Return to Video

ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان چۆن کار دەکەن؟ - ساجان ساینی

  • 0:08 - 0:15
    کات درەنگە، شەوە زەنگە، ئۆتۆمبێلێکی
    بێ شۆفێر بە شەقامێکی تەنگی شاردا دەڕوات.
  • 0:15 - 0:19
    لە پڕێکدا، سێ خاڵی سوور کە بەربەستن
    لە یەک کاتدا دەردەکەون.
  • 0:19 - 0:21
    دواتر چی ڕوودەدات؟
  • 0:21 - 0:24
    سەیارەکە پێش ئەوەی بەرەو
    ئەم بەربەستە مەترسیدارانە لێبخوڕێت،
  • 0:24 - 0:26
    پێویستە لێیان بکۆڵێتەوە—
  • 0:26 - 0:30
    زانیاری دەربارەیی قەبارە و شێوە و
    شوێنەکانیان کۆ بکاتەوە،
  • 0:30 - 0:34
    بۆ ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو
    ڕێگەی سەلامەت بدۆزێتەوە.
  • 0:34 - 0:36
    بێ ئەوەی ھیچ کەسێک لێی بخوڕێت،
  • 0:36 - 0:41
    سەیارەکە پێویستی بە دوو چاوی تیژ و
    ھەستەوەرە تا ئەم زانیارییانەی بۆ کۆبکاتەوە
  • 0:41 - 0:44
    گرنگ نییە ژینگە، کەشوھەوا چۆنە
    یا چەندێک تاریکە—
  • 0:44 - 0:46
    دەبێت ھەمووی لە نیو چرکەدا کۆ بکاتەوە.
  • 0:46 - 0:50
    ئەمە ئەرکێکی قورسە، بەڵام
    لێرەدا دوو چارەسەر ھەیە:
  • 0:50 - 0:54
    جۆرێکی تایبەتی لەیزەری ھەستدار
    پێی دەگوترێ "ڵایدار"،
  • 0:54 - 0:57
    و جۆرێکی بچوک و تایبەتی
    تەکنەلۆجیایی پەیوەندی،
  • 0:57 - 1:01
    کە ناهێڵێت ھێڵی ئینتەرنێت بپچڕێت،
    پێی دەگوترێت"ئینتگرەیتید فۆتۆنیکس".
  • 1:01 - 1:06
    بۆ ئەوەی لە ڵایدار تێبگەیین، پێویستە
    بزانین تەکنەلۆجیای ڕادار چییە.
  • 1:06 - 1:07
    لە زانستی فڕیندا،
  • 1:07 - 1:12
    ھەستەوەرەکانی ڕادار شەپۆلی ڕادیۆیی و
    مایکرۆوەیڤی دەگرنە فڕۆکەکان
  • 1:12 - 1:17
    بۆ زانینی شوێنەکانیان ئەویش بەوەی
    چەندێک خێرا تیشەکەکان دەگەڕێنەوە بۆیان.
  • 1:17 - 1:19
    ھەرچەندە، ئەمە ڕێگەیەکی سنورداری بینینە،
  • 1:19 - 1:23
    لەبەر ئەوەی ئەم تیشکە گەورانە
    ناتوانن زانیاری ورد ببینن.
  • 1:23 - 1:26
    بەپێچەوانەوە، سیستەمی ڵایدار بۆ لێخوڕینی
    ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر،
  • 1:26 - 1:29
    کە بەکاردێت بۆ ڕووناکی دۆزینەوە و
    مەودای بینین،
  • 1:29 - 1:32
    تیشکێکی بچووکی ژێر سوور بەکاردەهێنێت.
  • 1:32 - 1:37
    کە دەتوانێ وێنەی بچوکترین شت بگرێت
    وەک قۆپچەی کراسی ڕێبوارێک
  • 1:37 - 1:38
    لەسەر شەقامەکە.
  • 1:38 - 1:42
    بەڵام چۆن ئێمە شێوە و قووڵی
    ئەم شتانە دیاری دەکەین؟
  • 1:42 - 1:48
    ڵایدار زنجیرەیەک شەپۆلی کورتی لەیزەری
    دەنێڕێت بۆ بەدەستھێنانی ئەم زانیاریانە.
  • 1:48 - 1:51
    لە کاتی ڕۆشتندا بزنە کێوییەک
    دێتە سەر ڕێگەکەت.
  • 1:51 - 1:56
    کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە پێش، ڵایدارێک
