چۆن هیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست؟ –ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد
-
0:07 - 0:08چۆن ئەدۆڵف هیتلەر،
-
0:08 - 0:13ستەمکارێک کە یەکێک لە گەورەترین
کۆمەڵکوژیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجام دا، -
0:13 - 0:17لە وڵاتێکی دێموکراتیک دا بە دەسەڵات گەیشت؟
-
0:17 - 0:20چیرۆکەکە لە کۆتاییەکانی جەنگی
جیهانی یەکەمەوە دەست پێدەکات. -
0:20 - 0:23بە پێشڕەوی سەرکەوتوانەی
هاوپەیمانان لە ساڵی ١٩١٨، -
0:23 - 0:26ئەڵمانیا بۆی دەرکەوت کە
براوەی شەڕەکە نابێت -
0:26 - 0:30و واژۆی ئاگربەستێکی کرد
بۆ کۆتایی هێنان بە شەرکردن. -
0:30 - 0:32لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئیمپڕاتۆری،
-
0:32 - 0:36نائارامی ناوخۆیی و مانگرتنی
کرێکاران بە نێو وڵات دا بڵاوبۆوە. -
0:36 - 0:38ترسی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی کۆمۆنیستی،
-
0:38 - 0:42زۆربەی حیزبە گەورەکانی لە دەوری یەک
کۆکردەوە بۆ سەرکوت کردنی نارەزایەیەکان، -
0:42 - 0:45و پەرلەمانی کۆماری ویماریان دامەزراند.
-
0:45 - 0:47یەکێک لە یەکەمین ئەرکەکانی حکومەتی نوێ
-
0:47 - 0:52جێبەجێکردنی پەیمانی ئاشتی
سەپێندراو لەلایەن هاوپەیمانانەوە بوو. -
0:52 - 0:56سەرەڕای لەدەست دانی دە یەکی
خاکەکەی و هەلوەشاندنەوەی سوپاکەی، -
0:56 - 1:02ئەڵمانیا دەبوایە تەواوی بەرپرسیاریەتی
شەڕەکە قبوڵ بکات و پارەی قەرەبووکردنەوە -
1:02 - 1:06بدات، کە ئەمەش دەبووە هۆی لاوازبونی
زیاتری ئابووریە لاوازەکای ئاڵمانیا. -
1:06 - 1:10هەمووی ئەمانە وەک سوکایەتیەک لەلایەن زۆرێک
لە ناسیونالیست و جەنگاوەرە دێرینەکانەوە -
1:10 - 1:14تەماشاکرا. ئەوان بە هەڵە باوەڕیان وا بوو
کە دەتوانرا لە شەڕەکە براوەبان -
1:14 - 1:19ئەگەر سوپا لەلایەن سیاسەتمەداران و
خۆپیشاندەرانەوە خیانەتی لێنەکرابا. -
1:19 - 1:22بۆ هیتلەر، ئەم بۆچوونانە بوون بە هۆکار،
-
1:22 - 1:28و وڕێنە گەورە و پارانۆیدەکانی وای
لێکرد کە لۆمەی جوولەکەکان بکات. -
1:28 - 1:32وشەکانی دووبارە بوون لە کۆمەڵگایەکدا
کە زۆرینەی دژە جوولەکە بوو. -
1:32 - 1:35تا ئەم کاتە، بە سەدان هەزار جولەکە
-
1:35 - 1:38تێکەڵ بە کۆمەڵگای ئەڵمانیا بوون،
-
1:38 - 1:43بەڵام زۆربەی ئەڵمانیەکان هێشتا
ئەوانیان وەک بیانی دەبینی. -
1:43 - 1:48دوای جەنگی جیهانی یەکەم، سەرکەوتنی
جوولەکەکان بووە هۆی تۆمەتی بێ بنچینە -
1:48 - 1:51بۆ بەلاڕێداچوون و قازانجی جەنگ.
-
1:51 - 1:54بە تەواوی پشتڕاست ناکرێتەوە
کە ئەم بیردۆزی پیلانگێڕیانە -
1:54 - 1:56بەهۆی ترس،
-
1:56 - 1:57توڕەیی،
-
1:57 - 1:58و تەعەسوب بوون،
-
1:58 - 1:59نەوەک راستی.
