ئێلۆن ئەوە چ خەونێکی شێتانە بوو وای لە تۆ کرد بۆ ئەوەی هەوڵ بدەیت دەست بگریت بەسەر پیشەسازی ئوتۆمۆبیل و ئوتۆمبیلێکی کارەبایی دروست بکەیت؟ لە ڕاستیدا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی زانکۆ بیرم لەو کێشانە دەکردەوە کاریگەریان لەسەر داهاتووی جیهان و مرۆڤایەتی دەبێت من وا دەبینم کە زۆر گرنگە کە سیستەمێکی هاتووچۆی بەهێزمان هەبێت لەگەڵ بەرهەمهێنانی وزەی بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەوامی وزە گەورەترین کێشەی ئەم سەدەیە کە پێویستە چارەسەری بکەین تەنانەت ئەگەر بەرهەمێنانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن سوودی هەبێت بۆ ژینگە هەرچەندە کە وا بەرەو نەمانی سوتەمەنیە هایدرۆکاربۆنیەکان دەڕۆین پێویستە بۆ ئەوەی کە سەرچاوەیەکی بەردەوامی کارپێکردن. زۆربەی کارەبای ماڵەکانی ئەمریکا سەرچاوەی سوتەمەنییە بەبەردبووەکانە چۆن ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی کە بە ئەو ڕێگەیە وزە وەردەگرێت چارەسەرێکی باشە؟ باشە، دوو بار هەیە بۆ ئەم وەڵامە یەکەم ئەوە کە تۆ ئەگەر هەمان سەرچاوەی وزە وەربگریت و بەکاری بهێنیت بۆ بارگاوی کردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئەوە هێشتا باشترە گازی سروشتی بەکاربهێنیت کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هایدررۆکاربۆن وە بیسوتێنیت لە تۆرباینێکی جێنێرال ئەلیکتریک ئەوا ٦٠% ی توانای ئەو تۆرباینە وەردەگریت وە ئەگەر هەمان سووتەمەنی لە نێو ئۆتۆمبیلێک بێت ئەوا ٢٠% ی ئەو سوتەمەنیە بە باشی بەکاردێت هۆکارەکەی ئەوەیە لە وێستگەیەکی لەکارەبای جێگیر کە بەشەکانی گەورەترە وزە و گەرمیەکی زۆر بەفیڕۆ دەدات بەو وزە بەفێڕۆدراوە دەتوانی دەزگایەکی وزەی تر دروست بکەیت لە دەرئەنجامدا لە جێگەی ئەوەی کە ئەم سووتەمەنیە دووجار بەکاربهێنیت ئەوا باشترە کە ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی بارگاوی بکەیتەوە بە بەکارهێنانی وێستگەیەکی وزەی سوتەمەنی تا ئەوەندە کارامەیی دەبەخشێت؟ بەڵێ، وە خاڵێکی تر ئەوەیە دەبێت ئێمە توانایەکی بەردەوامی بەرهەمهێنانی کارەبامان هەبێت وە ئێستە کە چارەسەری کارەبای بەردەواممان هەیە زۆر باشە بۆ ئێمە کە ئۆتۆمبیلی کارەبایی بەکاربێنین بۆ هاتوچۆ ئێمە چەند ڤیدیۆیەکی ئۆتۆمبێلی تێسلامان هەیە لە کاتی دروستکردندا چ شتێکی ئەم ئۆتۆمبیلە داهێنەرانەیە؟ بۆ ئەوەی بەرەوپێشچونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خێراتر بکەین یان دەتوانم بڵێم بۆ هەموو ڕێگەکانی هاتووچۆ دەبن بە کارەبایی، جگە لە ئەو کەشتیانەی کە بۆ بۆشایی ئاسمان دەنێردرێن "پێکەنین" لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ دەرچوون لە یاسای سێهەمی نیوتن ئەو پرسیارەی کە چۆن دەتوانی بەرەوپێشچوونی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خێرا دەکەیت بۆ ئەوەی ئەوە بکرێت بۆ ئۆتۆمبیلێک پێویستە کە زۆر بە کارامەیی وزە بەکاربهێنێت ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە دەبێت بە کێشێکی کەم دروست بکرێت، ئەوەی لێرە دەیبینیت کە تەنها ئۆتۆمبیلە کە لە باشوری ئەمریکا دروست دەکرێت و بونیادەکەی لە ئەلەمنێۆمە. لە ڕاستیدا چەندین تەکنیکی دروستکردنی موشەکەکانمان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبیلە لەگەڵ ئەوەشدا کە کە پاتریەکی گەورەی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کەمترین هاوکۆلکەی بەرگری هەوای لەچاو ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە کێشی خۆیدان لە دەرئەنجامدا وزەیەکی زۆر کەم بەکاردەهێنێت پێشکەوتوترین پاتری هەیە کە ئەوەش وادەکات بوارێکی ڕۆشتنی زۆری هەبێت زۆر پێشکەوتووە و مەوداکەی سنوری ٥٠ میلی تێکشکاندووە ئەو پاتریانە زۆر قورسن، بەڵام تۆ بە بیرکاریانە باوەڕت وایە کە سەردەگرێت بە زیرەکانە و بە ئاوێتەکردنی بونیادێکی کێش سووک بە پاتریەکی قورس هێشتا دەتوانی کارامەییەکی بەرز بەدەست بهێنیت بە تەواوی وایە، بەشەکانی تری ئۆتۆمبیلەکە دەبێت زۆر کیشیان کەمبێت بۆ هاوسەنگی لەگەڵ بارستەی پاتریەکان. لە دواییشدا، هاوکۆلکەی بەرگری هەوای کەم وا دەکات کە مەودایەکی. باشی هەبێت بۆ ڕێگە سەرەکییەکان (S)لە ڕاستیدا کڕیارەکانی مۆدێلی لەگەڵ یەکدا پێشبڕکێ دەکەن بۆ گەشتن بە بەرزترین مەودا وابزانم یەکێک توانی ٤٢٠ میل لە یەک جار بارگاویکردن بەدەستبهێنێت برۆنۆ باودن، کە لێرەیە ئەو ئەوەی کرد ڕیکۆردی جیهانی شکاند: ٤٢٠ میل ئەمەیان هەواڵە خۆشەکە بوو، هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەبوو کە دەبوایە بە خێرایی ١٨ میل لە کاتژمێرێکدا بڕوات لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا "پێکەنین" ئەگەر لە بارودۆخی ئاسایی و بە خێرایی ٦٥ میل لە کاتژمێرێکدا بەڕێکەویت ئەوا مەودای ٢٥٠ ژمارەیەکی گونجاوە ئەم ڤیدیۆیەی تر پیشاندەدەین کە ڕۆشتنی تێسلا نیشان دەدات لەسەر سەهۆڵ بەم بۆنەیەوە، هیچ جێگەی پێکەنین نەبوو لە ڕۆژنامەی نیویوڕک تایمز. سەرنجڕاکێشترین شت لەکاتی شۆفێری کردنی ئەم ئۆتۆمبیلە چییە؟ لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەڵامدانەوەکانی زۆر سەرسامکەرن ئێمە ویستمان کە خەڵکی وا هەست بکەن کە دەبن بە یەک لەگەڵ سەیارەکە وا هەست دەکەیت کە تۆ و ئۆتۆمبیلەکە یەک شتن کاتێک کە خێرا دەبیت یان پێچ دەکەیتەوە هەیە ESP هەر زۆر بە ئاسانی ڕوودەدات لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبیلەکە دەتوانیت ئەمە تەنها لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی دەکرێت بەهۆی ئەوەی وەڵامدانەوەکەی خێرایە بەڵام ناتوانیت بە ئۆتۆمبیلێکی بەنزین وابکەیت. ئەوە جیاوازیە گەورەکەی نێوانیانە کە زۆر بە دیاری ئەزموون دەکرێت ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر جوانە بەڵام زۆریش گرانە هیچ کاتێکی دیاریکراوە هەیە بۆ ئەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە بچێتە بازاری گشتیەوە؟ بەڵێ، ئامانجی تێسلا هەموو کات پلانێکی ٣ هەنگاو بووە کە هەنگاوی یەکەم بە ئۆتۆمبێلێکی گران بە قەبارەیەکی کەم بەرهەم دەهێنرێت هەنگاوی دوو: نرخێکی ناوەند بە قەبارەیەکی بەرهەمهێنانی ناوەند هەنگاوی سێهەمیش بە نرخێکی کەم قەبارەیەکی بەرهەمهێنانی زۆر لە ئێستەدا ئێمە لە هەنگاوی دووهەمداین ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی خێرامان هەیە بە بڕی سەد هەزار دۆلار بە ناوی ڕۆدستەر مان هەیە کە لە ٥٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات (S)مۆدێلی نەوەی سێهەمی ئۆتۆمبێلەکانمان کە بە هیوای ئەوەین ٣- ٤ ساڵی تر لە ناو بازاردا بێت لە نزیکی ٣٠ هەزار دۆلاردا دەبێت هەرکاتێک کە تەکنەلۆجیایەکی نوێت هەبێت بە گشتی ٣ نەوەی دەوێت بۆ ئەوەی ببێت بە بەرهەمێکی بازاری گەورە وا دەبینم کە ئێمە بەرەوپێشچوونەکانمان بەرەو ئەوێیە زۆر دڵنیام بە ئەوە دەگەین لە ئێستەدا ، ئەگەر ڕێگەیەکی ڕۆژانەی کورتت هەبێت ئەوە دەتوانی شۆفێری بکەیت لە ماڵەوە بارگاوی بکەیت لەبەر ئەوەی لە ئێستەدا تۆڕێک نییە لە دەوڵەتەکماندا بۆ وێستگەی بارگاوی کردن ئەوە دەبینیت گەورەتر ببێت یان تەنها لە ڕێگە سەرەکییەکان دەبینرێن؟ لە ڕاستیدا وێستگەی زۆر لەوە زیاتر هەیە کە خەڵکی بیردەکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا تەکنەلۆجیای بارگاوی کردنی خێرا و ئەو ئۆفەرەمان هەیە کە بکڕیت (S) ئەگەر مۆدێلی هەتا هەتایە بە خۆراییە ئەمەش شتێکی ترە کە زۆر کەس ئاگاداری نییە ئێمە هەموو کالیفۆرنیا و نیڤادامان ڕێک خستووە دەریای ڕۆژهەڵاتی لە بۆستنەوە تا پایتەخت بە هەمان شێوە لە کۆتایی ڕێکخستنەکەدا دەتوانیت لە لۆس ئەنجلیس تا نیویۆرک شۆفێری بکەیت تەنها بە بەکارهێنانی تۆڕی بارگاوی کردنی خێرا کە ٥ ئەوەندە لە بارگاویکردنەکانی تر خێراتر کار دەکات شتە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ڕێژەی وەستان لە ٦ بۆ ٧ جاربێت ئەگەر تۆ بۆ ٣ کاتژمێر شۆفێری بکەیت ئەوە بۆ ٢٠-٣٠ خولەک پشوو دەدەیت لەبەرئەوەی بە ئاسایی خەڵکی ئەوەندە پشوو دەدات ئەگەر لە ٩ ی بەیانی گەشتەکەت دەستپێکرد ئەوا بۆ نیوەڕۆ دەتەوێت نانبخۆیت