ھێما بیرکارییەکان لە کوێوە ھاتوون؟ - جۆن دەیڤد واڵتەرز
-
0:07 - 0:10لە سەدەی ١٦ھەمدا، زانای بیرکاری
ڕۆبەرت ڕیکۆردێ -
0:10 - 0:13کتێبێکی نووسی بە ناوی
'زە ویتستۆن ئەف ویتی' -
0:13 - 0:16بۆ ئەوەی خوێندکارە ئینگلیزەکان فێری
زانستی جەبر بکات. -
0:16 - 0:21بەڵام ئەو ھیلاک بوو لە زۆر نووسینەوەی
وشەی"یەکسانە بە". -
0:21 - 0:23چۆن چارەسەری دەکات؟
-
0:23 - 0:27ئەو وشانەی گۆڕی بە دوو پارچە ھێڵی
تەریبی ئاسۆیی لەسەر یەک. -
0:27 - 0:32چونکە بەو شێوەی ئەو دەیبینی،
دوو شت ناکرێت لەوە زیاتر یەکسان بن. -
0:32 - 0:35دەکرا چوار پارچە ھێڵ بەکار بهێنێت
لە جیاتی دوو؟ -
0:35 - 0:36بێگومان دەکرا.
-
0:36 - 0:38دەکرا پارچە ھێڵی ستوونی بەکار بهێنێت؟
-
0:38 - 0:41لە ڕاستیدا، ھەندێک خەڵک بەکاریان ھێنا.
-
0:41 - 0:45ھیچ ھۆکارێک نییە لە پشت ئەو شێوەی
نیشانەی یەکسانەی کە ئەمڕۆ ھەیە. -
0:45 - 0:48لە ھەندێک خاڵدا، تەنھا جێگیر کراوە،
وەک جۆرێک لە کلتور. -
0:48 - 0:51زانایانی بیرکاری زیاتر و زیاتر
ئەم نیشانەیان بەکار هێنا، -
0:51 - 0:56لە کۆتاییدا، بوو بە ھێمایەکی ستاندارد
بۆ یەکسان بوون. -
0:56 - 0:57بیرکاری پڕە لە ھێما.
-
0:57 - 0:58ھێڵەکان،
-
0:58 - 0:59خاڵەکان،
-
0:59 - 0:59تیرەکان،
-
0:59 - 1:00پیتەکانی ئینگلیزی،
-
1:00 - 1:01پیتەکانی یۆنانی،
-
1:01 - 1:02سەر ھێڵەکان،
-
1:02 - 1:03بن ھێڵەکان،
-
1:03 - 1:06دەکرێت زۆر تێکەڵ و پێکەڵ دەربکەون.
-
1:06 - 1:10ئاساییە ژمارەی ئەم ھێمایانە کەمێک
ترسناک دەرکەون -
1:10 - 1:13و ئاساییە بپرسین لە کوێوە
ھاتوون؟ -
1:13 - 1:17ھەندێک کات، وەک ڕیکۆرد خۆی تێبینی
کرد بوو، ھێمای یەکسان بوون، -
1:17 - 1:22گونجاندنێکی بەجێ ھەیە لە نێوان ھێماکە و
ئەو شتەی کە پیشانی دەدات. -
1:22 - 1:25نموونەیەکی تری ئەمە بریتییە لە
نیشانەی کۆ بۆ زیاد کردن، -
1:25 - 1:30کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی et ی
لاتینی کە واتا "و". -
1:30 - 1:34ھەندێک کات، ھەرچۆنێک بێت، ھەڵبژاردنی
ھێما زیاتر ھەڕەمەکییە، -
1:34 - 1:37وەک کاتێک زانای بیرکاری بە ناوی
کریستیان کرامپ -
1:37 - 1:40کە ھێمای سەرسوڕمانی لە لێکداندا بەکار ھێنا
-
1:40 - 1:45تەنھا لەبەر ئەوەی پێویستی بە کورت کراوەیەک
بوو بۆ دەستەواژەیەکی لەم شێوەیە. -
1:45 - 1:48لە ڕاستیدا، ھەموو ئەم ھێمایانە داھێنراون
یان گونجێنراون -
1:48 - 1:52لە لایەن زانایانی بیرکاری کە دەیانویست
ڕێبگرن لە دووبارەکردنەوەی قسەکانیان -
1:52 - 1:57یان بەکارھێنانی وشەی زۆر
بۆ نووسینی بیرۆکەکانی بیرکاری. -
1:57 - 2:00زۆرێک لەو ھێمایانەی لە بیرکاریدا
بەکاردێن پیتن، -
2:00 - 2:04بە گشتی لە ئەلفوبێی لاتینی و یۆنانیەوەن.
