WEBVTT 00:00:07.044 --> 00:00:10.294 لە سەدەی ١٦ھەمدا، زانای بیرکاری ڕۆبەرت ڕیکۆردێ 00:00:10.294 --> 00:00:13.044 کتێبێکی نووسی بە ناوی 'زە ویتستۆن ئەف ویتی' 00:00:13.044 --> 00:00:15.967 بۆ ئەوەی خوێندکارە ئینگلیزەکان فێری زانستی جەبر بکات. 00:00:15.967 --> 00:00:21.115 بەڵام ئەو ھیلاک بوو لە زۆر نووسینەوەی وشەی"یەکسانە بە". 00:00:21.115 --> 00:00:22.626 چۆن چارەسەری دەکات؟ 00:00:22.626 --> 00:00:27.238 ئەو وشانەی گۆڕی بە دوو پارچە ھێڵی تەریبی ئاسۆیی لەسەر یەک. 00:00:27.238 --> 00:00:32.265 چونکە بەو شێوەی ئەو دەیبینی، دوو شت ناکرێت لەوە زیاتر یەکسان بن. 00:00:32.265 --> 00:00:34.954 دەکرا چوار پارچە ھێڵ بەکار بهێنێت لە جیاتی دوو؟ 00:00:34.954 --> 00:00:36.196 بێگومان دەکرا. 00:00:36.196 --> 00:00:38.289 دەکرا پارچە ھێڵی ستوونی بەکار بهێنێت؟ 00:00:38.289 --> 00:00:40.704 لە ڕاستیدا، ھەندێک خەڵک بەکاریان ھێنا. 00:00:40.704 --> 00:00:44.995 ھیچ ھۆکارێک نییە لە پشت ئەو شێوەی نیشانەی یەکسانەی کە ئەمڕۆ ھەیە. 00:00:44.995 --> 00:00:48.032 لە ھەندێک خاڵدا، تەنھا جێگیر کراوە، وەک جۆرێک لە کلتور. 00:00:48.032 --> 00:00:50.838 زانایانی بیرکاری زیاتر و زیاتر ئەم نیشانەیان بەکار هێنا، 00:00:50.838 --> 00:00:55.568 لە کۆتاییدا، بوو بە ھێمایەکی ستاندارد بۆ یەکسان بوون. 00:00:55.568 --> 00:00:56.967 بیرکاری پڕە لە ھێما. 00:00:56.967 --> 00:00:57.742 ھێڵەکان، 00:00:57.742 --> 00:00:58.562 خاڵەکان، 00:00:58.562 --> 00:00:59.301 تیرەکان، 00:00:59.301 --> 00:01:00.257 پیتەکانی ئینگلیزی، 00:01:00.257 --> 00:01:01.212 پیتەکانی یۆنانی، 00:01:01.212 --> 00:01:02.189 سەر ھێڵەکان، 00:01:02.189 --> 00:01:03.348 بن ھێڵەکان، 00:01:03.348 --> 00:01:05.959 دەکرێت زۆر تێکەڵ و پێکەڵ دەربکەون. 00:01:05.959 --> 00:01:09.819 ئاساییە ژمارەی ئەم ھێمایانە کەمێک ترسناک دەرکەون 00:01:09.819 --> 00:01:13.048 و ئاساییە بپرسین لە کوێوە ھاتوون؟ 00:01:13.048 --> 00:01:16.608 ھەندێک کات، وەک ڕیکۆرد خۆی تێبینی کرد بوو، ھێمای یەکسان بوون، 00:01:16.608 --> 00:01:21.508 گونجاندنێکی بەجێ ھەیە لە نێوان ھێماکە و ئەو شتەی کە پیشانی دەدات. 00:01:21.508 --> 00:01:25.200 نموونەیەکی تری ئەمە بریتییە لە نیشانەی کۆ بۆ زیاد کردن، 00:01:25.200 --> 00:01:30.487 کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی et ی لاتینی کە واتا "و". 00:01:30.487 --> 00:01:33.840 ھەندێک کات، ھەرچۆنێک بێت، ھەڵبژاردنی ھێما زیاتر ھەڕەمەکییە، 00:01:33.840 --> 00:01:36.571 وەک کاتێک زانای بیرکاری بە ناوی کریستیان کرامپ 00:01:36.571 --> 00:01:40.181 کە ھێمای سەرسوڕمانی لە لێکداندا بەکار ھێنا 00:01:40.181 --> 00:01:44.683 تەنھا لەبەر ئەوەی پێویستی بە کورت کراوەیەک بوو بۆ دەستەواژەیەکی لەم شێوەیە. 00:01:44.683 --> 00:01:48.058 لە ڕاستیدا، ھەموو ئەم ھێمایانە داھێنراون یان گونجێنراون 00:01:48.058 --> 00:01:51.972 لە لایەن زانایانی بیرکاری کە دەیانویست ڕێبگرن لە دووبارەکردنەوەی قسەکانیان 00:01:51.972 --> 00:01:57.022 یان بەکارھێنانی وشەی زۆر بۆ نووسینی بیرۆکەکانی بیرکاری. 00:01:57.022 --> 00:01:59.683 زۆرێک لەو ھێمایانەی لە بیرکاریدا بەکاردێن پیتن، 00:01:59.683 --> 00:02:03.819 بە گشتی لە ئەلفوبێی لاتینی و یۆنانیەوەن. 