0:00:09.339,0:00:12.025 چاوی مرۆڤ ئامێرێکی ناوازەیە، 0:00:12.025,0:00:16.465 توانای تێبینیکردنی چەند گەردیلەیەکی[br]ڕووناکی و خۆری هەیە، 0:00:16.465,0:00:19.081 یاخود گۆڕینی سەرنج لەسەر [br]شاشەیەک کە لەبەردەمت دایە 0:00:19.081,0:00:22.631 بۆ ئاسۆیەکی دوور لە ماوەی[br]یەک لەسەر سێی چرکەیەک. 0:00:22.631,0:00:26.359 لە ڕاستیدا، ئەو بنیاتانەی کە پێویستە [br]بۆ چاوێکی گونجاوی وا باوەڕپێنەکراو 0:00:26.359,0:00:28.368 پێشتر ئەوەندە ئاڵۆزبوون 0:00:28.368,0:00:33.499 تەنانەت چاڕڵس داڕوین خۆشی دانی پێدانا[br]کە بیرۆکەی پەرەسەندنی چاوەکان 0:00:33.499,0:00:37.456 زۆر زۆر بێ مانا بوو. 0:00:37.456,0:00:42.981 بەڵام لە ڕاستیدا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ پێش[br]ئێستا ئەمە ڕوویدا. 0:00:42.981,0:00:46.762 چیرۆکی چاوی مرۆڤ بە[br]خاڵێکی ڕووناکی دەست پێ دەکات, 0:00:46.762,0:00:49.815 وەکو ئەوانەی لە ناو [br]بوونەوەری یەک خانەیی بوونی هەیە, 0:00:49.815,0:00:51.622 بۆ نموونە یوگڵینا. 0:00:51.622,0:00:53.843 ئەمە کۆمەڵەیەکە لە پڕۆتینی [br]هەستیار بە ڕووناکی 0:00:53.843,0:00:56.412 کە بەستراوە بە (فلاجێلای) بوونەوەرەکە، 0:00:56.412,0:01:00.022 بە بوونی ڕوناکی و خواردن[br]چالاک دەبێت. 0:01:00.022,0:01:05.037 شێوەیەکی ئاڵۆزتری خاڵی ڕووناکی لە کرمێکدا[br]دەبینرێت کە پێی دەڵێن پلانەریا. 0:01:05.037,0:01:07.512 لە جیاتی تەختی، شێوەی پەپکەییە، 0:01:07.512,0:01:12.035 کە زیاتر یارمەتی دەدات[br]ئاڕاستەی ڕووناکی بدۆزێتەوە. 0:01:12.035,0:01:13.768 سەرەڕایی سودەکانیتریشی، 0:01:13.768,0:01:19.488 ئەم توانایە وای لێدەکات بۆ ڕووناکی بگەڕێت[br]و خۆی لە ئاژەڵە دڕندەکان بشارێتەوە. 0:01:19.488,0:01:20.602 لە دوای هەزاران ساڵ 0:01:20.602,0:01:23.429 کە ئەم تیشکانە لە هەندێک بوونەوەردا[br]قوڵتر بوون، 0:01:23.429,0:01:26.453 کونیلەی پێشەوە بچووکتر بووەوە. 0:01:26.453,0:01:31.187 لە ئەنجامدا کونێکی بچوک دروست بوو،[br]کە توانای شیتەڵکردنی چاوی زۆر بەرزکردەوە، 0:01:31.187,0:01:36.464 بە تەنها ڕێگەدانی تیشکێکی بچووکی ڕوناکی[br]بۆ ناو چاو، شێواندنی چاوی کەم کردەوە. 0:01:36.464,0:01:39.083 ناوتیڵەس[br]باوانی شەیتانە ماسی، ئەم چاوە کونیلەییە، 0:01:39.083,0:01:45.148 بۆ زیادکردنی توانای شیتەڵکردن و [br]هەستیاری ئاڕاستەیی بەکار دەهێنێت. 0:01:45.148,0:01:48.559 هەرچەندە ئەمە ڕێگە بە وێنەی سادەش دەدات، 0:01:48.559,0:01:52.487 گرنگترین بەشی چاو کە [br]خۆمان دەزانین هاوێنەیە. 0:01:52.487,0:01:54.109 بڕوامان وایە کە پەرەیسەندووە بە 0:01:54.109,0:01:58.556 خانەی ڕوونی ڕووناکی بۆ [br]ڕێگریکردن لە پیسبوون 0:01:58.556,0:02:01.617 کە ئەمە ڕێگەیدا ناوەوەی چاو پڕببێت لە شلە 0:02:01.617,0:02:05.235 بووە هۆی باشترکردنی هەستیاری و [br]خوێندنەوی چاو. 0:02:05.235,0:02:07.435 پڕۆتینی کریستاڵی کە لەسەر [br]ڕووکەشەکە گەشە دەکات 0:02:07.435,0:02:09.905 بنیاتێک درووست دەکات کە بە سوودە 0:02:09.905,0:02:13.135 بۆ کۆکردنەوەی ڕووناکییەکی [br]زۆر لە خاڵێکدا لە تۆڕی چاودا. 