1 00:00:07,885 --> 00:00:15,132 کات درەنگە، شەوە زەنگە، ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر بە شەقامێکی تەنگی شاردا دەڕوات. 2 00:00:15,132 --> 00:00:18,724 لە پڕێکدا، سێ خاڵی سوور کە بەربەستن لە یەک کاتدا دەردەکەون. 3 00:00:18,724 --> 00:00:20,846 دواتر چی ڕوودەدات؟ 4 00:00:20,846 --> 00:00:24,043 سەیارەکە پێش ئەوەی بەرەو ئەم بەربەستە مەترسیدارانە لێبخوڕێت، 5 00:00:24,043 --> 00:00:26,083 پێویستە لێیان بکۆڵێتەوە— 6 00:00:26,083 --> 00:00:29,846 زانیاری دەربارەیی قەبارە و شێوە و شوێنەکانیان کۆ بکاتەوە، 7 00:00:29,846 --> 00:00:34,208 بۆ ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو ڕێگەی سەلامەت بدۆزێتەوە. 8 00:00:34,208 --> 00:00:35,762 بێ ئەوەی ھیچ کەسێک لێی بخوڕێت، 9 00:00:35,762 --> 00:00:40,547 سەیارەکە پێویستی بە دوو چاوی تیژ و ھەستەوەرە تا ئەم زانیارییانەی بۆ کۆبکاتەوە 10 00:00:40,547 --> 00:00:43,898 گرنگ نییە ژینگە، کەشوھەوا چۆنە یا چەندێک تاریکە— 11 00:00:43,898 --> 00:00:45,920 دەبێت ھەمووی لە نیو چرکەدا کۆ بکاتەوە. 12 00:00:45,920 --> 00:00:50,159 ئەمە ئەرکێکی قورسە، بەڵام لێرەدا دوو چارەسەر ھەیە: 13 00:00:50,159 --> 00:00:53,849 جۆرێکی تایبەتی لەیزەری ھەستدار پێی دەگوترێ "ڵایدار"، 14 00:00:53,849 --> 00:00:56,578 و جۆرێکی بچوک و تایبەتی تەکنەلۆجیایی پەیوەندی، 15 00:00:56,578 --> 00:01:00,936 کە ناهێڵێت ھێڵی ئینتەرنێت بپچڕێت، پێی دەگوترێت"ئینتگرەیتید فۆتۆنیکس". 16 00:01:00,936 --> 00:01:06,006 بۆ ئەوەی لە ڵایدار تێبگەیین، پێویستە بزانین تەکنەلۆجیای ڕادار چییە. 17 00:01:06,006 --> 00:01:07,165 لە زانستی فڕیندا، 18 00:01:07,165 --> 00:01:11,866 ھەستەوەرەکانی ڕادار شەپۆلی ڕادیۆیی و مایکرۆوەیڤی دەگرنە فڕۆکەکان 19 00:01:11,866 --> 00:01:16,620 بۆ زانینی شوێنەکانیان ئەویش بەوەی چەندێک خێرا تیشەکەکان دەگەڕێنەوە بۆیان. 20 00:01:16,620 --> 00:01:18,593 ھەرچەندە، ئەمە ڕێگەیەکی سنورداری بینینە، 21 00:01:18,593 --> 00:01:22,679 لەبەر ئەوەی ئەم تیشکە گەورانە ناتوانن زانیاری ورد ببینن. 22 00:01:22,679 --> 00:01:26,127 بەپێچەوانەوە، سیستەمی ڵایدار بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، 23 00:01:26,127 --> 00:01:28,634 کە بەکاردێت بۆ ڕووناکی دۆزینەوە و مەودای بینین، 24 00:01:28,634 --> 00:01:32,190 تیشکێکی بچووکی ژێر سوور بەکاردەهێنێت. 25 00:01:32,190 --> 00:01:36,660 کە دەتوانێ وێنەی بچوکترین شت بگرێت وەک قۆپچەی کراسی ڕێبوارێک 26 00:01:36,660 --> 00:01:38,123 لەسەر شەقامەکە. 27 00:01:38,123 --> 00:01:42,483 بەڵام چۆن ئێمە شێوە و قووڵی ئەم شتانە دیاری دەکەین؟ 