.له هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئهمهی لێوە فێربووم
-
0:01 - 0:04قەت لەو باوەڕەدا نەبووم
-
0:04 - 0:07کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان
-
0:08 - 0:11بتوانێت فێری وانەیەکی
.ئەوەندە بەنرخم بکات -
0:13 - 0:14.بەڵام توانی
-
0:15 - 0:19فێری کردم هیچ تێڕوانینێک
-
0:19 - 0:22.بۆ کەسێک دانەنێم کە نایناسم
-
0:24 - 0:29بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥
-
0:29 - 0:32من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە
-
0:32 - 0:36سوار هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر
،بووین لە هەمان کاتدا -
0:36 - 0:41.تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین
-
0:42 - 0:43من نەمبینی
-
0:44 - 0:46ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی
-
0:46 - 0:49وەک ئەزانن زۆربەی کات
سەیری کەس ناکەیت -
0:49 - 0:52.بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی
-
0:53 - 0:56،پێموابێت سەیری هەموومانی کرد
-
0:57 - 1:01کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر
.سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا -
1:02 - 1:07زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ
بیری لەچی کردبێتەوە؟ -
1:07 - 1:10.بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا
-
1:13 - 1:15.ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان
-
1:15 - 1:19،بۆ ئەوە نەهاتووە تا من
.جیڵ هیکس بکوژێت -
1:19 - 1:21مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی
-
1:22 - 1:23.نەخێر
-
1:24 - 1:27لهبری ئهوه، نیشانهو دیاریکردنێکی
-
1:27 - 1:31.نایاسایی و نهخوازراوی پێدام
-
1:32 - 1:36من بووم بە دووژمنەکە
-
1:37 - 1:41،بۆ ئەو، من "ئهوی دیکه" بووم
-
1:41 - 1:44ئهوان"، که بهرامبهر"
.به "ئێمه" دادهنرا -
1:46 - 1:51"نیشانهکردنی ئێمه وهکو "دوژمن"
وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانهنێت -
1:52 - 1:54ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا
-
1:55 - 1:58.بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج
-
1:59 - 2:04بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا
لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا و -
2:05 - 2:07منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان
-
2:09 - 2:12لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە
بۆ هەناسەهەڵکێشان -
2:12 - 2:15هەموومان نووقم کراینە ناو
تاریکییەکی زۆر قووڵەوە -
2:15 - 2:18کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی
پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛ -
2:18 - 2:22ئهوهی بیری لێ دهکهمهوه وهکو
.ڕۆشتن بهناو قیردا وابوو -
2:23 - 2:25نەمان ئەزانی کە ئێمە
.دووژمنی کەسێکین -
2:26 - 2:30،تهنها کۆمهڵه ڕێبوارێک بووین
،چەند خوولەکێک پێش ئەوە -
2:30 - 2:33ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان
:پەیڕەو دەکرد -
2:33 - 2:35پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو
،درووست مەکە -
2:35 - 2:36قسەکردن نییە و
-
2:37 - 2:40هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت
-
2:42 - 2:45،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا
-
2:46 - 2:47.خۆمان دەگەیاندە یەکتری
-
2:48 - 2:50.یارمەتی یەکترمان دەدا
-
2:51 - 2:53،ناوەکانی خۆمانمان دەوت
-
2:53 - 2:55،کهمێک وهک خوێندهوهی ناوی لیستێک
-
2:56 - 2:59چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین
-
3:01 - 3:03من جیڵم. ئەوەتام لێرەم"
-
3:05 - 3:06.زیندووم
-
3:08 - 3:09".باشە
-
3:12 - 3:13من جیڵم"
-
3:14 - 3:15.لێرەم
-
3:16 - 3:18.زیندووم
-
3:19 - 3:21".باشە
-
3:23 - 3:26.ئالیسنم نەئەناسی
-
3:26 - 3:31بەڵام هەموو چەند خوولەکێک
.گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت -
3:31 - 3:33ریچاردم نەدەناسی
-
3:34 - 3:37بەڵام ئەوە گرنگ بوو
.بەلامەوە کە ڕزگاری بووە -
3:39 - 3:41هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان
-
3:41 - 3:42.ناوی یەکەمی خۆم بوو
-
3:43 - 3:44نەیاندەزانی
-
3:44 - 3:48کە من سەرۆکی بەش بووم
لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان و -
3:49 - 3:53،ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە
-
3:53 - 3:55.ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو
-
3:56 - 4:00نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و
نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، و -
4:00 - 4:04هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی
هوونەرەکان بووم -
4:04 - 4:05-- ڕەشپۆش بووم
-
4:07 - 4:08-- ئێستاش وام
-
4:09 - 4:11هەروەها چرووتم دەکێشا
-
4:12 - 4:14.بەس ئێستا چرووت ناکێشم
-
4:14 - 4:18بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی
،تێدەوە جینم دەخواردەوە -
4:18 - 4:25بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم
،ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم -
4:26 - 4:28،خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم
-
4:29 - 4:30.قسە بکەم
-
4:31 - 4:36ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم
.کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن -
4:36 - 4:39.ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە
-
4:41 - 4:44ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە
-
4:44 - 4:49کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا
بەکارهێنا بۆ پەستنی سەری قاچەکانم و -
4:49 - 4:55هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و
هەموو کەسێکم لەبیرکرد -
4:55 - 4:59بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی
،گوێ لەخۆم بگرم -
4:59 - 5:02بەتەنیا غەریزەی خۆم
.بتوانێت ڕێبەریم بکات -
5:03 - 5:05ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە
-
5:06 - 5:08هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە
-
5:08 - 5:09بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و
-
5:09 - 5:13بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم
.دەبوومەوە بۆ چاوداخستن -
5:15 - 5:18،بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت
-
5:19 - 5:23کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە
لە تەواوی ژیانم -
5:23 - 5:25هەتا ئەم ساتە
-
5:27 - 5:30.لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم
-
5:31 - 5:34لەوانەبوو بمتوانیایە
زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم -
5:34 - 5:39لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە
.بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا -
5:40 - 5:45بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی
.دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو -
5:45 - 5:47.بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم
-
5:48 - 5:51گرنگ بوو بەلامەوە کێم
-
5:51 - 5:52.لەسەر بزنس کاردەکەم
-
5:54 - 5:57بەڵام لەو تونێلەیا
.ئەوە هیچ گرنگ نەبوو -
5:59 - 6:04ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کەوت
-
6:04 - 6:06،لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە
-
6:06 - 6:09،نەم ئەتوانی قسە بکەم
-
6:09 - 6:14نەم ئەتوانی تەنانەت
".وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ -
6:15 - 6:18.لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان
-
6:18 - 6:21هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و
-
6:21 - 6:25.ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم
-
6:27 - 6:28تێگەشتم
-
6:29 - 6:35،کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە
-
6:36 - 6:39کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو
باجی ناسنامەیەم بینی -
6:39 - 6:42کە درابوو پێم کاتێک
داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە -
6:42 - 6:44:لەسەری نووسرابوو
-
6:44 - 6:49"نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت"
-
6:51 - 6:55.نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت
-
6:57 - 7:00.ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم
-
7:01 - 7:04ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم
-
7:04 - 7:07،ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە
-
7:07 - 7:10.تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم
-
7:11 - 7:15هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو
-
7:15 - 7:19بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان
ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و -
7:20 - 7:22ژیانی من ڕزگارکەن
-
7:22 - 7:25بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی
نەناسراو ڕزگارکەن، و -
7:25 - 7:28ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە
-
7:28 - 7:33،بۆ ئەوان گرنگ نەبوو
،دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار -
7:33 - 7:35،گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە
-
7:35 - 7:37،گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو
-
7:37 - 7:39،ئارەزووی سێکسیم چۆنە
-
7:40 - 7:41،دەنگم بە کێ یاوە
-
7:41 - 7:43،خوێندنم تەواو کردوە
-
7:43 - 7:46.باوەڕدارم یان بێباوەڕم
-
7:47 - 7:49هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە
-
7:49 - 7:54جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم
-
7:56 - 7:59.خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم
-
8:00 - 8:02من بەڵگەم
-
8:02 - 8:09لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج
نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات -
8:09 - 8:12.بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت
-
8:13 - 8:18ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری یەکێک
،لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی -
8:18 - 8:20.ساڵی پار پێکەوە گرتمان
-
8:20 - 8:23دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و
-
8:23 - 8:25.ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا
-
8:28 - 8:30،لە ناو ئەو هەرایەدا
-
8:30 - 8:33.دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو
-
8:33 - 8:36.بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا
-
8:37 - 8:39هەستم بە چی کرد؟
-
8:40 - 8:41هەستم بە خۆشەویستی کرد
-
8:42 - 8:47ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت
،لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە -
8:47 - 8:50:ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم
-
8:50 - 8:52ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم
-
8:54 - 8:55.خۆشەویستییە
-
8:57 - 8:59منیان خۆشەویست
-
9:01 - 9:07لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە
بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان -
9:08 - 9:09لە ڕادە بەدەر گەورەیە
-
9:09 - 9:12.چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە
-
9:12 - 9:15من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم
-
9:16 - 9:20بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم
بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و -
9:20 - 9:23چەند پرسیارێک بۆ هەموومان
:کە لەبەرچای بگرین -
9:25 - 9:30ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە
گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟ -
9:32 - 9:35پێویست ئەکات تراژیدیایەک
یان کارەساتێک ڕوو بدات -
9:35 - 9:40تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین
،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین -
9:41 - 9:43وەک مرۆڤ؟
-
9:44 - 9:49ئەی کەی ژیری سەردەمی
خۆمان لە باوەش دەگرین -
9:50 - 9:53بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و
-
9:54 - 9:57گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن
-
9:57 - 10:02بۆ هەموو ئەوانەی تەنییا
نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟ -
10:04 - 10:05سوپاس بۆ گوێگرتنتان
-
10:05 - 10:12(چەپڵەلێدان)
- Title:
- .له هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئهمهی لێوە فێربووم
- Speaker:
- جیڵ هیکس
- Description:
-
چیرۆکەکەی جیڵ هیکس چیرۆکی هاودڵی و مرۆڤایەتییە، کە لە خۆڵەمێشەکانی ئاژاوەگێڕی و ڕقەوە سەرهەڵدەدات. ڕزگاربوێکی هێرشە تیرۆرستییە خۆکوژەکەی ٧ی تەمموزی ٢٠٠٥ی لەندەن، باسی چیرۆکەکەی خۆی دەکات لە
ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەدا -- و ئەو وانە بەنرخانەی کە لێوەی وەرگرت کاتێک فێربوو چۆن بەردەوامبێت لە ژیان - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:37
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | |
![]() |
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned |