بۆچی هه‌بوونی بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوون مافێكی مرۆڤه
-
0:01 - 0:03كاتێك 14 ساڵان بووم،
-
0:03 - 0:08خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا
بچووكه‌كانم بوون له ئه‌سیوپیا. -
0:08 - 0:10و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد،
-
0:10 - 0:12"چ رۆژێك دابنێین بۆ
له دایك بوونیان؟" -
0:13 - 0:16"ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه لێی له دایك بوون،
به ڕوونیی؟" -
0:16 - 0:18پرسیارێكی پێكه‌نیناوی.
-
0:18 - 0:20دواتر دایكم گووتی،
-
0:20 - 0:21"زۆرباشه، كریستین،
-
0:21 - 0:24هیچ كام له برا بچووكه‌كانت
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نییه، -
0:24 - 0:26بۆیه چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت
بزانین كه‌ی له دایكبوون؟" -
0:27 - 0:28زۆر سه‌یر بوو.
-
0:28 - 0:31ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه،
هێشتا ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌م. -
0:31 - 0:33جگه له‌وه‌ش سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵدانم
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی -
0:33 - 0:35ونبوونی بڕوانامه‌ی له دایك
بوونی براكانم، -
0:35 - 0:38هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه له
جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م. -
0:38 - 0:42بڕوانامه‌ی له دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی
به گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه؟ -
0:42 - 0:46بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه، پێویسته ئاوڕێك له
كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین، -
0:46 - 0:47كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
-
0:47 - 0:50له 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانیی
بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، -
0:50 - 0:52بۆ یه‌كه‌م جار،
-
0:52 - 0:55خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییهكانی -
0:55 - 0:59كه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ
ده‌كرێت له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك: -
0:59 - 1:03ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س
له به‌رامبه‌ر یاسا. -
1:03 - 1:05یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی.
-
1:05 - 1:07بۆ منداڵان، ئه‌مه بڕوانامه‌ی
له دایك بوونه. -
1:07 - 1:10له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه مافێكی
جیهانی مرۆڤه، -
1:10 - 1:15ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك
هیچ تۆمارێكیان نییه كه هه‌ن، -
1:15 - 1:18كه ده‌یكاته یه‌كیك له گه‌وره‌ترین
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێستاماندا، -
1:19 - 1:21له‌وانه‌یه هێشتاش هیچ كه‌سێك
له‌باره‌یه‌وه نه‌زانێت. -
1:22 - 1:24له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌ژاریی و برسێتیی له جیهان، -
1:24 - 1:28بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك
له جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه -
1:28 - 1:29به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت،
-
1:29 - 1:31به‌ڵام له ڕاستیدا گرنگه.
-
1:31 - 1:33ببینن، له كاتێكی زوو له ژیانم،
-
1:33 - 1:37له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵ
گەیهكی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-، -
1:37 - 1:39به دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی
ئه‌و كچه بچووكه ده‌كرد -
1:40 - 1:44كه هه‌ر له منداڵییه‌وه تووشی ئیفلیجی
ببوو له كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه ئیفلیج ببوو -
1:44 - 1:46كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌كه،
-
1:46 - 1:48بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو،
-
1:48 - 1:51لاقه‌كانی زۆر به‌خراپی بریندار ببوون
و تووشی هه‌وكردن ببوون، -
1:51 - 1:53ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو،
-
1:53 - 1:55هه‌گیز نه‌چووبووه قوتابخانه
-
1:55 - 2:00زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره
تاریك و بچووكه به‌سه‌ربرد بوو. -
2:01 - 2:05كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م
له توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كرد، -
2:05 - 2:08ئه‌و گووتی،"زۆرباشه سه‌ره‌تا، پێویسته
بڕوانامه‌یه‌كی له دایك بوونی بۆ ده‌ربكه‌ین -
2:08 - 2:09من كه‌مێك شڵه‌ژابووم.
