< Return to Video

ئەو ژیریەی کە لە پشت تێسلا و سپەیس ئێکس و شاری سۆلار هەیە.

  • 0:01 - 0:03
    ئێلۆن ئەوە چ خەونێکی شێتانە بوو
  • 0:03 - 0:05
    وای لە تۆ کرد بۆ ئەوەی
  • 0:05 - 0:06
    هەوڵ بدەیت دەست بگریت
  • 0:06 - 0:09
    بەسەر پیشەسازی ئوتۆمۆبیل و
    ئوتۆمبیلێکی کارەبایی دروست بکەیت؟
  • 0:10 - 0:12
    لە ڕاستیدا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی
  • 0:12 - 0:15
    زانکۆ بیرم لەو کێشانە دەکردەوە
  • 0:15 - 0:17
    کاریگەریان لەسەر داهاتووی
  • 0:17 - 0:18
    جیهان و مرۆڤایەتی دەبێت
  • 0:18 - 0:20
    من وا دەبینم کە زۆر گرنگە کە سیستەمێکی
  • 0:20 - 0:22
    هاتووچۆی بەهێزمان هەبێت
  • 0:22 - 0:24
    لەگەڵ بەرهەمهێنانی وزەی بەردەوام
  • 0:24 - 0:26
    بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەوامی وزە
  • 0:26 - 0:29
    گەورەترین کێشەی ئەم سەدەیە
    کە پێویستە چارەسەری بکەین
  • 0:29 - 0:35
    تەنانەت ئەگەر بەرهەمێنانی دوانە ئۆکسیدی
    کاربۆن سوودی هەبێت بۆ ژینگە هەرچەندە کە وا
  • 0:35 - 0:38
    بەرەو نەمانی
    سوتەمەنیە هایدرۆکاربۆنیەکان دەڕۆین
  • 0:38 - 0:41
    پێویستە بۆ ئەوەی کە سەرچاوەیەکی
    بەردەوامی کارپێکردن.
  • 0:41 - 0:46
    زۆربەی کارەبای ماڵەکانی ئەمریکا
    سەرچاوەی سوتەمەنییە بەبەردبووەکانە
  • 0:46 - 0:51
    چۆن ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی کە بە ئەو
    ڕێگەیە وزە وەردەگرێت چارەسەرێکی باشە؟
  • 0:51 - 0:56
    باشە، دوو بار هەیە بۆ ئەم وەڵامە
    یەکەم ئەوە کە تۆ ئەگەر هەمان سەرچاوەی
  • 0:56 - 1:00
    وزە وەربگریت و بەکاری بهێنیت
    بۆ بارگاوی کردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی
  • 1:00 - 1:02
    ئەوە هێشتا باشترە
  • 1:02 - 1:06
    گازی سروشتی بەکاربهێنیت کە یەکێکە
    لە سەرچاوەکانی هایدررۆکاربۆن
  • 1:06 - 1:12
    وە بیسوتێنیت لە تۆرباینێکی
    جێنێرال ئەلیکتریک
  • 1:12 - 1:14
    ئەوا ٦٠% ی توانای ئەو تۆرباینە وەردەگریت
  • 1:14 - 1:16
    وە ئەگەر هەمان سووتەمەنی لە نێو
    ئۆتۆمبیلێک بێت ئەوا
  • 1:16 - 1:18
    ٢٠% ی ئەو سوتەمەنیە بە باشی بەکاردێت
  • 1:18 - 1:21
    هۆکارەکەی ئەوەیە
    لە وێستگەیەکی لەکارەبای جێگیر
  • 1:21 - 1:25
    کە بەشەکانی گەورەترە وزە و
    گەرمیەکی زۆر بەفیڕۆ دەدات
  • 1:25 - 1:28
    بەو وزە بەفێڕۆدراوە دەتوانی
    دەزگایەکی وزەی تر دروست بکەیت
  • 1:28 - 1:34
    لە دەرئەنجامدا لە جێگەی ئەوەی کە ئەم
    سووتەمەنیە دووجار بەکاربهێنیت
  • 1:34 - 1:35
    ئەوا باشترە کە
  • 1:35 - 1:39
    ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی بارگاوی بکەیتەوە بە
    بەکارهێنانی وێستگەیەکی وزەی سوتەمەنی
  • 1:39 - 1:41
    تا ئەوەندە کارامەیی دەبەخشێت؟
  • 1:41 - 1:45
    بەڵێ، وە خاڵێکی تر ئەوەیە
    دەبێت ئێمە توانایەکی بەردەوامی
  • 1:45 - 1:47
    بەرهەمهێنانی کارەبامان هەبێت
  • 1:47 - 1:50
    وە ئێستە کە چارەسەری
    کارەبای بەردەواممان هەیە
  • 1:50 - 1:56
    زۆر باشە بۆ ئێمە کە ئۆتۆمبیلی
    کارەبایی بەکاربێنین بۆ هاتوچۆ
  • 1:56 - 2:00
    ئێمە چەند ڤیدیۆیەکی ئۆتۆمبێلی
    تێسلامان هەیە لە کاتی دروستکردندا
  • 2:00 - 2:08
    چ شتێکی ئەم ئۆتۆمبیلە داهێنەرانەیە؟
  • 2:08 - 2:12
    بۆ ئەوەی بەرەوپێشچونی
    ئۆتۆمبێلی کارەبایی خێراتر بکەین
  • 2:12 - 2:15
    یان دەتوانم بڵێم بۆ هەموو
    ڕێگەکانی هاتووچۆ دەبن بە
  • 2:15 - 2:18
    کارەبایی، جگە لە ئەو کەشتیانەی
    کە بۆ بۆشایی ئاسمان دەنێردرێن
  • 2:18 - 2:20
    "پێکەنین"
  • 2:20 - 2:23
    لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ
    دەرچوون لە یاسای سێهەمی نیوتن
  • 2:23 - 2:26
    ئەو پرسیارەی کە چۆن دەتوانی بەرەوپێشچوونی
  • 2:26 - 2:28
    بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
    خێرا دەکەیت
  • 2:28 - 2:32
    بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت بۆ ئۆتۆمبیلێک پێویستە
    کە زۆر بە کارامەیی وزە بەکاربهێنێت
  • 2:32 - 2:36
    ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە دەبێت بە کێشێکی
    کەم دروست بکرێت، ئەوەی لێرە دەیبینیت
  • 2:36 - 2:40
    کە تەنها ئۆتۆمبیلە کە لە باشوری ئەمریکا
    دروست دەکرێت و بونیادەکەی لە ئەلەمنێۆمە.
