پەرەسەندنی چاوی مرۆڤ - جۆشوا هارڤی
-
0:09 - 0:12چاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە،
-
0:12 - 0:16توانای تێبینیکردنی چەند گەردیلەیەکی
ڕووناکی و خۆری هەیە، -
0:16 - 0:19یاخود گۆڕینی سەرنج لەسەر
شاشەیەک کە لەبەردەمت دایە -
0:19 - 0:23بۆ ئاسۆیەکی دوور لە ماوەی
یەک لەسەر سێی چرکەیەک. -
0:23 - 0:26لە ڕاستیدا، ئەو بنیاتانەی کە پێویستە
بۆ چاوێکی گونجاوی وا باوەڕپێنەکراو -
0:26 - 0:28پێشتر ئەوەندە ئاڵۆزبوون
-
0:28 - 0:33تەنانەت (چاڕڵس داڕوین) خۆشی دانی پێدانا
کە بیرۆکەی پەرەسەندنی چاوەکان -
0:33 - 0:37زۆر زۆر بێ مانا بوو.
-
0:37 - 0:43بەڵام لە ڕاستیدا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش
ئێستا ئەمە ڕوویدا. -
0:43 - 0:47چیرۆکی چاوی مرۆڤ بە
خاڵێکی ڕووناکی دەست پێ دەکات -
0:47 - 0:50وەکو ئەوانەی لە ناو
بوونەوەری یەک خانەیی بوونی هەیە -
0:50 - 0:52بۆ نموونە (یوگڵینا)
-
0:52 - 0:54ئەمە کۆمەڵەیەکە لە پڕۆتینی
هەستیار بە ڕووناکی -
0:54 - 0:56کە بەستراوە بە (فلاجێلای) بوونەوەرەکە،
-
0:56 - 1:00بە بوونی ڕوناکی و خواردن
چالاک دەبێت. -
1:00 - 1:05شێوەیەکی ئاڵۆزتری خاڵی ڕووناکی لە کرمێکدا
دەبینرێت کە پێی دەڵێن پلانەریا. -
1:05 - 1:08لە جیاتی تەختی، شێوەی پەپکەییە،
-
1:08 - 1:12کە زیاتر یارمەتی دەدات
ئاڕاستەی ڕووناکی بدۆزێتەوە. -
1:12 - 1:14سەرەڕایی سودەکانیتریشی،
-
1:14 - 1:19ئەم توانایە وای لێدەکات بۆ ڕووناکی بگەڕێت
و خۆی لە ئاژەڵە دڕندەکان بشارێتەوە. -
1:19 - 1:21لە دوای هەزاران ساڵ
-
1:21 - 1:23کە ئەم تیشکانە لە هەندێک بوونەوەردا
قوڵتر بوون، -
1:23 - 1:26کونیلەی پێشەوە بچووکتر بووەوە.
-
1:26 - 1:31لە ئەنجامدا کونێکی بچوک دروست بوو،
کە توانای شیتەڵکردنی چاوی زۆر بەرزکردەوە، -
1:31 - 1:36بە تەنها ڕێگەدانی تیشکێکی بچووکی ڕوناکی
بۆ ناو چاو، شێواندنی چاوی کەم کردەوە. -
1:36 - 1:39(ناوتیڵەس)
باوانی شەیتانە ماسی، ئەم چاوە کونیلەییە -
1:39 - 1:45بۆ زیادکردنی توانای شیتەڵکردن و
هەستیاری ئاڕاستەیی بەکار دەهێنێت. -
1:45 - 1:49هەرچەندە ئەمە ڕێگە بە وێنەی سادەش دەدات،
-
1:49 - 1:52گرنترین بەشی چاو کە
خۆمان دەزانین هاوێنەیە. -
1:52 - 1:54بڕوامان وایە کە پەرەیسەندووە بە
-
1:54 - 1:59خانەی ڕوونی ڕووناکی بۆ
ڕێگریکردن لە پیسبوون -
1:59 - 2:02کە ئەمە ڕێگەیدا ناوەوەی چاو پڕببێت لە شلە
-
2:02 - 2:05بووە هۆی باشترکردنی هەستیاری و
خوێندنەوی چاو. -
2:05 - 2:07پڕۆتینی کریستاڵی کە لەسەر
ڕووکەشەکە گەشە دەکات -
2:07 - 2:10بنیاتێک درووست دەکات کە بە سوودە
-
2:10 - 2:13بۆ کۆکردنەوەی ڕووناکییەکی
زۆر لە خاڵێکدا لە تۆڕی چاودا. -
2:13 - 2:17ئەم هاوێنەیە، گرنگترین
پارچەی خۆ گوونجاندنی چاوە، -
2:17 - 2:22بە گۆڕینی چەماوەییەکەی، خۆی
دەگونجینێت لەگەڵ دووری و نزیکی -
2:22 - 2:25ئەم بنیاتە لە کامێرای کونیلەیی هاوێنەیی
-
2:25 - 2:30بووە ئەو بناغەیەی کە دواتر
پەرەدەسێنێت بۆ چاوی مرۆڤ. -
2:30 - 2:33دواتر زیاتر گەشەی کرد و بوو بە
بازنەیەکی ڕەنگاوی و ناسرا بە ڕەنگینە، -
2:33 - 2:37ڕەنگینەش کۆنتڕۆڵێ ڕێژەی ڕووناکی دەکات
کە دێتە ناو چاوەوە، -
2:37 - 2:40چینێکی سپی دەرەکی بەهێز،
کە ناسراوە بە سپێنە، -
