Return to Video

نووستن هێزە مەزنەکەتە

  • 0:01 - 0:02
    زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
  • 0:02 - 0:06
    ئەمەوێ بە ئەندامی نێرینە دەستپێبکەم.
  • 0:07 - 0:08
    (پێکەنین)
  • 0:09 - 0:12
    پیاوەکانی شەوی پێنج کاتژمێر ئەنوون
  • 0:12 - 0:17
    ئەندامی نێرینەیان بچووکترە لەوانەی
    حەوت کاتژمێر یان زیاتر ئەنوون.
  • 0:17 - 0:20
    (پێکەنین)
  • 0:20 - 0:25
    لەگەڵ ئەوەشدا، پیاوەکانی شەوی چوار بۆ
    پێنج کاتژمێر ئەخەون
  • 0:25 - 0:28
    ڕێژەی تێستۆستیرۆنی لەشیان
  • 0:28 - 0:31
    وەک هی کەسێک ئەبێت کە
    دە ساڵ لەخۆیان گەورەترە.
  • 0:33 - 0:37
    کەواتە کەمخەوی پیاو بە
    دە ساڵ پیرت ئەکات
  • 0:37 - 0:40
    لەڕووی لایەنە هەستیارەکانی تەندروستییەوە. و
  • 0:42 - 0:46
    بەهەمان شێوە درووستکردنی گرفتی تەندروستی
    کۆئەندامی زاوزێی مێینە ئەبینین
  • 0:46 - 0:48
    بەهۆی کەمخەوییەوە.
  • 0:51 - 0:54
    ئەمە باشترین هەواڵی ئەمڕۆ ئەبێت.
  • 0:54 - 0:56
    (پێکەنین)
  • 0:56 - 0:59
    لەم خاڵەوە، لەوە ئەچێ خراپتر بێت.
  • 0:59 - 1:02
    نەک تەنیا باسی ئەو هەموو
    شتە باشانەتان بۆ ئەکەم
  • 1:02 - 1:04
    کە ڕووئەیات بەهۆی خەوی باشەوە،
  • 1:04 - 1:08
    بەڵکو شتە خراپەکانیش کە ڕووئەیەن
    کاتێک وەک پێویست ناخەویت،
  • 1:08 - 1:11
    بۆ مێشکیشت و بۆ لەشیشت.
  • 1:11 - 1:14
    با بە مێشک دەستپێبکەم و
  • 1:14 - 1:17
    بە کارەکانی فێربوون و بیرەوەری،
  • 1:17 - 1:20
    چونکە ئەوەی بۆمان دەرکەوتووە بەدرێژایی
    ئەم دە ساڵەی پێشووتر
  • 1:20 - 1:23
    ئەوەیە کە پێویستت بە خەوە دوای فێربوون
  • 1:23 - 1:26
    بۆ ئەوەی پەنجە بە دووگمەی هەڵگرتنا بنێیت
    لەسەر ئەو بیرەوەرییە نوێیانە
  • 1:26 - 1:28
    بۆ ئەوەی بیرت نەچنەوە.
  • 1:29 - 1:34
    بەڵام بەم دواییە، بۆمان دەرکەوت کە
    پێش فێربوونیش پێویستت بە نوستنە
  • 1:34 - 1:38
    بۆ ئەوەی مێشکت ئامادە بکەیت،
  • 1:38 - 1:40
    هەر وەک ئیسفنجێکی وشک
  • 1:40 - 1:42
    ئامادەبێت بۆ ئەوەی تەڕبێت
    لەناو زانیاری نوێیا. و
  • 1:43 - 1:46
    بێ نوستن، هێڵەکانی یادەوەری مێشک
  • 1:46 - 1:49
    پڕ ئەبێ لە ئاو و قورس ئەبێت، و
  • 1:49 - 1:51
    ناتوانیت یادەوەری نوێ هەڵمژیت.
  • 1:52 - 1:54
    کەواتە با زانیارییەکەتان نیشانبەم.
  • 1:54 - 1:58
    لەم توێژینەوەیەیا، بڕیارمان یا کە
    بیردۆزەکە تاقی بکەینەوە
  • 1:58 - 2:01
    کە تەرخانکردنی هەموو شەوەکە
    بیرۆکەیەکی باشە.
  • 2:02 - 2:05
    بۆیە کۆمەڵێک کەسمان هێنا و
  • 2:05 - 2:08
    کردمان بە دوو گرووپی تاقیکردنەوەوە:
  • 2:08 - 2:12
    گرووپێکی تێرخەو و
    گرووپێکی کەمخەو.
  • 2:12 - 2:16
    ئێستا گرووپی تێرخەوەکە، هەشت کاتژمێری
    تەواو بۆخۆیان ئەخەون،
  • 2:16 - 2:19
    بەڵام گرووپەکەی کەمخەو ئەبن،
    بەخەبەر ئەیانهێڵینەوە
  • 2:19 - 2:21
    لە تاقیگەکە، لەژێر چاودێریدا.
  • 2:22 - 2:26
    هیچ خەوی کورت یان کافاینیان نابێت،
    بۆیە ناخۆش ئەبێت بۆ هەرهەموویان.