  • 2:40 - 2:42
    لە ڕاستیدا چەندین تەکنیکی دروستکردنی
  • 2:42 - 2:44
    موشەکەکانمان بەکارهێناوە بۆ
    دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبیلە
  • 2:44 - 2:46
    لەگەڵ ئەوەشدا کە کە پاتریەکی گەورەی هەیە
  • 2:46 - 2:50
    لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین هاوکۆلکەی بەرگری
    هەوای لەچاو ئەو ئۆتۆمبیلانەی
  • 2:50 - 2:51
    کە لە کێشی خۆیدان
  • 2:51 - 2:54
    لە دەرئەنجامدا وزەیەکی
    زۆر کەم بەکاردەهێنێت
  • 2:54 - 2:58
    پێشکەوتوترین پاتری هەیە کە ئەوەش
    وادەکات بوارێکی ڕۆشتنی زۆری هەبێت
  • 2:58 - 3:00
    زۆر پێشکەوتووە و مەوداکەی
  • 3:00 - 3:02
    سنوری ٥٠ میلی تێکشکاندووە
  • 3:02 - 3:06
    ئەو پاتریانە زۆر قورسن، بەڵام تۆ بە
    بیرکاریانە باوەڕت وایە کە سەردەگرێت
  • 3:06 - 3:10
    بە زیرەکانە و بە ئاوێتەکردنی بونیادێکی
    کێش سووک بە پاتریەکی قورس هێشتا دەتوانی
  • 3:10 - 3:12
    کارامەییەکی بەرز بەدەست بهێنیت
  • 3:12 - 3:15
    بە تەواوی وایە، بەشەکانی
    تری ئۆتۆمبیلەکە دەبێت
  • 3:15 - 3:17
    زۆر کیشیان کەمبێت بۆ هاوسەنگی
    لەگەڵ بارستەی پاتریەکان.
  • 3:17 - 3:20
    لە دواییشدا، هاوکۆلکەی بەرگری هەوای کەم
    وا دەکات کە مەودایەکی.
  • 3:20 - 3:21
    باشی هەبێت بۆ ڕێگە سەرەکییەکان
  • 3:21 - 3:24
    (S)لە ڕاستیدا کڕیارەکانی مۆدێلی
    لەگەڵ یەکدا پێشبڕکێ دەکەن
  • 3:24 - 3:27
    بۆ گەشتن بە بەرزترین مەودا
  • 3:27 - 3:31
    وابزانم یەکێک توانی ٤٢٠ میل لە یەک
    جار بارگاویکردن بەدەستبهێنێت
  • 3:31 - 3:35
    برۆنۆ باودن، کە لێرەیە ئەو ئەوەی کرد
    ڕیکۆردی جیهانی شکاند: ٤٢٠ میل
  • 3:35 - 3:39
    ئەمەیان هەواڵە خۆشەکە بوو، هەواڵە ناخۆشەکە
    ئەوەبوو کە دەبوایە بە خێرایی
  • 3:39 - 3:41
    ١٨ میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات
  • 3:41 - 3:43
    لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا
  • 3:43 - 3:48
    "پێکەنین"
  • 3:48 - 3:53
    ئەگەر لە بارودۆخی ئاسایی و بە خێرایی ٦٥
    میل لە کاتژمێرێکدا بەڕێکەویت
  • 3:53 - 3:56
    ئەوا مەودای ٢٥٠ ژمارەیەکی گونجاوە
  • 3:56 - 3:59
    ئەم ڤیدیۆیەی تر پیشاندەدەین کە ڕۆشتنی
    تێسلا نیشان دەدات لەسەر سەهۆڵ
  • 3:59 - 4:02
    بەم بۆنەیەوە، هیچ جێگەی پێکەنین نەبوو
    لە ڕۆژنامەی نیویوڕک تایمز.
  • 4:02 - 4:07
    سەرنجڕاکێشترین شت لەکاتی
    شۆفێری کردنی ئەم ئۆتۆمبیلە چییە؟
  • 4:07 - 4:13
    لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
    وەڵامدانەوەکانی زۆر سەرسامکەرن
  • 4:13 - 4:16
    ئێمە ویستمان کە خەڵکی وا هەست
    بکەن کە دەبن بە یەک لەگەڵ سەیارەکە
  • 4:16 - 4:20
    وا هەست دەکەیت کە تۆ و ئۆتۆمبیلەکە یەک
    شتن کاتێک کە خێرا دەبیت یان پێچ دەکەیتەوە
  • 4:20 - 4:23
    هەیە ESP هەر زۆر بە ئاسانی ڕوودەدات
    لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبیلەکە
  • 4:23 - 4:25
    دەتوانیت ئەمە تەنها لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی
    کارەبایی دەکرێت بەهۆی
  • 4:25 - 4:27
    ئەوەی وەڵامدانەوەکەی خێرایە
  • 4:27 - 4:30
    بەڵام ناتوانیت بە ئۆتۆمبیلێکی
    بەنزین وابکەیت.
