ئەفسانەی ئارکینی و ئەسینا. ئیزیلوت گیلیسپی
-
0:07 - 0:09لە کۆمەڵێک کەشتیوان کە دەبنە بەراز،
-
0:09 - 0:11حۆرییەکان لە درەختەکانەوە دروست دەبن،
-
0:11 - 0:14سەرنجێک کە خاوەنەکەی دەکاتە بەرد،
-
0:14 - 0:18ئەفسانەی گریکەکان، پڕە
لەو بوونەوەرانەی کە شێوەیان دەگۆڕدرێت. -
0:18 - 0:22هەر کاتێک خواوەندەکان بیانەوێت
دەتوانن شێوەی دەرکەوتنیان بگۆڕن، -
0:22 - 0:27بەڵام بۆ مرۆڤەکان، گۆڕینی
شێوە شتێکی نەخوازرەوە. -
0:27 - 0:32ئەفسانەی ئاراکنی یەکێکە لەو ئەفسانانە
بەهێزانەی باسی گۆڕینی شێوە دەکات. -
0:32 - 0:35ئاراکنی کچی بازرگانێک دەبێت
-
0:35 - 0:40کە ژیانی بە بۆیە کردنی بۆیەی
مۆری تاریک بە سەر دەبات. -
0:40 - 0:43کە ئارەزووی بەکارهێنانی باشترین داو دەکات،
-
0:43 - 0:45قوماشەکانی پێ دەدورێت،
-
0:45 - 0:48جوانترین بەرگ دەدورێت.
-
0:48 - 0:52خەڵک لە دەوری ئەرکاینی
کۆدەبوونەوە لە کاتی دورینی بەرگ، -
0:52 - 0:57وەک ئەوەی لە بەرگەکان لە سەری
پەنجەیەوە سەرچاوە بگرن، -
0:57 - 1:00بەڵام لەگەڵ گەشەی پیاهەڵدانی خەڵک،
لەخۆباییبوونی ئارکانیش بەرز دەبێتەوە. -
1:00 - 1:04خەڵک زوو زوو گوێبیستی ئارکاینی
دەبوون کە باسی لێهاتوویی خۆی دەکرد، -
1:04 - 1:10دەیگوت ئەوەندە لێهاتووە هیچ کەسێک، نە
مرۆڤ و نە خواوەند، ناتوانێت پێشی بکەون. -
1:10 - 1:14نەیدەتوانی دان بەوەدا بنێت کە لێهاتویی
لە دوورین دیاریەکی خواوەندییە. -
1:14 - 1:18جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە
ئەم لێهاتووییە تایبەت و زیرەکی کەسییە. -
1:18 - 1:22بەڵام بەداخەوە، خواوەندی
زیرەکی و دەست ڕەنگینی، ئەسینا، -
1:22 - 1:25گوێبیستی ئەم قسانەی ئەرکینی دەبێت.
-
1:25 - 1:28پلان دادەڕێژێت، کە وانەیەک
فێری ئەم کچە لاسارە بکات، -
1:28 - 1:34ئەسینا خۆی وەک ژنێکی پیر نیشان
دەدات، خۆی دەخزێنێتە ناو مرۆڤەکان. -
1:34 - 1:36لە لای خەڵک لە لێهاتووی
ئەرکینی کەم دەکردەوە، -
1:36 - 1:40دەیگوت: ئەم کچە چۆن دەوێرێت
شان لە شانی خواوەندەکان بدات؟ -
1:40 - 1:44بەڵام ئەرکینی گاڵتەی پێدەهات،
هەر سەیری دەرەوەشی نەدەکرد. -
1:44 - 1:49ژنە پیرەکە پەست دەبێت، بەرگەکەی
فڕێ دەدات و خۆی ئاشکرا دەکات. -
1:49 - 1:53ئەگەر ئارکینی بەردەوام بێت
لە زڕاندنی ناوبانگی خواوەندەکان، -
1:53 - 1:57ئەسینا پێشنیازی پێشبڕکێیەک دەکات.
-
1:57 - 2:01شۆکی دیتنی خواوەندە چاو
خۆڵەمێشیەکە دەشارێتەوە، -
2:01 - 2:04بە پێشبڕکێکە قایل دەبێت.
-
2:04 - 2:10ئەسینا مەکینەی درووینە گەشاوەکەی
خۆی دەردێنێت و خەڵک سەیری دەکات. -
2:10 - 2:14بەرگ درووکەکان بە
سەرنجەوە دەست بە درووین دەکەن. -
2:14 - 2:17ئەسینا چەند پارچە هەورێک
لە ئاسمانەوە دەهێنێتە سەر زەوی -
2:17 - 2:22و لە گیای سەر زەوی داو دروست
دەکات بۆ پێشاندانی باڵا دەستی خۆی. -
2:22 - 2:25چەند دیمەنێکی مەزن
دەدرووێت بۆ پیشاندانی هێزی خواوەندەکان: -
2:25 - 2:28پۆسایدن بەسەر شەپۆڵەکان ڕادەکات،
-
2:28 - 2:29زیۆس تۆپەڵی بروسک دەهاوێژێت،
-
2:29 - 2:32و ئەپۆڵۆ بە ئاسماندا هەڵدەگەڕێت.
-
2:32 - 2:39لە درووینەکانی ئەسینا، مرۆڤەکان
بێ دەسەڵات و ماڵوێران دەردەکەوتن. -
2:39 - 2:43بەڵام ئارکینی نیازی نەبوو
شکۆی خواوەندەکان بدرووێت. -
2:43 - 2:46درووینەکانی وێنەی
خواوەندە گەندەڵەکانی پێشان دەدا: -
2:46 - 2:48شەڕ کردن لە نێوان خۆیان،
-
2:48 - 2:50مەی نۆشین وخۆبەزل زانین،
-
2:50 - 2:52دەستوەردان لە ناو ژیانی مرۆڤەکان.
-
2:52 - 2:57زیۆسی وەک دەسترێژیکەر پێشان دەدات،
کە شێوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ ڕاو کردنی ژن، -
2:57 - 2:59قازی مل درێژ بۆ لیدا،
-
2:59 - 3:00کەڵەگا بۆ یوروپا،
-
3:00 - 3:03یان بارانێک زێڕ بۆ دانای.
-
3:03 - 3:07دواتر ئارکینی هەوڵ دەدات کارە
خراپەکانیتری خواوەندەکان پێشان بدات، -
3:07 - 3:09فڕاندنی پیرسیفۆنی لە لایەن پلۆتۆەوە،
-
3:09 - 3:13تا سەرلەدونانی شێتانەی
ئیریگونا لە لایەن بارخۆسسەوە. -
3:13 - 3:16سەڕەڕای خواوەندەکانی بە ناشرین پێشان دەدا،
-
3:16 - 3:20ئیشەکانی ئارکینی،
لێهاتووی ئارکینی دەردەخست. -
3:20 - 3:23درووینەکانی لە ڕاستیەوە نزیک بوون،
-
3:23 - 3:25پڕ بوون لە جووڵە و ڕەنگی گەشاوە
-
3:25 - 3:27کە دەرخەری سەرکەوتن دەبن.
-
3:27 - 3:33کاتێک ئەسینا دەبینێت درووینەکانی
ئەرکینی جوانتر و باڵاترن، -
3:33 - 3:37توڕە دەبێت و شێوەی خۆی
بۆ درووینکەرێکی مرۆڤ دەگۆڕێت. -
3:37 - 3:42ئارکینی دڵی خۆش بوو سەڕەرای
ئەوەی کە جەستەی دەلەریوە. -
3:42 - 3:46پەنجەکانی بێ وەستان دەجوڵایەوە
کاتێک بازووەکانی بە لاتەنیشتەکانی دەلکێت، -
3:46 - 3:50پرچی ڕەش سەراپایی
جەستەی ئەرکینی دادەپۆشێت. -
3:50 - 3:55ئەسینا، یەک بەکرەی لە دەوری
سکی ئارکینی دانا و جێی هێشت، -
3:55 - 3:59کە نیشانەی مرۆڤ بوون
و فانی بوونی ئەرکینی دەبێت. -
3:59 - 4:02بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت کە ناکرێت
کەس پێش خواوەندەکان بکەوێت، -
4:02 - 4:07ئەسینا ئەرکینی دەکاتە یەکەمین جاڵجاڵۆکە.
-
4:07 - 4:11تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش ئارکینی و
منداڵەکانی دەلەرزن و تۆبە دەکەن -
4:11 - 4:13یان بەرەنگاریەکی ئازایانەیە؟
-
4:13 - 4:15لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکان.
- Title:
- ئەفسانەی ئارکینی و ئەسینا. ئیزیلوت گیلیسپی
- Description:
-
لەم بەستەرە سەیری کۆی وانەکە بکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-arachne-and-athena-iseult-gillespie
لە کۆمەڵێک کەشتیوانەوە کە دەبنە بەراز تا حۆرییەکان کە لە درەختەکانەوە دروست دەبن، سەرنجێک کە خاوەنەکەی دەکاتە بەرد، ئەفسانەی گریکەکان، پڕە لەو بوونەوەرانەی کە شێوەیان دەگۆڕدرێت. هەر کاتێک خواوەندەکان بیانەوێت، دەتوانن شێوەی دەرکەوتنیان بگۆڕن، بەڵام بۆ مرۆڤەکان، گۆڕینی شێوە شتێکی نەخوازرەوە. ئیزیلوت گیلیسپی باسی چۆنیەتی گۆڕینی شێوەی یەکێک لە خواوەندەکان و ئارکینی دەکات.
وانەکە لە لایەن ئیزیلوت گیلیسپی ئامادە کراوە و لە لایەن میتی ئیلینی هۆلمریس کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:30
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Arachne and Athena - Iseult Gillespie |