ئەفسانەی سیزیف- ئالێکس گلێندەر
-
0:08 - 0:13ئەگەر بە چەرخێکی ئاگرینەوە ببەسترێت،
دەبێتە جاڵجاڵۆکە، -
0:13 - 0:16یاخود لە لایەن هەڵۆیەکەوە جگەری پارەدەبێت،
-
0:16 - 0:19ئەفسانەی یۆنانی پڕە لە
داستانی خواوەندەکان -
0:19 - 0:23کە چەندین ئەشکەنجەی تۆقێنەریان سەپاندووە
بەسەر ئەو مرۆڤانەی کە توڕەیان کردوون. -
0:23 - 0:26بەڵام، یەکێک لە بەناوبانگترین ئەشکەنجەکان
بە ئەوە نایەتەوە یاد -
0:26 - 0:33کە قێزەون بووە،
بەڵکو بە دووبارەبوونەوەیەکی وەرسکەر. -
0:33 - 0:39سیزیف یەکەم پادشای ئیفریا بوو،
کە ئێستا بە کۆرنیث ناسراوە. -
0:39 - 0:44هەرچەندە سەرکردەیەکی،زیرەک بوو کە شارەکەی پڕ بەرهەم کرد،
بەهەمان شێوە ستەمکارێکی تەڵەکەباز بووە -
0:44 - 0:49کە خوشکەزاکەی هەڵخەڵەتاند وسەردانکەرانی
دەکوشت بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی. -
0:49 - 0:56ئەم شکاندنی کلتور و پیرۆزی میوانداریە،
خواوەندەکانی زۆر توڕە کرد. -
0:56 - 0:59بەڵام سیزیف لەوەبوو هێێشتا
خۆی لە سزاکان لابدایە -
0:59 - 1:04گەر ئەو خۆبەزلزانیە
بێباکانەیەی بەردەوام نەبوایە. -
1:04 - 1:08کێشەکە بەوە دەستی پێکرد کە
زووس ئایگینایی پەری دەریایی ڕفاند، -
1:08 - 1:12و دووری خستەوە لە شێوەی هەڵۆیەکی قەبەدا.
-
1:12 - 1:18باوکی ئەگینا، خوداوەندی ڕووبار
ئەساپوس، ڕێکچەی ئەفیرای گرت، -
1:18 - 1:21ئەو شوێنەی کە تووشی سیزیف بوو.
-
1:21 - 1:25لە بەرامبەری ئەوەی خوداکە
تاڤگەیەک لە نێو شارەکەدا بئافرێنێت، -
1:25 - 1:30سەرکردەکە بە ئەساپوسی گووت کە
بە کام ڕێگە زووس کچەکەی ڕفاند. -
1:30 - 1:36کاتێک زووس بەمەی زانی، هێند دەهریبوو
کە فەرمانی ثانتۆس، یان مەرگ کرد، -
1:36 - 1:42سیزیڤ لە ژێر زەویدا ببەستنەوە،
بۆ ئەوەی ئیتر ئەوەندە کێشە نەنێتەوە. -
1:42 - 1:47بەڵام سیزیف بە
تەڵەکەبازی گەورەبوو بوو. -
1:47 - 1:48کاتێک خەریبوو زیندانی دەکرا،
-
1:48 - 1:53سیزیف داوای لە ثانتۆس کرد
کە چۆن کۆتەکە بەکار دێت- -
1:53 - 1:58و بەخێرایی لە ثانتۆسی ئاڵاند، بەر لەوەی
ڕزگاری بێت لە مردن و بڕواتەوە ژیان. -
1:58 - 2:04بە بەستنەوەی ثانتۆس، کەس نەیدەتوانی
بمرێت و دونیا بێسەروبەر بوو بوو. -
2:04 - 2:08شتەکان ئاسایی بوونەوە کاتێک
خوداوەندی شەر ئارس، -
2:08 - 2:14نیگەران بوو بەوەی جەنگەکان چیدی خۆش نەبوون
بۆ ئەوەش ثانتۆسی ڕزگار کرد لە پێوەندەکانی. -
2:14 - 2:18سیزیف دەیزانی کە سزاکەی بەڕێوەیە.
-
2:18 - 2:22بەڵام فێڵێکی دیکەی بە دەستەوە بوو.