-
2:04 - 2:08تیپەکان بە زۆری ئەو ڕێژانە دەر دەبڕن
کە نەزانراون، -
2:08 - 2:11لەگەڵ پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوەکان.
-
2:11 - 2:15ھەروەھا لە جێی ھەندێک ژمارەی دیاری کراو
بەکاردێن کە زۆر دەر دەکەون -
2:15 - 2:21بەڵام قورس یان گران دەبێت کە بە تەواوی
لە شێوەی دەیی دا بنوسرێن. -
2:21 - 2:26ھەروەھا کۆمەڵەی ژمارەکان و ھەموو
ھاوکێشەکان دەکرێت بە وشەش بخرێنە ڕوو. -
2:26 - 2:29ھێماکانی تر بەکاردێن بۆ خستنە ڕووی
کردارەکان. -
2:29 - 2:32ھەندێک لەوانە تایبەت و بە بەھابوون
وەک کورتکردنەوەی نووسین -
2:32 - 2:37چونکە ئەوان کردارە دووبارەوەبووەکانیان
کورت دەکردەوە بۆ تەنھا یەک دەستەواژە. -
2:37 - 2:42کۆکردنەوەی دووبارەی ھەمان ژمارە
کورت کرایەوە بە ھێمای جاران کردن -
2:42 - 2:44ئیتر شوێنی زیاتری نە دەگرت وەکوو پێشتر.
-
2:44 - 2:48ژمارەیەک کە جارانی خۆی دەکرایەوە
کورت کرایەوە بە توان -
2:48 - 2:51کە پێت دەڵێت چەند جار کردارەکە
دووبارە بکەیتەوە. -
2:51 - 2:54و کۆمەڵێ دەستەواژەی دووبارەکراوە
کە بە یەکەوە دەھاتن -
2:54 - 2:57کورت کرایەوە بۆ نیشانەی کاپیتاڵ سیگما.
-
2:57 - 3:01ئەم ھێمایانە درێژی ژماردن کردنیان
کەم کردەوە بۆ چەمکی بچوکتر -
3:01 - 3:05کە ئەوھا بەکارھێنانیان زۆر ئاسانترە.
-
3:05 - 3:08ھێماکان دەتوانن کورتە یاسا دابنێن
-
3:08 - 3:11دەربارەی چۆنییەتی ئەنجامدانی ژماردن.
-
3:11 - 3:14ئەم یاسایانە ڕەچاو بکە لەسەر ژمارەیەک.
-
3:14 - 3:16چەند ژمارەیەک دیاری بکە کە لە بیرتدایە،
-
3:16 - 3:17جارانی دووی بکە،
-
3:17 - 3:19یەک لە ئەنجامەکەی دەربکە،
-
3:19 - 3:21ئەنجامی ئەویش جارانی خۆی بکەوە،
-
3:21 - 3:23ئەنجامەکەی دابەشی سێ بکە،
-
3:23 - 3:27و لەگەڵ یەک کۆی بکەوە بۆ
دەستکەوتنی ئەنجامی کۆتایی. -
3:27 - 3:32بە بێ ھێماکان، ڕوبەڕووی ئەم پارچە
نوسینە زۆرە دەبینەوە. -
3:32 - 3:36لەگەڵ ھێماکان، دەستەواژەیەکی جوان و
ڕێکمان دەبێت. -
3:36 - 3:37ھەندێک جار، ھەر وەک یەکسان،
-
3:37 - 3:41ئەم ھێمایانەش مانا دەدەن بە دەستەوە
لە شێوەی فۆرم. -
3:41 - 3:44بەڵام، زۆریشیان ھەڕەمەکین.
