ئەفسانەی گریکی تالۆس، یەکەمین ڕۆبۆت. ئەدریانا مەیەر
-
0:07 - 0:13هيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، لێبڕاوانە
کاری لەسەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد. -
0:13 - 0:16ئەو ئیشی لە سەر سیستمێکی
بەرگری بۆ شا مینەس دەکرد، -
0:16 - 0:20شا مینەس دەیویست سنورێک بۆ
داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت. -
0:20 - 0:23چونکە مرۆڤ و چەکە باوەکان
بەکەڵکی ئەم ئەرکە نەدەهاتن، -
0:23 - 0:27بۆیە خواوەندە دووربینەکە، پێشنیازی
سیتمێکی بەرگری تێکنەشکێنراوی کرد. -
0:27 - 0:29لە ئاگری شوێنی کارەکەی،
-
0:29 - 0:34هيفستس شێوەی پیاوێکی
زەبەلاحی بەخشییە داهێنانە نوێکەی. -
0:34 - 0:37لە برۆنزی گەشاوە درووست کرابوو
و توانایەکی سەرسوڕهێنەرەی هەبوو، -
0:37 - 0:41بە خوێنی خواوەندەکان کاری دەکرد و
روحی لە شلەی خواوەندەکان وەرگرتبوو. -
0:41 - 0:45ئەم پیاوە خودکارە وەک هیچ
داهێنانێکی پێشوتری هيفستس نەبوو. -
0:45 - 0:49هيفستس، ناوی تالۆسی بەخشییە داهێنانە
نوێکەی کە بە یەکەم ڕۆبۆت ئەژمار دەکرێت. -
0:49 - 0:54ڕۆژانە سێ جار پاسەوانە بڕۆنزیەکە
بە دەوری دورگەکە دەسوڕایەوە -
0:54 - 0:55بۆ دۆزینەوەی داگیرکارەکان.
-
0:55 - 0:58کاتێک ئاماژەی کەشتییەکی نزیکبووەوەی دەدیت،
-
0:58 - 1:01بەردی زەبەلاحی دەخستە سەر ڕێگەکەی.
-
1:01 - 1:03ئەگەر سەرنشینی کەشتییەکان
ڕزگاریان بووبایە، -
1:03 - 1:08کەسەکەی لە ئامێز دەگرت و
بە گەرمایی سینگی لەناوی دەبرد. -
1:08 - 1:13تالۆس بەشێوازێک درووست کرابوو،
ڕۆژانە کاری خۆی بکات بە بێ هیچ هەڵەیەک. -
1:13 - 1:15بەڵام سەڕەڕایی هەڵسوکەوتی ڕۆبۆت-ئاسایی،
-
1:15 - 1:19کەسایەتییەکی تایبەت بە خۆی
هەبوو کە کەس درکی پێنەکردبوو. -
1:19 - 1:20بۆیە زوو،
-
1:20 - 1:25لەگەڵ کەشتیەک دەبوا ڕووبەڕوو
ببێتەوە کە تواناکانی تالۆسی تاقیدەکردەوە. -
1:25 - 1:28تاقمی بێسەروبەری کەشتییەکە پێکهاتبوون
لە جاسۆن، میدیا و ئاراگۆنتەس -
1:28 - 1:33کە لە شەڕی قورسی داگیرکردنی
دورگەی زێڕێنی فلیس دەگەڕانەوە. -
1:33 - 1:35سەرکێشییەکەیان بە چەندین
قۆناغی تاریک تێپەڕیبوو، -
1:35 - 1:39تاقمە ماندووەکەی کەشتیەکە دەیانویست
لە شوێنێک لەنگەر بگرن تا بحەسێنەوە. -
1:39 - 1:42ئەوان گوێبیستی پاسەوانی
بڕۆنزی بە هێزی دورگە کریت بووبوون، -
1:42 - 1:45کە ئەرکی پاراستنی دوورگەکەی پێ سپێردرابوو.
-
1:45 - 1:50بەڵام پێش ئەوەی لەنگەر بگرن،
تالۆس کەشتییەکەی دیت. -
1:50 - 1:54ئاراگۆنتەس لە ترسی نزیکبوونەوەی
تالۆس خۆی نوی کرد، -
1:54 - 1:58میدیای جادوگەر، چاوی کەوتە سەر
بڕغویەکی گەشاوەی چۆکی تالۆس -
1:58 - 2:01و بیری لە فێڵێکی ژیرانە کردەوە.
-
2:01 - 2:03میدیا پێشنیازی سەودایەکی بۆ تالۆس کرد.
-
2:03 - 2:06بە تالۆسی گوت من دەتوانم
ژیانی نەمریت پێببەخشم -
2:06 - 2:08لە بەرامبەر ئەو برغووە.
-
2:08 - 2:11سەوداکەی میدیا ناخی تالۆسی هەژاند.
-
2:11 - 2:14بە بێ ڕەچاو کردنی پێکهاتەی میکانیکی خۆی،
-
2:14 - 2:19و ژیانی سنورداری وەک مرۆڤ، تالۆس قایل بوو.
-
2:19 - 2:23لەو کاتەی کە میدیا جادوویەکانی دەخوێند،
جاسۆن برغوەکانی لێکردەوە. -
2:23 - 2:28هەر وەک چۆن میدیا پێشبینی کردبوو،
برغوەکان خاڵی لاوازی تالۆسن. -
2:28 - 2:34خوێنی خواوەندەکان وەک کانزای تواوە ڕژان و
تالۆس هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە دەست دا. -
2:34 - 2:37ڕۆبۆتەکە وەک بروسک تێکشکا.
-
2:37 - 2:41بۆیە، ئاراگۆنتەس
توانی بە ئاسانی بگەڕێتەوە ماڵەوە. -
2:41 - 2:44ئەم چیرۆکە نزیکی ٧٠٠ ساڵ
پێش زاین تۆمار کراوە. -
2:44 - 2:48چەند ترسێک سەبارەت بە
ژیری دەستکرد دەخاتە ڕوو. -
2:48 - 2:52و نەخشەڕێگەیەک بۆ خەیاڵی
زانستی پێشکەش دەکات. -
2:52 - 2:57بەڵام بە پێی مێژووناسان، ڕۆبۆتی دێرین
لە ئەفسانە زیاترن. -
2:57 - 2:59لە سەدەی چوارەمی پێش زاین،
-
2:59 - 3:02ئەندازیارە یۆنانییەکان هەوڵی
درووست کردنی ڕۆبۆتیان داوە -
3:02 - 3:06وەک ڕۆبۆتی خزمەتگوزار
و ڕۆبۆتی باڵندەی فڕیو. -
3:06 - 3:09هیچ یەک لە داهێنانەکان وەک
تالۆس بەناوبەنگ نین، -
3:09 - 3:13کە لە سەر دراوی یۆنانی چاپکراوە،
لە سەر وێنە و گۆزەکانیش کێشراوە، -
3:13 - 3:15و لە شوێنە گشتی و دراماکانیش بوونی هەیە.
-
3:15 - 3:17تەنانەت ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
3:17 - 3:20یۆنانییەکان هەوڵیانداوە لە
هێڵی جیاکەرەوەی نێوان -
3:20 - 3:23مرۆڤ و ئامێر تێبگەن.
-
3:23 - 3:26و وەک ئەفسانەکانی زیرەکی دەستکردی سەردەم،
-
3:26 - 3:32چیرۆکی تالۆس، هێندەی سەبارەت بە دڵی
ڕۆبۆتە، نیو هێندە سەبارەت بە مێشکی نییە. -
3:32 - 3:36لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین، بۆ کێشانی
نەهامەتییەکانی تالۆس لە سەر گۆزەیەک، -
3:36 - 3:40وێنەکێشێک وێنەی تالۆسی
مردووی کێشاوە بە شێوەیەک -
3:40 - 3:43فرمێسک بە سەر ڕوومەتە
بڕۆنزیەکانی دێتە خوار.
- Title:
- ئەفسانەی گریکی تالۆس، یەکەمین ڕۆبۆت. ئەدریانا مەیەر
- Speaker:
- ئەدریانا مەیەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-greek-myth-of-talos-the-first-robot-adrienne-mayorهيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، بە سەختی کاری لە سەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد. ئەو سیستمێکی بەرگری بۆ شا مینۆس درووست دەکرد. شا مینۆس دەیویست سنورێک بۆ داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت. مرۆڤ و چەکەکانیان بۆ ئەم کارە شیاو نەبوون، بۆیە، خواوەندی دووربین پێشنیازی سیستمێکی تێکنەشکێنراوی کرد. ئەدریانا مەیەر باسی یەکەم ڕۆبۆت، ئەفسانەی تالۆس دەکات.
وانەکە لە لایەن ئەدریانا مەیەر و لە لایەن ستۆدیۆی Cabong کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:43
halo fariq approved Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The Greek myth of Talos, the first robot |