-
2:09 - 2:13من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه پێویسته
هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و -
2:13 - 2:16و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ
ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه؟ -
2:16 - 2:20ئه‌و به‌رده‌وامه، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه
پێویسته بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین." -
2:20 - 2:22ببینه، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی،
-
2:22 - 2:24وه‌كو كه‌سێك له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه ناناسرێیت. -
2:24 - 2:28وكه‌سێك كه به فه‌رمی بوونی نه‌بێت
مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی نابێت، -
2:28 - 2:30حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا
خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات -
2:30 - 2:33بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
ده‌رباره‌یان ده‌زانن. -
2:33 - 2:37دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه
له ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی. -
2:38 - 2:43خه‌ڵك به بێ ناسنامه‌ی یاسایی
ژمێردراو و پارێزراو نین. -
2:43 - 2:45ئه‌وان لە هه‌ژارترین
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن -
2:45 - 2:48له كۆمه‌ڵگە هه‌ره كهنارگیرهكان.
-
2:48 - 2:50ئه‌وان قوربانیی سهوداگهریین.
-
2:50 - 2:54سه‌وداگه‌ره مرۆڤیینییهكان ده‌زانن كه
به نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزییه‌وه -
2:54 - 2:57گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت
له شوێنی یه‌كه‌مه‌وه. -
2:57 - 3:01ئه‌وان قوربانیی قۆزتنهوهن، وه‌كو
كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ. -
3:01 - 3:05به‌بێ بڕوانامه‌ی له دایكبوون، چۆن
ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه؟ -
3:05 - 3:07:ئه‌وان له نێوان بێ ڕهگهزنامهكانن
-
3:07 - 3:10بڕوانامه‌ی له دایكبوون به‌ڵگه پێشكه‌ش
ده‌كات كه خێزانه‌كه‌ت كێن -
3:10 - 3:11و له كوێ له دایك بوویت،
-
3:11 - 3:14دوو فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
به ده‌ست هێنانی ڕه‌گه‌زنامه. -
3:15 - 3:18له یه‌ك ملیار خه‌ڵك له جیهان
به‌بێ ناسنامه‌ی یاسایی. -
3:18 - 3:22زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان منداڵن كه هه‌رگیز
له كاتی له دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه -
3:22 - 3:24له وڵاته گهشهنەسهندووهكان،
-
3:24 - 3:28سه‌رووی 60 له سه‌دی له دایكبوونی منداڵان
هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون. -
3:28 - 3:32توێژینه‌وه‌یه‌ك له 17 وڵاتی
باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا -
3:32 - 3:35ده‌ریخست كه 80 له سه‌دی منداڵان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نه‌بوو. -
3:36 - 3:38جگه له‌و وڵاتانه‌ش كه هێشتا
-
3:38 - 3:41گشتگریی تۆماری له دایكبوونی
جیهانیی پێ نه‌گه‌یشتووه، -
3:41 - 3:45له 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له دایكبوون بۆ
گه‌یشتن به چاودێری ته‌ندروستیی پێویسته، -
3:45 - 3:47له نێویاندا كوتان،
-
3:48 - 3:51له 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به هاوكاریی
كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویسته -
3:51 - 3:53به‌مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی
خه‌ڵك له هه‌ژاریی. -
3:55 - 3:59و له 59 وڵات، بڕوانامه‌ی
له دایكبوون پێویسته -
3:59 - 4:02بۆ منداڵێك كه ناوی بنووسرێت
یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه. -
4:03 - 4:07هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له دایكبوون زۆر
پێویسته بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی، -
4:07 - 4:09بۆ نموونه ناسنامه‌ی نیشتمانیی
یاخود گه‌شتنامه، -
4:09 - 4:13و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی
له نزیكه‌ی هه‌موو وڵاتێك پێویسته -
4:13 - 4:16بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت
یاخود كردنه‌وه‌ی حیسابێكی بانكیی. -
4:16 - 4:20له ڕاستیدا، له 1،7 ملیار خه‌ڵك له
جیهان كه‌وا پاره له بانك دانانێن، -
4:20 - 4:23له سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی
به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی. -
4:24 - 4:28پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه
ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك، -
4:28 - 4:29كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
-
4:29 - 4:32بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه
كه به‌ڵگه ده‌ریده‌خات -
4:32 - 4:35كه باشتركردنی گشتگیریی تۆماركردنی
له دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات -
4:35 - 4:37له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه
گهشهسندووهكان، -
4:37 - 4:39له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی
-
4:39 - 4:41بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر،
تێربوون، په‌روه‌رده، -
4:41 - 4:42به‌ره‌وپێشچوونی ئابووریی
-
4:43 - 4:45و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك.