برۆێت بۆ تەوالێت، و قاوەبخۆیتەوەو بەڕێبکەویت کەواتە داواکارێەکی تۆ ئەوەیە کە بارگاویکردنێک یەک کاتژمێری دەوێت چاوەڕێ ئەوە مەکە کە لە ١٠ خولەک کۆتایی بێت دەبێت کاتژمێرێت بێت بەڵام هەواڵە باشەکە ئەوەی کە تۆ یارمەتی دەدەیت بۆ ڕزگارکردنی هەسارەکەمان وە بارگاویکردنەوەکەش بە بێ بەرامبەرە لە ڕاستیدا ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە خەڵکی ٢٠ تا ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکەن نەوەک کاتژمێرێک ئەوە باشترە کە بۆ ١٦٠- ١٧٠ میل شۆفێری بکەیت و بۆ نیو کاتژمێر چاوەڕێبکەیت وە ئینجا بەردەوامی بدەیت ئەوە کاتێکی ئاساییە بۆ چاوەڕێکردن باشە. ئەمە تەنها یەک تیرە لە کەوانەکانی بەرهەمهێنانی وزەکانت لە ئێستەدا تۆ لەسەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر کار دەکەیت، شاری سۆلار چ شتێکی نائاسایی هەیە سەبارەت بە ئەوە؟ وەک پێشتر ئاماژەم پێداوە، پێویستە ئێمە سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای بەردەواممان هەبێت هەروەها بەکارهێنانێکیش زۆر دڵنیام کە سەرەکیترین سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ئەم وزەیە )دەگەڕێتەوە بۆ خۆر(سۆلار بە ڕاستی خۆی ئەمە ناوکە یەکگرتنێکی نا ڕاستەوخۆیە ئێمە یەک وێستگەی بەرهەمهێنانی یەکگرتنی ناوکەکانمان هەیە لە ئاسمان بە ناوی خۆر تەنها کەمێکی ئەو وزەیەمان دەوێت بۆ پێداویستەکانی مرۆڤایەتی زۆربەی خەڵک ئەمە دەزانن بەڵام هەست ناکەن کە جیهان لە خۆیدا بە وزەی خۆر کار دەکات ئەگەر خۆر نەبوایە ئەوا بەستەڵەکەکانمان لە پلەی گەرمی ٣ کێلڤن بەستبوویان هەر خۆرە سیستەمی بارانبارین تاو دەدات هەموو سیستەمە ژینگەییەکانمان بە وزەی خۆر کار دەکەن بەڵام لە یەک گالۆن گاز دا وزەی هەزارانساڵی خۆرت کردوەتە نێو شوێنێکی بچوکەوە زۆر زەحمەتە کە ژمارەکان ڕێکبخەین لە وزەی خۆردا تا بتوانێت بە نزیکیش شانبەشانی گازی سروشتی کار بکات ئەی چۆن تۆ بازارێک لە ئەمە دروست دەکەیت؟ لە ڕاستیدا باوەڕم وایە کە وزەی خۆر پشتی هەموو سەرچاوەکانی تر دەشکێنێت تەنانەت گازی سروشتیش چۆن؟ "چەپڵە" دەبێت وابکات ئەگەر نا ئەوە ئێمە لە کێشەیەکی گەورەداین تۆ پانێڵی وزەی خۆر نافرۆشیت بە کڕیاران ئەی چی دەکەیت؟ نەخێر لە ڕاستیدا وا دەکەین دەتوانیت سیستەمێکی سۆلار بکڕیت یان تەنانەت بە کرێی بگریت زۆربەی خەڵکی بە کرێ دەیگرن باشترین شتی وزەی خۆر ئەوەیە کە تێچووی بەکاربردنی نییە یان ناوەستێت بۆ پڕ بوونەوە هەرکاتێک دادەنرێت دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ کاربکات لەوانەیە بۆ سەد ساڵیش کار بکات لەبەر ئەوە تەنها شتی گرنگ ئەوەیە تێچووی دانانی سیستەمەکە کەمبێت لەگەڵ ئەوەشدا ئابووریەکی کەمی دەوێت لەبەر ئەوەی ئەوە تەنها دوو هۆکارن پاڵنەری تێچووی وزەی سۆلارن ئێمەش چەندین پێشکەوتنمان دیوە بەو ڕێگەیە لە ئەوەش دڵنیام کە دەتوانین پێشی گازی سروشتی بدەینەوە کەواتە، یەکەم داواکاریت بۆ کڕیار ئەوەیە: پارەی زۆری پێشەکی مەدە بەڵکو هیچ پارەیەک مەدە ئێمە ئەو پانێڵانە دادەنێن لەسەر ماڵەکانتان تۆش بە کرێیەکی کەم دەیدەیت کرێەکی ئاسایی چەندی پێ دەچێت؟ کڕێی کڕینی ئاسایی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەڵام داواکاری بەهاکەی زۆر دەستپێشخەرە هیچ بڕێک پارە وەرناگیرێت کرێی کارەبای ماڵەکەت کەم دەبێتەوە ئەوە ڕێککەوتنێکی زۆر باشە ئەوە زۆر باشە و هیچ مەترسیەکی تێدا نابینیت کەمتر پارە دەدەیت کە لە ئێستەدا هەیە بەڵام بۆتۆ، خەونەکە ئەوەیە کە کێ خاوەنی ئەو کارەبایەی پانێڵەکانە بۆ مەودایەکی دوور چۆن کۆمپانیاکەت قازانج دەکات؟ شاری سۆلار شێوەیەک لە سەرمایەداری دروست دەکات لە کۆمپانیایەک یان بانکێک گووگڵ یەکێکە لە هاوبەشە گەورەکانمان چاوەڕوانی سەرمایەیەکی گەورەن کە بگەڕێتەوە بۆیان بە ئەو سەرمایەیە شاری سۆلار دەتوانێت پانێڵەکان لەسەر ماڵەکان دادەنێت کرێەکی مانگانە دەسەنێت لە خاوەن ماڵ یان کۆمپانیا. کە کەمترە لە کرێی مانگانەی کارەبا تۆش سودێکی بازاڕکردن دەبینیت لە ئەم پانێڵانە کە خۆت جۆرێک لە خزمەتگوزاری بڵاو دەکەیتەوە ڕاستە، ئەوە مانای ئەوەیە کە من خزمەتگوزاریەکی گەورەی بەربڵاوم دەبێت وا دەبینم شتێکی باشە، لەبەر ئەوەی داگیرکردنێکی زۆر بەرچاو هەیە بۆ ئەو خزمەتگوزاریانە خەڵکی هیچ بڕیارێکیشی بە دەست نەبووە وە ئەمە یەکەم جارە کە پێشبڕکێیەک هەیە بۆ داگیرکردنی ئەم بوارە لەبەر ئەوەی خزمەتگوزاریەکان تەنها لە ڕێگەی هێڵەکانی کارەباوە هەبوون بەڵام ئێستە ئەوانە لەسەر ماڵەکەت دەبن ئەوە زۆر دەسەڵاتێکی زیاتری هەیە بۆ خاوەن ماڵ و کارەکان وە تۆ دەتوانی وێنای داهاتوویەک بکەیت کە زۆربەی سەرچاوەی وزەی ئەمریکا لە نێوان دە بۆ بیس ساڵی داهاتوو، یان لە تەمەنی تۆدا، ببێت بە وزەی خۆر؟ من زۆر دڵنیام کە وزەی خۆر دەبێت بە کۆتا شێوەی بەرهەمهێنانی وزە زۆربەی بەکاری دەهێنێت چاوەڕوانی ئەوە دەکەم کە زۆرینەیەک دەبن لە ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوودا پێناسەی زۆرینە ئەوەیە کە.....؟ وزەی خۆر لە زۆربەی سەرچاوەکانی زیاتر بەکاربێت ئەمەت لەگەڵ کێ کرد؟ هاوڕێەک کە ناوی نابرێت تەنها لە نێوان منو تۆدا بێت ئەوە ٢ - ٣ ساڵ لەمەو پێش کردم لەوانەی ١٨ ساڵی تر وزەی سۆلار لە هەموو سەرچاوەکانی تر زیاتر دەبێت با بگەڕێینەوە بۆ سەر گرەوێکی تر کە لەگەڵ خۆتا کردووتە جۆرێک لە قومارێکی شێتانە بوو پارەیەکی زۆر پەیاکرد لە فرۆشتنی(پەی پاڵ)؟ بەو پارەیە بڕیارت دا کۆمپانیایەکی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان دروست بکەیت تەنها پێم بڵێ بۆ؟ "پێکەنین" ئەو پرسیارەم زۆر لێدەکەن، ڕاستە.. ئەو نوکتەیەت بیستەوە لەسەر کەسێتک کە سامانێکی بچوک دروست دەکات لە ڕێی کارکردن لە بازرگانی کەشتیە ئاسمانییەکان؟ ئەو بە یەک وتە دەستی پێکرد. "بە گەورەیی دەستم پێکرد" منیش بە خەڵکی دەڵێم، هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی خێراترین ڕێگە بدۆزم بۆ ئەوەی سامانە گەورەکەم بکەم بە سەرمایەیەکی بچوکتر. وە زۆر بە سەرسامیەوە سەیریان دەکردم "بەڕاستتە"؟ "پێکەنین" وە کەمێکی وابوو ئەوەت بەسەر بێت نزیک بوو. هەمووشتەکان بەو شێوەیە نەبوون ،وە زۆر نزیک بوو لە شکست بەڵام توانیمان ئەو خاڵە تێبپەڕێنین لە ٢٠٠٨دا ئامانجی سپەیس ئێکس ئەوەیەیە تەکنەلۆجیای موشەکی بۆشایی ئاسمان بەرەوپێش ببات هەوڵ بدات کێشەیەک چارەسەر بکەت کە زۆر گرنگە بۆ مرۆڤایەتی ئەوەش ئەوەیە ببین بە کۆمەڵگەیەک بە بۆشایی ئاسماندا هاتووچۆ بکات بە هەبوونی گەشتیەکی ئاسمانی بتوانرێت بە خێرایی بەکار بێتەوە ئایا مرۆڤایەتی دەبێت بە کۆمەڵگەیەکی گەردوونی گەڕ؟ ئایا ئەوە خەونی تۆ بوو لە منداڵیەوە یان خەونت بە ڕۆشتن بۆ مەریخ دوای ئەویش؟ من بە منداڵی موشەکم دروست دەکرد، بەڵام هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەم کارە بکەم بەڕاستی لەو شوێنەوە بوو ئەوەیە دەبێت چی ڕووبدات بۆ ئەوەی داهاتوو ببێت بە سەرسامکەر و سەرنجڕاکێش؟ وا دەبینم کە جیاوازیەکی زۆر گەوەرە هەیە ئەگەر سەیری داهاتوو بکەی لە نێوان ئەوەی کە مرۆڤایەتی ئەستێرەو هەساری نوێ بدۆزێرەوە باوەڕم وایە زۆر سەرنج ڕاکێشە بە بەراورد بە ئەوەی کە هەتا هەتایە لە زەویدا بەسترابین هەتا ئەوەی کە کۆتاییمان پێبێت. تۆ بە شێوەیەک بڕی تێچووی کەشتیەکی ئاسمانییت بە ٧٥٪ کەم کردۆتەوە بە پێی ئەوەی کە تۆ هەژمارت کردووە. چۆن دەتوانیت ئەوە بکەیت؟ ناسا چەندین ساڵە ئەمە دەکات. تۆ چۆن توانیت ئەمە بکەیت؟ چەندین پێشکەوتنمان لە بونیادی بەرگری هەوا کردووە، لەگەڵ بزوێنەری موشەکەکە وە ئەلیکترۆنیەکان وە پرۆسەی دەرچوون لیستێکی دوور و درێژی داهێنانە کە کە کراون و ئەستەمە لە ئێرە باسبکرێن لەبەر ئەوەی هەموویانت بە فەرمی نەکردەوە دەترسی لێت ببەن وا هەست دەکەی داهێنان فەرمی بکرێت خراپە یان نا؟ لەبەر ئەوەی یەکەمین کێبڕکێکارمان حوکمەتە هێزی بە فەرمیکردنی داهێنانەکان کەمێک گومانلێکراوە "پێکەنین" زۆر سەرنجڕاکێشە. بەڵام داهێنانە گەورەکان هێشتا ماویانە، وە ئێستە ئێمە کاری لەسەر دەکەین باسی ئەوەمان بۆ بکە با ئەم ڤیدیۆیە نیشان بدەین و دەتوانیت باسبکەیت کە چی ڕوودەدات لە ئێرەدا بە دڵنیاییەوە شتێک هەیە دەربارەی موشەکەکان کە هەموویان دەکرێت نەمێنن هەر موشەکێک لە ئێستەدا بە ئاسمانەوە بێت بە تەواوی دواتر فڕێ دەدرێت موشەکی فرۆکە ئاسا هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی موشەکێک کە بەکار بهێنرێتەوە بەڵام تەنانەت تەنکیە سەرەکییەکە هەمووکات فڕێ دەدرا ئەو پارچانەی کە بەکاردەهێنرانەوە گروپێکی ١٠ هەزار کەسی و ٩ مانگی دەویست بۆ ئەوەی چاک بکرێنەوە بۆ بەکارهێنان لەبەر ئەوەش موشەکی فرۆکە ئاسا ١ ملیار دۆلاری دەویست بۆ هەر فڕینێک .....ئەوەش زۆر باش نییە بۆ ئەوە چی ڕویدا؟ ئێمە ئەو شتەمان دی نیشتەوە؟ ڕاستە، ئەوە زۆر گرنگە کە بتوانین کەشتیەکەو بەشەکانی بگەڕێنینەوە بتوانین بەکاری بهێنینەوە لە ماوی چەندکاتژمێرێکدا کەشتیەک کە بەکار دەهێنرێتەوە!؟ بەڵێ ئەوەی دەمەوێت بیزانیت ئەوەیە کە کرێی تێچووی سوتەمەنییەکە وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی کەمە بە نزیکی تێچووی ئەو سوتەمەنییە ٠،٣٪ ی تێچووی موشەکەکەیە لەبەر ئەوە دەتوانی بۆ سەد ئەوەندە تێچووی کەشتیوانی ئاسمانی کەم بکەیتەوە ئەگەر بتوانتیت بە کارامەیی بەکاری بهێنیت ئەوەش بۆیە زۆر گرنگە هەر ڕێگەیەکی هاتووچۆ لە فڕۆکە و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و پاسکیل ئەسب بەکار دەهێنرێتەوە بەڵام کەشتی ئاسمانی نا. لەبەر ئەوە پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان بە بۆشایی ئاسمان بناسێنین پێشتر لە منت پرسی ئایا تا چەند گەشتێک بەناوبانگ دەبێت ئەگەر تێیدا گەشتیەکەت بسوتێت هەندێک لەو گەشتانە پڕن لە کێشە زۆر گران دەبن لەبەر ئەوەی ئەو تەکنەلۆجیایە دەبێت ببێت بە تەکنەلۆجیایەکی بازاری ستراتیجەیتی تێکدەر ڕێگە دروست دەکات بۆ خەونەکەت مرۆڤایەتی بگەنە مەریخ بە شێوەیەی کۆمەڵگە ڕاستە، سپەیس ئێکس یان ئاوێتەیەک لە کۆمپانیاکان و حوکمەت پێویستە پێشکەوتنێک دروس بکەن بۆ ئەوەی ژیان فرە هەسارەیی بێت دروستکردنی شوێنێک لەسەر هەسارەیەک مەریخ تەنها بژاردەی ڕاستە بۆ ئەوەی بکرێت لە دروستکردنی ئەو شوێنانە هەتا دەبین بە توخمێک لە مرۆڤی فرە هەسارە لەبەر ئەوە یەکەم پێشکەوتن ئەوەیەکە با دووبارە بەکاریبهێنینەوە ئەوە چۆن دەڕوات؟ لەبەر ئەوەی ئەمە تەنها دروستکراوبوو ئەی ئەو کارەتان چۆنە؟ لەم دواییەدا چەندین پێشکەوتنمان بە خۆمانەوە دیوە پرۆژەیەکی تاقیکردنەومان هەیە بە ناوی "Grasshopper test project" لە ئیستەدا تاقیکردنەوەی نیشتنەوەی ستوونی دەکەین کە زۆر ترسناکە. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دەرئەنجامی باش هەبووە بۆ ئەو تاقیکردنەوانە دەتوانی بینینین؟ تەنها بۆ ئەوەی هەست بە پێوەرەکە بکەین کاوبۆیەکمان وەک جۆنی کاش داناوە !