    تیشک دەگرێتە بنی شاخەکانی،
  • 1:56 - 2:01
    لە کاتێکدا تیشکی دووەم بەرەو لوتکەیی
    یەکێک لە شاخەکانی دەڕوات پێش گەڕانەوەی.
  • 2:01 - 2:04
    پێوانەکردنی ئەوەی کە لێدانی دوەەم چەند
    چرکە زیاتری پێدەچێت بۆ گەڕانەوە
  • 2:04 - 2:07
    زانیاریت دەداتێ دەربارەی شێوەی شاخەکانی.
  • 2:07 - 2:13
    سیستەمی ڵایدار بەلێدانی تیشکی کورت، زۆر
    بەخێرایی زانیاری تەواو ورد دەگوازێتەوە.
  • 2:13 - 2:19
    ئاسانترین ڕێ بۆ دروست کردنی لێدانی ڕوناکی،
    کوژاندنەوە و ھەڵکردنەوەی لەیزەرەکەیە
  • 2:19 - 2:23
    بەڵام ئەمە لەیزەرەکە ناجێگیر دەکات
    کار دەکاتە سەر وردی کاتی لێدانەکانی،
  • 2:23 - 2:26
    کە دەبێتە ھۆی سنوردارکردنی
    زانییارییە وردەکان.
  • 2:26 - 2:27
    باشترە هەڵکراو بن،
  • 2:27 - 2:33
    و شتێکی تر بەکاربھێنن کە بەڕێکخراوی و
    خێرایی ڕێگە لە دەرچوونی ڕووناکی بگرێت.
  • 2:33 - 2:36
    لێرەد ڕۆڵی ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس
    دەردەکەوێت.
  • 2:36 - 2:38
    کە زانیاریەکانی دیجیتاڵ ئینتەرنێت
  • 2:38 - 2:41
    لە کاتی خۆییدا و بە وردی
    یەکەکانی ڕوناکی دەگوازێتەوە،
  • 2:41 - 2:44
    ھەنێکیان ھێندە کورتن ھێندەی سەد پیکۆ چرکە.
  • 2:44 - 2:49
    ڕێگەیەک بۆ درووست کردنی ئەم لێدانانە
    ئامێری ماک زێندەرە.
  • 2:49 - 2:53
    ئەم ئامێرە سود وەردەگرێت لە
    یەکێک لە خاسیەتەکانی شەپۆل.
  • 2:53 - 2:55
    پێی دەوترێ تێەکەڵبوون.
  • 2:55 - 2:58
    بیھێنە پێش چاوت، ھەندێک
    زیخ دەخەیتە دەریاچەیەکەوە:
  • 2:58 - 3:02
    شەپۆلەکانی ئاو جیا دەبنەوە و پێکدادەچن
    و شێوە وەردەگرن.
  • 3:02 - 3:05
    لە شوێنێکدا لوتکەی شەپۆلەکان یەک دەگرن
    بۆ ئەوەی گەورەتر ببن.
  • 3:05 - 3:08
    لە شوێنێکی تر بە تەواوی
    لێک جیادەبنەوە.
  • 3:08 - 3:12
    ئامێری شەپۆلگۆڕی ماک زێندەریـش
    شتێکی لەو شێوەیە دەکات، شەپۆلەکانی
  • 3:12 - 3:17
    ڕووناکی لە دوو باڵی تەریب لێک جیادەکاتەوە
    و لە کۆتایدا بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە.
  • 3:17 - 3:21
    ئەگەر ڕووناکیەکە لە باڵێکەوە خاوبێتەوە و
    درەنگ بکەوێت،
  • 3:21 - 3:26
    شەپۆلەکان تێکەڵ دەبنەوە و لە کاردەکەون
    و بەر لە ڕووناکیەکە دەگرن.
  • 3:26 - 3:28
    بەھۆێ ئەم دواکەوتنەوە لە باڵێكەوە ،
  • 3:28 - 3:34
    ئامێرەکە لە خۆوە ھەڵدەبێت و دەکوژێتەوە
    و لێدانەکانی ڕووناکی دەنێرێت.
  • 3:34 - 3:36
    یەک لێدان بۆ سەد پیکۆچرکە دەمێنێتەوە
  • 3:36 - 3:40
    دەتوانێت زانیاری وردی چەند
    سانتیمەترێک وەبگرێت،
  • 3:40 - 3:43
    بەڵام لە داھاتوو سەیارەکان
    پێویستە باشتر ببن.
  • 3:43 - 3:48
