Return to Video

ئەفسانەی گریکی تالۆس، یەکەمین ڕۆبۆت. ئەدریانا مەیەر

  • 0:07 - 0:13
    هيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، لێبڕاوانە
    کاری لەسەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد.
  • 0:13 - 0:16
    ئەو ئیشی لە سەر سیستمێکی
    بەرگری بۆ شا مینەس دەکرد،
  • 0:16 - 0:20
    شا مینەس دەیویست سنورێک بۆ
    داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت.
  • 0:20 - 0:23
    چونکە مرۆڤ و چەکە باوەکان
    بەکەڵکی ئەم ئەرکە نەدەهاتن،
  • 0:23 - 0:27
    بۆیە خواوەندە دووربینەکە، پێشنیازی
    سیتمێکی بەرگری تێکنەشکێنراوی کرد.
  • 0:27 - 0:29
    لە ئاگری شوێنی کارەکەی،
  • 0:29 - 0:34
    هيفستس شێوەی پیاوێکی
    زەبەلاحی بەخشییە داهێنانە نوێکەی.
  • 0:34 - 0:37
    لە برۆنزی گەشاوە درووست کرابوو
    و توانایەکی سەرسوڕهێنەرەی هەبوو،
  • 0:37 - 0:41
    بە خوێنی خواوەندەکان کاری دەکرد و
    روحی لە شلەی خواوەندەکان وەرگرتبوو.
  • 0:41 - 0:45
    ئەم پیاوە خودکارە وەک هیچ
    داهێنانێکی پێشوتری هيفستس نەبوو.
  • 0:45 - 0:49
    هيفستس، ناوی تالۆسی بەخشییە داهێنانە
    نوێکەی کە بە یەکەم ڕۆبۆت ئەژمار دەکرێت.
  • 0:49 - 0:54
    ڕۆژانە سێ جار پاسەوانە بڕۆنزیەکە
    بە دەوری دورگەکە دەسوڕایەوە
  • 0:54 - 0:55
    بۆ دۆزینەوەی داگیرکارەکان.
  • 0:55 - 0:58
    کاتێک ئاماژەی کەشتییەکی نزیکبووەوەی دەدیت،
  • 0:58 - 1:01
    بەردی زەبەلاحی دەخستە سەر ڕێگەکەی.
  • 1:01 - 1:03
    ئەگەر سەرنشینی کەشتییەکان
    ڕزگاریان بووبایە،
  • 1:03 - 1:08
    کەسەکەی لە ئامێز دەگرت و
    بە گەرمایی سینگی لەناوی دەبرد.
  • 1:08 - 1:13
    تالۆس بەشێوازێک درووست کرابوو،
    ڕۆژانە کاری خۆی بکات بە بێ هیچ هەڵەیەک.
  • 1:13 - 1:15
    بەڵام سەڕەڕایی هەڵسوکەوتی ڕۆبۆت-ئاسایی،
  • 1:15 - 1:19
    کەسایەتییەکی تایبەت بە خۆی
    هەبوو کە کەس درکی پێنەکردبوو.
  • 1:19 - 1:20
    بۆیە زوو،
  • 1:20 - 1:25
    لەگەڵ کەشتیەک دەبوا ڕووبەڕوو
    ببێتەوە کە تواناکانی تالۆسی تاقیدەکردەوە.
  • 1:25 - 1:28
    تاقمی بێسەروبەری کەشتییەکە پێکهاتبوون
    لە جاسۆن، میدیا و ئاراگۆنتەس
  • 1:28 - 1:33
    کە لە شەڕی قورسی داگیرکردنی
    دورگەی زێڕێنی فلیس دەگەڕانەوە.
  • 1:33 - 1:35
    سەرکێشییەکەیان بە چەندین
    قۆناغی تاریک تێپەڕیبوو،
  • 1:35 - 1:39
    تاقمە ماندووەکەی کەشتیەکە دەیانویست
    لە شوێنێک لەنگەر بگرن تا بحەسێنەوە.
  • 1:39 - 1:42
    ئەوان گوێبیستی پاسەوانی
    بڕۆنزی بە هێزی دورگە کریت بووبوون،
  • 1:42 - 1:45
    کە ئەرکی پاراستنی دوورگەکەی پێ سپێردرابوو.
  • 1:45 - 1:50
    بەڵام پێش ئەوەی لەنگەر بگرن،
    تالۆس کەشتییەکەی دیت.
  • 1:50 - 1:54
    ئاراگۆنتەس لە ترسی نزیکبوونەوەی
    تالۆس خۆی نوی کرد،
  • 1:54 - 1:58
    میدیای جادوگەر، چاوی کەوتە سەر
    بڕغویەکی گەشاوەی چۆکی تالۆس
  • 1:58 - 2:01
    و بیری لە فێڵێکی ژیرانە کردەوە.
  • 2:01 - 2:03
    میدیا پێشنیازی سەودایەکی بۆ تالۆس کرد.
  • 2:03 - 2:06
    بە تالۆسی گوت من دەتوانم
    ژیانی نەمریت پێببەخشم
  • 2:06 - 2:08