-
3:44 - 3:47تێگەشتن لێیان بە لەبەر کردنی
ماناکانیان دەبێت -
3:47 - 3:52و بەکارھێنانیان دەبێت لە دۆخی جیاوازدا
تا دەبنە شتێکی باو، ھاوشێوەی زمان فێربوون. -
3:52 - 3:55ئەگەر ڕوبەڕوی شارستانیەتیەکی
بونەوەری ئاسمانی ببینەوە، -
3:55 - 3:59بێگومان دەبینین ھێماکانی لای ئەوان
جیاوازن لەوانەی ئێمە. -
3:59 - 4:04بەڵام گەر وەک ئێمە بیر بکەنەوە ئەوا
ئەوانیش ھێمایان ھەیە. -
4:04 - 4:09و لەوانەشە ھێماکانیان زۆر لەوانەی
ئێمە بچن. -
4:09 - 4:11ئەگەری ھەیە نیشانەی جارانی خۆیانیان ھەبێت،
-
4:11 - 4:12ھێما بۆ ڕێژەی نەگۆڕ،
-
4:12 - 4:15و بۆ یەکسانەش، بە ھەمان شێوە.
- Title:
- ھێما بیرکارییەکان لە کوێوە ھاتوون؟ - جۆن دەیڤد واڵتەرز
- Description:
-
خۆت تۆماربکە لە دەنگوباسنامەی ئێمە https://ed.ted.com/newsletter
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/where-do-math-symbols-come-from-john-david-waltersبیرکاری پڕە لە ھێما: ھێڵ، خاڵ، تیر، پیتەکانی ئینگلیزی، پیتەکانی یۆنانی، سەرھێڵ، بنھێڵ. دەکرێت وەک تێكەڵەیەکی نەخوێندراوە بێت. ئەم ھەموو ھێمایە لە کوێوە ھاتوون؟ جۆن دەیڤد واڵتەرز باس لە بنچینەی ئەم ھێما بیرکارییانە دەکات و گرنگییان ڕوون دەکاتەوە لەو بوارەدا.
وانە لە لایەن جۆن دەیڤید واڵتەرز، دەرھێنراوە لە لایەن کریس بیشۆپ. سوپاسێکی تایبەت بۆ ئەوانەی یارمەتییان داین لە دروست کردنی ئەم ڤیدیۆیە! بەبێ ئێوە ئەم ڤیدیۆیە دروست نەدەبوو.
نەیڵ ھاریسۆن، سیرکۆت نیوچامپا، شانۆن پیندەر، بینیامین& گۆڤیند شوکلا، تیجاس دی سی، خەلیفە ئەلھولەیل، فەیزە ئیمتیاز، مارتن ستیڤن، تایلەر یۆشیزومی، جیرۆمی فرۆلیک، خۆسێ شرۆدەر، دان پاتێرنیتی، خۆسێ ھێنریک لیۆپۆڵدۆ سێڵڤا، موڵایراسو ساندرامورسی، ئەنتیفینیتی، گۆراڤ ڕانا، ئیلناثان جۆشوا بانگەیان، ئیلیزابێث کروز، کالیب ڕۆس، مایکڵ جەیمس بوسا، کوین شێن، جۆشوا پلانت:سەردانی لاپەڕەی ئەندامەکانمان بکە: https://www.patreon.com/teded
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:30
halo fariq approved Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
halo fariq accepted Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
halo fariq edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Where do math symbols come from? - John David Walters |