  • 4:30 - 4:34
    ئەوە جیاوازیە گەورەکەی نێوانیانە
    کە زۆر بە دیاری ئەزموون دەکرێت
  • 4:34 - 4:41
    ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر جوانە بەڵام زۆریش گرانە
    هیچ کاتێکی دیاریکراوە هەیە بۆ ئەوەی ئەم
  • 4:41 - 4:43
    ئۆتۆمبێلە بچێتە بازاری گشتیەوە؟
  • 4:43 - 4:48
    بەڵێ، ئامانجی تێسلا هەموو
    کات پلانێکی ٣ هەنگاو بووە
  • 4:48 - 4:51
    کە هەنگاوی یەکەم بە ئۆتۆمبێلێکی گران
    بە قەبارەیەکی کەم بەرهەم دەهێنرێت
  • 4:51 - 4:54
    هەنگاوی دوو: نرخێکی ناوەند
    بە قەبارەیەکی بەرهەمهێنانی ناوەند
  • 4:54 - 4:57
    هەنگاوی سێهەمیش بە نرخێکی کەم
    قەبارەیەکی بەرهەمهێنانی زۆر
  • 4:57 - 4:58
    لە ئێستەدا ئێمە لە هەنگاوی دووهەمداین
  • 4:58 - 5:00
    ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی خێرامان هەیە
  • 5:00 - 5:02
    بە بڕی سەد هەزار دۆلار بە ناوی ڕۆدستەر
  • 5:02 - 5:05
    مان هەیە کە لە ٥٠ هەزار
    دۆلارەوە دەستپێدەکات (S)مۆدێلی
  • 5:05 - 5:09
    نەوەی سێهەمی ئۆتۆمبێلەکانمان کە بە هیوای
    ئەوەین ٣- ٤ ساڵی تر لە ناو بازاردا بێت
  • 5:09 - 5:10
    لە نزیکی ٣٠ هەزار دۆلاردا دەبێت
  • 5:10 - 5:13
    هەرکاتێک کە تەکنەلۆجیایەکی نوێت هەبێت
  • 5:13 - 5:17
    بە گشتی ٣ نەوەی دەوێت بۆ ئەوەی ببێت بە
  • 5:17 - 5:19
    بەرهەمێکی بازاری گەورە
  • 5:19 - 5:21
    وا دەبینم کە ئێمە
    بەرەوپێشچوونەکانمان بەرەو ئەوێیە
  • 5:21 - 5:24
    زۆر دڵنیام بە ئەوە دەگەین
  • 5:24 - 5:27
    لە ئێستەدا ، ئەگەر ڕێگەیەکی ڕۆژانەی کورتت
    هەبێت ئەوە دەتوانی شۆفێری بکەیت
  • 5:27 - 5:30
    لە ماڵەوە بارگاوی بکەیت
  • 5:30 - 5:34
    لەبەر ئەوەی لە ئێستەدا تۆڕێک نییە لە
    دەوڵەتەکماندا بۆ وێستگەی بارگاوی کردن
  • 5:34 - 5:38
    ئەوە دەبینیت گەورەتر ببێت یان تەنها
    لە ڕێگە سەرەکییەکان دەبینرێن؟
  • 5:38 - 5:43
    لە ڕاستیدا وێستگەی زۆر لەوە
    زیاتر هەیە کە خەڵکی بیردەکاتەوە
  • 5:44 - 5:50
    لەگەڵ ئەوەشدا تەکنەلۆجیای بارگاوی
    کردنی خێرا و ئەو ئۆفەرەمان هەیە کە
  • 5:50 - 5:53
    بکڕیت (S) ئەگەر مۆدێلی
    هەتا هەتایە بە خۆراییە
  • 5:53 - 5:55
    ئەمەش شتێکی ترە کە زۆر
    کەس ئاگاداری نییە
  • 5:55 - 5:59
    ئێمە هەموو کالیفۆرنیا و
    نیڤادامان ڕێک خستووە
  • 5:59 - 6:02
    دەریای ڕۆژهەڵاتی لە بۆستنەوە
    تا پایتەخت بە هەمان شێوە
  • 6:02 - 6:05
    لە کۆتایی ڕێکخستنەکەدا دەتوانیت لە
    لۆس ئەنجلیس تا نیویۆرک شۆفێری بکەیت
  • 6:05 - 6:08
    تەنها بە بەکارهێنانی تۆڕی
    بارگاوی کردنی خێرا
  • 6:08 - 6:12
    کە ٥ ئەوەندە لە بارگاویکردنەکانی
    تر خێراتر کار دەکات
  • 6:13 - 6:20
    شتە سەرەکییەکە ئەوەیە کە
    ڕێژەی وەستان لە ٦ بۆ ٧ جاربێت
  • 6:20 - 6:24
    ئەگەر تۆ بۆ ٣ کاتژمێر شۆفێری بکەیت
    ئەوە بۆ ٢٠-٣٠ خولەک پشوو دەدەیت
  • 6:24 - 6:26
    لەبەرئەوەی بە ئاسایی
    خەڵکی ئەوەندە پشوو دەدات
  • 6:26 - 6:31
    ئەگەر لە ٩ ی بەیانی گەشتەکەت دەستپێکرد
    ئەوا بۆ نیوەڕۆ دەتەوێت نانبخۆیت
  • 6:31 - 6:33
    برۆێت بۆ تەوالێت، و
    قاوەبخۆیتەوەو بەڕێبکەویت
  • 6:33 - 6:37
    کەواتە داواکارێەکی تۆ ئەوەیە کە
    بارگاویکردنێک یەک کاتژمێری دەوێت
  • 6:37 - 6:40
    چاوەڕێ ئەوە مەکە کە لە ١٠ خولەک
    کۆتایی بێت دەبێت کاتژمێرێت بێت
  • 6:40 - 6:44
    بەڵام هەواڵە باشەکە ئەوەی کە تۆ یارمەتی
    دەدەیت بۆ ڕزگارکردنی هەسارەکەمان
  • 6:44 - 6:47
    وە بارگاویکردنەوەکەش بە بێ بەرامبەرە
  • 6:47 - 6:50
    لە ڕاستیدا ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە خەڵکی
    ٢٠ تا ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکەن
  • 6:50 - 6:52
    نەوەک کاتژمێرێک
  • 6:52 - 7:00
    ئەوە باشترە کە
    بۆ ١٦٠- ١٧٠ میل شۆفێری بکەیت
  • 7:00 - 7:01
    و بۆ نیو کاتژمێر چاوەڕێبکەیت
  • 7:01 - 7:03
    وە ئینجا بەردەوامی بدەیت
  • 7:03 - 7:05
    ئەوە کاتێکی ئاساییە بۆ چاوەڕێکردن
  • 7:05 - 7:10
    باشە. ئەمە تەنها یەک تیرە لە
    کەوانەکانی بەرهەمهێنانی وزەکانت
  • 7:10 - 7:12
    لە ئێستەدا تۆ لەسەر کۆمپانیایەکی
  • 7:12 - 7:14
    بەرهەمهێنانی وزەی خۆر
    کار دەکەیت، شاری سۆلار
