WEBVTT 00:00:09.205 --> 00:00:11.171 "ببورە، مۆبایلەکەم لە کار کەوت". 00:00:11.195 --> 00:00:13.471 "هیچ نییە، باشم". 00:00:13.495 --> 00:00:16.723 "ئەم دەنگۆیانە بەتەواوی بێ بنەمان". 00:00:16.747 --> 00:00:20.100 کۆمپانیاکە ئاگاداری هیچ" "کارێکی هەڵە نەبوو. 00:00:21.210 --> 00:00:23.519 "خۆشم دەوێیت". 00:00:23.543 --> 00:00:26.387 ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین و 00:00:26.411 --> 00:00:29.754 مێژوومان پڕیەتی لە شێوازی دەرخستنی درۆ 00:00:29.778 --> 00:00:32.676 هەر لە ئەشکەنجەدانی سەردەمی کۆنەوە تا ئامێری دەرخستنی درۆ، 00:00:32.700 --> 00:00:36.018 ئامێری پەستانی خوێن و هەناسەدان، شیکەرەوەی فشاری دەنگ، 00:00:36.042 --> 00:00:38.701 چاودێری کردنی چاو، سکانەری مێشک، 00:00:38.725 --> 00:00:41.907 تەنانەت ئامێری چاودێریکردنی مێشکیی کارەبایی ٤٠٠ پاوەندی. 00:00:41.931 --> 00:00:45.065 هەرچەندە ئەم ئامێرانە کاری خۆیان کردووە لە حاڵەتی تایبەتیدا 00:00:45.090 --> 00:00:48.045 بەڵام دەکرێت زۆربەیان هەڵبخەڵەتێنرێن بە ئامادەکاری تەواوەتی و 00:00:48.069 --> 00:00:52.097 هیچ کامیان بە باوەڕپێکراو دانانرێن تاکو تەنانەت لە دادگاکاندا کاریان پێ بکرێت 00:00:52.121 --> 00:00:54.641 بەڵام چی ئەگەر کێشەکە لەخودی تەکنیکەکان نەبێت 00:00:54.665 --> 00:00:59.042 بەڵکو لەو خەمڵاندنە شاراوانەدا بێت کە درۆکردن هانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی دەدات؟ 00:00:59.066 --> 00:01:01.047 چی ئەگەر شێوازێکی راستەوخۆتر بەکاربێنین 00:01:01.071 --> 00:01:04.609 بە بەکارهێنانی زانستی پەیوەندی بۆ شیکردنەوەی خودی درۆکان؟ 00:01:05.146 --> 00:01:09.959 لەسەر ئاستی دەرونناسی، ئێمە درۆ دەکەین تا وێنایەکی جوانتری خۆمان بکێشین 00:01:09.983 --> 00:01:12.835 بە پێکەوەبەستنی خەیاڵەکانمان بەو کەسایەتیەی ئاواتەخوازین ببین 00:01:12.859 --> 00:01:15.157 وەك لەو کەسەی کە هەین. 00:01:15.181 --> 00:01:19.545 بەڵام لە کاتێکدا مێشکمان سەرقاڵی خەون بینینە، ڕێدەدات کۆمەڵێك هێما گوزەر بکەن. 00:01:19.569 --> 00:01:23.704 مێشکی ئاگاییمان تەنها لە ٪٥ی کار و فرمانی مێشکیی کۆنترۆڵ دەکات 00:01:23.728 --> 00:01:25.264 کە بواری پەیوەندیشی تێدایە، 00:01:25.288 --> 00:01:28.664 لە کاتیکدا ٪٩٥ەکەی تری بەبێ ئاگاییمان روودەدات 00:01:28.688 --> 00:01:31.850 هەروەها بەپێی ئەدەبیاتی چاودێریکردنی واقیع 00:01:31.874 --> 00:01:34.211 ئەو چیرۆکانەی لە ئەزمونی خەیاڵی سەرچاوەیان گرتووە 00:01:34.236 --> 00:01:38.093 لە رووی جۆریەتییەوە جیاوازن لەوانەی لە ئەزمونی ڕاستەقینەوە سەرچاوەیان گرتووە. 00:01:38.117 --> 00:01:42.119 ئەمە ئاماژەیە بۆ دروستکردنی چیرۆکێكی هەڵە دەربارەی بابەتێکی کەسی هەوڵی پێویستە 00:01:42.143 --> 00:01:45.036 و ئەنجامەکەشی دەبێتە شێوە جیاوازییەك لە بەکارهێنانی زماندا. 00:01:45.060 --> 00:01:48.207 تەکنەلۆجیاییەك کە ناسراوە بە شیکردنەوەی زمانەوانی دەقەکان 00:01:48.231 --> 00:01:50.931 یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی ٤ جۆری باوی ئەو شێوازانە 00:01:50.955 --> 00:01:53.161 لە زمانی نائاگایی فریوداندا. 00:01:54.153 --> 00:01:58.473 یەکەم، درۆزنەکان کەمتر ئاماژە بەخۆیان دەدەن کاتێک قسەیەکی فرویدەر دەکەن 00:01:58.497 --> 00:02:02.224 زیاتر دەربارەی کەسانی تر دەڵێن و دەنووسن، زۆر جار جێناوی کەسی سێیەم بەکار دەهێنن 00:02:02.248 --> 00:02:05.216 بۆ دوورەپەرێزی و خۆبەدورگرتن لە درۆکانیان. 00:02:05.240 --> 00:02:07.134 ئەمانە کامیان زیاتر لە درۆ دەچن: 00:02:07.158 --> 00:02:09.966 "بەدڵنیاییەوە هیچ ئاهەنگێك "لەم ماڵەدا نەکراوە 00:02:09.990 --> 00:02:12.115 "یان "لێرە هیچ ئاهەنگێکم ساز نەداوە. 00:02:13.178 --> 00:02:15.733 دووەم، درۆزنەکان زیاتر مەیلی ئەوەیان هەیە نەرێنی بن 00:02:15.757 --> 00:02:19.238 چونکە لە ئاستێکی نائاگاییدا هەست بە تاوان دەکەن بە درۆکردنیان 00:02:19.262 --> 00:02:21.398 بۆ نموونە، درۆزنێك ڕەنگە :شتێکی لەم جۆرە بڵێت 00:02:21.422 --> 00:02:25.589 ببورە، مۆبایلەکەم لە بێ شەحنیدا" "کوژایەوە، زۆر رقم لەوەیە. 00:02:25.613 --> 00:02:28.853 سێیەم، درۆزنەکان زۆرجار ڕووداوەکان بە دەستەواژەی ئاسان ڕوون دەکەنەوە 00:02:28.877 --> 00:02:31.976 چونکە مێشکمان توانای دروستکردنی درۆی ئاڵۆزی نییە. 00:02:32.000 --> 00:02:33.305 بڕیاردان و هەڵسەنگاندن 00:02:33.329 --> 00:02:36.159 شتانی ئاڵۆزن بۆ مێشکمان تا لێکیانی بداتەوە 00:02:36.183 --> 00:02:38.654 هەروەك جارێکیان سەرۆکێکی ئەمریکا جەختی کردەوە: 00:02:38.678 --> 00:02:41.766 "من پەیوەندی سێکسیم "لەگەڵ ئەو ژنەدا نەبووە. 00:02:41.790 --> 00:02:44.659 و لە کۆتاییدا، هەر چەندە درۆزنەکان وەسف کردن بە سادەیی دەڵێن 00:02:44.683 --> 00:02:48.134 بەڵام حەز دەکەن ڕستەی درێژتر و پێچاوپێچتر بەکاربێنن 00:02:48.158 --> 00:02:49.739 بە بەکارهێنانی وشەی ناپێویست و 00:02:49.764 --> 00:02:53.476 ناپەیوەندیدار بەڵام بە وردەکاری نزیك راستی تەنها بۆ ئەوەی ڕەواج بە درۆکەیان بدەن 00:02:53.500 --> 00:02:56.140 سەرۆکێکی تر کە روبەڕوی ئابڕووچونێك بووبوەوە، ڕایگەیاند: 00:02:56.164 --> 00:02:59.510 بێ قەید و شەرت، دەتوانم بڵێم" ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات 00:02:59.534 --> 00:03:01.297 هیچ کەس لە ستافی کۆشکی سپی" 00:03:01.321 --> 00:03:03.676 هیچ کەس لەم ئیدارەیەدا کە ئێستا کارمەندە" 00:03:03.700 --> 00:03:06.600 "تێوەنەگلاوە لەم ڕووداوە سەمەرەیە. 00:03:06.624 --> 00:03:10.164 با شیکردنەوەی زمانەوانی لەسەر هەندێک نموونەی بەناوبانگ جێبەجێ بکەین 00:03:10.188 --> 00:03:13.114 براوەی ٧ جاری (تۆر دی فرانس) وەردەگرین، (لانس ئارمسترۆنگ) 00:03:13.114 --> 00:03:14.397 کاتێک بەراورد دەکەی لە نێوان 00:03:14.397 --> 00:03:15.397 چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٥ 00:03:15.397 --> 00:03:18.250 کە تێیدا نکۆڵی دەکات لە بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش 00:03:18.274 --> 00:03:21.188 بە بەراورد لەگەڵ چاوپیکەوتنێکی ٢٠١٣دا کە تێیدا دانی پێدانا، 00:03:21.212 --> 00:03:25.167 بەکارهێنانی جێناوی کەسی تاک نزیکەی ٣ ئەوەندە زیادی کرد 00:03:25.192 --> 00:03:27.835 سەرنجی ئەم دوو لێدوانەی بدە: 00:03:27.835 --> 00:03:32.122 یەکەم: "باشە، پیاوێک لە فەرەنسا، لە تاقیگەیەکی پاریس 00:03:32.170 --> 00:03:36.107 نموونەی خوێنت دەبات بەناوی" جۆن فرانسیس) و پاشان پشکنینی بۆ دەکات) 00:03:36.131 --> 00:03:38.828 دوتر پەیوەندییەکەت بۆ دێت" لە رۆژنامەیەکەوە کە دەڵێت: 00:03:38.853 --> 00:03:41.634 ٦ جار ئەنجامەکەت بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە "لەسەر ماددەی وزەبەخش 00:03:41.634 --> 00:03:44.714 دووەم: "خۆمم لەدەستتدا لەناو هەموو ئەو کێشانەدا 00:03:44.714 --> 00:03:47.609 من دڵنیام کە کەسانی تر دەبن بەرگەی ناگرن" 00:03:47.609 --> 00:03:49.704 بەڵام من بەدڵنیاییەوە بەرگەییم نەگرت" 00:03:49.728 --> 00:03:52.726 لە کاتێکدا پێشتر ڕاهاتبووم لە ڕێکخستنی" هەموو شتێکی ژیانم، 00:03:52.750 --> 00:03:55.388 "هەموو دەرئەنجامێکی ژیانم رێکدەخست. 00:03:55.412 --> 00:03:58.294 لە نکۆڵییەکەیدا (ئارمسترۆنگ) حاڵەتێکی گریمانەی باس کرد 00:03:58.318 --> 00:04:00.297 بە تیشک خستنەسەر کەسێکی تر 00:04:00.321 --> 00:04:02.978 کە بەتەواوی خۆی لابردبوو لە ڕووداوەکە 00:04:03.003 --> 00:04:04.956 لە دانپێدانانەکەیدا، خاوەنی قسەی خۆیەتی 00:04:04.980 --> 00:04:08.584 کە دەچێتە قوڵایی هەست و هاندانەکانییەوە 00:04:08.609 --> 00:04:12.552 بەڵام بەکارهێنانی جێناوی کەسی تەنها یەك دەرخەری فریودانە 00:04:12.576 --> 00:04:14.885 با سەیری نمونەیەکی تر بکەین لە ژیانی سیناتۆر و 00:04:14.909 --> 00:04:18.137 کاندیدی سەرۆکایەتی پێشووی (ئەمریکا (جۆن ئیدوارد: 00:04:18.161 --> 00:04:20.740 من تەنها ئەوە دەزانم کە" باوکەکە بەئاشکرا گووتی 00:04:20.764 --> 00:04:22.654 ئەو باوکی منداڵەکەیە" 00:04:22.678 --> 00:04:25.690 هەروەها لە هیچ جۆرە" چالاکییەکدا بەژداریم نەکردوە 00:04:25.714 --> 00:04:29.148 کە پاڵپشتی، خواستن، یان رەزامەندی خەرجی" 00:04:29.172 --> 00:04:32.353 "ئەو ئافرەتە یان باوکی منداڵەکەی تێدا بێت. 00:04:32.377 --> 00:04:36.396 ئەمە نەك تەنها شێوازێكی دوورودرێژە "بۆ گووتنی "ئەم منداڵە هی من نییە. 00:04:36.420 --> 00:04:39.306 بەڵکو (ئیدوارد) ناوی لایەنەکانی تریش نابات 00:04:39.330 --> 00:04:43.139 "لە جیاتی ئەوە دەڵێت: " ئەو منداڵە. " ئافرەتەکە"، " باوکەکە". 00:04:43.163 --> 00:04:45.984 با ئێستا بزانین چی وت کاتێك دانی بە باوکایەتیدا نا: 00:04:45.984 --> 00:04:47.511 من باوکی (کوین)م" 00:04:47.511 --> 00:04:50.024 هەموو شتێك دەکەم" لە دەسەڵاتمدا بێت بۆ دەستەبەرکردنی 00:04:50.028 --> 00:04:52.391 "ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتییەی شایەنیەتی". 00:04:53.066 --> 00:04:54.744 لێدوانە کورت و ڕاسترەوە 00:04:54.768 --> 00:04:58.303 کە ناوی منداڵەکە دەهێنێت و رۆڵی خۆی لە ژیانیدا پیشان دەدات. 00:04:58.327 --> 00:05:01.534 کەواتە تۆ چۆن ئەم تەکنیکی دەرخستنی درۆیانە جێبەجێ دەکەیت لە ژیانتدا؟ 00:05:01.558 --> 00:05:05.195 یەکەم، بیرت بێت کە زۆربەی ئەو درۆیانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە 00:05:05.195 --> 00:05:09.796 زۆر جدی نین بە بەراورد بەو نموونانە و ڕەنگە تەنانەت بێ زیانیش بن 00:05:09.796 --> 00:05:12.528 بەڵام هەر جێگەی بایەخە لە ئاماژەی بەلاڕێدابەر ئاگادار بیت 00:05:12.528 --> 00:05:16.216 وەك کەمی ئاماژەدان بە خود، زمانی نێگەتیڤ، 00:05:16.240 --> 00:05:18.903 ڕوونکردنەوەی سادە و ڕستەی پێچاوپێچ. 00:05:19.434 --> 00:05:22.819 ڕەنگە ئەمە یارمەتیت بدات لە خۆبەدورگرتن لە کاڵایەکی زیاد لە نرخی خۆی، 00:05:22.843 --> 00:05:25.758 بەرهەمێکی بێسوود یان پەیوەندییەکی خراپ.