< Return to Video

دەروونناسی نێرگزیسم-کیس کامپبێڵ

  • 0:07 - 0:09
    ماوەیەکی زۆر پێش یەکەم سێڵفی،
  • 0:09 - 0:11
    یۆنانی و ڕۆمە کۆنەکان ئەفسانەیەکیان هەبوو
  • 0:11 - 0:15
    دەربارەی کەسێک کە زۆر خوویگرتووە
    بە ڕووخساری خۆیەوە.
  • 0:15 - 0:16
    دەربارەی ئەوە،
  • 0:16 - 0:21
    نارسیسەس کوڕێکی گەنج بوو بە جیهاندا
    ئەگەڕا بۆ دۆزینەوەی کەسێک خۆشی بوێت.
  • 0:21 - 0:23
    دوای ڕەتکردنەوەی پەرییەکی دەریا
    بەناوی ئێکۆوە،
  • 0:23 - 0:27
    ڕووخساری خۆی بینی لە
    ئاوی ڕووبارەکەدا، و
  • 0:27 - 0:29
    کەوتە خۆشەویستییەوە لەگەڵی.
  • 0:29 - 0:30
    نەیتوانی وێنەی خۆی بگرێت لە ئاوەکەیا،
  • 0:30 - 0:32
    نارسیسەس نووقم بوو.
  • 0:32 - 0:37
    گوڵێک ئەو شوێنەی نیشانەکرد کە لێی مرد، و
    بەو گووڵە ئەڵێین نارسیسەس.
  • 0:37 - 0:40
    ئەفسانەکە بیرۆکەی بنچینەیی
    نێرگزیسم نیشان ئەیات،
  • 0:40 - 0:44
    خۆتێوەگلانێکی زیادلەپێویست و
    هەندێک جار زیانبەخش.
  • 0:44 - 0:48
    بەڵام تەنیا جۆرێکی کەسایەتی نییە
    کە لە ستوونەکانی ئامۆژگاریدا دەرکەوێت.
  • 0:48 - 0:53
    لە ڕاستیدا کۆمەڵێک خەسڵەتە لەلایەن
    دەروونناسانەوە دەخوێنرێت و پۆڵێندەکرێت.
  • 0:53 - 0:59
    پێناسەی دەروونناسی نێرگزیسم
    وێنەی خودێکی خۆ بە بەرززان و بە گەورەزانە.
  • 0:59 - 1:02
    بە ڕاددەی هەمەجۆرە، نەرجسییەکان
    پێیان وایە ڕووخساریان باشترە،
  • 1:02 - 1:03
    زیرەکترن، و
  • 1:03 - 1:05
    لە خەڵکی تر گرنگترن، و
  • 1:05 - 1:08
    شایەنی مامەڵەی تایبەتن.
  • 1:08 - 1:13
    دەروونناسەکان دوو جۆری نێرگسیزم
    دەستنیشان ئەکەن وەک خەسڵەتی کەسایەتی:
  • 1:13 - 1:16
    نەرگزیسمی خۆبەزلزان و
    بێبەرگە.
  • 1:16 - 1:18
    هەروەها گرفتی کەسایەتی
    نەرگزیس هەیە،
  • 1:18 - 1:22
    جۆرێکی قورستر،
    کە کەمێکی تر ئەگەڕێینەوە سەری.
  • 1:22 - 1:26
    نەرگزیسمی خۆبەگەورەزان
    باوترین جۆرێتی،
  • 1:26 - 1:28
    لە خەسڵتەکانی ڕووکراوەیی،
  • 1:28 - 1:29
    هەوڵی زاڵبوون، و
  • 1:29 - 1:31
    هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجە.
  • 1:31 - 1:34
    نەرگسیزمە خۆبەگەورەزانەکان هەوڵی
    سەرنج و هێز ئەیەن،
  • 1:34 - 1:35
    هەندێک جار وەک سیاسەتمەدارەکان،
  • 1:35 - 1:36
    کەسایەتییە ناودارەکان،
  • 1:36 - 1:38
    یان سەرکردە کلتوورییەکان.
  • 1:38 - 1:43
    بێگومان، هەموو ئەوانەی هەوڵی ئەم
    پێگانەی هێز ئەیەن نەرجسی نین.
  • 1:43 - 1:44
    زۆرێکی بۆ هۆکاری زۆر ئەرێنی ئەیکەن،
  • 1:44 - 1:46
    وەک گەشتنە توانای تەواوەتی خۆیان،
  • 1:46 - 1:48
    یان هەوڵدان بۆ ئەوەی ژیانی
    خەڵک باشتر بکەن.
  • 1:48 - 1:51
    بەڵام نەرجسییەکانی هەوڵی هێز ئەیەن
  • 1:51 - 1:54
    بۆ پێگە و سەرنجڕاکێشانەکەی