  • 7:14 - 7:16
    چ شتێکی نائاسایی هەیە سەبارەت بە ئەوە؟
  • 7:16 - 7:19
    وەک پێشتر ئاماژەم پێداوە، پێویستە ئێمە
    سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنانی
  • 7:19 - 7:21
    کارەبای بەردەواممان هەبێت
  • 7:21 - 7:23
    هەروەها بەکارهێنانێکیش
  • 7:23 - 7:27
    زۆر دڵنیام کە سەرەکیترین سەرچاوەی
    بەرهەمهێنانی ئەم وزەیە
  • 7:27 - 7:29
    )دەگەڕێتەوە بۆ خۆر(سۆلار
  • 7:29 - 7:31
    بە ڕاستی خۆی ئەمە ناوکە
    یەکگرتنێکی نا ڕاستەوخۆیە
  • 7:31 - 7:35
    ئێمە یەک وێستگەی بەرهەمهێنانی یەکگرتنی
    ناوکەکانمان هەیە لە ئاسمان بە ناوی خۆر
  • 7:35 - 7:41
    تەنها کەمێکی ئەو وزەیەمان دەوێت
    بۆ پێداویستەکانی مرۆڤایەتی
  • 7:41 - 7:44
    زۆربەی خەڵک ئەمە دەزانن بەڵام
    هەست ناکەن کە جیهان لە خۆیدا
  • 7:44 - 7:46
    بە وزەی خۆر کار دەکات
  • 7:46 - 7:51
    ئەگەر خۆر نەبوایە ئەوا بەستەڵەکەکانمان
    لە پلەی گەرمی ٣ کێلڤن بەستبوویان
  • 7:51 - 7:55
    هەر خۆرە سیستەمی بارانبارین تاو دەدات
  • 7:55 - 7:58
    هەموو سیستەمە ژینگەییەکانمان
    بە وزەی خۆر کار دەکەن
  • 7:58 - 8:03
    بەڵام لە یەک گالۆن گاز دا
    وزەی هەزارانساڵی خۆرت
  • 8:03 - 8:05
    کردوەتە نێو شوێنێکی بچوکەوە
  • 8:05 - 8:08
    زۆر زەحمەتە کە ژمارەکان
    ڕێکبخەین لە وزەی خۆردا
  • 8:08 - 8:11
    تا بتوانێت بە نزیکیش شانبەشانی
    گازی سروشتی کار بکات
  • 8:11 - 8:14
    ئەی چۆن تۆ بازارێک لە ئەمە دروست دەکەیت؟
  • 8:14 - 8:20
    لە ڕاستیدا باوەڕم وایە کە وزەی خۆر
    پشتی هەموو سەرچاوەکانی تر دەشکێنێت
  • 8:20 - 8:22
    تەنانەت گازی سروشتیش
  • 8:22 - 8:22
    چۆن؟
  • 8:22 - 8:25
    "چەپڵە"
  • 8:25 - 8:28
    دەبێت وابکات ئەگەر نا
    ئەوە ئێمە لە کێشەیەکی گەورەداین
  • 8:28 - 8:32
    تۆ پانێڵی وزەی خۆر نافرۆشیت
    بە کڕیاران ئەی چی دەکەیت؟
  • 8:32 - 8:36
    نەخێر لە ڕاستیدا وا دەکەین دەتوانیت
    سیستەمێکی سۆلار بکڕیت یان
  • 8:36 - 8:37
    تەنانەت بە کرێی بگریت
  • 8:37 - 8:38
    زۆربەی خەڵکی بە کرێ دەیگرن
  • 8:38 - 8:43
    باشترین شتی وزەی خۆر ئەوەیە کە تێچووی
    بەکاربردنی نییە یان ناوەستێت بۆ پڕ بوونەوە
  • 8:43 - 8:48
    هەرکاتێک دادەنرێت
    دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ کاربکات
  • 8:48 - 8:50
    لەوانەیە بۆ سەد ساڵیش کار بکات
  • 8:50 - 8:56
    لەبەر ئەوە تەنها شتی گرنگ ئەوەیە
    تێچووی دانانی سیستەمەکە کەمبێت
  • 8:56 - 8:58
    لەگەڵ ئەوەشدا ئابووریەکی کەمی دەوێت
  • 8:58 - 9:02
    لەبەر ئەوەی ئەوە تەنها دوو هۆکارن
    پاڵنەری تێچووی وزەی سۆلارن
  • 9:02 - 9:06
    ئێمەش چەندین پێشکەوتنمان دیوە بەو ڕێگەیە
  • 9:06 - 9:09
    لە ئەوەش دڵنیام کە دەتوانین پێشی
    گازی سروشتی بدەینەوە
  • 9:09 - 9:12
    کەواتە، یەکەم داواکاریت بۆ کڕیار ئەوەیە:
  • 9:12 - 9:17
    پارەی زۆری پێشەکی
    مەدە بەڵکو هیچ پارەیەک مەدە
  • 9:17 - 9:20
    ئێمە ئەو پانێڵانە دادەنێن لەسەر ماڵەکانتان
  • 9:20 - 9:23
    تۆش بە کرێیەکی کەم دەیدەیت
    کرێەکی ئاسایی چەندی پێ دەچێت؟
  • 9:23 - 9:31
    کڕێی کڕینی ئاسایی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە
    بەڵام داواکاری بەهاکەی زۆر دەستپێشخەرە
  • 9:31 - 9:35
    هیچ بڕێک پارە وەرناگیرێت
    کرێی کارەبای ماڵەکەت کەم دەبێتەوە
  • 9:35 - 9:37
    ئەوە ڕێککەوتنێکی زۆر باشە
  • 9:37 - 9:40
    ئەوە زۆر باشە و هیچ مەترسیەکی تێدا نابینیت
  • 9:40 - 9:42
    کەمتر پارە دەدەیت کە لە ئێستەدا هەیە
  • 9:42 - 9:48
    بەڵام بۆتۆ، خەونەکە ئەوەیە کە
    کێ خاوەنی ئەو کارەبایەی پانێڵەکانە
  • 9:48 - 9:52
    بۆ مەودایەکی دوور چۆن
    کۆمپانیاکەت قازانج دەکات؟
  • 9:53 - 10:04
    شاری سۆلار شێوەیەک لە سەرمایەداری
    دروست دەکات لە کۆمپانیایەک یان بانکێک
  • 10:05 - 10:07
    گووگڵ یەکێکە لە هاوبەشە گەورەکانمان
  • 10:07 - 10:10
    چاوەڕوانی سەرمایەیەکی
    گەورەن کە بگەڕێتەوە بۆیان
  • 10:10 - 10:14
    بە ئەو سەرمایەیە شاری سۆلار
    دەتوانێت پانێڵەکان لەسەر ماڵەکان دادەنێت
  • 10:14 - 10:19
    کرێەکی مانگانە دەسەنێت
    لە خاوەن ماڵ یان کۆمپانیا.