2:40 - 2:42بۆ پاراستنی بنیاتەکە
-
2:42 - 2:45و ڕژێنەی فرمێسک کە
چینێکی تەنکی پاراستن دەڕژێنێت. -
2:45 - 2:47بەڵام شتێکی گرنگتر
-
2:47 - 2:49کە ئەویش پەرەسەندنی
مێشک بووە لە هەمان کاتدا، -
2:49 - 2:52بە فراوانبوونی توێکڵی بینایی مێشک
-
2:52 - 2:56بۆ خوێندنەوەی وێنەی جوانتر و
پڕ ڕەنگتر. -
2:56 - 3:00ئێستا دەزانین کە هەرچەندە چاوی مرۆڤ
کارێکی هونەری تەواو نییە، -
3:00 - 3:04بەڵام تیایدا پاشماوەی هەنگاو بە هەنگاوی
پەرەسەندنی تێدا تێبینی دەکەین. -
3:04 - 3:08بۆ نموونە،
تۆڕی چاوی مرۆڤ پێچەوانەیە، -
3:08 - 3:11کە تیایدا خانەکانی ڕووناکی
ڕوویان لە کونیلەی چاو نییە. -
3:11 - 3:13ئەمەش دەبێتە هەبوونی خاڵی کوێری،
-
3:13 - 3:16کە لەوێدا، دەماری بینین
دەبێت تۆڕی چاو ببڕێت -
3:16 - 3:18بۆ گەیشتن بە چینی خانە
هەستیارەکان لە دواوە. -
3:18 - 3:22بە هەمان شێوە چاوەکانی ئاژەڵە
سەرپێیەکان، -
3:22 - 3:23کە بە سەربەخۆیی پەرەیانسەندووە،
-
3:23 - 3:28ڕوویان لە پێشەوەی تۆڕەی چاوە کە
ڕێگەیان پی دەدات بە بێ خاڵی کوێری ببینن. -
3:28 - 3:31چاوی بوونەوەرەکانیتر شێوەیان جیاوازە.
-
3:31 - 3:34ماسی چوارچاوی کە پێی دەوترێت (ئانابلێپس)،
-
3:34 - 3:39چاوەکانیان بۆ دوو پارچە دابەش کراوە
بۆ ئەوەی لە سەروو ئاو و ژێر ئاو ببینن، -
3:39 - 3:42کە زۆر باشە بۆ بینینی ڕاوچی و نێچیر.
-
3:42 - 3:47پشیلە کە لە شەودا ڕاو دەکات،
چاوەکانی چینێکی پەرچ دانەوەی هەیە -
3:47 - 3:51کە ڕێژەی ڕووناکی وەرگیراو زیاد دەکات،
-
3:51 - 3:56ئەمەش بینینیان لە شەودا زۆر باش دەکات
هەروەها چاویشیان دەتروسکێتەوە. -
3:56 - 4:00ئەمە تەنها چەند نموونەیەکە لە
جیاوازی چاوەکان لەناو جیهانی ئاژەڵاندا. -
4:00 - 4:05کەواتە ئەگەر بتوانیت چاوێک درووست بکەیت،
ئایە بە شێوەیەکی جیاوازتر درووستی دەکەیت؟ -
4:05 - 4:08ئەم پرسیارە ئەوەندە سەیر و سەمەرەش نییە.
-
4:08 - 4:11لە ئێستادا، پزیشکان و زانایان
چاودێری بنیاتە جیاوازەکانی چاوە دەکەن -
4:11 - 4:16بۆ یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی ئەوانەی
کە ئاستی بینینیان لاوازە. -
4:16 - 4:18لە داهاتوویەکی نزیکدا،
-
4:18 - 4:22ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان وردی و
گونجاویی چاوی مرۆڤ درووست دەکرێن -
4:22 - 4:26ڕەنگە ڕۆژێک پێش لێهاتوویی چاو بکەون.
- Title:
- پەرەسەندنی چاوی مرۆڤ - جۆشوا هارڤی
- Speaker:
- جۆشوا هارڤی
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
View full lesson: http://ed.ted.com/lessons/the-evolution-of-the-human-eye-joshua-harveyچاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە، توانای تێبینی کردنی یەک فۆتۆنی ڕووناکی تا چەند کوادریلیۆنێک هەیە، یان دەتوانێت سەرنج لەسەر شاشەیەک هەڵبگرێت کە لەبەردەمیدایە و سەرنج بخاتە سەر شتێکی دوور، تەنها لە ماوەی یەک لەسەر سێی چرکەیەکدا. ئەم پێکهاتە ئاڵۆزە چۆن دروست بووە؟ جۆشوا هارڤی باسی چیرۆکی ٥٠٠ ساڵەی پەرەسەندنی چاو دەکات.
ئامادەکردنی جۆشوا هارڤی، دەرهێنانی ستۆدیۆی ئارترەیک.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:44
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The evolution of the human eye |