-
ئێوە زۆرن.
-
کاتێ من مناڵ بوم
-
دڵم لە ژێر جێگاکەدا شاردەوە چونکە دایکم وتبوی
-
"ئەگەر وریا نەبیت، رۆژێک کەسێک دەیشکێنێت."
-
لێم وەرگرە. ژێر جێگاکە حەشارگەیەکی باش نیە.
-
دەزانم چونکە چەندین جار کوژراوم
-
ئەوەندە لەبری خۆم هەستاومەتە سەر پێ نەخۆشی ستونییم گرتووە.
-
بەڵام ئێمە ئەوەمان پێ وترابو.
-
لە بری خۆت هەستە سەر پێ.
-
ئەمەش سەختە ئەگەر نەزانیت خۆت کێیت.
-
ئێمە لە تەمەنێکی مناڵدا داوامان لێ دەکرێ پێناسەی خۆمان بکەین
-
ئەگەر خۆمان ئەم کارە نەکەین، خەڵکی تر بۆمان دەکەن.
-
خولیاگەر. قەڵەو. بەدڕەوشت. خزمەتکار.
-
و لە هەمان کاتدا کە پێیان دەوتین ئێمە چین
-
لێیان دەپرسین
-
"کاتێ گەورە بویت دەتەوێ ببیت بە چی؟"
-
من هەمیشە بڕوام وا بووە کە ئەم پرسیارە نادادپەروەری تێدایە
-
ئەم پرسیارە گریمانەی پێشوەختی تێدایە کە دەڵێت ناتوانین وەکو ئێستامان بمێنینەوە.
-
ئێمە مناڵ بوین.
-
کاتێ مناڵ بوم دەمویست ببم بە پیاو.
-
دەمویست پلانێکی پاشەکەوتی خانەنشینی تۆمارکراوم هەبێت
-
کە بتوانێت بەردەوام شیرینییم بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی پیرییەکی شیرینم هەبێت.
-
کاتێ مناڵ بوم، دەمویست ریشم بتاشم.
-
ئێستا، زۆر نا.
-
کاتێ هەشت ساڵان بوم دەمویست ببم بە زیندەوەرناسێکی دەریایی.
-
کاتێ نۆ ساڵان بوم، فیلمی "جاوس"م بینی
-
و بە خۆمم وت "نا، سوپاس"
-
و کاتێ بوم بە ١٠ ساڵان، پێیان وتم کە دایک و باوکم بەجێیان هێشتوم چونکە خۆشیان نەدەویستم
-
کاتێ بوم بە ١١ ساڵ، دەمویست بەجێم بهێڵن.
-
کاتێ ١٢ ساڵ بوم، دەمویست بمرم. کاتێ ١٣ ساڵ بوم، ویستم مناڵێک بکوژم.
-
کاتێ ١٤ ساڵ بوم، بە جدی داوام لێکرا بیر لە بواری کار بکەمەوە.
-
وتم "حەز دەکەم ببم بە نوسەر"
-
وتیان "شتێکی واقیعی هەڵبژێرە."
-
بۆیە وتم "زۆرانبازی پیشەیی."
-
وتیان "بێ ئەقڵ مەبە."
-
ببینە، داوایان لێ کردم دەمەوێ ببم بە چی
-
پاشان پێیان وتم نەبم بە چی
-
و من تەنیا کەس نەبوم.
-
ئێمە پێمان دەوترێت کە بە جۆرێک دەبێت ببین
-
بەو شتەی کە نین، قوربانی بە خۆمان بدەین
-
و دەمامکی ئەو شتە هەڵگرین کە دەبین.
-
داوام لێ کرا ئەو ناسنامەیە قبوڵ بکەم
-
کە خەڵکانی تر دەمدەنێ.
-
و من پرسیم، چی وا دەکات خەونەکانم وا بە ئاسانی لەناو بچن؟
-
زانیم، خەونەکانم شەرمنن
-
چونکە کەنەدین -پێکەنین-
-
خەونەکانم بە ئاگان و زیاد لە پێویست داوای لێبوردن دەکەن
-
لە کاتی سەمادا لە قۆناغی ئامادەیی بە تەنیا دەوەستان و
-
هەرگیز ماچ نەکراون
-
سەیر کە، خەونەکانم ناویشیان هەیە.
-
بێمانە. گێلانە. ئەستەم.
-
بەڵام من بەردەوام بوم لەسەر خەون بینین.
-
بەنیاز بوم ببم بە زۆرانباز. بەباشی بیرم لێ کردبۆوە.
-
دەمویست ببم بە پیاوی زبڵڕێژ
-
دوا جوڵەشم ئەوە بو ببم بە کابیسەی زبڵ
-
وتەکەشم ئەوە دەبو بڵێم "من خۆڵەکە دەبەمە دەرەوە!"
-
-پێکەنین - چەپڵە-
-
پاشان ئەم پیاو، دیوک، "زبڵ" دۆرس
-
هەمو گاڵتەچێتیەکەی لێ دزیم.
-
من روخام، وەک ئەوەی بە کابیسەیەکی زبڵ وام لێ کرابێت
-
بیرم کردوەوە "ئەی ئێستا؟ رو بکەمە کوێ؟"
-
شیعر.
-
وەکو بومیرانگێک، ئەوەی خۆشم دەویست هاتەوە بۆ لام.
-
یەکێک لە یەکەمین دێڕەکانی شیعر کە لەبیرمە نوسیبێتم
-
وەڵامێک بو بۆ ئەو جیهانەی کە دەیویست رقم لە خۆم بێت
-
لە نێوان 15 - 18 ساڵی، من رقم لە خۆم بو
-
چونکە بوبوم بە شتێک لە رقم لێی بو: شەڕانی.
-
کاتێ 19 ساڵ بوم نوسیم
-
"خۆم خۆش دەوێت سەرەڕای ئەوەی بە ئاسانی
-
لە بەرامبەر نزیک دەبمەوە."
-
هەستانە سەرپێ لە بری خۆت مانای ئەوە نیە
-
توند و تیژی لە ئامێز بگریت.
-
کاتێ مناڵ بوم
-
ئەرکی ماڵەوەی خوێندنگەم دەگۆڕییەوە بە هاوڕێیەتی
-
پاشان بە هەر هاوڕێیەکم هەڵەیەکم دەدا چونکە هەرگیز لە کاتی خۆیدا نەدەهاتن
-
و لە زۆربەی جارەکاندا هەرگیز نەدەهاتن.
-
رێڕەوێکم بە خۆم بەخشی کە بتوانم بەناو هەر یەکە لە پەیمانە شکاوەکاندا تێپەڕم
-
و ئەم پلانەم لەبیرە، کە بەهۆی توڕەییەوە دروست بو
-
لە مناڵێک کە بەردەوام پێی دەوتم "یۆگی،"
-
پاشان ئاماژەی بۆ ورگم دەکرد و دەیوت "یەک دنیا سەبەتەی سەیران."
-
دەرکەوت کە خەڵەتاندنی خەڵک ئەوەندە سەخت نیە
-
و رۆژێکیان پێش چونە ناو پۆل وتم
-
"بەڵێ، دەتوانی لەسەر ئەرکەکەی من بنوسیتەوە"
-
و هەمو وەڵامە هەڵەکانم دایە
-
کە شەوی پێشتر نوسیبومەوە.
-
کە وەرەقەی وەرگرتەوە چاوەڕێ بو نمرەی زۆر بەرز بەدەست بهێنێ
-
و بڕوای نەدەکرد کاتێ چاوی بە پۆلەکە و بە مندا گێڕا و سفرە وەرگرتبو.