  • 10:19 - 10:21
    کە کەمترە لە کرێی مانگانەی کارەبا
  • 10:21 - 10:25
    تۆش سودێکی بازاڕکردن
    دەبینیت لە ئەم پانێڵانە
  • 10:25 - 10:28
    کە خۆت جۆرێک لە خزمەتگوزاری بڵاو دەکەیتەوە
  • 10:28 - 10:32
    ڕاستە، ئەوە مانای ئەوەیە کە من
    خزمەتگوزاریەکی گەورەی بەربڵاوم دەبێت
  • 10:32 - 10:35
    وا دەبینم شتێکی باشە، لەبەر ئەوەی
    داگیرکردنێکی زۆر بەرچاو
  • 10:35 - 10:38
    هەیە بۆ ئەو خزمەتگوزاریانە
  • 10:38 - 10:39
    خەڵکی هیچ بڕیارێکیشی بە دەست نەبووە
  • 10:39 - 10:44
    وە ئەمە یەکەم جارە کە پێشبڕکێیەک
    هەیە بۆ داگیرکردنی ئەم بوارە
  • 10:44 - 10:49
    لەبەر ئەوەی خزمەتگوزاریەکان تەنها
    لە ڕێگەی هێڵەکانی کارەباوە هەبوون
  • 10:49 - 10:52
    بەڵام ئێستە ئەوانە لەسەر ماڵەکەت دەبن
    ئەوە زۆر دەسەڵاتێکی زیاتری هەیە
  • 10:52 - 10:54
    بۆ خاوەن ماڵ و کارەکان
  • 10:54 - 10:59
    وە تۆ دەتوانی وێنای داهاتوویەک بکەیت
    کە زۆربەی سەرچاوەی وزەی ئەمریکا
  • 10:59 - 11:05
    لە نێوان دە بۆ بیس ساڵی داهاتوو،
    یان لە تەمەنی تۆدا، ببێت بە وزەی خۆر؟
  • 11:05 - 11:10
    من زۆر دڵنیام کە وزەی خۆر دەبێت
    بە کۆتا شێوەی بەرهەمهێنانی وزە
  • 11:10 - 11:12
    زۆربەی بەکاری دەهێنێت
  • 11:13 - 11:18
    چاوەڕوانی ئەوە دەکەم کە زۆرینەیەک
    دەبن لە ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوودا
  • 11:18 - 11:21
    پێناسەی زۆرینە ئەوەیە کە.....؟
  • 11:21 - 11:25
    وزەی خۆر لە زۆربەی
    سەرچاوەکانی زیاتر بەکاربێت
  • 11:25 - 11:26
    ئەمەت لەگەڵ کێ کرد؟
  • 11:26 - 11:30
    هاوڕێەک کە ناوی نابرێت
  • 11:30 - 11:33
    تەنها لە نێوان منو تۆدا بێت
  • 11:35 - 11:40
    ئەوە ٢ - ٣ ساڵ لەمەو پێش
    کردم لەوانەی ١٨ ساڵی تر
  • 11:40 - 11:43
    وزەی سۆلار لە هەموو
    سەرچاوەکانی تر زیاتر دەبێت
  • 11:43 - 11:46
    با بگەڕێینەوە بۆ سەر گرەوێکی
    تر کە لەگەڵ خۆتا کردووتە
  • 11:46 - 11:50
    جۆرێک لە قومارێکی شێتانە بوو
    پارەیەکی زۆر پەیاکرد لە فرۆشتنی(پەی پاڵ)؟
  • 11:51 - 11:53
    بەو پارەیە بڕیارت دا
    کۆمپانیایەکی تایبەت
  • 11:53 - 11:56
    بە بۆشایی ئاسمان دروست
    بکەیت تەنها پێم بڵێ بۆ؟
  • 11:56 - 11:58
    "پێکەنین"
  • 11:58 - 12:00
    ئەو پرسیارەم زۆر لێدەکەن، ڕاستە..
  • 12:00 - 12:03
    ئەو نوکتەیەت بیستەوە لەسەر
    کەسێتک کە سامانێکی
  • 12:03 - 12:06
    بچوک دروست دەکات لە ڕێی کارکردن
    لە بازرگانی کەشتیە ئاسمانییەکان؟
  • 12:06 - 12:09
    ئەو بە یەک وتە دەستی پێکرد.
    "بە گەورەیی دەستم پێکرد"
  • 12:11 - 12:13
    منیش بە خەڵکی دەڵێم، هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی
  • 12:13 - 12:15
    خێراترین ڕێگە بدۆزم بۆ
    ئەوەی سامانە گەورەکەم
  • 12:15 - 12:16
    بکەم بە سەرمایەیەکی بچوکتر.
