1 00:00:09,339 --> 00:00:12,025 چاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە، 2 00:00:12,025 --> 00:00:16,465 توانای تێبینیکردنی چەند گەردیلەیەکی ڕووناکی و خۆری هەیە، 3 00:00:16,465 --> 00:00:19,081 یاخود گۆڕینی سەرنج لەسەر شاشەیەک کە لەبەردەمت دایە 4 00:00:19,081 --> 00:00:22,631 بۆ ئاسۆیەکی دوور لە ماوەی یەک لەسەر سێی چرکەیەک. 5 00:00:22,631 --> 00:00:26,359 لە ڕاستیدا، ئەو بنیاتانەی کە پێویستە بۆ چاوێکی گونجاوی وا باوەڕپێنەکراو 6 00:00:26,359 --> 00:00:28,368 پێشتر ئەوەندە ئاڵۆزبوون 7 00:00:28,368 --> 00:00:33,499 تەنانەت (چاڕڵس داڕوین) خۆشی دانی پێدانا کە بیرۆکەی پەرەسەندنی چاوەکان 8 00:00:33,499 --> 00:00:37,456 زۆر زۆر بێ مانا بوو. 9 00:00:37,456 --> 00:00:42,981 بەڵام لە ڕاستیدا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ئەمە ڕوویدا. 10 00:00:42,981 --> 00:00:46,762 چیرۆکی چاوی مرۆڤ بە خاڵێکی ڕووناکی دەست پێ دەکات 11 00:00:46,762 --> 00:00:49,815 وەکو ئەوانەی لە ناو بوونەوەری یەک خانەیی بوونی هەیە 12 00:00:49,815 --> 00:00:51,622 بۆ نموونە (یوگڵینا) 13 00:00:51,622 --> 00:00:53,843 ئەمە کۆمەڵەیەکە لە پڕۆتینی هەستیار بە ڕووناکی 14 00:00:53,843 --> 00:00:56,412 کە بەستراوە بە (فلاجێلای) بوونەوەرەکە، 15 00:00:56,412 --> 00:01:00,022 بە بوونی ڕوناکی و خواردن چالاک دەبێت. 16 00:01:00,022 --> 00:01:05,037 شێوەیەکی ئاڵۆزتری خاڵی ڕووناکی لە کرمێکدا دەبینرێت کە پێی دەڵێن پلانەریا. 17 00:01:05,037 --> 00:01:07,512 لە جیاتی تەختی، شێوەی پەپکەییە، 18 00:01:07,512 --> 00:01:12,035 کە زیاتر یارمەتی دەدات ئاڕاستەی ڕووناکی بدۆزێتەوە. 19 00:01:12,035 --> 00:01:13,768 سەرەڕایی سودەکانیتریشی، 20 00:01:13,768 --> 00:01:19,488 ئەم توانایە وای لێدەکات بۆ ڕووناکی بگەڕێت و خۆی لە ئاژەڵە دڕندەکان بشارێتەوە. 21 00:01:19,488 --> 00:01:20,602 لە دوای هەزاران ساڵ 22 00:01:20,602 --> 00:01:23,429 کە ئەم تیشکانە لە هەندێک بوونەوەردا قوڵتر بوون، 23 00:01:23,429 --> 00:01:26,453 کونیلەی پێشەوە بچووکتر بووەوە. 24 00:01:26,453 --> 00:01:31,187 لە ئەنجامدا کونێکی بچوک دروست بوو، کە توانای شیتەڵکردنی چاوی زۆر بەرزکردەوە، 25 00:01:31,187 --> 00:01:36,464 بە تەنها ڕێگەدانی تیشکێکی بچووکی ڕوناکی بۆ ناو چاو، شێواندنی چاوی کەم کردەوە. 26 00:01:36,464 --> 00:01:39,083 (ناوتیڵەس) باوانی شەیتانە ماسی، ئەم چاوە کونیلەییە 27 00:01:39,083 --> 00:01:45,148 بۆ زیادکردنی توانای شیتەڵکردن و هەستیاری ئاڕاستەیی بەکار دەهێنێت. 28 00:01:45,148 --> 00:01:48,559 هەرچەندە ئەمە ڕێگە بە وێنەی سادەش دەدات، 29 00:01:48,559 --> 00:01:52,487 گرنترین بەشی چاو کە خۆمان دەزانین هاوێنەیە. 30 00:01:52,487 --> 00:01:54,109 بڕوامان وایە کە پەرەیسەندووە بە 31 00:01:54,109 --> 00:01:58,556 خانەی ڕوونی ڕووناکی بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوون 32 00:01:58,556 --> 00:02:01,617 کە ئەمە ڕێگەیدا ناوەوەی چاو پڕببێت لە شلە 33 00:02:01,617 --> 00:02:05,235 بووە هۆی باشترکردنی هەستیاری و خوێندنەوی چاو. 34 00:02:05,235 --> 00:02:07,435 پڕۆتینی کریستاڵی کە لەسەر ڕووکەشەکە گەشە دەکات 35 00:02:07,435 --> 00:02:09,905 بنیاتێک درووست دەکات کە بە سوودە 36 00:02:09,905 --> 00:02:13,135 بۆ کۆکردنەوەی ڕووناکییەکی زۆر لە خاڵێکدا لە تۆڕی چاودا. 