سیزار
لە سەدەی یەکەمی پێش زاین، -
0:50 - 0:54دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دروست کردنی
یاریگا گەورەکە. -
0:54 - 0:57ئەنجام دەدران لەگەڵ چەند
نمایشێکی تری ئاوی -
0:57 - 1:00لە ناوچەی ئاوی سروشتی و دروستکراو
لە دەوروبەری ڕۆما -
1:00 - 1:03ھەتا کاتی ئیمپراتۆر فلاڤیەس ڤیسپەیشن،
-
1:03 - 1:08کە دەستی کرد بە دروست کردنی یاریگا گەورەکە
لە٧٠ی زاینی لە شوێنێک کە پێشتر دەریاچە بوو. -
1:08 - 1:12دەیویست یاریگاکە ببێتە ھێمایەک بۆ ھێزی
ڕۆما لە جیھانی کۆندا. -
1:12 - 1:15و چی ڕێگەیەک باشتر ھەیە بۆ
پیشاندانی ئەو ھێزە -
1:15 - 1:20لە جەستەی ئاوێک کە دەکرێت وشک بکرێت و
پڕ بکرێتەوە بە فەرمانی ئیمپراتۆر؟ -
1:20 - 1:26'کوڕەکەی ڤیسپەیشن 'فلاڤیەس تایتەس
خەونەکەی باوکی بەدی ھێنا لە ٨٠ ی زاینی -
1:26 - 1:29کاتێک غەنیمەکانی شەڕی بەکارھێنا
بۆ تەواوکردنی یاریگا گەورەکە -
1:29 - 1:34یان وەک ئەوەی لەو کاتەدا
بە یاریگای فلەیڤیان ناسراو بوو، -
1:34 - 1:39ئاھەنگی کردنەوەی یاریگاکە بریتی بوو لە
میھرەجانێکی ١٠٠ ڕۆژی و شەڕی زۆرانبازەکان، -
1:39 - 1:42پێشتر بەرنامەڕیژی بۆ کرا بوو
کە چالاکیەکانی -
1:42 - 1:49میوزیک و، لە سێدارەدانی کراوە، و بێگومان
شەڕی زۆرنبازەکانیش لە خۆ بگرێت. -
1:49 - 1:53پێچەوانەی یاری لە نێو یاریگا بچوکەکان
کە لە لایەن ڕۆمانیە دەوڵەمەندەکانەوە دەکران، -
1:53 - 1:57ئەم نمایشە شاھانەییە زۆر تێچووە
پشتگیری ئابوری دەکرا لەلایەن ئیمپراتۆرەوە. -
1:57 - 2:00نمایشی ئاژەڵە بیانییەکان، نمایشی شانۆیی،
-
2:00 - 2:03و کێبڕکێ ترسناک و ناوازەکانی نەوماکیا
کە ھەموویان دروست کرا بوون -
2:03 - 2:06بۆ بەھێز کردنی متمانە بە
ئیمپراتۆری خودا ئاسا، -
2:06 - 2:10کە دوای مردنی
دەکرێت بە خودا. -
2:10 - 2:14ھێشتا ئاشکرا نییە چۆن ئەندازیاران یاریگایان
پڕ دەکرد لە ئاو بۆ دروست کردنی ئەو نمایشە. -
2:14 - 2:19ھەندێک لە مێژوو ناسان بڕوایان وایە کە
جۆگەی ئاوی گەورە ڕاکێشراوە بۆ نێو یاریگاکە -
2:19 - 2:23ئەوانی تر پێیان وایە سیستەمی ژورەکان و
دەرگای عەماراو بەکارھاتووە بۆ وشک کردنەوە و، -
2:23 - 2:26پڕ کردنەوەی یاریگاکە.
-
2:26 - 2:29دەکرێت ئەم ژورانە پڕ کرابێتن لە ئاو
پیش نمایشەکان -
2:29 - 2:31دواتر بەردرابێتن بۆ پڕ ئاو کردنی
شوێنی نمایشەکە -
2:31 - 2:36نزیکەی یەک ملیۆن گاڵۆن ئاو، بۆ پڕ کردن
بە قوڵایی پێنج پێ ئاو. -
2:36 - 2:38بەڵام تەنانەت بەو ھەموو ئاوەشەوە،
-
2:38 - 2:42ڕۆمانەکان دەبوو بەلەمی بچووکی ژێر تەخت
دروست بکەن -
2:42 - 2:45تا بەر زەوی یاریگا گەورەکە نەکەون.