    کە لەگەڵیدا یەت.
  • 1:54 - 1:58
    لەهەمان کاتدا، نەرجسییەکانی بێبەرگرین
    ئەکرێت بێدەنگ و پارێزراو بن.
  • 1:58 - 2:00
    هەستێکی بەهێزیان هەیە
    بۆ وەرگرتنی دەسەڵات،
  • 2:00 - 2:03
    بەڵام بەئاسانی هەڕەشەیان لێئەکرێت
    یان ئەترسێنرێن.
  • 2:03 - 2:07
    لەهەردوو لادا، لایەنە تاریکەکەی
    نەرگسیزی بەدرێژایی ماوەکە دەرئەکەون.
  • 2:07 - 2:10
    نەرجسییەکان خۆپەرستانە ئەجوڵێنەوە،
  • 2:10 - 2:14
    بۆیە سەرکردە نەرجسییەکان ئەکرێت بڕیاری
    مەترسیدار یان ناڕەوشتی بەن، و
  • 2:14 - 2:19
    هاوەڵە نەرجسییەکان ئەکرێت ناڕاستگۆ
    یان بێوەفا بن.
  • 2:19 - 2:22
    کاتێک ململانێ درووست ئەکرێت بۆ سەر
    تێڕوانینە گەشبینانەکەیان بۆخۆیان،
  • 2:22 - 2:24
    ئەبن بە ڕق لەدڵ و توندوتیژ.
  • 2:24 - 2:27
    وەک نەخۆشییەکە کە تووشبووەکە
    هەست بە باشی ئەکات،
  • 2:27 - 2:30
    بەڵام چواردەورەکەی ئەناڵێنن.
  • 2:30 - 2:31
    قورسترین ئاستی لەبەرچاوبگریت،
  • 2:31 - 2:34
    ئەم هەڵسوکەوتانە وەک گرفتێکی
    دەروونی پۆڵێن ئەکرێت
  • 2:34 - 2:37
    پێی ئەوترێت گرفتی کەسایەتی نەرجسی.
  • 2:37 - 2:40
    کاریکردۆتە سەر لەسەدا
    یەک بۆ دووی خەڵک،
  • 2:40 - 2:42
    زیاتر پیاوان.
  • 2:42 - 2:45
    هەروەها دەستنیشانکردنەکە
    بۆ گەورەکان هەڵگیراوە.
  • 2:45 - 2:48
    گەنجەکان، بەتایبەتی منداڵان،
    لەوانەیە بەس گرنگی بەخۆیان بەن،
  • 2:48 - 2:51
    بەڵام ئەکرێت ئەمە تەنیا بەشێکی
    ئاسایی گەشەکردنیان بێت.
  • 2:51 - 2:55
    بەرگی پێنجەمی پەڕتووکی
    دەستنیشانکردن و ئاماری
  • 2:55 - 2:57
    ڕێکخراوی پزیشکە دەروونییەکانی ئەمریکا
  • 2:57 - 3:02
    چەندین خاسییەت باس ئەکات کە
    پەیوەندیدارە بە گرفتی کەسایەتی نەرگسییەوە.
  • 3:02 - 3:05
    تێڕوانینێکی خۆبەزلزان بۆ خوود
    لەخۆدەگرێت،
  • 3:05 - 3:06
    کێشەکان بە هاوسۆزییەوە،
  • 3:06 - 3:08
    هەستی مافدان بەخوود، و
  • 3:08 - 3:11
    پێویستی بۆ ڕێزلێگرتن یان سەرنج.
  • 3:11 - 3:14
    چی ئەم خەسڵەتانە ئەکات بە
    گرفتێکی دەروونی ڕاستەقینە
  • 3:14 - 3:18
    ئەوەیە دەست ئەگرن بەسەر ژیانی
    خەڵکدا و کێشەی گەورە درووست ئەکەن.
  • 3:18 - 3:21
    بیهێنەرە بەرچاوت لەجیاتی
    گرنگیدان بە هاوسەر یان منداڵەکانت،
  • 3:21 - 3:24
    بەکاریانبهێنیت وەک سەرچاوەیەکی
    سەرنج یان پێزانین بۆخۆت.
  • 3:24 - 3:26
    یان بیهێنەرە بەرچاوت لەجیاتی هەوڵدان
  • 3:26 - 3:28
    بۆ سەرنجی بنیاتنەر
    لەسەر تواناکانی خۆت،
  • 3:28 - 3:31
    لەجیاتی ئەوە بەهەموو ئەوانە بڵێیت
    کە هەوڵیان یاوە یارمەتیت بەن
  • 3:31 - 3:33
    کە ئەوان هەڵەن.
  • 3:33 - 3:35
    کەواتە چی دەبێتە هۆی نەرگسیزم؟
  • 3:35 - 3:38
    توێژینەوە لەسەر دوانەکان