    بە جووتکردنی ئامێرەکە لەگەڵ پشکنەرێکی
    ڕووناکی زۆر ھەستیار و خێراکرداردا،
  • 3:48 - 3:51
    توانای بینین باشتر دەکات بۆ
    بینینی زانیاری شتێک کە میلیـمەترێک بێت،
  • 3:51 - 3:53
    کە ئەمە سەد جار باشرە لە چاوی ئێمە
  • 3:53 - 3:57
    کە ٦ لەسەر ٦ و دەمانەوێت سەیری
    شتێک لەوبەری شەقامەکە بکەین.
  • 3:57 - 4:03
    نەوەی یەکەمی ئۆتۆمبێلی ڵایدار
    بە پارچەیەکی خولاوەی ئاڵۆز پشتی بەستبوو
  • 4:03 - 4:06
    کە لەسەر ئۆتۆمبێل یان بۆنیت دەبەسترێت.
  • 4:06 - 4:07
    لەگەڵ ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس،
  • 4:07 - 4:13
    ئامێری شەپۆلگۆڕەکە و پشکنەرەکە بچووک
    دەبنەوە بۆ ١٠جار کەمتر لە میلیـمەترێک.
  • 4:13 - 4:18
    و دەبنە پارچەی بچوک کە ڕۆژێک
    گونجاودەبن بۆ دانانیان لەنێو لایتی سەیارە.
  • 4:18 - 4:22
    و ئەم پارچە بچووکانە گۆڕانی پێشکەوتووی
    تێدا دەبێت لەناو ئامێری شەپۆلگۆڕەکە،
  • 4:22 - 4:27
    کە یارمەتی ڕزگاربوون لە بەشە جوڵاوەکەی
    دەدات و لە خێراییەکی زۆردا پشکنین دەکات.
  • 4:27 - 4:31
    بە کەمێک کەمکردنەوەی خێرایی ڕووناکی
    لە لایەکی ئامێری شەپۆلگۆڕەکە،
  • 4:31 - 4:36
    پارچە پچووکە زیادکراوەکە زیاتر وەک کزکەرێک
    دەبێت نەک سویچی کوژاندنەوە و ھەڵکردن.
  • 4:36 - 4:41
    ئەگەر ڕێکخستنی یەکێک لەم باڵانە
    کەمێک درەنگ بکەوێت،
  • 4:41 - 4:45
    شتێکی نوێ درووست دەبێت:
  • 4:45 - 4:47
    تیشکی لەیزەری کۆنترۆڵکراو،
  • 4:47 - 4:49
    لەم پێشکەوتنە تازەیەدا،
  • 4:49 - 4:52
    ئەم چاوە زیرەکانە قووڵ دەبنەوە و
    ھەموو شتێک دەبینن
  • 4:52 - 4:55
    ھەرشتێک کە لە سروشتدا ھەبێت
  • 4:55 - 4:58
    و دەتوانێ خۆی لە ھەموو بەربەستێک لابدات.
  • 4:58 - 5:00
    هەموو ئەمانە دەکرێت
    ڕوو بدەن بێ هیچ ئیستۆپێک
  • 5:00 - 5:04
    بەڵام ئەگەر بزنە کێوییەکی سەرلێشێواو
    نەیەتە سەر ڕێگەکە.
Title:
ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان چۆن کار دەکەن؟ - ساجان ساینی
Speaker:
ساجان ساینی
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/how-do-self-driving-cars-see-sajan-saini

شەوێکی تەنگ و تاریکە و ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر بە ڕێگەیەکی تەنگدا دەڕوات. لە ناکاو، سێ بەربەست لەسەر ڕێگەکە دەردەکەون. بێ ئەوەی هیچ شۆفێرێک هەبێت، ئۆتۆمبێلەکە چاوی زیرەک و هەستەوەر بەکار دەهێنێت کە هەموو ئەو بەربەستانە لە نیو چرکەدا شی دەکەنەوە. ئایا ئەمە مەحاڵ نییە؟ ساجان ساینی باسی ڵایدار دەکات کە چۆن وا دەکات ئۆتۆمبێلەکان خودکارانە بە ڕێگەکاندا بڕۆن.

ئامادەکردنی ساجان ساینی، دەرهێنانی ستۆدیۆی ئارترەیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:04

Kurdish subtitles

Revisions