-
1:59 - 2:03بە هەر حاڵ، هیتلەر بە بەکارهێنانی
جوولەکەکان سەرکەوتنی بە دەست هێنا . -
2:03 - 2:06کاتێک بە یەکێک لە حیزبە بچووکەکانی
ناسیونالیستەکان پەیوەست بوو، -
2:06 - 2:10وتارە فریودەرەکانی ئەوی بەرەو
سەرکرداەتی حیزبەکەی ڕاکێشا -
2:10 - 2:13و بە شێوەیەکی بەرچاو جەماوەری پەیدا کرد.
-
2:13 - 2:16تێکەڵکردنی هەستی دژە جوولەکەیی
وتەعەسوبی دەمارگیری پۆپۆلیستی، -
2:16 - 2:20بووە هۆی ئەوەی کە نازیەکان هەردووچەمکی
کۆمۆنیزم و سەرمایەداری بەکار بهێنن -
2:20 - 2:25دژی جوولەکەکان وەک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی
جوولەکەکان بۆ لە ناوبردنی ئەڵمانیا. -
2:25 - 2:28حیزبی نازی لەسەرەتادا
زۆر بە ناوبانگ نەبوو. -
2:28 - 2:31دوای شکستهێنان لە هەوڵدان
بۆ بەدەستەوە گرتنی حکومەت، -
2:31 - 2:33چالاکی حیزبەکە قەدەغە کرا،
-
2:33 - 2:36و هیتلەریش بە تاوانی
خیانەت کردن زیندانی کرا. -
2:36 - 2:38بەڵام دوای نزیکەی یەک
ساڵ لە ئازاد کردنی، -
2:38 - 2:41یەکسەر دەستی کرد بە دووبارە
دروستکردنەوەی بزوتنەوەکەی. -
2:41 - 2:45و دواتر، لە ساڵی ١٩٢٩،
پاشەکشە مەزنەکە روویدا. -
2:45 - 2:49ئەمەش بووە هۆی ئەوەیی بانکەکانی
ئەمریکا قەرزەکانیان لە ئەڵمانیا بکشێنەوە -
2:49 - 2:54کە بووە هۆی ڕووخانی ئابورییە
بێسەروبەرەکەی ئەڵمانیا یەک شەوە. -
2:54 - 2:56هیتلەرکەڵکی لە تووڕەیی
گەل وەرگرت بە سوودی خۆی، -
2:56 - 2:58و ڕێگە چارەیەکی ئاسانتری
وەک بەڵا گێڕەوە نیشان دا -
2:58 - 3:02و بەڵێنی دا شکۆی جارانی
ئەڵمانیا بگەڕێنێتەوە. -
3:02 - 3:06لایەنە سیاسیە سەرەکیەکان سەلماندبوویان
کە ناتوانن خۆیان لە قەیرانەکان رابهێنن -
3:06 - 3:11لە کاتێکدا کە ئۆپۆزیسۆنی چەپ بە
هۆی ناکۆکیەکانیان لە یەک ترازابوون. -
3:11 - 3:15و هەندێک لە خەڵکی بێ هیوا
پەیوەندیان بە نازیەکانەوە کرد، -
3:15 - 3:23تەنها لە ماوەی دوو ساڵ دا دەنگی پەلەمانیان
لە خوار ٣% ەوە بۆ زیاتر لە ١٨% بەرزکردەوە. -
3:23 - 3:25لە سالی ١٩٣٢، هیتلەر خۆی بۆ
پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵاوت، -
3:25 - 3:30هەڵبزاردنەکانی بە پاڵەوانە سەرنجڕاکێشەکەی
جەنگ جەنەڕاڵ ڤۆن هیندینبێرگ دۆڕاند. -
3:30 - 3:36بەڵام ڕادەی پشتگیری خەڵکی دەرخست
لە هەڵبژاردنەکان بە ڕێژەی ٣٦%. -
3:36 - 3:39ساڵی دواتر، ڕاوێژکاران
و سەرکردە بازرگانیەکان -
3:39 - 3:43هیندنبێرگیان رازی کرد بۆ
دەستنیشانکردنی هیتلەر وەک ڕاوێژکار، -
3:43 - 3:47بە هیوای ئەوەی کە ناوبانگی ئەو لە
بەرژەوەندی و ئامانجەکانی خۆیان بەکاربهێنن. -
3:47 - 3:50هەرچەندە ڕاوێژکار تەنها
سەرۆکی کارگێڕی پەڕلەمان بوو، -
3:50 - 3:54هیتلەر بە بەردەوامی دەسەڵاتی خۆی
لە دەرەوەی ئەرکەکەی فراوانتر دەکرد. -
3:54 - 3:57لە کاتێک دا گروپە لایەنگرەکانی
میلیشیایان دروست کردبوو -
3:57 - 3:59و لە شەقامەکاندا شەڕیان
لەگەڵ خۆپیشاندەرانیان کرد. -
3:59 - 4:03هیتلەر ترسی لە ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی هەبوو
-
4:03 - 4:07و وتی کە ئەو تاکە کەسە
توانای گەڕاندنەوەی یاسای هەیە. -
4:07 - 4:09دواتر لە ساڵی ١٩٣٣،
-
4:09 - 4:14کرێکارێکی گەنج تۆماتبار کرا بەوەی
کە بەنیازە بینای پەرلەمان ئاگر بدات. -
4:14 - 4:17هیتلەر ئەو هەلەی قۆزتەوە
بۆ قایلکردنی حکومەت -
4:17 - 4:19بۆ پێدانی هێزی لەناکاوی پێببەخشێ.
