فڕینەکەی ستیڤن هاوکینگ بۆ سفری-جی
-
0:00 - 0:03ئەوانەتان كە من دەناسن دەزانن
كەوا من چەندە بە پەرۆشم -
0:03 - 0:05بۆ كرانەوەی بۆشایی ئاسمان.
-
0:05 - 0:09كاتێك من چانسی ئەوەم هەبوو
ئەزموونی كێش نەمان ببەخشم بە -
0:09 - 0:12پسپۆڕی جیهانیی هێزی كێش كردنی
زەوی، شتێکی ناوازە بوو. -
0:12 - 0:14و من دەمەوێت ئەو چیرۆكەتان بۆ بگێڕمەوە.
-
0:14 - 0:19یەكەم جار ئەوم لە خەڵاتی ئـاركـۆن
ئـێـكـس بۆ بۆماوەزانی بینی. -
0:19 - 0:22ئەوە پێشبڕكیەكە ئێمە بەڕێوەی دەبەین،
دووەم خەڵاتی ئـێـكـس، -
0:22 - 0:25بۆ ئەو تیمەی یەكەم جار دەستنیشانی ڕیزبەندی
جینۆمی ١٠٠ كەس لە ١٠ ڕۆژدا بكات. -
0:25 - 0:27شتێكمان هەبوو پێی دەگووترا ١٠٠ جینۆمەكە -–
-
0:27 - 0:30دەستیشانی ڕیزبەندی ١٠٠ كەسمان
دەكرد وەكو بەشێك لەو پێشبڕكێیە. -
0:30 - 0:32كـریـج ڤـێـنـتـەر پێشبڕكێکە بەڕێوە دەبات
-
0:32 - 0:34و من چاوم بە پڕۆفیسۆر
هـاوكـیـنـگ كەوت، -
0:34 - 0:36و گووتی خەونی ئەوەیە گەشت
بۆ بۆشایی ئاسمان بکات. -
0:36 - 0:38و من گووتم، " ناتوانم بۆ ئەوێت ببەم،
-
0:38 - 0:41بەڵام دەتوانم بتبەم بۆ ناو
بێ كێشیی ناو سفری-جی -
0:41 - 0:43و ئەو یەكسەر گووتی،
"بە دڵنیاییەوە، بەڵێ." -
0:43 - 0:46باشە، تا ڕێگە بۆ تاقیكردنەوەی
سفری-جی لەسەر زەوی -
0:46 - 0:49فڕینی بڕگە هاوتایە، فڕینی بێ كێشیی.
-
0:49 - 0:53فڕۆكەیەك دەبەی، بەسەر لوتكەدا دەفڕی،
بۆ ماوەی ٢٥ چركە بێ كێش دەبی. -
0:53 - 0:55وەرەوە خوارەوە، كێشت دووهیندە زیاد دەكات.
-
0:55 - 0:57چەند جارێك ئەم كارە دووبارە دەكەیتەوە.
-
0:57 - 0:58دەتوانیت ٨-١٠ خولەک بێ کێش بیت
-
0:58 - 1:01بەم شێوەیە نـاسـا ئەو ماوە درێژە
ئاسمانەوانەکانی ڕا هێناوە. -
1:01 - 1:03دەستمان بە ئەنجامدانی ئەم كارە كرد.
-
1:03 - 1:05١١ ساڵی خایاند تاوەکو ئامادە بین.
-
1:05 - 1:07ئێمە ڕامانگەیاند كە ئێمە بەتەماین
ســتـیـڤـن هـاوكـیـنـگ بفڕێنین. -
1:07 - 1:11بریكارێكی حكومەت و فەرمانبەرێكی
كۆمپانیای فڕۆكەمان هەبوو گووتیان، -
1:11 - 1:13ئێوە شێتن، ئەو كارە مەكەن
ئەو پیاوە دەكوژن. -
1:13 - 1:14(پێكەنین)
-
1:14 - 1:16و ئەو دەیویست بڕوات
-
1:16 - 1:19بۆ بەدەستهێنانی هەموو ڕێپێدانەكان
بەسەختی كارمان دەكرد. -
1:19 - 1:22دوای شەش مانگ، لە ناوەندیی
بۆشایی كـێـنـەدی. -
1:22 - 1:24كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیمان هەبوو،
-
1:24 - 1:28نیازی خۆمان بۆ ئەنجامدانی تەنها
یەك سفری-جی بڕگە هاوتا ئاشكرا كرد، -
1:28 - 1:31٢٥ چرکەی لە بێ کێشی پێ دەبەخشین.
-
1:31 - 1:34ئەگەر ئەوە بەباشی تێپەڕی ڕەنگە
سێ فڕینی بڕگە هاوتا ئەنجام بدەین. -
1:34 - 1:39باشە، لێمان پرسی بۆ دەیەوێت بڕوا
بۆ سەرەوە و ئەم كارە بكات. -
1:39 - 1:41و ئەوەی ئەو گووتی، بۆ من،
زۆر هاندەر بوو. -
1:41 - 1:43گووتی "ژیان لەسەر زەوی
لە بارودۆخی زیاد -
1:43 - 1:45بوونی مەترسی لەناو چوون بەهۆی كارەسات دایە
-
1:45 - 1:48پێم وایە ئەگەر مرۆڤ نەچێتە بۆشایی ئاسمان،
ئەوا لەناو دەچێت. -
1:48 - 1:51لەبەرئەوە دەمەوێت هانی خەڵكی
بدەم حەزیان لە بۆشایی بێت." -
1:52 - 1:55ئەومان برد بۆ ناوەندی بۆشایی کێندی،
-
1:55 - 2:01بۆ ناو گالیسكەكەی نـاسـا،
بۆ دواوەی فڕۆکەی سفری-جی. -
2:04 - 2:07نزیكەی ٢٠ كەسمان هەبوو
كە پارەیان بەخشی بوو – -
2:07 - 2:10١٥٠،٠٠٠$ مان زیاد كرد بۆ
بەخشینەكە بۆ خێرخوازی ئەو منداڵانەی -- -
2:10 - 2:12كە لەگەڵمان فڕین.
-
2:12 - 2:14هەندێك لە هۆگرەكانی تـێـد لێرە.
-
2:14 - 2:16ژوورێكی فریاكەوتنمان ئامادەكرد.
-
2:16 - 2:19لەناو فڕۆكەكە چوار ژووری
فریاگوزاری و دوو پەرستارمان هەبوو. -
2:19 - 2:23ئێمە چاودێری ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنی و
لێدانی دڵی و پەستانی خوێنیمان دەكرد. -
2:23 - 2:26بۆ هەر بارودۆخێکی لەناكاو
هەموو شتێكمان ئامادەكردبوو؛ -
2:26 - 2:29خوا دەزانێت، كەس نایەوێت ئەو پسپۆڕە
جیهانییە ئازاری پێ بگات. -
2:29 - 2:32ئێمە لە شوێنی فڕینی مەكۆ
ئاسمانییەكانەوە فڕین، -
2:32 - 2:34كە مەكۆ ئاسمانییەكان
لێی دەفڕی و دەنیشنەوە. -
2:34 - 2:37من و بـایـرۆن لـیـكـتـنـبـێـرگـی هاوکارم
-
2:37 - 2:40بە وریاییەوە ئەومان بۆ ناو سفری-جی برد.
-
2:40 - 2:42كاتێك ئەو لەوێ بوو،]ئێمە [لێمان گەڕا بڕوا
-
2:42 - 2:46تاكوو بزانێت بێ كێشی چۆن چۆنییە.
-
2:46 - 2:50دوای یەكەم بڕگە هاوتا، خۆت دەزانیت،
-
2:50 - 2:54پزیشکەکە گووتی هەموو شتێك باشە.
ئەو پێدەكەنی، و گوتمان بڕۆ. -
2:54 - 2:57ئینجا ئێمە بڕگە هاوتای دووەممان ئەنجامدا.
-
2:57 - 2:59(پێكەنین)
-
2:59 - 3:05(چەپڵە لێدان)
-
3:05 - 3:07و سێیەم.
-
3:07 - 3:08(چەپڵە لێدان)
-
3:08 - 3:12لەڕاستیدا وەكوو ڕێزێك بۆ بەڕێز
ئیسحاق نیوتن سێوێكمان سەرهەوا خست. -
3:12 - 3:15چونكە هـاوكـیـنـگ لە كامبریچ
هەمان ئەو پۆستەی گرتبووە دەست -
3:15 - 3:17كە ئـیـسـحـاق نـیـوتـن هەی بوو.
-
3:17 - 3:21ئێمە بڕگە هاوتای چوارەم، و پێنجەم
و شەشەممان ئەنجامدا. -
3:21 - 3:22(پێكەنین)
-
3:22 - 3:24و حەوتەم و هەشتەمیش بەدوایدا.
-
3:24 - 3:27و ئەم پیاوە لە كەسێكی ٦٥ ساڵەی
پیری سەر كورسی نە دەچوو. -
3:27 - 3:28(پێكەنین)
-
3:28 - 3:30ئەو زۆر دڵخۆش بوو.
-
3:30 - 3:33ئێمە لەسەر گەوهەرێكی بە نرخ دەژین،
-
3:33 - 3:36و هەر لە ماوەی ژیانمان
ئەو هەسارەیە جێ دێڵین. -
3:36 - 3:38تکایە لەگەڵمان ئەم سەرکێشییە
ئەفسانەییە بکەن. -
3:38 - 3:39زۆر سوپاستان دەكەم.
-
3:39 - 3:44(چەپڵە لێدان)
- Title:
- فڕینەکەی ستیڤن هاوکینگ بۆ سفری-جی
- Speaker:
- پیتەر دیاماندیز
- Description:
-
دامەزرێنەری خەڵاتی ئێکس، پیتەر دیاماندیز باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە چۆن هاوکاری ستیڤن هاوکینگی کردووە بۆ گەیشتن بە خەونەکەی کە گەشت کردن بۆ بۆشایی ئاسمانە -- پێکەوە دەفڕین و بێ کێشی و نەبوونی هێزی کێش کردنی زەوی تاقی دەکەنەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:44
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Aga Ismael accepted Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Stephen Hawking's zero g flight |