لە کۆمەڵێک کەشتیوان کە دەبنە بەراز،
حۆرییەکان لە درەختەکانەوە دروست دەبن،
سەرنجێک کە خاوەنەکەی دەکاتە بەرد،
ئەفسانەی گریکەکان، پڕە
لەو بوونەوەرانەی کە شێوەیان دەگۆڕدرێت.
هەر کاتێک خواوەندەکان بیانەوێت
دەتوانن شێوەی دەرکەوتنیان بگۆڕن،
بەڵام بۆ مرۆڤەکان، گۆڕینی
شێوە شتێکی نەخوازرەوە.
ئەفسانەی ئاراکنی یەکێکە لەو ئەفسانانە
بەهێزانەی باسی گۆڕینی شێوە دەکات.
ئاراکنی کچی بازرگانێک دەبێت
کە ژیانی بە بۆیە کردنی بۆیەی
مۆری تاریک بە سەر دەبات.
کە ئارەزووی بەکارهێنانی باشترین داو دەکات،
قوماشەکانی پێ دەدورێت،
جوانترین بەرگ دەدورێت.
خەڵک لە دەوری ئەرکاینی
کۆدەبوونەوە لە کاتی دورینی بەرگ،
وەک ئەوەی لە بەرگەکان لە سەری
پەنجەیەوە سەرچاوە بگرن،
بەڵام لەگەڵ گەشەی پیاهەڵدانی خەڵک،
لەخۆباییبوونی ئارکانیش بەرز دەبێتەوە.
خەڵک زوو زوو گوێبیستی ئارکاینی
دەبوون کە باسی لێهاتوویی خۆی دەکرد،
دەیگوت ئەوەندە لێهاتووە هیچ کەسێک، نە
مرۆڤ و نە خواوەند، ناتوانێت پێشی بکەون.
نەیدەتوانی دان بەوەدا بنێت کە لێهاتویی
لە دوورین دیاریەکی خواوەندییە.
جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە
ئەم لێهاتووییە تایبەت و زیرەکی کەسییە.
بەڵام بەداخەوە، خواوەندی
زیرەکی و دەست ڕەنگینی، ئەسینا،
گوێبیستی ئەم قسانەی ئەرکینی دەبێت.
پلان دادەڕێژێت، کە وانەیەک
فێری ئەم کچە لاسارە بکات،
ئەسینا خۆی وەک ژنێکی پیر نیشان
دەدات، خۆی دەخزێنێتە ناو مرۆڤەکان.
لە لای خەڵک لە لێهاتووی
ئەرکینی کەم دەکردەوە،
دەیگوت: ئەم کچە چۆن دەوێرێت
شان لە شانی خواوەندەکان بدات؟
بەڵام ئەرکینی گاڵتەی پێدەهات،
هەر سەیری دەرەوەشی نەدەکرد.
ژنە پیرەکە پەست دەبێت، بەرگەکەی
فڕێ دەدات و خۆی ئاشکرا دەکات.
ئەگەر ئارکینی بەردەوام بێت
لە زڕاندنی ناوبانگی خواوەندەکان،
ئەسینا پێشنیازی پێشبڕکێیەک دەکات.
شۆکی دیتنی خواوەندە چاو
خۆڵەمێشیەکە دەشارێتەوە،
بە پێشبڕکێکە قایل دەبێت.
ئەسینا مەکینەی درووینە گەشاوەکەی
خۆی دەردێنێت و خەڵک سەیری دەکات.
بەرگ درووکەکان بە
سەرنجەوە دەست بە درووین دەکەن.
ئەسینا چەند پارچە هەورێک
لە ئاسمانەوە دەهێنێتە سەر زەوی
و لە گیای سەر زەوی داو دروست
دەکات بۆ پێشاندانی باڵا دەستی خۆی.
چەند دیمەنێکی مەزن
دەدرووێت بۆ پیشاندانی هێزی خواوەندەکان:
پۆسایدن بەسەر شەپۆڵەکان ڕادەکات،
زیۆس تۆپەڵی بروسک دەهاوێژێت،
و ئەپۆڵۆ بە ئاسماندا هەڵدەگەڕێت.
لە درووینەکانی ئەسینا، مرۆڤەکان
بێ دەسەڵات و ماڵوێران دەردەکەوتن.
بەڵام ئارکینی نیازی نەبوو
شکۆی خواوەندەکان بدرووێت.
درووینەکانی وێنەی
خواوەندە گەندەڵەکانی پێشان دەدا:
شەڕ کردن لە نێوان خۆیان،
مەی نۆشین وخۆبەزل زانین،
دەستوەردان لە ناو ژیانی مرۆڤەکان.
زیۆسی وەک دەسترێژیکەر پێشان دەدات،
کە شێوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ ڕاو کردنی ژن،
قازی مل درێژ بۆ لیدا،
کەڵەگا بۆ یوروپا،
یان بارانێک زێڕ بۆ دانای.
دواتر ئارکینی هەوڵ دەدات کارە
خراپەکانیتری خواوەندەکان پێشان بدات،
فڕاندنی پیرسیفۆنی لە لایەن پلۆتۆەوە،
تا سەرلەدونانی شێتانەی
ئیریگونا لە لایەن بارخۆسسەوە.
سەڕەڕای خواوەندەکانی بە ناشرین پێشان دەدا،
ئیشەکانی ئارکینی،
لێهاتووی ئارکینی دەردەخست.
درووینەکانی لە ڕاستیەوە نزیک بوون،
پڕ بوون لە جووڵە و ڕەنگی گەشاوە
کە دەرخەری سەرکەوتن دەبن.
کاتێک ئەسینا دەبینێت درووینەکانی
ئەرکینی جوانتر و باڵاترن،
توڕە دەبێت و شێوەی خۆی
بۆ درووینکەرێکی مرۆڤ دەگۆڕێت.
ئارکینی دڵی خۆش بوو سەڕەرای
ئەوەی کە جەستەی دەلەریوە.
پەنجەکانی بێ وەستان دەجوڵایەوە
کاتێک بازووەکانی بە لاتەنیشتەکانی دەلکێت،
پرچی ڕەش سەراپایی
جەستەی ئەرکینی دادەپۆشێت.
ئەسینا، یەک بەکرەی لە دەوری
سکی ئارکینی دانا و جێی هێشت،
کە نیشانەی مرۆڤ بوون
و فانی بوونی ئەرکینی دەبێت.
بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت کە ناکرێت
کەس پێش خواوەندەکان بکەوێت،
ئەسینا ئەرکینی دەکاتە یەکەمین جاڵجاڵۆکە.
تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش ئارکینی و
منداڵەکانی دەلەرزن و تۆبە دەکەن
یان بەرەنگاریەکی ئازایانەیە؟
لە ژێر سێبەری زەبەلاحەکان.