قەت لەو باوەڕەدا نەبووم کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان بتوانێت فێری وانەیەکی .ئەوەندە بەنرخم بکات .بەڵام توانی فێری کردم هیچ تێڕوانینێک .بۆ کەسێک دانەنێم کە نایناسم بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥ من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە سوار هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر ،بووین لە هەمان کاتدا .تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین من نەمبینی ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی وەک ئەزانن زۆربەی کات سەیری کەس ناکەیت .بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی ،پێموابێت سەیری هەموومانی کرد کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر .سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ بیری لەچی کردبێتەوە؟ .بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا .ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان ،بۆ ئەوە نەهاتووە تا من .جیڵ هیکس بکوژێت مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی .نەخێر لهبری ئهوه، نیشانهو دیاریکردنێکی .نایاسایی و نهخوازراوی پێدام من بووم بە دووژمنەکە ،بۆ ئەو، من "ئهوی دیکه" بووم ئهوان"، که بهرامبهر" .به "ئێمه" دادهنرا "نیشانهکردنی ئێمه وهکو "دوژمن" وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانهنێت ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا .بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا و منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە بۆ هەناسەهەڵکێشان هەموومان نووقم کراینە ناو تاریکییەکی زۆر قووڵەوە کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛ ئهوهی بیری لێ دهکهمهوه وهکو .ڕۆشتن بهناو قیردا وابوو نەمان ئەزانی کە ئێمە .دووژمنی کەسێکین ،تهنها کۆمهڵه ڕێبوارێک بووین ،چەند خوولەکێک پێش ئەوە ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان :پەیڕەو دەکرد پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو ،درووست مەکە قسەکردن نییە و هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت ،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا .خۆمان دەگەیاندە یەکتری .یارمەتی یەکترمان دەدا ،ناوەکانی خۆمانمان دەوت ،کهمێک وهک خوێندهوهی ناوی لیستێک چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین من جیڵم. ئەوەتام لێرەم" .زیندووم ".باشە من جیڵم" .لێرەم .زیندووم ".باشە .ئالیسنم نەئەناسی بەڵام هەموو چەند خوولەکێک .گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت ریچاردم نەدەناسی بەڵام ئەوە گرنگ بوو .بەلامەوە کە ڕزگاری بووە هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان .ناوی یەکەمی خۆم بوو نەیاندەزانی کە من سەرۆکی بەش بووم لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان و ،ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە .ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، و هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی هوونەرەکان بووم -- ڕەشپۆش بووم -- ئێستاش وام هەروەها چرووتم دەکێشا .بەس ئێستا چرووت ناکێشم بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی ،تێدەوە جینم دەخواردەوە بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم ،ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم ،خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم .قسە بکەم ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم .کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن .ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا بەکارهێنا بۆ پەستنی سەری قاچەکانم و هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و هەموو کەسێکم لەبیرکرد بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی ،گوێ لەخۆم بگرم بەتەنیا غەریزەی خۆم .بتوانێت ڕێبەریم بکات ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم .دەبوومەوە بۆ چاوداخستن ،بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە لە تەواوی ژیانم هەتا ئەم ساتە .لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم لەوانەبوو بمتوانیایە زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە .بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی .دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو .بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم گرنگ بوو بەلامەوە کێم .لەسەر بزنس کاردەکەم بەڵام لەو تونێلەیا .ئەوە هیچ گرنگ نەبوو ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کەوت ،لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە ،نەم ئەتوانی قسە بکەم نەم ئەتوانی تەنانەت ".وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ .لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و .ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم تێگەشتم ،کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو باجی ناسنامەیەم بینی کە درابوو پێم کاتێک داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە :لەسەری نووسرابوو "نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت" .نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت .ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم ،ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە .تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و ژیانی من ڕزگارکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی نەناسراو ڕزگارکەن، و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە ،بۆ ئەوان گرنگ نەبوو ،دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار ،گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە ،گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو ،ئارەزووی سێکسیم چۆنە ،دەنگم بە کێ یاوە ،خوێندنم تەواو کردوە .باوەڕدارم یان بێباوەڕم هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم .خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم من بەڵگەم لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات .بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری یەکێک ،لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی .ساڵی پار پێکەوە گرتمان دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و .ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا ،لە ناو ئەو هەرایەدا .دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو .بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا هەستم بە چی کرد؟ هەستم بە خۆشەویستی کرد ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت ،لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە :ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم .خۆشەویستییە منیان خۆشەویست لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان لە ڕادە بەدەر گەورەیە .چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و چەند پرسیارێک بۆ هەموومان :کە لەبەرچای بگرین ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟ پێویست ئەکات تراژیدیایەک یان کارەساتێک ڕوو بدات تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین ،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین وەک مرۆڤ؟ ئەی کەی ژیری سەردەمی خۆمان لە باوەش دەگرین بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن بۆ هەموو ئەوانەی تەنییا نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟ سوپاس بۆ گوێگرتنتان (چەپڵەلێدان)