    لە بەرامبەر ئەو برغووە.
  • 2:08 - 2:11
    سەوداکەی میدیا ناخی تالۆسی هەژاند.
  • 2:11 - 2:14
    بە بێ ڕەچاو کردنی پێکهاتەی میکانیکی خۆی،
  • 2:14 - 2:19
    و ژیانی سنورداری وەک مرۆڤ، تالۆس قایل بوو.
  • 2:19 - 2:23
    لەو کاتەی کە میدیا جادوویەکانی دەخوێند،
    جاسۆن برغوەکانی لێکردەوە.
  • 2:23 - 2:28
    هەر وەک چۆن میدیا پێشبینی کردبوو،
    برغوەکان خاڵی لاوازی تالۆسن.
  • 2:28 - 2:34
    خوێنی خواوەندەکان وەک کانزای تواوە ڕژان و
    تالۆس هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە دەست دا.
  • 2:34 - 2:37
    ڕۆبۆتەکە وەک بروسک تێکشکا.
  • 2:37 - 2:41
    بۆیە، ئاراگۆنتەس
    توانی بە ئاسانی بگەڕێتەوە ماڵەوە.
  • 2:41 - 2:44
    ئەم چیرۆکە نزیکی ٧٠٠ ساڵ
    پێش زاین تۆمار کراوە.
  • 2:44 - 2:48
    چەند ترسێک سەبارەت بە
    ژیری دەستکرد دەخاتە ڕوو.
  • 2:48 - 2:52
    و نەخشەڕێگەیەک بۆ خەیاڵی
    زانستی پێشکەش دەکات.
  • 2:52 - 2:57
    بەڵام بە پێی مێژووناسان، ڕۆبۆتی دێرین
    لە ئەفسانە زیاترن.
  • 2:57 - 2:59
    لە سەدەی چوارەمی پێش زاین،
  • 2:59 - 3:02
    ئەندازیارە یۆنانییەکان هەوڵی
    درووست کردنی ڕۆبۆتیان داوە
  • 3:02 - 3:06
    وەک ڕۆبۆتی خزمەتگوزار
    و ڕۆبۆتی باڵندەی فڕیو.
  • 3:06 - 3:09
    هیچ یەک لە داهێنانەکان وەک
    تالۆس بەناوبەنگ نین،
  • 3:09 - 3:13
    کە لە سەر دراوی یۆنانی چاپکراوە،
    لە سەر وێنە و گۆزەکانیش کێشراوە،
  • 3:13 - 3:15
    و لە شوێنە گشتی و دراماکانیش بوونی هەیە.
  • 3:15 - 3:17
    تەنانەت ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
  • 3:17 - 3:20
    یۆنانییەکان هەوڵیانداوە لە
    هێڵی جیاکەرەوەی نێوان
  • 3:20 - 3:23
    مرۆڤ و ئامێر تێبگەن.
  • 3:23 - 3:26
    و وەک ئەفسانەکانی زیرەکی دەستکردی سەردەم،
  • 3:26 - 3:32
    چیرۆکی تالۆس، هێندەی سەبارەت بە دڵی
    ڕۆبۆتە، نیو هێندە سەبارەت بە مێشکی نییە.
  • 3:32 - 3:36
    لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین، بۆ کێشانی
    نەهامەتییەکانی تالۆس لە سەر گۆزەیەک،
  • 3:36 - 3:40
    وێنەکێشێک وێنەی تالۆسی
    مردووی کێشاوە بە شێوەیەک
  • 3:40 - 3:43
    فرمێسک بە سەر ڕوومەتە
    بڕۆنزیەکانی دێتە خوار.
Title:
ئەفسانەی گریکی تالۆس، یەکەمین ڕۆبۆت. ئەدریانا مەیەر
Speaker:
ئەدریانا مەیەر
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-greek-myth-of-talos-the-first-robot-adrienne-mayor

هيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، بە سەختی کاری لە سەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد. ئەو سیستمێکی بەرگری بۆ شا مینۆس درووست دەکرد. شا مینۆس دەیویست سنورێک بۆ داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت. مرۆڤ و چەکەکانیان بۆ ئەم کارە شیاو نەبوون، بۆیە، خواوەندی دووربین پێشنیازی سیستمێکی تێکنەشکێنراوی کرد. ئەدریانا مەیەر باسی یەکەم ڕۆبۆت، ئەفسانەی تالۆس دەکات.

وانەکە لە لایەن ئەدریانا مەیەر و لە لایەن ستۆدیۆی Cabong کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:43

Kurdish subtitles

Revisions