0:00:08.290,0:00:12.839 ئەگەر بە چەرخێکی ئاگرینەوە ببەسترێت،[br]دەبێتە جاڵجاڵۆکە، 0:00:12.839,0:00:15.920 یاخود لە لایەن هەڵۆیەکەوە جگەری پارەدەبێت، 0:00:15.920,0:00:18.625 ئەفسانەی یۆنانی پڕە لە [br]داستانی خواوەندەکان 0:00:18.625,0:00:23.377 کە چەندین ئەشکەنجەی تۆقێنەریان سەپاندووە [br]بەسەر ئەو مرۆڤانەی کە توڕەیان کردوون. 0:00:23.377,0:00:26.384 بەڵام، یەکێک لە بەناوبانگترین ئەشکەنجەکان[br]بە ئەوە نایەتەوە یاد 0:00:26.384,0:00:33.212 کە قێزەون بووە،[br]بەڵکو بە دووبارەبوونەوەیەکی وەرسکەر. 0:00:33.212,0:00:38.980 سیزیف یەکەم پادشای ئیفریا بوو،[br]کە ئێستا بە کۆرنیث ناسراوە. 0:00:38.980,0:00:44.096 هەرچەندە سەرکردەیەکی،زیرەک بوو کە شارەکەی پڕ بەرهەم کرد،[br]بەهەمان شێوە ستەمکارێکی تەڵەکەباز بووە 0:00:44.096,0:00:49.410 کە خوشکەزاکەی هەڵخەڵەتاند وسەردانکەرانی[br]دەکوشت بۆ پیشاندانی دەسەڵاتەکەی. 0:00:49.410,0:00:55.962 ئەم شکاندنی کلتور و پیرۆزی میوانداریە،[br]خواوەندەکانی زۆر توڕە کرد. 0:00:55.962,0:00:58.508 بەڵام سیزیف لەوەبوو هێێشتا[br]خۆی لە سزاکان لابدایە 0:00:58.508,0:01:03.919 گەر ئەو خۆبەزلزانیە [br]بێباکانەیەی بەردەوام نەبوایە. 0:01:03.919,0:01:08.495 کێشەکە بەوە دەستی پێکرد کە [br]زووس ئایگینایی پەری دەریایی ڕفاند، 0:01:08.495,0:01:12.450 و دووری خستەوە لە شێوەی هەڵۆیەکی قەبەدا. 0:01:12.450,0:01:18.413 باوکی ئەگینا، خوداوەندی ڕووبار[br]ئەساپوس، ڕێکچەی ئەفیرای گرت، 0:01:18.413,0:01:20.575 ئەو شوێنەی کە تووشی سیزیف بوو. 0:01:20.575,0:01:25.095 لە بەرامبەری ئەوەی خوداکە [br]تاڤگەیەک لە نێو شارەکەدا بئافرێنێت، 0:01:25.095,0:01:30.043 سەرکردەکە بە ئەساپوسی گووت کە[br]بە کام ڕێگە زووس کچەکەی ڕفاند. 0:01:30.043,0:01:35.687 کاتێک زووس بەمەی زانی، هێند دەهریبوو[br]کە فەرمانی ثانتۆس، یان مەرگ کرد، 0:01:35.687,0:01:42.417 سیزیڤ لە ژێر زەویدا ببەستنەوە،[br]بۆ ئەوەی ئیتر ئەوەندە کێشە نەنێتەوە. 0:01:42.417,0:01:46.691 بەڵام سیزیف بە [br]تەڵەکەبازی گەورەبوو بوو. 0:01:46.691,0:01:48.289 کاتێک خەریبوو زیندانی دەکرا، 0:01:48.289,0:01:52.917 سیزیف داوای لە ثانتۆس کرد[br]کە چۆن کۆتەکە بەکار دێت- 0:01:52.917,0:01:57.880 و بەخێرایی لە ثانتۆسی ئاڵاند، بەر لەوەی [br]ڕزگاری بێت لە مردن و بڕواتەوە ژیان. 0:01:57.880,0:02:04.106 بە بەستنەوەی ثانتۆس، کەس نەیدەتوانی[br]بمرێت و دونیا بێسەروبەر بوو بوو. 0:02:04.106,0:02:07.815 شتەکان ئاسایی بوونەوە کاتێک[br]خوداوەندی شەر ئارس، 0:02:07.815,0:02:14.192 نیگەران بوو بەوەی جەنگەکان چیدی خۆش نەبوون[br]بۆ ئەوەش ثانتۆسی ڕزگار کرد لە پێوەندەکانی. 0:02:14.192,0:02:18.203 سیزیف دەیزانی کە سزاکەی بەڕێوەیە. 