  • 12:16 - 12:19
    وە زۆر بە سەرسامیەوە
    سەیریان دەکردم "بەڕاستتە"؟
  • 12:19 - 12:20
    "پێکەنین"
  • 12:20 - 12:23
    وە کەمێکی وابوو ئەوەت بەسەر بێت
  • 12:23 - 12:28
    نزیک بوو. هەمووشتەکان بەو شێوەیە نەبوون
    ،وە زۆر نزیک بوو لە شکست
  • 12:28 - 12:31
    بەڵام توانیمان ئەو خاڵە
    تێبپەڕێنین لە ٢٠٠٨دا
  • 12:33 - 12:37
    ئامانجی سپەیس ئێکس ئەوەیەیە تەکنەلۆجیای
    موشەکی بۆشایی ئاسمان بەرەوپێش ببات
  • 12:37 - 12:40
    هەوڵ بدات کێشەیەک چارەسەر بکەت
    کە زۆر گرنگە بۆ مرۆڤایەتی
  • 12:40 - 12:43
    ئەوەش ئەوەیە ببین بە کۆمەڵگەیەک
    بە بۆشایی ئاسماندا هاتووچۆ بکات
  • 12:43 - 12:47
    بە هەبوونی گەشتیەکی ئاسمانی
    بتوانرێت بە خێرایی بەکار بێتەوە
  • 12:47 - 12:51
    ئایا مرۆڤایەتی دەبێت بە کۆمەڵگەیەکی
    گەردوونی گەڕ؟
  • 12:51 - 12:54
    ئایا ئەوە خەونی تۆ بوو
    لە منداڵیەوە یان خەونت
  • 12:54 - 12:58
    بە ڕۆشتن بۆ مەریخ
    دوای ئەویش؟
  • 12:58 - 13:02
    من بە منداڵی موشەکم دروست دەکرد، بەڵام
    هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەم کارە بکەم
  • 13:02 - 13:06
    بەڕاستی لەو شوێنەوە بوو
    ئەوەیە دەبێت چی ڕووبدات
  • 13:06 - 13:11
    بۆ ئەوەی داهاتوو ببێت بە
    سەرسامکەر و سەرنجڕاکێش؟
  • 13:12 - 13:16
    وا دەبینم کە جیاوازیەکی زۆر
    گەوەرە هەیە ئەگەر سەیری داهاتوو بکەی
  • 13:16 - 13:22
    لە نێوان ئەوەی کە مرۆڤایەتی
    ئەستێرەو هەساری نوێ بدۆزێرەوە
  • 13:22 - 13:25
    باوەڕم وایە زۆر
    سەرنج ڕاکێشە بە بەراورد
  • 13:25 - 13:28
    بە ئەوەی کە هەتا هەتایە لە
    زەویدا بەسترابین
  • 13:28 - 13:30
    هەتا ئەوەی کە کۆتاییمان پێبێت.
  • 13:30 - 13:34
    تۆ بە شێوەیەک بڕی تێچووی کەشتیەکی
    ئاسمانییت بە ٧٥٪ کەم کردۆتەوە
  • 13:34 - 13:37
    بە پێی ئەوەی کە تۆ هەژمارت کردووە.
    چۆن دەتوانیت ئەوە بکەیت؟
  • 13:37 - 13:40
    ناسا چەندین ساڵە ئەمە دەکات.
    تۆ چۆن توانیت ئەمە بکەیت؟
  • 13:41 - 13:46
    چەندین پێشکەوتنمان لە بونیادی بەرگری
    هەوا کردووە، لەگەڵ بزوێنەری موشەکەکە
  • 13:46 - 13:49
    وە ئەلیکترۆنیەکان وە پرۆسەی دەرچوون
  • 13:49 - 13:56
    لیستێکی دوور و درێژی داهێنانە کە
    کە کراون و ئەستەمە
  • 13:56 - 13:58
    لە ئێرە باسبکرێن
  • 13:59 - 14:05
    لەبەر ئەوەی هەموویانت بە
    فەرمی نەکردەوە دەترسی لێت ببەن
  • 14:07 - 14:10
    وا هەست دەکەی داهێنان
    فەرمی بکرێت خراپە یان نا؟
  • 14:10 - 14:13
    لەبەر ئەوەی یەکەمین کێبڕکێکارمان حوکمەتە
  • 14:13 - 14:16
    هێزی بە فەرمیکردنی داهێنانەکان
    کەمێک گومانلێکراوە
  • 14:16 - 14:17
    "پێکەنین"
  • 14:17 - 14:20
    زۆر سەرنجڕاکێشە.