-
2:45 - 2:48درێژی بەلەمەکان لە نێوان ٧ بۆ ١٥ مەتر بوو،
-
2:48 - 2:51و وا دروست کرا بوون کە لەو بەلەمانە بچن
کە لە شەڕی ڕاستی بەکاردێن. -
2:51 - 2:55لە کاتی شەڕدا، دوو دەرزەن لەم بەلەمانە
سەر ئاو دەکەوتن دەوروبەری یاریگاکە، -
2:55 - 3:00زۆرانبازەکان لێیان دەخوڕی کە جلیان
وەک دوو لایەنی شەڕە دروستکراوەکە پۆشی بوو. -
3:00 - 3:03ئەم شەڕکارانە دەجەنگان لەسەر بەلەمەکانەوە،
-
3:03 - 3:06دەچوونە ناوی، دەجەنگان، دەخنکان و
دوژمنەکانیان لاواز دەکرد -
3:06 - 3:10ھەتا ئەو کاتەی یەک کۆمەڵەیان دەمایەوە.
-
3:10 - 3:14خۆشبەختانە، ھەموو نمایشێکی ئاوی ئەم
جۆرە چیرۆکە ترسنکەی تیا نەبوو -
3:14 - 3:16لە ھەندێکیاندا،
-
3:16 - 3:20سەکۆی ژێر ئاو کەوتووەکە کراوە دەبوو
بۆ لێخوڕینی گالیسکە بە سەر ئاوەکەیدا -
3:20 - 3:25وەک ئەوەی ئەوان خوای دەریایی "تریتۆن" بن
کە لەگەڵ ڕۆشتنیدا شەپۆلی دروست دەکرد. -
3:25 - 3:29ئاژەڵان دەڕۆشتن بە سەر ئاوەکەدا، ئەفسانەکان
نمایش دەکران لە لایەن بەندکراوە تاوانبارەکان، -
3:29 - 3:34و لە شەودا، مەلەوانە ڕووتەکان نمایشیان
دەکرد لە بەر ڕوناکی گڕی مەشخەڵدا. -
3:34 - 3:38بەڵام سەردەمی یاریگای ئاوی نەمایەوە
بۆ ھەمیشە. -
3:38 - 3:42شەڕە دەریاییەکان زۆر بەناوبانگ بوون
دەریاچە نزیکەکەیان تەرخان کرد بۆی -
3:42 - 3:46لەلایەن ئیمپراتۆر دۆمیشن لە سەرەتاکانی
٩٠ یی زاینی. -
3:46 - 3:49دەریاچە گەورەکە زۆر باشتر بو بۆ
نەوماکیا، -
3:49 - 3:53و ھەر زوو یاریگاکە بووش شوێنی
ئاژەڵە لە قەفەزکراوەکان -
3:53 - 3:56و بەربەستی ئاوی زیاتر دانرا کە ڕێی نەدەدا
بە لافاوی زیاتر. -
3:56 - 3:58بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت،
-
3:58 - 4:01ئیمپراتۆرەکانی فلەیڤیان باڵادەستب وون
بەسەر لافاوی شەڕ و ئاو دا -
4:01 - 4:04لە نمایشێکی سەرنج ڕاکێشی پیشاندانی ھێزدا.
- Title:
- یاریگا گەورەکەی ڕۆمانەکان بۆ شەڕی دەریایی - جانێڵ پیتەرز
- Speaker:
- جانێڵ پیتەرز
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-the-romans-flooded-the-colosseum-for-sea-battles-janelle-peters
دەستی پێکرد لە ٨٠ ی زاینی، دانیشتوانی ڕۆما و سەردانیکەرانی لە نێو ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە، یاریگا گەورەکەیان پڕ دەکردەوە بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، شەڕی ئاژەڵەکان و پێشبڕکێی گالیسکە لە چواردەوری یاریگاکە. و بۆ قۆناغی کۆتایی ئەوان گۆڕەپانەکەیان پڕ دەکرد لە ئاو، شانۆکەیان نقوم دەکرد بۆ دروست کردنی گەورەترین دیمەنی نێو ھەموو دیمەنەکان: شەڕی نمایشیی دەریایی. جانێل پیتەرس باس لە مێژووی ئەم ڕوبەڕوبونەوە نمایشییانە دەکات.
وانەکە لە لایەن جەنێل پیتەرز ئامادە کراوە و برێت ئەندەرهیل کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:04
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles | |
![]() |
saba gushad edited Kurdish subtitles for How Romans flooded the Colosseum for sea battles |