  • 2:27 - 2:28
    ڕۆژی دوواتریش،
  • 2:28 - 2:32
    هەموو ئەو بەشداربووانە ئەخەینە
    ناو ئامێرێکی ئێم ئاڕ ئایەوە و
  • 2:32 - 2:36
    داوایان لێئەکەین فێری لیستێکی
    چەند زانیارییەکی نوێ ببن
  • 2:36 - 2:40
    لەکاتێکا وێنەی چالاکی مێشک ئەگرین. و
  • 2:40 - 2:42
    ئینجا تاقیان ئەکەینەوە
  • 2:42 - 2:44
    بۆ ئەوەی ببینین فێربوونەکە
    چەند کاریگەر بووە.
  • 2:45 - 2:48
    ئەوەش لەسەر تەوەرە ستوونییەکە
    سەیری ئەکەیت. و
  • 2:49 - 2:51
    کاتێک ئەو دوو گرووپە
    ڕووبەڕووی یەک دائەنێیت،
  • 2:51 - 2:56
    ئەوەی ئەیبینیت زۆر جێی بایەخە،
    کورتهێنانی لەسەدا چل
  • 2:56 - 3:00
    لە توانای مێشک بۆ درووستکردنی
    یادەوەری نوێ بەبێ نووستن.
  • 3:01 - 3:03
    پێموابێت پێویستە ئەمە جێگەی بایەخبێت،
  • 3:03 - 3:05
    بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەزانین
    بەسەر خەو یەت
  • 3:05 - 3:08
    لە خەڵکە ڕۆشنبیرەکەی ئێستاماندا.
  • 3:09 - 3:10
    ڕاستییەکەی، زیاتر بیخەینە چوارچێوەوە،
  • 3:10 - 3:14
    جیاوازی نێوان ئەوە ئەبێت
    منداڵەکە نمرەی تەواوەتی بێنێت
  • 3:14 - 3:17
    بەرامبەر بەوەی شکست بێنێت -- ٤٠ لە سەد.
  • 3:18 - 3:22
    هەوڵماندا بزانین چی هەڵەیەک
    ڕووئەیات لەناو مێشکدا
  • 3:23 - 3:26
    بۆ درووستبوونی ئەم جۆرە
    کێشانەی فێربوون. و
  • 3:27 - 3:28
    پێکهاتەیەکیش هەیە ئەکەوێتە
  • 3:28 - 3:33
    بەشی لای چەپ و لای ڕاستی مێشکتەوە،
    پێی دەوترێت هایپۆکامپەس. و
  • 3:33 - 3:35
    ئەتوانی سەیری هایپۆکامپەس بکەیت
  • 3:35 - 3:38
    وەک سندووقی زانیاری مێشکت.
  • 3:39 - 3:42
    زۆر باشە لە وەرگرتنی
    یادەوەری نوێدا و
  • 3:42 - 3:43
    ئینجا هەڵگرتنیان. و
  • 3:45 - 3:47
    کاتێک سەیری ئەم پێکهاتەیە ئەکەیت
  • 3:47 - 3:50
    لەو کەسانەدا کە شەوان
    باش ئەخەون،
  • 3:50 - 3:53
    چەندین چالاکیمان بینی لەسەر
    فێربوونی تەندروست.
  • 3:55 - 3:58
    هێشتا لەوانەشدا کە کەمخەو بوون،
  • 3:58 - 4:01
    نەمتوانی هیچ جۆرە ئاماژەیەک
    یان شتێک بدۆزینەوە.
  • 4:03 - 4:08
    بۆیە وەک ئەوە وایە کەم خەوی
    سندووقی یادەوەرییەکانتی کوژاندبێتەوە، و
  • 4:08 - 4:11
    هەر فایلێکی نوێ کە بێت --
    دەگەڕێندرێتەوە و وەرناگیرێت.
  • 4:12 - 4:16
    ناتوانیت بەشێوەیەکی کاریگەر
    ئەزموونی نوێ بخەیتە ناو بیرەوەرییەوە.
  • 4:18 - 4:23
    کەواتە ئەوە ئەو شتە خراپەیە کە ئەکرێت
    ڕووبدات ئەگەر خەوت لێ بگیرێتەوە،
  • 4:23 - 4:26
    بەڵام با بۆ ساتێک بگەڕێمەوە
    سەر گرووپە نموونەییەکەی دووەم.
  • 4:26 - 4:30
    ئەو کەسانەتان بیرە کە هەشت کاتژمێری
    تەواو خەویان ئەکرد؟
  • 4:30 - 4:33
    ئەتوانین پرسیارێکی زۆر جیاواز بکەین:
  • 4:33 - 4:37
    چی شتێکی جۆرێتییەکەی کارئەندامزانییەکەی
    نووستنەکەتە
  • 4:37 - 4:38
    کاتێک دەستت ئەکەوێت
  • 4:38 - 4:42
    یادەوەری و توانای فێربوونت بەهێزدەکات
  • 4:42 - 4:43
    هەموو ڕۆژێک؟
  • 4:44 - 4:47
    بە دانانی وەرگری کارەبایی
    لەسەر هەموو سەر،
  • 4:47 - 4:51
    بۆمان دەرکەوت کە شەپۆلی گەورە و
    بەهێز هەیە لە مێشکەوە
  • 4:51 - 4:55
    لە قووڵترین قۆناغەکانی
    نووستندا ڕووئەیەن
  • 4:55 - 4:57
    کە بەسەریاندا ئەڕۆن
  • 4:57 - 5:00
    ئەم بەرزبوونەوە جوانانەی
    چالاکی کارەبایی
  • 5:00 - 5:02
    کە پێیان دەڵێین تەشیلەیی نووستن. و
  • 5:03 - 5:07
    چالاکی کۆکراوەی جۆرێتی ئەم شەپۆلانەی
    نووستنی قووڵی مێشکن
  • 5:08 - 5:12
    کە شەوانە وەک شێوازی
    گواستنەوەی فایل کاردەکات،
  • 5:12 - 5:16
    لە هەڵگرێکی یادەوەری کورتەوە
    ئەیگوازێتەوانێ
  • 5:16 - 5:20
    بۆ شوێنێکی تری هەڵگرتنی هەمیشەیی
    لەناو مێشکدا، و
  • 5:20 - 5:24
    بەوەش ئەیانپارێزێت، و
    وایان لێئەکات سەلامەت بن.
  • 5:25 - 5:28
    وە گرنگیشە لەوە تێبگەین
  • 5:28 - 5:33
    چی لەکاتی خەودا بەڕاستی مامەڵە ئەکات
    لەگەڵ ئەم سوودانەی بیرەوەریدا،
  • 5:33 - 5:37
    چونکە لێکەوتەی تەندروستی و
    کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەی هەیە
  • 5:37 - 5:39
    با لە بارەی یەک بواریشەوە پێتان بڵێم
  • 5:39 - 5:42
    کە ئەم کارەمان گواستۆتەوە بۆی،
    لەڕووی کلینیکییەوە،
  • 5:42 - 5:45
    کە لە بواری بەساڵاچوون و
    خڵەفاندایە.
  • 5:47 - 5:50
    چونکە هیچ نهێنییەکی تیا نییە،
    کە لەگەڵ بەتەمەن بوونماندا،
  • 5:50 - 5:54
    تواناکانی فێربوون و یادەوەریمان
    بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ئەچن.
  • 5:55 - 5:57
    بەڵام ئەوەی دۆزیومانەتەوە ئەوەیە
  • 5:57 - 6:03
    کە هێمایەکی کارئەندامزانی بەتەمەنبوون
    ئەوەیە کە خەوتنت تێکئەچێت،
  • 6:04 - 6:07
    بەتایبەتی جۆرێتی قوڵی نوستن
    کە خەریکین باسی ئەکەین.
  • 6:09 - 6:12
    تەنیا ساڵی پاریش،
    بەڵگەمان بڵاوکردەوە
  • 6:12 - 6:15
    کە دوو شت هەیە
    ناکرێت پێکەوە ڕووبەن،
  • 6:15 - 6:18
    بەشێوەیەکی بەرچاو بەیەکەوە بەستراونەتەوە.
  • 6:19 - 6:22
    پێشنیاری ئەوە ئەکات
    کە تێکچوونی خەوی قوڵ
  • 6:22 - 6:24
    هۆکارێکە بەکەم سەیر ئەکرێت
  • 6:24 - 6:28
    کە ئەبێتە هۆی دابەزینی توانای فێربوون یان
    دابەزینی بیرەوەری
  • 6:28 - 6:32
    لە بەساڵاچووندا، و بەم دواییەش
    بۆمان دەرکەوتووە کە،
  • 6:32 - 6:34
    لە نەخۆشی ئەلزەهایمەریشدا ڕووئەیات.
  • 6:36 - 6:40
    ئێستا، ئەزانم ئەمە هەواڵێکی
    تەواو ناخۆشە.
  • 6:40 - 6:42
    لەناو سندوقی نامەکەیایە.
    بەرەو ڕووت یەت.
  • 6:42 - 6:45
    بەڵام ڕووپۆشێکی زیوی هەیە
    کە دەکرێ بۆی بکرێت.
  • 6:46 - 6:51
    جیاواز لە زۆرێک لە هۆکارەکانی تر
    کە ئەزانین پەیوەندیان هەیە بە بەتەمەنبوونەوە،
  • 6:51 - 6:54
    بۆ نموونە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی
    فیزیایی مێشکدا،
  • 6:54 - 6:57
    کە هەتا بڵێی چارەسەرکردنی قورسە.
  • 6:57 - 7:02
    بەڵام بوونی خەو وەک پارچەیەکی
    دیارنەماوی مەتەڵی ڕوونکەرەوەی
  • 7:02 - 7:05
    بەساڵاچوون و ئەلزەهایمەر سەرنجڕاکێشە
  • 7:05 - 7:07
    چونکە لەوانەیە بتوانین
    شتێک لەبارەیەوە بکەین.
  • 7:09 - 7:12
    یەکێک لەو ڕێگایانەشی ئەیگرینە بەر
    بۆ نزیکبوونەوە لەمە لە سەنتەری نوستنەکەم
  • 7:12 - 7:15
    بە بەکارهێنانی حەبی خەوتن نییە.
  • 7:16 - 7:20
    بەداخەوە، ئامێری کولن و خەوی
    سرووشتی درووست ناکەن.
  • 7:22 - 7:25
    لەجیاتی ئەوە، بە پشت بەستن بەمە
    شێوازێک بنیات ئەنێین.
  • 7:25 - 7:28
    پێی ئەوترێت بزواندنی مێشک
    بە تەزووی کارەبایی ڕاستەوخۆ.
  • 7:28 - 7:31
    بڕێکی کەم لە ڤۆڵتی
    ئەخەیتە ناو مێشکەوە،
  • 7:31 - 7:34
    هێندە کەم کە هەستی پێناکەیت،
  • 7:34 - 7:36
    بەڵام کاریگەرییەکی هەیە ئەپێورێت.
  • 7:37 - 7:43
    ئێستا ئەگەر ئەم بزواندنە بکەیت
    لەکاتی خەوی کەسێکی گەنجی تەندروستدا،
  • 7:43 - 7:48
    بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەو
    شەپۆلە دەمارییانەی خەوی قوڵدا،
  • 7:48 - 7:52
    نەک تەنیا ئەتوانیت قەبارەی شەپۆلە دەمارییەکانی
    خەوی قوڵ بەهێزتر بکەیت،
  • 7:52 - 7:57
    بەڵکو بەو کارە، ئەکرێت بەشێوەیەک
    ئەو سوودە لەسەر بیرەوەری بکەین بە دوو هێندە
  • 7:57 - 7:59
    کە لە خەوەوە دەستت ئەکەوێت.
  • 7:59 - 8:02
    ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا
    ئەتوانین ئەمە بکەین
  • 8:02 - 8:06
    هەمان ئەم کارە بەردەستە،
    ئەم پارچە تەکنەلۆجیا جوڵاوە
  • 8:06 - 8:09
    بۆ ئەوانەی تەمەنیان زیاترە و
    خڵەفانیشیان هەیە.
  • 8:11 - 8:15
    ئەتوانین جۆرێتییەکی تەندروستی
    خەوی قوڵ بگەڕێنینەوە، و
  • 8:15 - 8:20
    بەوە ئەتوانین هەندێک لە لایەنەکانی
    ڕزگار بکەین
  • 8:20 - 8:21
    لە فێربوون و کاری یادەوەریدا؟
  • 8:21 - 8:24
    ئێستا ئەوە هیوا ڕاستەقینەکەمە.
  • 8:24 - 8:27
    ئەوە یەکێکە لە ئامانجەکانمان
    کە هەوڵی بۆ ئەیەین.
  • 8:29 - 8:33
    ئەوەش نموونەیەکی کاریگەری
    نووستنە لەسەر مێشک،
  • 8:33 - 8:36
    بەڵام نووستن بۆ لەشیشت
    زۆر گرنگە.
  • 8:37 - 8:41
    پێشتر باسی کەمخەوی و کاریگەرییەکەیمان
    لەسەر کۆئەندامی زاوزێ کردووە.
  • 8:42 - 8:47
    یان ئەتوانم باسی کەمخەوی و
    کۆئەندامی سوڕی خوێنتان بۆ بکەم، و
  • 8:47 - 8:50
    هەموو ئەوەی پێی ئەچێت یەک کاتژمێرە.
  • 8:50 - 8:55
    چونکە تاقیکردنەوەیەکی جیهانی کراوە
    لەسەر ١.٦ ملیار کەس
  • 8:55 - 9:00
    لە ٧٠ وڵاتدا، لە ساڵێکدا دوو جار، و
  • 9:00 - 9:02
    پێی ئەوترێت هەڵگرتنی کاتی ڕۆژ.
  • 9:03 - 9:06
    لە بەهاردا، کاتێک
    یەک کاتژمێری خەو لەدەست ئەیەین،
  • 9:06 - 9:12
    ئەبینین بۆ ڕۆژی دواتر ڕێژەی جەڵتەی دڵ
    بەڕێژەی لەسەدا ٢٤ زیاد ئەکات.
  • 9:15 - 9:18
    لە بایزیشدا، کاتێک کاتژمێرێکی
    زیایە خەومان دەست ئەکەوێت،
  • 9:18 - 9:22
    کەمبوونەوە بەڕێژەی لەسەدا ٢١
    ئەبینین لە جەڵتەی دڵدا.
  • 9:24 - 9:25
    ئەوە سەرسوڕهێنەر نییە؟
  • 9:27 - 9:33
    هەمان ئاماریش ئەبینیت، بۆ پێکدادانی ئوتومبێڵ،
    ڕووداوەکانی هاتووچۆ، و
  • 9:33 - 9:35
    تەنانەت ڕێژەی خۆکووشتنیش.
  • 9:37 - 9:40
    بەڵام وەک کەسێک کە قوڵتر ئەڕۆم،
    ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەمە:
  • 9:40 - 9:42
    کەمخەوی و کۆئەندامی بەرگری.
  • 9:43 - 9:48
    لێرەشا ئەم پێکهاتە شینانەی
    ناو وێنەکەتان پێ ئەناسێنم.
  • 9:48 - 9:51
    پێیان ئەوترێت خانەی بکوژی سرووشتی، و
  • 9:51 - 9:56
    ئەتوانیت وەک کاربەدەستێکی خزمەتگوزاری نهێنی
    بیر لەم خانە بکوژە سرووشتیانە بکەیتەوە
  • 9:56 - 9:58
    لە کۆئەندامی بەرگریتدا.
  • 9:58 - 10:03
    زۆر باشن لە ناسینەوەی پێکهاتە
    مەترسیدار و نەخوازراوەکاندا و
  • 10:03 - 10:04
    لە لەناوبردنیاندا.
  • 10:05 - 10:09
    ڕاستییەکەی، ئەوەی لێرەیا ئەیکەن
    لەناوبردنی لوێکی شێرپەنجەییە.
  • 10:11 - 10:17
    کەواتە ئەوەی حەز ئەکەیت هەتبێت
    ژمارەیەکی زۆر لەم خانە بەرگریانەیە
  • 10:17 - 10:19
    بەردەوام هەبن، و
  • 10:19 - 10:22
    بەداخەوە، ئەو شتەت نابێت ئەگەر
    وەک پێویست خەوت نەبێت.
  • 10:24 - 10:25
    ئەمەش تاقیکردنەوەکەیە،
  • 10:25 - 10:29
    بەدرێژایی شەوێکی تەواوەتی
    خەوت لێ ناگیرێتەوە،
  • 10:29 - 10:33
    تەنیا خەوەکەت کەمئەکرێتەوە
    بۆ چوار کاتژمێر
  • 10:33 - 10:35
    بۆ یەک شەو، و
  • 10:35 - 10:38
    ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چەندێک
    کەمبوونەوەی ڕیژەی سەدیمان ئەبێت
  • 10:38 - 10:40
    لە چالاکییەکانی خانەکانی بەرگری
    کە تووشی ئەبیت.
  • 10:41 - 10:44
    وە کەمیش نییە -- لەسەدا ١٠ نییە،
  • 10:44 - 10:46
    لەسەدا ٢٠یش نییە.
  • 10:46 - 10:50
    کەمبوونەوەیەک هەبوو بە ڕێژەی
    لەسەدا ٧٠ لە چالاکی خانە بکوژە سرووشتییەکاندا.
  • 10:52 - 10:56
    ئەوەش دۆخێکی لاوازبوونی
    کۆئەندامی بەرگرییە، و
  • 10:57 - 11:00
    لەوانەشە تێبگەن لەوەی بۆچی
    ئێستا پەیوەندی ئەدۆزینەوە
  • 11:00 - 11:04
    لەنێوان خەوی کورتخایەن و
  • 11:04 - 11:08
    مەترسییەکەت بۆ درووستبوونی
    چەندین جۆری شێرپەنجە.
  • 11:10 - 11:13
    لە ئێستایا، ئەو لیستە شێرپەنجەی
    ریخۆڵە لەخۆئەگرێت،
  • 11:13 - 11:16
    شێرپەنجەی پرۆستات و
    شێرپەنجەی مەمکیش.
  • 11:18 - 11:23
    ڕاستییەکەی، ئێستا پەیوەندی نێوان کەمی
    خەو و شێرپەنجە زۆر بەهێزە
  • 11:23 - 11:26
    بەشێوەیەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
  • 11:26 - 11:30
    هەموو جۆرێکی کاری شەفتی شەوانی
    پۆڵێن کردووە بۆسەر
  • 11:30 - 11:33
    ئەگەری درووستکەری شێرپەنجە،
  • 11:33 - 11:36
    بەهۆی تێکدانی ریتمی خەو و هەستانتەوە.
  • 11:38 - 11:41
    بۆیە لەوانەیە ئەو ڕاستییە گشتییە
    کۆنەت بیستبێت
  • 11:41 - 11:43
    کە ئەوکاتەی ئەمریت ئەتوانی بنوویت.
  • 11:43 - 11:45
    بۆیە ئەمەم زۆر بەلاوە گرنگە --
  • 11:45 - 11:47
    ئامۆژگارییەکی دانایانە نییە.
  • 11:48 - 11:53
    ئەمەمان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر
    ملیۆنەها خەڵک بۆ دەرکەوتووە.
  • 11:53 - 11:55
    ئەوە ڕاستییەکی سادەیە:
  • 11:55 - 11:59
    هەتا کەمتر بخەویت،
    ژیانت کورتتر ئەبێت.
  • 11:59 - 12:02
    خەوی کورت پێشبینی هەموو
    مردنە پێشوەختەکان ئەکات.
  • 12:05 - 12:09
    ئەگەر زیادبوونی مەترسییەکانت
    بۆ درووستبوونی شێرپەنجە
  • 12:09 - 12:11
    یان نەخۆشی ئەلزەهایمەر
  • 12:11 - 12:16
    وەک پێویست پاڵنەرت نەبووە،
  • 12:16 - 12:19
    تەنانەت ئەو ڕاستییەشمان دۆزیوەتەوە
    کە کەمخەوی تەنانەت ئەبێتە داخورانی
  • 12:19 - 12:23
    کرۆکی ژیانی بایلۆجی خۆی،
  • 12:25 - 12:27
    کۆدی بۆماوەیی دی ئێن ئەیەکەت.
  • 12:28 - 12:32
    بۆیە لەم توێژینەوەیەیا،
    کۆمەڵێک کەسی تەندروستیان هێناوە و
  • 12:32 - 12:36
    ڕێگەیان پێدراوە شەوی تەنیا
    شەش کاتژمێر بخەون
  • 12:36 - 12:37
    بۆ ماوەی هەفتەیەک، و
  • 12:37 - 12:41
    ئینجا دواتر پێوانەییان کردووە بۆ
    گۆڕانکاری لە چالاکی جینەکانیانا
  • 12:41 - 12:44
    بەراورد بە هەمان ئەو کەسانە خۆیان
  • 12:44 - 12:46
    ئەوکاتەی شەوانە هەشت کاتژمێر ئەنووستن.
  • 12:47 - 12:49
    دوو دۆزینەوەی هەستیاریش هەبوو.
  • 12:50 - 12:55
    یەکەمیان، ٧١١ جینی دیار و گرنگ
  • 12:55 - 12:58
    بەهۆی ئەو چالاکییەیانەوە تێکچوون،
  • 12:58 - 12:59
    بەهۆی کەمی خەوەوە.
  • 13:00 - 13:03
    ئەنجامی دووەم ئەوەبوو
    کە نیوەی ئەو جینانە
  • 13:03 - 13:06
    چالاکییەکانیان زیادیکردبوو.
  • 13:06 - 13:08
    نیوەکەی تریشیان کەمیکردبوو.
  • 13:08 - 13:12
    ئەم جینانە کە بەهۆی کەمخەوییەوە
    کوژابوونەوە
  • 13:12 - 13:15
    جینەکانی پەیوەندیداربوون بە
    کۆئەندامی بەرگرییەوە،
  • 13:15 - 13:18
    بۆیە جارێکی تر، ئەبینیت کە
    ئەبێتە کەمبوونەوەی بەرگری.
  • 13:19 - 13:22
    لە بەراورددا، ئەو جینانەی
    کە چالاکییەکانیان زیادیکردبوو
  • 13:22 - 13:25
    یان خێراتر بووبوون بەهۆی
    کەمی خەوەوە،
  • 13:25 - 13:29
    پەیوەندیداربوون بە پەرەسەندنی
    لووی شێرپەنجەیی،
  • 13:29 - 13:34
    هەروەها جینەکانی پەیوەندیداربوون
    بە هەوکردنی درێژخایەنی ناو لەش، و
  • 13:34 - 13:37
    جینەکانی پەیوەندیداربوون بە سترێسەوە، و
  • 13:37 - 13:40
    دەرئەنجامیش نەخۆشییەکانی
    کۆئەندامی دڵ و سوڕی خوێن.
  • 13:41 - 13:45
    هەر بە سادەیی هیچ لایەنێکی
    تەندروست باشی نییە
  • 13:45 - 13:48
    کە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەی
    کەم خەوی بگەڕێتە دواوە و
  • 13:48 - 13:50
    بێ زیان لێی دەرچێت.
  • 13:51 - 13:54
    وەک بۆرییەکی ئاوی شکاوی
    ناو ماڵەکەت وایە.
  • 13:54 - 13:58
    نەخەوتن دڵۆپە ئەکاتە ناو
    هەموو کون و درزێکی
  • 13:58 - 14:00
    کارئەندامی لەشتەوە،
  • 14:00 - 14:04
    تەنانەت یاری بە ئەلف و بێی
    دی ئێن ئەیەکەشت ئەکات
  • 14:04 - 14:07
    کە تەندروستی ڕۆژانەت دائەڕێژێت.
  • 14:10 - 14:13
    لەم خاڵەشدا، پێویستە بیر بکەیتەوە،
  • 14:13 - 14:15
    "ئای خوایە، چۆن دەستکەم
    بەوەی باشتر بخەوم؟
  • 14:15 - 14:17
    ڕێنماییەکانت چین
    بۆ خەوێکی باش؟"
  • 14:18 - 14:23
    لەسەروو خۆلادان لە کاریگەرە
    زیانگەیەنەر و ئازاردەرەکەی
  • 14:23 - 14:26
    کحول و کافایین لەسەر خەو، و
  • 14:26 - 14:28
    ئەگەر ئەناڵێنیت بەدەست
    نوستنەوە لە شەواندا،
  • 14:28 - 14:30
    خۆت بەدوور ئەگریت
    لە سەرخەوی ڕۆژ،
  • 14:30 - 14:32
    دوو ئامۆژگاریم هەیە بۆتان.
  • 14:33 - 14:36
    یەکەمیان ڕێکخستنە.
  • 14:36 - 14:39
    لە هەمان کاتدا بچۆ جێگەوە،
    لە هەمان کاتدا هەستە،
  • 14:39 - 14:42
    گرنگ نییە ئەگەر ڕۆژی ئاسایی
    یان ڕۆژی پشوو بێت.
  • 14:42 - 14:45
    ڕێکخستن پاشایە، و
  • 14:45 - 14:47
    لەنگەر بە خەوەکەت ئەگرێت و
  • 14:47 - 14:51
    چەندێتی و جۆرێتی
    خەوەکەت باشتر ئەکات.
  • 14:52 - 14:55
    دووەمیان بە فێنکی بیهێڵەرەوە.
  • 14:56 - 14:59
    پێویستە پلەی گەرمی ناوکی
    لەشت دابەزێت
  • 14:59 - 15:03
    بە دوو بۆ سێ پلەی گەرمی فەهرنهایت
    بۆ دەستکردن بە خەو و
  • 15:03 - 15:05
    ئینجا بۆ ئەوەی بە نوستوویی بمێنیتەوە، و
  • 15:05 - 15:07
    لەبەر ئەو هۆکارەشە هەمووکات
    ئاسانترە بەلاتەوە
  • 15:07 - 15:10
    لە ژوورێکدا کە ساردە خەوت لێبکەوێت
  • 15:10 - 15:11
    وەک لە ژوورێکی زۆر گەرم.
  • 15:12 - 15:16
    بۆیە هەوڵ بە پلەی گەرمی جێگەی
    نوستنەکەت ٦٥ پلەی فەهرنهایت بێت،
  • 15:16 - 15:18
    یان نزیکەی ١٨ی سیلیزی.
  • 15:18 - 15:20
    ئەوە باشترین ئەبێت بۆ نووستنی
    زۆربەی خەڵک. و
  • 15:22 - 15:26
    لە کۆتاییشدا،
    لە هەنگاوێک گەڕانەوە بۆ دواوە،
  • 15:26 - 15:29
    وتارە هەستیارەکە چییە لێرەیا؟
  • 15:31 - 15:33
    لەوانەیە ئەمە بێت:
  • 15:33 - 15:38
    نووستن، بەداخەوە، خۆشییەکی ژیان
    نییە بەدەستی خۆتبێت.
  • 15:39 - 15:44
    نووستن پێویستییەکی زیندەییە
    کە سازشی لەسەر ناکرێت.
  • 15:45 - 15:48
    سیستمی پشتیوانی ژیانتە، و
  • 15:49 - 15:53
    باشترین هەوڵی دایکە سروشتە
    بۆ بەدەسهێنانی نەمری.
  • 15:55 - 15:59
    خراپبوونی نووستن لەناو
    وڵاتە پیشەسازییەکاندا
  • 15:59 - 16:04
    کاریگەری کارەساتباری هەیە لەسەر
    تەندروستیمان، و سەلامەتیمان،
  • 16:04 - 16:07
    تەنانەت سەلامەتی و فێربوونی
    منداڵەکانیشمان.
  • 16:08 - 16:11
    بەربڵاوییەکی کەمبوونەوەی خەوی بێدەنگە، و
  • 16:11 - 16:15
    بەخێرایی ئەبێت بە یەکێک لە گەورەترین
    ململانێکانی تەندروستی گشتی
  • 16:15 - 16:17
    کە لە سەدەی بیست و یەکدا
    ڕووبەڕووی ئەبینەوە.
  • 16:20 - 16:25
    لەو باوەڕەیام ئێستا کاتی ئەوەبێت
    مافەکانمان وەرگرینەوە
  • 16:25 - 16:27
    بۆ ئەوەی شەو بە تەواوەتی بنووین، و
  • 16:28 - 16:30
    بێ ئەو شەرمەزاربوونە
  • 16:30 - 16:34
    یان ئەو لەکەی تەمەڵییە.
  • 16:35 - 16:41
    بەوەش، ئەتوانین یەک بگرینەوە لەگەڵ
    بەهێزترین ئەکسیری ژیان،
  • 16:42 - 16:45
    چەقۆی تەندروستی سوپای سویسری.
  • 16:47 - 16:49
    بە تەواوبوونی درووشمی سەر سەکۆکە،
  • 16:49 - 16:51
    بە سادەیی ئەڵێ، شەوشاد،
    بەهیوای بەختێکی باش، و
  • 16:51 - 16:53
    لەسەروو هەمووشییەوە ...
  • 16:55 - 16:57
    هیوادارم باش بنوون.
  • 16:57 - 16:58
    بێگومان زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
  • 16:58 - 17:03
    (چەپڵەلێدان)
  • 17:03 - 17:04
    زۆر سوپاس.
  • 17:04 - 17:07
    (چەپڵەلێدان)
  • 17:07 - 17:08
    زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
  • 17:08 - 17:11
    نا نا نا تکایە کەمێک بۆستە.
  • 17:11 - 17:14
    کارێکی باشت کرد ڕاتنەکرد.
    بەوە ئەزانم.
  • 17:14 - 17:15
    ئەوە زۆر ترسێنەر بوو.
  • 17:15 - 17:18
    مات ۆڵکەر: سەرچاو.
    دەیڤد: بەڵێ، سوپاس، سوپاس.
  • 17:18 - 17:23
    ئەگەر کاتمان نەبێت بۆ نووستن
    ئەی چی بکەین؟
  • 17:24 - 17:27
    چی بکەین ئەگەر شەوانە تەپا و تل بکەین و
    خەومان لێنەکەوێت لە جێگەکەیا
  • 17:27 - 17:30
    یان شەفتی شەوانمان هەبێت؟
  • 17:30 - 17:32
    لەوەیا ڕاست ئەکەیت،
    ناتوانین خەو ڕێک بکەینەوە.
  • 17:33 - 17:34
    خەوتن وەک بانقێک نییە.
  • 17:34 - 17:36
    ناتوانیت قەرزێک کۆ بکەیتەوە و
  • 17:36 - 17:39
    هیوای ئەوە بخوازیت کاتێکی تر
    پارەکە بەیتەوە.
  • 17:39 - 17:42
    ئەبێ تێبینی ئەوەش بکەم هۆکاری ئەوەی
    کە زۆر کارەساتبارە و
  • 17:42 - 17:45
    تەندروستیمان ئاوا بەخێرایی تێکئەچێت،
  • 17:45 - 17:48
    یەکەمیان، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان
    تەنیا بوونەوەرن
  • 17:48 - 17:50
    کە بە مەبەست خەو
    لە خۆیان ئەگرنەوە
  • 17:50 - 17:53
    بێ هیچ هۆکارێک.
  • 17:53 - 17:54
    لەبەر ئەوەی زیرەکین.
  • 17:54 - 17:59
    ئەو خاڵەشم خستە ڕوو چونکە
    واتای ئەوەیە دایکە سرووشت،
  • 17:59 - 18:00
    بەدرێاژیی ماوەی پەرەسەندن،
  • 18:00 - 18:05
    هەرگیز ناچار نەبووە ڕووبەڕووی
    ئەم ململانێی کەم خەوییە ببێتەوە.
  • 18:05 - 18:09
    بۆیە هەرگیز پەرەی بە قەرەبووکردنەوە نەیاوە، و
  • 18:09 - 18:11
    لەبەر ئەوەشە کاتێک کەم ئەخەویت،
  • 18:11 - 18:15
    شتەکان زۆر بەخێرایی تێکئەچن،
    لەناو مێشکیش و لەشیشدا.
  • 18:15 - 18:18
    بۆیە پێویستە تەنیا شتە گرنگەکان
    بخەیتە پێشەوە.
  • 18:18 - 18:21
    باشە، ئەمدیو و ئەودیو لە جێگەیا،
  • 18:21 - 18:23
    چی بکەم بۆ ئەوەیان؟
  • 18:23 - 18:27
    ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەخەبەر
    ئەمێنیتەوە لە جێگەیا،
  • 18:27 - 18:31
    پێویستە لە جێگەکە بێیتە دەرەوە و
    بچیتە ژوورێکی تر و
  • 18:31 - 18:32
    شتێکی جیاواز بکەیت.
  • 18:32 - 18:36
    هۆکارەکەی ئەوەیە مێشکت زۆر
    بەخێرایی ژوورەکەت ئەبەستێتەوە
  • 18:36 - 18:39
    بە شوێنی هەستانتەوە، و
  • 18:39 - 18:41
    پێویستە ئەو پەیوەندییە بپچڕێنیت.
  • 18:41 - 18:44
    بۆیە تەنیا کاتێک خەوت هات
    بگەڕێرەوە ناو جێگاکەت، و
  • 18:44 - 18:48
    بەو شێوەیەش دووبارە فێری پەیوەندییەکە
    ئەبیتەوە کە پێشتر هەتبووە،
  • 18:48 - 18:50
    کە ئەویش سیسەمەکەت
    شوێنی نووستنتە.
  • 18:50 - 18:52
    لێکچواندنەکەی بەم شێوەیەیە،
  • 18:52 - 18:56
    هەرگیز لەسەر مێزی نانخواردن
    بۆ ئەوە دانانیشیت برسیت بێت
  • 18:56 - 18:59
    ئیتر بۆچی ئەچیتە ناو جێگاوە
    بۆ ئەوەی خەوت بێت؟
  • 19:00 - 19:02
    زۆر سوپاس بۆ ئەم بە ئاگا هێنانەوەیە.
  • 19:02 - 19:03
    کارێکی باشت کرد، مات.
  • 19:03 - 19:05
    شایەنی نییە.
    زۆر سوپاس بۆتۆش
Title:
نووستن هێزە مەزنەکەتە
Speaker:
مات ۆڵکەر
Description:

مات ۆڵکەر دەڵێت، نوستن سیستمی پشتیوانی ژیانتە و باشترین هەوڵی دایکە سرووشتە بەرەو نەمری. لەم مەلەکردنەدا بەناو زانستی نوستندا، ۆڵکەر باسی چەند شتێکی سەرسوڕهێنەر ئەکات کە ڕووئەیەن کاتێک ئەنوویت -- و شتە خراپەکانیش کە ئەکرێت ڕووبەن کاتێک ناخەویت، بۆ مێشکیشت و لەشیشت. زیاتر فێربە لەسەر کاریگەری نووستن لەسەر فێربوون و بیرەوەریت و سیستمی بەرگریت و تەنانەت کۆدی جیناتیشت -- هەروەها چەند ڕێنماییەکی یارمەتیدەریش بۆ ئەوەی بتوانیت چاوت دابەخەیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:18
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Sleep is your superpower
Show all

Kurdish subtitles

Revisions