  • 14:21 - 14:25
    بەڵام داهێنانە گەورەکان هێشتا ماویانە،
    وە ئێستە ئێمە کاری لەسەر دەکەین
  • 14:25 - 14:27
    باسی ئەوەمان بۆ بکە
  • 14:29 - 14:32
    با ئەم ڤیدیۆیە نیشان بدەین و دەتوانیت
    باسبکەیت کە چی ڕوودەدات لە ئێرەدا
  • 14:32 - 14:34
    بە دڵنیاییەوە
  • 14:34 - 14:36
    شتێک هەیە دەربارەی موشەکەکان
    کە هەموویان دەکرێت نەمێنن
  • 14:36 - 14:40
    هەر موشەکێک لە ئێستەدا بە ئاسمانەوە بێت
    بە تەواوی دواتر فڕێ دەدرێت
  • 14:40 - 14:43
    موشەکی فرۆکە ئاسا هەوڵێک بوو بۆ
    دروستکردنی موشەکێک کە بەکار بهێنرێتەوە
  • 14:43 - 14:46
    بەڵام تەنانەت تەنکیە
    سەرەکییەکە هەمووکات فڕێ دەدرا
  • 14:46 - 14:49
    ئەو پارچانەی کە بەکاردەهێنرانەوە
    گروپێکی ١٠ هەزار کەسی و
  • 14:49 - 14:52
    ٩ مانگی دەویست بۆ ئەوەی
    چاک بکرێنەوە بۆ بەکارهێنان
  • 14:52 - 14:55
    لەبەر ئەوەش موشەکی فرۆکە ئاسا ١ ملیار
    دۆلاری دەویست بۆ هەر فڕینێک
  • 14:55 - 14:59
    .....ئەوەش زۆر باش نییە بۆ
  • 14:59 - 15:00
    ئەوە چی ڕویدا؟
  • 15:00 - 15:02
    ئێمە ئەو شتەمان دی نیشتەوە؟
  • 15:02 - 15:07
    ڕاستە، ئەوە زۆر گرنگە کە بتوانین
    کەشتیەکەو بەشەکانی بگەڕێنینەوە
  • 15:07 - 15:11
    بتوانین بەکاری بهێنینەوە
  • 15:11 - 15:12
    لە ماوی چەندکاتژمێرێکدا
  • 15:12 - 15:15
    کەشتیەک کە بەکار دەهێنرێتەوە!؟
  • 15:15 - 15:17
    بەڵێ
  • 15:18 - 15:22
    ئەوەی دەمەوێت بیزانیت ئەوەیە
    کە کرێی تێچووی سوتەمەنییەکە
  • 15:22 - 15:25
    وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی کەمە
  • 15:25 - 15:29
    بە نزیکی تێچووی ئەو
    سوتەمەنییە ٠،٣٪ ی تێچووی موشەکەکەیە
  • 15:30 - 15:34
    لەبەر ئەوە دەتوانی بۆ سەد ئەوەندە تێچووی
  • 15:34 - 15:38
    کەشتیوانی ئاسمانی کەم بکەیتەوە
    ئەگەر بتوانتیت بە کارامەیی بەکاری بهێنیت
  • 15:38 - 15:40
    ئەوەش بۆیە زۆر گرنگە
  • 15:40 - 15:44
    هەر ڕێگەیەکی هاتووچۆ لە فڕۆکە و
    ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و پاسکیل
  • 15:44 - 15:46
    ئەسب بەکار دەهێنرێتەوە
    بەڵام کەشتی ئاسمانی نا.
  • 15:46 - 15:48
    لەبەر ئەوە پێویستە ئەو
    کێشەیە چارەسەر بکەین
  • 15:48 - 15:50
    بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان
    بە بۆشایی ئاسمان بناسێنین
  • 15:50 - 15:55
    پێشتر لە منت پرسی ئایا تا
    چەند گەشتێک بەناوبانگ دەبێت
  • 15:55 - 15:57
    ئەگەر تێیدا گەشتیەکەت بسوتێت
  • 15:57 - 16:00
    هەندێک لەو گەشتانە پڕن لە کێشە
  • 16:02 - 16:04
    زۆر گران دەبن
  • 16:04 - 16:08
    لەبەر ئەوەی ئەو تەکنەلۆجیایە دەبێت ببێت بە
    تەکنەلۆجیایەکی بازاری ستراتیجەیتی تێکدەر
  • 16:08 - 16:11
    ڕێگە دروست دەکات بۆ خەونەکەت
  • 16:11 - 16:18
    مرۆڤایەتی بگەنە
    مەریخ بە شێوەیەی کۆمەڵگە
  • 16:20 - 16:23
    ڕاستە، سپەیس ئێکس یان
    ئاوێتەیەک لە کۆمپانیاکان و حوکمەت
  • 16:23 - 16:28
    پێویستە پێشکەوتنێک دروس بکەن
    بۆ ئەوەی ژیان فرە هەسارەیی بێت
  • 16:28 - 16:33
    دروستکردنی شوێنێک لەسەر هەسارەیەک
    مەریخ تەنها بژاردەی ڕاستە بۆ ئەوەی بکرێت
  • 16:33 - 16:38
    لە دروستکردنی ئەو شوێنانە هەتا
    دەبین بە توخمێک لە مرۆڤی فرە هەسارە
  • 16:38 - 16:41
    لەبەر ئەوە یەکەم پێشکەوتن ئەوەیەکە
    با دووبارە بەکاریبهێنینەوە
  • 16:41 - 16:42
    ئەوە چۆن دەڕوات؟
  • 16:42 - 16:45
    لەبەر ئەوەی ئەمە تەنها دروستکراوبوو
    ئەی ئەو کارەتان چۆنە؟
  • 16:45 - 16:49
    لەم دواییەدا چەندین
    پێشکەوتنمان بە خۆمانەوە دیوە
  • 16:49 - 16:52
    پرۆژەیەکی تاقیکردنەومان
    هەیە بە ناوی "Grasshopper test project"
  • 16:52 - 16:57
    لە ئیستەدا تاقیکردنەوەی
    نیشتنەوەی ستوونی دەکەین
  • 16:57 - 17:01
    کە زۆر ترسناکە. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین
    دەرئەنجامی باش هەبووە بۆ ئەو تاقیکردنەوانە
  • 17:01 - 17:03
    دەتوانی بینینین؟
  • 17:03 - 17:07
    تەنها بۆ ئەوەی هەست بە پێوەرەکە بکەین
    کاوبۆیەکمان وەک جۆنی کاش داناوە
  • 17:07 - 17:10
    !وە هەڵمان دا بۆ ئاسمان
    بە موشەکە ئاسمانیەکەوە
  • 17:10 - 17:11
    "پێکەنین"
  • 17:11 - 17:12