0:02:18.203,0:02:21.545 بەڵام فێڵێکی دیکەی بە دەستەوە بوو. 0:02:21.545,0:02:27.574 پێش مردن، داوای لە ژنەکەی میورۆپی کرد کە[br]لاشەی لە بینایەکی گشتی هەڵداتە خوارەوە، 0:02:27.574,0:02:32.043 لە شوێنێکەوە کە لە کۆتاییدا بشۆردرێت[br]لە قەراغاوی ڕووباری ستیکس. 0:02:32.043,0:02:35.884 هەرچەندە ئێستا مرد بوو،[br]لە پێرسفۆنی نزیک بووەوە، 0:02:35.884,0:02:38.321 شاژنی دوونیایی بنەوە، و گلەیی لەوە هەبوو 0:02:38.321,0:02:44.034 کە ژنەکەی بێڕێزی پێکردووە بەوەی[br]بە شێوازێکی شیاو بەڕێی نەکردووە. 0:02:44.034,0:02:48.438 پێرسیفۆنی مۆڵەتی ڕۆشتنەوە[br]بۆ خاکی زیندوانی پێبەخشی 0:02:48.438,0:02:54.397 و سزای میرۆپی ژنی بدات، و لە[br]حاڵەتێکدا بگەڕێتەوە کە سزادانەکە تەواوبووە. 0:02:54.397,0:02:58.065 بێگومان، سیزیف پابەندی بەڵێنەکەی نەبوو، 0:02:58.065,0:03:03.874 ئەمە دووەم جاری بوو لە مردن [br]ڕزگاری ببێت بە فێڵ کردن لە خوداکان. 0:03:03.874,0:03:05.766 جاری سێەم نابێت. 0:03:05.766,0:03:10.886 هەر کە پەیامنێر هێرمس [br]سزیزیفی گەڕاندەوە بۆ لای هادس. 0:03:10.886,0:03:13.906 پاشاکە پێی وابوو کە سیزیف[br]زیرەکترە لە خوداکان، 0:03:13.906,0:03:17.145 بەڵام پێکەنینەکەی زووس کۆتایی هات. 0:03:17.145,0:03:20.947 سزاکەی سیزیف بریتی بوو [br]لە ئەرکێکی ڕاست و ڕوون 0:03:20.947,0:03:24.599 --سووڕانەوەی گابەردێک بۆ سەرەوەی گردێک. 0:03:24.599,0:03:30.996 بەڵام هەر کە دەگەیشتە ترۆپکەکە، [br]گابەردەکە غڵۆر دەبۆوە بۆ شوێنی خۆی، 0:03:30.996,0:03:34.469 وای لێ دەکرد دووبارە دەست پێ بکاتەوە، 0:03:34.469,0:03:40.964 و دووبارە، ودووبارە، بۆ هەتاهەتایی. 0:03:40.964,0:03:46.232 مێژووناسەکان پێمان دەڵێن کە ڕەنگە چیرۆکی[br]سیزیف لە ئەفسانە دێرینەکانەوە سەرچاوە بگرێت 0:03:46.232,0:03:51.238 دەربارەی هەڵاتن و ئاوابوونی خۆر، [br]یان سووڕە سرووشتییەکانی دیکە. 0:03:51.238,0:03:55.717 بەڵام ئەم وێنە روونە کە سزادانی کەسێکە[br]بە کردنی ئەرکێکی بەردەوامی بێ کەڵک 0:03:55.717,0:04:00.533 ڕەنگدانەوەی ‌هێمایی بارودۆخی مرۆڤە. 0:04:00.533,0:04:03.023 لە ڕۆمانە کلاسیکیەکەیدا، [br]ئەفسانی سیزیف 0:04:03.023,0:04:07.187 فەیلەسوفی بوونگەرا ئەلبێرت کامۆ،[br]سزاکەی بەراورد کردووە 0:04:07.187,0:04:11.445 بە گەڕانە بێکەڵکە لە مێژینەکەی [br]مرۆڤ بۆ ڕاستی 0:04:11.445,0:04:14.676 لە گەردوونێکی کەم مانا و کەم تەرخەمدا. 0:04:14.676,0:04:19.490 لە جێی نائومێدب وون، کامۆ پێی وایە سیزیف [br]بە توندی ڕووبەرووی چارەنووسەکەی دەبێتەوە 0:04:19.490,0:04:25.206 کە لە گردەکە دێتەوە خوارەوە بۆ ئەوەی دوو-[br]بارە دەست بە سوڕاندنەوەی بەردەکە بکاتەوە. 0:04:25.206,0:04:27.869 تەنانەت ئەگەر هەوڵەکانی رۆژانەی ژیانمان 0:04:27.869,0:04:31.666 هەندێک کات زۆر چوونیەک و پڕووپوچن، 0:04:31.666,0:04:36.689 هێشتا بایەخ و بەهایان پێ دەدەین [br]بە گرتنە باوەشیان وەک بڵێی هی خۆمان بن.