1 00:00:00,845 --> 00:00:02,350 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 2 00:00:02,374 --> 00:00:06,373 ئەمەوێ بە ئەندامی نێرینە دەستپێبکەم. 3 00:00:06,683 --> 00:00:08,293 (پێکەنین) 4 00:00:09,198 --> 00:00:11,952 پیاوەکانی شەوی پێنج کاتژمێر ئەنوون 5 00:00:11,976 --> 00:00:17,229 ئەندامی نێرینەیان بچووکترە لەوانەی حەوت کاتژمێر یان زیاتر ئەنوون. 6 00:00:17,253 --> 00:00:20,054 (پێکەنین) 7 00:00:20,078 --> 00:00:25,157 لەگەڵ ئەوەشدا، پیاوەکانی شەوی چوار بۆ پێنج کاتژمێر ئەخەون 8 00:00:25,181 --> 00:00:27,697 ڕێژەی تێستۆستیرۆنی لەشیان 9 00:00:27,721 --> 00:00:31,054 وەک هی کەسێک ئەبێت کە دە ساڵ لەخۆیان گەورەترە. 10 00:00:33,083 --> 00:00:36,844 کەواتە کەمخەوی پیاو بە دە ساڵ پیرت ئەکات 11 00:00:36,868 --> 00:00:39,653 لەڕووی لایەنە هەستیارەکانی تەندروستییەوە. و 12 00:00:41,939 --> 00:00:46,363 بەهەمان شێوە درووستکردنی گرفتی تەندروستی کۆئەندامی زاوزێی مێینە ئەبینین 13 00:00:46,387 --> 00:00:47,804 بەهۆی کەمخەوییەوە. 14 00:00:51,086 --> 00:00:53,737 ئەمە باشترین هەواڵی ئەمڕۆ ئەبێت. 15 00:00:53,761 --> 00:00:56,437 (پێکەنین) 16 00:00:56,461 --> 00:00:58,838 لەم خاڵەوە، لەوە ئەچێ خراپتر بێت. 17 00:00:58,862 --> 00:01:01,642 نەک تەنیا باسی ئەو هەموو شتە باشانەتان بۆ ئەکەم 18 00:01:01,666 --> 00:01:03,501 کە ڕووئەیات بەهۆی خەوی باشەوە، 19 00:01:03,525 --> 00:01:08,006 بەڵکو شتە خراپەکانیش کە ڕووئەیەن کاتێک وەک پێویست ناخەویت، 20 00:01:08,030 --> 00:01:10,561 بۆ مێشکیشت و بۆ لەشیشت. 21 00:01:11,394 --> 00:01:13,808 با بە مێشک دەستپێبکەم و 22 00:01:13,832 --> 00:01:16,837 بە کارەکانی فێربوون و بیرەوەری، 23 00:01:16,861 --> 00:01:20,130 چونکە ئەوەی بۆمان دەرکەوتووە بەدرێژایی ئەم دە ساڵەی پێشووتر 24 00:01:20,154 --> 00:01:23,051 ئەوەیە کە پێویستت بە خەوە دوای فێربوون 25 00:01:23,075 --> 00:01:26,362 بۆ ئەوەی پەنجە بە دووگمەی هەڵگرتنا بنێیت لەسەر ئەو بیرەوەرییە نوێیانە 26 00:01:26,386 --> 00:01:27,686 بۆ ئەوەی بیرت نەچنەوە. 27 00:01:28,948 --> 00:01:34,464 بەڵام بەم دواییە، بۆمان دەرکەوت کە پێش فێربوونیش پێویستت بە نوستنە 28 00:01:34,488 --> 00:01:37,559 بۆ ئەوەی مێشکت ئامادە بکەیت، 29 00:01:37,583 --> 00:01:39,639 هەر وەک ئیسفنجێکی وشک 30 00:01:39,663 --> 00:01:42,106 ئامادەبێت بۆ ئەوەی تەڕبێت لەناو زانیاری نوێیا. و 31 00:01:43,167 --> 00:01:46,279 بێ نوستن، هێڵەکانی یادەوەری مێشک 32 00:01:46,303 --> 00:01:49,074 پڕ ئەبێ لە ئاو و قورس ئەبێت، و 33 00:01:49,098 --> 00:01:51,255 ناتوانیت یادەوەری نوێ هەڵمژیت. 34 00:01:52,179 --> 00:01:54,068 کەواتە با زانیارییەکەتان نیشانبەم. 35 00:01:54,092 --> 00:01:58,345 لەم توێژینەوەیەیا، بڕیارمان یا کە بیردۆزەکە تاقی بکەینەوە 36 00:01:58,369 --> 00:02:00,917 کە تەرخانکردنی هەموو شەوەکە بیرۆکەیەکی باشە. 37 00:02:02,244 --> 00:02:04,603 بۆیە کۆمەڵێک کەسمان هێنا و 38 00:02:04,627 --> 00:02:08,174 کردمان بە دوو گرووپی تاقیکردنەوەوە: 39 00:02:08,198 --> 00:02:11,655 گرووپێکی تێرخەو و گرووپێکی کەمخەو. 40 00:02:11,679 --> 00:02:16,299 ئێستا گرووپی تێرخەوەکە، هەشت کاتژمێری تەواو بۆخۆیان ئەخەون، 41 00:02:16,323 --> 00:02:18,991 بەڵام گرووپەکەی کەمخەو ئەبن، بەخەبەر ئەیانهێڵینەوە 42 00:02:19,015 --> 00:02:21,165 لە تاقیگەکە، لەژێر چاودێریدا. 43 00:02:21,658 --> 00:02:26,038 هیچ خەوی کورت یان کافاینیان نابێت، بۆیە ناخۆش ئەبێت بۆ هەرهەموویان. 44 00:02:26,586 --> 00:02:28,115 ڕۆژی دوواتریش، 45 00:02:28,139 --> 00:02:32,439 هەموو ئەو بەشداربووانە ئەخەینە ناو ئامێرێکی ئێم ئاڕ ئایەوە و 46 00:02:32,463 --> 00:02:36,249 داوایان لێئەکەین فێری لیستێکی چەند زانیارییەکی نوێ ببن 47 00:02:36,273 --> 00:02:39,572 لەکاتێکا وێنەی چالاکی مێشک ئەگرین. و 48 00:02:39,596 --> 00:02:41,575 ئینجا تاقیان ئەکەینەوە 49 00:02:41,599 --> 00:02:44,083 بۆ ئەوەی ببینین فێربوونەکە چەند کاریگەر بووە. 50 00:02:44,948 --> 00:02:47,884 ئەوەش لەسەر تەوەرە ستوونییەکە سەیری ئەکەیت. و 51 00:02:48,515 --> 00:02:51,195 کاتێک ئەو دوو گرووپە ڕووبەڕووی یەک دائەنێیت، 52 00:02:51,219 --> 00:02:56,258 ئەوەی ئەیبینیت زۆر جێی بایەخە، کورتهێنانی لەسەدا چل 53 00:02:56,282 --> 00:02:59,758 لە توانای مێشک بۆ درووستکردنی یادەوەری نوێ بەبێ نووستن. 54 00:03:01,044 --> 00:03:02,894 پێموابێت پێویستە ئەمە جێگەی بایەخبێت، 55 00:03:02,918 --> 00:03:05,140 بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەزانین بەسەر خەو یەت 56 00:03:05,164 --> 00:03:07,583 لە خەڵکە ڕۆشنبیرەکەی ئێستاماندا. 57 00:03:08,538 --> 00:03:10,357 ڕاستییەکەی، زیاتر بیخەینە چوارچێوەوە، 58 00:03:10,381 --> 00:03:13,878 جیاوازی نێوان ئەوە ئەبێت منداڵەکە نمرەی تەواوەتی بێنێت 59 00:03:13,902 --> 00:03:16,802 بەرامبەر بەوەی شکست بێنێت -- ٤٠ لە سەد. 60 00:03:18,294 --> 00:03:22,490 هەوڵماندا بزانین چی هەڵەیەک ڕووئەیات لەناو مێشکدا 61 00:03:22,514 --> 00:03:25,635 بۆ درووستبوونی ئەم جۆرە کێشانەی فێربوون. و 62 00:03:26,759 --> 00:03:28,333 پێکهاتەیەکیش هەیە ئەکەوێتە 63 00:03:28,357 --> 00:03:32,989 بەشی لای چەپ و لای ڕاستی مێشکتەوە، پێی دەوترێت هایپۆکامپەس. و 64 00:03:33,013 --> 00:03:34,798 ئەتوانی سەیری هایپۆکامپەس بکەیت 65 00:03:34,822 --> 00:03:38,059 وەک سندووقی زانیاری مێشکت. 66 00:03:38,634 --> 00:03:41,825 زۆر باشە لە وەرگرتنی یادەوەری نوێدا و 67 00:03:41,849 --> 00:03:43,324 ئینجا هەڵگرتنیان. و 68 00:03:44,931 --> 00:03:46,642 کاتێک سەیری ئەم پێکهاتەیە ئەکەیت 69 00:03:46,666 --> 00:03:49,728 لەو کەسانەدا کە شەوان باش ئەخەون، 70 00:03:49,752 --> 00:03:53,277 چەندین چالاکیمان بینی لەسەر فێربوونی تەندروست. 71 00:03:54,644 --> 00:03:57,603 هێشتا لەوانەشدا کە کەمخەو بوون، 72 00:03:57,627 --> 00:04:01,253 نەمتوانی هیچ جۆرە ئاماژەیەک یان شتێک بدۆزینەوە. 73 00:04:02,732 --> 00:04:07,713 بۆیە وەک ئەوە وایە کەم خەوی سندووقی یادەوەرییەکانتی کوژاندبێتەوە، و 74 00:04:07,737 --> 00:04:10,713 هەر فایلێکی نوێ کە بێت -- دەگەڕێندرێتەوە و وەرناگیرێت. 75 00:04:11,898 --> 00:04:15,506 ناتوانیت بەشێوەیەکی کاریگەر ئەزموونی نوێ بخەیتە ناو بیرەوەرییەوە. 76 00:04:18,062 --> 00:04:22,561 کەواتە ئەوە ئەو شتە خراپەیە کە ئەکرێت ڕووبدات ئەگەر خەوت لێ بگیرێتەوە، 77 00:04:22,585 --> 00:04:25,657 بەڵام با بۆ ساتێک بگەڕێمەوە سەر گرووپە نموونەییەکەی دووەم. 78 00:04:26,444 --> 00:04:29,776 ئەو کەسانەتان بیرە کە هەشت کاتژمێری تەواو خەویان ئەکرد؟ 79 00:04:30,418 --> 00:04:32,894 ئەتوانین پرسیارێکی زۆر جیاواز بکەین: 80 00:04:32,918 --> 00:04:36,522 چی شتێکی جۆرێتییەکەی کارئەندامزانییەکەی نووستنەکەتە 81 00:04:36,546 --> 00:04:38,093 کاتێک دەستت ئەکەوێت 82 00:04:38,117 --> 00:04:41,929 یادەوەری و توانای فێربوونت بەهێزدەکات 83 00:04:41,953 --> 00:04:43,103 هەموو ڕۆژێک؟ 84 00:04:44,004 --> 00:04:46,986 بە دانانی وەرگری کارەبایی لەسەر هەموو سەر، 85 00:04:47,010 --> 00:04:51,057 بۆمان دەرکەوت کە شەپۆلی گەورە و بەهێز هەیە لە مێشکەوە 86 00:04:51,081 --> 00:04:54,700 لە قووڵترین قۆناغەکانی نووستندا ڕووئەیەن 87 00:04:54,724 --> 00:04:57,009 کە بەسەریاندا ئەڕۆن 88 00:04:57,033 --> 00:05:00,307 ئەم بەرزبوونەوە جوانانەی چالاکی کارەبایی 89 00:05:00,331 --> 00:05:02,065 کە پێیان دەڵێین تەشیلەیی نووستن. و 90 00:05:03,066 --> 00:05:07,488 چالاکی کۆکراوەی جۆرێتی ئەم شەپۆلانەی نووستنی قووڵی مێشکن 91 00:05:07,512 --> 00:05:11,973 کە شەوانە وەک شێوازی گواستنەوەی فایل کاردەکات، 92 00:05:11,997 --> 00:05:16,068 لە هەڵگرێکی یادەوەری کورتەوە ئەیگوازێتەوانێ 93 00:05:16,092 --> 00:05:20,434 بۆ شوێنێکی تری هەڵگرتنی هەمیشەیی لەناو مێشکدا، و 94 00:05:20,458 --> 00:05:23,848 بەوەش ئەیانپارێزێت، و وایان لێئەکات سەلامەت بن. 95 00:05:25,467 --> 00:05:27,506 وە گرنگیشە لەوە تێبگەین 96 00:05:27,530 --> 00:05:32,589 چی لەکاتی خەودا بەڕاستی مامەڵە ئەکات لەگەڵ ئەم سوودانەی بیرەوەریدا، 97 00:05:32,613 --> 00:05:36,747 چونکە لێکەوتەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەی هەیە 98 00:05:36,771 --> 00:05:38,788 با لە بارەی یەک بواریشەوە پێتان بڵێم 99 00:05:38,812 --> 00:05:42,248 کە ئەم کارەمان گواستۆتەوە بۆی، لەڕووی کلینیکییەوە، 100 00:05:42,272 --> 00:05:45,485 کە لە بواری بەساڵاچوون و خڵەفاندایە. 101 00:05:46,870 --> 00:05:50,295 چونکە هیچ نهێنییەکی تیا نییە، کە لەگەڵ بەتەمەن بوونماندا، 102 00:05:50,319 --> 00:05:53,604 تواناکانی فێربوون و یادەوەریمان بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ئەچن. 103 00:05:55,051 --> 00:05:56,669 بەڵام ئەوەی دۆزیومانەتەوە ئەوەیە 104 00:05:56,693 --> 00:06:03,478 کە هێمایەکی کارئەندامزانی بەتەمەنبوون ئەوەیە کە خەوتنت تێکئەچێت، 105 00:06:03,502 --> 00:06:07,306 بەتایبەتی جۆرێتی قوڵی نوستن کە خەریکین باسی ئەکەین. 106 00:06:08,620 --> 00:06:11,734 تەنیا ساڵی پاریش، بەڵگەمان بڵاوکردەوە 107 00:06:11,758 --> 00:06:14,717 کە دوو شت هەیە ناکرێت پێکەوە ڕووبەن، 108 00:06:14,741 --> 00:06:17,559 بەشێوەیەکی بەرچاو بەیەکەوە بەستراونەتەوە. 109 00:06:18,837 --> 00:06:22,124 پێشنیاری ئەوە ئەکات کە تێکچوونی خەوی قوڵ 110 00:06:22,148 --> 00:06:24,442 هۆکارێکە بەکەم سەیر ئەکرێت 111 00:06:24,466 --> 00:06:28,379 کە ئەبێتە هۆی دابەزینی توانای فێربوون یان دابەزینی بیرەوەری 112 00:06:28,403 --> 00:06:31,981 لە بەساڵاچووندا، و بەم دواییەش بۆمان دەرکەوتووە کە، 113 00:06:32,005 --> 00:06:34,227 لە نەخۆشی ئەلزەهایمەریشدا ڕووئەیات. 114 00:06:36,329 --> 00:06:40,068 ئێستا، ئەزانم ئەمە هەواڵێکی تەواو ناخۆشە. 115 00:06:40,092 --> 00:06:42,395 لەناو سندوقی نامەکەیایە. بەرەو ڕووت یەت. 116 00:06:42,419 --> 00:06:44,704 بەڵام ڕووپۆشێکی زیوی هەیە کە دەکرێ بۆی بکرێت. 117 00:06:45,760 --> 00:06:50,618 جیاواز لە زۆرێک لە هۆکارەکانی تر کە ئەزانین پەیوەندیان هەیە بە بەتەمەنبوونەوە، 118 00:06:50,642 --> 00:06:54,301 بۆ نموونە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیایی مێشکدا، 119 00:06:54,325 --> 00:06:57,387 کە هەتا بڵێی چارەسەرکردنی قورسە. 120 00:06:57,411 --> 00:07:01,967 بەڵام بوونی خەو وەک پارچەیەکی دیارنەماوی مەتەڵی ڕوونکەرەوەی 121 00:07:01,991 --> 00:07:04,586 بەساڵاچوون و ئەلزەهایمەر سەرنجڕاکێشە 122 00:07:04,610 --> 00:07:07,348 چونکە لەوانەیە بتوانین شتێک لەبارەیەوە بکەین. 123 00:07:08,530 --> 00:07:12,461 یەکێک لەو ڕێگایانەشی ئەیگرینە بەر بۆ نزیکبوونەوە لەمە لە سەنتەری نوستنەکەم 124 00:07:12,485 --> 00:07:15,493 بە بەکارهێنانی حەبی خەوتن نییە. 125 00:07:15,517 --> 00:07:20,446 بەداخەوە، ئامێری کولن و خەوی سرووشتی درووست ناکەن. 126 00:07:21,532 --> 00:07:24,779 لەجیاتی ئەوە، بە پشت بەستن بەمە شێوازێک بنیات ئەنێین. 127 00:07:24,803 --> 00:07:28,018 پێی ئەوترێت بزواندنی مێشک بە تەزووی کارەبایی ڕاستەوخۆ. 128 00:07:28,042 --> 00:07:31,323 بڕێکی کەم لە ڤۆڵتی ئەخەیتە ناو مێشکەوە، 129 00:07:31,347 --> 00:07:33,585 هێندە کەم کە هەستی پێناکەیت، 130 00:07:33,609 --> 00:07:35,501 بەڵام کاریگەرییەکی هەیە ئەپێورێت. 131 00:07:36,826 --> 00:07:43,167 ئێستا ئەگەر ئەم بزواندنە بکەیت لەکاتی خەوی کەسێکی گەنجی تەندروستدا، 132 00:07:43,191 --> 00:07:47,906 بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ ئەو شەپۆلە دەمارییانەی خەوی قوڵدا، 133 00:07:47,930 --> 00:07:52,472 نەک تەنیا ئەتوانیت قەبارەی شەپۆلە دەمارییەکانی خەوی قوڵ بەهێزتر بکەیت، 134 00:07:52,496 --> 00:07:57,040 بەڵکو بەو کارە، ئەکرێت بەشێوەیەک ئەو سوودە لەسەر بیرەوەری بکەین بە دوو هێندە 135 00:07:57,064 --> 00:07:59,098 کە لە خەوەوە دەستت ئەکەوێت. 136 00:07:59,122 --> 00:08:01,937 ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەتوانین ئەمە بکەین 137 00:08:01,961 --> 00:08:06,262 هەمان ئەم کارە بەردەستە، ئەم پارچە تەکنەلۆجیا جوڵاوە 138 00:08:06,286 --> 00:08:09,167 بۆ ئەوانەی تەمەنیان زیاترە و خڵەفانیشیان هەیە. 139 00:08:10,726 --> 00:08:15,312 ئەتوانین جۆرێتییەکی تەندروستی خەوی قوڵ بگەڕێنینەوە، و 140 00:08:15,336 --> 00:08:19,955 بەوە ئەتوانین هەندێک لە لایەنەکانی ڕزگار بکەین 141 00:08:19,979 --> 00:08:21,463 لە فێربوون و کاری یادەوەریدا؟ 142 00:08:21,487 --> 00:08:23,653 ئێستا ئەوە هیوا ڕاستەقینەکەمە. 143 00:08:24,378 --> 00:08:27,383 ئەوە یەکێکە لە ئامانجەکانمان کە هەوڵی بۆ ئەیەین. 144 00:08:29,335 --> 00:08:32,693 ئەوەش نموونەیەکی کاریگەری نووستنە لەسەر مێشک، 145 00:08:32,717 --> 00:08:35,930 بەڵام نووستن بۆ لەشیشت زۆر گرنگە. 146 00:08:37,276 --> 00:08:40,951 پێشتر باسی کەمخەوی و کاریگەرییەکەیمان لەسەر کۆئەندامی زاوزێ کردووە. 147 00:08:41,863 --> 00:08:46,725 یان ئەتوانم باسی کەمخەوی و کۆئەندامی سوڕی خوێنتان بۆ بکەم، و 148 00:08:46,749 --> 00:08:49,923 هەموو ئەوەی پێی ئەچێت یەک کاتژمێرە. 149 00:08:49,947 --> 00:08:55,455 چونکە تاقیکردنەوەیەکی جیهانی کراوە لەسەر ١.٦ ملیار کەس 150 00:08:55,479 --> 00:08:59,756 لە ٧٠ وڵاتدا، لە ساڵێکدا دوو جار، و 151 00:08:59,780 --> 00:09:01,669 پێی ئەوترێت هەڵگرتنی کاتی ڕۆژ. 152 00:09:02,907 --> 00:09:06,365 لە بەهاردا، کاتێک یەک کاتژمێری خەو لەدەست ئەیەین، 153 00:09:06,389 --> 00:09:12,008 ئەبینین بۆ ڕۆژی دواتر ڕێژەی جەڵتەی دڵ بەڕێژەی لەسەدا ٢٤ زیاد ئەکات. 154 00:09:14,952 --> 00:09:18,127 لە بایزیشدا، کاتێک کاتژمێرێکی زیایە خەومان دەست ئەکەوێت، 155 00:09:18,151 --> 00:09:22,019 کەمبوونەوە بەڕێژەی لەسەدا ٢١ ئەبینین لە جەڵتەی دڵدا. 156 00:09:23,752 --> 00:09:25,432 ئەوە سەرسوڕهێنەر نییە؟ 157 00:09:26,929 --> 00:09:32,605 هەمان ئاماریش ئەبینیت، بۆ پێکدادانی ئوتومبێڵ، ڕووداوەکانی هاتووچۆ، و 158 00:09:32,629 --> 00:09:34,531 تەنانەت ڕێژەی خۆکووشتنیش. 159 00:09:36,928 --> 00:09:39,833 بەڵام وەک کەسێک کە قوڵتر ئەڕۆم، ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر ئەمە: 160 00:09:39,857 --> 00:09:42,348 کەمخەوی و کۆئەندامی بەرگری. 161 00:09:43,149 --> 00:09:47,991 لێرەشا ئەم پێکهاتە شینانەی ناو وێنەکەتان پێ ئەناسێنم. 162 00:09:48,015 --> 00:09:51,193 پێیان ئەوترێت خانەی بکوژی سرووشتی، و 163 00:09:51,217 --> 00:09:56,067 ئەتوانیت وەک کاربەدەستێکی خزمەتگوزاری نهێنی بیر لەم خانە بکوژە سرووشتیانە بکەیتەوە 164 00:09:56,091 --> 00:09:57,702 لە کۆئەندامی بەرگریتدا. 165 00:09:57,726 --> 00:10:02,709 زۆر باشن لە ناسینەوەی پێکهاتە مەترسیدار و نەخوازراوەکاندا و 166 00:10:02,733 --> 00:10:04,130 لە لەناوبردنیاندا. 167 00:10:05,253 --> 00:10:09,197 ڕاستییەکەی، ئەوەی لێرەیا ئەیکەن لەناوبردنی لوێکی شێرپەنجەییە. 168 00:10:10,586 --> 00:10:16,522 کەواتە ئەوەی حەز ئەکەیت هەتبێت ژمارەیەکی زۆر لەم خانە بەرگریانەیە 169 00:10:16,546 --> 00:10:18,602 بەردەوام هەبن، و 170 00:10:18,626 --> 00:10:22,436 بەداخەوە، ئەو شتەت نابێت ئەگەر وەک پێویست خەوت نەبێت. 171 00:10:23,825 --> 00:10:25,469 ئەمەش تاقیکردنەوەکەیە، 172 00:10:25,493 --> 00:10:29,322 بەدرێژایی شەوێکی تەواوەتی خەوت لێ ناگیرێتەوە، 173 00:10:29,346 --> 00:10:32,857 تەنیا خەوەکەت کەمئەکرێتەوە بۆ چوار کاتژمێر 174 00:10:32,881 --> 00:10:34,659 بۆ یەک شەو، و 175 00:10:34,683 --> 00:10:37,684 ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چەندێک کەمبوونەوەی ڕیژەی سەدیمان ئەبێت 176 00:10:37,708 --> 00:10:39,698 لە چالاکییەکانی خانەکانی بەرگری کە تووشی ئەبیت. 177 00:10:40,774 --> 00:10:43,603 وە کەمیش نییە -- لەسەدا ١٠ نییە، 178 00:10:43,627 --> 00:10:45,630 لەسەدا ٢٠یش نییە. 179 00:10:45,654 --> 00:10:50,226 کەمبوونەوەیەک هەبوو بە ڕێژەی لەسەدا ٧٠ لە چالاکی خانە بکوژە سرووشتییەکاندا. 180 00:10:51,786 --> 00:10:55,841 ئەوەش دۆخێکی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگرییە، و 181 00:10:57,358 --> 00:11:00,175 لەوانەشە تێبگەن لەوەی بۆچی ئێستا پەیوەندی ئەدۆزینەوە 182 00:11:00,199 --> 00:11:04,055 لەنێوان خەوی کورتخایەن و 183 00:11:04,079 --> 00:11:07,992 مەترسییەکەت بۆ درووستبوونی چەندین جۆری شێرپەنجە. 184 00:11:09,892 --> 00:11:12,675 لە ئێستایا، ئەو لیستە شێرپەنجەی ریخۆڵە لەخۆئەگرێت، 185 00:11:12,699 --> 00:11:15,961 شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمکیش. 186 00:11:17,853 --> 00:11:23,209 ڕاستییەکەی، ئێستا پەیوەندی نێوان کەمی خەو و شێرپەنجە زۆر بەهێزە 187 00:11:23,233 --> 00:11:25,615 بەشێوەیەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 188 00:11:25,639 --> 00:11:29,829 هەموو جۆرێکی کاری شەفتی شەوانی پۆڵێن کردووە بۆسەر 189 00:11:29,853 --> 00:11:33,035 ئەگەری درووستکەری شێرپەنجە، 190 00:11:33,059 --> 00:11:35,726 بەهۆی تێکدانی ریتمی خەو و هەستانتەوە. 191 00:11:37,830 --> 00:11:40,560 بۆیە لەوانەیە ئەو ڕاستییە گشتییە کۆنەت بیستبێت 192 00:11:40,584 --> 00:11:42,696 کە ئەوکاتەی ئەمریت ئەتوانی بنوویت. 193 00:11:42,720 --> 00:11:44,790 بۆیە ئەمەم زۆر بەلاوە گرنگە -- 194 00:11:44,814 --> 00:11:47,425 ئامۆژگارییەکی دانایانە نییە. 195 00:11:48,375 --> 00:11:53,412 ئەمەمان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ملیۆنەها خەڵک بۆ دەرکەوتووە. 196 00:11:53,436 --> 00:11:55,417 ئەوە ڕاستییەکی سادەیە: 197 00:11:55,441 --> 00:11:58,845 هەتا کەمتر بخەویت، ژیانت کورتتر ئەبێت. 198 00:11:58,869 --> 00:12:02,424 خەوی کورت پێشبینی هەموو مردنە پێشوەختەکان ئەکات. 199 00:12:04,940 --> 00:12:09,109 ئەگەر زیادبوونی مەترسییەکانت بۆ درووستبوونی شێرپەنجە 200 00:12:09,133 --> 00:12:11,377 یان نەخۆشی ئەلزەهایمەر 201 00:12:11,401 --> 00:12:15,577 وەک پێویست پاڵنەرت نەبووە، 202 00:12:15,601 --> 00:12:19,299 تەنانەت ئەو ڕاستییەشمان دۆزیوەتەوە کە کەمخەوی تەنانەت ئەبێتە داخورانی 203 00:12:19,323 --> 00:12:23,396 کرۆکی ژیانی بایلۆجی خۆی، 204 00:12:24,681 --> 00:12:26,673 کۆدی بۆماوەیی دی ئێن ئەیەکەت. 205 00:12:28,038 --> 00:12:31,974 بۆیە لەم توێژینەوەیەیا، کۆمەڵێک کەسی تەندروستیان هێناوە و 206 00:12:31,998 --> 00:12:35,737 ڕێگەیان پێدراوە شەوی تەنیا شەش کاتژمێر بخەون 207 00:12:35,761 --> 00:12:37,412 بۆ ماوەی هەفتەیەک، و 208 00:12:37,436 --> 00:12:41,233 ئینجا دواتر پێوانەییان کردووە بۆ گۆڕانکاری لە چالاکی جینەکانیانا 209 00:12:41,257 --> 00:12:43,701 بەراورد بە هەمان ئەو کەسانە خۆیان 210 00:12:43,725 --> 00:12:46,272 ئەوکاتەی شەوانە هەشت کاتژمێر ئەنووستن. 211 00:12:47,451 --> 00:12:49,267 دوو دۆزینەوەی هەستیاریش هەبوو. 212 00:12:50,204 --> 00:12:55,275 یەکەمیان، ٧١١ جینی دیار و گرنگ 213 00:12:55,299 --> 00:12:57,627 بەهۆی ئەو چالاکییەیانەوە تێکچوون، 214 00:12:57,651 --> 00:12:59,094 بەهۆی کەمی خەوەوە. 215 00:12:59,923 --> 00:13:03,050 ئەنجامی دووەم ئەوەبوو کە نیوەی ئەو جینانە 216 00:13:03,074 --> 00:13:05,517 چالاکییەکانیان زیادیکردبوو. 217 00:13:05,842 --> 00:13:07,771 نیوەکەی تریشیان کەمیکردبوو. 218 00:13:08,448 --> 00:13:11,729 ئەم جینانە کە بەهۆی کەمخەوییەوە کوژابوونەوە 219 00:13:11,753 --> 00:13:15,242 جینەکانی پەیوەندیداربوون بە کۆئەندامی بەرگرییەوە، 220 00:13:15,266 --> 00:13:18,106 بۆیە جارێکی تر، ئەبینیت کە ئەبێتە کەمبوونەوەی بەرگری. 221 00:13:19,348 --> 00:13:22,421 لە بەراورددا، ئەو جینانەی کە چالاکییەکانیان زیادیکردبوو 222 00:13:22,445 --> 00:13:24,817 یان خێراتر بووبوون بەهۆی کەمی خەوەوە، 223 00:13:24,841 --> 00:13:28,739 پەیوەندیداربوون بە پەرەسەندنی لووی شێرپەنجەیی، 224 00:13:28,763 --> 00:13:33,914 هەروەها جینەکانی پەیوەندیداربوون بە هەوکردنی درێژخایەنی ناو لەش، و 225 00:13:33,938 --> 00:13:36,740 جینەکانی پەیوەندیداربوون بە سترێسەوە، و 226 00:13:36,764 --> 00:13:39,793 دەرئەنجامیش نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دڵ و سوڕی خوێن. 227 00:13:41,171 --> 00:13:44,831 هەر بە سادەیی هیچ لایەنێکی تەندروست باشی نییە 228 00:13:44,855 --> 00:13:48,122 کە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەی کەم خەوی بگەڕێتە دواوە و 229 00:13:48,146 --> 00:13:49,960 بێ زیان لێی دەرچێت. 230 00:13:50,912 --> 00:13:53,920 وەک بۆرییەکی ئاوی شکاوی ناو ماڵەکەت وایە. 231 00:13:53,944 --> 00:13:57,587 نەخەوتن دڵۆپە ئەکاتە ناو هەموو کون و درزێکی 232 00:13:57,611 --> 00:13:59,997 کارئەندامی لەشتەوە، 233 00:14:00,021 --> 00:14:03,926 تەنانەت یاری بە ئەلف و بێی دی ئێن ئەیەکەشت ئەکات 234 00:14:03,950 --> 00:14:06,790 کە تەندروستی ڕۆژانەت دائەڕێژێت. 235 00:14:09,866 --> 00:14:12,549 لەم خاڵەشدا، پێویستە بیر بکەیتەوە، 236 00:14:12,573 --> 00:14:15,105 "ئای خوایە، چۆن دەستکەم بەوەی باشتر بخەوم؟ 237 00:14:15,129 --> 00:14:17,374 ڕێنماییەکانت چین بۆ خەوێکی باش؟" 238 00:14:18,080 --> 00:14:22,558 لەسەروو خۆلادان لە کاریگەرە زیانگەیەنەر و ئازاردەرەکەی 239 00:14:22,582 --> 00:14:25,501 کحول و کافایین لەسەر خەو، و 240 00:14:25,525 --> 00:14:27,962 ئەگەر ئەناڵێنیت بەدەست نوستنەوە لە شەواندا، 241 00:14:27,986 --> 00:14:30,167 خۆت بەدوور ئەگریت لە سەرخەوی ڕۆژ، 242 00:14:30,191 --> 00:14:32,334 دوو ئامۆژگاریم هەیە بۆتان. 243 00:14:33,104 --> 00:14:35,918 یەکەمیان ڕێکخستنە. 244 00:14:35,942 --> 00:14:39,343 لە هەمان کاتدا بچۆ جێگەوە، لە هەمان کاتدا هەستە، 245 00:14:39,367 --> 00:14:42,428 گرنگ نییە ئەگەر ڕۆژی ئاسایی یان ڕۆژی پشوو بێت. 246 00:14:42,452 --> 00:14:45,197 ڕێکخستن پاشایە، و 247 00:14:45,221 --> 00:14:47,182 لەنگەر بە خەوەکەت ئەگرێت و 248 00:14:47,206 --> 00:14:50,518 چەندێتی و جۆرێتی خەوەکەت باشتر ئەکات. 249 00:14:52,372 --> 00:14:55,054 دووەمیان بە فێنکی بیهێڵەرەوە. 250 00:14:56,088 --> 00:14:58,515 پێویستە پلەی گەرمی ناوکی لەشت دابەزێت 251 00:14:58,539 --> 00:15:02,752 بە دوو بۆ سێ پلەی گەرمی فەهرنهایت بۆ دەستکردن بە خەو و 252 00:15:02,776 --> 00:15:04,856 ئینجا بۆ ئەوەی بە نوستوویی بمێنیتەوە، و 253 00:15:04,880 --> 00:15:07,372 لەبەر ئەو هۆکارەشە هەمووکات ئاسانترە بەلاتەوە 254 00:15:07,396 --> 00:15:09,777 لە ژوورێکدا کە ساردە خەوت لێبکەوێت 255 00:15:09,801 --> 00:15:11,045 وەک لە ژوورێکی زۆر گەرم. 256 00:15:12,013 --> 00:15:15,529 بۆیە هەوڵ بە پلەی گەرمی جێگەی نوستنەکەت ٦٥ پلەی فەهرنهایت بێت، 257 00:15:15,553 --> 00:15:17,507 یان نزیکەی ١٨ی سیلیزی. 258 00:15:17,531 --> 00:15:20,298 ئەوە باشترین ئەبێت بۆ نووستنی زۆربەی خەڵک. و 259 00:15:22,446 --> 00:15:25,943 لە کۆتاییشدا، لە هەنگاوێک گەڕانەوە بۆ دواوە، 260 00:15:25,967 --> 00:15:29,160 وتارە هەستیارەکە چییە لێرەیا؟ 261 00:15:30,771 --> 00:15:32,987 لەوانەیە ئەمە بێت: 262 00:15:33,011 --> 00:15:38,283 نووستن، بەداخەوە، خۆشییەکی ژیان نییە بەدەستی خۆتبێت. 263 00:15:39,105 --> 00:15:43,652 نووستن پێویستییەکی زیندەییە کە سازشی لەسەر ناکرێت. 264 00:15:44,892 --> 00:15:48,483 سیستمی پشتیوانی ژیانتە، و 265 00:15:48,507 --> 00:15:53,141 باشترین هەوڵی دایکە سروشتە بۆ بەدەسهێنانی نەمری. 266 00:15:54,709 --> 00:15:59,225 خراپبوونی نووستن لەناو وڵاتە پیشەسازییەکاندا 267 00:15:59,249 --> 00:16:04,466 کاریگەری کارەساتباری هەیە لەسەر تەندروستیمان، و سەلامەتیمان، 268 00:16:04,490 --> 00:16:07,156 تەنانەت سەلامەتی و فێربوونی منداڵەکانیشمان. 269 00:16:08,323 --> 00:16:11,339 بەربڵاوییەکی کەمبوونەوەی خەوی بێدەنگە، و 270 00:16:11,363 --> 00:16:14,728 بەخێرایی ئەبێت بە یەکێک لە گەورەترین ململانێکانی تەندروستی گشتی 271 00:16:14,752 --> 00:16:17,474 کە لە سەدەی بیست و یەکدا ڕووبەڕووی ئەبینەوە. 272 00:16:20,294 --> 00:16:25,377 لەو باوەڕەیام ئێستا کاتی ئەوەبێت مافەکانمان وەرگرینەوە 273 00:16:25,401 --> 00:16:26,872 بۆ ئەوەی شەو بە تەواوەتی بنووین، و 274 00:16:28,012 --> 00:16:30,169 بێ ئەو شەرمەزاربوونە 275 00:16:30,193 --> 00:16:33,592 یان ئەو لەکەی تەمەڵییە. 276 00:16:34,638 --> 00:16:40,622 بەوەش، ئەتوانین یەک بگرینەوە لەگەڵ بەهێزترین ئەکسیری ژیان، 277 00:16:42,038 --> 00:16:44,741 چەقۆی تەندروستی سوپای سویسری. 278 00:16:46,667 --> 00:16:49,311 بە تەواوبوونی درووشمی سەر سەکۆکە، 279 00:16:49,335 --> 00:16:51,430 بە سادەیی ئەڵێ، شەوشاد، بەهیوای بەختێکی باش، و 280 00:16:51,454 --> 00:16:52,604 لەسەروو هەمووشییەوە ... 281 00:16:54,889 --> 00:16:56,651 هیوادارم باش بنوون. 282 00:16:56,675 --> 00:16:58,033 بێگومان زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 283 00:16:58,057 --> 00:17:02,588 (چەپڵەلێدان) 284 00:17:02,612 --> 00:17:03,770 زۆر سوپاس. 285 00:17:03,794 --> 00:17:06,636 (چەپڵەلێدان) 286 00:17:06,660 --> 00:17:08,203 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 287 00:17:08,227 --> 00:17:10,970 نا نا نا تکایە کەمێک بۆستە. 288 00:17:10,994 --> 00:17:13,546 کارێکی باشت کرد ڕاتنەکرد. بەوە ئەزانم. 289 00:17:13,570 --> 00:17:14,814 ئەوە زۆر ترسێنەر بوو. 290 00:17:14,838 --> 00:17:17,934 مات ۆڵکەر: سەرچاو. دەیڤد: بەڵێ، سوپاس، سوپاس. 291 00:17:18,314 --> 00:17:23,490 ئەگەر کاتمان نەبێت بۆ نووستن ئەی چی بکەین؟ 292 00:17:23,514 --> 00:17:27,046 چی بکەین ئەگەر شەوانە تەپا و تل بکەین و خەومان لێنەکەوێت لە جێگەکەیا 293 00:17:27,070 --> 00:17:30,132 یان شەفتی شەوانمان هەبێت؟ 294 00:17:30,156 --> 00:17:32,497 لەوەیا ڕاست ئەکەیت، ناتوانین خەو ڕێک بکەینەوە. 295 00:17:32,521 --> 00:17:33,846 خەوتن وەک بانقێک نییە. 296 00:17:33,870 --> 00:17:35,910 ناتوانیت قەرزێک کۆ بکەیتەوە و 297 00:17:35,934 --> 00:17:38,626 هیوای ئەوە بخوازیت کاتێکی تر پارەکە بەیتەوە. 298 00:17:38,650 --> 00:17:41,794 ئەبێ تێبینی ئەوەش بکەم هۆکاری ئەوەی کە زۆر کارەساتبارە و 299 00:17:41,818 --> 00:17:44,872 تەندروستیمان ئاوا بەخێرایی تێکئەچێت، 300 00:17:44,896 --> 00:17:47,633 یەکەمیان، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان تەنیا بوونەوەرن 301 00:17:47,657 --> 00:17:50,135 کە بە مەبەست خەو لە خۆیان ئەگرنەوە 302 00:17:50,159 --> 00:17:52,548 بێ هیچ هۆکارێک. 303 00:17:52,572 --> 00:17:53,724 لەبەر ئەوەی زیرەکین. 304 00:17:53,748 --> 00:17:58,573 ئەو خاڵەشم خستە ڕوو چونکە واتای ئەوەیە دایکە سرووشت، 305 00:17:58,597 --> 00:18:00,287 بەدرێاژیی ماوەی پەرەسەندن، 306 00:18:00,311 --> 00:18:04,614 هەرگیز ناچار نەبووە ڕووبەڕووی ئەم ململانێی کەم خەوییە ببێتەوە. 307 00:18:05,295 --> 00:18:08,707 بۆیە هەرگیز پەرەی بە قەرەبووکردنەوە نەیاوە، و 308 00:18:08,731 --> 00:18:10,859 لەبەر ئەوەشە کاتێک کەم ئەخەویت، 309 00:18:10,883 --> 00:18:15,217 شتەکان زۆر بەخێرایی تێکئەچن، لەناو مێشکیش و لەشیشدا. 310 00:18:15,241 --> 00:18:18,014 بۆیە پێویستە تەنیا شتە گرنگەکان بخەیتە پێشەوە. 311 00:18:18,038 --> 00:18:21,340 باشە، ئەمدیو و ئەودیو لە جێگەیا، 312 00:18:21,364 --> 00:18:22,775 چی بکەم بۆ ئەوەیان؟ 313 00:18:22,799 --> 00:18:27,418 ئەگەر ماوەیەکی زۆر بەخەبەر ئەمێنیتەوە لە جێگەیا، 314 00:18:27,442 --> 00:18:30,695 پێویستە لە جێگەکە بێیتە دەرەوە و بچیتە ژوورێکی تر و 315 00:18:30,719 --> 00:18:32,032 شتێکی جیاواز بکەیت. 316 00:18:32,056 --> 00:18:36,377 هۆکارەکەی ئەوەیە مێشکت زۆر بەخێرایی ژوورەکەت ئەبەستێتەوە 317 00:18:36,401 --> 00:18:38,720 بە شوێنی هەستانتەوە، و 318 00:18:38,744 --> 00:18:41,433 پێویستە ئەو پەیوەندییە بپچڕێنیت. 319 00:18:41,457 --> 00:18:44,354 بۆیە تەنیا کاتێک خەوت هات بگەڕێرەوە ناو جێگاکەت، و 320 00:18:44,378 --> 00:18:47,917 بەو شێوەیەش دووبارە فێری پەیوەندییەکە ئەبیتەوە کە پێشتر هەتبووە، 321 00:18:47,941 --> 00:18:50,449 کە ئەویش سیسەمەکەت شوێنی نووستنتە. 322 00:18:50,473 --> 00:18:52,132 لێکچواندنەکەی بەم شێوەیەیە، 323 00:18:52,156 --> 00:18:55,732 هەرگیز لەسەر مێزی نانخواردن بۆ ئەوە دانانیشیت برسیت بێت 324 00:18:55,756 --> 00:18:58,719 ئیتر بۆچی ئەچیتە ناو جێگاوە بۆ ئەوەی خەوت بێت؟ 325 00:18:59,548 --> 00:19:01,548 زۆر سوپاس بۆ ئەم بە ئاگا هێنانەوەیە. 326 00:19:01,572 --> 00:19:02,741 کارێکی باشت کرد، مات. 327 00:19:02,765 --> 00:19:04,961 شایەنی نییە. زۆر سوپاس بۆتۆش