37 00:02:13,135 --> 00:02:17,480 ئەم هاوێنەیە، گرنگترین پارچەی خۆ گوونجاندنی چاوە، 38 00:02:17,480 --> 00:02:21,789 بە گۆڕینی چەماوەییەکەی، خۆی دەگونجینێت لەگەڵ دووری و نزیکی 39 00:02:21,789 --> 00:02:24,681 ئەم بنیاتە لە کامێرای کونیلەیی هاوێنەیی 40 00:02:24,681 --> 00:02:29,784 بووە ئەو بناغەیەی کە دواتر پەرەدەسێنێت بۆ چاوی مرۆڤ. 41 00:02:29,784 --> 00:02:33,193 دواتر زیاتر گەشەی کرد و بوو بە بازنەیەکی ڕەنگاوی و ناسرا بە ڕەنگینە، 42 00:02:33,193 --> 00:02:36,694 ڕەنگینەش کۆنتڕۆڵێ ڕێژەی ڕووناکی دەکات کە دێتە ناو چاوەوە، 43 00:02:36,694 --> 00:02:39,982 چینێکی سپی دەرەکی بەهێز، کە ناسراوە بە سپێنە، 44 00:02:39,982 --> 00:02:41,910 بۆ پاراستنی بنیاتەکە 45 00:02:41,910 --> 00:02:45,469 و ڕژێنەی فرمێسک کە چینێکی تەنکی پاراستن دەڕژێنێت. 46 00:02:45,469 --> 00:02:46,909 بەڵام شتێکی گرنگتر 47 00:02:46,909 --> 00:02:49,489 کە ئەویش پەرەسەندنی مێشک بووە لە هەمان کاتدا، 48 00:02:49,489 --> 00:02:51,501 بە فراوانبوونی توێکڵی بینایی مێشک 49 00:02:51,501 --> 00:02:56,157 بۆ خوێندنەوەی وێنەی جوانتر و پڕ ڕەنگتر. 50 00:02:56,157 --> 00:03:00,242 ئێستا دەزانین کە هەرچەندە چاوی مرۆڤ کارێکی هونەری تەواو نییە، 51 00:03:00,242 --> 00:03:04,342 بەڵام تیایدا پاشماوەی هەنگاو بە هەنگاوی پەرەسەندنی تێدا تێبینی دەکەین. 52 00:03:04,342 --> 00:03:07,561 بۆ نموونە، تۆڕی چاوی مرۆڤ پێچەوانەیە، 53 00:03:07,561 --> 00:03:11,249 کە تیایدا خانەکانی ڕووناکی ڕوویان لە کونیلەی چاو نییە. 54 00:03:11,249 --> 00:03:12,904 ئەمەش دەبێتە هەبوونی خاڵی کوێری، 55 00:03:12,904 --> 00:03:15,626 کە لەوێدا، دەماری بینین دەبێت تۆڕی چاو ببڕێت 56 00:03:15,626 --> 00:03:18,382 بۆ گەیشتن بە چینی خانە هەستیارەکان لە دواوە. 57 00:03:18,382 --> 00:03:21,528 بە هەمان شێوە چاوەکانی ئاژەڵە سەرپێیەکان، 58 00:03:21,528 --> 00:03:23,187 کە بە سەربەخۆیی پەرەیانسەندووە، 59 00:03:23,187 --> 00:03:27,970 ڕوویان لە پێشەوەی تۆڕەی چاوە کە ڕێگەیان پی دەدات بە بێ خاڵی کوێری ببینن. 60 00:03:27,970 --> 00:03:30,794 چاوی بوونەوەرەکانیتر شێوەیان جیاوازە. 61 00:03:30,794 --> 00:03:33,732 ماسی چوارچاوی کە پێی دەوترێت (ئانابلێپس)، 62 00:03:33,732 --> 00:03:38,802 چاوەکانیان بۆ دوو پارچە دابەش کراوە بۆ ئەوەی لە سەروو ئاو و ژێر ئاو ببینن، 63 00:03:38,802 --> 00:03:42,258 کە زۆر باشە بۆ بینینی ڕاوچی و نێچیر. 64 00:03:42,258 --> 00:03:47,465 پشیلە کە لە شەودا ڕاو دەکات، چاوەکانی چینێکی پەرچ دانەوەی هەیە 65 00:03:47,465 --> 00:03:51,185 کە ڕێژەی ڕووناکی وەرگیراو زیاد دەکات، 66 00:03:51,185 --> 00:03:55,715 ئەمەش بینینیان لە شەودا زۆر باش دەکات هەروەها چاویشیان دەتروسکێتەوە. 67 00:03:55,715 --> 00:04:00,468 ئەمە تەنها چەند نموونەیەکە لە جیاوازی چاوەکان لەناو جیهانی ئاژەڵاندا. 68 00:04:00,468 --> 00:04:04,869 کەواتە ئەگەر بتوانیت چاوێک درووست بکەیت، ئایە بە شێوەیەکی جیاوازتر درووستی دەکەیت؟ 69 00:04:04,869 --> 00:04:07,632 ئەم پرسیارە ئەوەندە سەیر و سەمەرەش نییە. 70 00:04:07,632 --> 00:04:11,285 لە ئێستادا، پزیشکان و زانایان چاودێری بنیاتە جیاوازەکانی چاوە دەکەن 71 00:04:11,285 --> 00:04:15,662 بۆ یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی ئەوانەی کە ئاستی بینینیان لاوازە. 72 00:04:15,662 --> 00:04:18,279 لە داهاتوویەکی نزیکدا، 73 00:04:18,279 --> 00:04:22,200 ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان وردی و گونجاویی چاوی مرۆڤ درووست دەکرێن 74 00:04:22,200 --> 00:04:26,283 ڕەنگە ڕۆژێک پێش لێهاتوویی چاو بکەون.