28 00:01:42,483 --> 00:01:48,267 ڵایدار زنجیرەیەک شەپۆلی کورتی لەیزەری دەنێڕێت بۆ بەدەستھێنانی ئەم زانیاریانە. 29 00:01:48,267 --> 00:01:50,746 لە کاتی ڕۆشتندا بزنە کێوییەک دێتە سەر ڕێگەکەت. 30 00:01:50,746 --> 00:01:55,853 کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە پێش، ڵایدارێک تیشک دەگرێتە بنی شاخەکانی، 31 00:01:55,853 --> 00:02:00,721 لە کاتێکدا تیشکی دووەم بەرەو لوتکەیی یەکێک لە شاخەکانی دەڕوات پێش گەڕانەوەی. 32 00:02:00,721 --> 00:02:04,278 پێوانەکردنی ئەوەی کە لێدانی دوەەم چەند چرکە زیاتری پێدەچێت بۆ گەڕانەوە 33 00:02:04,278 --> 00:02:06,882 زانیاریت دەداتێ دەربارەی شێوەی شاخەکانی. 34 00:02:06,882 --> 00:02:13,192 سیستەمی ڵایدار بەلێدانی تیشکی کورت، زۆر بەخێرایی زانیاری تەواو ورد دەگوازێتەوە. 35 00:02:13,192 --> 00:02:18,557 ئاسانترین ڕێ بۆ دروست کردنی لێدانی ڕوناکی، کوژاندنەوە و ھەڵکردنەوەی لەیزەرەکەیە 36 00:02:18,557 --> 00:02:23,428 بەڵام ئەمە لەیزەرەکە ناجێگیر دەکات کار دەکاتە سەر وردی کاتی لێدانەکانی، 37 00:02:23,428 --> 00:02:25,669 کە دەبێتە ھۆی سنوردارکردنی زانییارییە وردەکان. 38 00:02:25,669 --> 00:02:27,044 باشترە هەڵکراو بن، 39 00:02:27,044 --> 00:02:33,031 و شتێکی تر بەکاربھێنن کە بەڕێکخراوی و خێرایی ڕێگە لە دەرچوونی ڕووناکی بگرێت. 40 00:02:33,031 --> 00:02:35,987 لێرەد ڕۆڵی ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس دەردەکەوێت. 41 00:02:35,987 --> 00:02:37,829 کە زانیاریەکانی دیجیتاڵ ئینتەرنێت 42 00:02:37,829 --> 00:02:41,051 لە کاتی خۆییدا و بە وردی یەکەکانی ڕوناکی دەگوازێتەوە، 43 00:02:41,051 --> 00:02:44,473 ھەنێکیان ھێندە کورتن ھێندەی سەد پیکۆ چرکە. 44 00:02:44,473 --> 00:02:49,104 ڕێگەیەک بۆ درووست کردنی ئەم لێدانانە ئامێری ماک زێندەرە. 45 00:02:49,104 --> 00:02:52,865 ئەم ئامێرە سود وەردەگرێت لە یەکێک لە خاسیەتەکانی شەپۆل. 46 00:02:52,865 --> 00:02:54,658 پێی دەوترێ تێەکەڵبوون. 47 00:02:54,658 --> 00:02:57,613 بیھێنە پێش چاوت، ھەندێک زیخ دەخەیتە دەریاچەیەکەوە: 48 00:02:57,613 --> 00:03:01,550 شەپۆلەکانی ئاو جیا دەبنەوە و پێکدادەچن و شێوە وەردەگرن. 49 00:03:01,550 --> 00:03:05,464 لە شوێنێکدا لوتکەی شەپۆلەکان یەک دەگرن بۆ ئەوەی گەورەتر ببن. 50 00:03:05,464 --> 00:03:08,450 لە شوێنێکی تر بە تەواوی لێک جیادەبنەوە. 51 00:03:08,450 --> 00:03:11,517 ئامێری شەپۆلگۆڕی ماک زێندەریـش شتێکی لەو شێوەیە دەکات، شەپۆلەکانی 52 00:03:11,517 --> 00:03:17,292 ڕووناکی لە دوو باڵی تەریب لێک جیادەکاتەوە و لە کۆتایدا بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە. 53 00:03:17,292 --> 00:03:20,784 ئەگەر ڕووناکیەکە لە باڵێکەوە خاوبێتەوە و درەنگ بکەوێت، 54 00:03:20,784 --> 00:03:25,703 شەپۆلەکان تێکەڵ دەبنەوە و لە کاردەکەون و بەر لە ڕووناکیەکە دەگرن. 55 00:03:25,703 --> 00:03:28,335 بەھۆێ ئەم دواکەوتنەوە لە باڵێكەوە ، 56 00:03:28,335 --> 00:03:33,606 ئامێرەکە لە خۆوە ھەڵدەبێت و دەکوژێتەوە و لێدانەکانی ڕووناکی دەنێرێت. 57 00:03:33,606 --> 00:03:36,380 یەک لێدان بۆ سەد پیکۆچرکە دەمێنێتەوە 58 00:03:36,380 --> 00:03:39,790 دەتوانێت زانیاری وردی چەند سانتیمەترێک وەبگرێت، 59 00:03:39,790 --> 00:03:43,303 بەڵام لە داھاتوو سەیارەکان پێویستە باشتر ببن. 60 00:03:43,303 --> 00:03:47,595 بە جووتکردنی ئامێرەکە لەگەڵ پشکنەرێکی ڕووناکی زۆر ھەستیار و خێراکرداردا، 61 00:03:47,595 --> 00:03:50,878 توانای بینین باشتر دەکات بۆ بینینی زانیاری شتێک کە میلیـمەترێک بێت، 62 00:03:50,878 --> 00:03:52,781 کە ئەمە سەد جار باشرە لە چاوی ئێمە 63 00:03:52,781 --> 00:03:57,337 کە ٦ لەسەر ٦ و دەمانەوێت سەیری شتێک لەوبەری شەقامەکە بکەین. 64 00:03:57,337 --> 00:04:02,925 نەوەی یەکەمی ئۆتۆمبێلی ڵایدار بە پارچەیەکی خولاوەی ئاڵۆز پشتی بەستبوو 65 00:04:02,925 --> 00:04:05,777 کە لەسەر ئۆتۆمبێل یان بۆنیت دەبەسترێت. 66 00:04:05,777 --> 00:04:07,494 لەگەڵ ئینتیگرەیتید فۆتۆنیکس، 67 00:04:07,494 --> 00:04:12,508 ئامێری شەپۆلگۆڕەکە و پشکنەرەکە بچووک دەبنەوە بۆ ١٠جار کەمتر لە میلیـمەترێک. 68 00:04:12,508 --> 00:04:17,837 و دەبنە پارچەی بچوک کە ڕۆژێک گونجاودەبن بۆ دانانیان لەنێو لایتی سەیارە. 69 00:04:17,837 --> 00:04:21,806 و ئەم پارچە بچووکانە گۆڕانی پێشکەوتووی تێدا دەبێت لەناو ئامێری شەپۆلگۆڕەکە، 70 00:04:21,806 --> 00:04:27,275 کە یارمەتی ڕزگاربوون لە بەشە جوڵاوەکەی دەدات و لە خێراییەکی زۆردا پشکنین دەکات. 71 00:04:27,275 --> 00:04:31,097 بە کەمێک کەمکردنەوەی خێرایی ڕووناکی لە لایەکی ئامێری شەپۆلگۆڕەکە، 72 00:04:31,097 --> 00:04:36,208 پارچە پچووکە زیادکراوەکە زیاتر وەک کزکەرێک دەبێت نەک سویچی کوژاندنەوە و ھەڵکردن. 73 00:04:36,208 --> 00:04:40,708 ئەگەر ڕێکخستنی یەکێک لەم باڵانە کەمێک درەنگ بکەوێت، 74 00:04:40,708 --> 00:04:44,786 شتێکی نوێ درووست دەبێت: 75 00:04:44,786 --> 00:04:47,492 تیشکی لەیزەری کۆنترۆڵکراو، 76 00:04:47,492 --> 00:04:48,848 لەم پێشکەوتنە تازەیەدا، 77 00:04:48,848 --> 00:04:52,248 ئەم چاوە زیرەکانە قووڵ دەبنەوە و ھەموو شتێک دەبینن 78 00:04:52,248 --> 00:04:54,681 ھەرشتێک کە لە سروشتدا ھەبێت 79 00:04:54,681 --> 00:04:57,544 و دەتوانێ خۆی لە ھەموو بەربەستێک لابدات. 80 00:04:57,544 --> 00:05:00,098 هەموو ئەمانە دەکرێت ڕوو بدەن بێ هیچ ئیستۆپێک 81 00:05:00,098 --> 00:05:03,988 بەڵام ئەگەر بزنە کێوییەکی سەرلێشێواو نەیەتە سەر ڕێگەکە.