ھاواری جەماوەر. نەڕەی شێر. بەریەک کەوتنی شمشێر. لە ٨٠ ی زانییەوە ئەم دەنگانە دەبیستران لە نێو یاریگا گەورەکەوە. سەد ڕۆژ جارێک لە ساڵێکدا، زیاتر لە ٥٠ ھەزار دانیشتووی ڕۆما و سەردانیکەرانی لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیەوە یاریگاکەیان پڕ دەکرد بە چوار چین لەسەر یەک بۆ بینینی شەڕی زۆرانبازەکان، ئاژەڵان، و پێشبڕکێی گالیسکە لە دەوری یاریگاکە. و بۆ کۆتا قۆناغ، ئاوییان دەڕشتە نێو یاریگاکە شوێنی نمایشەکەیان پڕ ئاو دەکرد بۆ بینینی گەورەترین نمایشی نێو ھەموو نمایشەکان: نمایشی جەنگی دەریایی. داستانی ڕۆمانی، ڕوبەڕوبونەوەی خەیالی پێی دەوترا نەوماکیا، دەستی پێکرد لە سەردەمی جۆلیۆس سیزار لە سەدەی یەکەمی پێش زاین، دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دروست کردنی یاریگا گەورەکە. ئەنجام دەدران لەگەڵ چەند نمایشێکی تری ئاوی لە ناوچەی ئاوی سروشتی و دروستکراو لە دەوروبەری ڕۆما ھەتا کاتی ئیمپراتۆر فلاڤیەس ڤیسپەیشن، کە دەستی کرد بە دروست کردنی یاریگا گەورەکە لە٧٠ی زاینی لە شوێنێک کە پێشتر دەریاچە بوو. دەیویست یاریگاکە ببێتە ھێمایەک بۆ ھێزی ڕۆما لە جیھانی کۆندا. و چی ڕێگەیەک باشتر ھەیە بۆ پیشاندانی ئەو ھێزە لە جەستەی ئاوێک کە دەکرێت وشک بکرێت و پڕ بکرێتەوە بە فەرمانی ئیمپراتۆر؟ 'کوڕەکەی ڤیسپەیشن 'فلاڤیەس تایتەس خەونەکەی باوکی بەدی ھێنا لە ٨٠ ی زاینی کاتێک غەنیمەکانی شەڕی بەکارھێنا بۆ تەواوکردنی یاریگا گەورەکە یان وەک ئەوەی لەو کاتەدا بە یاریگای فلەیڤیان ناسراو بوو، ئاھەنگی کردنەوەی یاریگاکە بریتی بوو لە میھرەجانێکی ١٠٠ ڕۆژی و شەڕی زۆرانبازەکان، پێشتر بەرنامەڕیژی بۆ کرا بوو کە چالاکیەکانی میوزیک و، لە سێدارەدانی کراوە، و بێگومان شەڕی زۆرنبازەکانیش لە خۆ بگرێت. پێچەوانەی یاری لە نێو یاریگا بچوکەکان کە لە لایەن ڕۆمانیە دەوڵەمەندەکانەوە دەکران، ئەم نمایشە شاھانەییە زۆر تێچووە پشتگیری ئابوری دەکرا لەلایەن ئیمپراتۆرەوە. نمایشی ئاژەڵە بیانییەکان، نمایشی شانۆیی، و کێبڕکێ ترسناک و ناوازەکانی نەوماکیا کە ھەموویان دروست کرا بوون بۆ بەھێز کردنی متمانە بە ئیمپراتۆری خودا ئاسا، کە دوای مردنی دەکرێت بە خودا. ھێشتا ئاشکرا نییە چۆن ئەندازیاران یاریگایان پڕ دەکرد لە ئاو بۆ دروست کردنی ئەو نمایشە. ھەندێک لە مێژوو ناسان بڕوایان وایە کە جۆگەی ئاوی گەورە ڕاکێشراوە بۆ نێو یاریگاکە ئەوانی تر پێیان وایە سیستەمی ژورەکان و دەرگای عەماراو بەکارھاتووە بۆ وشک کردنەوە و، پڕ کردنەوەی یاریگاکە. دەکرێت ئەم ژورانە پڕ کرابێتن لە ئاو پیش نمایشەکان دواتر بەردرابێتن بۆ پڕ ئاو کردنی شوێنی نمایشەکە نزیکەی یەک ملیۆن گاڵۆن ئاو، بۆ پڕ کردن بە قوڵایی پێنج پێ ئاو. بەڵام تەنانەت بەو ھەموو ئاوەشەوە، ڕۆمانەکان دەبوو بەلەمی بچووکی ژێر تەخت دروست بکەن تا بەر زەوی یاریگا گەورەکە نەکەون. درێژی بەلەمەکان لە نێوان ٧ بۆ ١٥ مەتر بوو، و وا دروست کرا بوون کە لەو بەلەمانە بچن کە لە شەڕی ڕاستی بەکاردێن. لە کاتی شەڕدا، دوو دەرزەن لەم بەلەمانە سەر ئاو دەکەوتن دەوروبەری یاریگاکە، زۆرانبازەکان لێیان دەخوڕی کە جلیان وەک دوو لایەنی شەڕە دروستکراوەکە پۆشی بوو. ئەم شەڕکارانە دەجەنگان لەسەر بەلەمەکانەوە، دەچوونە ناوی، دەجەنگان، دەخنکان و دوژمنەکانیان لاواز دەکرد ھەتا ئەو کاتەی یەک کۆمەڵەیان دەمایەوە. خۆشبەختانە، ھەموو نمایشێکی ئاوی ئەم جۆرە چیرۆکە ترسنکەی تیا نەبوو لە ھەندێکیاندا، سەکۆی ژێر ئاو کەوتووەکە کراوە دەبوو بۆ لێخوڕینی گالیسکە بە سەر ئاوەکەیدا وەک ئەوەی ئەوان خوای دەریایی "تریتۆن" بن کە لەگەڵ ڕۆشتنیدا شەپۆلی دروست دەکرد. ئاژەڵان دەڕۆشتن بە سەر ئاوەکەدا، ئەفسانەکان نمایش دەکران لە لایەن بەندکراوە تاوانبارەکان، و لە شەودا، مەلەوانە ڕووتەکان نمایشیان دەکرد لە بەر ڕوناکی گڕی مەشخەڵدا. بەڵام سەردەمی یاریگای ئاوی نەمایەوە بۆ ھەمیشە. شەڕە دەریاییەکان زۆر بەناوبانگ بوون دەریاچە نزیکەکەیان تەرخان کرد بۆی لەلایەن ئیمپراتۆر دۆمیشن لە سەرەتاکانی ٩٠ یی زاینی. دەریاچە گەورەکە زۆر باشتر بو بۆ نەوماکیا، و ھەر زوو یاریگاکە بووش شوێنی ئاژەڵە لە قەفەزکراوەکان و بەربەستی ئاوی زیاتر دانرا کە ڕێی نەدەدا بە لافاوی زیاتر. بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، ئیمپراتۆرەکانی فلەیڤیان باڵادەستب وون بەسەر لافاوی شەڕ و ئاو دا لە نمایشێکی سەرنج ڕاکێشی پیشاندانی ھێزدا.