-
4:47 - 4:51له ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان
به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه -
4:51 - 4:55و به‌ڵێنیاندا كه مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست
دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك -
4:55 - 4:57و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن
-
4:57 - 4:59له هه‌وڵه‌كانیان بۆ
كۆتایی هێنان به هه‌ژاریی، -
4:59 - 5:00برسێتیی
-
5:00 - 5:01و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانیی .
-
5:01 - 5:04به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی
مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن -
5:04 - 5:06و چۆن ده‌زانن گه‌ر هیچ كه‌سێك جێمابێت
-
5:06 - 5:09گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و
له كوێن -
5:09 - 5:11له شوێنی یه‌كه‌م؟
-
5:14 - 5:16بۆیه وڵاته‌كان ده‌توانن
چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه؟ -
5:16 - 5:18هیچ نموونه‌یه‌ك نییه
بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات، -
5:18 - 5:20چونكه سنووری هه‌موو
وڵاتێك بێهاوتایه. -
5:20 - 5:24پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه كه
ده‌توانرێت له ههرسیستهمێك جێبه‌جێ بكرێت -
5:25 - 5:27ژماره یه‌ك، دوورییه‌كه كه‌م بكه‌وه.
-
5:27 - 5:29دوو، تێچووه‌كه مه‌هێڵه.
-
5:29 - 5:31سێ، پڕۆسه‌كه ئاسان بكه.
-
5:31 - 5:33چوار، جیاکاری مه‌هێڵه.
-
5:33 - 5:35پێنج، داواكاری زیاد بكه.
-
5:35 - 5:38جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا
وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه ماوه‌ته‌وه، -
5:39 - 5:41چونكه له‌ڕووی ئامارییه‌وه،
هیچ جیاوازییه‌ك نییه -
5:41 - 5:43له نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی
كوڕ و كچه‌كان. -
5:43 - 5:46به‌ڵام جیاكارییه‌كه
له دژی منداڵ نییه-- -
5:46 - 5:47له دژی دایكه‌كه‌یه.
-
5:47 - 5:51ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی
كه ناوی باوكی پێویست بوو -
5:51 - 5:54یاخود دهێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی
له دایكبوونی منداڵه‌كه تۆمار بكرێت. -
5:54 - 5:58بۆیه له‌و دۆخانه‌ی كه باوكه‌كه
نادیاره، نایه‌وێت، -
5:58 - 6:00یاخود ناتوانێت
داوای مافی باوكایه‌تیی بكات، -
6:00 - 6:03دایكه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه ڕێگرییان
لێ ده‌كرێت له تۆمار كردنی له دایكبوونی -
6:03 - 6:05منداڵه‌كانی خۆیان.
-
6:05 - 6:08بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌مه،
ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له شوێنی خۆی دانا -
6:08 - 6:12ڕێگه‌ی به دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان
تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه. -
6:12 - 6:14له ته‌نزانیا، له 2012،
-
6:14 - 6:17ته‌نیا 13 له سه‌دی منداڵه‌كان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان هه‌بوو. -
6:17 - 6:20بۆیه حكوومه‌ت هه‌ڵسا به
پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ. -
6:21 - 6:26ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له
ژێرخانی ئاماده دانا، -
6:26 - 6:28وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان
-
6:28 - 6:30و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
-
6:30 - 6:34خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه
له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستیان پێیان بوو. -
6:34 - 6:34كرێیان نه‌هێشت.
-
6:35 - 6:38پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد
و به ئۆتۆماتیكیان كرد، -
6:38 - 6:40بڕوانامه‌ی له دایكبوون
ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت. -
6:41 - 6:44بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی
هۆشیاریی گشتییان داهێنا، -
6:44 - 6:46بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بزانێت
پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه -
6:46 - 6:49و بۆچی گرنگ بوو تۆماری
له دایكبوونی منداڵه‌كانیان بكه‌ن. -
6:51 - 6:54ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی
كه سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا، -
6:54 - 6:5783 له سه‌دی منداڵه‌كان
ئێستا بڕوانانه‌ی له دایكبوونیان هه‌یه، -
6:57 - 7:01و له پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی. -
7:01 - 7:03بۆیه ده‌توانیت چی بكه‌یت؟
-
7:03 - 7:07من باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له ڕێی
مرۆڤایه‌تییمان به یه‌كه‌وه به‌ستراوین. -
7:07 - 7:10له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین،
به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه ده‌ده‌ین. -
7:10 - 7:14له كاتێكدا هیچ كامێكمان له دایكبوون و
حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد، -
7:14 - 7:16پێویسته هه‌ڵبژێرین كه چۆن ده‌ژین.
-
7:17 - 7:20گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك
ساتێكی به ئاگایی -
7:20 - 7:22یاخود ساتێكی هاوسۆزیی
-
7:22 - 7:24ئیلهام ده‌داته كه‌سێك ڕه‌فتار بكات.
-
7:24 - 7:25و له ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان،
-
7:25 - 7:29ده‌بینه به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان.
-
7:29 - 7:33كاتێك تیچووی كارنه‌كردن بریتیه له مناڵه
بێتاوانه‌كان به نه‌پارێزراوی جێده‌هێڵرێن. -
7:33 - 7:36ناكوترێن، ناتوانن بچن بۆ قوتابخانه،
-
7:36 - 7:40گه‌وره ده‌بن ببنه گه‌نجانێك كه ناتوانن
كارێكی گونجاو بۆزنه‌وه یاخود ده‌نگ بده‌ن، -
7:40 - 7:45گه‌مارۆ دراون له بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی،
دوورخستنه‌وه و ونبوون، -
7:45 - 7:46ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه
-
7:46 - 7:49ئه‌و پرسه له تاریكیی ده‌ربهێنین
-
7:49 - 7:50بۆ ڕووناكیی.
-
7:51 - 7:54چونكه هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی
گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت، -
7:54 - 7:56به‌ڵام ئه‌مڕۆ،
-
7:56 - 7:58ئێوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه.
-
7:58 - 7:59سوپاس.
-
7:59 - 8:01(چه‌پڵه)
- Title:
- بۆچی هه‌بوونی بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوون مافێكی مرۆڤه
- Speaker:
- كریستین وێنز
- Description:
-
شاره‌زای ناسنامه‌ی یاسایی كریستین وینز ده‌ڵێت، زیاتر له ملیاریك خه‌ڵك له ته‌واوی جیهان، كه زۆربه‌یان منداڵن، هیچ بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوونیان نییه، له زۆربه‌ی وڵاته‌كان، ئه‌مه مانای وایه ئه‌وان ناتوانن ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه ژێوهرهكانی وه‌كو چاودێری ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده ناگات. ئه‌و گفتوگۆی ئه‌مه ده‌كات بۆچی ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤله كاتی ئێستاماندا--و پێنج به‌رنامه‌ڕیژیی باس ده‌كات بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ناوی تۆماربكرێت و بپارێزرێت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:14
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What if a single human right could change the world? |