    پێکهاتەیەکی بۆماوەیی بەهێز دەرئەخات،
  • 3:38 - 3:41
    هەرچەندە نازانین کام جینانە
    لەوکارەوە تێوەگلاون.
  • 3:41 - 3:43
    بەڵام ژینگەش گرنگە.
  • 3:43 - 3:45
    باوانەکانی منداڵەکانیان ئەخەنە سەر
    پایدەری ئەو ڕێڕەوە
  • 3:45 - 3:48
    ئەکرێت نەرسیزمی خۆبەزلزان بەرهەم بێنن.
  • 3:48 - 3:53
    باوانە سارد و توندەکانیش دەکرێت
    ببنە هۆی نەرگسیزمی بێبەرگری.
  • 3:53 - 3:55
    نەرگسیزم پێدەچێت زیاتریش بێت
  • 3:55 - 3:59
    لە کلتورەکاندا کە بایەخ بە تاک و
    پەرەدان بە کەسانی دیاریکراو ئەیەن.
  • 3:59 - 4:01
    بۆ نموونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 4:01 - 4:06
    نەرگسیزم خەسڵەتێکی کەسایەتی بووە
    کە لە ١٩٧٠کانەوە لە زیادبووندایە،
  • 4:06 - 4:08
    کاتێک سەرنجی بەکۆمەڵی ٦٠ەکان
  • 4:08 - 4:10
    ڕێگایکردەوە بۆ جوڵەی قەدربەخۆدان و
  • 4:10 - 4:13
    بەرزبوونەوەی ماددەپەرستی.
  • 4:13 - 4:17
    بەم دواییەش، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەگەرەکانی
    پەرەدان بە خوودی زیاترکرد،
  • 4:17 - 4:18
    هەرچەندە شایەنی باسە،
  • 4:18 - 4:22
    هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە کە
    تۆڕی کۆمەڵایەتی ببێتە هۆی نەرگسیزم.
  • 4:22 - 4:28
    لەجیاتی ئەوە، ڕێگایەک ئەیات بە نەرگسییەکان
    هەوڵ بۆ پێگەی کۆمەڵایەتی و سەرنج بدەن.
  • 4:28 - 4:31
    کەواتە ئەکرێت نەرگسییەکان پەرەبسێنن
    لەسەر ئەو خاسییەتە نەرێنییانە؟
  • 4:31 - 4:32
    بەڵێ!
  • 4:32 - 4:35
    هەرشتێک پەرەبدات بە وێنەدانەوەی
    ڕاستگۆیانە لەسەر هەڵسوکەوتی خۆیان و
  • 4:35 - 4:37
    گرنگیدانیان بە خەڵکیتر،
  • 4:37 - 4:42
    وەک چارەسەری دەروونی یان پەیڕەوکردنی
    میهرەبانی بەرامبەر خەڵکی تر، دەکرێ یارمەتیدەر بێت.
  • 4:42 - 4:44
    قورسییەکەی لەوەیایە کە ململانێی لەگەڵە
  • 4:44 - 4:47
    بۆ ئەو کەسانەی گرفتی
    کەسایەتی نەرگسییان هەیە
  • 4:47 - 4:49
    هەتا کار بکەن بۆ باشترکردنی خۆیان.
  • 4:49 - 4:54
    بۆ نەرگسییەک، سەیرکردنی خوودییان
    لە گۆشەیەکی نەخوازراوەوە قوورسە.
Title:
دەروونناسی نێرگزیسم-کیس کامپبێڵ
Speaker:
کیس کامپبێڵ
Description:

بۆبینینی تەواوی ڤیدۆکە: : http://ed.ted.com/lessons/the-psychology-of-narcissism-w-keith-campbell
نێرگزیسم تەنیا جۆرێکی کەسایەتی نییە کە لە ستوونەکانی ئامۆژگاریدا دەرکەون؛ ڕاستییەکەی کۆمەلێک خەسڵەتە پۆڵێن ئەکرێن و ئەخوێنرێن لەلایەن دەروونناسەکانەوە. بەڵام چی ئەبێتە هۆی ئەمە؟ و ئەکرێت نەرجسییەکان خۆیان باشتر بکەن بە پشتبەستن بە خەسڵەتە نەرێنییەکانیان؟ کیس کامپبێڵ باسی دەروونناسی پشت خۆتێوەگلانە زیادلەپێویست و هەندێک جار زیانبەخشەکەی نەرجسییەکان ئەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:10

Kurdish (Central) subtitles

Revisions