-
دەمزانی دەبێت وەرەقەکەم هەڵگرم لە ٢٨ لە ٣٠م هێنابو
-
بەڵام ئەو کاتە ئاسودە بوم کە تەماشای کردم بە سەرسوڕماوییەوە
-
و بە خۆمم وت "لە ورچێکی ئاسایی زیرەکتریت کوڕی ***"
-
-پێکەنین - چەپڵە-
-
ئەمە منم.
-
من بەم جۆرە نوێنەرایەتی خۆم دەکەم.
-
کاتێ مناڵ بوم
-
وام دەزانی پارچە گۆشتی بەراز و لێدانی کاراتێ هەمان شتن
-
وام دەزانی هەردوکیان پارچە گۆشتی بەرازن
-
و چونکە دایەگەورەم بەلایەوە جوان بو
-
و لەبەر ئەوەی لە من زۆرم حەز لێ بو، رێگەی پێ دەدام بەردەوام بم لەسەر ئەمە.
-
زۆر گرنگ نیە.
-
رۆژێکیان پێش ئەوەی بۆم دەربکەوێت کە مناڵی قەڵەو بۆ ئەوە دروست نەکراوە بەسەر درەختدا سەرکەوێت
-
لە درەختێکەوە کەوتمە خوارەوە و لای راستم شین بۆوە.
-
نەمدەویست دایە گەورەم لەمە ئاگادار بکەمەوە
-
چونکە دەترسام توشی کێشە بم لەبەر ئەوەی لە شوێنێک یارییم کردووە کە نەدەبو بچومایە
-
چەند رۆژێک دوای ئەوەی مامۆستای وەرزش شین بونەوەکانی بینی
-
و نێردرام بۆ ژوری بەڕێوەبەر
-
لەوێوە نێردرام بۆ ژورێکی بچوکی دیکە
-
کە ژنێکی زۆر جوان یەک دنیا پرسیاری جۆراوجۆری لێکردم لەسەر ژیانم لە ماڵەوە
-
هیچ هۆکارێکم بەدی نەکرد بۆ درۆ کردن
-
بە لای منەوە ژیان زۆر باش بو.
-
پێم وت هەرکاتێ ناڕەحەت بم دایەگەورە لێدانی کاراتێم ئەداتێ.
-
-پێکەنین-
-
ئەمە بو بە هۆی لێکۆڵینەوەیەکی فراوان
-
و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵەوە دور خرامەوە
-
تا ئەو کاتەی بڕیاریان دا لێم بپرسن هۆکاری شین بونەوەکان چین.
-
هەواڵی ئەم چیرۆکە بچوکە بێمانایە بە خێرایی بە قوتابخانەدا بڵاوبۆوە
-
و یەکەم نازناوم پەیدا کرد:
-
وردە گۆشتی بەراز.
-
تا ئێستا رقم لە گۆشتی بەرازی وردکراوە
-
من تاکە مناڵ نیم کە بەم شێوەیە گەورە بووە
-
کە بەو کەسانە دەورە درابێت کە ئەو شیعرەیان وتۆتەوە
-
کە باس لە چیکلە و بەردەکان دەکات
-
وەک ئەوەی کە ئێسکی شکاو ئازاری لەو ناوانە زیاتر بێت کە ئێمەیان پێ بانگ دەکرد،
-
و ئێمەش بە هەمو ئەو ناوانە ئەوانمان بانگ دەکرد.
-
بۆیە ئێمە لەگەڵ گەورە بونماندا بڕوامان وابو کەس عاشقمان نابێت
-
و تا هەتایە تەنیا دەبین
-
و هەرگیز کەسێک نابینین کە وامان لێ بکات هەست بکەین کە خۆر
-
شتێکە ئەو بۆی دروست کردوین.
-
بەم جۆرە دڵشکاوی توشی ناڕەحەتی کردین و هەوڵمان دا خۆمان بەتاڵ بکەینەوە بۆ ئەوەی هەست بە هیچ نەکەین.
-
پێم مەڵێ ئازاری ئەمە لە ئازاری ئێسکی شکاو کەمترە
-
ئەگەر شتەکە جەستەیی بێت نەشتەرگەر دەتوانێت بیبڕێت و لایبەرێت
-
بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە تەشەنە نەکات بە بەشەکانی تری جەستە دا.
-
کچەکە هەشت ساڵان بو
-
یەکەم رۆژی پۆلی سێ بوین کە پێیان وت ناشیرین
-
هەردوکمان براینە دواوەی پۆلەکە
-
بۆ ئەوەی چیتر تفمان تێ نەکەن
-
بەڵام هۆڵەکانی قوتابخانە مەیدانی جەنگ بون
-
ئێمە رۆژ لە دوای رۆژ لەوان کەمتر دەبوینەوە
-
فێربوین لە کاتی پشودا لە ژورەوە بمێنینەوە چونکە دەرەوە خراپتر بو
-
لە دەرەوە، دەبو راهێنان لەسەر راکردن بکەین
-
یاخود فێر بین وەکو پەیکەرەکان رەق راوەستین، هیچ ئاماژەیەک نەدەین کە لەو جێگەیەین.
-
لە پۆلی پێنج هێمایەکیان نوساند بە پێشی کورسییەکەیەوە
-
کە لێی نوسرابو "ئاگاداری سەگ بە"
-
تا ئێستاش، هەرچەندە مێردێکی خۆشەویستی هەیە، بەڵام بڕوا ناکات خۆی ژنێکی جوان بێت
-
بەهۆی ئەو نیشانەیەوە کە تۆزێک کەمتر لە نیوەی دەموچاوی داپۆشیوە
-
مناڵەکان دەیانوت "ئەو لە وەڵامێکی هەڵە دەچێت
-
کە کەسێک ویستوێتی بیسڕێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بە تەواوی بیسڕێتەوە."
-
و هەرگیز تێ ناگەن کە ئەو ئێستا دو مناڵ بەخێو دەکات
-
کە پێناسەکەیان بۆ جوانی بە وشەی "دایە" دەست پێ دەکات
-
چونکە ئەوان یەکەمجار دڵی دەبینن نەک پێستی
-
چونکە ئەو هەمیشە بە سەرنجڕاكێشی دەمێنێتەوە.
-
ئەو کوڕە لقێکی شکاو بو کە موتوربە کرا بۆ درەختی بنەماڵەیەکی تر
-
هەڵگیرایەوە،
-
نەک لەبەر ئەوەی کە دایک و باوکەکەی چارەنوسێکی جیاوازیان بۆ دەخواست
-
ئەو تەمەنی سێ ساڵ بو کە بو بە خواردنەوەیەکی تێکەڵ
-
لە بەشێک بە جێ هێشتن و دو بەش تر تراجیدیا
-
لە پۆلی هەشتەوە چارەسەری وەرگرت
-
کەسایەتییەکی هەبو بە پشکنین و حەب دروست بوبو
-
بە جۆرێک ژیا کە سەرەوژورییەکان چیا بن و سەرەو ژێرییەکان لێواری هەزار بە هەزار
-
چوار لەسەر پێنجە لە خۆکوژیی پێکهاتبو، شەپۆلێکی هەڵکشاوی دژە خەمۆکی بو
-
و مناڵێک بو پێیان دەوت "پۆپەر"
-
بەشێکیان لەبەر حەبەکان،
-
99 بەشەکەت تر لەبەر دڵرەقی.
-
لە پۆلی ١٠ ویستی خۆی بکوژێت
-
کاتێ مناڵێک کە هێشتا دەچووەوە ماڵەوە بۆ لای دایک و باوکی
-
ئەو بێڕوییەی تێدا بو کە پێی بڵێت "فەرامۆشی بکە."
-
وەک بڵێی خەمۆکی شتێک بێت بتوانیت بەسەریدا زاڵ ببیت
-
بە هەر یەکێک لەو شتانەی لە سندوقی فریاگوزاری سەرەتاییدا هەن.
-
تا ئەمڕۆش ئەو بۆمبێکە کە لە هەردو سەرەوە ئاگری پێوەیە
-
دەتوانێت بە وردەکارییەوە بۆتان باس بکات کە چۆن ئاسمان دەنوشتێتەوە
-
لەو ساتەدا کە خەریکە بکەوێتە خوارەوە
-
و سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی هاوڕێکانی کە پێی دەڵێن ئیلهام بەخش
-
هەندێ جار دەبێتە بابەتی قسەکردنی دو کەس کە تێ ناگەن
-
کە هەندێ جار بەکارنەهێنانی مادەی بێهۆشکەر کەمتر پەیوەندی بە ئالودە بونەوە هەیە
-
و زیاتر پەیوەندی هەیە بە ئاقڵییەوە.
-
هەر ئێمە نەبوین کە بەم شێوەیە گەورە بوین
-
بۆ ئەم کارە، مناڵان هێشتا ناویان لێ دەنرێت.
-
ناوە کلاسیکییەکان ئەمانە بون "هێی گەمژە" "هێی شێتە"
-
لەوە دەچێت هەر قوتابخانەیەک جبەخانەیەک ناوی هەبێت
-
کە هەمو ساڵێک نوێ دەکرێتەوە
-
و ئەگەر مناڵێک لە قوتابخانە بشکێت و کەس نەیەوێت گوێی لێ بێت
-
ئایا دەنگی لێوە دێت؟
-
ئایا تەنیا ژاوەژاوی تراکە دەنگییە راوەستاوەکەن
-
کە دوبارە دەبێتەوە کاتێ خەڵک دەڵێن "مناڵیش دەتوانێت دڵڕەق بێت."
-
هەمو قوتابخانەیەک خێمەیەکی گەورەی سێرک بو
-
و ریزبەندییەکە لە ئەکرۆباتەوە تا ماڵیکەری شێرەکانی دەگرتەوە
-
لە لیبوکەکانەوە تا گاڵتەچییەکان، هەمو ئەمانە پێش ئێمە.
-
ئێمە سەیر بوین - کوڕی دەست ئەستور و کچی ریش هاتو
-
شتی دەگمەن بوین کە مامەڵەمان لەگەڵ خەمۆکی و تەنیاییدا دەکرد
-
ناپلیۆنمان دەکرد، بوتڵمان دەخولاندەوە
-
هەوڵمان دەدا برینەکانی خۆمان ماچ بکەین و چاک ببینەوە
-
بەڵام لە شەواندا کاتێ ئەوانی تر دەنوستن
-
بەسەر گوریسەکەدا هەنگاومان دەنا.
-
ئەمە راهێنان بو، و بەڵێ، هەندێکمان دەکەوینە خوارەوە.
-
بەڵام دەمەوێ پێیان بڵێم کە هەمو ئەمانە
-
پاشماوەی تێکشکاوە کاتێ بڕیارمان دا هەمو ئەو شتانە بشکێنین
-
کە وامان دەزانی پێشتر ئەو شتانە بوین
-
و ئەگەر ناتوانیت هیچ شتێکی جوان لەبارەی خۆتەوە بدۆزیتەوە
-
ئاوێنەیەکی باشتر بهێنە، جوانتر سەیر بکە، زیاتر سەرنج بدە
-
چونکە شتێک هەیە لە ناو تۆدا کە وای لێ کردویت بەردەوام بیت لە هەوڵدان
-
سەرەڕای ئەو هەمو کەسەی کە پێیان وتویت واز بهێنە.
-
تۆ بە دەوری دڵە شکاوەکەتدا
-
واژۆت کردووە کە "ئەوان هەڵە بون."
-
چونکە رەنگە تۆ سەر بە کۆمەڵێک یان دەستەیەک نەبویت.
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-