    زۆر باشە، با ئەو ڤیدۆیە ببینین
  • 17:13 - 17:16
    لەبەر ئەوەی هەرگیز ئەمەت نەدیوە
    زۆر سەرنج ڕاکێشە کە دەیبینیت
  • 17:16 - 17:19
    موشەکێک هەڵدەدرێت و
  • 17:20 - 17:23
    موشەکەکەش وەک تەلارێکی ١٢ نهۆمییە
  • 17:36 - 17:41
    وە لە ئێستەدا لە بەرزی ٤٠ مەتر
    بەرزە و بە بەردەوامی
  • 17:41 - 17:44
    گۆشەی بزوێنەری ناوەندی دەگۆڕێت
  • 17:44 - 17:51
    سوڕانەوەکە کۆنترۆڵ
    دەکات بە بزوێنەرە گازیەکان
  • 18:01 - 18:05
    ئیلۆن، چۆن توانیت ئەمە بکەیت؟
  • 18:05 - 18:08
    "پێکەنین"
  • 18:08 - 18:12
    ئەو پرۆژانەت زۆر... پەی پاڵ،
    شاری سۆلار سپەیس ئێکس
  • 18:12 - 18:16
    زۆر جیاوازن وە هەر یەکەیان پڕن لە پەرۆشی
  • 18:16 - 18:22
    چۆن کەسێک دەتوانێت ئاوها
    داهێنەرانە بێت؟ تۆ چۆن ئاوا دەبیت؟
  • 18:24 - 18:25
    .بە ڕاستی نازانم
  • 18:29 - 18:33
    وەڵامێکی زۆر باشم نیە بۆ ئەوە
    زۆر بە سەرسەختی کار دەکەم
  • 18:33 - 18:36
    من تیۆریەکم هەیە
  • 18:38 - 18:44
    باوەڕم وایە ئەگەر سیستەمی دیزاینێک
    دروست بکەیت و بیری لێبکەیتەوە
  • 18:44 - 18:55
    بەیەکەوە تەکنەلۆجیا و دیزاین و بزنسەکە
    بەیەک پاکێجی تایبەت بهێنرێتە پێشەوە
  • 18:55 - 19:00
    بە شێوەیەک کە کەم کەس بتوانێت ئەوە بکات
    زۆریش باوەڕت بە خۆتە
  • 19:00 - 19:05
    لە دروستکردنی ئەو پاکێجانە
    چەندیی سەرکێشی شێتانە دەکەیت
  • 19:05 - 19:09
    گرەوی سامانێک لەسەر ئەو کارانە دەکەیت
    چەند جارێکێش ئەمەت کردووە
  • 19:09 - 19:12
    کەس ناتوانێت ئەوە بکات
  • 19:13 - 19:17
    ئەم سەرچاوە نهێنیەی تۆ چییە
    دەتوانین بیکەینە سیستەمی پەروەردەوە؟
  • 19:17 - 19:21
    ئایا یەکێک دەتوانێت لە تۆوە فێربێت؟
    لەبەر ئەوەی کارەکانت زۆر گرنگن
  • 19:21 - 19:22
    زۆر سوپاس.
  • 19:22 - 19:28
    لە ڕاستیدا من وا دەبینم کە بیرکردنەوە لە
    نێو سنوری فیزیا زۆر گرنگە
  • 19:28 - 19:30
    بەهۆی ئەوەی کە سەرەتاییترین بنەمای
    ژیربێژیە
  • 19:33 - 19:37
    ئەوەی من دەڵێم ئەوەیە کە پێویستە شتەکان
    بگەڕێنیتەوە سەر ڕاستیە بناغەییەکانیان
  • 19:37 - 19:41
    لە ئەوێوە بیرۆکەکانت دروست
    بکە نەوەک بە جیاوازی کردن
  • 19:41 - 19:43
    بە درێژایی ژیانمان زۆربەی
    ژیری و تێگەشتنمان.
  • 19:43 - 19:45
    بە هاوتاکردنی شتەکان دروست دەکەین
  • 19:45 - 19:49
    ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە شتی خەڵکی تر
    دووبارە دەکەینەوە بە جیاوازیەکی کەم
  • 19:49 - 19:54
    دەبێت ئەوەش بکەیت لەبەر ئەوەی
    بۆ ڕێکخستنی کاری ڕۆژانەت
  • 19:55 - 19:59
    بەڵام کە دەتەوێت نزیک ببیتەوە لە شتێکی نوێ
    ئەوکاتە دەبێت فیزیا بەکاربهێنیت
  • 19:59 - 20:02
    لە ڕاستیدا فیزیا بۆ دۆزینەوەی
  • 20:02 - 20:05
    ئەو شتە نوێانە بەکاردێت کە زۆر
    جیاوازن لە بیرکردنەوەی باو
  • 20:05 - 20:08
    وەک ئەوەی کە لە میکانیکی کوانتەم هەیە زۆر
    دژی بیرکردنەوەی باوی خەڵکە
  • 20:08 - 20:10
    لەبەر ئەوە من وا دەبینم ئەوە
    شتێکی زۆر گرنگە
  • 20:10 - 20:16
    گرنگی زۆر بدە بە سەرنجی
    نەرێنی وە بەکاری بهێنە
  • 20:16 - 20:17
    بە تایبەتی سەرنجی هاوڕێکانت
  • 20:17 - 20:22
    ئەمە لەوە دەچێت کە ئامۆژگاریەکی
    سادە بێت وە کەس نایکات
  • 20:22 - 20:24
    بەڵام زۆر یارمەتیدەرە
  • 20:24 - 20:29
    بۆ ئەو کچ و کوڕانەی کە سەیر دەکەن
    فیزیا بخوێنن و لەم پیاوەوە فێربن
  • 20:29 - 20:31
    ئیلۆن مەسک، ئاواتە خوازبووم
    هەموو ڕۆژمان هەبێت
  • 20:31 - 20:33
    زۆر سوپاس بۆ هاتنت ئەمڕۆ
  • 20:33 - 20:34
    سوپاس
  • 20:38 - 20:42
    خۆت بچەمێنەرەوە! ئەوە ناياب بوو.
  • 20:42 - 20:44
    زۆر سوپاس
Title:
ئەو ژیریەی کە لە پشت تێسلا و سپەیس ئێکس و شاری سۆلار هەیە.
Speaker:
ئیلۆن مەسک
Description:

خاوەن کار ئیلۆن مەسک، کەسێکە پڕ لە پلان. دروستکەری پەی پاڵ و تێسلا و سپەیس ئێکس لەگەڵ پێشکەشکاری تێد کریس ئەندریسۆن دادەنیشێت بۆ باسکردنی وردەکاریەکانی پرۆژە خەونئاساکانی، کە بریتین لە: ئۆتۆمبێلێکی بە بازارکراوی کارەبایی، کۆمپانیایەکی بەکرێدانی پانێڵی وزەی خۆر وە کەشتیەکی ئاسمانی کە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
21:04

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions