Return to Video

پەرەسەندنی چاوی مرۆڤ - جۆشوا هارڤی

  • 0:09 - 0:12
    چاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە،
  • 0:12 - 0:16
    توانای تێبینیکردنی چەند گەردیلەیەکی
    ڕووناکی و خۆری هەیە،
  • 0:16 - 0:19
    یاخود گۆڕینی سەرنج لەسەر
    شاشەیەک کە لەبەردەمت دایە
  • 0:19 - 0:23
    بۆ ئاسۆیەکی دوور لە ماوەی
    یەک لەسەر سێی چرکەیەک.
  • 0:23 - 0:26
    لە ڕاستیدا، ئەو بنیاتانەی کە پێویستە
    بۆ چاوێکی گونجاوی وا باوەڕپێنەکراو
  • 0:26 - 0:28
    پێشتر ئەوەندە ئاڵۆزبوون
  • 0:28 - 0:33
    تەنانەت چاڕڵس داڕوین خۆشی دانی پێدانا
    کە بیرۆکەی پەرەسەندنی چاوەکان
  • 0:33 - 0:37
    زۆر زۆر بێ مانا بوو.
  • 0:37 - 0:43
    بەڵام لە ڕاستیدا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش
    ئێستا ئەمە ڕوویدا.
  • 0:43 - 0:47
    چیرۆکی چاوی مرۆڤ بە
    خاڵێکی ڕووناکی دەست پێ دەکات,
  • 0:47 - 0:50
    وەکو ئەوانەی لە ناو
    بوونەوەری یەک خانەیی بوونی هەیە,
  • 0:50 - 0:52
    بۆ نموونە یوگڵینا.
  • 0:52 - 0:54
    ئەمە کۆمەڵەیەکە لە پڕۆتینی
    هەستیار بە ڕووناکی
  • 0:54 - 0:56
    کە بەستراوە بە (فلاجێلای) بوونەوەرەکە،
  • 0:56 - 1:00
    بە بوونی ڕوناکی و خواردن
    چالاک دەبێت.
  • 1:00 - 1:05
    شێوەیەکی ئاڵۆزتری خاڵی ڕووناکی لە کرمێکدا
    دەبینرێت کە پێی دەڵێن پلانەریا.
  • 1:05 - 1:08
    لە جیاتی تەختی، شێوەی پەپکەییە،
  • 1:08 - 1:12
    کە زیاتر یارمەتی دەدات
    ئاڕاستەی ڕووناکی بدۆزێتەوە.
  • 1:12 - 1:14
    سەرەڕایی سودەکانیتریشی،
  • 1:14 - 1:19
    ئەم توانایە وای لێدەکات بۆ ڕووناکی بگەڕێت
    و خۆی لە ئاژەڵە دڕندەکان بشارێتەوە.
  • 1:19 - 1:21
    لە دوای هەزاران ساڵ
  • 1:21 - 1:23
    کە ئەم تیشکانە لە هەندێک بوونەوەردا
    قوڵتر بوون،
  • 1:23 - 1:26
    کونیلەی پێشەوە بچووکتر بووەوە.
  • 1:26 - 1:31
    لە ئەنجامدا کونێکی بچوک دروست بوو،
    کە توانای شیتەڵکردنی چاوی زۆر بەرزکردەوە،
  • 1:31 - 1:36
    بە تەنها ڕێگەدانی تیشکێکی بچووکی ڕوناکی
    بۆ ناو چاو، شێواندنی چاوی کەم کردەوە.
  • 1:36 - 1:39
    ناوتیڵەس
    باوانی شەیتانە ماسی، ئەم چاوە کونیلەییە،
  • 1:39 - 1:45
    بۆ زیادکردنی توانای شیتەڵکردن و
    هەستیاری ئاڕاستەیی بەکار دەهێنێت.
  • 1:45 - 1:49
    هەرچەندە ئەمە ڕێگە بە وێنەی سادەش دەدات،
  • 1:49 - 1:52
    گرنگترین بەشی چاو کە
    خۆمان دەزانین هاوێنەیە.
  • 1:52 - 1:54
    بڕوامان وایە کە پەرەیسەندووە بە
  • 1:54 - 1:59
    خانەی ڕوونی ڕووناکی بۆ
    ڕێگریکردن لە پیسبوون
  • 1:59 - 2:02
    کە ئەمە ڕێگەیدا ناوەوەی چاو پڕببێت لە شلە
  • 2:02 - 2:05
    بووە هۆی باشترکردنی هەستیاری و
    خوێندنەوی چاو.
  • 2:05 - 2:07
    پڕۆتینی کریستاڵی کە لەسەر
    ڕووکەشەکە گەشە دەکات
  • 2:07 - 2:10
    بنیاتێک درووست دەکات کە بە سوودە
  • 2:10 - 2:13
    بۆ کۆکردنەوەی ڕووناکییەکی
    زۆر لە خاڵێکدا لە تۆڕی چاودا.
  • 2:13 - 2:17
    ئەم هاوێنەیە، گرنگترین
    پارچەی خۆ گوونجاندنی چاوە،
  • 2:17 - 2:22
    بە گۆڕینی چەماوەییەکەی، خۆی
    دەگونجینێت لەگەڵ دووری و نزیکی
  • 2:22 - 2:25
    ئەم بنیاتە لە کامێرای کونیلەیی هاوێنەیی
  • 2:25 - 2:30
    بووە ئەو بناغەیەی کە دواتر
    پەرەدەسێنێت بۆ چاوی مرۆڤ.
  • 2:30 - 2:33
    دواتر زیاتر گەشەی کرد و بوو بە
    بازنەیەکی ڕەنگاوی و ناسرا بە ڕەنگینە،
  • 2:33 - 2:37
    ڕەنگینەش کۆنتڕۆڵی ڕێژەی ڕووناکی دەکات
    کە دێتە ناو چاوەوە،
  • 2:37 - 2:40
    چینێکی سپی دەرەکی بەهێز،
    کە ناسراوە بە سپێنە،
  • 2:40 - 2:42
    بۆ پاراستنی بنیاتەکە،
  • 2:42 - 2:45
    و ڕژێنەی فرمێسک کە
    چینێکی تەنکی پاراستن دەڕژێنێت.
  • 2:45 - 2:47
    بەڵام شتێکی گرنگتر
  • 2:47 - 2:49
    کە ئەویش پەرەسەندنی
    مێشک بووە لە هەمان کاتدا،
  • 2:49 - 2:52
    بە فراوانبوونی توێکڵی بینایی مێشک
  • 2:52 - 2:56
    بۆ خوێندنەوەی وێنەی جوانتر و
    پڕ ڕەنگتر.
  • 2:56 - 3:00
    ئێستا دەزانین کە هەرچەندە چاوی مرۆڤ
    کارێکی هونەری تەواو نییە،
  • 3:00 - 3:04
    بەڵام تیایدا پاشماوەی هەنگاو بە هەنگاوی
    پەرەسەندنی تێدا تێبینی دەکەین.
  • 3:04 - 3:08
    بۆ نموونە،
    تۆڕی چاوی مرۆڤ پێچەوانەیە،
  • 3:08 - 3:11
    کە تیایدا خانەکانی ڕووناکی
    ڕوویان لە کونیلەی چاو نییە.
  • 3:11 - 3:13
    ئەمەش دەبێتە هەبوونی خاڵی کوێری،
  • 3:13 - 3:16
    کە لەوێدا، دەماری بینین
    دەبێت تۆڕی چاو ببڕێت
  • 3:16 - 3:18
    بۆ گەیشتن بە چینی خانە
    هەستیارەکان لە دواوە.
  • 3:18 - 3:22
    بە هەمان شێوە چاوەکانی ئاژەڵە
    سەرپێیەکان،
  • 3:22 - 3:23
    کە بە سەربەخۆیی پەرەیانسەندووە،
  • 3:23 - 3:28
    ڕوویان لە پێشەوەی تۆڕی چاو کە
    ڕێگەیان پی دەدات بە بێ خاڵی کوێری ببینن.
  • 3:28 - 3:31
    چاوی بوونەوەرەکانیتر شێوەیان جیاوازە.
  • 3:31 - 3:34
    ماسی چوارچاوی کە پێی دەوترێت ئانابلێپس،
  • 3:34 - 3:39
    چاوەکانیان بۆ دوو پارچە دابەش کراوە
    بۆ ئەوەی لە سەروو ئاو و ژێر ئاو ببینن،
  • 3:39 - 3:42
    کە زۆر باشە بۆ بینینی ڕاوچی و نێچیر.
  • 3:42 - 3:47
    پشیلە کە لە شەودا ڕاو دەکات،
    چاوەکانی چینێکی پەرچ دانەوەی هەیە
  • 3:47 - 3:51
    کە ڕێژەی ڕووناکی وەرگیراو زیاد دەکات،
  • 3:51 - 3:56
    ئەمەش بینینیان لە شەودا زۆر باش دەکات
    هەروەها چاویشیان دەتروسکێتەوە.
  • 3:56 - 4:00
    ئەمە تەنها چەند نموونەیەکە لە
    جیاوازی چاوەکان لەناو جیهانی ئاژەڵاندا.
  • 4:00 - 4:05
    کەواتە ئەگەر بتوانیت چاوێک دروست بکەیت،
    ئایە بە شێوەیەکی جیاوازتر دروستی دەکەیت؟
  • 4:05 - 4:08
    ئەم پرسیارە ئەوەندە سەیر و سەمەرەش نییە.
  • 4:08 - 4:11
    لە ئێستادا، پزیشکان و زانایان
    چاودێری بنیاتە جیاوازەکانی چاو دەکەن
  • 4:11 - 4:16
    بۆ یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی ئەوانەی
    کە ئاستی بینینیان لاوازە.
  • 4:16 - 4:18
    لە داهاتوویەکی نزیکدا،
  • 4:18 - 4:22
    ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان وردی و
    گونجاویی چاوی مرۆڤ دروست دەکرێن
  • 4:22 - 4:26
    ڕەنگە ڕۆژێک پێش لێهاتوویی چاو بکەون.
Title:
پەرەسەندنی چاوی مرۆڤ - جۆشوا هارڤی
Speaker:
جۆشوا هارڤی
Description:

چاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە، توانای تێبینی کردنی یەک فۆتۆنی ڕووناکی تا چەند کوادریلیۆنێک هەیە، یان دەتوانێت سەرنج لەسەر شاشەیەک هەڵبگرێت کە لەبەردەمیدایە و سەرنج بخاتە سەر شتێکی دوور، تەنها لە ماوەی یەک لەسەر سێی چرکەیەکدا. ئەم پێکهاتە ئاڵۆزە چۆن دروست بووە؟ جۆشوا هارڤی باسی چیرۆکی ٥٠٠ ساڵەی پەرەسەندنی چاو دەکات.

ئامادەکردنی جۆشوا هارڤی، کاری ئەنیمی ستۆدیۆی ئارترەیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:44

Kurdish (Central) subtitles

Revisions