كاتێك 14 ساڵان بووم،
خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا
بچووكه‌كانم بوون له ئه‌سیوپیا.
و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد،
"چ رۆژێك دابنێین بۆ
له دایك بوونیان؟"
"ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه لێی له دایك بوون،
به ڕوونیی؟"
پرسیارێكی پێكه‌نیناوی.
دواتر دایكم گووتی،
"زۆرباشه، كریستین،
هیچ كام له برا بچووكه‌كانت
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نییه،
بۆیه چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت
بزانین كه‌ی له دایكبوون؟"
زۆر سه‌یر بوو.
ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه،
هێشتا ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌م.
جگه له‌وه‌ش سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵدانم
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی
ونبوونی بڕوانامه‌ی له دایك
بوونی براكانم،
هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه له
جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م.
بڕوانامه‌ی له دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی
به گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه، پێویسته ئاوڕێك له
كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین،
كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
له 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانیی
بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،
بۆ یه‌كه‌م جار،
خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییهكانی
كه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ
ده‌كرێت له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك:
ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س
له به‌رامبه‌ر یاسا.
یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی.
بۆ منداڵان، ئه‌مه بڕوانامه‌ی
له دایك بوونه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه مافێكی
جیهانی مرۆڤه،
ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك
هیچ تۆمارێكیان نییه كه هه‌ن،
كه ده‌یكاته یه‌كیك له گه‌وره‌ترین
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێستاماندا،
له‌وانه‌یه هێشتاش هیچ كه‌سێك
له‌باره‌یه‌وه نه‌زانێت.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌ژاریی و برسێتیی له جیهان،
بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك
له جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه
به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت،
به‌ڵام له ڕاستیدا گرنگه.
ببینن، له كاتێكی زوو له ژیانم،
له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵ
گەیهكی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-،
به دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی
ئه‌و كچه بچووكه ده‌كرد
كه هه‌ر له منداڵییه‌وه تووشی ئیفلیجی
ببوو له كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه ئیفلیج ببوو
كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌كه،
بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو،
لاقه‌كانی زۆر به‌خراپی بریندار ببوون
و تووشی هه‌وكردن ببوون،
ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو،
هه‌گیز نه‌چووبووه قوتابخانه
زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره
تاریك و بچووكه به‌سه‌ربرد بوو.
كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م
له توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كرد،
ئه‌و گووتی،"زۆرباشه سه‌ره‌تا، پێویسته
بڕوانامه‌یه‌كی له دایك بوونی بۆ ده‌ربكه‌ین
من كه‌مێك شڵه‌ژابووم.
من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه پێویسته
هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و
و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ
ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه؟
ئه‌و به‌رده‌وامه، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه
پێویسته بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین."
ببینه، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی،
وه‌كو كه‌سێك له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه ناناسرێیت.
وكه‌سێك كه به فه‌رمی بوونی نه‌بێت
مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی نابێت،
حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا
خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات
بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
ده‌رباره‌یان ده‌زانن.
دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه
له ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی.
خه‌ڵك به بێ ناسنامه‌ی یاسایی
ژمێردراو و پارێزراو نین.
ئه‌وان لە هه‌ژارترین
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن
له كۆمه‌ڵگە هه‌ره كهنارگیرهكان.
ئه‌وان قوربانیی سهوداگهریین.
سه‌وداگه‌ره مرۆڤیینییهكان ده‌زانن كه
به نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزییه‌وه
گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت
له شوێنی یه‌كه‌مه‌وه.
ئه‌وان قوربانیی قۆزتنهوهن، وه‌كو
كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ.
به‌بێ بڕوانامه‌ی له دایكبوون، چۆن
ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه؟
:ئه‌وان له نێوان بێ ڕهگهزنامهكانن
بڕوانامه‌ی له دایكبوون به‌ڵگه پێشكه‌ش
ده‌كات كه خێزانه‌كه‌ت كێن
و له كوێ له دایك بوویت،
دوو فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
به ده‌ست هێنانی ڕه‌گه‌زنامه.
له یه‌ك ملیار خه‌ڵك له جیهان
به‌بێ ناسنامه‌ی یاسایی.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان منداڵن كه هه‌رگیز
له كاتی له دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه
له وڵاته گهشهنەسهندووهكان،
سه‌رووی 60 له سه‌دی له دایكبوونی منداڵان
هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له 17 وڵاتی
باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا
ده‌ریخست كه 80 له سه‌دی منداڵان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نه‌بوو.
جگه له‌و وڵاتانه‌ش كه هێشتا
گشتگریی تۆماری له دایكبوونی
جیهانیی پێ نه‌گه‌یشتووه،
له 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له دایكبوون بۆ
گه‌یشتن به چاودێری ته‌ندروستیی پێویسته،
له نێویاندا كوتان،
له 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به هاوكاریی
كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویسته
به‌مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی
خه‌ڵك له هه‌ژاریی.
و له 59 وڵات، بڕوانامه‌ی
له دایكبوون پێویسته
بۆ منداڵێك كه ناوی بنووسرێت
یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه.
هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له دایكبوون زۆر
پێویسته بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی،
بۆ نموونه ناسنامه‌ی نیشتمانیی
یاخود گه‌شتنامه،
و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی
له نزیكه‌ی هه‌موو وڵاتێك پێویسته
بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت
یاخود كردنه‌وه‌ی حیسابێكی بانكیی.
له ڕاستیدا، له 1،7 ملیار خه‌ڵك له
جیهان كه‌وا پاره له بانك دانانێن،
له سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی
به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی.
پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه
ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك،
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه
كه به‌ڵگه ده‌ریده‌خات
كه باشتركردنی گشتگیریی تۆماركردنی
له دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات
له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه
گهشهسندووهكان،
له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی
بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر،
تێربوون، په‌روه‌رده،
به‌ره‌وپێشچوونی ئابووریی
و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك.
له ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان
به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه
و به‌ڵێنیاندا كه مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست
دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك
و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن
له هه‌وڵه‌كانیان بۆ
كۆتایی هێنان به هه‌ژاریی،
برسێتیی
و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانیی .
به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی
مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن
و چۆن ده‌زانن گه‌ر هیچ كه‌سێك جێمابێت
گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و
له كوێن
له شوێنی یه‌كه‌م؟
بۆیه وڵاته‌كان ده‌توانن
چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه؟
هیچ نموونه‌یه‌ك نییه
بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات،
چونكه سنووری هه‌موو
وڵاتێك بێهاوتایه.
پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه كه
ده‌توانرێت له ههرسیستهمێك جێبه‌جێ بكرێت
ژماره یه‌ك، دوورییه‌كه كه‌م بكه‌وه.
دوو، تێچووه‌كه مه‌هێڵه.
سێ، پڕۆسه‌كه ئاسان بكه.
چوار، جیاکاری مه‌هێڵه.
پێنج، داواكاری زیاد بكه.
جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا
وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه ماوه‌ته‌وه،
چونكه له‌ڕووی ئامارییه‌وه،
هیچ جیاوازییه‌ك نییه
له نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی
كوڕ و كچه‌كان.
به‌ڵام جیاكارییه‌كه
له دژی منداڵ نییه--
له دژی دایكه‌كه‌یه.
ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی
كه ناوی باوكی پێویست بوو
یاخود دهێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی
له دایكبوونی منداڵه‌كه تۆمار بكرێت.
بۆیه له‌و دۆخانه‌ی كه باوكه‌كه
نادیاره، نایه‌وێت،
یاخود ناتوانێت
داوای مافی باوكایه‌تیی بكات،
دایكه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه ڕێگرییان
لێ ده‌كرێت له تۆمار كردنی له دایكبوونی
منداڵه‌كانی خۆیان.
بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌مه،
ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له شوێنی خۆی دانا
ڕێگه‌ی به دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان
تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه.
له ته‌نزانیا، له 2012،
ته‌نیا 13 له سه‌دی منداڵه‌كان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان هه‌بوو.
بۆیه حكوومه‌ت هه‌ڵسا به
پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ.
ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له
ژێرخانی ئاماده دانا،
وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان
و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه
له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستیان پێیان بوو.
كرێیان نه‌هێشت.
پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد
و به ئۆتۆماتیكیان كرد،
بڕوانامه‌ی له دایكبوون
ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت.
بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی
هۆشیاریی گشتییان داهێنا،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بزانێت
پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه
و بۆچی گرنگ بوو تۆماری
له دایكبوونی منداڵه‌كانیان بكه‌ن.
ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی
كه سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا،
83 له سه‌دی منداڵه‌كان
ئێستا بڕوانانه‌ی له دایكبوونیان هه‌یه،
و له پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆیه ده‌توانیت چی بكه‌یت؟
من باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له ڕێی
مرۆڤایه‌تییمان به یه‌كه‌وه به‌ستراوین.
له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین،
به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه ده‌ده‌ین.
له كاتێكدا هیچ كامێكمان له دایكبوون و
حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد،
پێویسته هه‌ڵبژێرین كه چۆن ده‌ژین.
گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك
ساتێكی به ئاگایی
یاخود ساتێكی هاوسۆزیی
ئیلهام ده‌داته كه‌سێك ڕه‌فتار بكات.
و له ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان،
ده‌بینه به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان.
كاتێك تیچووی كارنه‌كردن بریتیه له مناڵه
بێتاوانه‌كان به نه‌پارێزراوی جێده‌هێڵرێن.
ناكوترێن، ناتوانن بچن بۆ قوتابخانه،
گه‌وره ده‌بن ببنه گه‌نجانێك كه ناتوانن
كارێكی گونجاو بۆزنه‌وه یاخود ده‌نگ بده‌ن،
گه‌مارۆ دراون له بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی،
دوورخستنه‌وه و ونبوون،
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه
ئه‌و پرسه له تاریكیی ده‌ربهێنین
بۆ ڕووناكیی.
چونكه هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی
گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ،
ئێوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه.
سوپاس.
(چه‌پڵه)