-
2:22 - 2:28پێش مردن، داوای لە ژنەکەی میورۆپی کرد کە
لاشەی لە بینایەکی گشتی هەڵداتە خوارەوە، -
2:28 - 2:32لە شوێنێکەوە کە لە کۆتاییدا بشۆردرێت
لە قەراغاوی ڕووباری ستیکس. -
2:32 - 2:36هەرچەندە ئێستا مرد بوو،
لە پێرسفۆنی نزیک بووەوە، -
2:36 - 2:38شاژنی دوونیایی بنەوە، و گلەیی لەوە هەبوو
-
2:38 - 2:44کە ژنەکەی بێڕێزی پێکردووە بەوەی
بە شێوازێکی شیاو بەڕێی نەکردووە. -
2:44 - 2:48پێرسیفۆنی مۆڵەتی ڕۆشتنەوە
بۆ خاکی زیندوانی پێبەخشی -
2:48 - 2:54و سزای میرۆپی ژنی بدات، و لە
حاڵەتێکدا بگەڕێتەوە کە سزادانەکە تەواوبووە. -
2:54 - 2:58بێگومان، سیزیف پابەندی بەڵێنەکەی نەبوو،
-
2:58 - 3:04ئەمە دووەم جاری بوو لە مردن
ڕزگاری ببێت بە فێڵ کردن لە خوداکان. -
3:04 - 3:06جاری سێەم نابێت.
-
3:06 - 3:11هەر کە پەیامنێر هێرمس
سزیزیفی گەڕاندەوە بۆ لای هادس. -
3:11 - 3:14پاشاکە پێی وابوو کە سیزیف
زیرەکترە لە خوداکان، -
3:14 - 3:17بەڵام پێکەنینەکەی زووس کۆتایی هات.
-
3:17 - 3:21سزاکەی سیزیف بریتی بوو
لە ئەرکێکی ڕاست و ڕوون -
3:21 - 3:25--سووڕانەوەی گابەردێک بۆ سەرەوەی گردێک.
-
3:25 - 3:31بەڵام هەر کە دەگەیشتە ترۆپکەکە،
گابەردەکە غڵۆر دەبۆوە بۆ شوێنی خۆی، -
3:31 - 3:34وای لێ دەکرد دووبارە دەست پێ بکاتەوە،
-
3:34 - 3:41و دووبارە، ودووبارە، بۆ هەتاهەتایی.
-
3:41 - 3:46مێژووناسەکان پێمان دەڵێن کە ڕەنگە چیرۆکی
سیزیف لە ئەفسانە دێرینەکانەوە سەرچاوە بگرێت -
3:46 - 3:51دەربارەی هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر،
یان سووڕە سرووشتییەکانی دیکە. -
3:51 - 3:56بەڵام ئەم وێنە روونە کە سزادانی کەسێکە
بە کردنی ئەرکێکی بەردەوامی بێ کەڵک -
3:56 - 4:01ڕەنگدانەوەی هێمایی بارودۆخی مرۆڤە.
-
4:01 - 4:03لە ڕۆمانە کلاسیکیەکەیدا،
ئەفسانی سیزیف -
4:03 - 4:07فەیلەسوفی بوونگەرا ئەلبێرت کامۆ،
سزاکەی بەراورد کردووە -
4:07 - 4:11بە گەڕانە بێکەڵکە لە مێژینەکەی
مرۆڤ بۆ ڕاستی -
4:11 - 4:15لە گەردوونێکی کەم مانا و کەم تەرخەمدا.
-
4:15 - 4:19لە جێی نائومێدب وون، کامۆ پێی وایە سیزیف
بە توندی ڕووبەرووی چارەنووسەکەی دەبێتەوە -
4:19 - 4:25کە لە گردەکە دێتەوە خوارەوە بۆ ئەوەی دوو-
بارە دەست بە سوڕاندنەوەی بەردەکە بکاتەوە. -
4:25 - 4:28تەنانەت ئەگەر هەوڵەکانی رۆژانەی ژیانمان
-
4:28 - 4:32هەندێک کات زۆر چوونیەک و پڕووپوچن،
-
4:32 - 4:37هێشتا بایەخ و بەهایان پێ دەدەین
بە گرتنە باوەشیان وەک بڵێی هی خۆمان بن.
- Title:
- ئەفسانەی سیزیف- ئالێکس گلێندەر
- Speaker:
- ئالێکس گلێندەر
- Description:
-
کۆی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-sisyphus-alex-gendlerسیزیف هەروەک چۆن فەرمانرەوایەکی زیرەک بوو کە شارەکەی بەرهەمدار کردبوو، بەهەمان شێوە ستەمکارێکی قێزەون بوو کە خووشکەزاکەی هەڵەخەڵەتاندبوو و سەردانکەرانی دەکوشت بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی. بێباکی و خۆبەزلزانیەکەی سیزیف بوو وایلێکرد کە شکست بهێنێت-- کۆتاییەکەی بە سزاکەی زووس بوو بۆ هەمیشە.
ئالێکس گلێندەر ئەفسانەی سیزیفمان بۆ دەگێڕێتەوە.وانەکە لە ئەلێکس گلێندەر ئامادە کراوە و لە لایەن ئادریەتیک کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:38
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Sisyphus |