00:02:03.819 --> 00:02:08.029 تیپەکان بە زۆری ئەو ڕێژانە دەر دەبڕن کە نەزانراون، 00:02:08.029 --> 00:02:11.191 لەگەڵ پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوەکان. 00:02:11.191 --> 00:02:15.251 ھەروەھا لە جێی ھەندێک ژمارەی دیاری کراو بەکاردێن کە زۆر دەر دەکەون 00:02:15.251 --> 00:02:21.020 بەڵام قورس یان گران دەبێت کە بە تەواوی لە شێوەی دەیی دا بنوسرێن. 00:02:21.020 --> 00:02:26.351 ھەروەھا کۆمەڵەی ژمارەکان و ھەموو ھاوکێشەکان دەکرێت بە وشەش بخرێنە ڕوو. 00:02:26.351 --> 00:02:29.489 ھێماکانی تر بەکاردێن بۆ خستنە ڕووی کردارەکان. 00:02:29.489 --> 00:02:32.263 ھەندێک لەوانە تایبەت و بە بەھابوون وەک کورتکردنەوەی نووسین 00:02:32.263 --> 00:02:36.882 چونکە ئەوان کردارە دووبارەوەبووەکانیان کورت دەکردەوە بۆ تەنھا یەک دەستەواژە. 00:02:36.882 --> 00:02:41.553 کۆکردنەوەی دووبارەی ھەمان ژمارە کورت کرایەوە بە ھێمای جاران کردن 00:02:41.553 --> 00:02:44.482 ئیتر شوێنی زیاتری نە دەگرت وەکوو پێشتر. 00:02:44.482 --> 00:02:47.922 ژمارەیەک کە جارانی خۆی دەکرایەوە کورت کرایەوە بە توان 00:02:47.922 --> 00:02:51.212 کە پێت دەڵێت چەند جار کردارەکە دووبارە بکەیتەوە. 00:02:51.212 --> 00:02:54.252 و کۆمەڵێ دەستەواژەی دووبارەکراوە کە بە یەکەوە دەھاتن 00:02:54.252 --> 00:02:57.213 کورت کرایەوە بۆ نیشانەی کاپیتاڵ سیگما. 00:02:57.213 --> 00:03:01.403 ئەم ھێمایانە درێژی ژماردن کردنیان کەم کردەوە بۆ چەمکی بچوکتر 00:03:01.403 --> 00:03:05.024 کە ئەوھا بەکارھێنانیان زۆر ئاسانترە. 00:03:05.024 --> 00:03:07.954 ھێماکان دەتوانن کورتە یاسا دابنێن 00:03:07.954 --> 00:03:10.637 دەربارەی چۆنییەتی ئەنجامدانی ژماردن. 00:03:10.637 --> 00:03:13.965 ئەم یاسایانە ڕەچاو بکە لەسەر ژمارەیەک. 00:03:13.965 --> 00:03:15.924 چەند ژمارەیەک دیاری بکە کە لە بیرتدایە، 00:03:15.924 --> 00:03:17.394 جارانی دووی بکە، 00:03:17.394 --> 00:03:18.964 یەک لە ئەنجامەکەی دەربکە، 00:03:18.964 --> 00:03:21.397 ئەنجامی ئەویش جارانی خۆی بکەوە، 00:03:21.397 --> 00:03:23.235 ئەنجامەکەی دابەشی سێ بکە، 00:03:23.235 --> 00:03:26.645 و لەگەڵ یەک کۆی بکەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی کۆتایی. 00:03:26.645 --> 00:03:32.186 بە بێ ھێماکان، ڕوبەڕووی ئەم پارچە نوسینە زۆرە دەبینەوە. 00:03:32.186 --> 00:03:35.796 لەگەڵ ھێماکان، دەستەواژەیەکی جوان و ڕێکمان دەبێت. 00:03:35.796 --> 00:03:37.496 ھەندێک جار، ھەر وەک یەکسان، 00:03:37.496 --> 00:03:40.754 ئەم ھێمایانەش مانا دەدەن بە دەستەوە لە شێوەی فۆرم. 00:03:40.754 --> 00:03:43.607 بەڵام، زۆریشیان ھەڕەمەکین. 00:03:43.607 --> 00:03:46.678 تێگەشتن لێیان بە لەبەر کردنی ماناکانیان دەبێت 00:03:46.678 --> 00:03:52.017 و بەکارھێنانیان دەبێت لە دۆخی جیاوازدا تا دەبنە شتێکی باو، ھاوشێوەی زمان فێربوون. 00:03:52.017 --> 00:03:54.616 ئەگەر ڕوبەڕوی شارستانیەتیەکی بونەوەری ئاسمانی ببینەوە، 00:03:54.616 --> 00:03:58.757 بێگومان دەبینین ھێماکانی لای ئەوان جیاوازن لەوانەی ئێمە. 00:03:58.757 --> 00:04:04.367 بەڵام گەر وەک ئێمە بیر بکەنەوە ئەوا ئەوانیش ھێمایان ھەیە. 00:04:04.367 --> 00:04:08.636 و لەوانەشە ھێماکانیان زۆر لەوانەی ئێمە بچن. 00:04:08.636 --> 00:04:10.767 ئەگەری ھەیە نیشانەی جارانی خۆیانیان ھەبێت، 00:04:10.767 --> 00:04:12.127 ھێما بۆ ڕێژەی نەگۆڕ، 00:04:12.127 --> 00:04:14.906 و بۆ یەکسانەش، بە ھەمان شێوە.