0:02:13.135,0:02:17.480 ئەم هاوێنەیە، گرنگترین [br]پارچەی خۆ گوونجاندنی چاوە، 0:02:17.480,0:02:21.789 بە گۆڕینی چەماوەییەکەی، خۆی [br]دەگونجینێت لەگەڵ دووری و نزیکی 0:02:21.789,0:02:24.681 ئەم بنیاتە لە کامێرای کونیلەیی هاوێنەیی 0:02:24.681,0:02:29.784 بووە ئەو بناغەیەی کە دواتر[br]پەرەدەسێنێت بۆ چاوی مرۆڤ. 0:02:29.784,0:02:33.193 دواتر زیاتر گەشەی کرد و بوو بە [br]بازنەیەکی ڕەنگاوی و ناسرا بە ڕەنگینە، 0:02:33.193,0:02:36.694 ڕەنگینەش کۆنتڕۆڵی ڕێژەی ڕووناکی دەکات[br]کە دێتە ناو چاوەوە، 0:02:36.694,0:02:39.982 چینێکی سپی دەرەکی بەهێز، [br]کە ناسراوە بە سپێنە، 0:02:39.982,0:02:41.910 بۆ پاراستنی بنیاتەکە، 0:02:41.910,0:02:45.469 و ڕژێنەی فرمێسک کە[br]چینێکی تەنکی پاراستن دەڕژێنێت. 0:02:45.469,0:02:46.909 بەڵام شتێکی گرنگتر 0:02:46.909,0:02:49.489 کە ئەویش پەرەسەندنی [br]مێشک بووە لە هەمان کاتدا، 0:02:49.489,0:02:51.501 بە فراوانبوونی توێکڵی بینایی مێشک 0:02:51.501,0:02:56.157 بۆ خوێندنەوەی وێنەی جوانتر و[br]پڕ ڕەنگتر. 0:02:56.157,0:03:00.242 ئێستا دەزانین کە هەرچەندە چاوی مرۆڤ [br]کارێکی هونەری تەواو نییە، 0:03:00.242,0:03:04.342 بەڵام تیایدا پاشماوەی هەنگاو بە هەنگاوی [br]پەرەسەندنی تێدا تێبینی دەکەین. 0:03:04.342,0:03:07.561 بۆ نموونە،[br]تۆڕی چاوی مرۆڤ پێچەوانەیە، 0:03:07.561,0:03:11.249 کە تیایدا خانەکانی ڕووناکی[br]ڕوویان لە کونیلەی چاو نییە. 0:03:11.249,0:03:12.904 ئەمەش دەبێتە هەبوونی خاڵی کوێری، 0:03:12.904,0:03:15.626 کە لەوێدا، دەماری بینین [br]دەبێت تۆڕی چاو ببڕێت 0:03:15.626,0:03:18.382 بۆ گەیشتن بە چینی خانە [br]هەستیارەکان لە دواوە. 0:03:18.382,0:03:21.528 بە هەمان شێوە چاوەکانی ئاژەڵە[br]سەرپێیەکان، 0:03:21.528,0:03:23.187 کە بە سەربەخۆیی پەرەیانسەندووە، 0:03:23.187,0:03:27.970 ڕوویان لە پێشەوەی تۆڕی چاو کە[br]ڕێگەیان پی دەدات بە بێ خاڵی کوێری ببینن. 0:03:27.970,0:03:30.794 چاوی بوونەوەرەکانیتر شێوەیان جیاوازە. 0:03:30.794,0:03:33.732 ماسی چوارچاوی کە پێی دەوترێت ئانابلێپس، 0:03:33.732,0:03:38.802 چاوەکانیان بۆ دوو پارچە دابەش کراوە[br]بۆ ئەوەی لە سەروو ئاو و ژێر ئاو ببینن، 0:03:38.802,0:03:42.258 کە زۆر باشە بۆ بینینی ڕاوچی و نێچیر. 0:03:42.258,0:03:47.465 پشیلە کە لە شەودا ڕاو دەکات،[br]چاوەکانی چینێکی پەرچ دانەوەی هەیە 0:03:47.465,0:03:51.185 کە ڕێژەی ڕووناکی وەرگیراو زیاد دەکات، 0:03:51.185,0:03:55.715 ئەمەش بینینیان لە شەودا زۆر باش دەکات[br]هەروەها چاویشیان دەتروسکێتەوە. 0:03:55.715,0:04:00.468 ئەمە تەنها چەند نموونەیەکە لە [br]جیاوازی چاوەکان لەناو جیهانی ئاژەڵاندا. 0:04:00.468,0:04:04.869 کەواتە ئەگەر بتوانیت چاوێک دروست بکەیت،[br]ئایە بە شێوەیەکی جیاوازتر دروستی دەکەیت؟ 0:04:04.869,0:04:07.632 ئەم پرسیارە ئەوەندە سەیر و سەمەرەش نییە. 0:04:07.632,0:04:11.285 لە ئێستادا، پزیشکان و زانایان[br]چاودێری بنیاتە جیاوازەکانی چاو دەکەن 0:04:11.285,0:04:15.662 بۆ یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی ئەوانەی[br]کە ئاستی بینینیان لاوازە. 0:04:15.662,0:04:18.279 لە داهاتوویەکی نزیکدا، 0:04:18.279,0:04:22.200 ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان وردی و [br]گونجاویی چاوی مرۆڤ دروست دەکرێن 0:04:22.200,0:04:26.283 ڕەنگە ڕۆژێک پێش لێهاتوویی چاو بکەون.