وە هەڵمان دا بۆ ئاسمان بە موشەکە ئاسمانیەکەوە "پێکەنین" زۆر باشە، با ئەو ڤیدۆیە ببینین لەبەر ئەوەی هەرگیز ئەمەت نەدیوە زۆر سەرنج ڕاکێشە کە دەیبینیت موشەکێک هەڵدەدرێت و موشەکەکەش وەک تەلارێکی ١٢ نهۆمییە وە لە ئێستەدا لە بەرزی ٤٠ مەتر بەرزە و بە بەردەوامی گۆشەی بزوێنەری ناوەندی دەگۆڕێت سوڕانەوەکە کۆنترۆڵ دەکات بە بزوێنەرە گازیەکان ئیلۆن، چۆن توانیت ئەمە بکەیت؟ "پێکەنین" ئەو پرۆژانەت زۆر... پەی پاڵ، شاری سۆلار سپەیس ئێکس زۆر جیاوازن وە هەر یەکەیان پڕن لە پەرۆشی چۆن کەسێک دەتوانێت ئاوها داهێنەرانە بێت؟ تۆ چۆن ئاوا دەبیت؟ .بە ڕاستی نازانم وەڵامێکی زۆر باشم نیە بۆ ئەوە زۆر بە سەرسەختی کار دەکەم من تیۆریەکم هەیە باوەڕم وایە ئەگەر سیستەمی دیزاینێک دروست بکەیت و بیری لێبکەیتەوە بەیەکەوە تەکنەلۆجیا و دیزاین و بزنسەکە بەیەک پاکێجی تایبەت بهێنرێتە پێشەوە بە شێوەیەک کە کەم کەس بتوانێت ئەوە بکات زۆریش باوەڕت بە خۆتە لە دروستکردنی ئەو پاکێجانە چەندیی سەرکێشی شێتانە دەکەیت گرەوی سامانێک لەسەر ئەو کارانە دەکەیت چەند جارێکێش ئەمەت کردووە کەس ناتوانێت ئەوە بکات ئەم سەرچاوە نهێنیەی تۆ چییە دەتوانین بیکەینە سیستەمی پەروەردەوە؟ ئایا یەکێک دەتوانێت لە تۆوە فێربێت؟ لەبەر ئەوەی کارەکانت زۆر گرنگن زۆر سوپاس. لە ڕاستیدا من وا دەبینم کە بیرکردنەوە لە نێو سنوری فیزیا زۆر گرنگە بەهۆی ئەوەی کە سەرەتاییترین بنەمای ژیربێژیە ئەوەی من دەڵێم ئەوەیە کە پێویستە شتەکان بگەڕێنیتەوە سەر ڕاستیە بناغەییەکانیان لە ئەوێوە بیرۆکەکانت دروست بکە نەوەک بە جیاوازی کردن بە درێژایی ژیانمان زۆربەی ژیری و تێگەشتنمان. بە هاوتاکردنی شتەکان دروست دەکەین ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە شتی خەڵکی تر دووبارە دەکەینەوە بە جیاوازیەکی کەم دەبێت ئەوەش بکەیت لەبەر ئەوەی بۆ ڕێکخستنی کاری ڕۆژانەت بەڵام کە دەتەوێت نزیک ببیتەوە لە شتێکی نوێ ئەوکاتە دەبێت فیزیا بەکاربهێنیت لە ڕاستیدا فیزیا بۆ دۆزینەوەی ئەو شتە نوێانە بەکاردێت کە زۆر جیاوازن لە بیرکردنەوەی باو وەک ئەوەی کە لە میکانیکی کوانتەم هەیە زۆر دژی بیرکردنەوەی باوی خەڵکە لەبەر ئەوە من وا دەبینم ئەوە شتێکی زۆر گرنگە گرنگی زۆر بدە بە سەرنجی نەرێنی وە بەکاری بهێنە بە تایبەتی سەرنجی هاوڕێکانت ئەمە لەوە دەچێت کە ئامۆژگاریەکی سادە بێت وە کەس نایکات بەڵام زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئەو کچ و کوڕانەی کە سەیر دەکەن فیزیا بخوێنن و لەم پیاوەوە فێربن ئیلۆن مەسک، ئاواتە خوازبووم هەموو ڕۆژمان هەبێت زۆر سوپاس بۆ هاتنت ئەمڕۆ سوپاس خۆت بچەمێنەرەوە! ئەوە ناياب بوو. زۆر سوپاس