1 00:00:07,308 --> 00:00:12,658 هيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، لێبڕاوانە کاری لەسەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد. 2 00:00:12,658 --> 00:00:15,946 ئەو ئیشی لە سەر سیستمێکی بەرگری بۆ شا مینەس دەکرد، 3 00:00:15,946 --> 00:00:19,947 شا مینەس دەیویست سنورێک بۆ داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت. 4 00:00:19,947 --> 00:00:23,279 چونکە مرۆڤ و چەکە باوەکان بەکەڵکی ئەم ئەرکە نەدەهاتن، 5 00:00:23,279 --> 00:00:27,339 بۆیە خواوەندە دووربینەکە، پێشنیازی سیتمێکی بەرگری تێکنەشکێنراوی کرد. 6 00:00:27,339 --> 00:00:29,025 لە ئاگری شوێنی کارەکەی، 7 00:00:29,025 --> 00:00:33,535 هيفستس شێوەی پیاوێکی زەبەلاحی بەخشییە داهێنانە نوێکەی. 8 00:00:33,538 --> 00:00:37,227 لە برۆنزی گەشاوە درووست کرابوو و توانایەکی سەرسوڕهێنەرەی هەبوو، 9 00:00:37,227 --> 00:00:40,522 بە خوێنی خواوەندەکان کاری دەکرد و روحی لە شلەی خواوەندەکان وەرگرتبوو. 10 00:00:40,522 --> 00:00:44,743 ئەم پیاوە خودکارە وەک هیچ داهێنانێکی پێشوتری هيفستس نەبوو. 11 00:00:44,743 --> 00:00:49,433 هيفستس، ناوی تالۆسی بەخشییە داهێنانە نوێکەی کە بە یەکەم ڕۆبۆت ئەژمار دەکرێت. 12 00:00:49,433 --> 00:00:53,605 ڕۆژانە سێ جار پاسەوانە بڕۆنزیەکە بە دەوری دورگەکە دەسوڕایەوە 13 00:00:53,605 --> 00:00:55,389 بۆ دۆزینەوەی داگیرکارەکان. 14 00:00:55,389 --> 00:00:57,856 کاتێک ئاماژەی کەشتییەکی نزیکبووەوەی دەدیت، 15 00:00:57,856 --> 00:01:00,763 بەردی زەبەلاحی دەخستە سەر ڕێگەکەی. 16 00:01:00,763 --> 00:01:02,957 ئەگەر سەرنشینی کەشتییەکان ڕزگاریان بووبایە، 17 00:01:02,957 --> 00:01:08,047 کەسەکەی لە ئامێز دەگرت و بە گەرمایی سینگی لەناوی دەبرد. 18 00:01:08,047 --> 00:01:12,961 تالۆس بەشێوازێک درووست کرابوو، ڕۆژانە کاری خۆی بکات بە بێ هیچ هەڵەیەک. 19 00:01:12,961 --> 00:01:15,040 بەڵام سەڕەڕایی هەڵسوکەوتی ڕۆبۆت-ئاسایی، 20 00:01:15,040 --> 00:01:19,200 کەسایەتییەکی تایبەت بە خۆی هەبوو کە کەس درکی پێنەکردبوو. 21 00:01:19,200 --> 00:01:20,124 بۆیە زوو، 22 00:01:20,124 --> 00:01:24,834 لەگەڵ کەشتیەک دەبوا ڕووبەڕوو ببێتەوە کە تواناکانی تالۆسی تاقیدەکردەوە. 23 00:01:24,834 --> 00:01:28,269 تاقمی بێسەروبەری کەشتییەکە پێکهاتبوون لە جاسۆن، میدیا و ئاراگۆنتەس 24 00:01:28,269 --> 00:01:32,519 کە لە شەڕی قورسی داگیرکردنی دورگەی زێڕێنی فلیس دەگەڕانەوە. 25 00:01:32,519 --> 00:01:34,972 سەرکێشییەکەیان بە چەندین قۆناغی تاریک تێپەڕیبوو، 26 00:01:34,972 --> 00:01:38,969 تاقمە ماندووەکەی کەشتیەکە دەیانویست لە شوێنێک لەنگەر بگرن تا بحەسێنەوە. 27 00:01:38,969 --> 00:01:42,420 ئەوان گوێبیستی پاسەوانی بڕۆنزی بە هێزی دورگە کریت بووبوون، 28 00:01:42,420 --> 00:01:44,902 کە ئەرکی پاراستنی دوورگەکەی پێ سپێردرابوو. 29 00:01:44,902 --> 00:01:49,872 بەڵام پێش ئەوەی لەنگەر بگرن، تالۆس کەشتییەکەی دیت. 30 00:01:49,872 --> 00:01:53,668 ئاراگۆنتەس لە ترسی نزیکبوونەوەی تالۆس خۆی نوی کرد، 31 00:01:53,668 --> 00:01:58,068 میدیای جادوگەر، چاوی کەوتە سەر بڕغویەکی گەشاوەی چۆکی تالۆس 32 00:01:58,068 --> 00:02:00,757 و بیری لە فێڵێکی ژیرانە کردەوە. 33 00:02:00,757 --> 00:02:02,989 میدیا پێشنیازی سەودایەکی بۆ تالۆس کرد. 34 00:02:02,989 --> 00:02:05,593 بە تالۆسی گوت من دەتوانم ژیانی نەمریت پێببەخشم 35 00:02:05,593 --> 00:02:08,206 لە بەرامبەر ئەو برغووە. 36 00:02:08,206 --> 00:02:11,372 سەوداکەی میدیا ناخی تالۆسی هەژاند. 37 00:02:11,372 --> 00:02:13,869 بە بێ ڕەچاو کردنی پێکهاتەی میکانیکی خۆی، 38 00:02:13,869 --> 00:02:18,659 و ژیانی سنورداری وەک مرۆڤ، تالۆس قایل بوو. 39 00:02:18,659 --> 00:02:22,971 لەو کاتەی کە میدیا جادوویەکانی دەخوێند، جاسۆن برغوەکانی لێکردەوە. 40 00:02:22,971 --> 00:02:27,901 هەر وەک چۆن میدیا پێشبینی کردبوو، برغوەکان خاڵی لاوازی تالۆسن. 41 00:02:27,901 --> 00:02:33,804 خوێنی خواوەندەکان وەک کانزای تواوە ڕژان و تالۆس هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە دەست دا. 42 00:02:33,804 --> 00:02:36,943 ڕۆبۆتەکە وەک بروسک تێکشکا. 43 00:02:36,943 --> 00:02:40,508 بۆیە، ئاراگۆنتەس توانی بە ئاسانی بگەڕێتەوە ماڵەوە. 44 00:02:40,508 --> 00:02:44,310 ئەم چیرۆکە نزیکی ٧٠٠ ساڵ پێش زاین تۆمار کراوە. 45 00:02:44,310 --> 00:02:48,404 چەند ترسێک سەبارەت بە ژیری دەستکرد دەخاتە ڕوو. 46 00:02:48,404 --> 00:02:52,399 و نەخشەڕێگەیەک بۆ خەیاڵی زانستی پێشکەش دەکات. 47 00:02:52,399 --> 00:02:56,739 بەڵام بە پێی مێژووناسان، ڕۆبۆتی دێرین لە ئەفسانە زیاترن. 48 00:02:56,739 --> 00:02:58,583 لە سەدەی چوارەمی پێش زاین، 49 00:02:58,583 --> 00:03:01,949 ئەندازیارە یۆنانییەکان هەوڵی درووست کردنی ڕۆبۆتیان داوە 50 00:03:01,949 --> 00:03:05,946 وەک ڕۆبۆتی خزمەتگوزار و ڕۆبۆتی باڵندەی فڕیو. 51 00:03:05,946 --> 00:03:08,748 هیچ یەک لە داهێنانەکان وەک تالۆس بەناوبەنگ نین، 52 00:03:08,748 --> 00:03:12,509 کە لە سەر دراوی یۆنانی چاپکراوە، لە سەر وێنە و گۆزەکانیش کێشراوە، 53 00:03:12,509 --> 00:03:14,508 و لە شوێنە گشتی و دراماکانیش بوونی هەیە. 54 00:03:14,508 --> 00:03:16,919 تەنانەت ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر، 55 00:03:16,919 --> 00:03:20,240 یۆنانییەکان هەوڵیانداوە لە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان 56 00:03:20,240 --> 00:03:22,576 مرۆڤ و ئامێر تێبگەن. 57 00:03:22,576 --> 00:03:25,810 و وەک ئەفسانەکانی زیرەکی دەستکردی سەردەم، 58 00:03:25,810 --> 00:03:31,736 چیرۆکی تالۆس، هێندەی سەبارەت بە دڵی ڕۆبۆتە، نیو هێندە سەبارەت بە مێشکی نییە. 59 00:03:31,736 --> 00:03:36,226 لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین، بۆ کێشانی نەهامەتییەکانی تالۆس لە سەر گۆزەیەک، 60 00:03:36,226 --> 00:03:39,536 وێنەکێشێک وێنەی تالۆسی مردووی کێشاوە بە شێوەیەک 61 00:03:39,536 --> 00:03:42,586 فرمێسک بە سەر ڕوومەتە بڕۆنزیەکانی دێتە خوار.