زمانی درۆکردن - نوا زاندان
-
0:09 - 0:11"ببورە، مۆبایلەکەم لە کار کەوت".
-
0:11 - 0:13"هیچ نییە، باشم".
-
0:13 - 0:17"ئەم دەنگۆیانە بەتەواوی بێ بنەمان".
-
0:17 - 0:20کۆمپانیاکە ئاگاداری هیچ"
"کارێکی هەڵە نەبوو. -
0:21 - 0:24"خۆشم دەوێیت".
-
0:24 - 0:26ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی
نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین و -
0:26 - 0:30مێژوومان پڕیەتی لە شێوازی دەرخستنی درۆ
-
0:30 - 0:33هەر لە ئەشکەنجەدانی سەردەمی کۆنەوە
تا ئامێری دەرخستنی درۆ، -
0:33 - 0:36ئامێری پەستانی خوێن و هەناسەدان،
شیکەرەوەی فشاری دەنگ، -
0:36 - 0:39چاودێری کردنی چاو، سکانەری مێشک،
-
0:39 - 0:42تەنانەت ئامێری چاودێریکردنی مێشکیی
کارەبایی ٤٠٠ پاوەندی. -
0:42 - 0:45هەرچەندە ئەم ئامێرانە کاری خۆیان کردووە
لە حاڵەتی تایبەتیدا -
0:45 - 0:48بەڵام دەکرێت زۆربەیان هەڵبخەڵەتێنرێن
بە ئامادەکاری تەواوەتی و -
0:48 - 0:52هیچ کامیان بە باوەڕپێکراو دانانرێن تاکو
تەنانەت لە دادگاکاندا کاریان پێ بکرێت -
0:52 - 0:55بەڵام چی ئەگەر کێشەکە لەخودی
تەکنیکەکان نەبێت -
0:55 - 0:59بەڵکو لەو خەمڵاندنە شاراوانەدا بێت کە
درۆکردن هانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی دەدات؟ -
0:59 - 1:01چی ئەگەر شێوازێکی راستەوخۆتر
بەکاربێنین -
1:01 - 1:05بە بەکارهێنانی زانستی پەیوەندی
بۆ شیکردنەوەی خودی درۆکان؟ -
1:05 - 1:10لەسەر ئاستی دەرونناسی، ئێمە درۆ دەکەین
تا وێنایەکی جوانتری خۆمان بکێشین -
1:10 - 1:13بە پێکەوەبەستنی خەیاڵەکانمان بەو
کەسایەتیەی ئاواتەخوازین ببین -
1:13 - 1:15وەك لەو کەسەی کە هەین.
-
1:15 - 1:20بەڵام لە کاتێکدا مێشکمان سەرقاڵی خەون
بینینە، ڕێدەدات کۆمەڵێك هێما گوزەر بکەن. -
1:20 - 1:24مێشکی ئاگاییمان تەنها لە ٪٥ی کار و فرمانی
مێشکیی کۆنترۆڵ دەکات -
1:24 - 1:25کە بواری پەیوەندیشی تێدایە،
-
1:25 - 1:29لە کاتیکدا ٪٩٥ەکەی تری
بەبێ ئاگاییمان روودەدات -
1:29 - 1:32هەروەها بەپێی ئەدەبیاتی چاودێریکردنی واقیع
-
1:32 - 1:34ئەو چیرۆکانەی لە ئەزمونی خەیاڵی
سەرچاوەیان گرتووە -
1:34 - 1:38لە رووی جۆریەتییەوە جیاوازن لەوانەی لە
ئەزمونی ڕاستەقینەوە سەرچاوەیان گرتووە. -
1:38 - 1:42ئەمە ئاماژەیە بۆ دروستکردنی چیرۆکێكی
هەڵە دەربارەی بابەتێکی کەسی هەوڵی پێویستە -
1:42 - 1:45و ئەنجامەکەشی دەبێتە شێوە
جیاوازییەك لە بەکارهێنانی زماندا. -
1:45 - 1:48تەکنەلۆجیاییەك کە ناسراوە بە
شیکردنەوەی زمانەوانی دەقەکان -
1:48 - 1:51یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی ٤ جۆری
باوی ئەو شێوازانە -
1:51 - 1:53لە زمانی نائاگایی فریوداندا.
-
1:54 - 1:58یەکەم، درۆزنەکان کەمتر ئاماژە بەخۆیان
دەدەن کاتێک قسەیەکی فرویدەر دەکەن -
1:58 - 2:02زیاتر دەربارەی کەسانی تر دەڵێن و دەنووسن،
زۆر جار جێناوی کەسی سێیەم بەکار دەهێنن -
2:02 - 2:05بۆ دوورەپەرێزی و خۆبەدورگرتن لە درۆکانیان.
-
2:05 - 2:07ئەمانە کامیان زیاتر لە درۆ دەچن:
-
2:07 - 2:10"بەدڵنیاییەوە هیچ ئاهەنگێك
"لەم ماڵەدا نەکراوە -
2:10 - 2:12"یان "لێرە هیچ ئاهەنگێکم ساز نەداوە.
-
2:13 - 2:16دووەم، درۆزنەکان زیاتر مەیلی ئەوەیان
هەیە نەرێنی بن -
2:16 - 2:19چونکە لە ئاستێکی نائاگاییدا هەست
بە تاوان دەکەن بە درۆکردنیان -
2:19 - 2:21بۆ نموونە، درۆزنێك ڕەنگە
:شتێکی لەم جۆرە بڵێت -
2:21 - 2:26ببورە، مۆبایلەکەم لە بێ شەحنیدا"
"کوژایەوە، زۆر رقم لەوەیە. -
2:26 - 2:29سێیەم، درۆزنەکان زۆرجار ڕووداوەکان بە
دەستەواژەی ئاسان ڕوون دەکەنەوە -
2:29 - 2:32چونکە مێشکمان توانای دروستکردنی
درۆی ئاڵۆزی نییە. -
2:32 - 2:33بڕیاردان و هەڵسەنگاندن
-
2:33 - 2:36شتانی ئاڵۆزن بۆ مێشکمان
تا لێکیانی بداتەوە -
2:36 - 2:39هەروەك جارێکیان سەرۆکێکی
ئەمریکا جەختی کردەوە: -
2:39 - 2:42"من پەیوەندی سێکسیم
"لەگەڵ ئەو ژنەدا نەبووە. -
2:42 - 2:45و لە کۆتاییدا، هەر چەندە درۆزنەکان
وەسف کردن بە سادەیی دەڵێن -
2:45 - 2:48بەڵام حەز دەکەن ڕستەی
درێژتر و پێچاوپێچتر بەکاربێنن -
2:48 - 2:50بە بەکارهێنانی وشەی ناپێویست و
-
2:50 - 2:53ناپەیوەندیدار بەڵام بە وردەکاری نزیك راستی
تەنها بۆ ئەوەی ڕەواج بە درۆکەیان بدەن -
2:54 - 2:56سەرۆکێکی تر کە روبەڕوی
ئابڕووچونێك بووبوەوە، ڕایگەیاند: -
2:56 - 3:00بێ قەید و شەرت، دەتوانم بڵێم"
ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات -
3:00 - 3:01هیچ کەس لە ستافی کۆشکی سپی"
-
3:01 - 3:04هیچ کەس لەم ئیدارەیەدا کە ئێستا کارمەندە"
-
3:04 - 3:07"تێوەنەگلاوە لەم ڕووداوە سەمەرەیە.
-
3:07 - 3:10با شیکردنەوەی زمانەوانی لەسەر هەندێک
نموونەی بەناوبانگ جێبەجێ بکەین -
3:10 - 3:13براوەی ٧ جاری (تۆر دی فرانس)
وەردەگرین، (لانس ئارمسترۆنگ) -
3:13 - 3:14کاتێک بەراورد دەکەی لە نێوان
-
3:14 - 3:15چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٥
-
3:15 - 3:18کە تێیدا نکۆڵی دەکات لە بەکارهێنانی
مادەی وزەبەخش -
3:18 - 3:21بە بەراورد لەگەڵ چاوپیکەوتنێکی ٢٠١٣دا
کە تێیدا دانی پێدانا، -
3:21 - 3:25بەکارهێنانی جێناوی کەسی تاک
نزیکەی ٣ ئەوەندە زیادی کرد -
3:25 - 3:28سەرنجی ئەم دوو لێدوانەی بدە:
-
3:28 - 3:32یەکەم: "باشە، پیاوێک لە فەرەنسا،
لە تاقیگەیەکی پاریس -
3:32 - 3:36نموونەی خوێنت دەبات بەناوی"
جۆن فرانسیس) و پاشان پشکنینی بۆ دەکات) -
3:36 - 3:39دوتر پەیوەندییەکەت بۆ دێت"
لە رۆژنامەیەکەوە کە دەڵێت: -
3:39 - 3:42٦ جار ئەنجامەکەت بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە
"لەسەر ماددەی وزەبەخش -
3:42 - 3:45دووەم: "خۆمم لەدەستتدا لەناو
هەموو ئەو کێشانەدا -
3:45 - 3:48من دڵنیام کە کەسانی تر دەبن بەرگەی ناگرن"
-
3:48 - 3:50بەڵام من بەدڵنیاییەوە بەرگەییم نەگرت"
-
3:50 - 3:53لە کاتێکدا پێشتر ڕاهاتبووم لە ڕێکخستنی"
هەموو شتێکی ژیانم، -
3:53 - 3:55"هەموو دەرئەنجامێکی ژیانم رێکدەخست.
-
3:55 - 3:58لە نکۆڵییەکەیدا (ئارمسترۆنگ) حاڵەتێکی
گریمانەی باس کرد -
3:58 - 4:00بە تیشک خستنەسەر کەسێکی تر
-
4:00 - 4:03کە بەتەواوی خۆی لابردبوو لە ڕووداوەکە
-
4:03 - 4:05لە دانپێدانانەکەیدا، خاوەنی قسەی خۆیەتی
-
4:05 - 4:09کە دەچێتە قوڵایی هەست و هاندانەکانییەوە
-
4:09 - 4:13بەڵام بەکارهێنانی جێناوی کەسی
تەنها یەك دەرخەری فریودانە -
4:13 - 4:15با سەیری نمونەیەکی تر
بکەین لە ژیانی سیناتۆر و -
4:15 - 4:18کاندیدی سەرۆکایەتی پێشووی
(ئەمریکا (جۆن ئیدوارد: -
4:18 - 4:21من تەنها ئەوە دەزانم کە"
باوکەکە بەئاشکرا گووتی -
4:21 - 4:23ئەو باوکی منداڵەکەیە"
-
4:23 - 4:26هەروەها لە هیچ جۆرە"
چالاکییەکدا بەژداریم نەکردوە -
4:26 - 4:29کە پاڵپشتی، خواستن، یان رەزامەندی خەرجی"
-
4:29 - 4:32"ئەو ئافرەتە یان باوکی منداڵەکەی تێدا بێت.
-
4:32 - 4:36ئەمە نەك تەنها شێوازێكی دوورودرێژە
"بۆ گووتنی "ئەم منداڵە هی من نییە. -
4:36 - 4:39بەڵکو (ئیدوارد) ناوی لایەنەکانی تریش نابات
-
4:39 - 4:43"لە جیاتی ئەوە دەڵێت: " ئەو منداڵە.
" ئافرەتەکە"، " باوکەکە". -
4:43 - 4:46با ئێستا بزانین چی وت کاتێك
دانی بە باوکایەتیدا نا: -
4:46 - 4:48من باوکی (کوین)م"
-
4:48 - 4:50هەموو شتێك دەکەم"
لە دەسەڵاتمدا بێت بۆ دەستەبەرکردنی -
4:50 - 4:52"ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتییەی شایەنیەتی".
-
4:53 - 4:55لێدوانە کورت و ڕاسترەوە
-
4:55 - 4:58کە ناوی منداڵەکە دەهێنێت و رۆڵی خۆی
لە ژیانیدا پیشان دەدات. -
4:58 - 5:02کەواتە تۆ چۆن ئەم تەکنیکی دەرخستنی
درۆیانە جێبەجێ دەکەیت لە ژیانتدا؟ -
5:02 - 5:05یەکەم، بیرت بێت کە زۆربەی ئەو درۆیانەی
ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە -
5:05 - 5:10زۆر جدی نین بە بەراورد بەو نموونانە و ڕەنگە
تەنانەت بێ زیانیش بن -
5:10 - 5:13بەڵام هەر جێگەی بایەخە لە
ئاماژەی بەلاڕێدابەر ئاگادار بیت -
5:13 - 5:16وەك کەمی ئاماژەدان بە خود، زمانی نێگەتیڤ،
-
5:16 - 5:19ڕوونکردنەوەی سادە و ڕستەی پێچاوپێچ.
-
5:19 - 5:23ڕەنگە ئەمە یارمەتیت بدات لە خۆبەدورگرتن
لە کاڵایەکی زیاد لە نرخی خۆی، -
5:23 - 5:26بەرهەمێکی بێسوود یان پەیوەندییەکی خراپ.
- Title:
- زمانی درۆکردن - نوا زاندان
- Speaker:
- نوا زاندان
- Description:
-
لەم بەستەرەوە تەواوی وانەکە تەماشا بکە: https://ed.ted.com/lessons/the-language-of-lying-noah-zandan
ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین. هەرچەندە ئێمەی مرۆڤ زۆربەی مێژوومان بەسەربردووە بە گەڕان بەدوای شێوازی دەرخستنی ئەم درۆیانە بە بەدواداچوون بۆ گۆڕابکاری فیسیۆلۆژی لە بەلاڕێدابردنەکانیاندا، بەڵام ئەم ڕێبازانە باوەڕپێنەکراو دەرچوون. ئایا ڕێبازێکی ڕاستەوخۆتر هەیە؟ نوا زاندان هەندێك نمونەی بەناوبانگی درۆکردن بەکاردەهێنێت بۆ دەرخستنی ئەوەی چۆن بتوانین زانستی پەیوەندی .بەکاربهێنین بۆ شیتەڵکردنی خودی درۆکان
(.ئامادەکردنی وانە لەلایەن نوا زاندان، ئەنیمەیشن لەلایەن (موڤینگ کەمپەنی ئەنیمەیشن ستودیۆ
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:42
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Kakalaw Mohammed edited Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff declined Kurdish subtitles for The language of lying | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The language of lying |