-
4:19 - 4:23لەماوەی یەک مانگ دا، ئازادی
میدیا کۆتایی پێ هات، -
4:23 - 4:25حیزبەکانی تر هەلوەشێندرانەوە،
-
4:25 - 4:29و یاسای دژ بە جولەکەکانیش دەرکرا.
-
4:29 - 4:33زۆرێک لە هەوادارە تەعەسوبیەکانی
هیتلێر وەک پێشبڕکێ کاری شاراوە ، -
4:33 - 4:35دەستگیر کران و لە سێدارە دران،
-
4:35 - 4:38و دوای مردنی سەرۆک هیندبێرگ
لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٤، -
4:38 - 4:42روون بوو کە هیچ هەڵبژاردنێکی نوێ
بەڕێوە ناچێت . سەیرو سەمەرەکە ئەوەیە کە ، -
4:42 - 4:48زۆرێک لە کردەوە سەرەتاییەکانی
هیتلەر پێویستی بە سەرکوتی بە کۆمەڵ نەبوو. -
4:48 - 4:51لە قسەکانیدا بە بەکار
هێنانی ترس و تووڕەی خەڵک -
4:51 - 4:55پیشتیوانی بۆ خۆی و
حیزبی نازی ڕاکێشا. -
4:55 - 4:57هاوکات، بازرگانان و ڕۆشنبیران،
-
4:57 - 5:00لە چەسپاندنی ڕای گشتیدا،
-
5:00 - 5:01ئەوان پشتگیری هیتلەریان دەکرد.
-
5:01 - 5:03خۆیان و یەكتریان دڵنیا كردەوە
-
5:03 - 5:06كە ڕەوانبێژییە توندەکەی
زیاتر تەنھا بۆ نمایشكردن بوو. -
5:06 - 5:10دوای دەیان ساڵ، سەرهەلدانی
هیتلەر هێشتا زەنگی مەترسیە -
5:10 - 5:15کە دامەزراوە دێموکڕاسییەکان دەکرێت
چەند بێ هێز بن لەبەردەم جەماوەری توڕەدا -
5:15 - 5:19و سەرکردایەتیەک کە حەز دەکات
توڕەیی زیاد بکات و ترسەکانیان دەکڕن.
- Title:
- چۆن هیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست؟ –ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد
- Description:
-
تەواوت وانەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/how-did-hitler-rise-to-power-alex-gendler-and-anthony-hazard
دوای دەیان ساڵ لە کەوتنی ڕایچی سێییەم هێشتا ئەستەمە تێبگەین چۆن ئەدۆڵف هیتلەر، ستەمکارێک کە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، توانت لە وڵاتیکی دێموکراتیکدا دەسەڵات بگرێتە دەست.
کەواتە ئەمە چۆن ڕووییدا، و دەکرێت جارێکی تر دووبارە ببێتەوە؟ ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هەزارد دەچنە ناو مێژوو و ئەو هۆکارانەی کە ڕێگایان بە هیتلەر دا بۆ ئەوەی رێبەری ئەڵمانیا بکات چی بوون.وانەکا لەلایەن ئەلێکس جندلەر و ئەنتۆنی هازارد، وێنەی جوڵاو لەلایەن ئەنکێل جینجەر
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:37
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard | |
![]() |
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How did Hitler rise to power? - Alex Gendler and Anthony Hazard |